کۆمارییه شاخوازه‌کان
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
که
"کیم ئیل سۆنگ"ی سه‌رۆکی کۆریای باکووری به ناو سۆسیالیست، ساڵی 1994
مرد، "کیم یۆنگ ئیل"ی کوڕی، کرا به سه‌رۆککۆمار و ڕێبه‌ری وڵات. که
حافز ئه‌لئه‌سه‌د(حافظ الأسد)ی سه‌رۆکی سووریا مرد، به‌ششار(بشار)ی کوڕی، کرا به
سه‌رۆککۆماری سووریا. "عه‌لیێڤ"ی، سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان، که ته‌مه‌نی
80 ساڵه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکادا که‌وتووه و تیمار ده‌کرێت، نایه‌وێت
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماریی ئازه‌ربایجان، که له 15 ئوکتۆبه‌ری 2003دا ده‌کرێت، خۆی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵکه ده‌یه‌وێت کوڕه‌که‌ی،
که نێوی "ئیلهام"ه ببێته سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان. موعه‌ممه‌ر ئه‌لقه‌ززافی(معمرالقذافي)
ڕێبه‌ری لیبیا، پێشتر کوڕه‌که‌ی، که نێوی سه‌یفولئیسلام(سیف الإسلام)ه، دانابوو
ببێته جێگری خۆی، ئێستا وا پێده‌چێت په‌شیمان بووبێته‌وه و به ته‌مایه کچه‌که‌ی،
که نێوی عائیشه(عائشة)یه، بکات به ڕێبه‌ری لیبیا دوای خۆی. حوسنی موباره‌ک (حوسني
مبارک)ی سه‌رۆکی مسر، هه‌ر له ئێستاوه، جه‌مال(جمال)ی کوڕی ئاماده ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی
پاش خۆی ببێته سه‌رۆکی مسر. سه‌ددام حوسه‌ین، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی عوده‌ی(عدي) و قوسه‌ی(قصي)ی
کوڕانی مابوون، ده‌یه‌ویست قوسه‌ی(قصي)ی کوڕی ئاماده بکات، بۆ ئه‌وه‌ی جێی خۆی
بگرێته‌وه. جه‌لال تاڵه‌بانی، که گه‌شتی هه‌نده‌ران ده‌کات، "قوباد"ی کوڕی،
له‌گه‌ڵ خۆدا ده‌بات و هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌ی ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆی
بگرێته‌وه له داهاتوودا. مه‌سعوود بارزانی، که سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه ده‌کات، "مه‌سروور"ی
کوڕی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌ی بکات، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی
جێگه‌ی خۆی. ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان، که باس له هه‌ڵبژاردنی کامه سیستم بۆ وڵاته‌که‌یان،
پاشایه‌تیی یا کۆماریی، کرابا و بکرێت و هه‌ڵبژێردرابا
و هه‌ڵبژێردرێت، هه‌موویان له ئه‌ندامانی کۆموونه‌ی پاریس، کۆماریخوازتر بوون و هه‌ن
و بڕوایان به کۆیه‌تی سه‌رکردایه‌تیی و ڕێبه‌رایه‌تیی گه‌ل بووه و هه‌یه، بێگومان
هه‌موو به سه‌رزاره‌کی، لێ له واقیعدا، سه‌د ڕه‌حمه‌ت له‌وانه‌ی، که به ئاشکرا
ده‌م له پاشایه‌تی ده‌کوتن. ئه‌و کاره‌ی، که ئه‌م ڕێبه‌رانه ده‌یکه‌ن، ته‌نێ یه‌ک
شت ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش بڕوانه‌بوونه به خه‌ڵکی وڵات و گه‌له‌کانی خۆیان و ته‌نانه‌ت
خه‌ڵکانی هاوحیزب و هاوسیاسه‌ت و هاوبیران و نێزیکانی خۆیانیش.
5/10/2003
No comments:
Post a Comment