ڕابوون و گۆڕین به خه‌ڵکی چاوبرسی و مشه‌خۆر
ناکرێت
ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی
سووتانی گیانی موحه‌ممه‌د ئه‌لبوعه‌زیزی، گڕی به‌ردایه ڕێژیمی
توونس و زه‌ینولعابدین بین عه‌لی هه‌ڵفڕاند . گیانی شۆڕشگێڕ و یاخیی ئه‌لبوعه‌زیزی،
چووه له‌شی هه‌موو توونسییهکانهوه و هه‌موویانی کرده یاخیی و شۆڕشگێڕ. شۆڕشی
خه‌ڵکی توونس، شۆڕشی ئه‌لبوعه‌زیزی بوو. سیدی بووزێد، چووه نێو نه‌خشه‌ی جیهانه‌وه
و ئه‌لبوعه‌زیزی چووه ڕیزی شۆڕشگێڕانی جیهانه‌وه. گڕی سووتانی ئه‌لبوعه‌زیزی، شه‌وه‌زه‌نگی
مسرییهکانیشی ڕه‌وانده‌وه و خه‌ڵکی مسریی هێنایه هه‌ژان و ڕابوون تا حوسنی
موباره‌کی سه‌رۆکی سی ساڵه‌ی وڵاته‌که‌یان ڕاونا. ئه‌لبوعه‌زیزی، ته‌مه‌ن 27 ساڵ، نه
بانگه‌شه‌ی ڕووناک‌بیری و نه بانگه‌شه‌ی بڕوانامه‌ی زانستگه و خوێنده‌واری کرد،
ئه‌و ده‌رچوویه‌کی زانستگه بوو، به‌ڵام ده‌ستفرۆش بوو، له سه‌ر عاره‌بانه سه‌وزه
و ته‌ڕه و میوه‌ی ده‌فرۆشت، بۆ به‌خێوکردنی خێزانێکی 9 که‌سی.
شۆڕش و ڕاپه‌ڕین، هه‌میشه له‌و شوێنانه ڕوو ده‌ده‌ن،
که نه‌داری، سته‌م، بێ‌کاری، برسیه‌تی، گرانی، گه‌نده‌ڵی، چه‌وساندنه‌وه، هه‌ڵاواردن
و جیاوازیی چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینی... زاڵ و باوه. ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست، هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب، ئێران، تورکیا، ئه‌فغانستان، پاکستان و کوردستانیش،
هه‌موو، ته‌واوی ئه‌و دیاردانه یا به‌شێک له‌وانه‌یان تێدایه و ده‌شێ گڕی شۆڕش، زوو
یا دره‌نگ، هه‌موو ئه‌و ده‌ڤه‌ر و وڵاتانه بته‌نێته‌وه.
کوردستان، ئه‌مڕۆ و له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بیست ساڵه‌ی
هه‌ردوو زلحیزبی پارتی و یه‌کیه‌تیدا، وڵاتێکه به ده‌ست گه‌نده‌ڵی و به‌رپرسی دز
و جیاوازیی چینایه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنێ. چینێکی به‌رپرسی حیزب و پیاوانی حوکوومه‌ت
و سه‌رمایه‌داران و گرێدراوانی ئه‌وان، ژیانێک ده‌ژین، چینه‌که‌ی خواره‌وه، ته‌نیا
له ته‌له‌ڤزیۆن و فیلم‌دا، یا له خه‌ون و خه‌یاڵدا، وێنه‌گه‌لی له‌و جۆره ده‌بینن.
به‌رپرسانی حیزب، که هه‌ر خۆیشیان به‌رپرسیی حوکوومه‌ت
و ده‌سه‌ڵاتن، بێجگه له مووچه‌ی حیزب و ئه‌ندامیه‌تی حیزب، که له هیچ جێگه‌یه‌کی
ئه‌م جیهانه نه‌بووه و نییه، ئه‌ندامی حیزب، مووچه وه‌رگرێ، هه‌ریه‌که‌و ده‌یان
خانوو و کۆشک و سه‌دان دۆنمه زه‌وی و باخ و ده‌یان ئۆتۆمبیل و سه‌دان پاسه‌وان و
هه‌زاران شتی دیکه‌ی خه‌یاڵییان هه‌یه، که سه‌رجه‌م له پووڵی ئه‌و وڵاته و له
ده‌می ئه‌و خه‌ڵکه ده‌یگرنه‌وه و به مافی خۆیانی ده‌زانن هه‌یانبێت.
ئێستاش و دوای بیست دانه ساڵی ده‌سه‌ڵات، هێشتا، نه‌ک
هه‌ر به‌رپرسان بۆ خۆیان، که ڕۆژێک له ڕۆژان، وه چیا که‌وتوون و به‌شداریی
بزاڤی چه‌کداریی کوردیان کردووه، خۆ به که‌ڵه‌گا ده‌زانن و کات و ناکات، قه‌وانی
خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی و ماندووبوون بۆ خه‌ڵک لێده‌ده‌نه‌وه و منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکدا
ده‌که‌ن، منداڵ و ژن و خزم و خوێشی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یش وا به
خوێی چێشت پێیان ده‌گه‌ن، که ڕه‌نگه له شارانیش ژیابن و ئاسووده و ئارام و
خۆشگوزه‌رانیش بووبن و کاروباریشیان به ڕێکوپێکی ڕۆیشتبێ، ئه‌وانیش هه‌مان ناز و
فیز، به سه‌ر خه‌ڵکدا لێده‌ده‌ن و پێیانوایه خزمه‌تی خه‌ڵکیان کردووه و له پێناوی
خه‌ڵکدا چوونه‌ته چیا و پێیانوایه ئه‌وه‌ی نه‌چووبێته چیا، ئیدی جاش و خۆفرۆش و
پیاوی ڕێژیم و خیانه‌تکار بووه. کام به‌رپرسی حیزبی و له‌شکریی سه‌رده‌می چیا،
ئێستا و له‌م بیست ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا، که‌وڵی شاخی فڕێ نه‌داوه و ئێستا خۆی
له‌نێو چینێکی بۆرژوازیی گیرفانپڕی گیرفانبڕی جه‌رده‌ی تێروته‌سه‌لی باڵای جڤاکی
کوردستاندا خۆی نابینێته‌وه! ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستایان، ڕێک سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه،
که سه‌رده‌می چیایشیان به‌راییه‌ک بووه بۆ ئه‌م باره نائاساییه نادادییه ناڕه‌واییه‌ی
ئێستایان و ته‌واوی ئه‌وه‌ی خۆیان به خه‌باتی داده‌نێن و خۆیانی پێوه باده‌ده‌ن،
پێده‌چێ، بۆ ئه‌مه‌یان کردبێ.
ئه‌گه‌ر له توونس و مسر، خوێندکاران، ده‌رچووانی زانستهگهکان،
پارێزه‌ران، کارگه‌ران، وه‌رزێران، ئه‌ندازیاران، بژیشکان، کارمه‌ندان، مه‌لا و
پیاوانی ئایین، کچان، لاوان و هه‌موو خه‌ڵکانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه، هاتنه سه‌ر
جاده و ڕێژیمی وڵاته‌کانیان ڕووخاند، مه‌رج نییه له هه‌موو وڵاتێک هه‌مان شت وه‌ک
کۆپێیه‌کی مسر و توونس ڕوو بدات، هه‌ر وڵاته‌و هه‌لومه‌رجی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئاشکرایه له وه‌ها ڕابوونێکدا، ئه‌وه‌یه، که خه‌ڵکانێک ده‌توانن وه‌ها کرده‌یه‌کی
شۆڕشگێڕانه ئه‌نجام بده‌ن، که چ
گرێدراوییه‌کیان به ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌بێت .
خه‌ڵکی بێبه‌ش و
سته‌مدیده و هه‌ژار و چه‌وساوه، ده‌توانن ڕاپه‌ڕن، چونکه هیچیان نییه بیدۆڕێنن
و به‌و ڕابوونهیان ئومێدی خۆشگوزه‌رانییان هه‌یه. ئه‌و جۆره خه‌ڵکه‌ن، ده‌توانن
بیر له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و داد و یه‌کسانی و ئازادی بکه‌نه‌وه. ئه‌و جۆره خه‌ڵکه‌ن،
که هیچ شتێک به ڕێژیم و ده‌سه‌ڵاته‌وه نایانبه‌ستێته‌وه و چاویان له دووی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون
و دزی و پووڵ نییه، بۆیه ده‌توانن ڕابن و ده‌توانن به ده‌نگی بڵند هاواری
ڕووخانی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن.
له هه‌موو باشووری کوردستاندا، ده‌رچوویه‌کی زانستگه
نادۆزێته‌وه، شاگردی چێشتخانه، کارگه‌ری هوتێل، بارهه‌ڵگر، ده‌سفرۆش، به‌قاڵ،
دێوه‌ره یا وه‌رزێر بێت. هه‌موو ده‌رچوویه‌کی ئێستای زانستگه، هه‌موو زانیاری و
خوێنده‌وارییه‌کی، که هه‌یه‌تی، ناگاته نیوه‌ی زانیاری و خوێنده‌واریی ده‌رچوویه‌کی
پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ساڵانی 1950کان، که‌چی به‌وه قایل نابێت ئه‌گه‌ر به که‌متر
له بڕوانامه‌که‌ی خۆی کار بکات. هه‌رچی کارگه‌ری خاوێنکردنه‌وه‌ی جاده و شاروانییه‌کان
و هوتێل و چێشتخانه گه‌وره‌کان و فڕۆکه‌خانه و مه‌یخانه و ده‌یان جێگه‌ی دیکه‌ی
کوردستانه، هه‌موو به‌نگلادیشی، هیندی، لوبنانی، مسری، نیپاڵی، ئهسیووپی و هی
دیکه‌ن. چینه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان(به‌رپرسانی حیزب و ده‌سه‌ڵات و
سه‌رمایه‌داران)، ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاون، ته‌نێ کارگه‌ری ئه‌و شوێنانه له هه‌نده‌رانه‌وه
هاورده بکه‌ن، به‌ڵکه کچانی ئهسیووپی و فیلیپپینی و تایله‌ندی و شوێنانی دیکه،
له ماڵه‌کانیاندا وه‌ک کاره‌که‌ر ماڵیان بۆ خاوێن ده‌که‌نه‌وه و منداڵیان بۆ به‌خێو
ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆیه و ڕه‌نگی نینووکی خانمه‌کانی خۆیان کاڵ نه‌بێته‌وه یا
بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن کوردستانیش وه‌ک دوبه‌ی لێهاتووه!
له مه‌غریب و توونس و مسر، ده‌رچوویه‌کی زانستگه، ئه‌وپه‌ڕی
که‌یفسازه به‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر له چایخانه، چێشتخانه یا هوتێلێکدا کارێکی
پاکژکردنه‌وه و خزمه‌تکردنی ده‌ستکه‌وێت، لێ له کوردستانه‌که‌ی ئێمه، هیچ ده‌رچوویه‌کی
زانستگه به‌وه قایل نابێت. زانستگه‌کانی وڵاته‌که‌ی ئێمه، گوته‌بێژی زۆر بڵێ و
هیچ نه‌گۆ و زار له هه‌سان دراو، که‌سایه‌تی سیاسی ناسیاسی، شاره‌زای ناشاره‌زا،
ڕۆژنامه‌نووسی نه‌خوێندوو و ترسنۆک و خه‌ڵکی گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵات، به‌رهه‌مدێنن.
له توونس و مسر، ئه‌ندازیاران و بژیشکان و کچانی
زانستگه و مامۆستایان و پارێزه‌ران، پاش ته‌واوبوونی خۆپێشاندان و ڕابوونه‌که‌یان
و گه‌یشتنه ئامانج و سه‌رکه‌وتن، ئه‌وانن، بۆ خۆیان مه‌یدان و گۆڕه‌پان و شه‌قامه‌کان،
خاوێن ده‌که‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی کارگه‌ره‌که‌ی شاره‌وانی بکه‌ن، که
بێت خاوێنی بکاته‌وه. ئه‌وان هه‌رگیز خۆیان له کارگه‌رانی شاره‌وانی، به زلتر و
گه‌وره‌تر و باڵاتر، نازانن. که‌ی له کوردستان وه‌هایه!
له وڵاتێک‌دا، که هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی بکڕووزێنهوه و
ساڵ دوانزده مانگ هاواری ته‌نیا خۆیان بکه‌ن، سه‌خته گۆڕین ڕووبدات. خه‌ڵکی
وڵاتێک وشه‌گه‌لی: "جا کوا چیم بۆ کراوه!" یا که‌سێک هه‌میشه "هیچم
بۆ نه‌کراوه"ی له‌سه‌ر زار بێت، چاوه‌ڕێی هیچی لێناکرێت. ئه‌و، که ده‌ڵێ
چیم بۆ کراوه و هیچم بۆ نه‌کراوه، مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه، ژینگه‌ی وڵاته‌که‌ی ژاراوی
و وێرانه، ڕۆژانه له هاوتووچۆی ئۆتۆمبیل‌دا ده‌یان که‌س ده‌بنه قوربانی،
کشتوکاڵ خراپه و ته‌واوی سه‌وزه و میوه له هه‌نده‌رانه‌وه دێت، ده‌رمانی
کاتبه‌سه‌رچوو و خۆراکی کاتبه‌سه‌رچوو پڕ بازاڕه، سه‌رمایه‌داران و به‌رپرسان و
بازرگانان و بژیشکان، خه‌ڵک ده‌ڕووتێننه‌وه و هه‌موو ڕۆژێک نرخ به‌رز ده‌که‌نه‌وه
و نرخ هێنده‌ی ئه‌وروپا گرانه، هیج کارێک به بێ واسیته و ناسیاوی و به‌رتیل و
ده‌ستماچکردن و مه‌رایی ناڕوات، ئاوی پاکی خواردنه‌وه بۆ هه‌موو که‌س نییه، ئه‌له‌کتریک
بۆ هه‌موو که‌س و هه‌موو کات نییه، گه‌نده‌ڵی هه‌موو جمگه‌کانی ژیان و سیاسه‌ت و
ئابووری و جڤاکی و ڕۆشنبیری و ته‌نانه‌ت ئایینیشی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵکه مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه، که پارچه زه‌وییه‌کیان پێ نه‌داوه، پاسه‌وانی نییه، مووچه‌که‌ی له
مووچه‌ی فڵانه به‌رپرس که‌متره، خانووه‌که‌ی له خانووه‌که‌ی فڵان نه‌ویتره،
کوڕه‌که‌ی یا کچه‌که‌ی له خوێندنێکی که کوڕ یا کچی فڵانه به‌رپرس ده‌یخوێنێ وه‌رنه‌گیراوه
یا مۆدێلێ ماشینه‌که‌ی له هی فڵانه‌که‌سی کۆنتره. به کوردییه‌که‌ی ئه‌و بۆ خۆی
ده‌گری و به‌س، هه‌رگیز به‌زه‌یی به‌یه‌ک به‌نده‌ی خودادا نایه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و
گرنگ نییه، ده‌سه‌ڵاتداران دزی ده‌که‌ن و به دزی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و گه‌نده‌ڵن،
بۆ ئه‌و ئه‌وه گرنگه خۆیشی وه‌ک ئه‌و به‌رپرسانه هه‌یبێت و بچێته ڕیزی ئه‌وانه‌وه.
کوردستان، هیچ له مسر و توونس و ئێران و یه‌مه‌ن و
سووریا و....جیاواز نییه و له ڕووی گه‌نده‌ڵیشه‌وه له‌وان که‌متر نییه. ئه‌وه‌ی،
که ده‌سه‌ڵات له کوردستان پێیوایه حوکوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌که‌ی هه‌ڵبژێردراون
و به ده‌نگی خه‌ڵک هاتوونه سه‌ر کار و دامه‌زراون، له‌و وڵاتانه‌ش هه‌ر به‌و
جۆره بووه و ئه‌وانیش به ده‌نگدان، ئیدی چ جۆره ده‌نگدانێک، بوونه‌ته ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له کوردستان، باس له دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌بڕین
و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک ده‌کات، ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاتانه‌یش هه‌مان قسه‌وباسیان ده‌کرد
و ده‌که‌ن. هیچ مه‌رجیش نییه، ده‌سه‌ڵاتێک به ده‌نگدان هاتبێته سه‌ر کار، ئیدی
زۆر دادپه‌روه‌ر و گه‌لێر و مرۆڤدۆست و بڕوادار به ئازادی مرۆڤ و ده‌ستپاک بێت.
ئه‌و ده‌نگه ناڕازی و تۆڕهیهی، له توونس و مسره‌وه ده‌ستیپێکرد، ده‌شێ
کوردستانیش بگرێته‌وه و کوردستانیش، ده‌بێ گۆڕینی تێدا بکرێ و خه‌ڵک ئه‌و گۆڕینه
بکات نه‌ک ده‌سه‌ڵات، چونکه ده‌سه‌ڵات ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری سامان و تێڵای خۆی
بێت و ده‌سه‌ڵات گۆڕین ناکات، چونکه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له هیچ کوێیه‌کی جیهاندا، هه‌رگیز
به خۆی ناڵێ خراپ و گه‌نده‌ڵ و دز، لێ وڵاتێکیش گۆڕینی تێدا ده‌کرێ، خه‌ڵکه‌که‌ی
وڵاتپارێز بن و خاک و خه‌ڵک و مرۆڤ و ژینگه‌ی وڵاته‌که‌یان خۆش بووێت و هه‌ر بۆ خۆیان
نه‌گرین و هه‌ر بۆ خۆیان نه‌ژین. گۆڕین به خه‌ڵکێک ناکرێ، که بۆ خۆیان چه‌ندین
ساڵ به‌شێک بووبن له ده‌سه‌ڵات و وه‌ک ده‌سه‌ڵات و بریتی ده‌سه‌ڵات بهزرێن و
بیانه‌وێت جێگر و بریتی ده‌سه‌ڵات بن و خۆیان تێڵاکه بگرنه ده‌ست. گۆڕین به خه‌ڵکێک
ناکرێت، هه‌ژاری و نه‌داری، به قانوونی سرشت و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دارایی و ده‌سه‌ڵات،
به خواپێدان بزانن.
له سه‌ره‌تای دهسهڵاتگرنهدهستی ده‌سه‌ڵاتی
زلحیزبانی کوردستان له 1991ه‌وه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، میلله‌تێکی له سه‌ر هه‌ڵپه
بۆ پووڵ په‌یداکردن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، بارهێناوه و به‌رهه‌مهێناوه. خه‌ڵکی ته‌واوی
هزر و هۆشیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ زیادکردنی سامان و چۆنیه‌تی ده‌سکه‌وتی زیاتر. خه‌ڵک،
ئه‌گه‌ر خانوویه‌کیان هه‌بێت، دیانه‌وێ بیکه‌نه دوو و سێ و پتر، ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ک
زه‌وییان هه‌بێت، ده‌یانه‌وێ بیکه‌نه سێ پارچه زه‌وی و زیاتر، ئه‌گه‌ر
ئۆتۆمبیلێکیان هه‌بێت، ده‌یانه‌وێ بیکه‌نه چوار، ئه‌گه‌ر ژنێکیان هه‌بێت، بیکه‌نه
دوو و سێ، مووچه‌یه‌کیان هه‌بێت، بیکه‌نه پێنج مووچه. ده‌سه‌ڵات نه‌ته‌وه‌یه‌کی
مشه‌خۆری به‌رهه‌مهێناوه، که له‌به‌ر تێڕه‌یی و چاوبرسییه‌تی هه‌رگیز ناتوانێت
ڕاپه‌ڕێت! هه‌زاران ژن به ناوی شه‌ره‌ف و نامووسه‌وه، کوژران و به‌رده‌وام ده‌کوژرێن
و خۆدهسووتێنن، که‌چی ڕاپه‌ڕینێکی ژنان چێ نه‌بوو! ئه‌وه‌تا له ئیتالیا، ژنان
دژی داوێنپیسی و شهواڵپلیتیی "بێرلسکۆنی"، ڕابوون و چوونه سه‌رجاده،
مه‌گه‌ر له وڵاته‌که‌ی ئێمه، به‌رپرسی داوێنپیس و شهواڵپلیت که‌من! که‌رکووک
فرۆشرا و خورماتوو و جه‌له‌ولا و ده‌یان شوێنی دیکه‌ی کوردستان، کوردبژار ده‌کرێ،
کوا کێ ڕابوو و چی کرا! ئه‌ی خه‌ڵک چی لێهات و بۆ بێده‌نگن!
خه‌ڵکێک ده‌توانن گۆڕین بکه‌ن، بزانن برسیه‌تی، نه‌داری،
بێ‌کاری، نه‌خۆشی، گه‌نده‌ڵی، چ ده‌گه‌یه‌نن و به‌و ده‌ردانه‌وه بتلێنه‌وه و نه
هه‌ژاری و نه ده‌وڵه‌مه‌ندی هیچیان، به سرشتی و خواپێدان نه‌زانن. خه‌ڵکێکی وا،
که ڕابن، ده‌زانن بۆ ڕاده‌بن و ده‌زانن چی‌یان گه‌ره‌که.
شۆڕشه‌کانی توونس و مسر، ئه‌وه‌یان به جیهان سه‌لماند،
که گه‌ل، جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵک، نه‌ک حیزب، ده‌توانن ڕاپه‌ڕن و بگۆڕن و مێژوو تۆمار
بکه‌ن.
ئه‌مرۆ له کوردستاندا له‌و جۆره خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر وگه‌له
هه‌ن و زۆریشن و بێزاریشن له گه‌نده‌ڵی، دزی، جه‌رده‌یی، چه‌ته‌یی، نابه‌رانبه‌ری،
بێ‌کاری، ناڕه‌وایی، نادادی و سه‌دان ده‌ردی تر، لێ پێش هه‌ر شتێک گه‌ره‌که هه‌ست
به‌و ده‌ردانه بکه‌ن و به شوێن چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێن. خه‌ڵکێک ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌و
ده‌ردانه نه‌کات، ناشێ چاوه‌ڕێی ڕابوونی لێبکرێت. ده‌رده‌که له چاوبرسییه‌تی و
مشه‌خۆری و ڕهدووکهوتوویی خه‌ڵکه. ڕاپه‌ڕین، به خه‌ڵکی چاوشۆڕ و مشه‌خۆر و
چاوبرسی و ڕه‌دووکه‌وتوو ناکرێت! خه‌ڵکه "چاوکراوهکه" و ئه‌وه‌ی
ناوی"ڕووناکبیر"ی له خۆ ناوه، ئه‌مڕۆ چه‌شه کراون و وابه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتن
و ئه‌وانن پێشه‌نگی مشه‌خۆران و ڕهدووکهتن و چاوشۆڕی و ئه‌وان له خه‌ڵکه‌که‌ی
دیکه پتر ده‌کڕووزێنه‌وه، به‌ڵام بۆ خۆیان، به‌ڵێ ته‌نیا بۆ خۆیان و به‌س!
13 – 2 - 2011