ڕامانێک له‌چاوه‌ڕوانی هه‌ژاندا..
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ته‌قینه‌وه‌کانی 1/2/2004ی هه‌ولێر،
که کۆمه‌ڵه کوردێکی سیاسه‌تکار و هی دیکه‌یان تێدا شه‌هیدبوون، ئه‌وه هیچ، که
جێی داخ و خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆرن و کرده‌وه‌گه‌لێکی ناخۆش و دڵته‌زینیشن، ده‌کرێت
له چه‌ند لا و دیده‌وه، تێ‌یان بنۆڕدرێت و بخوێنرێنه‌وه:
حیزبه کوردییه‌کان و زۆرینه‌ی خه‌ڵک،
ده‌سبه‌جێ بیریان بۆ ئه‌وه ده‌چێت، که ئه‌و ته‌قینه‌وانه، ڕاسته‌خۆ پێوه‌ندیان
به ئه‌لقاعیده (القاعدة) و ئوسامه بین لادن (أسامة بن لادن) ه‌وه هه‌بن. ڕه‌نگه
وه‌ها ته‌قینه‌وه و کردارێک، له خه‌ڵکانی سه‌ر به‌و ته‌وژمه توندڕۆ و سه‌رهشکانه
بوه‌شێته‌وه و ئه‌وان بن، که له پێناوی "چوونه‌به‌هه‌شت" و "کوشتنی
بێئایینان" و "خه‌ڵکانی سه‌ر به ئه‌مه‌ریکا"دا، وه‌ک خۆیان بانگاشه‌ی
بۆ ده‌که‌ن، ئاماده بن، وه‌ها کارێک ئه‌نجام بده‌ن، لێ دووریش نییه و زۆریش ڕێی
تێده‌چێت، خه‌ڵکانێکی دڵسووتاو و جه‌رگهه‌ڵقرچاو و ماڵوێرانکراو و که‌سوکار کوژراو،
وه‌ها کارێک ئه‌نجام بده‌ن. له جڤاکی خۆرهه‌ڵاتی خۆماندا، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن
قانوون، تێیدا نییه و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ مافی مرۆڤ تێیدا نییه و به گوێره‌ی
تیۆری: ددان به ددان و چاو به چاو"السن بالسن و العین بالعین"، خه‌ڵک
هه‌لسوکه‌وت و ڕه‌وتار ده‌کات و تۆ ئه‌گه‌ر تۆڵه‌ی خوێنێکی ڕژاوی خۆت نه‌که‌یته‌وه،
هیچ که‌سێک تۆڵه‌ی تۆ ناکاته‌وه، خه‌ڵکانێکی له‌و جۆره، که هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانی
هه‌ل ده‌که‌ن، بۆ وه‌ی تۆڵه‌ی خوێنی که‌سه‌کانیان به ده‌ستی خۆیان بکه‌نه‌وه و هه‌میشه
له سه‌نگه‌ردان بۆ نه‌یاره‌کانیان، ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و جۆره که‌سانه بن، خۆیان لێ
زیاده بێت و ڕاده‌ی تووڕه‌بوون و که‌لله‌ییبوون و هه‌ڵچوونیان، گه‌یشتبێته ئاستی
ئه‌وه‌ی به‌رچاویان تاریک بێت و کوشتن و ئاوخواردنه‌وه‌یان له‌کن وه‌ک یه‌ک بێت، ڕه‌نگه
ته‌نێ ئه‌و بابه‌ته مرۆڤانه، کارێکی له‌و جۆره‌یان پێ ئه‌نجام بدرێت. من ناڵێم،
ئه‌نساروئیسلام (أنصارالاسلام) و ئه‌وانه پێوه‌ندیان به‌م ته‌قینه‌وانه‌وه هه‌ن،
به‌ڵام ئه‌و کاره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی به ئه‌نساروئیسلامیان کرد و که
فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان هێنانه سه‌ریان و که گۆشت و ئێسک و خوێنی ئه‌وان و
گڕ و دووکه‌ڵ و خاکی کوردستان تێکه‌ڵبوون و تاڵه‌بانی و ده‌سته‌که‌ی له‌و شینه‌دا،
شاییان ده‌گێڕا و سه‌رچۆپییان ده‌گرت، ده‌بوو خه‌ڵک چاوه‌نۆڕی ئه‌وه‌یش بێت، برا و
کوڕ و باوک و دایک و خوشک و کچ و ژنی، ئه‌و کوژراوانه‌ی ئه‌وان، بێ ئه‌وه‌ی چ پێوه‌ندێکیشیان
به ئه‌نساروئیسلام و هیچ ئه‌نسارولشتێکیدیکه‌یشه‌وه هه‌بێت، ڕۆژێک له ڕۆژان، به
گوێره‌ی ڕێسا و نه‌ریتێکی باوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه ڕۆژه‌هه‌ڵاتییه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، تۆڵه‌ی
خوێنی که‌سه‌کانیان بکه‌نه‌وه. له هیچ وڵاتێکی بڕێک پێشکه‌وتووی جیهاندا، ده‌سه‌ڵات
و کارگێڕیی دوای ڕووداو و کاره‌سات و لێقه‌ومانێک، نایه‌ن ده‌سبه‌جێ، که‌سێک یا لایه‌نێک،
سه‌دله‌سه‌د تاوانبار بکه‌ن و به ملیاندا بشکێننه‌وه، به‌ڵکه وه‌ک قانوون، باس
له‌وه ده‌که‌ن، که چه‌ند هێڵ و شوێنه‌وار و که‌س و لایه‌ن هه‌ن، که جێی گومانن
و له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه و به‌دووداچوون و لێهه‌ڵپێچانه‌وه و وردکاری، ئه‌وجا
ده‌گه‌نه ئه‌نجامێک و به‌سه‌ر یه‌کێک یا لایه‌نێکیدا ساغ ده‌که‌نه‌وه. تۆ بنۆڕه
کوشتنی "ئولۆف پاڵمێ"
و "ئاننا لیند"ی
سوێد، که چه‌ندین بگره و به‌رده و لێکۆڵینه‌وه، ئه‌وجایش بۆیان ڕووننه‌بووه‌ته‌وه
و ده‌سبه‌جێ هیچیان نه‌گوتووه. ئه‌و کاری لێکۆڵینه‌وه و به‌دووداچوونی تاوان و
تاوانبارانه، وردکاری و وردبینی و پشوویه‌کی درێژ و لێزانینی ده‌وێت. ئه‌مه‌ی دوێنێ
ڕوویدا،
یه‌که‌م ڕووداو نه‌بوو، که ڕووی داوه، به‌ڵکه دوای کوشتنی فره‌نسۆ هه‌ریری و ته‌قاندنه‌وه‌ی
چه‌ندین ئۆتۆمبیل و کاری دیکه‌ی له‌و جۆرانه، که ڕوویانداوه، ڕووی داوه، سه‌رانی
کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و کارگێڕیی کوردستان،
ده‌بوو
بڕێک زیاتر شاره‌زاییان له‌و کارانه‌دا په‌یدا کردبا و لێزانانه کاریان کردبا.
باشووری کوردستان، له ساڵی 1994 ه‌وه، دوو حوکوومه‌تی سه‌ر به دوو حیزب، فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌که‌ن. ئه‌و دوو حیزب و دوو حوکوومه‌ته، هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێکیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی،
هه‌ردوو ده‌ڤه‌ره‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بووه، له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، له یه‌کدی.
ئه‌وان ژنانیان کردووه‌ته، ئافره‌تان و ژنان، و خوێندکارانیان کردووه‌ته، خوێندکاران
و قوتابیان، و لاوان و مامۆستایان و ڕۆژنامه‌وانان و هه‌موو ڕێکخراو و کارگێڕییه‌ک،
دوو ناوی جیاواز و دوو بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز و دوو سیستمی جیاوازیان هه‌ن. ده‌سگای
پۆلیسی نهێنی، ئاساییش، له هه‌ردوو کارگێڕییه‌که‌ی کوردستانیشدا، جیاوازن و دوو
ناوی جیاوازیشیان هه‌ن. هێنده‌ی ده‌سگای زانیاری سه‌ر به یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان،
پێوه‌ندی به ئیتتیلاعاتی ئێران و میتی تورکیا و موخابه‌راتی سووریا و جارانیش موخابه‌راتی عیراقه‌وه هه‌بووه و هه‌یه، هێنده‌ی، له کات و سه‌رده‌می ئاشتی و پێکهاتنیشیاندا،
پێوه‌ندی به ده‌سگای ئاساییشی پارتیی دیموکراتیی کوردستانه‌وه نییه. هێنده‌ی ده‌سگای
ئاساییشی سه‌ر به پارتیی دیموکراتیی کوردستان، پێوه‌ندی به ئیتتیلاعاتی ئێران و
میتی تورکیا و موخابه‌راتی سووریاوه هه‌یه، هێنده‌ی، له کات و سه‌رده‌می ئاشتی
و پێکهاتنیشیاندا، پێوه‌ندی به ده‌سگای زانیاریی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه
نییه. بێجگه له‌وانه‌ش ئه‌و دوو ده‌سگایه (زانیاری و ئاساییش) ، هێنده‌ی چاودێری
یه‌کدی ده‌که‌ن و کوڵ له یه‌کدی ده‌گرن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن نهێنییه‌کانی یه‌کدی
بزانن، هێنده به‌رانبه‌ر ئیتتیلاعاتی ئێران و میتی تورکیا و موخابه‌راتی سووریا و
عیراق و شوێنه‌کانی دیکه، ورد و چاوکراوه و گوێسووک نه‌بوونه و نین. ئه‌وان هه‌ردوو
لایان، پتر له یه‌کدی ده‌ترسن، نه‌ک له ده‌سگا سیخوڕییه ده‌ره‌کییه‌کان. بوونی
دوو جۆره ده‌سگای ئاساییش له دوو شاری سه‌ر به یه‌ک وڵات‌دا و دوورییان له یه‌کدییه‌وه
و ناهاوئاهه‌نگییان، درزێکی ئه‌وتۆ زل ده‌خاته نێو ئاساییشی وڵاته‌وه،
که فیل و وشتریش به باره‌وه به کونی ده‌رزیدا تێده‌په‌ڕێندرێت و تێیدا بزر ده‌بێت
و ڕوودانی هه‌موو شتێکیش، زۆر ئاساییه و چاوه‌ڕوانکراو.
نایه‌کگرتوویی و نایه‌کیه‌تیی سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، هۆیه‌کی هه‌ره مه‌زنی
له‌به‌رچاو و ئاشکرایه، بۆ لاوازیی کۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتیان، به سه‌ر نه‌یارانی
بزاڤی کورددا، به پێچه‌وانه‌ی کۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه، به سه‌ر خه‌ڵکی کورددا.
هه‌ر کارێکی تێکدان و کوشتن و خراپکاری و ته‌قینه‌وه، له کوردستاندا ده‌کرێت،
باجی به‌عیراقیبوونه‌وه‌ی کورده. باجی کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاکانی کوردستانه،
به ڕووی هه‌موو شۆڤینیسته عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدۆئاشوورییان و که‌ونه‌به‌عسی و
که‌ونه‌جاش و خراپه‌کارانی عیراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریدا. باجی واڵاکردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌کانه
به ڕووی میت و موخابه‌رات و ئیتتیلاعات و خودا ده‌زانێت چی دیکه‌دا. به‌شێکی
باشووری کوردستان و مێشکی زۆرینه‌ی مرۆڤی کورد، له نێوی عیراق و عیراقایه‌تی و به‌غدای
پێته‌خت و برایه‌تیی کورد عه‌ره‌ب و یه‌کیه‌تیی خاکی عیراق و. . . ڕزگاری بووبوو و
هه‌رگیزیش بیری له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه، جارێکی دیکه له‌گه‌ڵ ئه‌و نێو و بابه‌تانه‌دا
سه‌روسه‌ودای هه‌بێت، لێ سه‌رانی کورد له عیراقییاندنی باشووری کوردستان و سه‌رله‌نوێ
عیراقییاندنی مێشکی مرۆڤی کورد، ڕۆڵێکی یه‌کجار له‌به‌رچاو و چالاکانه‌یان دیت و ده‌بینن.
تێکه‌ڵاوبونه‌وه له‌گه‌ڵ عیراق، که هێنده‌ی نووکه ده‌رزییه‌ک سوودی بۆ کورد نه‌بووه
و نابێت، هه‌موو ڕۆژێکی خه‌رمانی که‌ڵه‌که‌کراوی زیانه‌کانیشی به‌رزتر ده‌کاته‌وه
و کورد زیانمه‌ندتر ده‌بێت لێی. بڕوایه‌کی ڕه‌ها و بێسنووری سه‌رانی کوردیش، به ئه‌مه‌ریکا
و حیسابکردنی وه‌ک دۆست و بیناکردنی هه‌موو هیوا و ئاواتێک له سه‌ر دۆستایه‌تیی ئه‌وان،
ئه‌وه هیچ، که کارێکی ناڕاسته و ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه نییه، که
ئه‌وان بیری لێ ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکه له گه‌لێک جاریشدا، ئه‌مه‌ریکا بۆ خۆی سازکه‌ری
کێشه‌کانه و له فه‌رهه‌نگیی سیاسه‌تی ئه‌واندا، چ جیاوازییه‌ک
له نێوان کورد و عه‌ره‌ب و تورک و فارس و سابیئه و ئێزدی و شیعه و سوننه و. .
. دا نییه و هه‌مووان بۆ ئه‌و چوونیه‌کن و کێ قازانج به به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکا
بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه له پێشه و کێیش دژایه‌تیی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات،
ئه‌وه نه‌یاره. ئه‌مه‌ریکا هه‌مووده‌م و زۆر به ئاسانییش ده‌توانێت،
دۆست و نه‌یاری خۆی بگۆڕێت. ئه‌وه‌ی دوێنی دۆستی ئه‌مه‌ریکا بوو، ڕه‌نگه ئه‌وڕۆ
دوژمنی بێت و ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئێستا به دۆستی خۆی ده‌زانێت، له هه‌مان کات و
ساتدا، نه‌یارێکی نه‌بینراو و شاراوه‌ی له بنه‌وه بۆ قوت ده‌کاته‌وه و که پێویستیشی
کرد ئاشکرای ده‌کات. بۆ هه‌ر دۆستێکی، نه‌ک نه‌یارێک، به‌ڵکه نه‌یارگه‌لێکی هه‌ن.
له‌م هاوکێشه‌یه‌دا، هه‌رچه‌نده سه‌رانی کورد بۆ خۆیان پێیانوایه، که له ئه‌مه‌ریکاییه‌کانه‌وه
زۆر نێزیکن، لێ هه‌رگیز وا نییه و ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت و هه‌رکاتێکیش بیه‌وێت،
پشت ده‌کاته کورد و هیچیشی بۆ ناکات. ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ناکوردن، له ده‌وروبه‌ری
کوردستان، ئیدی سه‌ر به چ ڕه‌گه‌ز و ده‌وڵه‌ت و زمان و فه‌رهه‌نگێکن، هیچ یه‌کێکیان
دۆستی کورد نین و ته‌واویشیان نه‌یاری کوردن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سڕینه‌وه و له‌نێوبردنی،
هه‌موو شتێکی کوردی و کوردستانی. ئه‌و ته‌قینه‌وانه، په‌یامێکن بۆ ته‌واوی کورد،
بۆ مله‌که‌چبوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و وازهێنان له هه‌موو خواستێکی ڕه‌وای گه‌لی
کورد وجه‌ژنانه‌ی نه‌یارانی کورد بوون، بۆ زارۆک و ژن و دایک و خوشک و برا و باوکی
ئه‌و شه‌هیدانه‌ی تێدا چوون. وه‌ک وه‌رامێکی هه‌نووکه‌یی و ده‌سبه‌جێ و ڕاست، ده‌بوو
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، بێ هیچ ڕامان و ڕاوه‌ستان و بیرکردنه‌وه‌یه‌ک:
هاتبانه سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و په‌یڤێکیان
بۆ گه‌لی کورد دابا و ڕه‌وشه‌که‌یان ڕوون کردبایه‌وه و پێوه‌ندیان به ته‌واوی حیزب
و ده‌سته‌کانی کوردستانه‌وه کردبا و جاڕی ڕه‌وش و حاڵه‌تی نائاسایی و کت‌وپڕ (حالة
الطوارئ) یان دابا سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا، جه‌لال تاڵه‌بانی و
مه‌سعوود بارزانی، جاڕی یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو کارگێڕییه‌کانیان دابا و سنووره‌کانی
هه‌موو کوردستانیان، به ده‌ڤه‌ره ئازادکراوه‌کانیشیه‌وه، به ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی،
که ده‌ستیان پێ ڕا ده‌گات، داخستبا و ڕێگه‌یان به هیچ که‌سانێک، که دانیشتووی کوردستان
نین، نه‌دابا بێنه نێو کوردستانه‌وه. سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، چیدی هێنده
دڵخۆش و گه‌شبین نه‌بێت، به برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب و یه‌کیه‌تیی خاکی عیراق و
بلا به‌ره‌به‌ره خۆی له‌و دا‌و و بازنه‌یه، وه‌ده‌رخات و خواسته‌کانی گه‌لی کورد،
ڕێکوڕه‌وان له پێش هه‌موو ئه‌وانه‌ی، که سه‌رده‌داوێکیان له کاره‌کاندا هه‌یه،
دا‌نێت.
یه‌ک شتیش، که به‌لای منه‌وه جێی
سه‌رنج و داخیشه له هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌یه، که کاتێک منداڵێک یا پێشمه‌رگه‌یه‌ک
یا هه‌ر مرۆڤێکی فلستینی شه‌هید ده‌بێت، ده‌سبه‌جێ و بێ هیچ بیرکردنه‌وه و ڕامانێک،
خه‌ڵکی خۆڕاگر و شۆڕشگێڕی فلستینی، وه‌ک بزیسکه، وه‌ک هاژه‌ی با، وه‌ک لافاو و شه‌پۆلی
ئاو، ده‌که‌ونه نێو شه‌قام و جاده و به هاتوهاوار و قێڕه، تووڕه‌یی خۆیان ده‌ده‌رێنن
و ته‌رمی شه‌هیده‌کانیان، هه‌ڵده‌گرن و هه‌موو کووچه و کۆڵانی باژێڕه‌کانی پێ ده‌که‌ن
و ده‌گه‌ڕێن و دژی ئیسرائیل ده‌نگ بڵند ده‌که‌نه‌وه و به به‌رچاوی سه‌رباز و چه‌کداری
ئیسرائیلی و به ته‌نیشت تانکه‌کانیاندا ده‌ڕۆن و هاوار ده‌که‌ن، که‌چی خه‌ڵکی ئێمه
له کوردستان، ده‌ڵێی خۆڵی گورستانیان به‌سه‌ردا کراوه، نه ده‌نگێ، نه تووڕه‌بوونێ،
نه‌هاوارێ، نه هیچ شتێک، هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وانه‌ی شه‌هید بوون، هه‌موو ته‌مه‌نیان له
سه‌رووی هه‌شتا و نه‌وه‌د ساڵییه‌وه بووه و له سه‌ر جێگه و به مه‌رگی خودا
مردوون!
2/2/2004