گۆڕغه‌ریب
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
کورد فره‌جار
بۆ سه‌لماندنی، کوردستانی و کوردبوونی که‌رکووک، که پێویست به هیچ سه‌لماندنێک
ناکات و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له لای ته‌واوی کورد، له ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ئاشکراتره، په‌نای
بردووه و ده‌باته به‌ر ئه‌وه‌ی، که بڵێت، گۆڕستانه‌کان، گه‌واهیی کوردستانیی و کوردبوونی
که‌رکووک ده‌ده‌ن. دیاره ئه‌گه‌ر گۆڕستانه‌کانی که‌رکووک، گۆڕی خه‌ڵکانێکی ناسراو
و به‌نێوبانگی، تێدا بن، ئه‌وا به‌ڵگه‌که سه‌لمێنه‌رتر ده‌بێت. کورد به‌و که‌سانه‌ی
له غه‌ریبایه‌تی ده‌مرن، ده‌ڵێ: فڵانه که‌س گۆڕغه‌ریب بوو. که شێخی شاعیران، شێخ
ڕه‌زای تاڵه‌بانی، ساڵی 1909 کۆچیی دوایی ده‌کات، له گۆڕستانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی
له به‌غدا ده‌نێژرێت. ئه‌وده‌مه وڵاتی کورد و به‌غدایش له بنده‌ستی ئیمپراتۆریای
عوسمانی‌دا بوون و خه‌ڵک هێنده بیری له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خاک، نه‌ده‌کرده‌وه
و گرنگ نه‌بوو له کوێ ده‌نێژرێت، چونکه سیاسه‌تی عه‌ره‌باندن و...له ئارادا نه‌بوو.
که ته‌وفیق وه‌هبی کۆچی دوایی کرد، له سه‌ر وه‌سییه‌تی خۆی، له پیره‌مه‌گروون نێژرا.
که عه‌لی مه‌ردان، کۆچیی دوایی کرد، وه‌سییه‌تی کردبوو، له گردی سه‌یوان بینێژن،
لێ که ته‌رمه‌که‌ی له به‌غداوه ده‌گاته
که‌رکووک، کوردێکی زۆر، ڕێگه ناده‌ن ته‌رمه‌که‌ی ببه‌ن بۆ سلێمانی و ده‌ڵێن، ده‌بێ
هه‌ر له که‌رکووک بنێژرێت و هه‌ر وایش ده‌که‌ن و له‌وێ ده‌ینێژن. که مه‌لا شوکور
موسته‌فا، پێش کۆچیی دوایی به ماوه‌یه‌کی که‌م و له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی
هه‌ولێردا، له سه‌ر ته‌خته‌ی نه‌خۆشیی، که له حاڵی گیانه‌ڵڵا و سه‌ره‌مه‌رگدایه،
قیت ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ: ده‌ڕۆمه‌وه بۆ مامشه! که گوندێکی که‌رکووکه و مامۆستا
بۆ خۆی له‌وێ هاتووه‌ته دنیاوه. دوکتۆر و په‌رستارگه‌لێکی، که له‌وێ ده‌بن، له
وشه‌ی مامشه هه‌ر تێناگه‌ن و پێیانوایه، ئه‌و پیاوه، وڕینه ده‌کات و به عه‌ره‌بی
قسان ده‌کات. چه‌ند خۆش‌بوو شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی،
له که‌رکووک به خاک سپێردرابا و چه‌ند باشبوو عه‌لی مه‌ردان له که‌رکووک به خاک
سپێردرا، یه‌ک دنیا باشتر و خۆشتر ده‌بوو، له‌به‌ر خاتری که‌رکووک خۆی، مه‌لا شوکور،
له که‌رکووک به خاک بسپێردرایه. هه‌ر ده‌کرا مردنه‌که‌ی، به‌ڕێکردنی ته‌رمه‌که‌ی،
ناشتنه‌که‌ی، بکرابا به خۆپێشاندان و ڕێپێوان و بۆنه‌یه‌کی فره‌مه‌زن، بۆ پتر جۆشدانی
پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک، بۆ ئامێزی کوردستانی
دایک. لێ تۆ بڵێی هیچ یه‌کێک له ڕێبه‌رانی
سیاسی کورد، ئه‌وه‌ی به هزردا هاتبێت و ئاماده بووبێت، له ساته‌وه‌ختێکی زێڕینی
خۆی، که هه‌موو چرکه‌یه‌کی بۆ خزمه‌تی گه‌ل و خاکه و به تایبه‌تیش خاکی که‌رکووک!!
ته‌رخان بکات بۆ به‌ڕێکردن و به‌خاکسپاردنی مه‌لا شوکوری ده‌روێشێکی ڕێگه‌ی ڕاستی؟.
ڕه‌نگه هه‌رچه‌ندیان بۆ مه‌سعوود موحه‌ممه‌د، به بیردا هات و کردیان، بۆ مه‌لا
شوکوریش له باشترین حاڵ‌دا هه‌ر هێنده‌یان کردبا!.
18/10/2003
No comments:
Post a Comment