ڕێژه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
که سه‌ددامییان،
که‌رکووکیان چۆڵکرد، هێزه‌کانی مارینز و ده‌هه‌زار چه‌کداره‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی
و دواتریش جه‌لال تاڵه‌بانی، خۆیان کرد به که‌رکووکدا، هه‌موو کورد چاوه‌نۆڕی ئه‌وه
بوون، که ئیدی ده‌سبه‌جێ، که‌رکووک له عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندن، بژار ده‌کرێت و ته‌واوی
کوردی ئاواره‌ی که‌رکووکیش، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جێگه و زێدی خۆیان و ده‌بنه‌وه زۆرینه‌ی دانیشتووان و که‌رکووکیش ده‌گه‌ڕێته‌وه
نێو ئامێزی کوردستانی دایک. جه‌لال تاڵه‌بانی، نه‌ک هه‌ر وای نه‌کرد، به‌ڵکه ده‌سبه‌جێ
کۆمیته‌یه‌کی 24 که‌سیی له که‌رکووکییان دانا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له که‌رکووکدا
بگرنه ده‌ست. ئه‌و 24 که‌سه، پێکهاتبوون له: 6 عه‌ره‌ب، 6 تورکمان، 6 کورد، 6 کلدۆ-ئاشووری (مه‌سیحی). هه‌ر له رۆژی
یه‌که‌مه‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی به ده‌ستی خۆی، کوردی له که‌رکووکدا کرده که‌مینه
و ڕێژه‌ی کورد، له که‌رکووکدا کرا به 25% و 75%ی که‌رکووک، کران به ناکورد. دیاره ئه‌و
هه‌نگاوه "زۆر نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه"، قایل‌بوونی پارتییشی له سه‌ر
بووه، ده‌نا بێگومان ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه، یه‌کدییان داده‌پڵۆسا. که ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵات، له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاییه‌کانه‌وه،
له به‌غدا دانرا، 25 که‌س به ئه‌ندام دانران، به حیسابی ئه‌وه‌ی عیراق –دیاره
به کوردستانه‌که‌یشیه‌وه- 25 میلیۆن که‌سه. واته: بۆ هه‌ر یه‌ک میلیۆن، 1 نوێنه‌ریان
له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا دانا. 5 ئه‌ندامی کورد دانران. که باس له ڕێژه‌ی کورد له عیراقدا
ده‌کرێت، کورد به 25%ی دانیشتووانی عیراق داده‌نرێن. دانانی 5 ئه‌ندامی کورد له‌و
ئه‌نجومه‌نه‌دا، ده‌کاته ئه‌وه‌ی کورد 20%ی دانیشتووانی عیراق پێکده‌هێنێت، که ئه‌مه
وا نییه. که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا دانرا، 5 وه‌زاره‌ت دران به کورد، له‌و
حوکوومه‌ته‌شدا حیسابی کورد وه‌ک 20%ی دانیشتووانی عیراق کرا. له هه‌رسێ حاڵه‌ته‌کاندا،
کۆمیته‌ی کارگێڕیی که‌رکووک، ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و حوکوومه‌تی به‌غدا، کورد
کران به که‌مینه. ڕێبه‌ریه‌تیی سیاسیی کورد، وێده‌چێت، له مه‌سه‌له‌ی ئامار و
ژماره و ڕێژه‌دا، ئه‌وه‌ی که بۆ کوردستان و کورد گرنگه، زۆر کۆڵه‌وار بن، ده‌نا
ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندی به سامان و پاره و پووڵی خۆیانه‌وه هه‌یه، نه‌ک هه‌ر چاکی
لێ ده‌زانن، به‌ڵکه ئوستادیشن تێیدا. ،سه‌رانی کورد، ئه‌گه‌ر که‌رکووک دڵ و قودسیان
بوو و ئه‌گه‌ر هێنده به‌ته‌نگ که‌رکووکه‌وه بوون، ده‌بوو هه‌ر ڕۆژی یه‌که‌م، ئه‌و
کاره‌یان نه‌کردبا و به لای که‌مه‌وه به‌م شێوه‌یه‌یان دانابا: 12 کورد، 10 تورکمان،
1 عه‌ره‌ب (چونکه له هه‌موو مێژووی که‌رکووکدا، ته‌نێ هه‌ندێک گامێشه‌وان و چه‌ند
عه‌ره‌بێکی هۆزی حه‌دیدی له که‌رکووکدا هه‌بوونه، ئیدی ته‌واوی عه‌ره‌به‌کانی دیکه‌ی
که‌رکووک عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندنن) و 1 مه‌سیحی.
ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایش 6 کوردی تێدا بووایه‌ن و حوکوومه‌ته‌که‌ی
به‌غدایش 6 وه‌زیری کوردی تێدا بووایه‌ن. که کاره‌کان وه‌ک ده‌بوو ئه‌نجام
درابان، نه‌دران، ده‌بوو سه‌رانی کورد، که هێنده به دۆستایه‌تیی ئه‌مه‌ریکاوه
ده‌نازێن و خۆهه‌ڵده‌کێشن و وه‌ک هاوپه‌یمان و هاوبه‌رژه‌وه‌ند و...باسیان ده‌که‌ن،
ئه‌و ڕێژانه‌یان به کیڕه‌ی قه‌ڵه‌مێکی ئه‌و دۆستانه‌یان، بگۆڕایه‌ن، ده‌نا که ئه‌و
دۆستانه‌یان، چۆله‌که‌یان بۆ ناگرن، ئیدی بۆچی پێیان ده‌ڵێن کاکه؟.
2/10/2003
No comments:
Post a Comment