کفنی به‌لاش کێ
نامرێت
ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی
ئه‌گه‌ر که‌سێک بێکار بێت و ئاره‌زووی ته‌ماشاکردن و بیستن و خوێندنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌کانی کوردستانی هه‌بێت، ده‌توانێت ڕۆژانه، هه‌وێنی نووسینی ده‌یان گوتار و مه‌ززه‌ی ده‌یان دانیشتن و گاڵته و شۆخی ده‌یان
گۆڵمه‌ز، له‌مه‌ڕ ئه‌و سه‌یروسه‌مه‌ره‌کارییانه‌ی، که له وێنده‌رێ ڕووده‌ده‌ن
خڕکاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی "وه‌ک بێخه‌مێ" لێیان ده‌نۆڕێت، ئه‌و هه‌واڵانه
گه‌نجینه‌یه‌که‌ن بۆ پێکه‌نین و قاقالێدان، ئه‌وه‌یشی جۆرێکی دیکه ده‌نۆڕێته
باسه‌کان، هه‌ر هه‌واڵه‌و خه‌مێکه و هه‌ر هه‌واڵه‌و تاڵاونووشینێکه و هه‌رهه‌واڵه‌و
ته‌نکیی و ڕواڵه‌تیی و ڕووکه‌شیی و لاوازییه‌کی هزریی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تییه‌کی
نادڵسۆز و نابه‌رپرس و وڵاتێکی بێسه‌روبه‌ر و جڤاکێکی پڕله‌نادادی و ناڕه‌وایه‌تی
پێشان ده‌دات.
*****
پێش جه‌ند سه‌ده‌یه‌ک کارڵ مارکس و فرێدریک ئه‌نگڵز له مانیفیستی
کۆمۆنیزمدا، هاوار و بانگی"کارگه‌رانی جیهان یه‌کگرن"یان دا به گوێی
مرۆڤایه‌تی و ته‌واوی جیهاندا. ئه‌و یه‌کگرتنه‌ی مارکس و ئه‌نگڵز خه‌ونیان پێوه
ده‌بینی، تا ئه‌مڕۆیش به‌و جۆره‌ی ئه‌و دوو جوامێره بیریان لێ کردبووه و چاوه‌ڕوانی
بوون، نه‌هاتووه‌ته دی. به‌رانبه‌ر به‌وه خودانکار و دارا و سه‌رمایه‌دارانی
جیهان یه‌کگرتووترن و درز و که‌رتبوون و یه‌کنه‌گرتنی کارگه‌ران، به سوودی ئه‌وان
گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه وا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا توانیویانه جڵه‌وی هه‌موو
جیهان بگرنه ده‌ست.
له کورده‌واریدا به‌و که‌سانه‌ی، که چاویان له دووی پاره‌وپووڵ و سامان و هه‌موو شتێکی ماددییه و
هه‌رگیز به هیچ شتێک تێر نابن ده‌گوترێ:"سه‌رسواڵکه‌ر" و
"چاوبرسی" و "له‌میش" و "مشه‌خۆر" و "تێڕه"
و "نه‌وسن" و "چڵیس". له‌و گه‌رمێنه‌ی وڵاتی کوردستانیش به ژنێک، که
هه‌میشه تامه‌زرۆی گان بێت (به گوتنێکی سه‌رده‌مانه حه‌زی له سێکس بێت) ده‌ڵێن"کوزبرسی"
واته: "کوزی برسی"، که ده‌کاته ئه‌وه‌ی هۆکێیه و هه‌رده‌م حه‌زی له
گانه و تێر نابێت. هه‌رچه‌نده
ئه‌و ده‌ربڕینه بۆ ژن به‌کار براوه، لێ من پێموایه هه‌ڵه‌یه و سته‌مێکه له
ژن ده‌کرێت، چونکه له ته‌واوی جیهاندا ژنێک هه‌رچه‌ندی حه‌زیشی له سێکسین بێت،
هه‌رگیز هاوار ناکات و په‌لاماری پیاو نادات و شه‌رموشکۆیه‌کی هه‌یه و ده‌ست به
ئاوڕووی خۆیه‌وه ده‌گرێت. ئه‌وه پیاوه، که هه‌میشه کێری لێ بووه‌ته به‌ڵا و
"کێری داوه‌ته شانی‌دا" و په‌لاماری ژن ده‌دات و له پێناوی تێرکردنی
ئاره‌زووه سیکسییه‌کانیدا، له هیچ ناسڵه‌مێته‌وه و ئاماده‌ی هه‌موو شتێکه، ته‌نانه‌ت
خراپترین شتیش. ده‌بوو له‌بری"کوزبرسی/ کوزی برسی" بگوترابا
"کێربرسی/ کێری برسی". به بێ
هاوار و بانگی هیچ مارکسێک یا که‌سێکی دیکه، خواستی "پاره‌په‌رستی" ته‌واوی
سه‌رسواڵکه‌ر و چاوبرسی و له‌میش و مشه‌خۆر و تێڕه و نه‌وسن و چڵیس و
کوز/کێربرسییانی به‌رپرسانی وڵاته‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه(کوردستان)ی یه‌کخستووه. ئه‌مانه
سه‌رسواڵکه‌ر و چاوبرسی و له‌میش و مشه‌خۆر و تێڕه و نه‌وسن و چڵیس و کوز/کێربرسی
ئاسا هه‌رگیز به هیج شتێک تێر نابن.
*****
ماڵپه‌ڕی ئاوێنه له زاری عه‌دنان
موفتی، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه، ده‌نووسێت: "بۆ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک
سێ ده‌فته‌ر و 700 دۆلار سه‌رف ده‌کرێت بۆ کڕینی ئۆتۆمبیل"[1].
ماڵپه‌ڕی ئاوێنه ده‌نووسێت:"نزیکه‌ی پێنج ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن حکومه‌تی
هه‌ریم و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه خه‌رجکراوه بۆ کڕینی ئۆتۆمبیل بۆ 40 وه‌زیری
حکومه‌تی هه‌رێم و 111 ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی
ده‌ست ئاوێنه که‌وتووه به بڕیارێکی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ر وه‌زیرێک ئۆتۆمبیلێکی
جۆری مۆنیکای مۆدێل به‌رزی به 41 هه‌زار دۆلار بۆ کڕدراوه، که کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی
خه‌رجکراوه بۆ 40 وه‌زیره‌که ده‌کاته یه‌ک ملیۆن و شه‌ش سه‌د و چل هه‌زار دۆلار".
ئاوێنه ده‌نووسێت: "پێشتریش سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان به
مه‌به‌ستی کڕینی ئۆتۆمبیل بڕی 30 هه‌زار دۆلاری بۆ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک خه‌رجکرد
که هه‌ریه‌که‌یان ئۆتۆمبیلێکی بۆ خۆیان پێبکڕن. تێکڕای ئه‌و پاره‌یه‌ی که خه‌رجکراوه
بۆ کڕینی ئۆتۆمبیل ده‌کاته 3 ملیۆن و سێ سه‌د و سی هه‌زار دۆلار".
ئاوێنه ده‌نووسێت:"د. نوری عوسمان سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
به ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و ئۆتۆمبیلانه که ژماره‌یان 40 دانه‌یه دیاری نییه
بۆ وه‌زیره‌کان، به‌ڵکو موڵکی وه‌زاره‌ته و حکومه‌ت کڕیویه‌تی و بڕی هه‌ر دانه‌یه‌کی
41 هه‌زار دۆلاره".
*****
له هیچ وڵاتیکی دنیادا نه‌بووه و نییه حوکوومه‌ت ئۆتۆمبیل بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان
و وه‌زیره‌کانی حوکوومه‌ت بکڕێت. ئه‌مه‌ی له کوردستاندا ڕووده‌دات نموونه‌یه‌کی
نوێیه له به‌ڕێوه‌بردن و کارگێڕی و حوکوومه‌تیدا. په‌رله‌مان و حوکوومه‌تی
کوردستان هه‌ر وه‌ک کڕینی ئۆتۆمبیل بۆ ئه‌ندامانیان ده‌که‌نه مۆدێل، ده‌بوو خه‌وتنی
نێو جڤینی په‌رله‌مان و حوکوومه‌ت و فره‌ژنی و فره‌پاسه‌وانی و مووچه‌ی خه‌یاڵی و
سه‌ربۆیه‌کردن و قژڕه‌شکردن و دزی و گه‌نده‌ڵی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وا و
نایاسایی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیران و به‌رپرسانیش بکه‌نه نموونه و مۆدیل و
به دنیادا په‌خشی بکه‌نه‌وه.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان، که ژماره‌یان (111) که‌سه، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌و
یه‌ک ده‌فته‌ر[2] و700$ (30700)دۆلاریان بۆ
درابێت/بدرێت به ئۆتۆمبیل، ئه‌وا تێکڕای ئه‌و پاره‌یه ده‌کاته(3415000) دۆلار.
ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌زیرێکی حوکوومه‌ته "چل وه‌زیرییه‌که‌ی"
کوردستان، که له دنیادا وێنه و نموونه‌ی نییه و حه‌قوایه ئه‌زموونی
"چلوه‌زیری" یش، وه‌ک ئه‌زموونی "چل تووتی" و "چل گا چل که‌ر
چل جه‌وه‌نه" و "چل ده‌ف" و "چل شه‌و خه‌ڵوه‌ت" و
"چله‌ی ژنی زه‌یسان" و "چله‌ی هاوین و چله‌ی زستان"
و"چله‌ی مردوو"... هاوتای خه‌وه‌نووچکه و پرخه‌پرخی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان،
بکه‌نه پرۆژه و به دنیادا بیبه‌شنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دنیا چاوی لێ بکه‌ن
و سوودی لێ وه‌رگرن، ئه‌گه‌ر چل وه‌زیر هه‌ریه‌که‌و یه‌ک مۆنیکای[3]
مۆدیل باڵای بخه‌نه ژێر و هه‌ر مۆنیکایه‌کیش به(41000)دۆلار بێت، ئه‌وا تێکڕای
پاره‌ی ئه‌و مۆنیکایانه ده‌کاته(1640000) دۆلار.
تێکڕای پاره‌ی کڕینی ئۆتۆمبیل بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان و وه‌زیره‌کانی
حوکوومه‌تی کوردستان ده‌کاته(5055000) دۆلار.
"د. نووری عوسمان"ی سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، که ده‌ڵێ
ئه‌و چل دانه ئۆتۆمبیله‌ی، بۆ وه‌زیره‌کان ده‌کڕدرێن، دیاری نین بۆیان، به‌ڵکه
موڵکی حوکوومه‌تن، پێیوایه باسی سویسرا، سوێد، دانمارک، نۆروێژ، بێلژیک، فرانسه....ده‌کات.
چ به‌رپرسێک له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی پلیکانێی ده‌سه‌ڵات تا خواری خواره‌وه‌ی ئه‌و
پلیکانێیه له کوردستان، جیاوازی له نێوان پاره‌وپووڵ و موڵکی خۆی و حوکوومه‌تدا
ده‌کات؟ ته‌واوی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ماڵی خۆیان هی خۆیانه و ماڵی حوکوومه‌تیش
هه‌ر هی خۆیانه. مه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی د. نووری عوسمان نییه، له
هه‌موو گه‌شتێکیدا سه‌دان هه‌زار دۆلار ده‌به‌شێته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وه پاره‌ی
خۆیه‌تی! ئه‌وه بۆ، یه‌ک که‌س تاکه یه‌ک که‌س، له‌و هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مان و
وه‌زیر و گزیر و حوکوومه‌ت و به‌رپرسه
ملئه‌ستوور و تێر و ته‌وه‌زه‌لانه، ڕۆژێک له ڕۆژان، ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌یه‌ک
نه‌بوون و نابن له‌باره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی و سامانێکه‌وه، که هه‌یانه و چۆنیان په‌یدا
کردووه! هیچ به‌رپرسێک له‌و کوردستانه تا ئێستا ناتوانێت وا بیر بکاته‌وه، که
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ت هی خه‌ڵکه و بۆ خه‌ڵکه، وه‌ک خۆیان بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن،
ئه‌وا ته‌واوی پاره و سامانێکی حوکوومه‌ت
و ده‌وڵه‌تیش، ده‌بێ هی خه‌ڵک و بۆ خه‌ڵک
بێت. له بری خه‌رجکردنی ئه‌و پاره زۆره بۆ چه‌ند ملقه‌وییه‌کی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر
و پیسکردن و بۆگه‌نترکردنی ژینگه به کڕینی ئه‌و هه‌موو ئوتۆمبیلانه بۆ به‌رپرسان،
ئه‌گه‌ر ئه‌و حوکوومه‌ته به‌ته‌نگ خه‌ڵکه‌وه‌یه، بلا به‌و پاره‌یه کۆمه‌ڵه
پاسێکی گه‌وره بخاته نێو باژێڕ و نێوان باژێڕه‌کانه‌وه، که ده‌بنه هۆی که‌مترپیسکردنی
ژینگه و سوودوه‌رگرتنی ژماره‌یه‌کی فره‌تر له هاووڵاتان له‌و خزمه‌ته و که‌مکردنه‌وه‌ی
ڕووداوی ترافیکیش. به پاره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه سه‌دان و هه‌زاران خانوو بۆ
ئاواره‌کانی ژێر چادره‌کانی که‌رکووک و گه‌رمیان دروست ده‌کرێت. به‌و پاره‌یه و
به‌و پاره‌یه‌ی شه‌وانه له سه‌ر مێزی خواردنه‌وه و ڕابواردن له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه
له هوتێل و چێشتخانه گرانباییه‌کاندا خه‌رج ده‌کرێت، به‌و پاره‌یه‌ی که سه‌دان
ڕۆژنامه‌ی بێتام و بێسوودی پێ ده‌رده‌کرێت و به‌و پاره‌یه‌ی که به‌و هه‌موو کلیپه
بێتام و ته‌له‌ڤزیۆنه بێسوود و مێشکشێوێنانه ده‌درێت، سه‌دان کاری باشتر و سوودبه‌خشتر ده‌کرێت، به‌ڵام کاری باشتر و سوودمه‌ندتر،
به په‌رله‌مان و حوکوومه‌ت و به‌رپرسێلێک ده‌کرێت، که پێش هه‌ر شتێک دڵسۆزی خه‌ڵک
و وڵات بن و هه‌ره‌پێویست بخه‌نه پێش پێویستترین و پێویستترین بخه‌نه پێش
پیویستتر و پێویست‌تر بخه‌نه پێش پێویست و پێوێست بخه‌نه پێش که‌مترپێویست و که‌مترپێوێستیش
بخه‌نه پێش ناپێویسته‌وه. له کوردستان، گه‌لێک مخابن، ڕێک به پێچه‌وانه‌وه
کاره‌کان ئه‌نجام ده‌درێت و له ناپێویسته‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن و بۆ شته‌کان ده‌چن
و هه‌رگیز نه ده‌گه‌ن و نه بۆ خۆیشیان ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌وه‌ی پێویسترینه
و پاره‌وپووڵ و سامانێکێش که هه‌یه بۆ ناپێویستییه‌کانی به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی
پێڕۆ ده‌کرێت، وێرانکارییه نه‌ک دروستکردنی وڵات!
*****
له‌م وڵاته ئه‌وروپاییانه، ئه‌ندام په‌رله‌مانیک یا وه‌زیرێک یا هه‌ر به‌رپرسێکی
باڵا یا گچکه، ئه‌گه‌ر بۆ خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو و خودانی سامان و خانوو و ئۆتۆمبیل
و...بوو، ئه‌وه کاره‌که‌ی هیچ له ژیانی ناگؤڕێت و ته‌نیا مووچه‌یه‌ک وه‌رده‌گرێت
و هیچی دیکه. سه‌رۆکی حوکوومه‌تی سوێد له خانووی حوکوومه‌تدا تا سه‌رۆکی حوکوومه‌ته
ده‌ژی، که دۆڕا و هه‌ڵنه‌بژێردرایه‌وه ئه‌و خانووه جێده‌هێڵێت و بار ده‌کات و ده‌چێته‌وه
ماڵه‌که‌ی خۆی، که ڕه‌نگه کرێنشینیش بێت. ڕۆژانه ده‌یان وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان
و به‌رپرسی باڵای زه‌لام زه‌لام له نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ره ژێرزه‌وینی و سه‌رزه‌وینی
و ئۆتۆبووسه‌کاندا ده‌بینرێن، که بۆ سه‌ر کاره‌کانیان ده‌چن یا له کار ده‌گه‌ڕێنه‌وه
ماڵێ. ڕۆژانه ده‌یان له‌و گه‌وره‌به‌رپرسانه ده‌بینرێن، به دووچه‌رخه ده‌چنه
سه‌رکار و له کار ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ڕۆژانه چه‌ندین له‌و گه‌وره‌هه‌ڵسووڕێنه‌رانه‌ی
پارتییه‌کان و گه‌وره‌کارگێڕانی حوکوومه‌ت له ڕیزی کڕینی به‌سته‌نی و بابۆڵه‌دا
ده‌بینرێن و تۆ و من ئاسا، چاوه‌ڕێی نۆره‌ی خۆیان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی نۆره به یه‌ک
که‌س ببڕن یا که‌سێکیش ئاوڕیان لێ بداته‌وه. ڕۆژانه چه‌ندین کۆنه سه‌رۆک
حوکوومه‌ت و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌رپرسی گه‌وره له نێو جاده و
کۆڵانه‌کانی ستۆکهۆڵمدا ده‌بینرێن وه‌ک هه‌ر یه‌کێک له ئێمه و سه‌ڵته‌زه‌لام
پیاسه‌ی خۆیان ده‌که‌ن. باسی سوێد وه‌ک نموونه‌یه‌ک ده‌که‌م، ده‌نا هه‌موو وڵاتانی
ئه‌وروپا به‌و جۆره‌ن.
*****
زۆرێک له‌و به‌رپرس و حوکوومه‌ت و وه‌زیر و
گزیرانه‌ی ئه‌وڕۆی کوردستان، خه‌ڵکانێکن له ئه‌وروپا ژیاون، یا سه‌ردانی ئه‌وروپایان
کردووه، یا شاره‌زاییه‌کیان له باره‌ی ئه‌وروپاوه هه‌یه، لێ که ده‌چنه‌وه ئه‌و
گه‌نده‌ڵستانه ئه‌وانیش ده‌چنه خوو و پێستی ئه‌وانه‌ی ئه‌وێ. خه‌ڵکانێکی دیکه‌یش
هه‌ن ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری ئه‌وروپایشیان له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا ڕۆژگارێک پێشمه‌رگایه‌تییان
کردووه، یا بڕوایان به تێۆررییه‌کی شۆڕشگێڕانه هه‌بووه، یا خۆیان له خانه‌ی
چه‌پدا نێونووس کردووه، که‌چی ئه‌مانه له خه‌ڵکه‌که‌ی دیکه زیاتر هه‌ڵپه ده‌که‌ن
و ڕاوه‌پاره ده‌که‌ن و هێندی به‌ته‌نگ گیرفان و زگ و به‌رزگه‌وه‌ن، یه‌ک له سه‌د(1%)ی
ئه‌وه ئه‌مه‌کدارییان بۆ بیروبڕوا و دید
و مێژووه‌که‌ی خۆیان نییه.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی، که شتێک به نێوی په‌رله‌مان
له‌و وڵاته‌دا هاتووه‌ته گۆڕێ و ئه‌ندامانی حوکوومه‌ته‌که‌ی کوردستان، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی،
که شتێک به نێوی حوکوومه‌ت له‌و وڵاته‌دا هاتووه‌ته گۆڕێ و هه‌رچی به‌رپرسێکه
له‌و وڵاته‌دا، تا ئێستا له‌وه‌ی زیاتر هه‌میشه له‌گه‌ڵ بوونه و وه‌ک تووتی هه‌موو
وێکڕا گوتوویانه به‌ڵێ و له‌وه‌ی زیاتر ده‌ستیان به‌سه‌ر کڵاوی خۆیانه‌وه گرتووه،
نه‌بادا یه‌ک تاکه ده‌رفه‌تی گیرفانپڕکردنیان له‌ده‌ست ده‌ر بچێت و نه‌بادا له
هه‌ڤاڵه‌کانیان دواکه‌ون، چی‌یان بۆ ئه‌و خه‌ڵکه کردووه و منه‌تی چی به سه‌ر ئه‌و
خه‌ڵکه‌دا ده‌که‌ن! بۆچی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره تا ئێستا بێ
ئۆتۆمبیل بووه وا ئێستا ئۆتۆمبیلی بۆ ده‌کڕن! حوکوومه‌تی کوردستان بۆ خۆی خه‌ڵکانێک
ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات و خه‌ڵکانێکیش لات. حوکوومه‌تی کوردستان و په‌رله‌مانه مردوو
و بێگیانه‌که‌ی، جیاوازیی چینایه‌تی قووڵتر ده‌که‌نه‌وه و نه‌دار هه‌ژارتر و
دارایش ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌که‌ن. خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ند و چاوچنۆک هه‌رگیز بۆ پاره و
مفته‌خۆری ناڵێن نه‌ء و هه‌میشه نه‌ک هه‌ر ئۆتۆمبیل، به‌ڵکه بێکه‌ڵکترین و
بێبایه‌خترین شتیشیان به خۆڕایی بدرێتێ ڕێکوڕه‌وان و بێ سێ‌ودوو لێکردن وه‌ریده‌گرن
و "بای ده‌ده‌ن لوولی ده‌ده‌ن قووتی ده‌ده‌ن مانه‌ندی حووت"[4].
ئه‌م مفته‌خۆرانه هه‌رگیز له یه‌ک فلسی خۆیان خۆش نابن و هه‌موو شتێک بۆ خۆیان
به ڕه‌وا ده‌زانن. ئه‌م مفته‌خۆرانه ڕۆژانه به قسه‌ی زل و فشه‌ی گه‌وره و
بانگاشه‌ی ساخته‌کارانه‌ی "نه‌ته‌وه‌یی" و "وڵاتپارێزی" و
"به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل" و گریان بۆ مێژوو، خه‌ڵک فریو ده‌ده‌ن و به به‌ڵێنی
بۆش و به‌تاڵ، کێشه‌ی ئه‌له‌کتریک، ئاو، خانوو، نه‌خۆشی، نه‌بوونه، چه‌وسانه‌وه‌ی
ژن، چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی، خه‌ڵکه ئاساییه‌که چاره ده‌که‌ن! ئه‌مانه مفته‌خۆرن
و مفته‌خۆرانیش به گویره‌ی تیۆری"کفنی به‌لاش، کێ نامرێت" و "ده‌ست
به خێری خۆته‌وه مه‌نێ" ده‌هزرێن و ده‌ڕه‌وتارێن و ئه‌وه‌ی خۆڕایی بێت هه‌رگیز
سێ‌ودووی لێ ناکه‌ن و لێی ناسڵه‌منه‌وه.
*****
ئه‌وده‌مه‌ی له وڵات بووم و له که‌رکووک
له کارگێڕی ئامار کارم ده‌کرد، کاک" سه‌یید ئه‌حمه‌دی سه‌یید قادر"مان
له‌گه‌ڵ بوو، هاوکار بووین و ئه‌و شۆفێر بوو له‌و کارگێرییه‌دا. نێوانمان زۆر خۆش
بوو و گه‌لێ جاریش پێکه‌وه و بۆ ئه‌نجامدانی کار ده‌چووینه ئه‌ملا و ئه‌ولا. کاک
سه‌یید ئه‌حمه‌د، که باسی خه‌ڵکانێکی قرچۆک و چاوبرسی و مشه‌خۆری کردبا ده‌یگوت:"
ئه‌مانه ئاماده‌ی هه‌موو شتێکن و بۆ پاره هه‌رچی نه‌شێت ده‌یکه‌ن و هه‌رچتێک
خۆڕایی بێت گه‌ره‌کیانه و ناڵێن نه‌ء و ئه‌گه‌ر کفنیش به‌لاش بێت ئاماده‌ی
مردنن(چفن به‌لاش من‌و ما یموت)". سه‌یید ئه‌و ڕسته‌یه‌ی به عه‌ره‌بی ده‌گوت،
که ده‌کاته: کفنی به‌لاش کێ نامرێت.
*****
ساڵانی 1970 و 1980کانی سه‌ده‌ی پێشوو، له سه‌رده‌می به‌عسدا، له عیراق،
هه‌موو شتێک بووبووه نۆره و له‌ڕیزڕاوه‌ستان. له‌ڕیزڕاوه‌ستانیش مۆده و لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی
کوێرانه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆگه‌نکردووی سۆسیالئیمپریالیزمی سۆڤیێت و وڵاتانی گه‌نده‌ڵی ڕه‌دووکه‌وتووانی
بوو. وای لێهاتبوو کۆمۆنیسته نه‌ریتی و فه‌رمییه‌کانی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی(اللجنةالمرکزیة)
شانازییان به دیارده‌ی له‌ڕیزڕاوه‌ستان و ڕیزڕیزێن و ڕیزگرتنه‌وه ده‌کرد و وه‌ک
دیارده‌یه‌کی هاوچه‌رخ و نوێباو و پێویست ته‌ماشایان ده‌کرد. خه‌ڵک بۆ کڕین و وه‌رگرتنی هه‌ر شتیک ده‌بوو له
ڕیزدا ڕابوه‌ستایه‌ن. ئیدی وای لێهاتبوو، هه‌رکه‌سێک هه‌ر ڕیزه‌خه‌ڵکێکی دیبا، که
ڕاوه‌ستاون ئیدی بێئه‌وه‌ی بزانێت چییه خۆی پێدا ده‌کرد و ئه‌ویش ڕاده‌وه‌ستا تا
نۆره‌ی ده‌هات. جاری وا هه‌بووه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانیک ئیدی چوار پێنج یا هه‌ر
چه‌ند که‌س بووبن هه‌ریه‌که‌و ڕووی کردووه‌ته‌وه جێیه‌ک و خۆی خستووه‌ته ڕیزێکه‌وه،
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌و به شتێکی جیاوازه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵێ، که
زۆرجاران وه‌هایش نه‌بووه. جاری وا هه‌بووه یه‌ک دوو که‌سێک، که ویستوویانه که‌وشه‌کانیان
بۆیاخ بکه‌ن، له ڕیزی پێڵاوبۆیاخکردندا ڕاوه‌ستاون و خه‌ڵکێکیش بێ ئه‌وه‌ی بزانن
چ باسه و ئه‌مانه بۆ وا له ڕیز ڕاوه‌ستاون، چوونه‌ته ڕیزه‌وه و که نۆره‌یان
هاتووه و زانیویانه خه‌ڵک بۆ که‌وشبۆیاخکردن ڕاوه‌ستاون، ئه‌وجا ڕیزه‌که‌یان
جێهێشتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌یانویستووه پێڵاوه‌کانیان بۆیاخ بکه‌ن.
ده‌ڵێن جارێکیان پیره‌ژنێکی بێ‌ددان و پشتکووڕ و چه‌ماوه له‌و به‌غدایه به
شوێنێکدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌بینێت خه‌ڵکێک له ریزێکدا ڕاوه‌ستاون. پیره‌ژنیش هه‌روا
ده‌کات و ده‌چێت له ڕیزه‌که‌دا ڕاده‌وه‌ستێت. دیاره ڕیزه‌که‌یش گه‌لێک
دوورودرێژ ده‌بێت و گه‌لێک خاویش ده‌ڕواته پێشێ. خه‌ڵک له پێشه‌وه‌ی پیرێژن گه‌لێکن
و له پشتیشییه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر ڕاوه‌ستاون و به‌ره‌به‌ره‌یش خه‌ڵکه‌که زیاد ده‌که‌ن.
پاش ماوه‌یه‌ک کابرایه‌ک که له‌پێش پیره‌ژنه‌وه‌یه ئاوڕی دواوه ده‌داته‌وه و
ده‌بینێ وا پیره‌ژنێکی گه‌لێک به‌ته‌مه‌نی له پشته‌وه‌یه. کابرا زۆری پێ سه‌یر
ده‌بێ و له پیره‌ژن ده‌پرسێت: دایکه تۆ ده‌زانێت ئه‌م خه‌ڵکه بۆ چی ڕیزیان
گرتووه؟ پیرێژن ده‌ڵێت: نا وه‌ڵڵا نازانم، به‌ڵام ده‌زانم شتێک ده‌به‌شنه‌وه و
هه‌رچیش ببه‌شنه‌وه هه‌ر باشه و خێری خوایه و وه‌ریده‌گرم. کابرا ده‌ڵێت: ده‌زانی
چی ده‌به‌شنه‌وه؟ پیرێژن ده‌ڵێ: نا. کابرا ده‌ڵێ: کێری پلاستیکی ده‌ستکرد ده‌به‌شنه‌وه!
پیرێژن ده‌ڵێ: جا قه‌یچێکه. کابرا ده‌ڵێ: ئاخر تۆ به‌م ته‌مه‌نه‌وه چی لێ ده‌که‌یت؟
پیرێژن ده‌ڵی: "أمصه مص" واته: به مژین ده‌یمژم!!!!
17-4-2007
[2] ئه‌م
وشه‌گه‌له‌ی ده‌فته‌ر(10000 دۆلار) و بلۆک(100000 دۆلار)انه له‌م ساڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
حکوومه‌ت کورددا هاتووه‌نه‌ته ئاراوه و که‌وتوونه سه‌ر زاران. ئه‌ویش به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون
و پاره‌زۆریی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ستوپێوه‌ندانییانه‌وه، ده‌نا نه‌له فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی و نه هی عه‌ره‌بی
و فارسی و تورکیدا، که هاوسێگه‌لی زمانی کوردین ئه‌و وشانه نین.
[3] له
هیچ جێیه‌کی جیهاندا ئۆتۆمبیلی مۆنیکا و له‌یلا عه‌له‌وی ناو نییه، ته‌نی له
کوردستان نه‌بێت. ئه‌و مۆنیکایه به نێوی "مۆنیکا لوینسکی"یه
خڕوخه‌پانه‌که‌ی "بیڵ کلینتن" ه‌وه نێو نراوه. ئاخر به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران
و سه‌رمایه‌دارانی کورد حه‌زیان له‌و جۆره ژنه خڕوخه‌پانانه‌یه و که سواری ئه‌و
ئۆتۆمبیله مۆنیکایانه ده‌بن، پییانوایه سینگ و سمتی "مۆنیکا
لوینسکی"یان له ئامێز گرتووه.