بۆ کێ باسی ڕیفراندۆم ده‌که‌ن؟
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا، به کارێک، ڕێمکه‌وته گه‌ڕه‌کی
هویسبی (Husby)ی شاری
ستۆکهۆڵم، له‌وێ تووشی دوو سێ دۆست و ناسیاو هاتم، سلآوێکیان لێ کردم و زۆر خێرا و به هه‌ڵه‌داوان به لامدا
ڕۆیشتن. منیش پێم گوتن، ئه‌وه خێره وا به‌و خێراییه ده‌ڕۆن، ده‌ڵێی کارێکی فره‌گرنگتان
له پێشه! گوتیان: به‌ڵێ، ئه‌ی تۆ بۆ ئه‌وه نه‌هاتووی؟ گوتم: بۆ چی؟ گوتیان: بۆ
ئه‌و کۆڕه! گوتم: کۆڕی چی؟ گوتیان: کۆڕی دوکتۆر که‌مال میراوده‌لی! گوتم: کۆڕه‌که
له‌مه‌ڕ چییه‌وه‌یه؟ گوتیان: ڕیفراندۆم! گوتم: باشه خواحافیزتان بێت، من بۆ وه‌ها
کۆڕێک ناچم. ئه‌و دۆستانه، بۆ خۆیان ڕۆیشتن، لێ وه‌لآمه‌که‌ی منیان به جۆرێکی
دیکه، لێکدایه‌وه و پێیانوابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆڕه‌که هی که‌مال میراوده‌لییه،
بۆیه من بۆی ناچم!. من هه‌رگیز له‌به‌ر ئه‌وه‌م نه‌بوو، که نه‌چووم، به‌ڵکه هه‌ر
بابه‌تی کۆڕه‌که و ناوه‌ڕۆکی کۆڕه‌که و په‌یامی کۆڕه‌که‌م، پێ شتێکی سه‌یر بوو و
ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت، پێم سه‌یره. من ئه‌وه هیچ، که هه‌ر به‌کاربردنی واژه‌ی
"ڕیفراندۆم"م وه‌ک وشه‌یه‌ک پێ سه‌یره و پێشموایه بڵێین"ڕاپرسی،
ڕاخوازی" گه‌لێک باشتره، ئه‌وه‌شم پێ سه‌یره، تۆ بێیت له ئه‌وروپا، جڤین و
کۆڕ و کۆمه‌ڵه و ڕێکخراو دروست بکه‌یت، بۆ باسکردنی ڕیفراندۆم، بۆ کێ، بۆ کوردگه‌لێک،
که له ئه‌وروپا ده‌ژین. هه‌ر مرۆڤێک له ئه‌وروپا بژێت، ده‌زانێت، لێره هه‌موو
تاکێک، هه‌موو مرۆڤێک، هه‌موو کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک، که سه‌ر به ئایینێک، یا ڕه‌گه‌زێک،،
یا نه‌ته‌وه‌یه‌ک، یا زمانێک، یا چینێک، یا ڕه‌نگێک، یا سێکسێک بن، هه‌موو مافه‌کانیان
پارێزراوه و ده‌پارێزرێت و بۆیان هه‌یه، هه‌رچۆنیان بووێت، بیروڕا و بۆچوون و
دیتنی خۆیان، له‌مه‌ڕ هه‌موو شتێکه‌وه ده‌ربڕن و قسه‌ی خۆیان بکه‌ن. ڕاپرسی،
ڕاخوازی(ڕیفراندۆم) و مافی چاره‌نووس و ئه‌و تۆپه‌ڵه واژانه‌ی، که له ولآتانی
ئێمه، خه‌ڵکیان له سه‌ر هه‌ڵده‌واسرێن و
دارکاریی ده‌کرێن، لێره له‌م ئه‌وروپایه، وه‌ک خۆراک و سیپاڵ و خواردنه‌وه
و هه‌موو پێویستییه ئاساییه‌کانی ژیان، دیارن و زانراون و بۆ هیچ که‌س نوێ نین.
تۆ له‌م ئه‌وروپایه، فۆرمێک له نێو ته‌واوی کورددا، بلآو بکه‌وه و لێیان بپرسه،
بزانه چ کوردستانێکیان ده‌وێت، سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و خاوه‌نی سنوور و ئالآ و ده‌سه‌لآت
و ده‌وڵه‌ت، یا فیدرالی و به‌زمه‌کانی دیکه‌ی وابه‌سته، به عیراق، ئێران، تورکیا
و سووریاوه!. هیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه، که ته‌واوی کورد، کوردستانی سه‌ربه‌خۆ
و ئازاد و ده‌وڵه‌تی ده‌وێت. که‌وابوو چ پێویستییه‌ک به‌وه هه‌یه، خه‌ڵک بێن، له
ئه‌وروپا و بۆ کورد، باسی ڕیفراندۆم بکه‌ن و ده‌یان کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوی بۆ دروست بکه‌ن، که ده‌کرێت ئه‌و وزه‌یه بۆ شتی
دیکه به‌کار ببرێت. ئه‌وه‌ی باسی ڕیفراندۆم ده‌کات، با پێش هه‌ر شتێک، داوا له‌و
حیزبه بکات، که بۆ خۆی ئه‌ندامه تێیدا، تا هێڵ و دید و بۆچوون و ڕا و نه‌خشه‌ی
خۆی بگۆڕێت و کوردستانیانه بیر بکاته‌وه و چیتر، هێنده خۆ نه‌شڵه‌ژێنێت و سه‌ر
له خۆ و خه‌ڵکیش نه‌شێوێنێت و په‌رۆش نه‌بێت بۆ عیراق و عیراقیه‌تی. با داوا له‌و
حیزبه‌ی خۆی بکات، که به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان و کورد، بخاته پێش گشت به‌رژه‌وه‌نده
که‌سه‌کییه‌کانی خۆی و شته سیاسییه‌کانی دیکه‌وه. با داوا له‌و حیزبه‌ی خۆی
بکات، دیتن و بیروڕای، له‌مه‌ڕ کوردانی هه‌نده‌رانه‌وه بگۆڕێت و حیسابیان بۆ بکات
و گوێ له ده‌نگیان بگرێت. پرسی ڕاخوازی و ڕاپرسی و به‌هێزکردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
و خۆشویستنی خاک و ولآت و بلآوکردنه‌وه‌ی بیری کوردستانیه‌تی، بۆ که‌رکووک و مووسڵ
و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و...ئه‌و به‌شانه‌ی دیکه‌ی کوردستان پێویسته، که تا
دوێنی له ژێر ده‌سه‌لآتی به‌عسدا بوون و ئه‌مڕۆیش ملانێ و هه‌رایه‌کی گه‌وره‌یان
له سه‌ره و هه‌رچی عه‌ره‌ب و تورکمان و تورک و ناکوردی جیهانیش هه‌ن، مرخیان لێ
خۆش کردووه و هه‌وڵده‌ده‌ن، کوردیان لێ بێبه‌ش بکه‌ن و ئه‌گه‌ر که‌وتوونه ژێر ده‌ستی
شه‌یتانیش، هێشتا له کن ئه‌وان، له کورد باشتره. له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی کوردستان،
له که‌رکووک و مووسڵ و خانه‌قین، خه‌ڵک ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ئه‌و باسانه‌دا ده‌ژین و
ڕۆژانه تووشی داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌یان ده‌بنه‌وه و به به‌رچاویانه‌وه‌ن و سه‌رباری
ئه‌وه‌ش هێنده گه‌رموگوڕن له سه‌ر ڕه‌وایه‌تیی کوردستانیبوون و کوردبوونی خۆیان
و خاکه‌که‌یان، که ته‌نێ بزیسکێکی به‌سه و کۆمه‌ک و دنه‌دانێکی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی
ڕابن و ته‌واوی داگیرکه‌ران وه‌ده‌رنێن. ئه‌وانه‌ی باس له ڕیفراندۆم ده‌که‌ن و
حیزبه‌کانیشیان، که ئه‌وان کاری تێدا ده‌که‌ن، با ڕوو له‌و ده‌ڤه‌رانه بکه‌ن و
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا بن و گوێ بۆ ئه‌وان ڕادێرن، ئه‌وان خۆیان ده‌زانن،
کوێ‌یان دێشێت و ده‌شزانن چۆن تیمار ده‌کرێت، لێ پشتیوانی‌یان گه‌ره‌که!. ئه‌وه‌ی
له ئه‌وروپا پێویسته، ڕوونکردنه‌وه و باسکردنی پرسی کورد و کوردستانه و
باسکردنی خواست و ئاره‌زووی کورده و هه‌وڵدانه بۆ خڕکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و پشتیوانی
و کۆمه‌ک له نێو خه‌ڵکی ئه‌وروپادا، نه‌ک کوردی ئه‌وروپا، به‌ڵکه خه‌ڵکانی ئه‌وروپایی
خۆیان، ئینگلیز، فرانسه‌یی، هۆلآندی، ئه‌ڵمانی، ئیسپانیایی، نۆروێژی، و....ڕێکخراو
و کۆمه‌ڵه و حیزب و ده‌سگاکانی دیکه‌یاندا. کورد، گه‌ره‌که ڕووی ده‌می له ئه‌وروپاییان
بکات، نه‌ک کوردی ئه‌وروپا. ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا دێت و باسی ڕیفراندۆم بۆ کورد ده‌کات،
با بچێت ئه‌و باسه بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و حیزب و حوکوومه‌ت و خه‌ڵکانی سیاسه‌تکار
و ئابووریکار و ئه‌وانه‌ی له مێدیا و
ڕاگه‌یاندندا، که بۆ خۆیان ئه‌وروپایین و
له ئه‌وروپا کار ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی نێوه‌ندی بڕیاریان به ده‌سته و خه‌ڵکی
سه‌ر جاده‌ی ئه‌وروپا، بکات. نه‌ک ته‌نێ بۆ ئه‌م پرسه، به‌ڵکه بۆ ته‌واوی پرسه‌کانی
دیکه‌یش، که پێوه‌ندیان به چاره‌نووسی کورده‌وه هه‌یه، ئه‌و کوردانه‌ی له ئه‌وروپا
ده‌ژین، گه‌ره‌که ڕوو له خه‌ڵکی ئه‌وروپا بکه‌ن و بۆ ئه‌وان بپه‌یڤن.
30/12/2003