له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانه‌وه چی گۆڕاوه؟
دیمانه‌ی ماڵپه‌ڕی هاوپشتی له‌گه‌ڵ (ئه‌مجه‌د شاکه‌لی)دا
- له‌م هه‌ڵبژاردنه
لیستی گۆڕان وه‌ک لیستێکی نه‌یار به هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات، یه‌کێتی‌و
پارتی ده‌رکه‌وتووه، ئێوه ئه‌م ده‌رکه‌وتنه‌ی لیستی گۆڕان چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه؟
ئه‌نجامی چییه؟ نیشانه‌ی چییه؟
شاکه‌لی: به بڕوای من، له ساڵی
1992ه‌وه، که به‌شێک له باشووری کوردستان ئازاد بوو و په‌رله‌مان و کارگێڕی و
حوکوومه‌تی خۆیی تێدا دامه‌زرا و کورد بۆ خۆی بوو به فه‌رمانڕه‌وای خۆی، هه‌ر له‌وده‌مه‌وه،
تووڕه‌یی و ناڕازیبوون و ڕه‌خنه، له چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان-
که به هه‌رێمی کوردستان ناوی ده‌رکرد - و چۆنیه‌تیی دابه‌شکردنی داهاته‌که‌ی و
نادادی و نا‌یه‌کسانی و جیاوازیی چینایه‌تی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌کان
و داته‌پینی ژێرخانی ئابووری و نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین و گه‌نده‌ڵی و پتر به‌رینبوونه‌وه
و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌ندان له‌یه‌کدی و ده‌یان که‌لێن و کێماسی
دیکه، هه‌بوون و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار و ساڵاندا و له‌گه‌ڵ چه‌سپاندن و
جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتیشدا و له‌گه‌ڵ پتر پشتگوێخستن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی خه‌ڵک و
خواسته‌کانیاندا، ده‌نگی جیاواز، بڵند ده‌بووه‌وه و خه‌ڵکی کوردستان ڕۆژ له دوای
ڕۆژ، به گومانه‌وه ده‌یاننۆڕییه ده‌سه‌ڵات و ناته‌واوییه‌کانیان ده‌رده‌خست. خه‌ڵک
به چوونه سه‌ر جاده و ڕێپێوان و خۆپێشاندان و ده‌نگبڵندکردنه‌وه و نووسین و ڕه‌خنه‌گرتن،
قسه‌ی خۆیان ده‌کرد و داوای باشترکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستانیان ده‌کرد. ته‌واوی
ئه‌و تووڕه‌یی و ڕه‌خنانه، جۆگه‌ڵه‌گه‌لێک بوون و ده‌ڕژانه ڕووبارێکه‌وه، که
ئاره‌زووی گۆڕانی ده‌کرد. ئه‌و خه‌ڵکه تووڕه‌یه‌ی، که له چه‌مچه‌ماڵ و تاسلووجه
و بازیان و ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانی و که‌لار و کفری و هه‌ڵه‌بجه، مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی
هه‌ڵه‌بجه‌یان ده‌سووتاند و ئه‌وانه‌ی، که ده‌نگی خۆیان دژی ده‌سه‌ڵات بڵند ده‌کرده‌وه
و هاواریان ده‌کرد و به گولله و لێدان، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، وه‌ڵام ده‌درانه‌وه،
ئه‌وانه هه‌موو خه‌ڵکێکی گۆڕانخواز بوون. گۆڕان به واتایه‌کی فراوان. گۆڕان، وه‌ک
خواست و وه‌ک جووڵانه‌وه هه‌ر له‌و ده‌مییه‌وه‌ڕا، ده‌ستیپێکربوو. گۆڕان، وه‌ک
بزاڤێکی جه‌ماوه‌ری فراوان و به‌رین، تووڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵکه له ده‌سه‌ڵات. لیستی
گۆڕان، به‌شێکه له‌و بزاڤ و تووڕه‌ییه، لێ لیستی گۆڕان هه‌موو بزاڤه‌که نییه.
گۆڕان وه‌ک هزر و وه‌ک بزاڤ، ده‌شێ له ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستاندا هه‌بێ و
له نێو ماڵی هه‌موو مرۆڤێکی کوردستاندا هه‌بێ، ئه‌وانه‌ی لێ ده‌رچن، که له ده‌سه‌ڵاتدان
و وابه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتن و له سه‌ر خوانی ده‌سه‌ڵات ده‌له‌وه‌ڕێن. لیستی گۆڕان ئه‌و
تووڕه‌ییه‌ی خه‌ڵکی قۆسته‌وه و سواری شه‌پۆلی
بێزاری و وه‌ڕسیی خه‌ڵک بوو. ئێمه ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت، که لیستی
گۆڕان، هه‌رچه‌نده به قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له، وه‌ها پێشکه‌وت، لێ بۆ خۆی له
بنه‌مادا جیابوونه‌وه‌یه‌که له یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، که یه‌کێکه له
لنگه‌کانی ده‌سه‌ڵات. بێجگه له‌وه‌ش لیستی گۆڕان، تاڕاده‌یه‌کی زۆر، مۆرکی ده‌ڤه‌رایه‌تیی
پێوه دیاره و تاڕاده‌یه‌کی زۆریش، له بازنه‌ی هزری ده‌ڤه‌رایه‌تییه‌وه نه‌ک هه‌ر
دوور نییه، به‌ڵکه تێیدا ده‌خولێته‌وه.
- به بڕوای ئێوه ئه‌نجامه‌کانی
هه‌ڵبژاردن‌و ده‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان چ ئاڵ‌وگۆڕێک یان کۆمه‌ڵه ئاڵوگۆڕێکی
دیاریکراو له بارودۆخی سیاسی کوردستاندا پێکده‌هێنێت؟
شاکه‌لی: ئه‌گه‌ر کاره‌کانی په‌رله‌مان
به ئاسایی بڕوات و هه‌موو لایه‌نه‌کان، به تایبه‌ت حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات، پابه‌نده
بن به ڕێڕۆی قانوونی و چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی کاره‌کان، لیستی گۆڕان و لیسته‌کانی
دیکه‌ش، که پۆستی حوکوومه‌ت وه‌رناگرن، ده‌توانن وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن کار بکه‌ن. ئه‌وان
ده‌توانن چاودێریی هه‌موو کارێکی په‌رله‌مان و حوکوومه‌ت بکه‌ن و هه‌میشه کێماسی
و ناته‌واوییه‌کانیان وه‌ده‌رخه‌ن و چه‌وتیی و ناڕاست و نادروستی و هه‌ڵه‌کانیان
بخه‌نه پێش چاو و ڕه‌خنه بگرن و چالاکانه پێشنیازی باش و به‌که‌ڵک به قازانجی
خه‌ڵکی کوردستان پێشکه‌ش بکه‌ن. ئه‌وان ده‌توانن وه‌ک زه‌نگێک هه‌میشه بزرنگێنه‌وه
و نه‌هێڵن په‌رله‌مان و حوکوومه‌ت که‌مته‌رخه‌می و ساردی بنوێنن و خه‌و بیانباته‌وه.
ئه‌وان ده‌توانن نۆره‌ی چاو‌دێر ببینن و هه‌مووده‌م، چاو له ده‌سه‌ڵات و حوکوومه‌ت،
زه‌ق بکه‌نه‌وه و بیانترسێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوه‌نۆڕی گۆڕانکارییه‌کی مه‌زن و
بنه‌ڕه‌تیی له بنه‌ما و بنگه‌ی سیاسیی کوردستاندا بکه‌ین، ئه‌وه‌یان من بۆ خۆم به
دووری ده‌زانم.
- ئایا وه‌ک هه‌ندێک
چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن‌و ئومێد ده‌که‌ن، ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته
هۆی هه‌نگاونان بۆ به‌دامه‌زراوه‌کردنی حکومه‌تی هه‌رێم، بۆ نموونه ئایا
جێگاوشوێنی په‌رله‌مانی کوردستان ئاڵ‌وگۆڕی به‌سه‌ردا دێت؟
شاکه‌لی: تا حوکوومه‌ت و حیزب
لێکدی جودا نه‌کرێنه‌وه و تا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، به تێڵابه‌ده‌ست و به‌رپرس
و حیزبی و میرانی جه‌نگ و سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌دا و چه‌وساوه و هه‌ژاره‌وه،
له‌به‌رده‌م قانوون‌دا چوونیه‌ک و یه‌کسان نه‌بن، ئه‌ویش به گۆڕینی بیرکردنه‌وه و
دید و جیهانبینی خه‌ڵک و تێڕوانینیان بۆ سیاسه‌تکار و ده‌سه‌ڵات، وه‌ک که‌سێکی
ئاسایی، که کار و ئه‌رکێک ئه‌نجام ده‌دات، هه‌رگیز نه‌ک هه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی
ئه‌مساڵ، به‌ڵکه هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوای ئه‌مه‌یش، چ کاریگه‌رییه‌کیان نابێت و
حوکوومه‌ت ناکه‌نه دامه‌زراوه و له ده‌ستی حیزب و به‌رپرسانی حیزب و میرانی
حیزبی ده‌رناکه‌ن. په‌رله‌مان، کاتێک ده‌توانێت نۆره‌ی خۆی ببینێت، که ئه‌ندامه‌کانی،
خواستی خه‌ڵک بخه‌نه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌نده حیزبییه‌کانه‌وه و گوێ بۆ خه‌ڵک
ڕادێرن، نه‌ک بۆ مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌کانیان.
- ئه‌و ئه‌نجامانه چ
کاریگه‌ریه‌کیان له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
پارتی‌و یه‌کێتیدا ده‌بێت؟
شاکه‌لی: به بڕوای من، هیچ په‌رله‌مانێک
له‌م جیهانه‌دا، نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵک ناکات و په‌رله‌مان ته‌نێ یارییه‌کی
بۆرژوازییانه‌یه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و کڵاونانه سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و خواره‌وه‌ی
پلیکانه‌ی جڤاک، بۆ ده‌مکوت کردنیان. هه‌ربۆیه، په‌رله‌مانی کوردستانیش، چ
جیاوازییه‌کی له‌و په‌رله‌مانانه‌ی وڵاتانی جیهان نییه. گۆڕینی چه‌ند ده‌موچاوێکی
ناو په‌رله‌مان به چه‌ند ده‌موچاوێکی دیکه، فه‌لسه‌فه‌ی په‌رله‌مان ناگۆڕێت. په‌رله‌مانتاریزم
بۆ خۆی وه‌ک سیستم و فه‌لسه‌فه و ئیدیۆلۆگی، ده‌ربڕی خواست و ویست و ئومێدی جه‌ماوه‌ر
و خه‌ڵک نییه و ناتوانێت، هه‌موو ئاواته‌کانیان بهێنێته دی. له‌به‌ر ئه‌وه
ناڕازیبوونی خه‌ڵک و ڕاوه‌ستانیان دژی ده‌سه‌ڵات،
ته‌نێ به ده‌سه‌ڵات پارتیی و یه‌کیه‌تییه‌وه به‌ند نییه، به‌ڵکه هه‌ر
ده‌سته‌یه‌کی دیکه‌یش له‌وانه‌ی نێو په‌رله‌مان، ببنه باڵاده‌ست و ده‌مڕاستی په‌رله‌مان،
هه‌ر ناتوانن سه‌دله‌سه‌د دڵی خه‌ڵک رازی
بکه‌ن و خزمه‌ت به خه‌ڵک بکه‌ن، که‌واته ناڕازیبوون، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات و
حوکوومه‌ت و خه‌ڵکی باڵاده‌ست هه‌بێت، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌روه‌ر هه‌بێت، هه‌ر ده‌بێت
و هه‌ر ده‌مێنێت. کاتێک ناڕازیبوون نامینێت، که خه‌ڵک بۆ خۆی، هه‌موو تاکێک، له
جڤاکێکی بێ چین و بێ له‌شکر و بێ ده‌سه‌ڵات و بێ سه‌روه‌ریدا، خۆی خاوه‌ن و ده‌مڕاستی
خۆی بێت.
- باسێکی زۆر سه‌باره‌ت
به ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کرا. ئایا تێڕوانینت سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تبارکردنه‌ی
لیستی کوردستانی به ته‌زویرکردنی هه‌ڵبژاردن چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت. به
بڕوای ئێوه چۆن ده‌کرێت ڕێگا له‌م ئاست‌و شێوازه له ته‌زویر بگیرێت؟
شاکه‌لی: له هه‌ر وڵاتێکی ئه‌م
جیهانه، که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی تێدا کرابێت و بکرێت، باس له ساخته‌کاری و
ده‌ستکاریی ده‌نگه‌کان کراوه و ده‌کرێت. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی کوردستانیشدا، وه‌ها
باسێک هاته گۆڕێ. من بڕوا ده‌که‌م ساخته‌کاریی کرابێت، به‌ڵام چه‌ند و چۆن و له
کوێ و بۆ و کێ و...من ئه‌وانه نازانم! هه‌رچه‌نده لیستی گۆڕان زۆر باسی ساخته‌کارییان
له ده‌ڤه‌ری دهۆک و هه‌ولێر ده‌کرد، لێ من بۆ خۆم له‌و بڕوایه‌دام، له سلێمانیش
ساخته‌کاری کرابێت، خۆ سلێمانی له ئه‌ستێره‌یه‌کی دیکه نییه و ئه‌ویش به‌شێکه
له باشووری کوردستان و هه‌مان فه‌رهه‌نگی دهۆک و هه‌ولێری هه‌یه! لیستی گۆڕان،
که بۆ خۆی، وه‌ک پاشخان و مێژوو، پتر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر و دهۆکدا نه‌یاره،
پتر باسی ساخته‌کاریی له‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌کرد. سلێمانی، که پێگه‌ی سه‌ره‌کی و سه‌دله‌سه‌دی
جه‌لالیزمه، به نه‌وشیروانیزمیشه‌وه، که وه‌چه و دیوێکی دیکه‌ی جه‌لالیزمه،
به گوتارێکی، ئێستا بڕێک جیاوازه‌وه، که زۆرینه‌ی له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕاندا
بووبێت، ئیدی چاوه‌ڕوانی چ ساخته‌کارییه‌کی لێ بکرێ! مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم،
سلێمانی، به گه‌رمیانیشه‌وه، که ئێستا سه‌ر به سلێمانییه، وه‌ک نه‌ریت، له‌گه‌ڵ
جه‌لالیدان، ئیدی هه‌ر جۆره جه‌لالیه‌تییه‌ک بێت، وا ئه‌م جاره‌یان باز به سه‌ر
لیستی گۆڕانه‌وه نیشته‌وه.
- نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداری دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی
نه‌کرد‌و قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه
که ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌ته‌وه له لیسته‌که‌ی، ئه‌مه چۆن ده‌خوێنیته‌وه؟
شاکه‌لی: نه‌وشیروان موسته‌فا، که
سه‌رۆکی لیستی گۆڕانه، نۆره‌ی سه‌رۆک و ئیدیۆلۆگ و تیۆریسێنی لیستی گۆڕان و
کۆمپانیای وشه ده‌بینێت و ئه‌و بۆ خۆی و تاڕاده‌یه‌کیش خه‌ڵکێک، که له ده‌وری
ئه‌ون، وای داده‌نێن. له وڵاتانێکی وه‌ک وڵاتانی لای خۆمان، سه‌رۆکی حیزبه‌کان،
ناچنه نێو په‌رله‌مانه‌وه. ئه‌وان خۆیان له په‌رله‌مان و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و
وه‌زیر و ئه‌وانه به گه‌وره‌تر ده‌زانن و پێیان شه‌رمه بچنه په‌رله‌مان و له‌به‌رده‌م
فڵان ئه‌ندام په‌رله‌مان یا سه‌رۆکی په‌رله‌ماندا سوێند بخۆن، که تا دوێنێ ئه‌م
له حیزب‌دا به‌رپرسی باڵای ئه‌و بووه. نه‌ک هه‌ر نه‌شیروان موسته‌فا نه‌چووه‌ته
په‌رله‌مانه‌وه، سه‌لاحه‌ددین به‌هائه‌ددینی، سه‌رۆکی یه‌کگرتووی ئیسلامی و عه‌لی
باپیری، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و موحه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموودی، سه‌رۆکی
سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان و قادر عه‌زیزی، سه‌رۆکی یه‌کێک له باڵه‌کانی زه‌حمه‌تکێشان
و که‌مال شاکری، سه‌رۆکی کۆمۆنیسته کوردستانییه‌کان و مه‌لا سددیق عه‌بدولعه‌زیز،
سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یش، هیچ یه‌کێکیان نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مانه‌وه. جه‌لال
تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی و مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی پارتیی
دیموکراتی کوردستانیش، نه پێشتر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا و نه ئێستاش نه‌چوونه
په‌رله‌مانه‌وه. به ڕای من، هۆکاری نه‌چوونی سه‌رۆک حیزب و سه‌رۆک بزاڤ، بۆ په‌رله‌مان
و ده‌ستکێشانه‌وه له ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان، ته‌نێ خۆبه‌زلزانین و لووتبه‌رزی
و سووکته‌ماشاکردنی په‌رله‌مان و قانوون و کارگێڕییه و خۆبه‌به‌رزترزانینه له‌و
ده‌سگایانه.
22-8-2009
*
دیمانه‌که له ماڵپه‌ڕی هاوپشتیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ته‌ماشای ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه
بکه: