گۆران، شاعیری نه‌ته‌وه‌ی کورد
نووسینی: لاش بێکستروێم
وه‌رگێڕانی
له سوێدییه‌وه: ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
کورده‌کان
گه‌لێکی مه‌زنن، ڕه‌نگه بیست میلیۆنێک ببن. خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان نین، به‌ڵام
له وڵاتێکی یه‌کپارچه و پێکه‌وه گرێدراودا، له تورکیا و عیراق و ئێران و به‌شێکیش
له سووریا و سۆڤیێت ده‌ژین. کورده‌کان له
مێژوودا ده‌وڵه‌تی جۆراوجۆر و جیاوازیان هه‌بووه، هه‌ره‌دواینیان، ئه‌وه‌ی پاش جه‌نگی
جیهانی دووه‌م بووه. ڕه‌وش و واقیعی ئه‌مڕۆی کوردان، له چه‌وساندنه‌وه و بیری نه‌ته‌وایه‌تی
و نه‌ریتێکی فه‌رهه‌نگیی به‌هێزدا خۆ ده‌نوێنێت. ئه‌مه پاشخانی ئه‌و 7000-8000 کورده‌یه،
که ئێستا له سوێد ده‌ژین. بێگومان پاشخانی شیعرگوتنی "گۆران" یشه.
"گۆران" ناوی "عه‌بدوڵڵا سوله‌یمان یا سڵێمان"ه. ساڵی 1904 یا
1905 له‌دایک بووه و ساڵی 1962 کۆچی دوایی کردووه. "گۆران" له بنه‌ماڵه‌یه‌کی
خانه‌دان و وه‌جاغزاده بووه، که به بنه‌چه خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانن، وه‌لێ
دوایی هاتوونه‌ته کوردستانی عیراق و له‌وێ گه‌وره بووه. پاش مردنی زووی باوکی،
گۆران، ژیانێکی ناخۆشی هه‌بووه. گۆران، وه‌ک مامۆستای سه‌ره‌تایی و کارمه‌ندێکی
بچووکی ده‌وڵه‌تیی و تێکۆشه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی کورد و ڕۆژنامه‌ڤان ژیاوه.
به هه‌موو پێوه‌ر و دیتنێک ده‌کرێت، گۆران، به یه‌که‌م شاعیری نوێ و نوێخواز و
نوێکه‌ره‌وه‌ی شیعری کوردی دابنرێت. پاش شۆڕشی
1958، که کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی بریتانی له عیراقدا هێنا، گۆران، کارێکی باشی ده‌ستگیر
بوو و له زانستگه‌ی به‌غدا، کرا به مامۆستا. له ساڵانی دوایی ته‌مه‌نیدا، گۆران،
کۆمۆنیست بوو. له کاتی دوانه‌خۆشیدا، که شێرپه‌نجه‌ی هه‌بوو، له نه‌خۆشخانه و
پشووخانه‌یه‌کی ده‌وروبه‌ری مۆسکۆ، چاودێری و تیمار ده‌کرا. نێوه‌که‌ی "عه‌بدوڵڵا
سوله‌یمان"، له عه‌ره‌بی ده‌چێت، به‌ڵام نازناوه‌که‌ی، گۆران، نێوێکی کوردیی ڕاستینه و ڕه‌سه‌نه و به‌و پێیه‌ش ناوێکی هیندوئه‌وروپاییه.
گۆران، به واتای "شارنشین، خه‌ڵکی شار، شاری" دێت، یا "ئه‌وکه‌سه‌ی،
که جێگیر و نیشته‌جێیه"، ئه‌مه‌ش ناوێکه یا نیشانه‌یه‌که، که جێگر و نیشته‌جێیه‌کانی
کورد، له ڕه‌وه‌ند و کۆچه‌ره ئاساییه‌کان جودا ده‌کاته‌وه. ڕه‌نگه وشه‌ی
"گۆران" له کوردی‌دا، هه‌مان ڕه‌گی وشه‌ی "گۆرد"ی سوێدی و
"گراد" یا "گۆڕه‌د"ی ڕووسی هه‌بێت، که له نێوی شاردا هه‌یه،
وه‌ک: "لێنینگراد" و "نۆڤۆگۆڕه‌د". شیعره کۆنه‌کانی گۆران، کارێگه‌ریی
نه‌ریتی عه‌ره‌بی و ته‌سه‌ووفی ئیسلامی‌یان له سه‌ره. گۆران، له‌و شیعرانه‌دا،
ژن، به شێوه‌یه‌ک به‌رز و پیرۆز ده‌نرخێنێت، که له‌گه‌ڵ ئاسمان و به‌هره و به‌خشنده‌یی
شیعردا، ده‌یانکاته یه‌ک، ( بنۆڕه شیعری "ژن"؟). پاشان ته‌سه‌ووفه‌که،
ده‌بێته شتێکی دنیایی و جۆره میتۆلۆژیایه‌کی کوردی. ژن، ده‌بێته زه‌وی و خاک و ده‌بێته یه‌کێک له کچانی گه‌ل. شاعیر به‌ر له هه‌ر شتێک، وه‌ک که‌سێک، که
هاوار ده‌کات، وه‌ک بانگدێرێک، به ده‌نگێکی گاڵته‌ئامێز و پڕ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
و ئاره‌زووه‌وه دێته مه‌یدان. ده‌نگێکی بڕوابه‌خۆبووی، گه‌لێکی بنده‌ست و چه‌وساوه،
ده‌نگێکی شاعیرانه‌ی سه‌ربه‌رز و به ڕوومه‌ت، بۆ به‌ها و هێژایی هونه‌ر ده‌په‌یڤێت.
هونه‌ر، ئه‌و جیهانه‌ی، که به شێوه‌یه‌کی گشتی به بێبایه‌خی و بێبه‌هایی تێیده‌نۆڕدرێت.
لێره‌وه ده‌توانین گه‌شتێک به نێو شیعره ڕه‌سیوه‌کانی گۆران‌دا بکه‌ین. گیروگرفتی "گۆران"، له کن میلله‌ته‌که‌ی
خۆی و سه‌رانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی خۆی و چینی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌وه‌یه، که ده‌یه‌وێت ئه‌وان
به به‌ها و نرخ و قورسایی شیعر قایل بکات، بۆ خۆیشی وه‌ک کوردێکی هه‌ژار، ده‌رفه‌ت
و بواری ئه‌وه‌ی نییه، شیعره‌کانی ده‌رخات و بیانگه‌نێته ده‌ره‌وه و پێشانیان
بدات. "بۆ گه‌وره‌یه‌کی شیعردۆست"، نێوی شیعرێکی پلار و گاڵته‌ئامێزی گۆرانه.
ئه‌و گه‌وره‌پیاوه‌ی "گۆران" باسی ده‌کات، پیاوێکی ده‌سه‌ڵاتداره، یا
خاوه‌نی سامان و موڵکه، ئاغایه‌که، شیعری جوانی له "گۆران" ده‌وێت. ئیدی
وایه، ئه‌وانه‌ی خودان ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌گه‌ر جارێک له جاران بیر له شیعر بکه‌نه‌وه،
ڕه‌نگه هه‌رگیز نه‌یشیکه‌ن، ئه‌وا وه‌ک ئامرازێکی نه‌خش و ڕازاندنه‌وه بیری لێ ده‌که‌نه‌وه،
به‌ڵام گۆران، کورده و کارمه‌ندێکی گچکه‌یه و یه‌کێکه له‌وانه‌ی، که ده‌بێ تا
مردن شان بداته به‌ری و کار بکات و شه‌که‌ت بێت و ئه‌وجا ڕه‌نگه نه‌شتوانێت شتێکی
جوان وه‌به‌رهه‌م بێنێت و پێشکه‌ش بکات:
له پێش هه‌موو شتێکا چونکی کوردم
چۆله‌که‌ی
نێو هه‌زاران داوی وردم
باڵی
فڕین، ده‌نووکی هاوارکردن
زیاتر
چه‌قۆم نزیک ئه‌خا له گه‌ردن
هه‌روه‌ها
له هه‌مان شیعردا ده‌ڵێت:
له
پاشانا، قوربان ڕه‌نگه بزانی،
مه‌ئموورێکی
بچووک، وه‌ک من، ژیانی
گه‌ردن
که‌چی نانه....
که‌واته
ئه‌وه‌ی ده‌دوێ، بۆرژوازییه‌کی بچووکی هاوچه‌رخه، که ڕۆڵ و پایه‌ی وه‌ک شاعیرێک،
زۆر سه‌رکه‌وتوو نییه. گۆران، ڕوو ده‌کاته خه‌ڵک و له نێو ئه‌واندا، نوێنه‌ری نه‌ریتیی
هونه‌ر ده‌دۆزێته‌وه، "ده‌روێش عه‌بدوڵڵا". ده‌روێش، پیاوێکی موسوڵمانی
گه‌ڕۆک و ده‌رۆزه‌که‌ره، به‌ڵام له کن گۆران، ده‌روێش ئه‌و هونه‌رمه‌نده کورده‌یه،
که که‌له‌پووری فه‌رهه‌نگی مۆسیقای میللی و ستران به میلله‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
سترانگه‌لێک، که "له بێتهۆڤن گه‌لێ زیاتر به ڕۆحم ئاشنای،...له‌گه‌ڵ ڕۆحی کڵوڵم..":
به
ڕه‌نگی زه‌رد و شێوه‌ی ده‌ست و شمشاڵی کزا ده‌روێش
حه‌زم
کرد به‌سته‌یه‌ک ببیه‌م سه‌راسه‌ر حوزن و ماته‌م بێ،
له
سیماتا به‌دیم کرد هه‌یکه‌لی عومرێکی حه‌سره‌تکێش،
وه‌ها
دیاره، که به‌ختت ئاشیانی بلبلی خه‌م بێ...!
به‌ڵێ
دیاره، له ناو قه‌ومی به‌سیتا قه‌دری سنعه‌تکار
وه‌کوو
عه‌کسی قه‌مه‌ر وایه له ناو حه‌وزێکی لێخندا،
به‌ڵام
ته‌ختی ڕوفاه و تاجی حورمه‌ت، میلله‌تی هوشیار
به
ئوستادێ ئه‌دا وه‌ک تۆ له ناو شمشاڵی کونکوندا
سه‌حه‌ر
بێنێته گریان و قسه، سیحری په‌ری نه‌غمه...!
................
به‌ڵام
چی بکه‌ین له ناو چاوی ڕه‌شی به‌عزێ زه‌کای گه‌وره،
وه‌کوو
تۆوی گوڵی ده‌م با له سه‌ر به‌ردێکی ڕه‌ق ئه‌ڕوێن،
ئه‌گه‌ر
خلقه‌ت نه‌سیبی عومری تۆی مه‌حکوومی ئه‌م ده‌وره
نه‌کردایه،
خوا عالم، له کام عه‌رشت ئه‌سوو داوێن؟!
ده‌روێش
شمشاڵه‌که‌ی بۆ گه‌ل ده‌ژه‌نێت، "گۆران"یش ده‌یه‌وێت بۆ گه‌ل بسترێت. گۆران،
ده‌یه‌وێت به درێژایی ژیانی ئه‌و کاره بکات، وه‌ک له شیعرێکی دیکه‌یدا ده‌ڵێ:
"به نانی وشک، به‌رگی په‌ڵاس.."، به‌ڵام گه‌لێکی بنده‌ست و داگیرکراو،
گه‌لێکی "به شرینقه خه‌ولێخراو..." وه‌ک "گۆران" له هه‌مه‌مان
شیعردا باسی ده‌کات، چۆن ده‌توانێت گوێ بداته هونه‌رێک، که له سه‌ر ئه‌و به‌رد
و سه‌نگه ساردانه ده‌ڕوێت؟ شیعری"له به‌ندیخانه‌دا". به‌ڵێ، "گۆران"ی
کوڕه خانه‌دان و وه‌جاغزاده، نه‌ک ته‌نێ ئاواته‌خوازی داهاتوو و پاشه‌ڕۆژێکه، گه‌ل
نرخ و بایه‌خ به هونه‌ری میللی کورد بدات، به‌ڵکه خه‌ون به ڕابوردوویشه‌وه ده‌بینێت.
چ جیاوازییه‌ک ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ده‌روێش یا "گۆران" خۆی، له لایه‌ن باره‌گا
و ته‌ختێکی پاشایه‌تییه‌وه، له ڕۆژگاری کۆندا، پارێزرابا، یا هاتبا و خۆی خه‌لیفه‌ی
سه‌رته‌خت و پێشه‌وایه‌کی دنیایی و ئایینی بووایه و ده‌روێشه‌کانی خۆی به فه‌رمانێکی
شایانه به‌ملا و به‌ولادا بناردایه؟ گۆران، له شیعری ده‌روێش عه‌بدوڵڵادا، ئه‌و
ده‌روێشه‌ی، که نێوی گچکه‌ی عه‌بدوڵڵا بوو، وه‌ک عه‌بدوڵڵا سوله‌یمان(گۆران)، بیری
به‌ره‌و ئه‌و لایه ڕۆیشتووه. گۆران، وه‌ک شاعیرێکی فره‌لایه‌ن و ئازارچه‌شتوو و فریودراو، ئاوڕ له ناوه‌وه‌ی خۆی
ده‌داته‌وه و ده‌نۆڕێته "ڕۆحی کڵۆڵ"ی خۆی و "من"ه ڤالا و په‌ست
و وه‌ڕزه‌که‌ی خۆی، که له کۆتایی شیعری ده‌روێش عه‌بدوڵڵادا باسی ده‌کات.
"زه‌نگی په‌ستیی" نێوی شیعرێکی دیکه‌یه‌تی:
ئه‌وا
دیسان له گۆشه‌ی نادیاری
دڵم،
هه‌ڵسا زڕه‌ی زه‌نگی فگاری!
به
ئه‌سپایی، به بێهێزی، به عاسته‌م
هه‌وای
ڕۆحم ئه‌خاته سه‌ر له‌ره‌ی خه‌م!
به
ئه‌سپایی، به له‌رزۆکی، هه‌ژاری
ئه‌ناڵێنێ
له شوێنی نادیاری
ئه‌م مۆسیقایه‌ی،
که له ناخی خۆیه‌وه ده‌یژنه‌فێت، "گۆران" په‌ست ده‌کات، به‌ڵام هه‌ر
ئه‌مه‌یشه، که ده‌یه‌وێ له "من"ه‌که‌ی ناوه‌وه‌ی خۆیه‌وه بیبیسێت. هه‌ر
ئه‌مه‌یشه، که ده‌توانێت بێ‌سنوور و بێته‌گه‌ره، هه‌ستی خۆی به وشه، به‌ره‌و پێشتر
ببات و زیاتر ده‌ربڕێت، ئه‌وه‌ش هه‌سته ڕاستینه‌که‌یه‌تی.
له شیعرێکی دیکه‌یدا، که نێوی "هه‌ڵبه‌ستی ده‌روون"ه، گۆران گیروگرفته‌که
له‌وه‌دا ده‌بینێت، که چۆن بتوانێت هه‌ستی ده‌روونیی خۆی، که هێنده‌ی ده‌شتێک له
خه‌یاڵ و هه‌ست پان و به‌رینه، ده‌رببڕێت. گۆران، ده‌ڵێت:
هه‌رچه‌ن
ئه‌که‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم
بۆم
ناخرێته ناو چوارچێوه‌ی مه‌به‌ستم
ئه‌مه گیروگرفتێکی
کلاسیکییه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی کلاسیکییه بۆ شاعیر. زمان به‌ش ناکات و پێڕاناگات،
به‌ڵام ئه‌وه ئه‌رکی شیعره، که ئه‌وه‌ی زمان له کاتی ئاسایی‌دا، له توانستیدا
نییه و پێیناکرێت ده‌ریببڕێت، بیده‌رێنێت و بیگه‌یه‌نێت. گۆرانی شاعیر، به که‌سایه‌تییه
پڕ له ئاماده‌ییه بزێو و چالاکه‌که‌ی خۆی، له نێوان دوو هه‌ستدا، هه‌ستێکی بێزاری
و په‌ستی و خه‌مۆکی و هه‌ستێکی شاد و که‌یفسازی تێکه‌ڵ به ڕووداوی سه‌ختی سروشی به‌رهه‌مدار،
دێت و ده‌چێت و ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ر ده‌کات. ئه‌و به شوێن گونده‌کانی ده‌ره‌وه‌دا
و که‌ژ و دۆڵه‌کاندا وێڵه. ئه‌و سروشته‌ی، که باکوور"نوورد"[1]مان وه‌بیر
ده‌خاته‌وه. ئه‌و ڕووده‌کاته ژنێک، ژنێک له شێوه و هێمای جیاوازدا، وه‌لێ هه‌میشه
ژنێک له گه‌ل، باڵابه‌رز و کاڵ –گۆران بۆ خۆی کورته‌باڵا بووه- و ئه‌گه‌ر ئه‌و
ژنه‌ی له‌گه‌ڵدا بنوێ، ئیدی ئه‌م هیچ ده‌رد و ناساغییه‌کی نامێنیت. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی
خه‌مۆکییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه. شاعیر له ناخ و ناوه‌وه‌ی خۆیدا، کوردستانێکی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه. چیا و مێرگ وکانیاو، و ئه‌و ژنه‌ی شاعیر وه‌دوویدا وێڵه، له ناوه‌وه
دانیشتووه. ئه‌و ژنه توانستی ئه‌وه‌ی هه‌یه، وا له خۆر بکات، ده‌شتایی ڕووناک
بکاته‌وه و کانی وا لێ بکات دیسان هه‌ڵقوڵێته‌وه. گۆران، وه‌ک زۆربه‌ی شاعیره مه‌زنه‌کانی
دیکه، ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی زینده‌کار و چالاکانه، له‌مه‌ڕ ناخ و ناوه‌وه‌یه‌کی،
قسر و نه‌زۆک و بێبه‌ر، بدوێت. ئه‌و ده‌توانێت باس له تاسه و بێوه‌ری بکات:
سه‌رده‌مێک
بوو: نه تریفه‌ی مانگی هاوینم،
نه
گزنگی هه‌تاوی سه‌ر لووتکه‌ی به‌فرینم،
نه
له‌رزینی چینی سه‌ر ڕووی گۆماوی شینم،
نه
بریقه‌ی دووری چه‌می پاش زۆر بارینم،
نه
ورشه‌ی گیای مێرگی سه‌وزی ده‌مه‌و به‌هارم،
نه
شنه‌ی بای دارستانی چڕی نزارم...
چه‌شنی
جاران دای ئه‌خورپان ناخی ده‌روونم،
ئه‌یهێنایه
سه‌ر هه‌ڵقوڵین سه‌رچاوه‌ی ڕوونم!
ئه‌و شیعره‌ی
سه‌ره‌وه، ناوی "نیاز"ه. شیعرێکی دڵداریی کوردییه و ئه‌و ژنه‌ش، که
له شیعره‌که‌دا خواسته‌کانی "گۆران" پڕده‌کاته‌وه و دێنێته دی، گه‌لی
کورده و ده‌شت و ده‌ری وڵاتی کورده. له نێوان شاعیر و وڵاته‌که‌یدا، گه‌ره‌که
ناسنامه‌یه‌ک گه‌شه بکات و جێ بگرێت، وه‌ک چۆن ده‌ڵێت:"له‌و ڕۆژه‌وه دیومه
سیحری زه‌رده‌خه‌نه‌ی تۆ.."، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی وڵاته‌که‌مم دیوه و هه‌ستم کردووه
به‌وه‌ی، که خۆشه‌ویستییه‌که‌م وه‌رام دراوه‌ته‌وه، یا ده‌ڵێ:
سه‌رچاوه‌ی
عومری جوانیم هاتۆته قوڵ
دنیای
ده‌روون مه‌له‌کانی هاتوونه‌وه گۆ
هه‌ر ئه‌و
چه‌شنه ژنه، ئه‌و ژنه باڵابه‌رزه، ئاوات و ئومێدێک به گۆران ده‌به‌خشێت. ئه‌و
کاته‌ی گۆران وه‌ک وڵاتپارێزێکی کورد، به‌ره‌و زیندان و به پاسه‌وان و یاساوڵه‌وه
ده‌یگوێزنه‌وه و ده‌به‌ن، ئه‌و له نێو پاسه‌که‌وه، ئه‌و ژنه وه‌دی ده‌کات:
پرشنگی
نیگایه‌ک که له ڕووی ڕووناک
هه‌ڵئه‌ستێ
و تیژ ئه‌کشێ تا ناخی ده‌روون،
کڵپه‌ی
نوێ ئه‌خاته کووره‌ی عه‌شقی پاک
ده‌فری
گیان لیپ ئه‌کا له خۆزگه‌ی به‌ربوون!
گۆران، وه‌ک
نیشتمانپه‌روه‌ر و کۆمۆنیستێک، سێ جاران و بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ، له ساڵانی 1950کاندا،
خراوه‌ته زیندانه‌وه. ئه‌مه له عیراقی بنده‌ست و کۆڵۆنیدا بوو، که به ڕه‌سمیی
وڵاتێکی پاشایی سه‌ربه‌خۆ بوو، وه‌لێ له پراکتیکدا کۆڵۆنییه‌کی بریتانیا بوو و بریتانیاش
کۆنترۆڵی نه‌وتی وڵاته‌که‌ی ده‌کرد. له‌و شیعره درێژه‌دا، که ناوی "له به‌ندیخانه"یه
و یه‌کێکه له‌و شیعرانه‌ی پاش مردنی له کتێبێک‌دا چاپ کرا، گاڵته و لاقرتێ به‌و
زه‌بر و توندی به‌کاربردنه‌ی، که ته‌نانه‌ت دژ به خه‌ڵکانی ئازادی، ده‌رێی زیندانیش
ده‌کرا، ده‌کات، وه‌ک "سۆورۆ"ی ئه‌مه‌ریکایی[2]، که
له 1800کاندا، بۆ ماوه‌یه‌ک،له کاتی جه‌نگێکدا، که ئه‌و به ناڕه‌وای ده‌زانی،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باجی نه‌دابوو، گیرا. "گۆران"، له‌و شیعره‌یدا ده‌گاته
ئه‌و بڕوایه‌ی، که زیندان جێگه‌ی که‌سانێکه، که به ڕاستی ئازاد و شه‌ره‌فمه‌ندن.
له ده‌رێی زیندان، خه‌ڵکانێکی ده‌ره‌کی و کۆڵۆنیالیست هه‌ن، که نه‌وتی وڵات هه‌ڵده‌لووشن،
وه‌ک ئه‌وه‌ی له "جواناوی نه‌وت"دا ئاماژه‌ی پێ ده‌کات، که له ده‌رێی
زیندان، پیاوانی گه‌وره و به‌نێوبانگ هه‌ن، ڕۆحیان "وه‌کو ئه‌م لاشه به‌دبه‌خت
و چاره‌ڕه‌شه چه‌ور و پیسه"یه..
ئه‌ی
تریفه‌ی مانگی سپی ده‌رکی ده‌لاقه،
با
پیس نه‌بی، خۆت مه‌ده له‌م کوردی عیراقه!
وڵاته‌که
داگیرکراو، نه‌ته‌وه دیله،
باو
لای دوژمن نامه‌ردێتی، مه‌ردی زه‌لیله!
کا
له‌به‌ر سه‌گ دانراوه، ئێسقان بۆ ئه‌سپه،
سه‌ر
له جێی کلک به‌ند کراوه، کلک له سه‌ر چه‌سپه!
شێوێندراوه
به ده‌ستی قه‌ست شیرازه‌ی کاری،
تا
ئاسان بێ بۆ سوورفلی چرچ ئیستیعماری؛
وه‌ک
بزنمژه ده‌م بنێته جواناوی نه‌وتی،
لێی ده‌رهێنێ دوا ده‌نک و فلسی ده‌سکه‌وتی!
ئه‌ی
مانگی به‌رز، سا هانابێ، مل بنێ بۆ دوور،
بۆ
وڵاتێک جێی نیزام بێ و سه‌ربه‌ست و ڕووسوور،
بۆ
وڵاتێک هاونیشتمان تیایا ئازاد بێ،
ژیری
دڵسۆز باوک بێت و گه‌لیش ئه‌ولاد بێ!
له
ده‌قێکی دیکه‌ی شیعری "له به‌ندیخانه"دا، گۆران، خه‌ونێک به کۆمه‌ڵگه‌ی
داهاتوو و پاشه‌ڕۆژه‌وه ده‌بینێت، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌که پارێزه‌ری
هونه‌ر:
ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌ی خواپێداوه، خاوه‌ن به‌هره‌ی فه‌ن
بۆ
پیانازین به‌خێو ئه‌کا، نه‌ک ڕیسوایی و په‌ن!..
بلبلێ
بووم ئاماده‌بووم هه‌تا بمێنم
به
نانی وشک، به‌رگی په‌ڵاس بۆ گه‌ل بخوێنم
به‌ڵام
گه‌لی به شرینقه خه‌ولێخراوم
گوێی
نه‌دامێ هه‌تا که‌وتم، چڵکن بوو ناوم!
لێره‌دا،
له‌م هاوار و بانگه‌وازه پڕ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا، که له تاڵیی و ئاوات
پێکهاتووه، ده‌وڵه‌ته کوردییه خه‌ونه‌که‌ی "گۆران"، ده‌بێته کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
باوکانه‌په‌روه‌رده‌کراو، ده‌بێته ماڵێک بۆ گه‌ل، خه‌ڵک تێیدا گه‌شه ده‌کات و پێشده‌که‌وێت.
نه‌وت ده‌بێته هی وڵات خۆی. هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگیش ده‌بنه سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندیی
بۆ هه‌مووان. ده‌ڵێن کاتێک "گۆران" له دوا کاته‌کانی ژیانیدا، که به
هۆی تووشبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه، له مۆسکۆ ده‌ژیا، له بیروباوه‌ڕه کۆمۆنیستییه‌کانی
نا‌ئومێد و دڵ‌سارد و هیوابڕاو ده‌بێت. شاعیرێکی عه‌ره‌ب، که له هه‌مان کاتدا له‌وێ
بووه، له "گۆران"ێکی سه‌ر به فه‌رهه‌نگێکی داپڵۆسراو و بنده‌ست له نێو
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌زنی عه‌ره‌بدا، پتر ڕێزی لێ ده‌گیرێت و بایه‌خی پێ ده‌درێت. به‌ڵێ،
وه‌ها بووه و مرۆڤ ئه‌و نائومێدییه له شیعره‌کانیدا ده‌بینێت. گۆران پتر نیشتمانپه‌روه‌ر
و له‌گه‌ڵ گه‌لدا بوو، وه‌ک له‌وه‌ی کۆمۆنیست بێت و شاعیر بوو زێتر له‌وه‌ی سیاسی
بێت. دوا شتێک له‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌دا، که له گۆرانه‌وه‌ی ده‌بیسین، شیعرێکه بۆ
ئاشتی و لایه‌لایه‌یه‌کی منداڵه، که مێژووی 12ی حوزه‌یرانی 1962ی پێوه‌یه و ئه‌و
کاته‌ش ئه‌و له وچانخانه‌ی "به‌رڤیخه" بووه له ده‌ره‌وه‌ی مۆسکۆ و هه‌ر
ئه‌و ساڵه‌ش ساڵی مردنیه‌تی. وردبوونه‌وه و تێگه‌یشتن و پێوانه‌کردنی هیوا و خۆزگه
و ئاواته‌کانی قووڵایی ناوه‌وه‌ی ناخی "گۆران"، له سه‌رده‌می جه‌نگی
سارددا و له کاتێکدا، که گوت‌وبێژی نوێ له نێوان سه‌رانی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کاندا
هه‌یه، هێنده سه‌خت و دژوار نییه:
ئای
چه‌ن خۆشه، ماڵێک بێ وا
ڕووی
دنیا، ئه‌م په‌ڕ تا ئه‌و په‌ڕ،
دڵنیا
بین بێشکه‌ی ساوا
نابێ
به خۆڵه‌مێشی شه‌ڕ!...
به هۆی
دوو کوردی سوێده‌وه، به‌ختیار ئه‌مین و فه‌رهاد شاکه‌لی، من وه‌ک شاعیرێکی سوێدی
بۆ هه‌ڵکه‌وت، که له‌گه‌ڵ شیعره‌کانی "گۆران"دا بژیم و تێیانبگه‌م و هه‌وڵبده‌م
ده‌نگه کوردییه‌کانیان بکه‌م به ده‌نگێکی سوێدی. خۆبه‌ستنه‌وه‌ی "گۆران"
به شێوه و کێش و قافییه‌وه تا سه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یته‌کان
به پێی بڕگه ژمێردراون، نه‌ک به پێی تۆنی ده‌نگ، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت، ئه‌م ڕیتم
و ده‌ستوور و مۆسیقا ئازاده، له وه‌رگێڕانه‌که‌دا، به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیی له
ڕه‌سه‌ن و ماکی شیعره‌کان جیاواز نییه، ته‌نێ یه‌ک شیعر نه‌بێت، ئه‌ویش "پاییز"ه،
که له بنه‌ڕه‌ت و بنچینه‌دا، به ته‌واوی بێکێش و ئازاده[3]. ئه‌وه‌ی
من له شیعری "گۆران"دا بیستوومه، ده‌نگێکی ئازاد و هۆشیاره، له جیهانی
سێیه‌مه‌وه. جیهانێکی شیعرییه، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا بۆ سروشتی ئازاد، له شیعری
نایاب و سه‌رنجڕاکێشی "نوورد"ی ده‌چێت. به‌کاربردنی وشه‌ی
"نوورد"ی، وه‌ک شاخ و ئه‌ستێره، هاسانه، کاتێک مرۆڤ "گۆران"
وه‌رده‌گێڕێت. ئاسانیشه ده‌نگی "گۆران"، وه‌ک کوردێکی هاوتای "دان
ئه‌نده‌شسۆن"[4] یا نوێخواز و نوێکه‌ره‌کانی
پێشتری دیکه‌مان ببیسرێت.
*سه‌رچاوه: ئه‌م گوتاره‌ی"لاش بێکستروێم"ی
شاعیر و ڕه‌خنه‌گر و وه‌رگێڕی سوێدی، پێشه‌کی کتێبێکه به نێوی "گۆران، فرمێسک و هونه‌ر"، که
"لاش بێکستروێم" و "به‌ختیار ئه‌مین" و "فه‌رهاد شاکه‌لی"،
بیست شیعری "گۆران" یان تێدا وه‌رگێڕاوه‌ته سوێدی. کتێبه‌که ساڵی
1986، له لایه‌ن "چاپخانه‌ی ئازاد"ه‌وه، له سوێد چاپ کراوه. گوتاره‌که
پێشتریش له گۆڤاری"Svensk-kurdisk Journal"ی ژماره
4 ی ساڵی 1985دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. فێبریوه‌ری 1986، کراوه‌ته کوردی.
[4] دان
ئه‌نده‌شسۆن 1888-1920، له وه‌چه‌ی یه‌که‌می شاعیری کرێکارانه له سوێد. له نێو
خه‌ڵکدا خۆشه‌ویست بوو. نه‌ک ته‌نێ لاوان، به‌ڵکه هه‌مووان بایه‌خیان به شیعره‌کانی
ده‌دا. کارگه‌ری ڕه‌ژوو بوو و له نێو ئه‌واندا، که هه‌ژاری و لاتیی ده‌ستی به
سه‌ردا گرتبوون، گه‌وره بووبوو. باوکی به بنه‌چه له فینلانده‌وه هاتووه. له
دوانزده ساڵانه‌وه، له دارستاندا کاری کردووه. ماوه‌ی هه‌شت مانگێک له ئه‌مه‌ریکا
بووه و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر کاری ڕه‌ژوو، هه‌رچه‌نده کارێکی سه‌خت بووه.
زۆر جۆره کاری کردووه. ماوه‌یه‌ک له کارگه‌ی کاغه‌ز و ده‌مێکیش دێوه‌ره و چه‌رچی
بووه و به نێو وڵات‌دا گه‌ڕاوه و مامۆستایه‌تی خوێندنگه‌ی باڵای گه‌لیی کردووه.
له ڕێگه‌ی باوکییه‌وه بووه به لایه‌نگری نه‌خواردنه‌وه و کۆرسی ئایینی
خوێندووه. له 1912دا بووه به نوێنه‌ری ڕێچکه‌یه‌کی ئایینی و به نێو خه‌ڵک و
له مه‌یدانه‌کاندا سووڕاوه‌ته‌وه و قسه‌ی بۆ خه‌ڵک کردووه و گۆرانیی چڕیوه و که‌مانی
لێداوه. پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر ڕه‌ژووگه‌رییه‌که‌ی خۆی. له ژیانی پاک و
خاوێن و یه‌کجۆریی وه‌ڕز بووه و ڕاکشانی له ته‌نیشت ئاگرێکی ڕه‌ژووه‌وه و
نۆڕینی جریوه‌ی ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانی، لا باشتر بووه له‌وه‌ی، که پۆشته و په‌رداخت
بێت و له په‌نجه‌ره‌ی دوولایی خه‌ڵکه‌وه بنۆڕێته ئاسمان. له ڕۆژنامه‌ی "کاتی
نوێ"دا، له ساڵی 1917-1918 کاری کردووه. 1918 ژنی هێناوه، به‌ڵام له
ژیانی بۆهیمی (به‌ره‌ڵڵایی، سه‌رسه‌ری، گوێنه‌دان) نه‌که‌وتووه. یه‌که‌م کتێبی
"گێڕانه‌وه و گه‌پی کارگه‌رانی ڕه‌ژوو"ه و کتێبه‌کانی دیکه‌یشی ئه‌مانه‌ن:
"سترانه‌کانی پاسه‌وانی ڕه‌ژوو" 1915، "چیرۆکه ڕه‌شه‌کان"
1917، "سێ لانه‌وازه‌که" 1918، "که‌له‌پووری(مه‌رده‌ڵای) داڤید
ڕامس" 1919. ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌ب به شاعیری ده‌شت و ده‌ر و چۆڵه‌وانی و
شاعیری پرۆلیتاریا نێویان ده‌برد و گرنگییان پێ ده‌دا. شاعیری ده‌شت و چۆڵه‌وانی،
باسی جوانیی ته‌لیسماوی ده‌شت و چۆڵه‌وانی ده‌کات، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکه
مرۆڤیش له کن وی به‌نرخه. ژیانی دارکه‌ر و ڕه‌ژووگه‌ران باس ده‌کات و له‌مه‌ڕ
ژیانی نێو زنج و ئاگرکردنه‌وه و کار و شه‌که‌تییان ده‌دوێت. ستایشی دۆستایه‌تی و
هه‌ڤاڵیه‌تی و هاریکاری ده‌کات. شاعیری ده‌شت و چۆڵ بووه به شاعیری پێویستی و هه‌ژاری
و ده‌ستکورتی و لانه‌وازان. وێنه‌ی هه‌ژارانی گونده‌که‌ی خۆی ده‌کێشێت و نیشان ده‌دات
و تێکۆشان و شه‌که‌تی و ئازار و بێئایینی و ئایینداری خه‌ڵکه‌که، وه‌به‌رچاو ده‌خات.
له ده‌سپێکڕا، گرنگیی به فۆرمی شیعر داوه و له خه‌ڵک و شته‌کان دوواوه، وه‌لێ
پاشتر به‌ره‌و ناخ و ناوه‌وه شۆڕ بووه‌ته‌وه. له "چیرۆکه ڕه‌شه‌کان"دا
و له "مه‌رده‌ڵانی داڤید ڕامس"دا، زێده‌تر و به ته‌نێ، له گیروفرفتی
ڕۆحیی مرۆڤه‌کان ده‌دوێت. هه‌ست به ئازار و خۆخواردن و دوودڵی و په‌ستیی ژیان ده‌کات
و ئه‌و مه‌به‌ستانه، به ڕوونی له شیعره‌کانیدا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه و ده‌رده‌که‌ون.
خۆی به خۆی ده‌گوت "سترانبێژی تاریکی و بێده‌ره‌تانی". ڕۆح و ده‌روونه
شه‌که‌ت و ئازارچه‌شته و په‌سته‌که‌ی، به پرسیار و ڕامان و کێشه‌ی مه‌زنه‌وه‌ی،
وه‌ک خودێ و ئازار و مردنه‌وه، خه‌ریک ده‌بوو. هێندێک جار ئه‌و تاریکییه به هۆی
چاکه‌یه‌که‌وه، که ڕووناکی ده‌به‌خشی، ده‌ڕه‌وییه‌وه و ده‌بووه ڕووناکی. خۆشه‌ویستی
له کن ئه‌نده‌شسۆن، هێزێکی مه‌زن و داهێنه‌ر بوو. له پڕ و به شێوه‌یه‌کی سه‌یر
و سه‌رسووڕهێنه‌ر، به گازی سیانید، شه‌وی 15 له سه‌ر 16ی سێپته‌مبه‌ری 1920، له
هوتێلێکی ستۆکهۆڵم و له ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووه. (وه‌رگێڕ).