دواخستنی گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک بۆ سه‌ر کوردستان
و هێشتنه‌وه‌ی بۆ داهاتوو، به هه‌ر بیانوویه‌ک بێت، تاوانه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ئه‌گه‌ر کورد
له دامه‌زراندنی عیراقی ساڵانی 1920ه‌کاندا ڕۆڵێکی له‌به‌رچاوی دیتبێت و سه‌دان ته‌وفیق
وه‌هبی، موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ، ماجید مسته‌فا، به‌کر سیدقی، جه‌عفه‌ر عه‌سکه‌ری
و...بووبن و ئه‌وانیش پێشه‌نگی عیراقییاندنی کورد بووبن، ئه‌وا له مێژووی دواتری
پاش ئه‌و ساڵانه‌شدا، کورد له‌و ڕووه‌وه درێخی نه‌کردووه و له عیراقییاندنی کورددا،
جێ ده‌ستی دیار بووه. نه‌وه له دوای نه‌وه و ساڵ له دوای ساڵ، خه‌ڵکانی دیکه‌ی
هه‌مان ڕێبازی عیراقییاندنی کورد، په‌یدا بوون و کاریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کردووه.
فوئاد عارف، ئه‌حمه‌د موختار بابان، سه‌عید قه‌ززاز، خالید نه‌قشبه‌ندی، تاها شێخ
ئه‌حمه‌د، عه‌زیز ئه‌لحاج، موکه‌ڕڕه‌م تاڵه‌بانی، عه‌بدوسسه‌تتار تاهیر شه‌ریف،
هاشم عه‌قراوی، مه‌لا ماتۆر، شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی، تاها موحیه‌ددین و ...سه‌دانی
دیکه، نموونه‌گه‌لێکن له‌و خه‌ڵکانه. ئه‌مانه خه‌ڵکانێکن به‌شێکیان له ده‌رێی
بازنه‌ی حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه کورده‌کان و به‌شێکیان به پله‌کانی په‌یژه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا
هه‌ڵزناون و به‌شێکیشیان ئه‌ندامان و هه‌وادارانی حیزبگه‌لێکن، چ کورد و چ ناکورد،
که هه‌ر بۆ خۆیان عیراقییانه بیریان کردووه‌ته‌وه، وه‌ک حیزبی کۆمۆنیستی عیراق
و ته‌نانه‌ت حیزبه کوردییه به‌ناو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش، به تایبه‌ت هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستان(پارتیی دیموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستان)، که ئه‌وانیش هه‌میشه پرۆسه‌ی عیراقییاندنی کوردیان پێڕۆکردووه. بزاڤی
ڕزگاریخوازی کورد له باشووری کوردستاندا، هه‌ر له دوای نه‌مانی حیزبی "هیوا"وه،
ئیدی عیراقییانه ئاراسته کراوه و عیراقێنراوه. سه‌رانی کورد بۆ خۆیان ئێستاش ئه‌و
تێزه و ئه‌و کاره"عیراقییاندنی کورد" بره‌و پێ ده‌ده‌ن و ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌ک چۆن فلستین بنه‌ما و بزوێنه‌ری بزاڤی ڕزگاریخوازی عه‌ره‌ب بووه و هۆی یه‌کخستنی بیروڕا و تێڕوانینه‌کانیان بووه، که‌رکووکیش
بۆ کورد هه‌ر ئه‌و جێگه و پایه‌یه‌ی هه‌بووه و هه‌یه. که پرسی کورد له باشووری
کوردستاندا، له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و کورد
نه‌گه‌یشتووه‌ته مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی، که‌رکووک گرێکوێره‌ی ئه‌و پرسه بووه.
که کورد له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقدا هه‌ر له دروستبوونی عیراقه‌وه
پێکنه‌هاتووه و ناکۆک بووه، که‌رکووک هۆیه‌کی بنه‌ڕه‌تی بووه له‌و ناکۆکی و پێکنه‌هاتنانه‌دا.
به‌و هه‌ڵوێسته سست و خه‌مسارد و سازشکارانه‌یه‌ی سه‌رانی ئێستای کورد، له هه‌مبه‌ر
که‌رکووک و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی بنده‌ستی به‌عس، له کاتی ڕووخانی
ڕێژیمی به‌عسدا نواندیان و به‌وه‌ی بۆ خۆیان و به ده‌ستی خۆیان نه‌یانتوانی عه‌ره‌بی
عه‌ره‌باندنی که‌رکووک وه‌ده‌رنێن و به‌وه‌ی، ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی کوردی ئوستانداریه‌تیی
که‌رکووکیان به ¼ ی ئه‌نجومه‌نه‌که دانا و به‌وه‌ش
بۆ خۆیان کوردیان کرده که‌مینه و به‌وه‌ی، به‌ره‌ی تورکمانیی شۆڤینیستی دژ به کوردی
نۆکه‌ری تورکیایان له‌گه‌ڵ خۆ برده‌وه که‌رکووک و به‌وه‌ی، به قانوون و به په‌نجه‌مۆری
خۆیان، قایل‌بوون به مانه‌وه‌ی که‌رکووک له ده‌رێی سێ ئوستانه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستان
و که‌رکووک بۆی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ئوستانه‌دا فیدرالییه‌ک پێکبهێنێت، به‌وانه
و به زۆر شتی دیکه، سه‌رانی کورد بۆ خۆیان کێشه‌ی که‌رکووکیان هێنده‌ی دیکه سه‌خت
و ئاڵۆز کرد و کارێکی وایان کرد که، به‌و هه‌موو هێز و سه‌قامگیری و له‌شکر و په‌رله‌مان
و ئابووری و سیاسه‌تکار و گه‌ل و حیزبانه‌وه، که هه‌یانه و له‌گه‌ڵیاندان، ئه‌مان
بۆ خۆیان له‌به‌رده‌م عیراقییانی تا دوێنێی په‌ڕیوه و ئاواره‌ی هه‌موو عه‌ردێکی ئه‌م
جیهانه‌دا، بپاڕێنه‌وه و له‌وان داوای که‌رکووک بکه‌ن. من پێموایه ئه‌مه شه‌رمه
و ئه‌مه کێماسییه و ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی دۆڕانی سیاسییه، چونکه ده‌بوو ئێستاکه ڕێک
به پێچه‌وانه‌وه بووایه و ده‌بوو ئێستا عیراقییه‌کان هاتبانه کوردستان و له که‌رکووک(وه‌ک
پێته‌ختی کوردستان)، له سه‌رانی کورد و له گه‌لی کورد داوای لێخۆش‌بوونیان کردبا
و بپاڕابانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کورد قسه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ بکات، یا ڕێگه به خزمه‌کانیان(عه‌ره‌به
چێنراوه‌کان) بدات، تا جلک و جه‌واڵیان بپێچنه‌وه و به بێ شه‌ق و دارکاری و تێهه‌ڵدان
و خۆڵه‌که‌وه‌ودۆ به‌سه‌رداکردن که‌رکووک به‌جێبهێڵن. ئێستا ڕێک پێچه‌وانه‌یه. ئێستاکه
له دوای ڕووخانی سه‌ددامه‌وه، سه‌رانی کورد، "دروستکردنه‌وه و بیناکردنه‌وه
و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق"، بووه‌ته ویرد و سه‌ڵاواتی سه‌ر زاریان
و په‌یتاپه‌یتا وه‌ک بنێشته‌خۆشه ده‌یجوونه‌وه و ده‌یڵێنه‌وه، له کاتێکدا ده‌بوو
هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه ته‌واوی کار و کۆشش و هزر و ئاوه‌زیان بۆ ڕووخاندن و
داته‌پینی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی، که نێوی عیراقی لێ نراوه، ته‌رخان کردبا. ده‌بوو هه‌وڵی
هێنانه‌گۆڕێی هه‌موو هه‌لومه‌رجێکی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و عیراقه‌یان دابا. ده‌بوو
خه‌ڵکی کوردیان هاندابا بۆ ڕێپێوان و خۆپێشاندانی به‌رده‌وام بۆ سه‌ربه‌خۆیی و
ئازادی باشووری کوردستان. ئێستاکه ڕێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه ده‌که‌ن. ئێستاکه ئه‌مان(سه‌رانی
کورد) چاکیان لێ هه‌ڵماڵیوه و وه‌دووی عیراقییه‌کاندا هه‌ناسه‌یان سوار بووه و هه‌ڕا
ده‌که‌ن و داوای "فیدرالی" و "که‌رکووک" و ...یان لێ ده‌که‌ن.
یه‌کێک له‌و شته سه‌یروسه‌مه‌ره و سه‌رسووڕهێنه‌رانه‌ی، که مرۆڤ ده‌بێ بیری لێ
بکاته‌وه ئه‌وه‌یه، به‌شێکی ئه‌و قانوونی"58"ه‌ی، که کورد باسی لێوه
ده‌کات، گه‌ڕانه‌وه‌ی شارۆچکه و قه‌زا و ناحیه و ده‌ڤه‌ره‌کانی جاران(پێش عه‌ره‌باندن)ی
سه‌ر به که‌رکووکه بۆ سه‌ر که‌رکووک. سیان له‌و قه‌زایانه (چه‌مچه‌ماڵ، که‌لار،
کفری) هه‌ر له 1991ه‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کارگێڕیی حوکوومه‌تی کوردستان(سلێمانی)دان،
که‌چی تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و قه‌زایانه بخرێنه‌وه سه‌ر که‌رکووک. ناحیه‌کانی
قه‌ره‌ته‌پپه و جه‌باره و کۆکس و گونده‌کانیان، که سه‌ر به "کفری"ن
و جارانیش سه‌ر به که‌رکووک بوون و ئێستاکه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوکوومه‌تی کوردستان(سلێمانی)دان،
هێشتا نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر قه‌زای کفری. مه‌خموور، که تا 1996 سه‌ر به هه‌ولێر
بوو و پاشان ڕێژیمی به‌عس خستییه سه‌ر مووسڵ و ئێستاش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوکوومه‌تی
کوردستان(هه‌ولێر)دایه، هێشتا نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌ولێر. من پێموایه ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی
ئه‌و قه‌زا و ناحیانه و به بڕیارێکی حوکوومه‌ته‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی، ده‌بوو
بۆ خۆیان بڕیاری به‌جێهێنان و جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕگه‌قانوونه‌ی، که پێوه‌ندی به‌و
باسه‌وه هه‌یه دابا و کارگێڕی ئه‌و قه‌زا و ناحیانه هه‌ر بۆ خۆیان، پێوه‌ندیان
له‌گه‌ڵ کارگێڕی عیراقدا پساندبا و ته‌واوی پێوه‌ند و نامه و قسه و باسیان له‌گه‌ڵ
حوکوومه‌ته‌کانی کوردستاندا گرێ دابا و ڕووی ده‌میان له‌وان کردبا. سه‌رانی کورد، که
هێشتا بۆ خۆیان ئه‌وه‌یان نه‌کردبێت، ئیدی چۆن چاوه‌نۆڕن عیراقییان، به
"حوسن و مه‌حزی ڕه‌زای خۆیان" و هه‌روا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری که‌رکووک،
که هه‌موو جیهان هه‌ر به ناوهێنانی لیکی به‌ده‌مدا دێته خوارێ، ببن!. ته‌واوی ئه‌و
قانوون و کارانه‌ی ڕێژیمی به‌عس بۆ گۆڕینی سیمای که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی
باشووری کوردستان، دایاننابوون و کردوویانن، ده‌بوو سه‌رانی کورد هه‌ر له یه‌که‌م
ساتی ڕووخانی ئه‌و ڕێژیمه‌وه، هه‌ر هه‌موویان سڕیبایه‌وه و تووڕهه‌ڵدابا و له‌گۆڕ
نابا. له وڵات(عیراق)ێکدا، که ئه‌سڵه‌ن زۆڵه‌ک و بیژییه، سه‌رانی کورد ده‌بوو، ڕووخانی
ڕێژیمی به‌عسیان به ڕووخان و داته‌پینی ده‌وڵه‌تی عیراق و قه‌واره‌ی عیراق و بیری
عیراقیه‌تییان دانابا و هه‌وڵی له‌گۆڕنانی ئه‌و عیراقه‌یان دابا. به وه‌ها بیرکردنه‌وه
و کردارێک، که‌رکووک ده‌بووه‌وه کوردستان و کوردستانیش ئازاد ده‌بوو. که که‌رکووک
وه‌ک خاک و مێژوو و جوگرافیا و...کوردستان بێت، ئیدی شه‌رمه بۆ سه‌رانی کورد باسی
ئه‌وه بکه‌ن، که به ئامار و ڕای خه‌ڵک و ده‌نگدان و...کوردستانیبوونی که‌رکووک
بسه‌لمێندرێت. ئه‌گه‌ر عیراقییه‌کان (عه‌ره‌ب، تورکمان، ئاشووری، کلدان، ئه‌رمه‌ن،
عیسایی، شیعه، سوننه، مه‌ندائی و...)، به گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک بۆ سه‌ر کوردستان
و به کوردستانیبوونی که‌رکووک قایل نابن، ئیدی شه‌رمه بۆ سه‌رانی کورد هێنده درێژدادڕی
له سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن. سه‌رانی کورد ئه‌گه‌ر به ته‌نگ پرسی کورد و کوردستانیبوونی
که‌رکووکه‌وه‌ن و ئه‌گه‌ر بیر له پایه و کورسی و ناو ناکه‌نه‌وه و به‌غدا و عیراق
به‌هه‌ند وه‌رناگرن و پێیان شت نیین، پێموایه تاکه یه‌ک ڕێگه‌یان له به‌رده‌ستدا
ماوه و ئه‌ویش تاکه ڕێگه‌یه‌کی دروست و کوردانه‌یه، ڕێگه‌ی خۆکێشانه‌وه‌یه له
به‌غدا له‌و گفتوگۆ بێئه‌نجام و بێبه‌رانه و له ته‌واوی ده‌سه‌ڵات و کارگێڕییه
عیراقییه‌که و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ کوردستان و بۆ ڕای گشتیی خه‌ڵکی کورد و ویژدانی
مرۆڤی کورد. به‌وه‌ش کورد، ئه‌گه‌ر شتێک له‌ده‌ست بدات، ئه‌وا کۆت و به‌ندی عیراقیه‌تییه‌که‌یه‌تی
و هیچی دیکه، به له‌ده‌ستدانی ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ش ده‌بێته‌وه خاوه‌نی خۆی. چاره‌سه‌رنه‌کردنی
پرسی که‌رکووک و نه‌گێڕانه‌وه‌ی بۆ ئامێزی کوردستان به یه‌کجاره‌کی و دواخستنی بۆ
کاتێکی دیکه و دواتر و دوای ئه‌مه و ئه‌وه، ته‌نێ بیانوو و گاڵته‌کردنه به
پرسی که‌رکووک و به خه‌ڵکی کورد و درێژه‌دانه
به عه‌ره‌باندن و دابڕینێتی له کوردستان. سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد به
دواخستنی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه چاره‌نووسازه، هه‌ڵه‌کانی ده‌یان ساڵه‌ی سیاسه‌تی
کورد دووپات ده‌کاته‌وه و تاوانێکه له‌هه‌مبه‌ر دواڕۆژی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد
ده‌یکات. ئه‌گه‌ر باشووری کوردستان و عیراق ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری ڕووبارێک بن و به
یه‌ک تاڵه‌موو پێکه‌وه گرێ درابن، چاره‌سه‌ری
یه‌کجاره‌کی که‌رکووک و دواڕۆژی باشووری کوردستان، به گڕتێبه‌ردانی ئه‌و
تاڵه‌مووه‌یه، به گڕیی ئاگره هه‌میشه
زیندووه‌که‌ی باوه‌گوڕگوڕ.
15/3/2005