سه‌رۆککۆماره په‌رجووه‌که
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی هه‌موو جیهان، مه‌گه‌ر تایبه‌ت بێت به گۆرانی و مووزیک و ئه‌وانه، وه‌ک MTV، ده‌نا به
ده‌گمه‌ن گۆرانی‌یان تێدا په‌خش ده‌کرێنه‌وه. ئه‌گه‌ریش وه‌ها کارێک بکرێت، ئه‌وا
گواستنه‌وه‌ی کۆنسێرتێکی تایبه‌ته یا بۆنه‌یه‌که، که پێوه‌ندی به ڕووداوێکی
گرنگه‌وه هه‌یه، وه‌ک خڕکردنه‌وه‌ی پاره بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کی وه‌ک ئه‌یدز
یا شێرپه‌نجه یا بۆ کۆمه‌ک به منداڵانی ئه‌فریقا یا برسییانی فڵانه وڵات و لێقه‌وماوانی
فڵانه زه‌ویله‌رزه یا هه‌ر شتێکی خێرخوازانه‌ی دیکه. ته‌نانه‌ت که‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌کانی
هاوسێیه‌کانی کوردستانیش هه‌مان سیاسه‌تیان هه‌یه. تۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌ر چوار
که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه کوردییه‌کان بکه‌یت، جاری وا هه‌یه، هه‌رچواریان له‌یه‌ک کاتدا،
گۆرانی په‌خش ده‌که‌نه‌وه و مووزیک لێ ده‌ده‌ن. ئه‌وجا چ گۆرانی و مووزیکێکیش! زۆرجاران
مرۆڤ تووشی دڵتێکچوون ده‌که‌ن. تۆ که ئه‌وه ده‌بینیت، ئه‌وه‌ت بۆ ساغ ده‌بێته‌وه،
که کورد به‌ڕاستی له شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ و چه‌قه‌نه زیاتر ئه‌گه‌ر شتێکی دیکه‌یشی
هه‌بێ، گه‌لێک که‌م و گچکه‌ن. ته‌له‌ڤزیۆنی
کوردی، ده‌بوو هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندنیانه‌وه ئه‌وه‌یان بکردایه‌ته
ئامانج، که هه‌رچی وزه و توانستیان هه‌یه ته‌رخانی که‌ن بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی پرسی
کورد و هاندانی خه‌ڵکی کورد و جۆشدانی خه‌ڵک کورد و هۆشیارکردنه‌وه و وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی
خه‌ڵکی کورد، بۆ هه‌رچی زووتر گه‌یشتنه به ئازادی و سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان. ده‌بوو
بۆ چرکه کاتێکیش له خه‌ڵک دانه‌بڕێن و له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا هه‌نگاو بنێن و پێش
ڕووداو بکه‌ون. ده‌بوو ته‌واوی پرۆگرام و به‌رنامه‌کانیان، ته‌رخان بکه‌ن بۆ چوونه
نێو خه‌ڵک و ڕاپرسی و گواستنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵک بۆ یه‌کدی و بۆ ده‌سه‌ڵات و گه‌رمکردنی
ده‌مه‌ته‌قه و گفتوگۆ و پرسیار و وه‌ڵام و ڕه‌خنه و باسکردنی کێشه و گیروگرفته
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان و خوێندنه‌وه‌ی بیروڕا جیاوازه‌کان و سه‌دان چالاکی
دیکه، لێ ڕێک به پێچه‌وانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی چاوێک له‌و ته‌له‌ڤزیۆنانه بکات، زۆر
باش ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌وان ئه‌و گیانه زیندوو و هه‌سته گه‌رم و هیوا
گه‌وره‌یه‌ی مرۆڤی کورد، گچکه ده‌که‌نه‌وه و به چه‌قه‌نه و مووزیک و سترانی ناکوردی
و ناحه‌ز ده‌یتاسێنن و ده‌یمرێنن. بێجگه له‌وه‌ش زۆرجاران ده‌بینیت سیان یا دووان
له‌و ته‌له‌ڤزیۆنانه به عه‌ره‌بی یا تورکی یا تورکمانی په‌خش ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی
بڵێی بینه‌ری ئه‌و زمانانه‌یان گه‌لێک زۆر بن! ئه‌وه‌یه ته‌له‌ڤزیۆنی کورد!
*****
ئێستا
که ده‌نۆڕیته میدیاکانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کوردستان، ڕۆژنامه، ته‌له‌ڤزیۆن، ڕادیۆ،
گۆڤار و ... به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی پۆستی سه‌رۆککۆماری عیراقی
درایه، له شاییگێڕان و گۆڤه‌ند و که‌یفکردن زیاتر شتێکی دیکه‌ت که‌متر به‌رچاو ده‌که‌وێت.
کاتی خۆی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی عیراق
بوو، له لایه‌ن میدیاکانی حیزبه‌که‌ی خۆیه‌وه هێنده‌ی شایلۆغان بۆ کرا و هێنده
باس کرا، که سه‌ری مرۆڤی کوردی پێ گێژ و هێڕ کرا. ئێستاکه بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و کێ
ده‌ڵێ زیاتریش نابێت و هه‌ندێکی دیکه‌یشی نادرێته ده‌مه‌وه، ده‌بێ هه‌موو خه‌ڵکی
کورد خۆ ڕابێنن له سه‌ر ئه‌و هه‌راو و که‌یف و شاییگێڕانه و ڕۆژانه و بێ وچان و
پشوودان، تامڵی خۆیان درێژ که‌ن و هه‌واڵ و باسی جه‌لال تاڵه‌بانی ببینن و ببیسن و
بخوێننه‌وه. میدیاکانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستان، که باسی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌که‌ن، به‌ڵێ به سه‌رۆک مام جه‌لال و وه‌ک
سه‌رۆکی عیراق نێوی ده‌به‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا واده‌زانن باسی سه‌رۆکی کوردستان،
یا یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان یا سلێمانی ده‌که‌ن. ئه‌وان ئه‌وه‌یان له‌یاد
چووه، که تاڵه‌بانی ئێستاکه چه‌نده سه‌رۆکی به‌سره و دیوانییه و حلله و فه‌للووجه
و به‌غدایه، هه‌ر هێنده‌ش سه‌رۆکی سلێمانی و که‌لار و مه‌نده‌لی و ئامێدییه. میدیاکانی
یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، ته‌واوی ئه‌و بروسکه و نامه‌ی پیرۆزباییانه‌ی ده‌گه‌نه
جه‌لال تاڵه‌بانی، یه‌ک به یه‌کیان ده‌خوێننه‌وه و په‌خشی ده‌که‌نه‌وه. ته‌واوی
ئه‌و دیدار و ژوانانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێکی ده‌ره‌کی و ناوه‌کیدا
ده‌یکات و ئه‌نجامی ده‌دات، میدیاکانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی ده‌یخوێننه‌وه و په‌خشی
ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک و هه‌ر دیدارێکی ڕۆژنامه‌وانی و هه‌ر گوته‌یه‌کی،
که جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌یکات و ده‌یڵێت، میدیاکانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی ده‌یڵێنه‌وه
و پێشانی ده‌ده‌ن و باسی لێوه ده‌که‌ن. میدیاکانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی، ئێستاکه
ڕۆڵی میدیاکانی عیراقیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. جاران و تا پێش بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی به
سه‌رۆککۆمار باسکردنی چالاکی سه‌رۆککۆمار کاری ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه عیراقییانه
بوو، که له به‌غداوه په‌خش ده‌که‌ن. کارێک بوو پێوه‌ندی به کاروباری عیراقه‌وه
هه‌بوو و پرسێکی عیراقییانه بوو، نه‌ک کوردستانییانه، به‌ڵام ئێستاکه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆککۆماره، میدیاکانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی ئه‌و پرسه‌یان کردووه‌ته
پرسێکی کوردستانی. من پێموایه ئه‌گه‌ر له‌بری جه‌لال تاڵه‌بانی یا هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ی
یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ی کوردی سه‌ر به لایه‌نێکی دیکه
یا بێلایه‌ن، بکرابا به سه‌رۆککۆماری نه‌ک هه‌ر هی عیراق، به‌ڵکه هی هه‌موو جیهان،
میدیاکانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، هه‌رگیز بۆیان گرنگ نه‌بوو و به‌م شێوه‌یه‌یان
بۆ نه‌ده‌کرد و به‌م جۆره‌یان باس نه‌ده‌کرد، به‌ڵکه پشتگوێیشیان ده‌خست. جه‌لال
تاڵه‌بانی ئه‌وڕۆ سه‌رۆککۆماری عیراقه و ئه‌ویش یه‌کێکه وه‌ک غازی ئه‌لیاوه‌ر (غازي
الیاور)ی سه‌رۆکی پێشووی عیراق. که ئه‌لیاوه‌ر سه‌رۆک بوو، میدیاکانی یه‌کیه‌تیی
نیشتمانیی باسی نامه و بروسکه و دیدار و ژوانه‌کانیان نه‌ده‌کرد، ئێستاکه بۆ
باسی ئه‌وانه‌ی تاڵه‌بانی ده‌که‌ن!
*****
یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه،
که ته‌واوی میدیاکانی نێو وڵات بخاته خزمه‌ت سه‌رۆککۆماری عیراقه‌وه و خه‌ڵکانی
سه‌ر به خۆی له باژێڕه‌کانی کوردستان هاندات بۆ شاییگێڕان، به‌ڵکه له شاره‌کانی
ئه‌وروپاش به‌زمی جه‌ژن و ئاهه‌نگ و شایی ساز ده‌که‌ن, بۆ ئه‌و
چوونه‌سه‌رته‌خته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی. له باژێڕه‌کانی سوێد، هۆڵاند، ئه‌ڵمانیا، ئینگلستان
و...خه‌ڵکانی سه‌ر به یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان خڕ ده‌کرێنه‌وه و بانگ ده‌کرێن
و ده‌خرێنه شاییگێڕان و هه‌ڵپه‌ڕکێوه. ئه‌و خه‌ڵکه‌ش ته‌نێ هه‌ڵپه‌ڕکێی تێدا بێت،
ئیدی سێ‌ودووی لێ‌ناکات و هیچ بیر له‌وه‌ش ناکاته‌وه، که بۆ هه‌ڵده‌په‌ڕێت! ئه‌گه‌ر
به‌و پێوه‌ره بێت، که یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان پێی ده‌نۆڕێته وه‌رگرتنی پۆستی
سه‌رۆککۆماریی عیراق له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه، ده‌بوو عه‌ره‌بی سوننه و
هۆزی شه‌ممه‌ریش، خورد و خه‌ویان له خۆ و له هه‌موو جیهان حه‌رام کردایه و شه‌و
و ڕۆژ شاییان بگێڕایه، کاتێک که غازی ئه‌لیاوه‌ر بوو به یه‌که‌م سه‌رۆککۆماری عیراقی
دوای سه‌ددام حوسه‌ین، لێ وه‌هایان نه‌کرد!
*****
ئه‌وه‌ی جێی پرسیار و سه‌رسووڕمانه ئه‌وه‌یه، که هه‌ندێک
له‌و نووسینانه‌ی، لێره و له‌وێ له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه و بڵاوده‌کرێنه‌وه،
وای پێشان ده‌ده‌ن، که"گه‌لی عیراق شانازییه‌کی گه‌وره‌یان پێ‌بڕا کاتێک که‌سایه‌تییه‌کی
گه‌وره‌ی سیاسی و رووناکبیری ئازادیخوازی وه‌ک مام جه‌لال ده‌بێت به سه‌رۆک کۆماریان...مام
جه‌لال وه‌ک ماندێلا، ده‌توانێت مانا‌و ناوه‌ڕۆکێکی نوێ به پۆستی سه‌رکۆماری بدات
و ئه‌م پۆسته بگۆڕێت به کایه‌یه‌کی دیکه‌ی داهێنان و گۆڕانکاری...هه‌ڵبژاردنی
مام جه‌لال به سه‌رۆک کۆماری عیراق له‌و رووداوه گرنگانه‌یه که ده‌توانێت واقیع
بگۆڕێت و حورمه‌تێک بۆ عه‌داله‌ت بگێڕێته‌وه. ده‌توانێت هیوایه‌کی نوێ به کورد‌و
گه‌له بنده‌سته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بدات و سه‌ره‌نجام ژیان جوانتر بکات...جه‌نابی
وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی رووناکبیر‌و به‌ئه‌زموون، که هه‌موو ژیانی دژی سته‌م و بۆ
ئازادیی گه‌له‌که‌ی ته‌رخان کردووه، ده‌توانێت کۆمه‌ڵی عیراق به کولتوورێکی سیاسی
نوێ ئاشنا بکات و کۆمه‌ڵه پرنسیپێکی سیاسی نوێ بۆ پێکه‌وه‌ژیانی یه‌کسانانه‌و
ئازادانه‌ی گه‌لانی عیراق دابهێنێت "[1]. یه‌کێکی
دیکه ده‌نووسێت:"هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری
عیراق رووداوێکی مێژوویی که‌م وێنه‌یه. له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا، کێشه‌ی گه‌لی کوردستان
بۆ ئاستێکی جیهانی سه‌رنج راکێش پتر هه‌ڵکشا...گه‌ر ئه‌وان بزانن دانانی سه‌رۆکێکی
کورد وڵات له گیانی جیابوونه‌خوازی و شه‌ڕو شۆڕی ناوخۆیی دوور ده‌خاته‌وه‌و ئاشتی
و ئاسایش له‌سه‌رده‌می سه‌رۆکێکی کورددا سه‌قامگیرتر ده‌بێت، ئیدی ئه‌وان بۆ له سێبه‌ری
فیدرالی و دیموکراسی بترسن؟...سه‌رۆک کۆمار رۆڵه‌ی گه‌له‌و یه‌کێکه له‌وانه‌ی شه‌وو
رۆژ خه‌باتی له‌پێناوی ئازادی و رزگاریدا کردووه. سه‌رۆک کۆماری پێشوو دیکتاتۆرو
خوێنڕێژ‌و بکوژی بووه، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مڕۆ خزم و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رو ناسیاوه.
په‌یامێکی دیموکراتی پێیه‌و ده‌یه‌وێ مافه زه‌وتکراوه‌کان وه‌رگرێته‌وه‌و خه‌ون و
ئاواتی شه‌هیده‌کان بهێنێته دی. خۆشی و شادی خه‌ڵک((رێکه‌وت)) و ((رێکخراو)) و
((پلان بۆ دانراو)) نه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی و خۆڕسکی ته‌قیه‌وه. هه‌ر له
زاخۆوه تا (ام قصر) و له خانه‌قینه‌وه بۆ(طریبیل) شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ بووه بۆ ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه...هیوادارم کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات زه‌مینه بۆ ئه‌وه ئاماده‌که‌ن
نێوی به‌ڕێز مام جه‌لال له‌سه‌ر لیستی پاڵێوراوه‌کانی(خه‌ڵاتی نۆبل) بۆ ئاشتی ساڵی
2005 بێت، بۆ ئه‌و ده‌وره‌ی له‌ماوه‌ی پتر له‌نیوسه‌ده‌داو به‌تایبه‌تی له‌رووخانی
رژێمی پێشوو به‌دواوه گێڕاوێتی بۆ هێورکردنه‌وه بارودۆخی گرژ‌و ئاڵۆزی سیاسی له‌عیراق
و ناوچه‌که‌دا. ئه‌و کاته ئه‌و خه‌ڵاته رێزگرتنه له‌که‌سێک هه‌موو هێزو توانای
بۆ ئاشتی و پێکه‌وه ژیان خستۆته گه‌ڕ.."[2]. ئه‌و
نووسین و بۆچوونانه، که ته‌نێ "سه‌رۆکمان زێڕه"یان ناته‌واوه، بێجگه
له پێشاندانی هه‌ژاریی خه‌یاڵ و مه‌رایی و مامه‌حه‌مه‌یی، خۆدزینه‌وه‌یه‌کن له
گوتنی ڕاستییه‌کان و چاونووقاندنێکن له دیرۆکی
مرۆڤێک، که نووسه‌ره‌کانیان له ئێمه‌ی خوێنه‌ر باشتری ده‌ناسن، لێ له‌به‌ر هۆیه‌ک
یا هۆیه‌کی دیکه[3]، خۆیانی لێ نه‌بان ده‌که‌ن.
مرۆڤ له‌وه تێناگات، که گه‌لی عیراق بۆچی شانازییه‌کی گه‌وره‌یان پێ ده‌بڕێت به‌وه‌ی،
که جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌بێته سه‌رۆککۆماریان! ئایا هه‌ر به‌ڕاستی جه‌لال تاڵه‌بانی
ئه‌و که‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه‌یه له ڕووی سیاسی و ڕووناکبیرییه‌وه! ئایا هه‌ر به
ڕاستی پیاوێکی هێنده ئازادیخوازه، که هێنده جێی شانازیی خه‌ڵک بێت! جه‌لال تاڵه‌بانی،
ڕه‌نگه له ڕووی سیاسییه‌وه له‌وانه‌ی دیکه‌ی عیراقییه‌کانی ده‌وروبه‌ری بڕێک بزێوتر
و له‌به‌رچاوتر بێت، ئه‌ویش به هۆی ئه‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌ی، که له ژیانی سیاسیی‌دا
کردوویه‌تی و پێیدا تێپه‌ڕیوه و به‌وه‌ش ڕه‌نگ و بۆیه‌کی داوه‌ته خۆی و کرده‌وه‌کانی
و خۆی له‌وانی دیکه جودا کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ کاتێک هی ئه‌وه نییه،
شانازیی پێوه بکرێت. گه‌لێک گوناهه نێوی جه‌لال تاڵه‌بانی و ماندێلا بخرێنه ڕیزی
یه‌که‌وه و وه‌ک یه‌ک چاویان لێ بکرێت. ماندێلا، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می بره‌وی ئایین
بووایه و بکرابا پایه‌ی ئایینی ببه‌شرێته‌وه، ده‌بوو پله‌ی پیرۆزیی پێ ببه‌خشرایه
و بخرایه‌ته ڕیزی فریشته و په‌یامبه‌ر و پاکڕه‌وانانه‌وه، چونکه هه‌موو ژیانی
خۆی بۆ ئازادی و داد و یه‌کسانی گه‌ل و وڵاته‌که‌ی و مرۆڤایه‌تیی ته‌رخان کردووه.
ماندێلا، خه‌ڵاتی تورکیای وه‌رنه‌گرت و دایه دواوه، له دژی سیاسه‌تی تورکیا له‌هه‌مبه‌ر
کورد و گه‌لی کوردستان، لێ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماده‌یه شه‌ووڕۆژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی
تورکیادا بێت و بکاته‌وه و هه‌میشه له‌نێو کۆڕی ئه‌واندا بێت. ماندێلا هه‌میشه
دژی چه‌وساندنه‌وه و چه‌وسێنه‌ر بووه و هه‌رگیز پشتیوانی له سته‌م و دیکتاتۆران
نه‌کردووه. جه‌لال تاڵه‌بانی، نه‌ک بۆ خه‌ڵاتێک، به‌ڵکه بۆ قه‌لێک و پله گۆشتێکی
گه‌وره ئاماده‌یه هه‌موو سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت و له ته‌واوی په‌یمان و بڕیاری خۆی
په‌شیمان ببێته‌وه. جه‌لال تاڵه‌بانی به‌وه ناسراوه، که گه‌لێکی بۆ سه‌خته،
گوتار و هه‌ڵوێست و دیدی سیاسیی خۆی "شه‌ومه‌نه"[4] بکات.
جه‌لال تاڵه‌بانی لاملی سه‌ددام حوسه‌ینی دیکتاتۆر و مرۆڤ‌کوژ و دڕنده و ده‌ستی سه‌نعان
قه‌سسابی که‌ونه‌به‌عسی و تۆرانی و دوژمنی کوردی ماچ ده‌کرد. ئه‌وه‌ی ئاگاداری ده‌سه‌ڵاته‌کانی
سه‌رۆککۆماری عیراقی ئێستا بێت، ئه‌وه‌ی له‌کن ئاشکرایه، که سه‌رۆککۆمار کابرایه‌کی
بێده‌سه‌ڵاته و هیچی ئه‌وتۆی پێ ناکرێت و ئه‌و پۆسته ته‌نێ پۆستێکی ڕه‌مزییه، ئیدی
جه‌لال تاڵه‌بانی چۆن ده‌توانێت ئه‌و پۆسته‌ی بگۆڕێت به کایه‌یه‌کی داهێنان و گۆڕانکاری!.
جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌گه‌ر له سیاسه‌تدا کایه‌ی داهێنان و گۆڕانکاری کردبێت، ئه‌وا
داهێنان و گۆڕانکاری له گۆڕینی خێرای دیتن و گوتار و هه‌ڵوێسته‌کانیدا کردووه، که
هه‌میشه به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پرسی گه‌لی کوردستانه‌وه بوونه. هه‌ڵبژاردنی
جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سه‌رۆککۆمارێکی بێده‌سه‌ڵاتی ئه‌م جیهانه
وایه و هیچ ڕووداوێکی گرنگیش نییه و هه‌رگیزیش ناتوانێت واقیعێکی بۆگه‌نی وه‌ک
واقیعی عیراق بگۆڕێت، چونکه ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نییه و که وایش نه‌بێت
ئیدی چۆن حورمه‌ت بۆ عه‌داله‌ت ده‌گێڕێته‌وه! ئه‌و وه‌ک سه‌رۆککۆمار پابه‌ندی ته‌واوی
قانوون و ڕێساکانی ئه‌و ڕێژیمه‌ی عیراقه، که هه‌موو جموجووڵێکی سنووردار ده‌کات
و ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گرێت هه‌ر له خۆڕا بتوانێت هه‌ڵسوکه‌وت بکات. ئه‌وجا سه‌رۆکێکی
بێده‌سه‌ڵات و گرێدراوی قانوونه‌کانی عیراق، که ته‌نانه‌ت تاڵه‌بانی بۆ خۆیشی به
وڵاتێکی عه‌ره‌بی ده‌ژمێرێت، چ هیوایه‌ک به کورد و گه‌له بنده‌سته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست ده‌دات و ده‌بێ ئه‌و گه‌له بنده‌ستانه، چ دڵخۆشییه‌کیان به‌و سه‌رۆکه
هه‌بێت و ئه‌و سه‌رۆکه چۆن ده‌توانێت ژیان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا جوانتر بکات! ئه‌مه
ته‌نێ خه‌یاڵێکی خۆشه و خۆزگه‌یه‌که و هیچی دی! ڕاسته جه‌لال تاڵه‌بانی پیاوێکی
ئه‌زموونداره، به‌ڵام به‌ڕاستی هه‌موو ژیانی دژی سته‌م و بۆ ئازادی گه‌له‌که‌ی ته‌رخان
نه‌کردووه. ئه‌وه‌ی ئاگادارییه‌کی له ژیانی جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌بێت، ده‌زانێت، که
له نێوان 1962 و مانگی شوباتی 1964دا له‌گه‌ڵ شۆڕشی کوردستاندا بوو، به‌ڵام ئیدی
له 1964 به دواوه، هه‌میشه ڕۆڵی سازکاری دووبه‌ره‌کی و له‌تکردن و پارچه‌کردنی
بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردی بینیوه. ته‌واوی هزر و سیاسه‌ت و زانینی خۆی بۆ به‌شینه‌وه‌ی
کورد و تێکدانی یه‌کڕیزی کورد ته‌رخان کردووه و به کردار و ڕه‌وتار و گوتار له‌گه‌ڵ
سته‌م و دژی ئازادی گه‌له‌که‌ی بووه. وه‌ها مرۆڤێک چۆن ده‌توانێت کۆمه‌ڵی عیراق به
فه‌رهه‌نگێکی سیاسی نوێ ئاشنا بکات و چۆن ده‌توانێت داهێنان بهێنێته گۆڕێ بۆ پێکه‌وه
ژیانی یه‌کسانانه و ئازادانه‌ی خه‌ڵک، له کاتێکدا که ئه‌و بۆ خۆی گیانێکی تێکده‌رانه‌ی
هه‌بێت! هه‌ڵبژاردنی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆککۆماریی عیراق، بۆ ده‌بێ ڕووداوێکی
که‌موێنه بێت! تاڵه‌بانی، که خۆی به عیراقییه‌کی عه‌یار 24 ده‌زانێت، چ جیاوازییه‌که‌ی
له هه‌ر عیراقییه‌کی تر هه‌یه تا هێنده که‌موێنه بێت! ئه‌و له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و
عه‌ره‌بانه‌ی، که ئێستا له سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی عیراقن و له په‌رله‌مانی عیراقدان
و له نێو حیزبه عیراقییه‌کاندا کار ده‌که‌ن، هیچ جیاوازییه‌که‌ی نییه، ته‌نێ ئه‌وه
نه‌بێت، که ئه‌و ده‌توانێت به زمانی کوردییش قسان بکات. هه‌رچی کێشه‌ی گه‌لی کوردستانیشه،
به هۆی بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی به سه‌رۆککۆمار، هه‌رگیز له شوێنی خۆی نه‌جماوه
و هه‌ڵنه‌کشاوه و له جاران زیاتر هه‌رگیز نه‌بووه‌ته جێی سه‌رنج و هه‌ر له شوێنی
خۆیدایه. ئه‌گه‌ر به جه‌لال تاڵه‌بانییش بێت، پتر و پتر له عیراقی نێزیک ده‌خاته‌وه.
عه‌ره‌ب و عیراقییان، گه‌لێک باش له‌وه تێگه‌یشتوون، که تاڵه‌بانی له خۆیان
باشتر و جیددی‌تر و دڵسۆزانه‌تر، یه‌کیه‌تیی خاکی عیراقیان بۆ ده‌پارێزێت و له‌وان
عیراقیانه‌تر ده‌هزرێت و له‌وان گه‌رمتر داکۆکی له یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق ده‌کات.
جیابوونه‌خوازیی، وشه‌یه‌که نه‌یارانی ئازادی گه‌لی کوردستان به درێژایی مێژوو به‌کاریان
بردووه و به‌کاری ده‌به‌ن و کوردی پێ تاوانبار کراوه و ده‌کرێت. کورد بۆ خۆی ناڵێ:
جیابوونه‌وه‌خوازیی. ئه‌وه‌ی عیراقییان و عه‌ره‌ب نێوی جیابوونه‌وه‌خوازیی لێ ده‌نێن،
کورد بۆ خۆی پێی ده‌ڵێ: ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان.
ئه‌وان(عیراقییان و عه‌ره‌ب) له باسی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، زه‌نده‌قیان
ده‌چێت و له‌وانه ده‌ترسن، که وه‌ها باسێک دێننه گۆڕێ، لێ تاڵه‌بانییه‌کی خۆ به
عیراقی زان و داکۆکیکار له عیراق و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، هه‌رگیز "ئه‌وان"
لێی ناترسن، چونکه ئه‌وان به هی خۆیانی ده‌زانن. "ئه‌وان" له‌و فیدرالییه
نیوه‌چڵه‌ش، که تاڵه‌بانی و ئه‌وانه‌ی وه‌ک وی بیرده‌که‌نه‌وه، باسی لێوه ده‌که‌ن،
له‌وه‌ش ناترسن. هه‌ر سه‌رۆککۆماری ئه‌مڕۆی عیراق به ته‌نێ ڕۆڵه‌ی گه‌ل نییه، هه‌موو
ئه‌وانی دیکه‌ش، ته‌نانه‌ت سه‌ددام حوسه‌ین و هاوڕێیانی ویش ڕۆڵه‌ی گه‌لن. هیتله‌ر
و ستالین و مۆسۆلینی و پینۆشێ و فرانکۆ و پۆڵ پۆت و هه‌موو ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی ئه‌م
جیهانه‌ش ڕۆڵه‌ی گه‌لن و هیچ یه‌کێکیان له ئاسمانه‌وه نه‌هاتوون و خه‌ڵکی وڵاتێکی
دیکه‌ی غه‌یری وڵاته‌که‌ی خۆیان نین، به‌ڵام که بوونه‌ته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، ئیدی
خۆیان لێ گۆڕاوه و که‌وتوونه‌ته وێزه‌ی خه‌ڵک. هه‌موو دیکتاتۆره‌کان، ڕۆژێک له ڕۆژان،
زارۆکێکی گچکه‌ی جوانکیله بوونه و خۆشه‌ویستی دایک و باوکی خۆیان بوونه و له کۆڵان
وازییان کردووه و کۆڕی گه‌ڕه‌ک و هاوڕێی خه‌ڵک و تاکێکی گه‌له‌که‌ی خۆیان بوونه.
تاڵه‌بانی، ئه‌گه‌ر ساڵانێکی ته‌مه‌نی خۆی(تا سه‌ره‌تای ساڵی 1964) بۆ کوردایه‌تیی
ته‌رخان کردبێت و خه‌باتی بۆ ئازادی و ڕزگاری کردبێت، ئه‌وا ته‌واوی ساڵانی دوای ئه‌و
ساڵه‌ی، بۆ تێکدانی یه‌کیه‌تیی کورد ته‌رخان کردووه. هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێکی بۆ چه‌سپاندنی
ده‌سه‌ڵاتی خۆی و حیزبه‌که‌ی بووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نای وه‌به‌ر هه‌موو
ئامراز و فڕوفێڵێک بردووه. ئه‌و سێ‌ودووی له‌وه نه‌کردووه و له‌وه نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه،
که له خزمه‌تی بیانی‌دا و له سه‌نگه‌ری بیانی‌دا، دژایه‌تیی شۆڕشی گه‌له‌که‌ی بکات.
دیاره ئه‌وه ڕاسته، که سه‌رۆککۆماری پێشوو (سه‌ددام حوسه‌ین) دیکتاتۆر و خوێن‌ڕێژ
بووه، لێ سه‌رۆککۆماری ئێستاش(جه‌لال تاڵه‌بانی) فریشته نییه. ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌کی
ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی، که‌جه‌لال تاڵه‌بانی له ساڵی 1964 ه‌وه بووه‌ته هۆی کوشتنیان،
له‌به‌رده‌ستا بن، ڕه‌نگه خۆ له سه‌دان هه‌زار که‌س بده‌ن. تاڵه‌بانی، له‌و ساڵه‌وه
به کرده‌وه ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌ی به‌ره‌یه‌کی دژه‌شۆڕش بووه و له نێوان
1964-1970 له‌گه‌ڵ له‌شکری عیراقدا و به چه‌کی حوکوومه‌تی عیراق و به سواری تانک
و هه‌لیکۆپته‌ری عیراقی، پێشمه‌رگه‌ی کوردی ده‌کوشت و گوندی کوردستانی وێران ده‌کرد
و دژی شۆڕشی کورد و خه‌ڵکی کورد ده‌جه‌نگا و به هه‌زاران که‌س له‌و جه‌نگانه‌دا کوژراون.
تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی، هیچ حیزبێکی کورد نه‌ماوه، که په‌لاماریان نه‌دابێت و له‌گه‌ڵیدا
نه‌که‌وتبێتنه جه‌نگه‌وه. پارتیی دیموکراتی کوردستان، حیزبی سۆسیالیستی کوردستان،
حیزبی کۆمۆنیستی عیراق، پاسۆک، پارتیی گه‌ل، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، حیزبی کۆمۆنیستی
کارگه‌ری و...زۆری دیکه‌ش، نموونه‌یه‌کی ئه‌وانه‌ن. جه‌نگه‌کانی پشتئاشان ئێستاش له
بیرگه‌ی خه‌ڵکدا زیندوون. کوشتاره‌که‌ی حوزه‌یرانی شاری سلێمانی، که ده‌یان خه‌ڵکی
بێتاوانی تێدا شه‌هید کران. جه‌نگی براکوژه‌ی 1994 و دواتر. تاڵه‌بانی، بۆ خۆی وه‌ک
ڕێبه‌ری حیزبێک و سه‌رکرده‌ی بزاڤێک و هێزێکی چه‌کدار، ئاگاداری کوشتنی هه‌زاران خه‌ڵکی
ساڵانی شه‌ڕی چه‌کداریی چیایه، که بێ پێزانینی وی، کوشتنیان ئاسان نه‌بووه، ئیدی
بۆ ده‌بێ تاڵه‌بانی وه‌ک فریشته سه‌یر بکرێت!. وه‌دیهێنانی خه‌ون و ئاواتی شه‌هیده‌کانیش
هه‌رگیز به عیراقییاندنی باشووری کوردستان و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق و
به‌هێزکردنی ناکرێت، که تاڵه‌بانی خه‌باتی بۆ ده‌کات، به‌ڵکه به خۆدوورخستنه‌وه
له‌و عیراقه ده‌بێت و به خۆدابڕین ده‌بێت لێی و به لاوازکردنی و ڕووخاندنی ده‌بێت.
خۆشی و شادی خه‌ڵک، که له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانه‌وه پێشان ده‌درێن و شایی و گۆڤه‌ند
و ئاهه‌نگگێڕانی خه‌ڵک، ئه‌وانه‌ی باشووری کوردستان و کوردانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان،
هه‌ر هه‌موو ڕێکخراو و نه‌خشه‌بۆدانراو بووه و هیچی ڕێککه‌وت نه‌بووه. ئه‌و جۆره
چالاکییانه له وڵاتی کوردستان و ئه‌وانه‌ی وه‌ک کوردستان، به فه‌رمانی حیزب ده‌کرێت
و ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی ڕێکخه‌ریه‌تی. ئه‌و ئاهه‌نگ و به‌زمه‌ی سه‌رۆککۆماریی جه‌لال
تاڵه‌بانی، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خۆی ڕێکخه‌ریه‌تی و ئه‌وان بۆ خۆیان
له پشتییه‌وه‌ن و سازی ده‌که‌ن. ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی خۆیان ڕاسته‌خۆ پێشانیان ده‌دات
و ڕێکلامیان بۆ ده‌کات. داخوازی ئه‌وه‌ی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هه‌وڵبده‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ناوی کاندید بکرێت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی "نۆبێل"ی
ئاشتی ساڵی 2005، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵاته بۆ خۆی واتا و به‌هایه‌کی هه‌بێت،
ئه‌وا داخوازییه‌کی سه‌یر و گاڵته‌ئامێز و مایه‌ی پێکه‌نینه، به‌ڵام بۆ نا، کاتێک
ده‌بینین، که ئه‌و خه‌ڵاته خه‌ڵکانی وه‌ک "مه‌ناحیم بیگن" و "ئه‌نوه‌ر
ئه‌سسادات" و "یاسر عه‌ره‌فات" و...وه‌ری ده‌گرن، ئه‌وده‌می که‌سێکی
وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانییش ده‌شێ وه‌ری بگرێت.
*****
جه‌لال تاڵه‌بانی، که‌ونه به‌عسییه‌کی موخابه‌راتی ئه‌نفالکاری
کوردکوژی عیراقی، وه‌فیق ئه‌سسامه‌ڕائی(وفیق السامرائی) ده‌کاته ڕاوێژکاری ئاساییشی
نیشتمانیی خۆی و ده‌ڵێت، که ئه‌سسامه‌ڕائی هه‌ر له‌و کاته‌شدا، که له ده‌سه‌ڵاتدا
بوو له نێو ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌یندا، پێوه‌ندی به ئه‌وان و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه هه‌بووه.
تاڵه‌بانی، ناڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌سسامه‌ڕائی ئه‌و پێوه‌نده‌ی هه‌بووه، ئیدی بۆ ئه‌نفالی
کوردی ده‌کرد! ئه‌گه‌ر ڕاست بێت و پێوه‌ندیشی بووبێت، ئه‌وا دیاره تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی
تاڵه‌بانی ئاگاداری‌یان له‌مه‌ڕ ئه‌نفاله‌وه هه‌بووه و هاوئاگه‌نگییه‌ک له نێوان
ئه‌وان و ئه‌سسامه‌ڕائیدا هه‌بووه. جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی عیراق
بگێڕێته‌وه بۆ ئامێزی وڵاتانی عه‌ره‌ب، چونکه پێیوایه عیراق یه‌کێکه له‌و وڵاتانه
و ده‌بێ بچێته‌وه نێویان. جه‌لال تاڵه‌بانی، پێیوایه بنبڕکردن و له‌ڕه‌گوڕیشه‌وه
ده‌رهێنانی به‌عس، کارێکی ڕاست نییه و ده‌یه‌وێت حیزبی به‌عس زیندوو بکاته‌وه و یه‌که‌م
سه‌ردانی بۆ سووریا ده‌کات و پێیشیوایه، که هه‌موو ئه‌ندامانی حیزبی به‌عس سه‌ددامی
نین. ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌ندامانی حیزبی به‌عس سه‌ددامی نه‌بن، به‌ڵام هه‌موویان به‌عسین
و خاوه‌نی دید و بیروباوه‌ڕێکی نه‌ته‌وه‌یی شۆڤینیست و دژه خه‌ڵک و گه‌لانی ناعه‌ره‌بن.
ئه‌وان ئه‌گه‌ر سه‌ددامییش نه‌بن، عه‌فله‌قی، ئه‌سه‌دی، عه‌یسه‌میی، عیززه‌تی، تاریقی،
یا شتێکی دیکه‌ن، که هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان بیرکردنه‌وه‌یاندا نییه و هه‌موویان
له یه‌ک خانه‌دان. ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ له عیراق و له کوردستان ڕووده‌دات، له ڕفاندن
و کوشتنی خه‌ڵک و ته‌قینه‌وه و تێکدان و وێرانکاری، هه‌موو به ده‌ستی که‌ونه‌به‌عسییان
و به پاشماوه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی له‌شکره‌که‌ی عیراقی به‌عس ئه‌نجام ده‌درێت.
ئێستاش ته‌واوی کارگێڕی و ده‌سگاکانی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی ڕێژیمی نوێی عیراق،
تژین له که‌ونه‌به‌عسییان و هه‌ر ئه‌وانیشن، که دۆزی ئه‌و وڵاته ئاڵۆزتر ده‌که‌ن.
جه‌لال تاڵه‌بانی، پشتی سوننه‌ی عه‌ره‌ب، که 83 ساڵ چه‌وسینه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
بوون، ده‌گرێت و ده‌یانهێنێته پێشه‌وه. جه‌لال تاڵه‌بانی، پێیوایه تورکمان له
هه‌موو خه‌ڵکی دیکه زیاتر چه‌وساونه‌وه و مافیان خوراوه و سته‌میان لێ کراوه. جه‌لال
تاڵه‌بانی، نایه‌وێ سه‌ددام حوسه‌ین، که 182000 کوردی ئه‌نفال کردووه، 8000
بارزانی له‌نێو بردووه، 20000 لاوی کوردی فه‌یلی کوشتووه، 5000 خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی
گازباران کردووه و ده‌یان هه‌زاری دیکه‌ی لێ بریندار و ده‌رده‌دار کردوون،
2000000 سه‌رباز و چه‌کداری له جه‌نگی ئێران و کوردستان و کووه‌یتدا به کوشت داوه،
هه‌زاران شیعه‌ی کوشتووه، له سێداره بدرێت. جه‌لال تاڵه‌بانی به‌زه‌یی به سه‌ددام
حوسه‌یندا دێته‌وه، به‌ڵام به‌زه‌یی به شه‌هیدانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و کوردانی
فه‌یلی و بارزانییه‌کاندا نایه‌ته‌وه و له که‌س و خه‌ڵکانی ئه‌و شه‌هیدانه
ناپرسێت، که چی‌یان ده‌وێت و ده‌یانه‌وێ چی له سه‌ددام حوسه‌ین و ده‌سته‌که‌ی بکرێت!
جه‌لال تاڵه‌بانی، پێیوایه کورد سه‌ربه‌خۆیی ناوێت و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و داخوازییه
ده‌بێت، چونکه دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردیی شتێکی دووره‌ده‌سته و هاوسێیه‌کانی عیراق
ڕێگه به هه‌نگاوێکی له‌و جۆره ناده‌ن و پێیوایه کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ ڕاپرسی(ڕیفراندۆم)
به واتای داواکردنی سه‌ربه‌خۆیی نییه. دیاره جه‌لال تاڵه‌بانی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه
هاوسێیه‌کانی عیراق، تورکیا، سووریا، ئێران، ئوردون، کووه‌یت و عه‌ره‌بستانی سعوودییه،
بانگهێشتنی کورد بکه‌ن و پێی بڵێن: وه‌رن ده‌وڵه‌تی خۆتان ڕاگه‌یه‌نن و جاڕیی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان بده‌ن!. کورد ئه‌گه‌ر به ته‌مای ئه‌و هاوسێیانه‌ی بێت، به تایبه‌ت تورکیا
و ئێران و سووریا، ئه‌وا هه‌رگیز ڕزگاری نابێت و هه‌ر به بنده‌ست ده‌مێنێته‌وه. ڕزگاربوون
و سه‌ربه‌خۆیی و جاڕدانی ئازادی کوردستان، پێش هه‌ر شتێک به ئاماده‌کردنی خه‌ڵکه
بۆی. به بارهێنان و جۆشدانی خه‌ڵکه بۆی. به به‌رده‌وام ده‌نگبڵندکردنه‌وه‌یه بۆی.
خڕکردنه‌وه‌ی ئێمزای خه‌ڵکی کوردستان بۆ ڕاپرسیی، ڕێک پێچه‌وانه‌ی قسه‌که‌ی تاڵه‌بانی
ده‌گه‌یه‌نێت و واتای ئه‌وه‌ی هه‌یه، که گه‌لی کوردستان نه‌یانگه‌ره‌که له‌گه‌ڵ
عیراقدا بژین و به عیراقه‌وه گری بدرێن. ئه‌و ڕاپرسییه ده‌نگی خه‌ڵکی کورده بۆ
سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان. ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌یڵێت،
گاڵته‌پێکردن و سووکایه‌تیکردنه به خواست و ڕای گه‌لی کوردستان. جه‌لال تاڵه‌بانی
و ته‌واوی ئه‌و کوردانه‌ی، که دڵیان به عیراق خۆشه و وه‌دووی ده‌سه‌ڵاتدا له به‌غدا
غار ده‌ده‌ن، ده‌بوو شه‌رمیان به‌خۆیاندا هاتبا، که ئێستا له ته‌نیشت ئاڵای به‌عسه‌وه
داده‌نیشن و قسان ده‌که‌ن. ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌عس، که له په‌نایدا ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
کراوه و سه‌دان هه‌زار کورد شه‌هید کراون و نیوه‌ی کوردستان وێران کراوه. کورد پێش
جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه، سه‌دانی وه‌ک تاڵه‌بانی
و گه‌لێک له‌و به‌هێزتر و تواناتریشی له بواری سیاسه‌تی عیراقی‌دا هه‌بووه و هیچ یه‌کێکیشیان
کێشه‌ی کورد و پرسی گه‌لی کوردستانیان هێنده‌ی ڕێزه‌یه‌ک نه‌بردووه‌ته پێشێ. هه‌ر
له دوای ڕووخانی ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ینیشه‌وه، هۆشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
عیراقه و کۆمه‌ڵێکی دیکه‌ش وه‌زیر و کارگێڕی کورد هه‌ن له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی عیراقدا،
ئه‌وانه‌ی پێش سه‌ددام و زێباری و ئه‌وانه‌ی دوای سه‌ددام، چی‌یان بۆ کورد کردووه،
تاڵه‌بانیش هه‌ر هێنده‌ی پێ ده‌کرێت. ئه‌و کورده‌ی وه‌زیر و گزیر و کارگێڕ بێت له
عیراقدا، به جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆککۆماریشه‌وه، مادام له به‌غدایه و به‌شێکه
له ده‌سگای ده‌سه‌ڵاتی عیراقی و به ناوی عیراقه‌وه قسان ده‌کات و کار بۆ ڕێژیمی
عیراق ده‌کات، ئه‌وا بۆ کورد هیچی پێ ناکرێت، له بازنه‌ی عیراقدا ده‌خولێته‌وه و
به قازانجی عیراق و یه‌کیه‌تیی خاکی عیراق و یه‌کپارچه‌یی عیراق کار ده‌کات. ئێستا
تاڵه‌بانی به‌م پۆسته بێده‌سه‌ڵاتانه‌یه‌ی خۆیه‌وه و به‌و بیروباوه‌ڕه‌یه‌وه، که
هه‌یه‌تی و به‌و خه‌ڵکه‌ی، که به چوارده‌ورییه‌وه‌ن، ده‌بێ چی بۆ کورد پێ بکرێت!
من پێموایه نه‌ک هه‌ر هیچی باشی پێناکرێت، به‌ڵکه زۆرجاران ڕیسه‌که له کورد ده‌کاته‌وه
به خوری.
27-4-2005