باشووری کوردستان و عیراق و گه‌مه‌سیاسییه‌کان
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
I
جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستانی دژ به ڕێژیمی به‌غدا،
من هه‌ر له ده‌سپێکڕا و به پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵکانێکی زۆره‌وه، گومانم له‌وه‌دا هه‌بوو،
جه‌نگێک بێت، له پێناوی خه‌ڵکی عیراق و کوردستان و ئازادی مرۆڤدا. وه‌ک بووش و بله‌یر و هه‌ردوو کارگێڕییه‌کانیان
بانگاشه‌یان بۆ کردووه و ده‌یکه‌ن. ئه‌وان خه‌ڵکی وڵاتانی خۆیان و سافیلکه و خۆشباوه‌ڕی
وڵاتانی ئێمه‌یشیان به‌وه ده‌خاپاند، که په‌لاماردانێکی عیراق، گه‌لێک پێویست
بوو و ده‌بوو بکرێت، بۆتێکشکاندن و نه‌هێشتنی ئه‌لقاعیده و بۆ ڕزگارکردنی عیراقییه‌کان
له سه‌ددامی دیکتاتۆر و بۆ ڕزگارکردنی کورد له چه‌وساندنه‌وه و بۆ ڕزگارکردنی
ژنان و بۆ وه‌دیهێنانی دیموکراتی و...خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه‌شیان به‌وه ده‌تۆقاند، که
سه‌ددام حوسه‌ین له ماوه‌ی 45 خوله‌کدا ده‌توانێت هه‌موو چه‌که کۆکوژه‌کانی خۆی،
که جیهان وێران ده‌کات و ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌کار ببات. بووش و بله‌یر، یارییان به هه‌ست و هۆشی خه‌ڵکی
ئه‌م سه‌ر زه‌وییه ده‌کرد به‌وه‌ی، که خه‌ڵک له هێرش و په‌لاماردان و خۆته‌قاندنه‌وه‌ی،
خه‌ڵکانی توندڕۆی ئیسلامی، که "هه‌ڕه‌شه له دیموکراتی ده‌که‌ن"، بترسێنن. ئه‌وان به‌وه‌ی باسی
ئاشتییان ده‌هێنایه گۆڕێ و خۆشه‌ویستی نیشتمان و ئاشتییان باس ده‌کرد و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی
خه‌ڵکانی ڕۆژاوایان ده‌بزواند له هه‌مبه‌ر "ڕۆژهه‌ڵاتی تینووی خوێندا"،
به پێی دیتنی ئه‌وان.ئه‌وده‌م و ئێستاش، من به جه‌نگێکی زلهێزانی ده‌زانم، دژ به
وڵاتێکی جیهانی سێیه‌م. جه‌نگێکه ده‌کرێ: بخرێته چوارچێوه‌ی پراکتیزه‌کردنی تیۆرییه‌کانی:
* "فرانسیس
فۆکۆیاما" و تیۆرییه‌کانی "کۆتایی مێژوو و پیاوه‌که‌ی تر"، که هه‌موو
ڕاستییه‌کان، له‌کن نوێلیبه‌رالیزمی ئه‌مه‌ریکایی، ده‌بینێته‌وه و مێژوو به له‌نێوچوونی
بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی سه‌رمایه‌داری کۆتایی پێ ده‌هێنێت.
* "سامۆئێل هه‌نتینگتۆن" تیۆرییه‌کانی"ململانێ
و جه‌نگی شارستانی و فه‌رهه‌نگه‌کان"، که ملانێی شارستانی و ژیارییه‌کان، ده‌کاته
بنه‌مای تیۆری جه‌نگه‌کانی جیهان.
* ژماره‌یه‌کی زۆر له ئایدیۆلۆژانێک، که پێکهاتوون له خه‌ڵکانی
عیسایی و زایۆنی، که پشتیان به کۆمه‌ڵگه‌گه‌لێک قایمه، که بناخه هزرییه‌کانیان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵکانی لایه‌نگری فاشیزم و ده‌سته‌گه‌لی زه‌نگین و لۆبییه
جووله‌که‌کان و باڵی دواکه‌توو و توندڕه‌وی کڵێسه‌ی عیسایی، که بڕوایان وایه،
بووش و کارگێڕیی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌رکێکی ئایینی‌یان له ئه‌ستۆیه و جه‌نگێک ئه‌نجام
ده‌ده‌ن، بۆ خزمه‌تی ئه‌و بیر و بڕوایانه‌ی ئه‌وان، که بۆ خۆیان، به هی مرۆڤایه‌تیی
داده‌نێن.
ئه‌و جه‌نگه:
* بۆ ئه‌وه بوو، ئه‌مه‌ریکا، له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی،
ئاڵۆز و پڕ له کێشه و پڕ خێر و به‌ره‌که‌تدا، جێپێی خۆی بکاته‌وه.
* بۆ ئه‌وه
بوو، ئه‌مه‌ریکا، نێزیک بێته‌وه، له کانه‌نه‌وته‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست.
* بۆ تێکشکاندنی
"الکرامةالعربیة" و "النخوة‌العربیة" و "الشهامة‌العربیة"
و "الصحوة‌العربیة" و "العروبیة"و...،که عیراق و سه‌ددام
حوسه‌ینی سه‌رۆکی، زۆرجاران بانگاشه‌یان پێوه ده‌کرد.
* بۆ پتر به‌هێزکردنی
ئیسرائیل و دابینکردنی ئاساییشی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و سه‌پاندنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا،
به سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌ب و ناعه‌ره‌بی، ده‌وروبه‌ری ئیسرائیل‌دا بوو.
* بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی تورکیا و هه‌ڕه‌شه‌کردن له
ئێران و سووریا و سعوودییه و حیزبوڵڵا و ئه‌وانی دی بوو.
*بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رپێگرتنی "الصحوة‌الاسلامیة"
بوو، که ئیسلامی سیاسی، ئێرانی شیعه و ئیسلامی سوننه، بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
*بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌که‌کۆکوژییه‌کانی سه‌ددام و داماڵینی
لێیان بوو.
*بۆ په‌ره‌پێدان و بره‌وپێدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و سیستم و به‌ها فه‌رهه‌نگی
و جیهانگه‌رییه بوو، که ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت، به‌سه‌ر دنیایدا بسه‌پێنێت.
*بۆ داپڵۆسین و کوتانه‌وه‌ی هه‌رچی هێز و ده‌سته و تاقم و خه‌ڵکانێک بوو، که
خودانه‌خواسته، بۆنی ئه‌وه‌یان لێبێت، که ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکادا
نه‌گونجێن و یه‌کنه‌گرنه‌وه. دیاره له‌م جۆره خه‌ڵکانه‌ش گه‌له‌ک زۆرن.
ئه‌و جه‌نگه، بۆ هه‌موو ئه‌وانه و زۆر شتی دیکه‌ش بوو. جه‌نگی باوکێک
بوو، دژی منداڵێکی یاخیبوو و لاساری خۆی.
II
چه‌نده گومانم له‌وه نییه، که
بینلادن و مه‌لا و ده‌روێشه سه‌ر و پرچڕشکنه‌کانی ئه‌فعانستان، کاتی خۆی ئه‌مه‌ریکا
و ڕۆژاوا دروستی کردبوون، هێنده‌ش گومانم له‌وه نییه، که سه‌ددام حوسه‌ین و حیزبی
به‌عس، منداڵه نازداره‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا بوون و به‌خێوکراوی ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا
بوون و ده‌ست و چاو و گوێی ئه‌مه‌ریکا بوون، له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا. ئه‌وان(به‌عسییه‌کان)،
به سواریی شه‌مه‌نه‌فه‌رێکی ئه‌مه‌ریکایی، هاتنه سه‌ر کار و بوون به فه‌رمانڕه‌وای
عیراق. ئه‌وان(به‌عسییه‌کان) سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکایان، له ناوچه‌که‌دا پیاده ده‌کرد.
جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی دژی ئێران و قڕکردن و گازباران و ئه‌نفالکردن و عه‌ره‌باندنی کورد
و وێرانکردنی کوردستان و کوشتنی شیعه و له‌نێوبردنی ته‌وژمه چه‌پ و دیموکراتی و
ئیسلامی و نه‌ته‌وییه‌کانی دیکه‌ی عیراق و ...هه‌موو هه‌ر هه‌موو، به پێ‌زانین و ده‌ستگرتن
و پیرۆزبایی و کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامدران. ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا، سه‌ددامیان له‌و
ده‌ڤه‌ره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، کردبووه سه‌گێکی هار، که په‌لاماری هه‌موو دنیای
ده‌دا، بێ ئه‌وه‌ی چغغه‌ی لێبکرێت. کۆمپانیاکانی فرانسه و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و
سوێد و ڕووسیا و ئینگلستان و ئه‌مه‌ریکا، چه‌کی کۆکوژی و کیمایی و بایۆلۆژی و مین
و هه‌زارویه‌ک به‌زمی دیکه‌یان، بۆ سه‌ددام چێکرد و وێیان دا. من، که دژی جه‌نگ
بووم، بیرم له زارۆک و پیره‌ژن و پیره‌مێرد و په‌ککه‌وته و لاو و بێده‌ره‌تان و
هه‌ژارانی کوردستان و عیراق ده‌کرده‌وه و به‌زه‌ییم به‌واندا ده‌هاته‌وه. بیرم له
کچ و کوڕه‌گه‌نجه سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستان ده‌کرده‌وه، که زۆریان
هه‌ر نه‌یشیانده‌زانی عیراق چییه و ده‌که‌وێته کوێی ئه‌م دنیایه‌وه و، ئه‌و جه‌نگه‌ی
بۆی ده‌نێردرێن و ده‌یچنێ، جه‌نگێکه هی ئه‌وان نییه و ئاره‌زووی سه‌رۆکه‌کانیانه
و خزمه‌ته به سیستمی سه‌رمایه‌داری و به‌ها هزرییه‌کانی ڕۆژاوا، به‌زه‌ییم به‌واندا
ده‌هاته‌وه، بیرم له ڕووخاندن و داته‌پینی هه‌زاران نه‌خۆشخانه و خوێندنگه و
پرد و وێرانبوونی وڵاتێک ده‌کرده‌وه. بیرم له ژاراویکردنی ئاو و هه‌وا و ژینگه
و سووتاندنی دار و دره‌خت و له‌نێوبردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده و گیانله‌به‌رانی دیکه
ده‌کرده‌وه، ده‌نا ڕووخانی سه‌ددام حوسه‌ین
و تێکشکانی ده‌سه‌ڵات و له‌شکر و ده‌سگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی و حیزبه‌به‌عسه‌که‌ی، بێ
هیچ گومان و دوودڵی و سێودوولێکردنێک، به باشترین کارێکم ده‌زانی و ده‌یزانم، که
خێری کورد و کوردستان و ته‌واوی گه‌لانی عیراق و ژینگه و سروشت و مرۆڤ و ئاژه‌ڵی
تێدا بوو.
III
ڕێژیمی سه‌ددام به ئه‌وه‌ی، که پێیان ده‌گوت "ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی"،
هه‌رگیز نه‌ده‌ڕۆخا. ئۆپۆزیسیۆنی عیراقییش، هێزه کورده‌کانی لێ ده‌رکه‌یت، هیچی له‌باردا
نه‌بوو و هیچیشی پێ نه‌ده‌کرا. ڕێژیمی سه‌ددام دڕنده و شێرپه‌نجه و کاره‌سات و
ئافاتێک بوو، بۆ خه‌ڵکی کوردستان و عیراق، هاتبووه گۆڕێ و هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌نده‌ک
نه‌خۆشی، به میکرۆبی نه‌خۆشییه‌که خۆی له‌نێو ده‌چێت، ڕێژیمی سه‌ددامیش ته‌نێ به‌و
میکرۆبه‌ی، که بڵاوی کردبووه‌وه و به چێکه‌ران و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ڕێژیمه
خۆیان ده‌ڕووخا و چه‌کی کۆکوژییش، که ڕه‌نگه عیراق هه‌ر نه‌یشیبێت، ده‌دۆزرێته‌وه
یا نا، بۆ هیچ یه‌کێک له ئێمه گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه، ئه‌و چه‌کانه، ئه‌گه‌ر
هه‌شبن، به‌کار نه‌برێن، گرنگ ئه‌وه‌یه خودانی ئه‌و چه‌کانه له نێو چوون و بوون
به مێژوو.
IV
به ته‌نێ من نه‌بووم، دژی جه‌نگ بووم، چه‌په‌کان، موسوڵمانه‌کان، دژه‌جیهانگه‌رییه‌کان،
ئاشتیخوازه‌کان، نه‌ته‌وه‌ییه‌عه‌ره‌به‌کان، ڕێکخراوی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، ڕێکخراوه
جیهانییه ناده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌شێک له وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا، مه‌سیحییه‌کان،
سه‌دان میلیۆن جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکانێک له وڵاتانی ئیندۆنیسیا و فلیپپینه‌وه تا ده‌گاته
دانیشتووانی ده‌وڵه‌ته جه‌نگگێڕه‌کان خۆیشیان(ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستان) و زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌م جیهانه و سه‌ر ئه‌م
گۆی زه‌وییه، دژی جه‌نگ بوون و ڕۆژانه هاتوهاوار و ڕێپێوان و خۆپێشاندان و پرۆتێست،
هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م دنیایه‌ی ته‌نیبووه، به‌ڵام ئیمام عه‌لی گوته‌نی:"لا
رای لمن لایطاع"، به کوردییه‌که‌ی ده‌بێته:
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نییه، یا ئه‌وه‌ی کوته‌کبه‌ده‌ست نییه و خه‌ڵک له به‌ر بێکوته‌کییه‌که‌ی
لێی ناترسن و به قسه‌ی ناکه‌ن، هیچ ڕایه‌کی نییه، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ که‌سێک (له‌وانه‌ی
که بڕیاری جه‌نگ و ئاشتییان به‌ده‌سته)، گوێیان له زۆرینه‌ی مرۆڤی بێده‌سه‌ڵاتی،
خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه نه‌گرت و جه‌نگی خۆیان کرد. ئه‌م جه‌نگه‌ی، که ئێستا ئه‌نجامیان
دا و سه‌ددام و ڕێژیمه‌که‌یان پێ خسته زبڵدانی مێژووه‌وه، ده‌کرا له 1991 و دوای
ده‌رکردنی له‌شکره‌که‌ی سه‌ددام له کووه‌یت، بکرابا و هه‌ر ئه‌م ئه‌نجامه‌ی ئێستای
لێ که‌وتبایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ئه‌وده‌م، هێشتا کاری دیکه‌ی به سه‌ددام
مابوو و هێشتا سه‌ددام خزمه‌تی به ئه‌مه‌ریکا و سیاسه‌تی وی ده‌کرد.
V
که جه‌نگ
ده‌ستیپێکرد، من یه‌ک له‌و که‌سانه بووم، که له‌و بڕوایه‌دا بووم، جه‌نگه‌که
ماوه‌یه‌کی زۆر ناخایه‌نێت و ڕێژیمه‌که زوو ده‌ڕووخێت، وه‌لێ جه‌نگێکی خوێناوی ده‌بێت،
چونکه سه‌ددام و به‌عس و له‌شکره‌که‌یان(به تایبه‌ت گاردی کۆماری و هێزی تایبه‌ت
و فیدائییه‌کانی سه‌ددام) چه‌کی زۆر و کاریگه‌ریان هه‌یه و به‌کاری ده‌هێنن و زیانێکی
مه‌زن به خه‌ڵکی وڵات و ئه‌مه‌ریکاش ده‌گه‌یه‌نن. پێموابوو له‌گه‌ڵ فڕێدانه‌خوارێی
یه‌که‌م بۆمبدا، ئیدی خه‌ڵکی عیراق و به تایبه‌ت خوارووی عیراق و شیعه‌که‌ی و خه‌ڵکی
به‌غدا و دانیشتووانی باژێڕه‌کانی کوردستان (که‌رکووک، مووسڵ، خانه‌قین، شنگال، مه‌نده‌لی،
شێخان، خورماتوو و...)، ده‌سبه‌جێ ڕاده‌په‌ڕن و ته‌واوی ده‌سگا و کارگێڕییه‌کانی
حوکوومه‌تی به‌عس داگیر ده‌که‌ن و باژێڕه‌کان له به‌عس و خه‌ڵکانی سه‌ر به ڕێژیم
پاکژ ده‌که‌نه‌وه. پێموابوو سه‌ربازان و چه‌کدارانی ڕێژیم، به تایبه‌ت له‌شکره
نه‌ریتییه‌که‌ی، هه‌رگیز جه‌نگ بۆ سه‌ددام ناکه‌ن و له‌گه‌ڵ ته‌قاندنی یه‌که‌م فیشه‌کی
جه‌نگدا، خۆ ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه و ئاڵای سپی به‌رز ده‌که‌نه‌وه. زۆر له پێشبینی
و بۆچوونه‌کانی من و زۆری وه‌ک من، هه‌ڵه ده‌رچوون و له جێی خۆیاندا نه‌بوون،
چونکه هه‌رگیز مه‌رج نییه ژیربێژی و ئاوه‌ز، پێوه‌ر بن بۆ سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتن
و دۆڕان و بردنه‌وه‌ی هیچ هزر و ڕا و دید و بۆچوون و جیهانبینییه‌ک.
VI
من هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم و نیم، که ئه‌مه‌ریکا دیموکراتی بردبێت
و ببات، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی تێیده‌چێت و داگیری ده‌کات. هه‌رگیز بڕوام به‌وه نه‌بووه
و نییه، که دیموکراتی و یه‌کسانی و ئاشتی و ئازادی و تێری و مافی مرۆڤ و...،به
تانک و له‌شکر و بۆمبا به سه‌ر خه‌ڵکدا، ببارێنرێت و بسه‌پێنرێت. ئه‌مه‌ریکا هه‌رده‌م
و به درێژایی مێژوو، به نێوی دیموکراتی و مافی چاره‌نووسین و مافی مرۆڤه‌وه،
دژایه‌تی ده‌وڵه‌تگه‌لێکی کردووه، که له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و بۆچوونی وی‌دا نه‌گونجاون
و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، له‌گه‌ڵ ڕێژیمگه‌لی
دیکتاتۆری و فاشی و خه‌ڵککوژدا، که به هیچ جۆرێک نێزیکایه‌تییان، له‌گه‌ڵ
مافی مرۆڤ و دیموکراسی و مافی چاره‌نووسی خه‌ڵک و گه‌لاندا، نه‌بووه، مامه‌ڵه و
هه‌ڵسوکه‌وتی دۆستانه‌ی کردووه، چونکه له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها و ده‌سگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی
ئه‌و ڕێژیمانه‌وه، ئه‌مه‌ریکا باشتر و هاسانتر توانیویه‌تی و ده‌توانێت، مه‌رجه‌کانی
خۆی به سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بسه‌پێنێت و هه‌ر کارێکی بیه‌وێت، ئه‌نجامی بدات. ڕێژیمگه‌لی
عیراقی به‌عس، چیلیی پینۆشێ، ئێرانی شا، عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئیسرائیل، خوارووی ئه‌فریقای
ئه‌پارتاید ،تورکیا، پاکستان و....نموونه‌گه‌لێکی له‌به‌رچاون.
VII
پاش ڕووخانی ڕێژیمی سه‌ددام، عیراق که‌وته ڕه‌وشێکه‌وه، ڕێک له ساڵانی
پاش یه‌که‌م جه‌نگی جیهانی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌چێت. عیراق وه‌ک ده‌وڵه‌ت،
ساڵی 1921 دامه‌زرا. ئینگلیزه‌کان پاش به‌ره‌نده‌ییان له جه‌نگی دژی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی‌دا و پاش پێکهاتنی سایکس-پیکۆ، ده‌وڵه‌تی عیراقیان چێکرد. عیراق، که پاشتر
و له 1926دا، ویلایه‌تی مووسڵ(باشووری کوردستان)ی خرایه سه‌ر و پێوه‌ی گرێدرا، مۆزائیکێکی
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی لێ دروست بوو. له پێکهاته‌یه‌ک ساز کرا، که پێکه‌وه ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی،
هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژێ ڕا، کارێکی هاسان نه‌بووه و وه‌ک ژن و مێردایه‌تی به تۆبزی
و بێگاری، زۆرجاران به نابه‌دڵی و خۆخواردنه‌وه و دانبه‌خۆداگرتن بووه. عه‌ره‌ب،
کورد، تورکمان، ئاشووری، کلدان، ئه‌رمه‌ن، جوو، ئیسلام(شیعه، سوننه)، مه‌سیحی(ئه‌رتۆدۆکس،
کاتۆلیک، نه‌ستووری)، مه‌ندائی، ئێزدی، کاکه‌یی، حه‌قه، حه‌مه‌سووری و...ئینگلیزه‌کان
ئه‌و عیراقه‌یان به‌و شێوه عه‌نتیکه‌یه‌وه، بۆیه وا دامه‌زراند، تا هه‌رگیز بێ
گیروگرفت و ئاژاوه نه‌بێت، هه‌رگیز ئارامیی
به خۆیه‌وه نه‌بینێت و بۆوه‌ی هه‌مووده‌م و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بۆ
خۆیان بتوانن، نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ئایینزایه‌ک، هۆزێک، ده‌سته‌یه‌ک، له‌وی دیکه قوت بکه‌نه‌وه
و بیده‌ن به گژ لایه‌که‌ی دیکه‌دا، که ڕه‌نگه بڕێک گوێڕایه‌ڵ نه‌بێت.
VIII
ئه‌مڕۆ و دوای ڕووخاندنی ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ین، عیراق گه‌ڕایه‌وه خاڵی
سفر و ده‌سپێک، له پرۆسه‌ی فراژووتنی ده‌وڵه‌تێتیدا. عیراق ئێستا سه‌رله‌نوێ
دروست ده‌کرێته‌وه و ئه‌مجاره‌یان ئه‌مه‌ریکا وه‌ستا و ئه‌ندازیاره. که به‌شێکی
ولایه‌ته مووسڵ(کوردستان)ه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، ساڵانێکه(له 1991ه‌وه) ئازاده
و کورد بۆ خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، ئه‌وڕۆ و پاش تێداچوونی سه‌ددام حوسه‌ین و به‌عس،
به‌شه داگیرکراوه‌که‌ی، که بریتی بوو له "که‌رکووک، مووسڵ، خانه‌قین، مه‌نده‌لی،
خورماتوو، شنگال، شێخان، مه‌خموور"، گه‌ڕایه‌وه ئامێزی نیشتمانی دایک. له‌مسه‌ری
کوردستانی گه‌وره‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری کوردستانی گه‌وره، له هه‌نده‌رانه‌وه بۆ وڵات،
کورد سه‌رجه‌م، به زارۆک و لاو و کیژ و کوڕ و ژن و پیاو و پیر و....یه‌وه، خڕ، وه‌ک
له‌دایکبوونێکی نوێ، وه‌ک نه‌ورۆزێکی نوێ، وه‌ک چێژی یه‌که‌م ماچی کوڕ و کیژێکی
لاو، وه‌ک چۆڕه ئاوێک، که ده‌کرێته ده‌می تینوویه‌که‌وه، وه‌ک خه‌وی پاش شه‌که‌تبوونی
بن سێبه‌رێکی خه‌ستی داربه‌ڕوویه‌کی کوردستان و... ئاوها پێشوازییان له خۆری
ئازادی کرد. کردیان به شایی و به‌زم و جه‌ژن و ڕۆژی خۆیان. بێگومان خه‌ڵک و به
تایبه‌تی کورده‌که، مافی خۆیانه بیکه‌ن به شایلۆغان و جه‌ژن، چونکه له سه‌رێکه‌وه
به‌شه گرنگه‌که‌ی کوردستانی بۆ گه‌ڕایه‌وه و له سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه، ڕێژیمه دڕنده‌که‌ی
سه‌ددامی له کۆڵ بووه‌وه.
IX
ڕێژیمی پاشایه‌تی له 1921 ه‌وه
تا 13ی ته‌ممووزی 1958، ڕێژیمێکی گرێدراوی سیاسه‌تی ئینگلستان بوو. له 14ی ته‌ممووزی
1958 ه‌وه تا 7ی شوباتی 1963، ڕێژیمێکی نیشتمانیی، فه‌رمانڕه‌وایی عیراقی کرد. له 8ی شوباتی 1963 ه‌وه تا 9ی نیسانی 2003، که
ده‌کاته 40 ساڵان، ته‌واوی ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕێژیمه‌ی، که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون له
عیراقدا، خه‌ڵکانێکی عه‌ره‌بی نه‌ته‌وه‌یی شۆڤینی(عارفی یه‌که‌م و دووه‌م و به‌عس)
بوون، که دژی ته‌واوی ناعه‌ره‌بان و چه‌پ و دیموکراتیخوازان بوون و وابه‌سته و گرێدراوی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا
بوون و خزمه‌تیان به نه‌خشه و پرۆژه‌کانی ئه‌وان ده‌کرد. 82 ساڵی ته‌مه‌نی ئه‌م
ده‌وڵه‌تی عیراقه، ته‌نێ چوار ساڵ و نیوه‌که‌ی نێوان 14ی ته‌ممووزی 1958- 7ی
شوباتی 1963 نه‌بێت، ئیدی حه‌فتاوحه‌فت ساڵ و نیوێکی، ئینگلستان و ڕۆژاوا و ئه‌مه‌ریکا،
ڕۆڵی هه‌ره له‌به‌رچاویان هه‌بووه، له ڕه‌وتی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و جڤاکی
ده‌وڵه‌تی عیراقدا.
X
که جه‌نگی دژ به عیراق، هێشتا به‌رپا نه‌بووبوو، تورکیا هه‌موو ڕۆژێک، کوردی
به‌چه‌ترسێن ده‌کرد و دڵی هه‌موو تاکێکی کوردی ئه‌م دنیایه‌ی، داده‌خورپان به‌وه‌ی،
که هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی باشووری کوردستانی، به تۆبز و به چه‌ک و له‌شکره‌وه
ده‌کرد. خۆپێشاندان و پرۆتێست، دژی تورکیا، هه‌موو دنیا و ته‌نانه‌ت کوردستانیشی
گرته‌وه. دیارده‌ی سووتاندنی ئاڵای تورکیا، له کوردستانیش په‌یدا بوو. له سلێمانی
خۆپێشاندان کرا، هه‌ڵسووڕێنه‌ری خۆپێشاندانه،که"ئه‌بوبه‌کر حه‌سه‌ن"بوو،
گیرا و خۆپێشاندان کپ کرایه‌وه. ڕۆژنامه و به‌رپرسه حیزبی و حوکوومه‌تییه‌کانی سلێمانی، نێوی "گێره‌شێوێن
و تێکده‌ر و ئاژاوه‌چی و نابه‌رپرسی" یان، له خۆپێشانده‌ران و ئاڵاسووتێنه‌ران،
نا. که له هه‌ولێر و سۆران و باژێڕه‌کانی دیکه‌ی ده‌ڤه‌ری حوکوومه‌تی هه‌ولێر، خۆپێشاندان
ده‌کرا، ته‌له‌ڤزیۆنی "کوردسات"ی سلێمانی، نه به خێر و نه به شه‌ڕ،
باسی نه‌ده‌کرد و به لایدا نه‌ده‌چوو، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، باسی ڕووداوێکی بێ‌نرخ
و بێبایه‌خی، له فلیپپین، یا شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م دنیایه‌ی ده‌کرد. ئه‌و ده‌رده‌ی
سلێمانی و حوکوومه‌ته‌که‌ی، پاشتر، گه‌یشته هه‌ولێر و حوکوومه‌ته‌که‌ی و له‌وێش ته‌شه‌نه‌ی
کرد. له‌وێش فه‌رهه‌نگی زمانی دژه‌خۆپێشانده‌ران و ئاڵاسووتێنه‌ران، وشه‌ی "بێڕه‌وشت"ی،
بۆ زیاد کرا و وا دانرا، که سووتاندنی ئاڵای تورکیا، له ڕه‌وشتی کورده‌وه دووره.
له خۆپێشاندان و ڕێپێوانی خه‌ڵکانی ئازادیخواز و چه‌پی سوێد، بۆ یادی گیڤارا، چه‌ندین
جار ئاڵای ئه‌مه‌ریکا، له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکادا سووتێنراوه. له‌م
سوێده ده‌یان جار، فلستینییه‌کان و ئه‌وانه‌یش، که به‌شداریی ڕێپێوانی ئه‌وانیان
کردووه، ئاڵای ئیسرائیلیان سووتاندووه. له فلستین، ڕۆژانه ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا،
ده‌سووتێنرێت. له ئێران، سه‌دان جار ئاڵای ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل، سووتێنراوه و
ده‌سووتێنرێت. له هه‌موو شوێنێک له‌م دنیایه‌دا
ڕۆژانه ده‌یان ئاڵای ده‌وڵه‌تانی جیاواز، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، حیسابی داگیرکه‌ر و نه‌یاریان
بۆ ده‌کرێت، گڕتێبه‌رده‌درێت و که‌سیش به ئاڵاسووتێنه‌ران ناڵێت، بێڕه‌وشت و
ئاژاوه‌چی و گێره‌شێوێن. تۆ بڵێی ئاڵای تورکیا، به‌و ڕه‌نگه سووره‌وه، که هه‌یه‌تی،
ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان واتایه‌کی تایبه‌تی هه‌بێت، بۆ کورد له‌وه‌ی زیاتر، که له‌خوێنی
ڕۆڵه‌کانی هه‌ڵژه‌نراوه، واتایه‌کی دیکه‌ی هه‌بێت؟ ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی دژه‌تورکیا،
که ده‌بوو بکرێنه، تووڕه‌بوونێکی جه‌ماوه‌ری، و لێشاوێکی دژه تورکیا، و دژه هه‌موو
داگیرکه‌رانی کوردستان، و ڕه‌وتێکی گه‌لێری شۆڕشگێڕانه‌ی خوازیاری ته‌واوی مافه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد، و بانگێک بۆ ئازادی کوردستان، و گڕێک بۆ سووتاندنی هه‌موو
دوژمنانی کورد، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستیپێکردنی جه‌نگدا، ئیدی دامرکێنرانه‌وه و خامۆش
کرانه‌وه. سیاسه‌تکارانی کورد، ده‌بوو له‌وه تێبگه‌ن، که مرۆڤی کورد، مرۆڤێکی هۆشیاره
و گه‌لێک له بیر و دید و خواسته‌کانیدا، له پێش ئه‌وانه‌وه‌یه و زۆر چاک ده‌زانێت،
که تورکیا کۆسپ و ڕێگری یه‌که‌م، و هه‌ره‌مه‌زنی، به‌رده‌م خواست و ئاواته‌کانی ته‌واوی
کورده، و تا تورکیا و ئه‌و سیاسه‌ته شۆڤینییه‌یان هه‌بێت، هه‌رگیز کورد، له هیچ
کوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا، ناگاته ئامانجه‌کانی، و کلیلی چاره‌سه‌رکردن و به
ئامانجگه‌یشتنی کورد، له تێکوپێکدانی تورکیا، و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تورکیا،
و ڕووخانی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه، وه‌ده‌ست دێت. ئه‌و ته‌وژم و ڕق و تووڕه‌ییه‌ی دژ
به تورکیا، ده‌بوو بکرابا، به هێزی گوشار و ده‌نگی خه‌ڵک و وێژدانی مرۆڤی کورد و
گڕێکی هه‌میشه‌یی باوه‌گوڕگورئاسا، بێ کوژانه‌وه و خامۆشبوون، بۆ چه‌سپاندن و سه‌لماندن
و وه‌دیهێنانی، ته‌واوی مافه ڕه‌واکانی کورد و هێنانه‌دی ته‌واوی ئاواته‌کانی خه‌ڵکی
کورد، لێ سه‌د مخابن، سیاسه‌تکارانی کورد، هێشتا له زمانی خه‌ڵک نه‌گه‌یشتوون و کاریگه‌ری
و بایه‌خی، ئه‌و گڕه‌هه‌میشه‌ییه نازانن. ئه‌وان له کوژاندنه‌وه و مراندنی گیانی
شۆڕشگێڕێتیدا، شاره‌زان و لێده‌زانن و هه‌رگیزیش له‌و باره‌وه، که‌مته‌رخه‌مییان
نه‌کردووه.
XI
جه‌نگ ده‌ستیپێکرد و کۆتاییش هات، تورکیا به چاوزه‌قلێکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا،
نه‌هاته نێو باشووری کوردستانه‌وه. که‌رایه‌تی تورکیا، به ڕێگه‌نه‌دانی به هێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا، به به‌کاربردنی خاک و ئاسمانی تورکیا، بۆ جه‌نگی دژی عیراق، خێری کوردی
تێدا بوو. زۆرجاران که‌رایه‌تی دوژمنانی کورد، ڕه‌وشی کورد و سیاسه‌تی کوردیان، بڕێک
پێش خستووه، ده‌نا سیاسه‌تی کورد، هه‌رگیز پێشبینی ڕووداوه‌کانی نه‌کردووه، ئه‌وه
هیچ، که هیچ ستراتیژییه‌ک و نه‌خشه‌یه‌کیشیان بۆی نییه. تورکیا، له بیانوو ده‌گه‌ڕا
بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ژوورێدا بکات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ده‌مکوتی کرد و چ ڕێگه‌یه‌کی نه‌دایێ.
ڕه‌نگه تورکیا که‌مجاران، که‌رایه‌تی وای کردبێت، وه‌لێ ئه‌و که‌رایه‌تییه‌ی به
قازانجی کورد بوو. کورد ده‌ڵێ:"ئاشی نه‌زان خوا ده‌یگێڕی"، ده‌نا
"چاک بوو به پانیی نه‌هاتن". ئه‌گه‌ر له‌شکری تورک وه‌نێو که‌وتبا، هه‌رگیز
به کورد نه‌ده‌گێڕدرایه‌وه. کورد ترسی سه‌ددام و کیمیابارانی له سه‌ر نه‌ڕه‌ویبووه،
که‌چی تورکیاشی هاته سه‌ر و ئیدی خوای من و تۆ کردی، وا ده‌رنه‌چوو وه‌ک تورکیا ویستی.
XII
سه‌رانی کورد، که له نێو هێزه‌کانی عیراقدا، به ڕاست و چه‌پ و ئیسلامی و
عه‌لمانی و شیعه و سوننه‌یه‌وه، به‌هێتزترین و ڕێکوپێکترینن، پاش ڕووخانی ڕێژیمی
سه‌ددام، بۆ ڕاوێژ و جڤین له‌گه‌ڵ ده‌سته و حیزب و تاقمه‌کانی دیکه‌ی عیراقدا و فه‌رمانده‌ی
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، چوونه به‌غدا. له ته‌له‌ڤزیۆن و میدیاکانی کوردستانه‌وه،
هێنده به گه‌رمی باسی به‌غدا ده‌کرێت و به "به‌غدای پایته‌خت" نێو ده‌برێت،
ده‌ڵێی له‌و وشه‌یه خۆشتر و جوانتر له فه‌رهه‌نگیی کوردی‌دا نه‌ماوه. "به‌غدای
پایته‌خت"یش وا پێده‌چێت، چ مژده‌یه‌کی خۆشی بۆ کورد پێ نه‌بێت و له‌وه‌ی زیاتر،
که ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشوو و پێشووتریش، بۆ کورد هه‌یانبووه، نه‌یانبێت. ڕێبه‌ریه‌تی
سیاسیی کورد، که فیدراڵییان کردووه‌ته بنێشته‌خۆشه‌ی بن ددانیان، بێنه‌خشه و بێستراتیژ
و به دوو ده‌ستی ڤالاوه، له به‌غدا خۆ ده‌بیننه‌وه. ئه‌وان، ده‌بوو هه‌ر پێش جه‌نگی
دژی عیراق و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی ڕه‌وشی نوێ و چه‌سپاندنی ته‌واوی مافه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان و جێقایمکردنی خۆیان، یه‌ک کۆمه‌ڵه کاری خێرا و ده‌سبه‌جێیان ئه‌نجام
دابا. ده‌بوو، گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌یان، له جۆری کار و ده‌سه‌ڵاتی کوردستاندا کردبا.
وه‌ک شوورایه‌کی ڕاوێژکار، بۆ سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، ده‌بوو ده‌سته‌یه‌کی
فراوان و مه‌زن، له خه‌ڵکانی کوردی ڕه‌وشه‌نبیر و شاره‌زا و سیاسه‌تزان و ئابووری‌زان
و جڤاکناس و دیرۆکناس و شاره‌زایانی سه‌ربازی و هه‌موو بواره‌کانی دیکه‌یان، له هه‌موو
کوردانی وڵات و هه‌نده‌ران و کوردی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ساز کردایه، بۆ
پرس و ڕاوێژ و ده‌مه‌ته‌قه و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و گه‌یشتنه ئه‌نجامی باشتر و
به‌که‌ڵکتر. ئه‌وان، ئه‌مه‌یان نه‌کرد. چێ‌کردنی ڕێبه‌ریه‌تییه‌کی سیاسی بۆ کورد، له
ته‌واوی هێز و حیزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان، بێ فه‌رامۆشکردنی هیچ لایه‌نێک، له
ته‌واوی ته‌وژمه دیموکراتی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی و عه‌لمانییه‌کانی کوردستان و
کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی شاره‌زای بواری سیاسه‌ت و پسپۆر، له بواری جیاجیای دیکه‌دا، له
وڵات و له هه‌نده‌ران و... پاش ئه‌وه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو حوکوومه‌تانی
سلێمانی و هه‌ولێر و سازکردنی یه‌ک حوکوومه‌تی یه‌کگرتووی نوێی پێکهاتوو، له نوێنه‌ری
هێزه‌کانی کوردستانیان ڕاگه‌یه‌ندبا. ئه‌مه ئه‌رکی هه‌ره پێشینه‌ی ئه‌وان بوو، که
نه‌یانکرد.
ڕێبه‌ریه‌تیی سیاسیی کورد، ده‌بوو هه‌وڵی گه‌لێراندنی مه‌سه‌له‌ی
کوردستانیان دابا، ئه‌ویش به جۆشدانی خه‌ڵکی کورد، له گوند و باژێڕ و کێلگه و فێرگه
و کارگه و نێو ماڵ و خێزان و ژن و پیاوه‌وه، به ته‌واوی چین و توێژه‌کانه‌وه،
به ته‌واوی کار و پیشه جیاوازه‌کانه‌وه و
سازکردنی ده‌مه‌ته‌قه و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و گه‌رمکردنی باسه چاره‌نووسسازه‌کان،
به هه‌موو جۆرێک، له کۆڕ و جڤین و سه‌میناره‌وه بیگره، تا ده‌گاته ڕۆژنامه و
ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن و هه‌رچی بواری دیکه هه‌یه، بۆ سازکردنی یه‌کده‌نگییه‌ک، بۆ
هه‌رچی زووتر و زیاتر قووڵبوونه‌وه و گه‌یشتنه ئه‌نجامی باشتر بۆ کێشه‌کان. ڕێبه‌ریه‌تیی
سیاسیی کورد، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کرد، به‌ڵکه خۆی له جه‌ماوه‌ر دابڕی و هه‌موو
میدیاکانی خۆی، بۆ پتر عیراقییاندنی کوردستان و کورد ته‌رخان کرد و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانیان،
به فره‌تر چه‌قه‌نه و سترانی بێتام و دزێوی ناهونه‌رمه‌ندانی کوردانی هه‌نده‌ران،
پڕکرده‌وه و له‌بری وه‌گه‌ڕخستنی ده‌مه‌ته‌قه‌ی گه‌رم له مه‌ڕ ئه‌و باسانه، میدیاکانی
کوردستان، له وه‌ها کاتێکدا، که هه‌موو جیهان به باسی جه‌نگه‌وه خه‌ریکبوون و
ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌ب هاواریان لێ هه‌ڵسابوو و تورکیا سه‌ری دنیای لێ هاتبووه یه‌ک
و هه‌رکه‌سه‌و به جۆرێک ڕووداوه‌کانی لێکده‌دایه‌وه، میدیاکانی کوردستان، ڕێک له‌و
کاتانه‌دا، به چه‌قه‌نه و پرۆگرامی بێبایه‌خه‌وه و به باسی چۆنیه‌تیی دروستکردنی
حه‌ڵوا و دونیامزی تورکمانی و سترانی سترانبێژانی که‌ونه‌به‌عسییانی عه‌ره‌بی و
باسی کڵێسه و به سه‌عاتان باسی فووتبۆڵ و کامیرای شاراوه و سه‌دان شتی دیکه‌ی بێتام
و هیچنه‌گه‌یه‌ن، ده‌چوونه نێو ماڵی کورده‌وه. ڕێبه‌ریه‌تیی سیاسیی کورد، ده‌بوو
له مه‌سه‌له‌ی کوردستانییه‌تی باژێڕی مووسڵ و ته‌واوی ئوستانی مووسڵ
و باژێڕی که‌رکووک و ته‌واوی ئوستانی که‌رکووک و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و قزڕه‌بات
و به‌دره و جه‌سساندا، هیچ دوودڵییه‌ک نه‌نوێنن و سوور بن له سه‌ری و به پراکتیکیش،
به نێوی ڕێبه‌ریه‌یتی سیاسیی کورده‌وه و به یه‌ک له‌شکری کوردستانه‌وه، بچوونایه‌ته
ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و عه‌ره‌ببژاریان کردبان و ده‌سبه‌جێ کوردی ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان
بگه‌ڕانبایه‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بووایه‌ن، وه‌ک ئێستا ده‌یبینین، ئه‌و عه‌ره‌بگه‌له
به "قانوون" که‌رکووک چۆڵکه‌ن و کوردیش به "قانوون" بگه‌ڕێته‌وه
جێی خۆی، چونکه عه‌ره‌باندن وه‌ک سیاسه‌ت و له پراکتیکدا، به که‌ڵه‌گایی و زۆرداری
به‌عس و ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ین ئه‌نجامدرا، جا بۆ ده‌بێ قانوون و پشوودرێژی، بۆ سڕینه‌وه‌ی
عه‌ره‌باندن و شوێنه‌واری به‌عس، له که‌رکووکدا، بخرێته کار. سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی
کورد، ده‌بوو له بری په‌ڕۆی زه‌رد و که‌سکی پارتی و یه‌کیه‌تیی و له بری وێنه‌ی
جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعوود بارزانی و له‌بری سه‌نعان قه‌سساب و به‌ره‌ی تورکمانی،
ئاڵای کوردستان و پاشماوه‌ی ماڵه ئه‌نفالکراوه‌کان و منداڵی شه‌هیده‌کان و حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیان،
بردباوه ئه‌و ناوه. سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد ئه‌وه‌ی نه‌کرد، به‌ڵکه گومانی
خسته سه‌ر کوردستانیبوونی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و هه‌ر حیزبه‌و به جیا و بۆ خۆی چووه
ئه‌و ناوچانه و هه‌ر حیزبه و ئوستاندار و به‌رپرسی خۆی دانا بۆ ئه‌و باژێڕانه. له‌بری
حیزب و ڕێکخراوی کورد و خه‌ڵکانێکی کوردی ئاواره‌ی که‌رکووک، جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ک
دیاری ده‌ستی، سه‌نعان قه‌سسابی، که‌ونه‌به‌عسی و تۆرانی، له‌گه‌ڵ خۆیدا، وه‌ک چه‌پکه‌گوڵی
سه‌رکه‌وتن، برده‌وه که‌رکووک. له بری چه‌سپاندنی کوردستانیبوونی که‌رکووک، سه‌رانی
کورد و به تایبه‌ت جه‌لال تاڵه‌بانی، هه‌ر ڕۆژه‌ی له ئاوازێک ده‌خوێنێت. ڕۆژێک که‌رکووک
ده‌کاته به‌شێک له "هه‌ریم"ی کوردستان و ڕۆژێک که‌رکووک شارێکی عیراقه
و هه‌ولێر پێته‌ختی کوردستانه و هه‌رگیز که‌رکووک پێته‌ختی کوردستان نییه و ڕۆژێک
بۆ تورکمان ده‌گریێت و پێیوایه ئه‌وان زۆر چه‌وساونه‌وه و هیچ دوور نییه و ڕه‌نگه
ته‌واوی ئه‌نفالکراو و قوربانییانی کیماییباران و بۆمبارانه‌کانی کوردستان و شه‌هیدانی
کوردی، به تورکمان دابێته قه‌ڵه‌م، بۆیه هێنده چه‌وساوه دێنه به‌رچاوی. ڕێبه‌ریه‌تیی
سیاسیی کورد، ده‌بوو باش له‌وه گه‌یشتبان، که ئه‌م دۆستایه‌تیی و یه‌کسه‌نگه‌رییه‌ی
ئێستایان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا و ئه‌وه‌ی ئێستا چاوه‌ڕوانن، له ڕێگه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه
بۆیان بێته دی، ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ده‌یانتوانی له ساڵی 1975دا بۆ کوردی بکه‌ن، لێ
ئه‌وده‌م پشتیان کرده کورد و کوردیان به ده‌ردێک برد، که تا هه‌نووکه‌یش پێوه‌ی
ده‌تلێته‌وه. ئێستاش هیچ نیشانه‌یه‌کی ئه‌وه له ئارادا نییه، که ئه‌مه‌ریکاییه‌کان، تا سه‌ر بۆ کورد بن. ئه‌مه‌ریکاییه‌کان
له‌گه‌ڵ سه‌ددام و دژ به کورد بوون و هه‌رگیز پرۆژه و نه‌خشه‌یه‌کی سیاسی‌یان بۆ
مه‌سه‌له‌ی کورد نه‌بووه و ته‌نێ له ڕووی مرۆڤییه‌وه نواڕیویانه‌ته مه‌سه‌له‌ی
کورد. سیاسه‌تی ئه‌وان به‌نده به به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌یانه‌وه و ئه‌وان دۆست
و نه‌یاری خۆیان، به‌و پێیه دیاری ده‌که‌ن و دۆست و نه‌یاری تا سه‌ریان نییه. ئه‌مه‌ریکای
پشت و په‌نا و قه‌ڵای قایمی زایۆنیزم و ئیسرائیل و ئیسرائیلی دۆستی گیانی به گیانی
تورکیا و تورکیای دژی هه‌موو شتێکی کورد و کوردستانی، به چ ئاوه‌زێک ده‌بێ مرۆڤی کورد
دڵی پێیان خۆشبێت و هیواکانی له سه‌ر ئه‌وان بینا بکات! کورد ده‌ڵێ:"تاریکه‌شه‌و هه‌ر له ئێواره‌ڕا دیاره"، هه‌ر له یه‌که‌م
هه‌نگاوه‌وه، هه‌ڵه زه‌ق و درشته‌کانی ڕێبه‌ریه‌تیی سیاسیی کورد، وه‌ده‌رکه‌وتن.
ئه‌گه‌ر تا ئێستاش که‌رایه‌تیی نه‌یارانی کورد، نه‌ک لێزانی و لێهاتوویی سه‌رانی کورد،
ڕه‌وشی مه‌سه‌له‌ی کوردی، بڕێک بردووه‌ته پێشێ، ئه‌وا مه‌رج نییه، هه‌مووده‌م هه‌روا
بێت. ئه‌مه‌ریکا و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپایش، ڕاسته کۆمه‌ڵێک
سنوور و پرنسیپ و بڕوا و بۆچوون و دیتن هه‌ن، نایبه‌زێنن و هه‌رده‌م پێڕۆی ده‌که‌ن،
به‌ڵام شتێکی مه‌زن و کاریگه‌ر و له‌به‌رچاو هه‌یه، زۆر چاک و چالاکانه، کار ده‌کاته
سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌وان، ئه‌ویش دیتنی خه‌ڵک و کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکه. کورد بۆ ئه‌وه‌ی
بگاته ئامانجه‌کانی خۆی و خواسته‌کانی خۆی، به سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوادا، که
ئێستا فه‌رمانڕه‌وای ڕاستینه‌ی عیراقن، بسه‌پێنێت
و وه‌دیهێنانیان نێزیکبخاته‌وه، گه‌ره‌که هێنده بقیڕێنێت، تا ده‌نگی ده‌نووسێت.
ده‌بوو و ده‌بێ نیاز و ویست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی خۆی، وه‌ک
مرۆڤێکی لاسار و ناگوێڕایه‌ڵ و چه‌مووش، به‌رده‌وام و بێ پشوو، بدات به گوێی ئه‌واندا
و هه‌رچه‌ندی ده‌شێت و به هه‌موو جۆرێک بیڵێته‌وه. له نامه‌نووسین و فاکس و ته‌له‌ڤزیۆن
و ڕادیۆ و ڕۆژنامه و کۆڕه‌وه بیگره، تا ده‌گاته خۆپێشاندانی به‌رده‌وام و ڕێپێوانی
به‌رده‌وام و مانگرتنی به‌رده‌وام و...سه‌دان جۆری دیکه‌ی خه‌بات، به‌کار ببات و لێی
شه‌که‌ت نه‌بێت. سه‌رانی کورد ئه‌گه‌ر خۆیشیان ئه‌و کارانه ناکه‌ن، یا له به‌ر نه‌پسانی
مووه‌که‌ی موعاوییه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و خه‌ڵکی دیکه‌دا، وه‌ها ڕه‌وتار ناکه‌ن، یا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نا‌وێرن و حه‌زیش ناکه‌ن، کورسی و جۆری ژیانیان لێ تێکبچێت، ده‌بوو
له بنه‌وه، هانی خه‌ڵکی کورد، خه‌ڵکی سه‌ر جاده‌ی کوردستان و هه‌نده‌ران بده‌ن،
بۆ وه‌ها کارێک. من ئه‌گه‌ر بڵێم پێده‌چێت، ڕێبه‌ریه‌تیی سیاسیی کورد، تا ئێره‌ی هێنابێت
و ئیدی پێینه‌کرێت تا سه‌ر، درێژه به ڕه‌وتی
پێشبردنی مه‌سه‌له‌ی کورد و کوردستان له ئاستێکی به‌رزتردا بدات، ڕه‌نگه ڕه‌شبینانه
بێته به‌رچاو، لێ بڕوام وایه، ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه، خه‌ڵکی کورد، ته‌واوی خه‌ڵکی
کورد، له ته‌واوی خاکی کوردستان و له هه‌نده‌رانیش، بێنه سه‌ر جاده و بۆ خۆیان
و به هه‌موو جۆرێک و هه‌موو ئامرازێک، ده‌نگ به‌رز بکه‌نه‌وه و داخوازی گه‌ل و وڵات،
به سه‌ر سه‌رانی کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و ئه‌مه‌ریکایی و ڕۆژاواییان و وڵاتانێک،
که کورد تێیاندا بنده‌سته، بسه‌پێنن و له هیچ که‌سیش سڵ نه‌که‌نه‌وه و زیاد له
پێویستیش، ڕێز بۆ سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، پێشاننه‌ده‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان،
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، ڕێز له خواسته‌کانی خه‌ڵکی کورد نه‌گرن، بۆ خه‌ڵکی کورد
ڕێز له‌وان بگرێت؟ خه‌ڵکی کورد، کاتی ئه‌وه هاتووه، که چالاکانه، به‌رپرسانه،
نیشتمانییانه، به‌ته‌نگ خاک و وڵات و مه‌سه‌له‌که‌ی خۆیانه‌وه بێن و هه‌رگیز چاوه‌نۆڕی
سبه‌ینێ نه‌بن، که ڕه‌نگه سه‌رانی کورد، یا ئه‌مه‌ریکا، یا هه‌رکه‌سێکی دیکه بۆی
ئه‌نجام بدات. خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت لاوانی خوێنگه‌رمی کوردستان، ده‌بێ کاره‌کان
بگرنه ده‌ست خۆیان و ئه‌وان پێشڕه‌وی خه‌باتی گه‌له‌که‌یان بن و هه‌رچی ڕێگر و کۆسپیشه
له به‌رده‌میاندا، ڕایانماڵن و نه‌یانهێڵن و ڕێبه‌ریه‌تیی و نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بهێننه گۆڕێ
و درێژه، به خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بده‌ن. ئه‌مه‌ریکا به‌و په‌یام و کرده‌وه‌یه‌ی،
که ڕۆژانه ئه‌نجامی ده‌دات و به گوێره‌ی سیاسه‌تێک، له کوردستان و عیراق پیڕۆی
ده‌کات، به کاوه‌خۆ، ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و لوبناندن(لوبناناندن)ی عیراق ده‌بات. له
لوبنان، سه‌رۆککۆمار، ده‌بێ عیسایی مارۆنی بێت و سه‌رۆکی حوکوومه‌ت، ده‌بێ سوننه
بێت و سه‌رۆکی په‌رله‌مان، ده‌بێ شیعه بێت. له عیراقیش هه‌ر له دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی
فه‌رمانڕه‌واییه‌وه، که له سه‌ر بنه‌مای شیعه و سوننه و کورد و تورکمان و کلدۆ-ئاشووریی
ساز کرا، تا ده‌گاته حوکوومه‌ته‌که‌ی، که ئه‌ویش له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما دامه‌زرا،
ئیدی پێده‌چێت، ته‌واوی دامه‌زراو و کارگێڕییه‌کانی ئه‌و وڵاته، به‌و شێوه‌یه چێبکرێن.
ئه‌مه ئیدی ده‌بێته بنگه بۆ هه‌موو شتێک، که له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام بدرێت. بۆ
من هیچ گرنگ نییه، عیراق، مه‌به‌ستم عه‌ره‌بستانی عیراقه، مه‌به‌ستم فه‌رمانڕه‌وایی
و کارگێڕییه‌که‌یتی، نه‌ک خه‌ڵک و مرۆڤه‌کانی، به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات و چۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت
و چی لێ دێت، بۆ من کوردستانه‌که، که له مێشکی هه‌موو کورددا، باشووری کوردستانه
و به‌شێکه له خاکێکی مه‌زنتر، که نێوی کوردستانه و گه‌له‌که‌یشی به‌شێکه له
گه‌لێکی مه‌زنتر، که نێوی کورده، گرنگه. بۆ من ئه‌وه گرنگه، ئه‌و ده‌رده نه‌گوێزرێته‌وه
کوردستان، لێ ئه‌و ده‌رده گوێزرایه‌وه کوردستانیش. که‌رکووک، هه‌مان بنه‌ما پێڕۆ
کرا. مووسڵ، هه‌مان بنه‌ما پێڕۆ کرا. سبه‌ی ئه‌و به‌زمه ده‌خرێته نێو هه‌موو کون
و که‌له‌به‌رێکی دیکه‌ی کوردستانیشه‌وه. ئه‌وجا دێن و کورد، به سه‌ر کرمانج و سۆران
و هه‌ورامی و فه‌یلی و شه‌به‌ک و ئێزدی و یارسان و شیعه و سوننه و...ئه‌وانه‌دا
ده‌به‌شنه‌وه. پاش ئه‌وه‌ش دێن و باژێڕی مووسڵ، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ناوی نه‌ینه‌وایه
و کاتی خۆی و پێش 2615 ساڵان پێته‌ختی ئاشوورییان بووه و کورد خۆی به خاوه‌نی
نازانێت و به کوردستانیشی نازانێت، ده‌که‌نه ده‌وڵه‌تێک بۆ عیساییانی کوردستان و
نێوی ده‌نێن "ئاشوورستان"، یا هه‌رچی ستانێکی دیکه. ئه‌مه‌ریکا و ته‌واوی
ده‌وڵه‌ته کۆڵۆنیالیسته‌کانی ئه‌م جیهانه. سیاسه‌تی خۆیان، له سه‌ر بنه‌ما و
بنگه‌یه‌که‌ی فه‌لسه‌فه‌یی پراگماتی داڕێژاوه و داده‌ڕێژن. ئه‌وان، به گوێره‌ی تیۆری:"ئامانج
یا مه‌به‌ست، پاساوی هه‌موو ئامرازێک ده‌دات"، کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌وان، بۆ هه‌ر کێشه‌یه‌ک، چاره‌سه‌ر و به‌رپه‌رچدانه‌وه و کارت و کاغه‌زێکی تایبه‌تییان
هه‌یه. بۆ سه‌رێشه‌ی، سوننه، کاغه‌زی شیعه به‌کار ده‌به‌ن. بۆ سه‌رێشه‌ی شیعه،
کاغه‌زی سوننه به‌کار ده‌به‌ن. بۆ سه‌رێشه‌ی عه‌ره‌ب، کاغه‌زی کورد به‌کار ده‌به‌ن.
بۆ سه‌رێشه‌ی کورد، کاغه‌زی تورکمان و کلدۆ-ئاشووری-سریانی به‌کار ده‌به‌ن. بۆ سه‌رێشه‌ی
کوردی موسوڵمان، کاغه‌زی کوردی ئێزدی و یارسان به‌کار ده‌به‌ن. بۆ سه‌رێشه‌ی کوردی ئێزدی، کوردی موسوڵمان به‌کار
ده‌به‌ن. بۆ سه‌رێشه‌ی کرمانج، سۆران به‌کار ده‌به‌ن. بۆ سه‌رێشه‌ی نه‌قشبه‌ندی،
قادری به‌کار ده‌به‌ن. بۆ سه‌رێشه‌ی گۆران، جاف به‌کار ده‌به‌ن. بۆ سه‌رێشه‌ی ئیسلامی
میانڕه‌و، ئیسلامی وه‌هابی و سه‌له‌فی به‌کار ده‌به‌ن. بۆ سه‌رێشه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک،
که بیانه‌وێت بیانووی پێ بگرن و ده‌ستیتێوه‌رده‌ن، کاغه‌زی مافی مرۆڤ و چه‌وسانه‌وه‌ی
ژن و یه‌کسانی ژن و پیاو و مافی منداڵ و ئاژه‌ڵ و سروشت و سه‌دان شتی دیکه ده‌دۆزنه‌وه.
ئیدی به‌و جۆره، ده‌کرێت تا ده‌ست بڕ ده‌کات و کاغه‌ز به‌ش ده‌کات، لیسته‌که درێژ
بکرێته‌وه و بڕوات، تا چه‌ندینی دیکه‌ش ده‌گرێته خۆ. سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد،
ئێستاش، هه‌ر یه‌که‌و له ئاوازێک ده‌خوێنێت و ئاماده‌نین ده‌نگیان، هێزه‌کانیان،
گارگێڕییه‌کانیان یه‌کخه‌ن و وه‌ک ڕێبه‌ریه‌تیی یه‌ک گه‌ل و یه‌ک خاک، به‌ره‌وڕووی
کاره‌کان ببنه‌وه، لێ ئاماده‌ن، وه‌ک نه‌ریتێکی دیرۆکی، ببنه که‌واسووری به‌ر له‌شکری
هه‌رچی هێزی ده‌ره‌کی ئه‌و دنیایه‌یه. سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد، ده‌بوو به خۆپێشاندان
و هاتوهاوار و هاندانی خه‌ڵک، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و له هه‌موو جێیه‌کی
ده‌کرێت، گوێیی ئه‌مه‌ریکاییه‌کانیان که‌ڕ کردبا و ته‌واوی مه‌سه‌له‌کانیان به‌ره‌وڕووی ئه‌مه‌ریکا کردباوه
و بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌مه‌ریکا، به‌رپرسی هه‌موو کاره‌کانه و ئه‌مه‌ریکا تاکه
فه‌رمانڕه‌وای، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایه له عیراقدا. ئه‌گه‌ر ڕۆژێک باس له هاتنی
تورکیا ده‌کرێت بۆ نێو کوردستان و عیراق و ڕۆژێکی دیکه باسی لێوه ناکرێت، ئه‌وا
مه‌سه‌له‌گه‌لێکن، که سه‌رانی کورد، ده‌کرا و ده‌کرێت، بۆ خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاییه‌کاندا
بیبڕنه‌وه و بۆیان بسه‌لمێنن، که ئه‌وان هه‌رگیز به وه‌ها کارێک قایل نابن، به‌ڵام
ئێمه‌ش ده‌بێ شتێکمان له یاد نه‌چێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که سه‌رانی کورد، هه‌ر بۆ
خۆیان، تورکیایان فێری هاتنه نێو باشووری کوردستانێ کرد. هه‌ر خۆیان تورکیایان کرده
براگه‌وره و هێزه‌کانیان، وه‌ک ناوبژیکه‌ر، هێنایه نێوان خۆیانه‌وه. هه‌ر خۆیان
چه‌ندین جاران چاوپۆشی‌یان له هاتنی تورکیا ده‌کرد و هاوکاریشیان ده‌کردن، بۆ هه‌ڵکوتانه
سه‌ر هێزه‌کانی (پ.ک.ک). هه‌ر خۆیان هه‌رچی پێکهاتن و به‌ڵێن و به‌ڵێنکارییه‌کیان
هه‌بوو، له‌گه‌ڵ کۆمپانییه‌کانی تورکیادا، ئه‌نجامیان ده‌دا و ڕێگه‌یان بۆ خۆش ده‌کردن،
تا پتر و چڕتر، بێنه باشووری کوردستان و پرۆژه‌ی ئابووری و سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ن،
وه‌ک بڵێی هیچ وڵاتێکی دیکه له‌و دنیایه‌دا نه‌بێت، بێجگه له تورکیا. گۆڕه‌پانی
عیراق، ئێستا بووه‌ته مه‌یدانی ملانێیه‌کی توندوتیژ له نێوان ده‌یان ده‌سته و
تاقم و ئایدیۆلۆژیای جیاوازدا. موقته‌دا ئه‌سسه‌در و ئه‌حمه‌د ئه‌لکوبه‌یسی و کۆمه‌ڵه
خه‌ڵکانێک، که به نێوی ئایین و ئیسلامه‌وه، ده‌په‌یڤن و ڕه‌وتار ده‌که‌ن، ڕه‌وشێکی
وایان هێناوه‌ته گۆڕێ، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت، مێشکی میلیۆنان خه‌ڵکی عیراق تێکده‌ن
و پێویستیی هاتنه‌سه‌رکاری حوکوومه‌تی ئیسلامی و تێزی ئیسلامی و دژه‌عه‌لمانییه‌ت
و...بخه‌نه مێشکی ئه‌و خه‌ڵکانه‌وه و فریویان بده‌ن. له میدیا و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی
هه‌موو جیهانه‌وه، ڕۆژانه سه‌دان له‌و مه‌لا و پیاوه ئایینییه ڕدێندارانه‌ی عیراق،
دێنه پێشه‌وه و ڕێپێوانی ده‌یان هه‌زارانه‌ی خه‌ڵک پێشان ده‌درێت، که داوای ئیسلاماندن
و حه‌وزاندنی عیراق و جڤاکی عیراقی ده‌که‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌وان به‌و کردار و
گوتارانه‌یان دژایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا ده‌ده‌رێنن، لێ ئه‌مه له بناخه‌دا کارێکه،
دژی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆیان و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، بۆ جۆرێکی دیکه‌ی دیکتاتۆری.
ئه‌وان به هه‌ر مه‌به‌ستێک، ئه‌و کارانه ده‌که‌ن، ئاره‌زووی خۆیانه، به‌ڵام ئه‌و
که‌رایه‌تییه‌ی ئه‌وانیش، ئه‌گه‌ر کورد لێی بزانێت، هه‌ر به قازانج و سوودی کورد
و خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه، هه‌ر له یه‌که‌م گوندی کوردستانه‌وه
له بناری حه‌مرین و ده‌شتاییه‌کانی مه‌نده‌لییه‌وه تا ده‌گاته ئاوێسه‌ر و قه‌ندیل
و ئامێدی و خواکورک و گاره، به‌ربه‌ستێک بۆ ئه‌و ده‌ردیسه‌رییه چێبکرێت و نه‌هێڵرێت کولله‌ئاسا وه‌سه‌ر کوردستاندا
ڕابگات و بدات. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و نموونه ناشارستانی و توندڕۆیی و دڕنده‌یه‌تییه‌ی،
ئه‌وانه‌ی له هه‌مبه‌ری کورد و مافی ڕه‌وای کورد
و چێ‌کردنی کوردستان ڕاده‌وه‌ستن، بخرێنه به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕاستینه‌ی
ئه‌وڕۆی عیراق و ببنه هانده‌رێکیش بۆ سه‌رانی کورد، بۆ وه‌ئاگاهاتنه‌وه و خۆته‌یارکردن،
بۆ دوورکه‌وتنه‌وه، له‌و جۆره مرۆڤانه و دوورکه‌تنه‌وه له خۆیان و هزریان و سیاسه‌تیان و جوێکردنه‌وه‌ی ماڵی کورد لێیان. سه‌رانی کورد،
ده‌بوو و ده‌بێ له‌یه‌ک شت دڵنیا بن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که هیچ یه‌کێک، نه له ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی عیراق و نه له ئه‌ندامانی حوکوومه‌ته‌که‌ی عیراق و نه
ئه‌ندامانی ته‌واوی حیزبه عه‌ره‌بییه‌کانی عیراق و نه له ئه‌ندامانی ته‌واوی حیزبه
ئایینییه‌کانی عیراق و نه له ئه‌ندامانی حیزبه تورکمانییه‌کانی عیراق و نه له
ئه‌ندامانی ته‌واوی حیزبه مه‌سیحییه‌کانی عیراق و نه هیچ عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدۆ-سریان-ئاشوورییه‌کی
عیراق و نه هیچ سریان و ئاشووری و کلدانێکی، هیچ به‌شێکی کوردستان و نه‌هیچ عه‌ره‌بێکی
وڵاتانی عه‌ره‌ب و تورکانی تورکیا و تورکانی بوڵگاریا و فارسانی ئێران و ته‌نانه‌ت
موسوڵمانانی پاکستان و ئیندۆنیسیا و فیلیپپین و مالاییزیا و ئه‌لبانیا و بۆسنیایش،
به هیچ شێوه‌یه‌ک دان به ڕه‌وایه‌تی مه‌سه‌له‌ی کورددا، نانێن و تا ئه‌وده‌مه له‌گه‌ڵ
کورددان، که باسی یه‌کیه‌تیی خاکی عیراق و برایه‌تی عه‌ره‌ب و کورد و ئیسلامه‌تی کرا
و ده‌کرێت، ده‌نا ئیدی له‌وه بترازێت، توخنی ئه‌و باسه ناکه‌ون و گوێی خۆیان له
باسی کوردستان داده‌خه‌ن و هه‌ر گوته‌یه‌کیش له‌و باره‌وه ده‌خه‌نه ڕیزی بێئایینی
و کوفر و دژایه‌تیی خودا و ئیسلام و لادانه‌وه. جا که وایه ئه‌م بچووکایه‌تییه
بۆ عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دی له پای چی؟ بچووکایه‌تیی
بۆ تورک بۆ چی؟ سه‌رانی کورد، هیچ پێویست ناکات وشترمه‌ل ئاسا، سه‌ری خۆیان له بن
عه‌ردی و نێو لمان بکه‌ن و خۆیان وا پێشان بده‌ن، که هیچ نابینن و ناژنه‌فن. خانمێکی
تورک، که یه‌کێک له شاره‌زایانی له‌شکر و جه‌نگ و ئه‌و باسانه‌یه، له‌و شه‌وانه‌دا،
که باس له هاتنه‌ژووره‌وه‌ی تورکیا ده‌کرا بۆ نێو کوردستان و عیراق، له یه‌کێک
له که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه، زۆر ڕاشکاوانه، ده‌یگوت:"تورکیا
ده‌بێ هێزی له‌شکری خۆی بنێرێته نێو عیراقه‌وه و له‌وێ هه‌بێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه
کورده‌کان، حوکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان قوت کردووه‌ته‌وه، ئێمه چۆن ڕێگه به شتێکی
له‌و جۆره بده‌ین و لێی بێده‌نگ بین!". تورکیا، وه‌ک خۆیان سه‌دان جار گوتوویانه،
ئه‌گه‌ر کورد له ئه‌رژه‌نتینیش شتێکی ده‌ستکه‌وێت، ئه‌وان تێکی ده‌ده‌ن. ئه‌وه جۆری
بیرکردنه‌وه‌ی، بێجگه له تورکان، ته‌واوی خه‌ڵکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی عه‌ره‌ب و
فارس و ئاشووری و سریان و تورکمانیشه. جا بۆ ڕێک و ڕه‌وان بۆیان ڕوون نه‌کرێته‌وه،
که کورد چی ده‌وێت! بۆ ڕێک و ڕه‌وان باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان له‌گه‌ڵدا نه‌کرێت!
ئه‌و باسه و ئه‌و ویسته و ئه‌و داخوازییه، هی ئه‌وه نییه، سه‌رانی کورد بیکه‌ن
به ژێر لێوه‌وه و به شه‌رمیشه‌وه نه‌وێرن خۆیانی له‌قه‌ره بده‌ن و باسی بکه‌ن.
ئه‌وه باسێکه هه‌موو کورد بۆی هه‌یه بیبزوێنێت و بیڵێت و هاواری بۆ بکات و خۆی
لێ نه‌بوێرێنێت.
ئوکتۆبه‌ری
2003