له سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتێکی
دیکه، ئازایه‌تی نییه
ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی
ده‌نگهه‌ڵبڕین دژی ناڕه‌وایه‌تی و نادادی و
سته‌م و نایه‌کسانی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پشتگوێخستنی قانوون و زۆرداری و هه‌موو
جۆره ناهه‌موارییه‌کی نێو کۆمه‌ڵگه و ڕاوه‌ستان دژی ده‌سه‌ڵات و زۆر و ملهوڕی له
هه‌رکوێیه‌کی جیهاندا بێت، ئه‌رکی هه‌موو مرۆڤێکه، که بڕێک هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تیی
بکات. بێده‌نگیی له ئاست ئه‌و کردارانه‌دا، به‌شداریکردنه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی، ئه‌و
جۆره کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان
و ئاگرتێبه‌ردانیان و کوشتنی ئه‌ندامان و هه‌وادارانیان، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
هه‌ڵبژاردندا نه‌چوونه‌ته نێو لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانه‌وه، کارێکه هیچ خاوه‌ن
ویژدانێک ناتوانێت چاوی لێپۆشێت و ڕسواکردنیشی گه‌لێک پێویسته. لێره و له‌وێ ده‌نگ
دژی ئه‌و کاره ناڕه‌وایه‌ی، که له دهۆکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیی دیموکراتی کوردستان
و له لایه‌ن خه‌ڵکانی سه‌ر به پارتییه‌وه به‌رانبه‌ر یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌نجام
درا، ده‌نگ به‌رز بووه‌وه و خه‌ڵک دژی قسه‌یان کرد. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه‌یه،
ئه‌و به‌یانه ناڕه‌زاییه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه[1]،
که دژی په‌لاماردانی باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ریان کردبوو و ئه‌و ده‌نگه‌ی
نووسه‌ران به‌ختیار عه‌لی و ڕێبین هه‌ردی بوو، که گوتبوویان له هه‌ڵبژاردندا وه‌ک
هاوسۆزییه‌ک ده‌نگ به لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ده‌ن[2].
نووسه‌ر و شاعیر و ڕۆژنامه‌وان و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان زۆرجاران، که باسه‌که یا ڕووداوه‌که
له ڕووی جوگرافیاییه‌وه بڕێک دووره له خۆیانه‌وه یا له ده‌ڤه‌رێک ڕوو ده‌دات،
که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکێکی نه‌یاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه، که بۆ خۆیان لێی ده‌ژین،
دێنێته ده‌نگ و به ئاره‌زووی خۆیان ڕاده‌رده‌بڕن و قسان ده‌که‌ن. ئه‌و ڕووداوه‌ی
به‌رانبه‌ر یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له دهۆک ڕوویدا، وه‌نه‌بێ ڕووداوێکی نوێ
بێت و گه‌لی باشووری کوردستان بۆ یه‌که‌مجار ئاگایان له وه‌ها ڕووداوێک بێت. ئه‌گه‌ر
ئاوڕێک له مێژوویه‌کی پێشتری باشووری کوردستان بده‌ینه‌وه، چه‌ندین ڕووداوی له‌و
جۆره و چوون ئه‌وه ده‌بینینه‌وه. هه‌ر جه‌نگی نێوان حیزبه‌کانی کوردستان، که
ساڵانێکی زۆر کوردی پێوه ده‌تلایه‌وه، بۆ خۆی یه‌کێکه له‌و نه‌هامه‌تییانه. په‌لاماردانی
ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب و کوشتنی ئه‌م و ئه‌و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌شێکه له‌و
زنجیره‌یه. له زۆر ڕووداوی ئه‌وتۆییدا که‌سێک له‌و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانانه خۆیان
نه‌کردووه‌ته خاوه‌نی کێشه‌که و مته‌قیان له خۆ بڕیوه. به به‌رچاوی ڕۆژنامه‌نووسانی
گه‌رمیانه‌وه و به به‌رچاوی به‌ختیار عه‌لییه‌وه، لاوانی خوێنگه‌رمی که‌لار
درانه به‌ر ده‌ستڕێژ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و دزیی ده‌سه‌ڵات ڕابووبوون،
که‌چی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه نووزه‌یان لێوه نه‌هات! به به‌رچاوی ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌رمیانه‌وه و به به‌رچاوی به‌ختیار عه‌لییه‌وه،
هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی، که ئه‌وان لێی ده‌ژین و ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستانه‌وه‌یه، به‌کر عه‌لی و کۆمۆنیسته کارگه‌رییه‌کان و موحه‌ممه‌د حه‌للاق
و هاوڕێیانی و عوسمانی قادر مونه‌ووه‌ر و هاوڕێیانی درانه به‌ر ده‌ستڕێژ و شه‌هید
کران و فه‌تاح زاخۆیی وه‌زیری ڕۆشنبیریی حوکوومه‌تی سلێمانی، ته‌نێ له‌به‌ر ده‌نگنه‌دانی
بۆ ده‌ستووری سه‌رشۆڕکردنی گه‌لی کوردستان ده‌نگی نه‌دا، له کار وه‌ده‌رنرا و ده‌یان
ڕووداوی دیکه، که‌چی هیچ یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه ده‌نگ له زارییه‌وه نه‌هات و هیچیان
نه‌گوت. هه‌ر به به‌رچاوی ئه‌وانیشه‌وه ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزی و ساخته‌کاری
و ناقانوونییانه هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره ڕوو ده‌دات و ئه‌وانیش لێیان بێده‌نگن. ئه‌وان
ئێستا، که ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌و ڕووداوه‌ی به سه‌ر یه‌کگرتوودا
هاتووه له ده‌ڤه‌رێکه ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیی دیموکراتی کوردستانه‌وه،
که نه‌یار و ملانێکاری یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانه. ئه‌گه‌ر هاتبا و ئه‌و ڕووداوه
له ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان ڕووی دابا، هه‌رگیز هیچ
یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه نووزه‌یشی لێوه نه‌ده‌هات. من چه‌ندی بڵێیت دژی ئه‌و کاره‌ی
به‌رپرسانی پارتییم، که دژ به یه‌کگرتوویان ئه‌نجام دا و به تاوانێکی مه‌زنی ده‌زانم
و هی ئه‌وه نییه مرۆڤ به هیچ شێوه‌یه‌ک داکۆکی له پارتیی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بکات
و زۆریشم پێباشه خه‌ڵک ده‌نگ دژی ده‌سه‌ڵات
هه‌ڵبڕێت و له هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات خۆش نه‌بێت، لێ هه‌ر ده‌سه‌ڵاته دووره‌کان
نه‌بینێت، به‌ڵکه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ڤه‌ره‌کی خۆی و ئه‌وه‌ی، که فه‌رمانڕه‌واییشی ده‌کات،
ئه‌ویش ببینێت. ده‌نگهه‌ڵبڕین دژی ده‌سه‌ڵاتێکی دووره‌ده‌ست، که تۆ بۆ خۆت چ پێوه‌ندێکت
پێوه نه‌بێت و نانت به ده‌ستی نه‌بێت و له ژێر ده‌ستیدا نه‌بیت و ڕۆژانه لووتت
به لووتیه‌وه نه‌بێت، ڕه‌نگه کارێکی هێنده ئازایانه نه‌بێت. تۆ ئه‌و کاته
ئازایت و ڕاستگۆی، که ڕه‌خنه له فه‌رمانڕه‌وایانی خۆت بگریت و به سه‌ر هه‌ڵه
و ناڕه‌واییاندا باز نه‌ده‌یت و چاو له هیچ تاوانێکیان نه‌پۆشیت. با ڕۆژنامه‌وانانی گه‌رمیان و سلێمانی بتوانن ده‌نگی
ناڕه‌زایی خۆیان دژ به ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان هه‌ڵبڕن!. با ڕۆژنامه‌وانانی
هه‌ولێر و دهۆک بتوانن ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان دژ به ده‌سه‌ڵاتی پارتیی دیموکراتی
کوردستان هه‌ڵبڕن! ده‌بوو ڕۆژنامه‌وانان و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی
پارتیی، ئه‌گه‌ر بڕێک خودانهه‌ڵوێست و بوێر بووایه‌ن، پێش ئه‌وانه‌ی گه‌رمیان
هاواریان کردبا و دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتیی بووبایه‌نه‌وه. با ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان
بتوانن ڕه‌خنه له ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کان بکرن! له سه‌نگه‌ری پارتییه‌وه ڕه‌خنه‌گرتن
له یه‌کیه‌تیی و له سه‌نگه‌ری یه‌کیه‌تییه‌وه ڕه‌خنه‌گرتن له پارتیی، نه جه‌ربه‌زه‌ییه
و نه هیچ هونه‌رێکیشی تێدایه.
17-12-2005
به‌یاننامه‌ى ناڕه‌زایى رۆژنامه‌نووسانى گه‌رمیان دژى په‌لاماردانى
باره‌گاکانى یه‌کگرتوو له‌بادینان
ئێمه ڕۆژنامه نووسانى گه‌رمیان به‌توندى په‌لاماردانى ده‌زگا و
باره‌گاکانى یه‌کگرتووى ئیسلامیى له‌ده‌ڤه‌رى بادینان و سوتاندن و تاڵان کردنى ئه‌م
باره‌گایانه‌و کوشتن و بریندارکردنى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى حیزبه‌که مه‌حکوم
ده‌که‌ین و به‌سه‌ره‌تایه‌کى ترسناکى بۆکوشتنى جیاوازى وفره‌یى له‌کوردستاندا و
زاڵکردنه‌وه‌ى لۆژیکى هێز به‌سه‌ر هێزى لۆژیکداى ده‌بینین .ڕاسته ئێمه زۆرینه‌مان
به‌بیروباوه‌رو تێڕوانینمان ته‌واو له‌یه‌کگرتووى ئیسلامى جیاین به‌ڵام پێمان وایه
ئه‌م هێزه به‌لیستى سه‌ربه‌خۆى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا مافێکى ساده‌و سه‌ره‌تایى
خۆى موماره‌سه‌کردوه که‌ده‌بێت له‌پێناوى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مانا‌و ناوه‌رۆکدا بۆ گه‌مه‌ى
دیموکراسى له‌کوردستان پێشوازى لێبکرێت ،چونکه ئه‌که‌ر ده‌نگدان مافى سروشتى هه‌رئینسانێکه
ئه‌والیستى سه‌ربه‌خۆش بۆ هه‌ڵبژاردن مافى سه‌لمێنراوى هه‌ر لایه‌ن وقه‌واره‌یه‌کى
سیاسىیه ،هه‌روه‌ک ده‌بێت هه‌موو جیاوازیه‌کانیش له‌ڕێگاى گفتوگۆ‌و یه‌کترقبوڵ
کردنه‌وه یه‌کلایى بکرێنه‌وه.
ئێمه جارێکى تر ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایانه ئیدانه ده‌که‌ین و داوا له ئیداره‌ى هه‌ولێر ده‌که‌ین به‌په‌له تاوانباران ده‌ست نیشان بکرێن و بدرێنه دادگا‌و بگه‌نه سزاى عادیلانه‌یان و ڕێگاش له‌هه‌رچه‌شنه دوباره بونه‌وه‌یه‌کى ئه‌م جۆره ڕوداوانه‌ش بگیرێت که‌مه‌ترسیه‌کى گه‌وره‌یه له‌سه‌رپرۆسه‌ى دیموکراسى وگۆڕان له‌م وڵاته‌داو ده‌بێته هۆى بێمتمانه‌ییه‌کى قووڵى هاوڵاتى له‌هه‌ڵبژاردن و سنوقه‌کانى ده‌نگدان.
رۆژنامه‌نووسان: {جه‌زا محه‌مه‌د، ئازاد عوسمان، مه‌جید ساڵح، مه‌لا ته‌حسین گه‌رمیانى، محه‌مه‌د حسێن، رێبین ته‌ها، ئه‌رکان محه‌مه‌د ڕه‌شید، شیلان محه‌مه‌د، سروه جه‌وهه‌ر، جوان ئه‌حمه‌د، جیهان محه‌مه‌د، بڕِیار محه‌مه‌د، حه‌مید عه‌لى، لاوان ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د عه‌لى وه‌لى، عابد عه‌بدولڕه‌حمان، عادل حسێن، ره‌حمان عه‌لى ره‌مه‌زان، شیلان ڕۆژبه‌یانی، دلێرعه‌بدولڕه‌حمان، فه‌ریق حه‌مه ساڵح، عه‌دنان سه‌ید حسێن، والى محه‌مه‌د، په‌یمان ئه‌مین، سۆران پاڵانى، گه‌رمیان حه‌مه‌خان، ئاسۆ قادر، عوسمان حه‌مه‌له‌ک، سوعاد حاته‌م، ڕێباز عه‌لى حه‌سه‌ن، هێمن بابان ره‌حیم، بیلال سه‌عید، ئیبراهیم سدیق، ئه‌میر حاجى شه‌ریف جمور، چالاک عه‌بدول باقى، نه‌سرین ئه‌حمه‌د، سه‌باح عه‌لى جاف، ئه‌حمه‌دساڵح، کاروان مه‌جید، هاوار محه‌مه‌د، ئازادحه‌سه‌ن، بیستون ژاڵه‌یى}، رۆژنامه‌نووسانىگه‌رمیان.
8/12/2005
ئێمه جارێکى تر ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایانه ئیدانه ده‌که‌ین و داوا له ئیداره‌ى هه‌ولێر ده‌که‌ین به‌په‌له تاوانباران ده‌ست نیشان بکرێن و بدرێنه دادگا‌و بگه‌نه سزاى عادیلانه‌یان و ڕێگاش له‌هه‌رچه‌شنه دوباره بونه‌وه‌یه‌کى ئه‌م جۆره ڕوداوانه‌ش بگیرێت که‌مه‌ترسیه‌کى گه‌وره‌یه له‌سه‌رپرۆسه‌ى دیموکراسى وگۆڕان له‌م وڵاته‌داو ده‌بێته هۆى بێمتمانه‌ییه‌کى قووڵى هاوڵاتى له‌هه‌ڵبژاردن و سنوقه‌کانى ده‌نگدان.
رۆژنامه‌نووسان: {جه‌زا محه‌مه‌د، ئازاد عوسمان، مه‌جید ساڵح، مه‌لا ته‌حسین گه‌رمیانى، محه‌مه‌د حسێن، رێبین ته‌ها، ئه‌رکان محه‌مه‌د ڕه‌شید، شیلان محه‌مه‌د، سروه جه‌وهه‌ر، جوان ئه‌حمه‌د، جیهان محه‌مه‌د، بڕِیار محه‌مه‌د، حه‌مید عه‌لى، لاوان ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د عه‌لى وه‌لى، عابد عه‌بدولڕه‌حمان، عادل حسێن، ره‌حمان عه‌لى ره‌مه‌زان، شیلان ڕۆژبه‌یانی، دلێرعه‌بدولڕه‌حمان، فه‌ریق حه‌مه ساڵح، عه‌دنان سه‌ید حسێن، والى محه‌مه‌د، په‌یمان ئه‌مین، سۆران پاڵانى، گه‌رمیان حه‌مه‌خان، ئاسۆ قادر، عوسمان حه‌مه‌له‌ک، سوعاد حاته‌م، ڕێباز عه‌لى حه‌سه‌ن، هێمن بابان ره‌حیم، بیلال سه‌عید، ئیبراهیم سدیق، ئه‌میر حاجى شه‌ریف جمور، چالاک عه‌بدول باقى، نه‌سرین ئه‌حمه‌د، سه‌باح عه‌لى جاف، ئه‌حمه‌دساڵح، کاروان مه‌جید، هاوار محه‌مه‌د، ئازادحه‌سه‌ن، بیستون ژاڵه‌یى}، رۆژنامه‌نووسانىگه‌رمیان.
8/12/2005
[2]
ڕێبین هه‌ردی، پێشتریش له هه‌ندێک گوتاریدا له
"هاوڵاتی" هه‌ندێک جار داکۆکی له‌و حیزبه ئیسلامییانه‌ی وه‌ک یه‌کگرتوو
و ئه‌وانه کردووه، لێ به‌ختیار عه‌لی، هیچ جۆره هه‌ڵوێستێکی به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو
ناڕه‌واییانه‌ی له ده‌ڤه‌ری حوکوومه‌تی سلێمانیدا ڕوو ده‌ده‌ن نه‌نواندووه و هه‌رگیز
باسی نه‌کردووه. ده‌نگدانیشیان به هه‌ر لایه‌ن و حیزب و لیستێک، مافێکی ڕه‌وای خۆیانه
و هی ئه‌وه‌ش نییه منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵکی دیکه‌دا بکه‌ن.