ئه‌رک و کار ناته‌واو و که‌م نین!
"گفتۆگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ (جۆیس بلۆ)دا"
ئاماده‌کردنی: فه‌رهاد شاکه‌لی
وه‌رگێڕانی له سوێدییه‌وه:
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
کوردناس
و توێژه‌ره‌وه‌ی به‌ناوبانگی فرانسی، جۆیس بلۆ، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا، وێنه‌یه‌ک له
باره‌ی کاری توێژینه‌وه و دیتنی خۆی له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی کورد و زمان و ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه
پێشکێش ده‌کات. پێوه‌نده پێشینه‌کانی له‌گه‌ڵ بزاڤی ڕزگاریخوازی کورددا، بوو به
هۆی ئه‌وه‌ی، جۆیس بلۆ، ده‌ستبکات به توێژینه‌وه، له باره‌ی کوردستانه‌وه. سه‌ره‌تا
له ڕوانگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسی- مێژووییه‌وه
و پاشان، له بواری زمانه‌وانیدا، له سه‌ر توێژینه‌وه‌کانی خۆی به‌رده‌وام بوو و
ئێستاش مامۆستای زمانی کوردییه له زانستگه‌دا. جۆیس بلۆ، گه‌له‌ک جاران، گه‌شتی کوردستانی
کردووه و دواگه‌شتیشی ساڵی1976 بووه.
شاکه‌لی:
حه‌ز ده‌که‌ین هه‌ندێک له باره‌ی خۆتان و نه‌خشه و کاری
توێژینه‌وه‌تانه‌وه بزانین؟
بلۆ: ئه‌ز به
بنه‌چه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی نێزیک و ساڵی 1932 له قاهیره، له خێزانێکدا،
که له ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاوه هاتبوون، له‌دایک بووم. باوک و دایکم منیان له خوێندنگه‌ی
فرانسی و بریتانی، نایه به‌ر خوێندن. ساڵی 1955 له پاریس، له سه‌ر خوێندنی به‌رز
به‌رده‌وام بووم، به‌ڵام ده‌بوایه له هه‌مان کاتدا کارم بکردایه، بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی
خۆم وه‌ده‌ست بهێنایه. به‌ڵگه‌نامه‌م له زمانانی عه‌ره‌بی، فارسی و کوردی‌دا، له
ئه‌نیستیتووتی میللی زمانه زیندووه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له پاریس، وه‌رگرتووه.
شاکه‌لی: چۆن پێوه‌ندت له‌گه‌ڵ کورد و زمانی کوردی‌دا په‌یداکرد؟
بلۆ: له ساڵی 1959دا مه‌سه‌له‌ی کورد له عیراق، بوو به شتێکی سه‌رنجڕاکێش. ئێمه
چه‌ند هاوڕێیه‌ک بووین، بڕیارمان دابوو، پشتگریی کورد بکه‌ین. له‌گه‌ڵ "میر کامران
به‌درخان"[1]دا، که ئه‌وده‌م نوێنه‌ری کوردان
بوو له ده‌ره‌وه‌ی ولآت، پێوه‌ندمان په‌یدا کرد. میر کامران به‌درخان، زۆرجاران له
لایه‌ن سیخوڕانی عیراقه‌وه، گێچه‌ڵی بۆ ساز ده‌کرا و شوێنی ده‌که‌وتن. من و هاوڕێکانم
یارمه‌تیمان دا و پاراستمان. به‌و جۆره ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ڕه‌خسا، زۆرجاران
چاوم به‌و نیشتمانپه‌روه‌ره مه‌زنه، که به دڵگه‌رمی و سۆزه‌وه، باسی مێژووی گه‌له‌که‌ی
بۆ ده‌کردم، بکه‌وێت. ئه‌وه یه‌که‌م پێوه‌ندم بوو له‌گه‌ڵ واقیع و مه‌سه‌له‌ی کورددا.
من به‌وه‌ی"میر کامران" ده‌یگێڕایه‌وه ئاره‌زووم په‌یدا کرد و بۆم بوو
به هانده‌رێک و پاشان بڕیارمدا، نامه‌ی دوکتۆراکه‌م، بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد ته‌رخان بکه‌م.
هه‌ڤاڵێکی زۆر خۆشه‌ویست (ه. س) هانیدام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگه‌یه بگرمه به‌ر. به‌بێ
پشتگری و کۆمه‌کی به‌رده‌وام و بێ شه‌که‌تبوونی ئه‌و، ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌رگیز نه‌ده‌بووه
ڕاستییه‌ک و ژیانی منیش به جۆرێکی یه‌کجار جیاواز ده‌بوو. ئیدی به‌و شێوه‌یه له
ساڵی 1962دا، باسێکی سه‌د لاپه‌ڕه‌ییم به ناوی "مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد"ه‌وه،
بۆ زانستگه‌ی "لیب" له "برۆکسل" نووسی. له ساڵی 1963دا،
"نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی کێشه هاوچه‌رخه‌کانی جیهانی ئیسلامی"یه‌وه
له برۆکسل بڕیاری دا، باسه‌که‌ی من په‌سه‌ند بکات و له ژێر ناوی "کێشه‌ی کورد
له ڕوانگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسی و مێژووییه‌وه" له نێو که‌ره‌سه کۆکراوه‌کانیدا
دابنێت. دیسه‌مبه‌ری 1962 به کارمه‌ندێکی توێژینه‌وه له "نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه
له باره‌ی کێشه هاوچه‌رخه‌کانی جیهانی ئیسلامی"یه‌وه له برۆکسل دامه‌زرام
و ئه‌و نێوه‌نده‌ش له ڕیزی زانستگه ئازاده‌کاندا داده‌نرا. ئه‌ز له‌وئ له توێژینه‌وه
و کوردناسیدا به‌رده‌وام بووم. هه‌موو حه‌فته‌یه‌ک ده‌چوومه پاریس و له خوێندنگه‌ی
به‌رزی زمانه ڕۆژهه‌ڵاتییه زیندووه‌کاندا، له کن "میر کامران" کرمانجیم
ده‌خوێند و له هه‌مان کاتیش‌دا، له‌گه‌ڵ "میر"دا، فه‌رهه‌نگێکی کوردی- فرانسی-ئینگلیزیمان
ئاماده کرد و له ناو کۆکراوه‌ی "نامه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات"دا، له لایه‌ن ئه‌نیستیتووتی
برۆکسله‌وه، له ساڵی 1965دا، چاپ کرا. پاش بیست ساڵان، بیستم، که هه‌ڤاڵانی کورد،
ئه‌و فه‌رهه‌نگۆکه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی تورکی! ساڵی 1965، کاتێکی گرنگ و
کاریگه‌ر بوو له ڕه‌وتی ژیانمدا. ئه‌و ساڵه ناسیاویم، له‌گه‌ڵ "تۆما
بوا"دا په‌یدا کرد. "بوا"، قه‌شه‌یه‌کی سه‌ر به کڵێسه‌ی "سانت
دۆمینیکۆس" بوو. ئه‌و مژده‌ده‌ر(مسیۆنێر)ه له‌به‌رچاو و زیره‌که، به‌شێکی زۆری
له کاره‌کانی خۆی، بۆ کوردناسیی ته‌رخان کردبوو. "تۆما بوا"، نێزیکه‌ی
40 ساڵانی له کوردستانی عیراق و کوردستانی سووریادا، به سه‌ر بردبوو و له کۆتاییشدا،
که ئیدی توانستی گوزه‌رانی زستانه سه‌خته‌کانی، که‌ژه‌کانی کوردستانی نه‌مابوو،
له به‌یرووت ژیابوو. ساڵی 1965 بۆی نووسیبووم، که بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی
پاریسی داوه و بانگهێشتنی منیشی کردبوو، که له به‌یرووت دیده‌نی بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شداریی کتێبخانه کوردییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی بکه‌م. به هۆی کاری نێوه‌نده‌که‌وه
بۆم لوا، دوو حه‌فته له کن ئه‌و مامۆستا پایه‌به‌رزه، که باشترین دۆستی کورد
بوو، بخوێنم. ئیدی له‌و کاته‌وه دۆستایه‌تی درێژ و بێپسانی هه‌ردووکمان ده‌ستی پێ
کرد. پاش ئه‌وه‌ی دیپلۆمی زمانی کوردیم له "خوێندنگه‌ی به‌رزی زمانه ڕۆژهه‌ڵاتییه
زیندووه‌کان"، له ساڵی 1965دا، وه‌رگرت، به‌ره‌و لێنینگراد وه‌ڕێکه‌وتم، بۆ
وه‌ی له ماوه‌ی شه‌ش حه‌فته‌دا، زمانی ڕووسی بخوێنم. خۆشبه‌ختانه بۆم هه‌ڵکه‌وت،
له به‌شی کوردی ئه‌نیستیتووتی گه‌لانی ئاسیا و ئه‌فریقادا چاوم به "قه‌ناتێ
کوردۆ" و "زارێ یووسفۆڤا" و "جه‌میله‌ی جه‌لیل" و "جه‌لیلی
جه‌لیل"ی برای و "تسۆکه‌رمان" و "ئێڤیگینیا ڤاسیلێڤنا" بکه‌وێت
و واشده‌زانم، ئه‌و کاته‌ی، له به‌شی کوردی و به پیاسه‌ی نێو شاره جوانه‌که‌ی لێنینگراده‌وه،
له‌گه‌ڵ براده‌ره کورده‌کاندا به سه‌رم برد، زۆرتر و درێژتر بوو له‌وه‌ی، که له
کۆرسه ڕووسییه‌که‌دا گوزه‌راندم. ئه‌من ئێستاش گه‌رمترین یادگاریی ئه‌و کاته‌م له
یاده. هه‌مان ساڵ ناوی خۆم، له خوێندنی دوکتۆرای زمانی کوردی‌دا، له سۆربۆن له کن
پرۆفێسسۆر "گیلبه‌رت لازارد"، که یه‌کێکه له مه‌زنترین پسپۆرانی زمانی
ئێرانی، نووسی. ئه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هانیدام و له ڕێڕۆی کاره‌که‌مدا کۆمه‌کی
پێ کردم. هاوینی 1967 پاش خوێندنێکی چڕ‌وپڕ له بواری لینگویستیکیی گشتیدا، چووم بۆ
کوردستان، بۆ شاره‌زابوون، له باره‌ی کوردستانه‌وه. له پاریس له‌گه‌ڵ لاوێکی خوێندکاردا،
که خه‌ڵکی ئامێدی بوو له کوردستانی عیراق، بووم به ئاشنا. ئه‌و لاوه خه‌ریکی
خوێندنی دوکتۆرا بوو له کیمیادا له سۆربوون، که دواتر چاوم به خێزانی ئه‌و لاوه
که‌وت، ئه‌وه‌م بۆ ئاشکرا بوو، که ئه‌و لاوه ئه‌و زیره‌کی و ژیرییه‌ی، له کوێوه
وه‌دست هێناوه. ئه‌و بانگهێشتنی کردم بۆ به‌غدا، که هه‌ندێک که‌سی خێزانه‌که‌یان
له‌وێ ده‌ژیان و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌یشیان له شاره جیاوازه‌کانی کوردستانی عیراق
ده‌ژیان به تایبه‌ت له ئامێدی خۆی. له کۆتایی هاوینی 1967دا چووم بۆ به‌غدا. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی
زانستگه‌م پێ‌بوو. ئه‌و به‌غدایه‌ی که منی هاتمێ، هێشتا له ژێر باری ڕاته‌کان و
نهێمدا بوو، پاش جه‌نگه شه‌ش ڕۆژییه‌که[2] و له‌گه‌ڵ
کورده ڕاپه‌ڕیوه‌کانیشدا، که له ژێر فه‌رمانده‌ی "مه‌لا مسته‌فای بارزانی"دا
ده‌جه‌نگان، له جه‌نگدا بوو. له به‌غدا چاوم به زۆر ڕووناک‌بیری کورد که‌وت. یه‌کێک
له‌وانه "سادیق به‌هائوددین ئامێدی" بوو. مۆڵه‌توه‌رگرتن بۆ سه‌فه‌ری کوردستان،
به هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌خت نه‌بوو و ئه‌ز به شه‌مه‌نده‌فه‌ری هێڵی تورۆس ڕۆیشتم بۆ
مووسڵ و له‌وێشه‌وه، به ئۆتۆمبیلی گشتیی به‌ره‌و که‌ونه میرنشینی بادینان و دهۆک
و سه‌رسه‌نگ ڕۆیشتم، تا پاش چه‌ند سه‌عاتێک گه‌یشتمه ئامێدی. له ئامێدی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک
مامه‌وه و هه‌ندێ بابه‌تی زاره‌کیم به زاراوه‌ی باکوور له سه‌ر کاسێت تۆمار کرد.
ساڵی 1968 به کاری نێوه‌ندیی میللی توێژینه‌وه له پاریس گه‌ڕامه‌وه بۆ کوردستانی
عیراق. له چیای شه‌نگار که‌ره‌سه‌ی لینگویستیکیم خڕ کرده‌وه. ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شم
بۆ هه‌ڵکه‌وت، سه‌ردانی چه‌ند باژێڕێکی کوردستانی عیراق بکه‌م، وه‌ک هه‌ولێر و که‌رکووک
و له کۆتاییشدا شاره جوان و نازداره‌که‌ی سلێمانی.
شاکه‌لی: حه‌ز ده‌که‌ین له باره‌ی کاره‌که‌ی خۆته‌وه، وه‌ک مامۆستایه‌کی زمانی کوردی
له زانستگه‌یه‌کی فرانسیدا بۆمان بدوێی؟
بلۆ: وانه‌گوتنه‌وه‌ی کوردی له "لۆنلۆڤ" له پاریس، له لایه‌ن
"ڕۆژێ لیسکۆ" وه،له ساڵی 1945ڕا دامه‌زرا. "لیسکۆ"، ڕۆژهه‌ڵاتناسه
و نووسه‌ری چه‌ند نووسینێکی گرنگی کوردییه و ساڵانی 1930 و 1940ه‌کان و له به‌یرووت
له گۆڤاری هاواردا هاریکاریی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانی کردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌شدا،
دۆستایه‌تییه‌کی باشی په‌یدا کردووه. "ڕۆژێ لیسکۆ" له ساڵی 1946دا، ده‌ستی
به کاری دیپلۆماتیکی کردووه، له باڵیۆزخانه‌ی فرانسه‌دا له ئوردن و تایلاند. هه‌ڤاڵ
"میر کامران به‌درخان"، که ئه‌و کاته له به‌یرووت ده‌ژیا، داوای ئه‌وه‌ی
لێ کرا، ببێته جێگری "ڕۆژێ لیسکۆ" له "لۆنلۆڤ". ئیدی به‌و شێوه‌یه
"میر کامران" له ساڵی 1946ه‌وه تا ساڵی 1970 وانه‌ی ده‌گوته‌وه و تا
ته‌مه‌نی 75 ساڵی، خۆی له کار نه‌کێشایه‌وه. پاش ئه‌و من داوای ئه‌و کاره‌م کرد،
کاری مامۆستایی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی و وه‌رمگرت.
ئیدی ساڵی 1970 که‌وتمه کار و تا ئێستاش له‌و کاره‌دا ماومه‌وه. له‌به‌شی خوێندنی
زمان و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا، که له ژێر باڵی به‌شی فه‌رهه‌نگیی باکووری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی
نێزیکدایه له ئه‌نیستیتووتی میللی زمانانی ڕۆژهه‌ڵات(که جێی لۆنلۆڤی گرتووه‌ته‌وه)،
له‌و به‌شه‌دا مامۆستایه‌کی جێگر هه‌یه، که هه‌مووده‌م ده‌بێ پاشخانی فه‌رهه‌نگیی
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌بێت، که من وانه له زمانه‌که‌یدا ده‌ڵێمه‌وه. تاقیکردنه‌وه‌ی
ساڵی یه‌که‌م و دووه‌می خوێندن و خوێندنی پله‌ی مامۆستایه‌تی(دۆسێنت) له به‌شه‌که‌ی
ئێمه ده‌بێت. به پێکهاتنیش له‌گه‌ڵ "سۆربۆنی نوێ" و "پاریسی سێیه‌م"
و زانستگه‌کانی دیکه‌دا، بۆ خوێندکارانی ئێمه هه‌ڵده‌که‌وێت، بچنه پێشه‌وه، بۆ
پله‌ی دوکتۆرا. من له باره‌ی شارستانیه‌ت و مێژووی کوردیشه‌وه، وانه ده‌ڵێمه‌وه
و خول(کۆرس)ه‌کانمان، که زووزوو ساز ده‌کرێن، نه ته‌نێ بۆ خوێندکاره‌کانی خۆمانن،
به‌ڵکه بۆ ئه‌و که‌سانه‌یشن، که له ئه‌نیستیتووته‌که‌ماندان و ئاره‌زوویان له‌و
بابه‌تانه هه‌یه. ئێمه به شێوه‌یه‌کی نه‌ریتی له کرمانجی(زمانی کوردیی باکوور)دا
وانه ده‌ڵێینه‌وه. له ساڵی 1973وه سۆرانی(کوردیی نێوه‌ڕاست) وه‌ک جێگر(ئه‌ڵته‌رناتیڤ)
هه‌یه. به‌و هۆیه‌وه، من کتێبێکم بۆ سۆرانی، بۆ خوێندکاران ئاماده کرد و له
پاریس چاپ کرا. هه‌رچۆنێکیش بێت و له سه‌ر خواستی خوێندکارگه‌لێک، که ئاره‌زوو بکه‌ن
له ساڵی دووه‌مه‌وه به کرمانجی وانه ده‌گوترێته‌وه. نه‌خشه‌ی جێگرێکی دیکه‌ی کوردیی
باکوورمان داناوه، که له ساڵی 1988ه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. دوای داکۆکیکردنم له
نامه‌ی دوکتۆراکه‌م "له‌مه‌ڕ زمانی کوردی له ئامێدی و چیای شه‌نگار"، که
له ساڵی 1975دا له چاپ درا، ساڵانی 1970 و 1973، . به هۆی ئه‌رکێکی نوێوه، که
پێم سپێردرابوو، گه‌ڕامه‌وه بۆ کوردستانی عیراق. له ساڵی 1971دا، له مۆسکۆ و لێنینگراد،
جارێکی دیکه، چاوم به "قه‌ناتێ کوردۆ" که‌وته‌وه. هه‌روه‌ها کوردناسه
سۆڤیێتییه‌کان و خوێندکارانی کوردی عیراقی، که له سۆڤیێت خه‌ریکی کاری توێژینه‌وه
بوون، ئه‌وانیشم دیت. بێجگه له‌وه‌ش ساڵی 1972 سه‌ری یه‌ریڤانم دا و بنه‌ماڵه‌ی هێژا
و خۆشه‌ویستی "جه‌لیل"م بینی. ساڵی پاشتر و ساڵی 1976، گه‌شتێکی ناو ئێرانم
کرد، بۆ به‌رده‌وامبوون و درێژه‌پێدانی توێژینه‌وه، له باره‌ی زاراوه‌ی لوڕییه‌وه،
که پێشتر له به‌غدا، به هاوکاری چه‌ند که‌سێکی ناوچه‌ی "پشتکۆ"وه ده‌ستم
پێ کردبوو. "گیلبه‌رت لازارد" وای پێ باش بوو، من کتێبی "زمانانی ئێرانی"،
که "ئی. م. ئورانسکی" نووسیبووی، له ڕووسییه‌وه وه‌رگێڕم. ساڵی 1984
دوو کتێبم ده‌رچوون، "بیره‌وه‌ی له کوردستانه‌وه" و "کۆکردنه‌وه‌ی
ئه‌ده‌بی و نه‌ریتی زاره‌کی، هه‌ره‌ها گێڕانه‌وه کوردییه‌کان"، که هه‌ردووکیان
له پاریس چاپ کراون. هه‌ر له ساڵی 1978ه‌وه، له کاتی ده‌ستپێکردنی گۆڤاری"ئابستراکتا
ئیرانیکا"وه، که گۆڤارێکی بیبلیۆگرافییه و پێوه‌ندی به فه‌رهه‌نگی ناوچه‌ی
"ئێران- ئاریا" وه هه‌یه و وه‌ک پاشکۆیه‌کی گۆڤاری "ستوودیا ئیرانیکا"،
که له لایه‌ن "ئه‌نیستیتووتی توێژینه‌وه‌ی ئێرانی له سۆربۆنی سێیه‌م"ه‌وه
ده‌رده‌چێت، به‌شێکیش له بۆ زمانی کوردی ته‌رخان کراوه. له ماوه‌ی نۆ ساڵاندا،
سه‌دان هه‌زار کتێبی کوردی و کاری کوردناسیی نرخێندراون و له سه‌ریان نووسراون. گه‌لێک
خۆشحاڵم به‌وه‌ی، که یه‌که‌م ئه‌نیستیتووتی کوردی له پاریس دامه‌زرا و به گه‌رمییه‌وه
پشتگرتنی کاری ئه‌نیستیتووت ده‌که‌م و له کاروباری گۆڤاری "هێڤی"شدا
هاوکاری ده‌که‌م.
شاکه‌لی: زمانی کوردی له نێو زمانانی ئێرانی‌دا، یه‌کێکه له زمانه مه‌زنه‌کان ،
چ هۆگه‌لێکن وایان کردووه، که زمانی کوردی جێی شایسته‌ی خۆی وه‌رنه‌گرێت، له
زانستگه ئه‌وروپاییه‌کاندا؟
بلۆ: ئه‌و پرسیاره‌ی تۆ ئاراسته‌ی ده‌که‌یت، پرسیارێکی فره‌لایه‌نه و وه‌رامدانه‌وه‌یه‌کی
هاسان و کورت، ڕه‌نگه تێری نه‌کات. توێژینه‌وه‌ی کوردناسیی، له ساڵانی 1800ه‌کانه‌وه
ده‌ستی پێ کرا و له‌و ده‌مه‌وه له ڕووسیا(سۆڤیێت) و ئه‌ڵمانیا و فرانسه و وڵاتانی
دیکه، گه‌لێک کار له‌مه‌ڕ کورد کراوه و که‌وتوونه‌ته به‌ر ڕووناکی. مرۆڤ گه‌ره‌که
بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بیبلیۆگرافیا جیاوازه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و کۆشش و ئاره‌زووی
زۆری ئیرانیست و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کانی، که بۆ زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی‌یان ته‌رخان کردووه،
بۆ ده‌رکه‌وێت،. ئه‌گه‌ر تا ئێستاش وا داده‌نرێت، که‌موکووڕی و پشتگوێخستنێک، له
بواری توێژینه‌وه‌دا هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێک شتی ته‌ماوی
و نه‌زانراو له نێو کاره جیاوازه‌کاندا. ئه‌ز ناتوانم خۆم بخه‌مه نێو ئه‌و
ئاژاوه و فه‌رته‌نه‌یه‌ی، که له سیاسه‌تی جیهانیدا هه‌یه و که کاری کردووه‌ته
سه‌ر گه‌لی کورد و کێشه‌کانی ئه‌و گه‌له‌ی وه‌پشتگوێ خستوون. بێجگه له‌وه‌ی له سۆڤیێت
و له‌و ئه‌نیستیتووته‌ی، که منی تێدام، له ڕاستیدا ئیدی به ته‌نێ له زمانی
فارسی‌دا وانه ده‌گوترێته‌وه. ڕیزپه‌ڕیش له‌وه زمانی په‌شتۆیه، که زمانی ڕه‌سمیی
ئه‌فغانستانه، ئیدی له هیچ یه‌کێک له زمانه زیندووه‌کانی دیکه‌ی ئێرانی- ئاریاییدا،
وانه ناگوترێته‌وه[3].
شاکه‌لی: ده‌بێ هۆی ئه‌وه چی بێت، که زۆربه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی، له لایه‌ن کوردناسه
ئه‌وروپاییه‌کانه‌وه ده‌نووسرێن، لایه‌نی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کێشه‌ی کورد ده‌گرنه‌وه
و زۆرکه‌م له‌مه‌ڕ زمان و ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه ده‌دوێن؟
بلۆ: له ڕاستیدا من دڵنیانیم له‌وه‌ی، که وا بێت. زۆر لێکۆڵینه‌وه، که له‌م
دواییانه‌دا له ئینگلستان و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و فرانسه و ئه‌مه‌ریکا ده‌رچوون،
بێجگه له‌و کاره زۆر و گرنگانه‌ی، له لایه‌ن لینگویسته سۆڤیێتییه‌کانه‌وه، ئه‌نجام
ده‌درێن، کارگه‌لێکی مه‌زنن. گیروگرفت له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی کوردی‌دا زۆر شتێکی جیاوازه.
له ڕاستیدا ئێمه خه‌ڵکێکی زۆرکه‌مین (له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی، کوردستانیان
له نێوان خۆیاندا دابه‌ش کردووه)، ده‌رفه‌ت و هه‌لی ئه‌وه‌مان هه‌یه، به‌و پێشکه‌وتنه
نایابه‌ی، که له ماوه‌ی چه‌ند ده ساڵێکدا ڕووی داوه، دڵخۆش بین. وه‌ده‌ستهێنان
و وه‌گیرخستنی ئه‌و کتێبانه‌ی، له یه‌کیه‌تیی سۆڤیێت و عیراق و ئێران ده‌رده‌چن، کارێکی
فره سه‌خت و دژواره. ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی چاوتێری و ده‌ستبڵاوی و خواستی دۆسته کورده‌کانه‌وه
نه‌بێت، له ڕێگه‌ی دابه‌شکه‌رانی ئه‌وروپاییه‌وه، مرۆڤ ئه‌و کتێبانه‌ی چنگناکه‌ون.
ئه‌و توێژه‌ر و باسکارانه‌ش، که گه‌ره‌کیانه ئه‌ده‌بی کوردی بڵاوبکه‌نه‌وه، هیچ
جۆره کۆمه‌کێک ناکرێن و ته‌نانه‌ت "یۆنێسکۆ"یش هه‌موو جۆره کۆمه‌کێک بۆ
وه‌رگێڕان ڕه‌تده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌گه‌ره و چه‌ڵه‌مه‌گه‌لێک،
که چاره‌سه‌رکردنیان هاسان نییه.
شاکه‌لی: یه‌کێک له گیروگرفته گه‌وره‌کانی زمانی کوردی ئه‌وه‌یه، که زمانی نووسین
به دوو زاراوه‌ی سه‌ره‌کی ده‌نووسرێت و سێ جۆره ئه‌لفبێ (ئۆرتۆگراف)یش له نووسیندا
به‌کار ده‌برێن. ئێوه هه‌لومه‌رجی درووستبوونی زمانێکی کوردیی ستاندارد چۆن ده‌بینن؟
زۆر له ڕووناکبیره کورده‌کان وای بۆ ده‌چن، که گیروگرفتی نه‌بوونی یه‌ک زمانی
نووسینی کوردی چاره‌سه‌ر ناکرێت، تا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد نه‌بێته ڕاستییه‌ک،
ده‌بێ مرۆڤ چی بکات له کاتێکدا، که چاوه‌نواڕی گه‌یشتنه به ئامانجه سیاسییه‌کان؟
بلۆ: گه‌له‌ک وڵات هه‌ن، گیروگرفتی زمانی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه. له
ڕاستیدا گیروگرفته‌که، گیروگرفتێکی گه‌ردوونییه. پێموایه سه‌رنجدان و لێکۆڵینه‌وه،
له هه‌نگاو و قۆناغه جیاوازه‌کانی ڕێگه‌ی چێ‌بوونی یه‌ک زمانی نه‌ته‌وه‌یی، له چه‌ند
وڵاتێکی جیاوازدا، کارێکی سوودبه‌خش و بایه‌خدار ده‌بێت. بوونی فرانسی به زمانێکی
نه‌ته‌وه‌یی ستاندارد، ئه‌نجامی پرۆسێسێکی مێژوویی پێکداچوو و ئاڵۆزه. "فرانسی
یه‌که‌م" له 1500ه‌کاندا بڕیاری دا، که فرانسه‌یی له دادگه و کارگێڕیدا به‌کارببرێت،
نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، که به پله‌ی یه‌که‌م ببێته جێگری زمانانی دیکه، به‌ڵکه
بۆ ئه‌وه‌ی زمانی لاتینی وه‌لابنرێت. که مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1789ی شۆڕش،
ده‌بینێت، که به ڕاستی له‌مه‌ڕ سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی زمانه‌وه باسکراوه و هه‌نگاونراوه.
ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی خوێندنگه‌ی به تۆبزیی میللییه‌وه بووه، که
زمانی فرانسه‌یی بوو به زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی، له سه‌ر حسێبی زمانه ناوچه‌ییه‌کان
و ئه‌و زمانه ناوچه‌ییانه‌ش پله و پایه‌یان نزم بووه‌وه و بوون به زاراوه‌ی فۆلکلۆری.
له ئیتالیاش چ زمانێکی یه‌کگرتوو چێ نه‌بوو بوو، تا ساڵانی 1300ه‌کان، که ئیدی
زمانی "تۆسکانی" هاته پێشه‌وه. زمانی "تۆسکانی"یش ئه‌و زمانه‌یه،
که "دانتی" و "پێترارکا"، شیعره هێژا و نایابه‌کانی خۆیان پێ
نووسیبوو. له نێو ئه‌وانه‌ی، که له ساڵانی 1500ه‌کاندا زمانی ئه‌ڵمانییان وه‌پێشخستووه
و په‌ره پێ داوه، "مارتن لۆته‌ر"، شوێنیکی دیار و پایه‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵک به لای خۆیدا ڕابکێشێت و خه‌ڵک به ڕوونی لێی تێبگات، "مارتن
لۆته‌ر" جۆره ده‌ربڕین و شێوه‌یه‌کی هه‌ڵبژارد، که به ده‌گمه‌ن خه‌ڵکی دیکه
هه‌ڵیانبژاردبوو. وه‌رگێڕانی ئینجیل، که ئه‌و ڕۆحانییه به‌شێکی زۆری له ژیانی خۆی
بۆ ته‌رخان کرد، بوو به یه‌که‌م تێکستی ئه‌ده‌بی به زمانی ئه‌ڵمانی هاوچه‌رخ و
تا ڕاده‌یه‌کیش بوو به نموونه‌یه‌کی چاولێکراو، بۆ گشت کارێکی ئه‌ده‌بیی ئه‌ڵمانی،
به هۆی ئه‌و پله و پایه و بره‌و و بڵاوبوونه‌وه‌ی، که په‌یدای کرد. ئه‌ز
نازانم ئایا کردنه‌یه‌کی، ئه‌و هه‌ردوو زمانه ئه‌ده‌بییه کوردییه، چاره‌سه‌رێکی
باشه یا نا! ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا که‌مانه‌ی، له لایه‌ن لینگویسته‌کان و کورده نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانه‌وه
دراوه، هیچ ئه‌نجامێکی قایلکه‌ر و ڕه‌زامه‌ندی وه‌دی نه‌هێناوه. ئه‌زموونانی پێشتریش
ئه‌وه‌یان پێشانداوه، که له ڕاستیدا پێویست نییه باوه‌ڕ به‌وه بکرێت، که کوردستانێکی
یه‌کگرتوو مه‌رجێک بێت، بۆ یه‌ک زمانی نه‌ته‌وه‌یی. توێژه‌ری زمانی به‌ناوبانگ"
ژۆزێڤ ڤیندرێ" له ساڵی 1921دا، وه‌های نووسیوه:"به‌ها و گرنگیی هه‌ر
زمانێک له‌وه‌دایه، که چه‌ند که‌سان ئه‌و زمانه به‌کار ده‌هێنن و ڕاده‌ی خوێنده‌واریی
ئه‌و که‌سانه چه‌نده". خوێنده‌واره کورده‌کان ناتوانن، ئه‌رکی فێرکردنی
هاوزمانانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، چونکه بۆ به‌دبه‌ختی و کڵۆڵییان له ناوچه‌یه‌کدا
ده‌ژین، که هێشتا وانه‌گوتنه‌وه وه‌ک سه‌رپشک و تایبه‌تمه‌ندییه‌ک تێیی ده‌ڕواندرێت،
نه‌ک وه‌ک مافێکی گشتی! ئه‌وه‌ی، که مرۆڤ ده‌توانێت بیکات ئه‌وه‌یه، هه‌وڵ بدات
بۆ خڕکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک به‌شی ئه‌ده‌بی کوردی، که تا دێت سه‌رنجڕاکێش و ده‌وڵه‌مه‌ندتر
ده‌بێت، له ڕێگه‌ی فێربوونی هه‌ر سێ شێوه‌ی نووسینه‌که‌وه، که هه‌ن.
شاکه‌لی: ئێوه به هۆی شاره‌زاییتانه‌وه له زمانی کوردی‌دا، ئاگادارن له ئه‌مڕۆی
ئه‌ده‌بی کوردی، ئه‌و ئه‌ده‌به چۆن ده‌بینن؟
بلۆ: چۆنیه‌تی پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌بی کوردی و گه‌شه‌کردنی له سه‌ر ئه‌و ئازادییه
ڕاده‌وه‌ستێت، که هه‌یه‌تی و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، تا چ ڕاده‌یه‌ک کورده‌کان
مافی هاونیشتمانیه‌تییان دراوه‌تێ و پارێزراوه، یا تا چ ڕاده‌یه‌ک هه‌ل و ده‌رفه‌ت
و باری له‌چاپدانی کاره‌کانیان بۆ ڕه‌خساوه، یا تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌ده‌به‌که پێشکه‌وتووه.
نووسه‌ره کورده‌کان بۆ خۆیان، وه‌درۆخستنه‌وه و پووچکردنه‌وه‌یه‌کی به هێزی ئه‌و
بانگاشه و قسه‌یه‌ن، که ده‌ڵێت: چ ئه‌ده‌بێکی کوردی نییه. پێشکه‌وتن له شیعردا،
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی، زۆر که‌سان خۆ به زمانه‌وه خه‌ریک بکه‌ن. پاش ماوه‌یه‌کی
بێده‌نگیی و کپی، په‌خشان سه‌رهه‌ڵده‌دات و ده‌بینرێت و هونه‌ری چیرۆکیش، به تایبه‌ت
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به لادێ و مرۆڤه‌وه هه‌یه، پێشده‌که‌وێت. هه‌رچه‌نده ڕۆمان زۆر
که‌مه و به ده‌گمه‌ن وه‌دی ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون باش بوون. ئه‌ده‌بی
کوردی کاراکته‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له چوونه ناوه‌وه‌ی مرۆڤدا شێوه‌ی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه و شێوه‌ی هونه‌ری خۆماڵیی خۆی هه‌یه. له ڕاستیدا واپێده‌چێت، به‌ره‌و
ئه‌وه بچێت، پتر بناسرێت.
شاکه‌لی: ئێوه دۆستێکی مه‌زنی گه‌لی کوردن و له‌گه‌ڵ زۆر له سه‌رکرده کورده‌کاندا
ناسیاویتان هه‌یه، شێوه‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردتان پێ چۆنه؟
بلۆ: تۆ به‌م پرسیاره شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌م ده‌ده‌یتێ و زۆریشت سوپاس ده‌که‌م،
بۆ ئه‌و بڕوایه‌ی به منت هه‌یه. من ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌کی مه‌زن، قه‌رزداری دۆستانی
کوردمم و ڕێز و متمانه‌یه‌کی مه‌زنیشم هه‌یه به‌رانبه‌ر توانست و ده‌رفه‌تگه‌لێک،
که به‌کاری ده‌به‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه و ئامرازی جیاواز، بۆ گه‌یشتن به ڕزگاریی
زێدی خۆیان. ئه‌و ئه‌رکه درێژ و سه‌خته و ڕێگه‌که‌یشی، پڕه له مه‌ترسی. منیش وه‌ک
دۆسته کورده‌کانم له‌و بڕوایه‌دام، که گرنگ ئه‌وه‌یه، مرۆڤ له ده‌وری یه‌ک
دروشم کۆببێته‌وه. له‌م قۆناغه‌ی ئێستای خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا، ئه‌و ئامانجه‌ی،
که پارتیی دیموکراتی کوردستانی ئێران، له دروشمی "ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان و دیموکراسی
بۆ ئێران"دا دایڕشتووه، به بێ دوودڵیی، دروشمێکی ژیرانه‌یه و هێنده‌ش ڕێک
و پته‌وه، که ده‌کرێت کورده‌کانی تورکیا و عیراق و سووریایش چاوی لێ بکه‌ن و پێڕه‌وی
بکه‌ن. پاشه‌ڕۆژی کوردستانی نیشتمانی کورد، ده‌بێ به‌و شێوه‌یه بێت، که کورده‌کان
بۆ خۆیان ده‌یانه‌وه‌ێت.
شاکه‌لی:
له باره‌ی توێژینه‌وه له سه‌ر زمانی کوردی. چ نه‌خشه‌یه‌کتان
بۆ داهاتوو هه‌یه؟
بلۆ: حه‌زده‌که‌م به کارکردن له سه‌ر لوڕی، که ماوه‌یه‌کی زۆره وازم لێ هێناوه،
تێهه‌ڵچمه‌وه. لوڕی زمانێکی سه‌یر و سه‌رنجڕاکێشه[4] و زۆرکه‌م
که‌سیش له باره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌یان کردووه. گه‌لێک زاراوه و شێوه‌ی کوردیی دیکه‌یش
هه‌ن، که سه‌رنجڕاکێشن و شایسته‌ی خۆپێوه‌خه‌ریککردنن. مێژووی ڕێزمانی کوردییش، به
پێی بۆچوون و دیتن و پێوه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه، پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و لێگه‌ڕان
هه‌یه. نوێترین فه‌رهه‌نگی کوردی-فرانسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1880! و چ فه‌رهه‌نگێکی
فرانسی-کوردییش تا ئێستا نییه. من گومانم له‌وه‌دا نییه، که له ڕاستیدا ئه‌رک
و کار که‌م و ناته‌واو بن.
سه‌رچاوه:Arbetsuppgifter saknas
inte! Intervju med Joyce Blaw av Ferhad Shakely. Svensk-kurdisk Journal, Nr
8/1987, s: 4-7.
# ئه‌م گوتاره، زستانی 1987، کراوه‌ته کوردی.
[1] "کامران
به‌درخان"، کوڕی "ئه‌مین عالی به‌درخان"ه. له ساڵی 1316ی کۆچیی
له‌دایکبووه. یه‌کێک بوو له نووسه‌ر و ئه‌دیبه مه‌زنه‌کانی کورد، که له مه‌یدانی
زمان و ئه‌ده‌ب و ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا ڕۆڵێکی مه‌زنی بینیوه. له ساڵی
1941-1944 له‌گه‌ڵ "جه‌لاده‌ت به‌درخان"ی برایدا، گۆڤاری
"هاوار" و "ڕۆناهی"یان له دیمه‌شق ده‌رکردووه. له به‌یرووتیش
گۆڤاری "ڕۆژانوو" و "ستێر"ی به زمانی کوردی و فرانسی ده‌رکردووه.
تا ده‌سپێکی جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م له ئه‌ڵمانیا ژیاوه و له‌وێش بڕوانه‌مه‌ی
دوکتۆرای له قانوون‌دا وه‌رگرتووه. سالآنێکی زۆر له به‌شی ڕۆژهه‌لآتدا، له
زانستگه‌ی سۆربۆن له پاریس، وانه‌ی زمانی کوردی گوتووه‌ته‌وه و به هۆی ئه‌ویشه‌وه
خوێندنی کوردی له‌و زانستگه‌یه‌دا جێگیر بووه. گه‌لێکی نووسین و به‌رهه‌م له
باره‌ی زمانی کوردییه‌وه هه‌ن و زۆریشی له ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته
سه‌ر زمانانی فرانسی و ئه‌ڵمانی. ساڵی 1399ی کۆچی، 1979ی زایینی، له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووه. (وه‌رگێڕ)