که‌رکووکێکم خه‌م له‌دڵدایه
ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی
دۆکتۆ
شاکر خه‌سباک (شاکر خصباك)
، نووسه‌ر و مامۆستای زانستگه و لێکۆڵه‌ڤانی عه‌ره‌ب، له‌مه‌ڕ جوگرافیای باشووریی
کوردستانه‌وه، ده‌ڵێت:"کوردستانی عیراق بریتییه له چوار پارێزگه (لیوا) :
پارێزگه‌کانی مووسڵ، هه‌ولێر، سلێمانی و که‌رکووک، هه‌روه‌ها به نێو پارێزگه‌ی دیاله‌شدا
درێژه‌ی هه‌یه و ناوچه‌کانی خانه‌قین و مه‌نده‌لی ده‌گرێته‌وه."[1]. دۆکتۆر خه‌سباک، له‌مه‌ڕ ڕێژه‌ی دانیشتووانی
کورد، له ئوستانه کوردییه‌کانی باشووری کوردستاندا، که زانیاری و ژماره‌کانی له"Edmunds، C.J، The
Kurds of Iraq، Middle
East Journal، vol.
11، No 1، 1952، p
52 "ه‌وه وه‌رگرتووه،
به‌م جۆره دایانده‌نێت: پارێزگه‌ی سلێمانی: 100%، پارێزگه‌ی هه‌ولێر: 91%، پارێزگه‌ی
که‌رکووک: 55،2%، پارێزگه‌ی مووسڵ: 35% [2]. ساڵانی
سه‌رده‌مانی ڕێژیمه‌کانی پاشایه‌تی و کۆمارییه‌که‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، کوردستانیبوونی
ته‌واوی خاک و سنووره جوگرافییه‌کانی ئوستانه‌کانی سلێمانی، هه‌ولێر، که‌رکووک و
مووسل و باژێڕه‌کانی خانه‌قین و مه‌نده‌لی، هیچ کێشه‌یه‌کی له سه‌ر نه‌بوو و که‌س
ته‌نانه‌ت ناکوردانیش، چ گومانێکیان له کوردستانبوونی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه نه‌بوو و
نه‌یانده‌گوت، ئه‌وانه کوردستان نین و که‌س به‌خۆیشیدا نه‌یده‌په‌رموو، ته‌نانه‌ت
وه‌ها بیرێکیش به مێشکیدا بێت. پاش کوودێتای 1963ی به‌عس، ئیدی ئه‌و په‌رژینی ترسه‌ی
عه‌ره‌به شکا و هه‌ر، که بۆیان لوا، ده‌ستیان کرد به گۆڕینی سیمای که‌رکووک و
مووسڵ و عه‌ره‌باندیانن. پاش ئه‌وه‌ی مه‌راییکاران و پاره‌په‌رستان و ڕه‌دووکه‌وتووانی
پووڵ و ناوبانگ و پایه و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، که له هه‌مووده‌م و له هه‌موو شوێنێک
هه‌ن، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، توانییان، پێش مۆرکردنی پێکهاتنی 11ی مارسی 1970ی نێوان
سه‌رکرده‌یه‌تیی بارزانی و حوکوومه‌تی به‌غدا، بارزانی به‌وه قایل بکه‌ن، که پرسی
که‌رکووک، دوابخرێت، بۆ کاتێکی دیکه و دوای ئه‌نجامدانی ئامار و سه‌رژمێرییه‌کی
گشتیی، پاشان قسه‌ی له سه‌ر بکرێت و چاره‌نووسی دیاری بکرێت. حوکوومه‌تی به‌عس، له‌و
ماوه‌ی چوار ساڵه‌ی پێکهاتنه‌که‌دا، شاڵاوی کۆچپێکردنی کوردی که‌رکووکی، ده‌ست پێ کرد
و عه‌ره‌باندنی کرده کارێکی یه‌کجار چالاک و ڕۆژانه و ته‌واوی ده‌نگ و ڕه‌نگ و سیمای،
که‌رکووک و ته‌واوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی، به‌و جۆره‌ی بۆ خۆی ویستی، گۆڕیی. ساڵی
1972، ئیدی ته‌واوی نیاز و ورده‌کاری و ئه‌نجامه‌کانی سیاسه‌تی به‌عس و ئه‌و گۆڕانانه‌ی،
که به سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا هاتن، بۆ بارزانی و بۆ هه‌موو کوردێکی دیکه‌ی وڵاتپارێز
و خودان هه‌ڵوێستیش، وه‌ک ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ئاشکرا بوو. له دانیشتنێکیدا، له‌گه‌ڵ
مورته‌زا ئه‌لحه‌دیسی (ﻤﺭﺘﻀﻰالحدیثي) ی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقدا، که له ناوپردان ده‌بێته میوانی مه‌لا مسته‌فای
بارزانی، بارزانی ڕووی لێ ده‌کات و پێی ده‌ڵێت:"گۆڕینی باژێڕی که‌رکووک به کرده‌وه
ئه‌نجام درا. ئیدی هیچ پێویستییه‌ک بۆ ئامار و سه‌رژمێرییش نییه، چونکه ئه‌نجامه‌که‌یشی
نیشانه‌یه‌کی زیاده‌ی دیکه‌یه، له سه‌ر ئه‌وه‌ی، که ئێمه خۆمان له ڕاستی
بوارد و دوورخسته‌وه"[3]. بارزانی، ئه‌وه هیچ که نه‌ده‌بوو، گوێ بۆ
ده‌ستوپێوه‌نده مه‌راییکاره‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی ڕادێرێت، ده‌بوو پێی له سه‌ر
چاره‌سه‌رکردنی ده‌سبه‌جێی کێشه‌ی که‌رکووک داگرتایه و سووربووایه له سه‌ر، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
و تێکدانی هه‌موو پێکهاتنه‌که، ئه‌گه‌ر پێویستی کردبا. که وای نه‌کردووه، من بۆ
خۆم پێموایه، هه‌ڵه‌ی کردووه و ئیدی کاره‌کان به‌و جۆره‌ی، که ده‌بوو بچن، نه‌چوون
و کێشه‌که، هه‌ر مایه‌وه. سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، ئه‌وڕۆیش دوای 52 ساڵان،
له‌و نووسینه‌ی سی. جه‌ی. ئێدمۆندز (Edmunds،C.
J) و دوای 45 ساڵان،
له‌و نووسینه‌ی دۆکتۆر شاکر خه‌سباک و دوای سی‌ودوو ساڵان، له‌و قسه‌یه‌ی بارزانی به
مورته‌زا ئه‌لحه‌دیسی و دوای چلوئه‌وه‌نده ساڵ له عه‌ره‌باندن، تازه به تازه
دێت و به ئامار و سه‌رژمێریی که‌رکووک، قایل ده‌بێت و کێشه‌که بۆ چه‌ندین ساڵی دیکه‌ش،
دوا ده‌خات. هه‌ڵه‌ی هه‌ره زه‌ق و مه‌زنیی سه‌رانی کورد، پێش هه‌ر شتێک، له‌وه‌دایه،
که تا ئێستاش له‌وه تێنه‌گه‌یشتوون و ده‌رک به‌وه ناکه‌ن و ناتوانن و نا‌وێرن، به
ئاشکرا بیڵێن و هاوار که‌ن، که که‌رکووک، به ئامار و بێ ئامار و به عه‌ره‌بێنراوی
و به نه‌عه‌ره‌بێنراوی، به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه له کوردستان و هه‌روا بووه و هه‌روایش
ده‌بێت. که‌رکووک، ئه‌گه‌ر یه‌ک کوردیشی تێدا نه‌مێنێته‌وه، وه‌ک خاک، کوردستانه
و هه‌رگیز نابێت، به هیچ جۆرێک، هیچ جۆره سازشێکی له سه‌ر بکرێت. که‌رکووک هێنده‌ی
ئامه‌د و ئورفه و کرماشان و قامیشلوو و هه‌ڵه‌بجه، کوردستانه. به‌وه نییه، که
ئه‌وڕۆ کێ له که‌رکووک ده‌ژی، به‌ڵکه هه‌رکه‌سانێکی تێدا بژین و هه‌ر زمانێک
قسان بکه‌ن و ڕه‌نگی پێستیان هه‌رچۆنێک بێت، کوردستانیبوونی که‌رکووک، نایه‌ته گۆڕان.
شاری به‌غدای پێته‌ختی عیراق، پتر له یه‌ک میلیۆن کورد و سه‌دان هه‌زار ئه‌رمه‌ن
و سریان و فارس و ئاشووری و جوو و ناعه‌ره‌بی تێدا ده‌ژین، که‌چی بۆ یه‌ک چرکه‌یش
عه‌ره‌بایه‌تیی شاری به‌غدا، به‌ر گومان نه‌بووه و ناعه‌ره‌باتیشی نه‌خراوه‌ته به‌ر
باس. ئیسته‌نبوولی تورکیا، پتر له سێ میلیۆن کورد و ده‌یان نه‌ته‌وه و خه‌ڵکی دیکه‌یشی
تێدا ده‌ژین، که‌چی هه‌ر باژێڕێکی تورکه. ته‌واوی باژێڕه‌کانی خواره‌وه‌ی ویلایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوسێی ئه‌مه‌ریکای لاتین، له لاتین ئه‌مه‌ریکاییدا
جممه‌یان دێت و تژین لێیان، تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی له‌و ده‌ڤه‌ره، زمانی ئیسپانیۆلی،
له پێش زمانی ئینگلیزییه‌وه دێت، که‌چی هیچ که‌سێکیش ناڵێت، ئه‌و باژێڕانه، مه‌کسیکایی
یا ئه‌مه‌ریکای لاتینین. میلیۆنان کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که‌ونه شاکانی ئێران،
له کوردستان، وه‌ده‌ریاننان و له خوراسان و ئه‌و ناوه نیشته‌جێیان کردن، کێ هه‌یه
بڵێت ئه‌و شارانه‌ی ئێران، کوردن؟. دوڕگه‌یه‌کی فینلاندی هه‌یه، به ناوی ئۆلاند
(Åland) ه، که ده‌که‌وێته نێو زه‌ریاچه‌ی به‌ڵتیک (Baltic
Lake) ، به سوێدی
"ئوێسته‌رشوێن (Östersjön) "، و ته‌واوی دانیشتووانی سوێدین و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌کیشیان هه‌یه (ئۆتۆنۆمی) و له
سوێدیشه‌وه نێزیکتره تا فینلاند، هه‌رگیز سوێد به هی خۆی نه‌زانیوه و به هی فینلاندی
زانیوه و که‌سیش گومانی له فینلاندیبوونی نه‌بووه، چونکه وه‌ک خاک هی فینلانده.
نموونه‌ی له‌م بابه‌تانه گه‌لێک زۆرن و سه‌رانی کورد، ئه‌گه‌ر بڕێک وه‌دووی ئه‌و
زانیاری و ڕاستییانه‌دا گه‌ڕابان، ده‌یانتوانی هه‌ندێک بوێرانه‌تر خۆنیشانده‌ن. سه‌رانی
کورد، به ته‌ته‌ڵه‌کردنی زمانیان و لاڵبوونیان له گوتنی ڕاستییه‌کان و کوێراییان
له دیتنی ڕاستییه‌کان، بۆ خۆیان، تۆوی ئه‌و گومان و دوودڵی و نه‌وێرانه‌ی، به
ئاشکرا باسکردنی کوردستانیبوونی که‌رکووک، ده‌چێنن. سه‌رانی کورد، به سیاسه‌ته چه‌وته
ترسنۆکانه و نێره‌مووکانه‌کانیان، به‌رپرسن له زیندووکردنه‌وه و زیندووڕاگرتنی
ته‌وژمی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی- تورکمانی- کلدۆئاشووری، له کوردستاندا، که ئه‌وڕۆ
هه‌ر سێیان کلکیان لێک ئاڵاندووه و بۆ یه‌ک مه‌به‌ست کار ده‌که‌ن، ئه‌ویش ده‌رخستنی
که‌رکووکه له کوردستان و ئه‌گه‌ر ده‌ستیشیان بڕوات ده‌یان ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی
دیکه، پێشانی کورد ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی ئه‌وڕۆ، بۆ که‌رکووک، باس له ئامار و سه‌رژمێری
و ئه‌و بابه‌تانه ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده مێزه‌ری مه‌لایه‌تی و کڵاوی ئه‌مه‌ریکاییان
له سه‌ر ناوه، یا سه‌رکۆتن، هیچیان له‌گه‌ڵ سه‌ددامییه‌کاندا جیاواز نییه و بگره
ئه‌گه‌ر جاران سه‌ددام، یه‌ک دانه بوو و ڕوون و ئاشکرا و خویا بوو، ئه‌وڕۆ هه‌موو
هه‌ر سه‌ددامن، لێ له که‌وڵی مارینز و مه‌لا و سه‌یید و سه‌رۆکهۆز و ده‌ده و دایی
و میخا و حه‌ننادا. سه‌رانی کورد و تاکه‌کانی کوردیش، که له سه‌ر ئاوازی ڕه‌بابه
و ته‌پڵ و چه‌قه‌نه‌کانی ئه‌وان، سه‌ما ده‌که‌ن، هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا
نییه و کاره‌کانیان هه‌ر ده‌ڕژێته ئاوه‌ڕۆ و ئه‌ستێڵی ئه‌وانه‌وه. من یه‌ک جاری
دیکه‌یش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه و حه‌زیش ده‌که‌م سه‌رانی کورد بزانن، که: که‌رکووک،
به ئامار و بێ ئامار، به عه‌ره‌بێنراوی و به نه‌عه‌ره‌بێنراوی، به زۆریی تورکمان
و عه‌ره‌ب و کلدۆئاشووری، یا که‌میی ئه‌وان و به نه‌مانی هه‌رچی کوردیشه تێیدا،
به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه له کوردستان و هه‌روا بووه و هه‌روایش ده‌بێت. هه‌رچییه‌کیش
بۆ که‌رکووکی ده‌ڵێم، پێموایه مووسڵ و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و به‌دره و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌یش
ده‌گرێته‌وه. شاعیری عه‌ره‌ب نه‌زار قه‌ببانی(نزار قباني) له شیعرێکیدا به ناوی"گێڕانه‌وه‌یه‌ک
له دادگه‌ی شیعردا" ده‌ڵێ:"من برینێکم، که به پێیه‌کانی خۆی ده‌ڕوات
و ئه‌سپه‌کانم شه‌که‌تیی پڕووکاندوونی، برینه‌کانی حوسه‌ین بڕێکی برینه‌کانمن و که‌ربه‌لایه‌کم
خه‌م له دڵدایه"[4]. ده‌ڵێن
ئیمام خومه‌ینییش هه‌مووده‌م ئه‌و"که‌ربه‌لایه‌کم خه‌م له دڵدایه"ی ده‌گوته‌وه.
منیش ده‌ڵێم:" که‌رکووکێکم خه‌م له دڵدایه".
27/1/2004
[1] خه‌سباک، دۆکتۆر شاکر، کورد و مه‌سه‌له‌ی کورد، ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی کردوویه به کوردی، بنکه‌ی چاپه‌مه‌نی ڕۆژ، سوێد 1997، ل43.
[3] فتح الله،
جرجیس، زیارة إﻟﻰ الماضي القریب، دارالشمس للطباعة والنشر، ستوکهولم، 1998،ص192.
هه‌روه‌ها بنۆڕه: جرجیس فتح الله، مدینة کرکوك، تاریخیا - اثنوگرافیا- ومحاولة‌التعریب،
کرکوك:
بحوث الندوة العلمیة حول کرکوك 2-5 نیسان 2001 اربیل، دار ئاراس
للطباعة والنشر، ص47.
[4] شیعره‌که‌ی
نه‌زار قه‌ببانی، که به ناوی" إفادة في محکمة الشعر"ه، له نۆیه‌م
گردبوونه‌وه‌ی شیعریدا له به‌غدا له ئه‌پریلی 1969دا خوێنراوه‌ته‌وه و به عه‌ره‌بی
وه‌هایه:" أنا جرح یمشي علی قدمیه و خیولي قد هدها الإعیاء، فجراح ا‌لحسین
بعض من جراحي و بصدري من الأسی کربلاء"،