خوێندنگه‌ی کوردی
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ماوه‌یه‌که
له میدیاکانی کوردستانه‌وه، زۆر باسی کردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ی کوردی له که‌رکووک
ده‌که‌ن و مرۆڤ، که گوێی له‌و باسه ده‌بێت، هه‌ر ده‌ڵێی منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵکی که‌رکووکدا
ده‌کرێت و خێر به که‌رکووکییان ده‌کرێت. شانبه‌شانی ئه‌و خوێندنگه کوردییانه‌ش، که
تا ئێستا چه‌ند دانه‌یه‌ک کراونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش، سه‌ر به یه‌کیه‌تیی و پارتیی
و حوکوومه‌تی هه‌ولێر و سلێمانین و له نێوان هه‌ردوو زلحیزبدا دابه‌شبوون، له که‌رکووک
خوێندنگه‌ی تورکمانی و کلدانی و ئاشووری و ئه‌وانه‌ش ده‌کرێنه‌وه. من نه‌مگوت خوێندنگه‌ی
عه‌ره‌بی، چونکه ته‌واوی خوێندنگه‌کانی که‌رکووک، هه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌ره‌باندنی که‌رکووکدا،
هه‌موو هه‌ر عه‌ره‌بی بوونه و وا ئێستا خه‌ریکه، تاک تاکێک خوێندنگه‌ی ناعه‌ره‌بی
په‌یدا ده‌بێت. شتێکی زۆر سه‌یر به لای منه‌وه ئه‌وه‌یه، که ڕاسته له که‌رکووک
بێجگه له کورد، تورکمان و ئاشووری و کلدان و بڕێک عه‌ره‌بیش هه‌ن، به‌ڵام خۆ باژێڕه‌کانی
دیکه‌ی عیراق، سه‌دله‌سه‌د یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمان نین و تێکه‌ڵاون، له کۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه‌ک. باژێڕی
مووسڵ، که سه‌رانی کورد به باژێڕێکی عیراقی ده‌زانن و مێژوو و خه‌ڵکی کورد و منیش
پێمانوایه کوردستانه، باژێڕێکه بێجگه له عه‌ره‌ب، کورد، ئاشووری و کلدان
و تاکه‌تاکه تورکمانیشی تێدایه. باژێڕی به‌غدا، که زێده‌ڕۆیی نه‌بێت، ڕه‌نگه له
نێوان یه‌ک میلیۆن تا یه‌ک میلیۆن و نیو، کوردی تێدا بێت، که به‌شی هه‌ره زۆریان
کوردی فه‌یلین و له‌وه‌تی هه‌ن، له‌ژێر گوشاری چه‌وساندنه‌وه و سته‌م و تواندنه‌وه
و دوورخستنه‌وه‌دا بوونه. دیاره بێجگه له کورد، ئاشووری و ئه‌رمه‌ن و کلدانیشی
تێدایه. باژێڕه‌کانی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف، بێجگه له عه‌ره‌ب، فارسیشی تێدان. هه‌مان
دیارده‌ی تێکه‌ڵاویی، له باژێڕه‌کانی کووت، عیماره، به‌سره و...وه‌دی ده‌کرێت.
باشه ئه‌و عیراقه کراوه‌یه‌ی، که به قسه‌ی فه‌رمانڕه‌وایانی و به قسه‌ی سه‌رانی
کوردیش، ده‌بێته نموونه‌ی دیموکراتی و پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی
و نیشتمانی ته‌وای نه‌ته‌وه و ئایین و خه‌ڵکانێک، که له چوارچێوه‌یدا ده‌ژین، بۆ
به یه‌ک چاو، نانۆڕدرێته، هه‌موو به‌شێکی و هه‌موو مرۆڤێک، که تێیدا نیشته‌جێن!.
من بۆ خۆم لاریم له‌وه نییه و هیچ دژی ئه‌وه‌ش نیم، که خوێندنگه به زمانانی
ناعه‌ره‌بی له عه‌ره‌بستان و ناکوردی له کوردستاندا بکرێنه‌وه و هه‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
بڕیاره عه‌ره‌بیی، زمانی فه‌رمی بێت، له عه‌ره‌بستانی عیراقدا و کوردیی زمانی فه‌رمی
بێت، له کوردستاندا، گه‌ره‌که زمانی عه‌ره‌بی، له کوردستاندا زمانی دووه‌م، و
زمانی کوردی له عه‌ره‌بستاندا زمانی دووه‌م بن. به‌و پێیه‌ش عه‌ره‌بیی له کوردستاندا
و کوردیی له عه‌ره‌بستاندا، وه‌ک دوو زمانی بیانی بخوێنرێن. که وابوو زمانه‌کانی
دیکه‌ی ناکوردی و ناعه‌ره‌بی، له کوردستان و عه‌ره‌بستاندا، ده‌بێ ته‌نێ وه‌ک
زمان، ئه‌ویش زمانی سێیه‌م و زمانی ماڵ بخوێنرێن - وه‌ک بیانییانی سوێد، به کوردیشه‌وه،
که چۆن زمانانی ماڵه‌وه‌یان ده‌خوێنن- نه‌ک
خوێندنگه‌ی تایبه‌ت به‌و زمانانه هه‌بن. ئه‌گه‌ر پاراستنی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه
و خه‌ڵکێک هێنده مه‌به‌سته، بۆ له به‌غدایه‌کدا، که ئه‌و هه‌موو کورده‌ی لێیه،
تاکه یه‌ک خوێندنگه‌ی کوردی نه‌کراوه‌ته و ناکرێته‌وه؟. بۆ له مووسڵێکدا، که
بۆ خۆی کوردستانه و ئه‌و هه‌موو کورده‌ی لێیه، تاکه یه‌ک خوێندنگه‌ی کوردی نه‌کراوه‌ته
و ناکرێته‌وه؟ بۆ له کووت و عیماره، که دنیایه‌ک کوردیان لێیه، تاکه یه‌ک خوێندنگه‌ی
کوردی نه‌کراوه‌ته و ناکرێته‌وه؟ بۆ له به‌غدا، مووسڵ و به‌سره، خوێندنگه‌ی
ئاشووری و ئه‌رمه‌نی و کلدانی نه‌کراوه‌ته‌وه و ناکرێته‌وه؟ بۆ له که‌ربه‌لا و
نه‌جه‌ف، خوێندنگه‌ی فارسیی نه‌کراوه‌ته‌وه و ناکرێته‌وه؟ بۆ ده‌بێ ئه‌م هه‌موو
گێچه‌ڵ و ده‌ردیسه‌رییه، ته‌نێ بۆ که‌رکووک بسازێنرێت و ئه‌و فشه‌دیموکراتی و یه‌کسانی
و برایه‌تی و سنگفراوانییه، ته‌نێ که‌رکووک بگرێته‌وه و ته‌نێ خه‌ڵکی که‌رکووکی
پێ ئازار بدرێت و ته‌نێ کوردستانبوونی که‌رکووکی پێ کاڵ بکرێته‌وه! سه‌رانی کورد،
که هێنده به ته‌نگ یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق و برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانن له‌گه‌ڵ
عیراقییاندا، با بۆ یه‌کجار بڕێک بوێری بده‌نه خۆیان و ده‌م بکه‌نه‌وه و بڵێن:"
ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له مووسڵ و به‌غدا و کووت و عیماره، خوێندنگه‌ی کوردی بکرێته‌وه
و کوردی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه به زمانی کوردی بخوێنن. ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئاشووری
و ئه‌رمه‌نی و کلدان و فارسانی، مووسڵ و به‌غدا و به‌سره و که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف،
به زمانی خۆیان بخوێنن".
19/11/2003