دوو سه‌ر و یه‌ک
له‌ش
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
کۆمه‌ڵێک ڕاستی و هۆکار هه‌ن، که له هیچ کوردێک شاراوه
نین، بوونه‌ته هۆی دابه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد. باری جوگرافیایی و دابه‌شبوونی کوردستان(خاکی
کورد)، به سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێکدا. باری زمان و دابه‌شبوونی زمانی کوردی به سه‌ر
چه‌ند زاراوه‌یه‌کدا، که پێیان ده‌نووسرێن و بڵاوده‌کرێنه‌وه و بووه‌نه‌ته هۆی
په‌یدانه‌بوونی یه‌ک زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو. باری سیاسیی، که کورد، یه‌ک
گوتار و یه‌ک ئامانج و یه‌ک دید و یه‌ک ڕه‌وتاری، بۆ داهاتووی کوردستان و یه‌کیه‌تیی
نه‌ته‌وه‌ی کورد نییه. ئه‌وانه گیروگرفت و کێشه‌گه‌لێکن، فره‌جاران، نه‌ک هه‌مووده‌م،
پێوه‌ندیان به هۆکارگه‌لێکه‌وه هه‌ن، له ده‌رێی توانست و ویستی کورد بۆ خۆی. به‌ڵام
هیچ هۆکار و شتێک، هێنده‌ی پارتیی دیموکراتیی کوردستان و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان،
ڕۆڵی کاریگه‌ریان له دابه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد و وردکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورددا
نه‌بینیوه. پارتیی و یه‌کیه‌تیی، که نوێنه‌رایه‌تیی دوو جۆره خوێندنگه و ئایدیۆلۆژیای
جیاواز ده‌که‌ن، بارزانیزم و جه‌لالیزم، یا به ده‌ربڕینه گه‌لییه‌که‌ی، مه‌لایی
و جه‌لالی، ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان کردووه‌ته دوو له‌ته‌وه. ماڵی کوردیان کردووه‌ته
دوو له‌ته‌وه. داچۆڕاونه‌ته نێو ڕه‌گ و بیر و هۆش و مێشک و هزر و دیدی مرۆڤی کورده‌وه
و ڕێک کردوویانه‌ته دوو که‌رته‌وه. بارزانیزم و جه‌لالیزم، دوو حوکوومه‌ت، دوو پێته‌خت،
دوو هێز، دوو ده‌سگای سیخوڕی، دوو ڕه‌نگ، دوو گوتار، دوو جۆره ڕاگه‌یاندن، ته‌نانه‌ت
دوو فه‌رهه‌نگیی جیاوازیشیان له نێو خه‌ڵکی کورددا بڵاوکردووه‌ته‌وه. بارزانیزم
و جه‌لالیزم، حیزبه‌کانی باشووری کوردستانیشیان کردووه‌ته دوو له‌ته‌وه. له نێو
حیزبه کۆمۆنیسته‌کان و ئیسلامییه‌کان
و سۆسیالیست و دیموکرات و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
باشووری کوردستاندا، ته‌نانه‌ت له نێو یه‌ک حیزبیشیاندا، به‌شێک له ئه‌ندامه‌کانیان
ئایدیۆلۆژیای بارزانیزمیان پێ باشه و به‌شه‌که‌ی دیکه‌یان جه‌لالیزمیان پێ خاسه.
کۆمۆنیست هه‌یه جه‌لالیسته و کۆمۆنیست هه‌یه بارزانیسته. مۆسوڵمان و نه‌ته‌وه‌یی
و سۆسیالیست هه‌ن بارزانیستن و هه‌ن جه‌لالیستن. خه‌ڵکی که‌رکووک، خانه‌قین، کفری،
خورماتوو، مه‌نده‌لی، مووسڵ، فه‌یلی، هه‌ورامی، بادینی، سۆران و کرمانجی کوردستان،
هه‌ن بارزانیستن و هه‌ن جه‌لالیستن. عه‌ره‌بی به‌سره، به‌غدا، نه‌جه‌ف، که‌ربه‌لا،
عۆجه، تکریت..هه‌ن بارزانیستن و هه‌ن جه‌لالیستن. ئه‌م ده‌رده، کورد و حیزبه سیاسییه کورده‌کانی
به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه دوو که‌رت کردووه. دیموکرات و
کۆمه‌ڵه و په‌که‌که‌که و...هه‌ن بارزانیستن و هه‌ن جه‌لالیستن. موسوڵمان و یارسان
و ئێزدی کورد هه‌ن بارزانیستن و هه‌ن جه‌لالیستن. ئه‌وجا له هه‌موو ئه‌مانه سه‌یرتر
ئه‌وه‌یه، که ئه‌م په‌تایه ته‌نێ کورد و کوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵکه ته‌واوی
خه‌ڵکانی دیکه‌ی ناکوردی ئه‌م جیهانه‌یشی گرتووه‌ته‌وه. تورکمان، ئاشووری، کلدان،
عه‌ره‌ب، شیعه، سوننه، به‌عسی، مسری، سووریایی، ئێرانی، تورکیایی، ڕووسی، ئه‌مه‌ریکایی،
ئینگلیزی، فرانساوی، لوبنانی، عیسایی، جووله‌که، ئیسپانیایی، چینی، بوودایی، هیندۆسی،
کووه‌یتی، یه‌مه‌نی، تاویست و...ته‌نانه‌ت سی.ئای.ئه‌ی(CIA) و میت و مۆساد و ئه‌لقاعیده هه‌ن
جه‌لالیستن و هه‌ن بارزانیستن. ئه‌م دوو ئایدیۆلۆژیایه، حه‌سحه‌س و پۆلیس و خاوه‌ن
چێشتخانه و شۆفێر و مه‌لا و قه‌شه و ڕابین
و ...ته‌نانه‌ت قومارچی و عه‌ره‌قفرۆشه‌کانی ئه‌م دنیایه‌یشی کردووه‌ته دوو که‌رته‌وه.
ئه‌م دوو ئایدیۆلۆژیایه و ئه‌و دوو پارتییه‌ی خودانیان، دوو سه‌ری یه‌ک له‌شی مرۆڤێکی سیامیدن، ئه‌ویش کورده،
که له‌وه‌ده‌چێت تا هه‌یه گه‌ره‌که به ئازاری هه‌ڵگرتنیانه‌وه بتلێته‌وه.
2/11/2003
No comments:
Post a Comment