پێته‌خت
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
جه‌لال
تاڵه‌بانی، که ئێستا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی عیراقه، قسه‌یه‌ک یا گوته‌یه‌ک،
که ئه‌وڕۆ ده‌یڵێت، سبه‌ینێ له بیری ده‌چێته‌وه چی گوتووه. ئه‌وه‌ی، جه‌لال تاڵه‌بانی
نه‌ناسێت، پێیوایه ئه‌و له‌بیرکردنه، پێوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه، به گوێره‌ی
ئه‌و تیۆرییه‌ی، که پێیوایه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ره‌و پیری چوو، ئیدی بیرگه و یاده‌کانی
کاڵ ده‌بنه‌وه و باش نایه‌نه‌وه بیری، لێ ئه‌و تیۆرییه، جه‌لال تاڵه‌بانی ناگرێته‌وه!.
جه‌لال تاڵه‌بانی به هه‌رزه‌کاری و گه‌نجییش، هه‌ر وا بووه و که‌مجاران خاوه‌نی
قسه‌ی خۆی بووه!. تاڵه‌بانی بۆ خۆی و هه‌وادار و ده‌روێش و موریده‌کانیشی، هه‌میشه
پێیانوابووه، که سیاسه‌ت، وه‌ها ده‌کرێت و سیاسیی لێزانیش، ده‌بێ وابێت و ئه‌وه‌ی
تاڵه‌بانی ده‌یڵێ و ده‌یکات، زیره‌کی و وردبینییه!. له‌م ماوه‌یه‌دا، جه‌لال تاڵه‌بانی،
له گوته‌یه‌کیدا بۆ کۆمه‌ڵه‌میوانێکی که‌رکووکیی، گوتبووی، که که‌رکووک پێته‌ختی
کوردستان نییه و هه‌ولێر پێته‌ختی کوردستانه. تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی له‌بیر خۆی
بردبووه، که زۆر له‌مێژ نییه، ئه‌و بۆ خۆی و حیزبه‌که‌یشی، قایل‌بوونی خۆیان، له
سه‌ر ئه‌و پرۆژه فیدرالییه‌ی، پارتیی دیموکراتیی کوردستان، که پرۆژه‌یه‌که بۆ فیدرالیی
باشووری کوردستان(کوردستانی عیراق)، ده‌ربڕیوه. ئه‌و پرۆژه‌یه، که زووتر پارتیی
بڵاوی کرده‌وه، له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا، تا ڕاده‌یه‌ک، به‌شێک له خواسته‌کانی خه‌ڵکی
کوردی باشووری کوردستان، دابین ده‌کات، لێ ئه‌وه‌ی تێیدا هاتووه، ته‌واوی
خواست و ویستی گه‌لی کورد ناهێنێته دی. ئه‌و پرۆژه‌یه، دواتر، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستانیش، له‌گه‌ڵ پارتییدا، که هه‌ردوو لایان، دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن و باشووری
کوردستانیان له نێوان خۆیاندا به‌ش کردووه، له سه‌ری پێکهاتن، که به هه‌موو خاڵ
و به‌نده‌کانییه‌وه و بێ هیچ که‌موکووڕییه‌ک په‌سه‌ند بکرێت. ئه‌وه‌ی له به‌ندی(خاڵی)
پێنجه‌می، به‌شی یه‌که‌می ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا، هاتووه، ده‌ڵێت: "که‌رکووک ده‌بێته
پێته‌ختی هه‌ریمی کوردستانی فیدرالی". من هیچ گومانێکم له‌وه‌دا نییه، که
جه‌لال تاڵه‌بانی و ته‌واوی ڕاوێژکاران و سه‌رانی حیزبه‌که‌یشی، ئه‌و پرۆژه‌یان به
وردی خوێندووه‌ته‌وه و پاش تاوتوێ و لێکۆڵینه‌وه و ده‌مه‌ته‌قه و...بڕیاریان له
سه‌ر په‌سه‌ندکردنی داوه. ئه‌گه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانییش بۆ خۆی، بڕیاری په‌سه‌ندکردنی
نه‌دابایه، هه‌رگیز هیچ هێزێک له نێو یه‌کیه‌تیی نیشتمانیدا، نه‌یده‌توانیی په‌سه‌ندی
بکات. که‌واته، ئه‌گه‌ر که‌رکووک نابێته پێته‌ختی کوردستان، وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی
ده‌ێڵێت، ئه‌وا جه‌لال تاڵه‌بانی دژی په‌سه‌ندکردن و قایل‌بوونی خۆی له سه‌ر ئه‌و
پرۆژه‌ی فیدرالییه، ده‌وه‌ستێته‌وه، واته: به پێچه‌وانه‌ی کرداری مۆرکردنی
ئه‌و پرۆژه‌یه، گوتار و ڕه‌وتار ده‌کات. ئه‌وه که‌رکووک، ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی، هه‌ولێر
به پێته‌ختی باشووری کوردستان ده‌زانێت، ده‌ی سلێمانی چییه و بۆ شتێکی لێیه
ناوی حوکوومه‌تی له خۆ ناوه و بووه‌ته پێته‌ختی ئه‌و و حیزبه‌که‌یشی؟ ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی، هه‌ولێر به پێته‌ختی باشووری کوردستان
ده‌زانێت، ده‌بوو هه‌رچی زووتره، جاڕیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و به ناو
"حوکوومه‌ته‌ی سلێمانی" دابا و
بڕێک له ده‌رده‌سه‌ریی خه‌ڵکی کوردی که‌م کردبایه‌وه. جه‌لال تاڵه‌بانی،
هێنده عیراقییانه ده‌گوتارێ و ده‌ڕه‌وتارێ، هیچ به دووری نازانم، ئه‌گه‌ر کوردێک
ڕێگه‌ی بکه‌وێته به‌غدا و کارێکی پێ بکه‌وێت، به تایبه‌ت له‌م مانگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی
خۆیدا، پێی بڵێت: کاکه ئێره به‌غدایه و منیش سه‌رۆکی عیراقم، به عه‌ره‌بی قسه‌م
له‌گه‌ڵ بکه!
6-11-2003
No comments:
Post a Comment