خۆسووککردن
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
فیلمێکی
کوردی- تورکییه، نووسین و سیناریۆ
و ڕێژی و مۆنتاژ و ته‌واوی کاره‌کان: میتی تورکیا و به‌ره‌ی تورکمانی عیراق و یه‌کیه‌تیی
نیشتمانیی کوردستان.
ئه‌کته‌ره
سه‌ره‌کییه‌کان و قاره‌مانانی فیلمه‌که: جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌نعان قه‌سساب، کابرایه‌کی
سه‌ر به میتی تورکیا.
ئه‌کته‌ره
لاوه‌کییه‌کان: پارێزگاری هه‌ولێری یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمه‌ڵه چه‌کدارێکی
کورد و تورکمان.
کات:
ساڵی 2001.
شوێن:
باشووری کوردستان، ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی کۆیه.
درێژی
فیلمه‌که: نێزیکه‌ی پازده خوله‌ک.
ده‌شتاییه‌کی
ڕه‌قه‌ن و به‌ژه و چه‌ند چه‌کدارێکی لێ ڕاوه‌ستاون. هه‌ندێک له چه‌کداره‌کان جلی
کوردی‌یان له‌به‌ردایه و هه‌ندێکیشیان پانتۆڵ و کراس."سه‌نعان قه‌سساب"ی
سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌یش، ڕاوه‌ستاون بۆ پێشوازی که‌سێک یا
که‌سانێک و چاوه‌نۆڕی دابه‌زین و نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێکن، که پێده‌چێت هه‌لیکۆپته‌ری
له‌شکریی تورکی بێت. هه‌لیکۆپته‌ر به ئاسمانه‌وه‌یه و به هاڕه‌هاڕ په‌یدا ده‌بێت.
هه‌لیکۆپته‌ر ده‌نیشێته‌وه و خولانه‌وه‌ی به هێزی په‌روانه‌که‌ی، ده‌بێته هۆی
با و تۆزێکی زۆر به‌هێز. چه‌ند که‌سێک له هه‌لیکۆپته‌ره‌که دێنه خوارێ. یه‌کێک
له‌و که‌سانه، جلی سیڤیل(مه‌ده‌نی)ی له‌به‌ردایه، و پێده‌چێت کارمه‌ندێکی گه‌وره‌ی
تورکی بێت. ئیدی کارمه‌ندی "میت"، ده‌سگای سێخوڕی و هه‌واڵگری تورکییه یا
کارمه‌ندی له‌شکریی تورکییه، ئه‌وه ڕوون نابێته‌وه و مه‌گه‌ر خوا و قاره‌مانانی
فیلمه‌که بیزانن. ئه‌و پیاوه پانتۆڵێکی بۆر و چاکه‌تێکی شینی له‌به‌ردایه و ملپێچیشی
له مله. که داده‌به‌زێت، هه‌ردوو ده‌سته‌کانی ده‌خاته سه‌ر سه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌وای به‌هێزی سووڕانه‌وه‌ی په‌روانه‌ی هه‌لیکۆپته‌ره‌که، پرچه ته‌نک و نێوه‌ڕووتاوه‌که‌ی،
نه‌شێوێنێت و تێکنه‌دات. سه‌نعان قه‌سساب و
خه‌ڵکانێک، که له‌وێ چاوه‌ڕوانن، ده‌چنه پیری ئه‌و کابرایه‌وه و ئه‌ویش
به‌ره‌و ڕووی ئه‌وان دێت. پێشوازیکه‌ران و کابرا ده‌گه‌نه یه‌کدی و یه‌کتر له
ئامێز ده‌گرن و ده‌ستی یه‌کدی ده‌گوشن و ماچ و مۆچی یه‌کدی ده‌که‌ن و هه‌موو وێکڕا،
ڕووده‌که‌نه خانوویه‌کی بۆری له بلۆک و چیمه‌نتۆ دروستکراو. ده‌چنه ژوورێکی درێژکۆڵه‌ی
ئاساییه‌وه، که چه‌ند کورسی و ئه‌سکه‌میلێکی لێیه و جێی دانیشتنی پازده بیست که‌سێکی
تێدا ده‌بێته‌وه و له‌وێ داده‌نیشن. به‌وه‌ی که وێنه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له
ژووره‌که‌دا هه‌ڵواسراوه، پێده‌چێت ئه‌و خانووه، باره‌گایه‌ک یا بنکه‌یه‌کی یه‌کیه‌تیی
نیشتمانیی کوردستان بێت. دوای به‌خێرهێنانی میوانه تورکه‌که، له نێوان خۆیاندا
ده‌که‌ونه گفتوگۆ و به‌وه‌دا، که سه‌نعان قه‌سساب و کابرای تورکه، پرسیار له چه‌ند
کوردێکی دانیشتووی کۆڕه‌که ده‌که‌ن، ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌مووان چاوه‌نۆڕی هاتنی
جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌که‌ن. کورده‌کان له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی کابرای تورکه‌ی میوان
و سه‌نعان قه‌سسابدا، له‌مه‌ڕ نه‌گه‌یشتنی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه ده‌ڵێن، که ئه‌و،
واته: تاڵه‌بانی، بڕێک دواده‌که‌وێت و هاکه‌زانیتان په‌یدا بوو. پاش ماوه‌یه‌کی که‌م،
جه‌لال تاڵه‌بانی، په‌یدا ده‌بێت و خۆی وه‌ژووردا ده‌کات. ئه‌ویش، سه‌نعان قه‌سساب
و کابرای تورک و هه‌ندێکی دیکه‌یش له‌وانه‌ی نێو ژووره‌که، له باوه‌ش ده‌گرێت و
ماچ و مۆچیان له‌گه‌ڵدا ده‌گۆڕێته‌وه و زۆر به گه‌رمی به‌خێریان ده‌هێنێت و
پاشان داده‌نیشێت و هه‌مووان داده‌نیشن. جه‌لال تاڵه‌بانی، له سه‌ر کورسییه‌ک له
نێوان، کابرای تورک و سه‌نعان قه‌سسابدا، داده‌نیشێت. تاڵه‌بانی کراسێک و پانتۆڵێکی
له‌به‌ردایه و کراسه‌که‌ی به سه‌ر پانتۆڵه‌که‌دا شۆڕ کردووه‌ته‌وه، بۆیه ورگه‌زله‌که‌ی
به قه‌واره‌ی سروشتیی خۆی، ده‌رناکه‌وێت. تاڵه‌بانی ته‌سبێحێکی درێژی به ده‌سته‌وه‌یه
و خێراخێرا ده‌نکه‌کانی به شوێن یه‌کدیدا ده‌جووڵێنێته‌وه و ته‌قه‌یان لێ هه‌ڵده‌ستێنێت.
میوانه تورکه‌که و سه‌نعان قه‌سساب، پێیان سه‌یره، که تاڵه‌بانی، به‌و کراس و
پانتۆڵه‌وه هاتووه و قات و جلی پۆشته و ڕه‌سمیی له‌به‌ردا نییه و پرسیاری ئه‌وه
له نێوانیاندا دێته ئاراوه. ئیدی له‌و باسی جله‌وه، کابرای تورک و سه‌نعان قه‌سساب
و تاڵه‌بانی دێنه سه‌ر باسی ئاووهه‌وا و گه‌رما و فێنکی و ئه‌وانه. تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ
کابرای تورک و سه‌نعان قه‌سسابدا، به کوردی
قسان ده‌کات و کابرای تورکیش به تورکی و سه‌نعان قه‌سسابیش به هه‌ردووکیان. وه‌رگێڕێک
قسه‌کانیان ده‌گۆڕێته کوردی و تورکی. پاشان باسی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌که‌ن و تاڵه‌بانی
باسی ئه‌وه ده‌کات، که له سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌که‌ی ئه‌ودا، چه‌ندین هه‌ولێری
هه‌ن و نموونه‌ی: عه‌دنان موفتی، سه‌عدی پیره، کۆسره‌ت و ئه‌رسه‌لان باییز و...ئه‌وانه
ده‌هێنێته‌وه. دواتر باسی ئه‌وه ده‌که‌ن، که بۆ به سلێمانی ده‌گوترێ شار و سه‌نعان
قه‌سساب، به تورکی، بۆ میوانه تورکه‌که‌ی ڕوون ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ، که ئه‌وه
هه‌ر له سه‌رده‌می عوسمانیاندا وا نێونراوه و هه‌مان ڕسته، یه‌ک دووجاران ده‌ڵێته‌وه
و باسی ئه‌وه ده‌کات، که جاران خه‌ڵکی سلێمانی له هه‌رکوێیه‌ک بووایه‌ن و که
بگه‌ڕابانه‌وه بۆ سلێمانی ده‌یانگوت: "ده‌چمه‌وه شار" یا "ده‌چینه‌وه
شار" و ئه‌و وشه‌یه به کوردی دووپات ده‌کاته‌وه و باسی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت، که
خه‌ڵکی سلێمانی به هه‌ولێر ناڵێن شار و هه‌ولێر به گوندێکی گه‌وره داده‌نێن. تاڵه‌بانییش
پێده‌که‌نێت و گه‌لێک که‌یفساز دیار ده‌بێت. پاش که‌مێک، هه‌موو هه‌ڵده‌ستنه سه‌ر
پێ و ژووره‌که جێده‌هێڵن و ده‌چنه ده‌رێ و به‌ره‌و ئۆتۆمبیله‌کانیان ده‌چن. که سه‌نعان
قه‌سساب به‌ره‌و ماشێنه‌که‌ی ده‌چێت، تاڵه‌بانی بانگ ده‌کاته چه‌کدار و زه‌لامه‌کانی
خۆی و ده‌ڵێت: "ده‌رکه‌ی بۆ بکه‌نه‌وه!". ئه‌وجا سواری ئۆتۆمبیل ده‌بن
و ده‌چنه ده‌شتاییه‌ک، که هێنده له‌وێوه دوور نییه و له‌وێ داده‌به‌زن. جه‌لال
تاڵه‌بانی و سه‌نعان قه‌سساب، خێراخێرا له‌یه‌ک نێزیک ده‌بنه‌وه و باوه‌ش به‌یه‌کدیدا
ده‌که‌ن و به ده‌نگی به‌رز پێده‌که‌نن و به‌رده‌وامیش ده‌ستی ڕاستیان، له نێو ده‌ستی
یه‌کدیدایه . ئه‌وجا باسی ئه‌و زه‌وییه‌ی له سه‌ری ڕاوه‌ستاون، دێته گۆڕێ و تاڵه‌بانی
و سه‌نعان قه‌سساب، هه‌مدیس ئامێز بۆ یه‌کدی ده‌که‌نه‌وه و توند خۆ به‌کدییه‌وه
ده‌نووسێنن و له‌و کاته‌دا، تاڵه‌بانی خۆی نه‌وی ده‌کات و شۆڕده‌بێته‌وه و به سه‌ر
ده‌ستی سه‌نعان قه‌سسابدا داده‌چه‌مێته‌وه و ده‌ستی قه‌سساب ماچ ده‌کات و ئه‌وجا
به‌ده‌م پێکه‌نین و قاقاوه و به له‌ئامێزگرتنه‌وه‌ی سه‌نعان قه‌سسابه‌وه، قیت ده‌بێته‌وه
و سه‌نعان قه‌سسابیش به تورکی به کامیرابه‌ده‌سته‌کان و وێنه‌گران ده‌ڵێت: "ده‌ی
وێنه‌مان بگرن!". جه‌لال تاڵه‌بانییش، وه‌ک ڕوونکردنه‌وه و خستنه‌سه‌رێکی قسه‌که‌ی
سه‌نعان قه‌سساب، ده‌ڵێ: "پێشانی کاک مه‌سعوودی بده‌ن، با ئێسکم هێنده‌ی دی له‌کنی
سووکتر بێت! با ئێسکمان سووکتر بێ له‌وێ!". ئه‌وجا تاڵه‌بانی، که ده‌ستی ڕاستی
له نێو ده‌ستی سه‌نعان قه‌سسابدایه، قامکه‌کانی ده‌سته‌که‌ی دیکه‌ی، ده‌ستی چه‌پی،
ڕێک وه‌ک جامبازێک، ده‌جووڵێنێته‌وه و له‌پی ده‌کاته‌وه، وه‌ک چۆن مرۆڤ، داوای
پاره له که‌سێک ده‌کات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، که ده‌ست به باخه‌ڵدا بکات
و به سه‌نعان قه‌سساب ده‌ڵێت: "ده‌ی بێنه، جا بڵێ کوردستانی فرۆشت!". ئه‌وجا
هه‌ردوو، تاڵه‌بانی و سه‌نعان قه‌سساب، که ئامێزی یه‌کدی و ده‌ستی یه‌کدی به‌رناده‌ن،
وه‌ک نیشانه و ئاماژه‌یه‌ک، که ئه‌و خاکه یا ئه‌و شوێنه یا ئه‌و وڵاته، که له
سه‌ری ڕاوه‌ستاون و لاقیان له سه‌ریه‌تی، هه‌ردوو تێیدا هاوبه‌شن و هی هه‌ردوو لایانه،
هه‌ردووکیان لاقی ڕاستیان، ده‌خه‌نه ته‌نیشت یه‌کدی و پێی ڕاستیان، چه‌پوڕاست به
ته‌نیشت یه‌کدییه‌وه داده‌نێن. پاشان باسی ئه‌وه دێته ئاراوه، که ئه‌وان(تورکمانه‌کان)
چه‌ندیان ده‌وێت! تاڵه‌بانی ئاماژه به‌و زه‌وییه ده‌کات و ده‌ڵێت: "ئه‌وه
هه‌زار دانه‌یه، چوارسه‌دی ده‌ده‌ین به ئێوه". مه‌به‌ستی تاڵه‌بانی، له هه‌زار
دانه، ئه‌وه‌یه، که ئه‌و زه‌وییه هه‌زار پارچه جێ خانووه و چوارسه‌د له‌و هه‌زاره
ده‌داته تورکمانه‌کان. تاڵه‌بانی جارێکی دیکه ده‌ڵێت: "چوارسه‌د ده‌ده‌ین به‌و
برایانه". ئه‌وجا کابرای تورک ده‌ڵێت:"من ده‌مه‌وێت ئه‌و کاره زوو ته‌واو
بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ تاپۆی ئه‌و زه‌وییانه له‌گه‌ڵ خۆمدا ببه‌مه‌وه".
پاشتر باسی ئه‌و زه‌وییه ده‌که‌ن، که په‌نجا دۆنمه. دواتر باس له‌وه ده‌کرێت، که
ئه‌و چوارسه‌د ماڵه تورکه بهێنرێن و له سه‌ر ئه‌و عه‌رده‌ی، که بۆیان داده‌نرێت،
چادریان بۆ هه‌ڵده‌ن و له‌وێ به شێوه‌یه‌کی کاتیی نیشته‌جێ بکرێن تا خانوویان بۆ
ده‌کرێن. ئه‌وجا تاڵه‌بانی وه‌ک پێشاندانی کۆمه‌ک و هاریکارییه‌کی زیاتر و چوونه‌پێشه‌وه‌یه‌کی
چاوتێرانه‌تر بۆ سه‌نعان قه‌سساب و تورکمانه‌کان ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌موو شت بۆ
ئه‌و برایانه فه‌راهه‌م ده‌که‌ین، ئاو، کاره‌با، هه‌موو شتێکی دیکه". کابرای
میوان، واته: تورکه‌که، به‌و خزمه‌ت و چاوتێرییه‌ی، تاڵه‌بانی قایل ده‌بێت. کابرای
تورک، ئه‌ندازیار و شاره‌زای خۆیانی له‌گه‌ڵه و بۆ دروستکردنی خانووه‌کان و به ئه‌نجامگه‌یاندنی
پرۆژه‌ی نیشته‌جێکردنه‌که، پرسێک به‌و ده‌کات و ئه‌ویش وه‌ک نیشانه‌ی قایل‌بوون، سه‌ری
بۆ ده‌له‌قێنێت و ئیدی بڕیار ده‌ده‌ن، که هه‌موو کاره‌کان، بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان،
واته: تورکه‌کان ئه‌نجامی بده‌ن. له‌و ساتانه‌دا، سه‌نعان قه‌سساب و تاڵه‌بانی، خێراخێرا
داوای وێنه‌گرتن ده‌که‌ن و ده‌شڵێن:"ئێمه بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه!". تاڵه‌بانی
و قه‌سساب، خۆشخۆش باوه‌ش به‌یه‌کدا ده‌که‌ن. دواتر خه‌ڵکه‌که وه‌ڕێ ده‌که‌ون و کامیراکه‌ش
ده‌گوێزێته‌وه سه‌ر دیواری خانوویه‌ک، چه‌ند چه‌کدارێک له به‌رده‌میدان و له سه‌ره‌وه‌ی
خانووه‌که‌ش ئاڵایه‌کی شین ده‌شه‌کێته‌وه، که مانگ و ئه‌ستێره‌یه‌کی تێدایه، له
سه‌ر دیواری خانووه‌که‌ش به عه‌ره‌بی نووسراوه:"مکتب علاقات الجبهة الترکمانیة
في کویسنجق"، واته: نووسینگه‌ی پێوه‌نده‌کانی به‌ره‌ی تورکمانی له کۆیسنجه‌ق.
کامیراکه ده‌چێته ژووری ئه‌و خانووه‌وه و چه‌ند تورکمانێک له‌وێ دانیشتوون و
داده‌نیشن و هه‌موو بسکه‌ی سمێڵیان دێت.
تاکه تێبینییه‌ک، که ده‌کرێت له‌مه‌ڕ ئه‌و فیلمه‌وه بگوترێت، ئه‌وه‌یه،
واپێده‌چێت ته‌واوی ئه‌و فیلمه به کامیرایه‌کی شاراوه و بێ پێزانینی جه‌لال تاڵه‌بانی
و حیزبه‌که‌ی گیرابێت و تورکه‌کان، یا تورکمانه‌کان(که
هه‌ردوویان هه‌ر یه‌کن)، یا ده‌سگا سێخوڕییه‌کانیان، هه‌ر به مه‌به‌ستی به‌ماڵکردنی
ئه‌و زه‌وی به‌شینه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به سه‌ر تورکماناندا و هه‌ڵگرتنی ئه‌و فیلمه
وه‌ک دۆکیۆمێنتێک، بۆ پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و سه‌لماندنی ئه‌و خۆسووککردنه‌ی
وی کرابێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنێک:
فیلمی "خۆسووککردن"، به‌شێکی گچکه‌یه
له فیلمێکی گه‌لێک دووروودرێژ. بنه‌مای هزری و ئایدیۆلۆژی ئه‌م فیلمه، له دید و
فه‌لسه‌فه‌ی "جه‌لالیزم"ه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ته‌واوی ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ش(کورده‌کانیان)،
که ڕۆڵ له‌م فیلمه‌دا ده‌لیزن، ئیدی چ ڕۆڵی سه‌ره‌کی بێت یا لاوه‌کی، خه‌ڵکانێکی
"جه‌لالیست"ن. یه‌که‌م به‌شی ئه‌م فیلمه، له ساڵی 1964دا، ساز کرا و ئیدی
به‌ردوام و تا ئێستا، وا ده‌گاته سی‌ونۆ ساڵێک، ئه‌م فیلمه درێژه‌ی هه‌یه و به‌شی
نوێی ده‌خرێته سه‌ر و ئه‌کته‌ری نوێی تێدا به‌شدار ده‌بن و ڕووداوی کت‌وپڕ و سه‌رسووڕهێنه‌ری
دیکه ده‌گرێته خۆ. که به‌شی یه‌که‌می ئه‌م فیلمه ساز کرا، سیناریۆ و کاری ڕێژی
و کاره هه‌ره‌سه‌ره‌کییه‌کانی دیکه‌ی، هونه‌رمه‌ندی مه‌زن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، وه‌ئه‌ستۆی
خۆی گرتبوو. ڕۆڵه هه‌ره‌سه‌ره‌کییه‌کان و قاره‌مانانی فیلمه‌که ئه‌وده‌م، ئیبراهیم
ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی، ده‌یانلست. هه‌رچه‌نده ئه‌و دووانه چالاکترین ئه‌کته‌ر
و قاره‌مان بوون، لێ تاکه ئه‌کته‌ر نه‌بوون، به‌ڵکه کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ری چالاکی دیکه‌یشیان
له‌گه‌ڵدا بوون، مانه‌ندی: عومه‌ر ده‌بابه، عه‌لی عه‌سکه‌ری، حیلمی عه‌لی شه‌ریف،
مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل(مه‌لا ماتۆر)، عه‌بدوڕڕه‌حمان زه‌بیحی و....ئه‌م ده‌سته‌یه،
ئه‌م ئه‌کته‌ره چالاکانه، به پاره و پووڵی ساواکی ئێران و ڕێژیمه نه‌ته‌وه‌ییه
عه‌ره‌بییه شۆڤینیسته‌که‌ی به‌غدا و دنه‌دانی نه‌یارانی کورد و سه‌رپه‌رشتی و
چاودێری و مامۆستایی و ڕێنوێنیی و ڕێبه‌ریه‌تیی هونه‌رپیشه‌ی مه‌زن، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،
به نۆبه‌ره‌ی "خۆسووککردن"ه‌وه، هاتنه مه‌یدانی هونه‌ره‌وه. ڕووداوه‌کانی
ئه‌و نۆبه‌ره‌یه و وێنه‌کانی، ته‌نێ له کوردستان ڕوویان نه‌داوه و نه‌گیراون، به‌ڵکه
به‌شێکیشیان له تاران و هه‌مه‌دان و به‌غدا، ئه‌نجام دراون. به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م
فیلمه، یه‌ک به دووی یه‌کدا هاتن و ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش، تا بڵێی له ته‌واوی ئه‌و کاره
هونه‌رییانه‌ی، که ئه‌نجامیان داوه، چالاک و لێزان بوونه و له‌و به‌شانه‌ی ئه‌م
فیلمه، که له نێوان ساڵانی 1966-1970دا چێ کراوه، ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م فیلمه،
گه‌یشتوونه‌ته ترۆپکی ڕۆڵلستنیان و ئه‌وپه‌ڕی هونه‌رکاریی خۆیان نواندووه. هه‌ر
له‌و ساڵانه‌شدا، ئیدی ئه‌ستێره‌ی هونه‌ریی تاڵه‌بانی، تا ده‌هات هه‌ڵده‌کشا و به‌ره‌به‌ره
"ئیبراهیم ئه‌حمه‌د"ی باوکی گیانیی و ڕێبه‌ر و فه‌یله‌سووفی ئه‌و ڕێبازه،
خۆی ده‌دایه که‌نار و تاڵه‌بانی بۆ خۆی، ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد و شوێنی
ئه‌و باوکه‌ی ده‌گرته‌وه. دیاره دوای ئه‌و
ساڵانه‌ش هیچ ڕه‌وش و بارێک، په‌کی کاره‌کانیانی نه‌خستووه و ڕێکوپێک کاری خۆیان ئه‌نجام داوه. ساڵ له دوای
ساڵ، هونه‌رمه‌ندی چالاکی دیکه، هاتوونه‌ته نێو ئه‌و تیمه هونه‌رییه‌وه و په‌یدابوون و لێزانیی و توانستی خۆیان نیشانداوه.
ساڵی 1983، جارێکی دی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه، گه‌یشتنه‌وه دوندی کاری هونه‌ری و به‌شێکی
یه‌کجار گرنگی دیکه‌ی ئه‌و فیلمه‌یان، له پشتاشان و قڕناقا چێ کرد. یه‌کێک له‌و ئه‌کته‌رانه‌ی،
که تا ڕاده‌یه‌ک له هه‌مووان زیاتر و لێزانانه‌تر، ڕۆڵی له‌به‌رچاوی لست، نه‌وشیروان
مسته‌فا بوو. ئه‌م ئه‌کته‌ره هه‌ر له 1964یشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته هونه‌رییه‌دا
بوو و شاگردی مامۆستایانی خۆسووککردن، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی بوو،
به‌ڵام ئه‌و ساڵانه ئه‌م، ڕۆڵی لاوه‌کی و له پاش پله‌ی ده‌یه‌م و دوازده‌یه‌م و
ئه‌وانه‌وه ده‌لست. ساڵانی 1994 تا 1997
و ئه‌وانه، ئه‌م ده‌سته هونه‌رییه به چالاکییه‌کی نوێوه هاتنه‌وه مه‌یدان و کاری
مه‌زنتریان له تۆپبارانی په‌رله‌مانی کوردستان و کوودێتای سه‌ربازیی له هه‌ولێر
و وه‌ده‌رنانی حیزبی هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردنی باشووری کوردستان بۆ دوو که‌رت،
ئه‌نجام دا. له‌و به‌شه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی فیلمی "خۆسووککردن"دا، ئه‌کته‌ری
نوێ و خوێنگه‌رم په‌یدابوون، که زۆر زرنگانه ئاگری جه‌نگی نێوخۆ و کوردکوشتنیان
خۆش ده‌کرد، هه‌ر بۆیه‌ش ڕۆڵی گه‌لێک چالاکیان وه‌رگرت. بۆ ئه‌و ماوه‌یه، ده‌کرێ نێوی
ئه‌کته‌رانی وه‌ک، جه‌بار فه‌رمان، کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، مه‌لا به‌ختیار، فه‌ره‌یدوون
عه‌بدولقادر، سه‌عدی پیره و ده‌یانی دیکه‌ش، بخرێنه نێو لیستی ئه‌کته‌ره چالاکه‌کانه‌وه.
ئه‌م به‌شه‌ی"خۆسووککردن"، که له سه‌ره‌وه باسمان کرد، له ساڵی 2001
دا، چێ کراوه. جه‌لال تاڵه‌بانی، ڕۆڵی قاره‌مان ده‌بێنێت. کاتێک، که به سه‌ر ده‌ستی سه‌نعان قه‌سسابی، سه‌رۆکی
به‌ره‌ی تورکمانی، تۆرانی، دژه‌کورد، که‌ونه‌به‌عسی، سیخوڕی ده‌سگا سیخوڕییه‌کانی
عیراق و ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ین و میتدا ده‌که‌وێت و ده‌یلێسێته‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی،
هێنده‌ی دنیایه‌ک مه‌زنیی ده‌داته لایه‌نه هونه‌رییه‌که‌ی، ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌و فیلمه.
ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌یکات، داهێنانه له بوار، و به‌خشینه به، ڕه‌وتی خۆسووککردن
و سووکایه‌تییبه‌خۆکردن و بیانیپه‌رستی و دژایه‌تی کورد و شۆخیکردن به خاکی کوردستان.
به‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و سنگده‌رپه‌ڕاندنه‌ی خۆی، که ده‌ڵێت: "پێشانی کاک
مه‌سعوودی بده‌ن، با ئێسکم سووکتر بێت له کنی!"، واته: وێنه‌کانی که له‌گه‌ڵ
سه‌نعان قه‌سسابدا ده‌یگرێت و ئه‌و پێکهاتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا و ده‌ستماچکردنی سه‌نعان
قه‌سساب، که تاڵه‌بانی شانازی پێوه ده‌کات، تاڵه‌بانی هێنده‌ی دی هونه‌رپیشه‌یی
و زیره‌کی و زرنگی و لێزانی خۆی، له بواری وڵاتفرۆشتن و بیانیپه‌رستی و دژ به گه‌ل
و نه‌ته‌وه و وڵاتی خۆ بوون و خزمه‌تی ده‌سگا سێخوڕییه‌کانی ئه‌ملا و ئه‌ولا و خۆسووککردن
و سووکایه‌تیکردن، به هه‌رچی به‌ها نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئه‌تککردنی گیانی
وڵاتپارێزی و کوردایه‌تی، ده‌نوێنێت و هێنده‌ی دی ئێسکی خۆی، نه‌ک ته‌نێ له کن مه‌سعوود
بارزانی، به‌ڵکه له کن هه‌موو کورد، سووکتر ده‌کات! ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌و فیلمه‌دا
ده‌یکات، واته: ده‌ستماچکردنی سه‌نعان قه‌سساب، جاری یه‌که‌می نییه، ئه‌مه دووه‌م
ماچی مێژوویی تاڵه‌بانییه، یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی ساڵی 1991ی بوو، که وه‌ک هه‌نگ، له
لامل و ڕوومه‌تی سه‌ددام حوسه‌ینی سه‌رۆکی نه‌ده‌بووه‌وه و وایده‌زانی شیله‌ی گوڵ
هه‌ڵده‌مژێت. ئه‌مانه دوو ماچن، که ده‌بوو و ده‌بێ هه‌میشه وه‌بیر خه‌ڵکی کورد
بهێنرێنه‌وه. که تاڵه‌بانی، پێی ده‌خاته ته‌نیشت پێی سه‌نعان قه‌سساب و وه‌ک موڵکدار
و هاوبه‌ش له خاکی کوردستاندا، نیشانی ده‌دات، پێیوایه ئه‌و بۆ خۆی خاوه‌نی خاکی
کوردستانه و ئه‌و خاکه‌ی به سه‌ر تورکمان و میت و به‌عسی و تۆرانیدا ده‌یبه‌شێته‌وه،
هی خۆیه‌تی و به میرات له باوک و باپیرییه‌وه بۆی به‌جێهێڵراوه و هیچ جۆره
ئازارێک و ختووکه‌یه‌ک، ویژدانی ناجووڵێنێت و ناهه‌ژێنێت. تاڵه‌بانی به‌و چاوتێرییه‌ی
له به‌شینه‌وه‌ی زه‌ویدا، هه‌ر ده‌ڵێی پیاوه‌تی به ئاوی حه‌مامه‌وه ده‌کات. تاڵه‌بانی
له‌و کرده‌وه‌یدا، وه‌ک زۆرینه‌ی کرده‌وه‌کانی دیکه‌ی، بیر له‌وه ناکاته‌وه، که
ئه‌و چوارسه‌د جێخانووه‌ی، ئه‌و ده‌یداته برایانی تورکمانی، ئه‌و برا تورکمانانه‌ی
ده‌یکه‌نه پزدان و گه‌رای هه‌زاران سیخوڕی میت و تۆرانی و نه‌یاری کورد، له کوێیش،
له ده‌شتی کۆیه، له جێگه‌یه‌کدا، که هه‌رگیز و به درێژایی مێژوو، یه‌ک ماڵه
تورکمانی تێدا نیشته‌جێ نه‌بووه. به‌و کاره تاڵه‌بانی، خاکی وڵاته‌که‌ی خۆی و زێدی
مرۆڤی کورد، گه‌مار و پیس ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ماچ و مۆچ و خۆله‌یه‌کهه‌ڵسوون
و یه‌کدی له ئامێزگرتنه‌ی، تاڵه‌بانی و قه‌سساب، له‌م ئه‌وروپایه پێشانی خه‌ڵک
بدرێن، ته‌نێ به یه‌ک شت باسیان ده‌که‌ن و یه‌ک ناویان لێ ده‌نێن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه،
که ئه‌و زه‌لامانه، بێ هیچ سێودوولێکردن و گومانێک، هاوجنسباز، نێرباز "هۆمۆسێکسوێل"ن.
له‌م جیهانه‌دا تاکه یه‌ک که‌سی دیکه پێ ده‌زانم، هێنده‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، حه‌ز
به‌و جۆره ڕامووسان و له‌ئامێزگرتن و خۆپێوه‌نووساندن و خۆله‌یه‌کهه‌ڵسوونه،
ساخته‌کارانه بکات و له‌وه‌ی به‌رانبه‌ری نه‌بێته‌وه و به یه‌ک ماچ و یه‌ک ده‌ستگوشین
و یه‌ک ئامێز قایل نه‌بێت و وه‌ک مێشی به خورما و دۆشاو و شه‌کره‌وه نووساو و چه‌سپی
دووقولو، هه‌رگیز لێ نه‌بێته‌وه، ئه‌ویش "یاسیر عه‌ره‌فات"ه. ته‌نێ ئه‌بوو
عه‌ممار(أبوعمار)، شان له شانی ئه‌بوو شه‌للال(أبوشلال[1]) ده‌دات
و ملانێی له‌ته‌کدا ده‌کات. پاش وردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌م به‌شه‌ی ئه‌م فیلمه و له
دیرۆکی سی‌ونۆ ساڵه‌ی ئه‌م فیلمه، دوای جه‌ڕدانی بیرگه و هۆشی خۆمان، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی
ده‌یگه‌ینێ، ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کورد، مرۆڤی ئاسایی کورد، هه‌ژار، نه‌دار، نه‌خوێندوو،
ژن، پیاو، زارۆک، پیر، خوێندوو،
سیاسه‌تکار و هه‌رچی چین و توێژ و ده‌سته و کۆمه‌ڵێکی کورد هه‌یه، له کوردستان
و له هه‌نده‌ران و له هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م جیهانه، بڕێک ڕاستگۆیانه و بوێرانه
و نیشتمانپه‌روه‌رانه، بنۆڕنه ئه‌زموونی ئه‌م فیلمه و ئه‌زموونی ئه‌کته‌ره‌کانی
و سرووش و هزرێک، ئه‌م فیلمه و ئه‌و هونه‌رکارانه، به گیان و میشکی مرۆڤی کوردی
ده‌به‌خشن و پرسیارگه‌لێک، ئه‌و فیلمه ده‌یورووژێنێت، زۆریان پێ سه‌یر ده‌بێت، زه‌لامێکی
مانه‌ندی تاڵه‌بانی، ببێته ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و خه‌ڵک شوێنی بکه‌وێت.
جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌گه‌ر له نێو هه‌ر خاک و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی ناکورددا
بووایه‌ت، ئێستا زۆر له مێژ بوو، به چه‌پڵه و هووها، شاربه‌ده‌ر کرابوو و کاتیی
به سه‌ر چووبوو و ئێکسپایه‌ر بووبوو.
13/11/2003
[1] ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی، جه‌لال تاڵه‌بانی له
سووریا بوو، له نێو عه‌ره‌ب و سووریاییه‌کاندا پێی ده‌گوترا، ئه‌بوو شه‌للال،
واته: باوکی شه‌للال. دیاره ئه‌و ناوه‌ی له‌وه‌وه هاتووه، که ئه‌و باوکی باڤێله
و باڤێلیش وه‌ک ده‌ڵێن گوایه به واتای تاڤگه‌ی کوردی و شه‌للال(شلال)ی عه‌ره‌بی
دێت، به‌ڵام له (هه‌نبانه‌بۆرینه)که‌ی مامۆستا هه‌ژاری موکریانیدا، بافڵ، نه‌ک
باڤێل، ده‌کاته: تاڤگه.
No comments:
Post a Comment