قسه‌ی دڵ
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له هه‌نده‌ک
قسه و باسیدا، نه‌وشیروان مسته‌فا، که که‌سی دووه‌می یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانه
و یه‌کێکه له هه‌ره جه‌لالییه کۆنه‌کانی کوردستان و هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی له‌دایکبوونی
جه‌لالیزمه‌وه، ئه‌و جه‌لالیستێکی تۆکمه و پڕباوه‌ڕ و یه‌کده‌نده بووه، ده‌ڵێت، که ئه‌وان و پارتیی
له سه‌ر یه‌کخستنه‌وه‌ی حوکوومه‌ت پێکنایه‌ن و پێیوایه ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی
جاران له ئارادا بوون، ئێستاکه گۆڕاون و یه‌کیه‌تیی هه‌رگیز، سه‌ر بۆ ئه‌وانه
دانانه‌وێنێت و بۆیان ناگه‌ڕێته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌و قسانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، زۆر
توند و ڕه‌شبینانه بێنه به‌رچاو، لێ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی، که نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یڵێت،
ڕاستی و ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که‌یه و ئه‌و ڕاشکاوانه، قسه‌ی دڵیی خۆی ده‌کات. نه‌وشیروان
مسته‌فا، که بڕێک که‌متر له نیوه‌ی یه‌ک کتێبی خۆی، بۆ دزێواندنی نێوی بارزانی و
بارزانیزم ته‌رخان کردووه و هه‌رچی تێز و دیتنێکی سیاسی ئه‌و هه‌یه، له دژی
بارزانی و پارتیی بووه و له نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆی زیاتر، دژی ماڵباتی بارزانی گوتووه و نووسیوه و به کردار و ڕه‌وتاریش، ئه‌وه‌ی نێو دڵ و هزری خۆی ئه‌نجام
داوه، که پێویستیشی کردبێت، به چه‌ک و فیشه‌ک، به‌رسڤی ماڵی بارزانی و بارزانیزمی
داوه‌ته‌وه. پیاوێک له‌و پایه و ئاسته‌دا بێت، چۆن قایل ده‌بێت به‌وه‌ی، که ئه‌و
نێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌ی، ئه‌و بۆ خۆی لێیه‌وه ده‌خوێنێت و تیۆریزانیه‌تی و وه‌ستای
بووه، له‌پڕ بچێته‌ئاو و خانه‌ی بچووکبوونه‌وه و نه‌مانه‌وه؟ دیاره هیچ زانستێکی ده‌سه‌ڵات، پشتگریی
تێزی ده‌ستبه‌رداربوون له ده‌سه‌ڵات ناکات، له جڤاکگه‌لێکی وه‌ک ئه‌وانه‌ی
ئێمه‌دا، که ئه‌گه‌ر هه‌موویش نه‌بێت، به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌رانیان، جیاوازییه‌کی
ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا نییه. ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌کیشیان هه‌بێت، ڕه‌نگه
ته‌نێ ئه‌وه بێت، که نه‌وشیروان مسته‌فا، بڕێک له‌وان ڕاشکاوانه‌تر قسان ده‌کات!.
ئه‌وه‌ی، که جێی داخ و نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه، ئه‌و سه‌رکردانه، به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ
و سوور به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه، گاڵته به نه‌ته‌وه‌ی کورد و خاکی کوردستان
ده‌که‌ن و هه‌ر ڕۆژه‌و بیانوویه‌ک بۆ یه‌کنه‌گرتنی
خۆیان ده‌دۆزنه‌وه. وه‌ها کارێک هیچ جۆره ئازایه‌تی و زیره‌کی و لێزانی و وردبینی
و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌کی تێدا نییه، به‌ڵکه ڕێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینانه‌وه‌یه.
ئازایه‌تی و زیره‌کی و لێزانی و وردبینی و نیشتمانپه‌روه‌ری له‌وه‌دایه، ئه‌وان(سه‌رانی
کورد)، ده‌ستی خۆیان ئاشکراکه‌ن و هه‌موو کاغه‌زه‌کانی خۆیان، بخه‌نه سه‌ر مێز و
پێشانی خه‌ڵکی کوردیان بده‌ن و هه‌رچیش له هزریاندایه ڕۆی که‌ن و به ئاشکرا
قسان بکه‌ن.
7/11/2003
No comments:
Post a Comment