ئۆردووگه‌ی ئه‌لتاش
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
په‌یامنێری
که‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لجه‌زیره، عه‌بدولعه‌زیم موحه‌ممه‌د(عبدالعظیم محمد)، ڕاپۆرتێکی
له ئۆردووگای ئه‌لتاش(الطاش)ی، ده‌ڤه‌ری ڕه‌مادی له عیراقه‌وه، ئاماده کردبوو
و شه‌وی 7/11/2003، له پرۆگرامێکدا به نێوی په‌یامنێرانی ئه‌لجه‌زیره"مراسلوا
الجزیرة"، له‌و که‌ناڵه‌وه، به ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه په‌خشکرایه‌وه. ئه‌و ڕاپۆرته،
به‌شێکی دیکه له کاره‌ساته‌کانی مرۆڤی کورد، پێشان ده‌دات. ئه‌و ئۆردووگایه، چه‌ندین
هه‌زار مرۆڤی کوردی تێدایه. پیر و ژن و زارۆک و لاو و پیاو و هه‌موو جۆره ته‌مه‌نێک.
زۆرێک له‌وانه، هه‌ر له نێو ئه‌و ئۆردووگایه‌دا هاتوونه‌ته دنیاوه و بێجگه له‌و
ئۆردووگایه، چ جێگه‌یه‌کی دیکه‌یان، به چاوانی خۆیان نه‌دیتووه. ئه‌وانه کوردی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن و له ساڵانی 1980وه، که ئیدی جه‌نگیی عیراق- ئێران به‌رپابوو،
به ناچاری زێدی خۆیان جێهێشتووه و هه‌ڵاتوون و له‌و ئۆردووگایه نیشته‌جێ کراون.
ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ین، بۆیه کاتی خۆی له‌وێی نیشته‌جێ کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی له کوردستان
نه‌بن و تێکه‌ڵی کورد نه‌بن و له‌و عه‌ره‌بستانه‌ش ورده‌ورده و به‌کاوه‌خۆ بتوێنه‌وه
و ببنه عه‌ره‌ب. ئه‌و ئۆردووگایه، بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه، جۆره زیندانێکه. ئه‌وان
هیچ جۆره ئازادی و مافێک، که ته‌واوی په‌نابه‌رانی جیهان، به گوێره‌ی جاڕیی گه‌ردوونیی
مافی مرۆڤ، و پێکهاتنی ژنێڤ له‌مه‌ڕ په‌نابه‌رانه‌وه، هه‌یانه، ئه‌وان نییانه.
بژێو و ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان، زۆر به سه‌ختی و شه‌که‌تبوونێکی بێ‌سنوور، دابین ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر تا مانگی ئه‌پریلی 2003، هیچ کارێک بۆ باشترکردنی ڕه‌وشی ئه‌و خه‌ڵکه، نه‌کرابێت
و نه‌توانرابێت، چ کۆمه‌کێکیان پێ بکرێت، ڕه‌نگه له‌به‌رچاوگرتنی باری عیراق و ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ددام حوسه‌ینی دیکتاتۆر، پاساوێک بێت بۆ نه‌کردنی وه‌ها کارێک، لێ له دوای ڕووخان
و داته‌پینی ڕێژیمی به‌عسه‌وه، هیچ جۆره پاساوێک، له ئارادا نامێنێت و هه‌رچیش
بگوترێت، هه‌ر ده‌که‌وێته خانه‌ی که‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسیارێتییه‌وه. ڕێبه‌ریه‌تیی
سیاسیی کوردی باشووری کوردستان، که خۆیان به نوێنه‌ری کورد ده‌زانن و ئه‌وڕۆیش له
ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌ندی عیراقدا به‌شدارن، ده‌بوو:
1. بڕێک
فراوانتر بیر بکه‌نه‌وه و کێشه‌ی هه‌موو کورد، له هه‌موو به‌شێکی کوردستان و له
هه‌نده‌ران و جیهاندا، به هی خۆیان بزانن و له‌و چوارچێوه ته‌سکه‌ی، ته‌نێ
باشووری کوردستان و عیراقییانه بیرکردنه‌وه‌یه، بڕێک خۆیان ڕزگار که‌ن.
2. وه‌ک
چۆن تا هه‌نووکه ڕێگه‌یان به مانه‌وه‌ی، ئه‌و هه‌موو عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندنانه‌ی که‌رکووک
و مووسڵ و خانه‌قین و..، داوه و نه‌یانوێراوه وه‌ده‌ریان نێن و هێشتا له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی
کوردستان ده‌ژین، ده‌کرا بڕێک بوێری بنوێنن و باسێکی ئه‌و ئۆدووگایه‌یان، وه‌ک به‌شێک
له تراژیدیای مرۆڤی کورد، له نێو نێوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و له‌گه‌ڵ دۆستانی ئه‌مه‌ریکاییانیاندا،
بهێنایه‌ته گۆڕێ.
3. سه‌ردانی
ئه‌و ئۆردووگایه‌یان کردبا و له نێزیکه‌وه گوێیان ڕادێرایه بۆ گێڕانه‌وه پڕئێش
و پڕده‌رده‌کانی ئه‌وان، و به ته‌واوی ده‌سگای
ڕاگه‌یاندن و میدیایه‌ک، که هه‌یانه، تیشکیان خستبایه‌ته سه‌ر خۆیان و کێشه‌که‌یان
و هه‌موو جیهانیان، له ناخۆشیی ڕه‌وشی ئه‌وان، ئاگادار بکردبایه‌وه و هه‌وڵێکیان
دابا، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه، بۆ باژێڕه‌کانی کوردستان، به تایبه‌ت ئه‌و
باژێڕانه‌ی، که کاریگه‌ریی عه‌ره‌باندنیان که‌وتووه‌ته سه‌ر، وه‌ک که‌رکووک،
مووسڵ، خانه‌قین، مه‌نده‌لی، خورماتوو و ناوچه‌کانی سه‌ر به‌و باژێڕانه. به‌و کاره‌ش
ته‌واوی خه‌ونه‌کانی به‌عس و ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ین، پووچه‌ڵ ده‌کرایه‌وه.
4. جه‌لال
تاڵه‌بانی، که پێیه‌کی له قه‌ڵاچوالان و به‌غدا، و پێیه‌که‌ی دیکه‌ی له تارانه،
و له‌گه‌ڵ ته‌واوی زله‌به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا داده‌نیشێت، و نێوانیشی
گه‌لێک خۆشه له‌گه‌ڵیاندا، و ده‌توانێت میانگه‌ریی له نێوان ئه‌وان و ئه‌مه‌ریکادا
بکات!، بۆ ناتوانێت لای دۆستانی ئێرانێی، باسی ئه‌و ئۆردووگایه بهێنێته گۆڕێ و هه‌وڵێک
بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان!.
به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و خه‌می خه‌ڵکانی ئه‌و ئۆردووگای
ئه‌لتاشه، خه‌می هه‌موو مرۆڤێکی کورده و به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌رکی ڕێبه‌ریه‌تیی سیاسیی ئه‌وڕۆی
کوردستانه. هه‌رچی زووتر، کێشه‌که‌یان چاره‌سه‌ر بکرێت، ڕه‌وتی گه‌یشتنی مرۆڤی کورد،
به ئامانجه‌کانی، هێنده خێراتر ده‌چێته پێش. ئه‌و پرسه و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیدا
و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بۆ وه‌ها کێشه‌یه‌ک، ده‌کرێ کوردانی هه‌ڵاتووی باکووری کوردستان و په‌نابه‌رانی
هه‌موو گۆشه‌یه‌کی کوردستان بگرێته‌وه.
8/11/2003
No comments:
Post a Comment