کوردستان بۆ کاسه‌لێسان به‌هه‌شته
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
کوردستان
وڵاتی کورد و هه‌ندێک گه‌لێ دیکه‌یه(تورکمان، کلدان، ئاشووری، ئه‌رمه‌ن، عه‌ره‌ب
و...) و کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌مه چه‌مکێکه هیچ کوردێک لاریی لێی نییه و
هه‌موو له سه‌ری کۆکن. له هه‌ر قوژبنێکی کوردستان قه‌واره‌یه‌ک یا بنکه‌یه‌ک
دروست بووبێت و دروست بێت، قه‌واره و بنکه‌یه‌که بۆ هه‌موو گه‌لی کوردستان. که
کۆماری کوردستان له مه‌هاباد دروست بوو، له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا،
په‌ناگه و بنکه و مه‌کۆ و جێژیانێک بوو بۆ هه‌زاران کوردی باشوور و باکوور و
ڕۆژاوای کوردستان. که شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌لی باشووری کوردستان به‌رپا بوو، بێشه
و په‌نا و بنکه‌یه‌ک بوو بۆ هه‌موو کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. که شۆڕشی
باکووری کوردستان ده‌ستپێکرا، بوو به مه‌کۆ و سه‌نگه‌رێک بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان. که ئه‌م قه‌واره نیمچه‌ده‌وڵه‌ت و نیمچه‌سه‌ربه‌خۆیه‌ی باشووری
کوردستان چێ کرا، ده‌بوو ببێته په‌ناگه و پاسار و داڵده‌یه‌ک بۆ ته‌واوی کوردی
هه‌موو کوردستان. جیاوازییه‌کی مه‌زنی نێوان کۆماری کوردستان له مه‌هاباد و شۆڕشی
گه‌لی باشووری کوردستان و شۆڕشی گه‌لی باکووری کوردستان و ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی
ئێستای باشووری کوردستان، له هه‌ژاری و نه‌داری ئه‌و سێیه‌ی پێشه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دارایی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی
ئێستای باشووری کوردستاندایه. زۆرینه‌ی خه‌ڵکانێکی، به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، که
ڕوویان ده‌کرده کۆماری کوردستان له مه‌هاباد و شۆڕشی باشووری کوردستان و شۆڕشی
باکووری کوردستان، خه‌ڵکانێکی بێته‌ماح و شۆڕشگێڕ و خاوێن و پێشمه‌رگه و ده‌ستپاک
و دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌ن پرۆژه بوون. زۆرینه‌ی خه‌ڵکانێکی، به‌شه‌کانی
دیکه‌ی کوردستان، دیاره نه‌ک هه‌موو، که ئه‌وڕۆ ڕوو ده‌که‌نه باشووری کوردستان،
خه‌ڵکانێکی خۆبه‌هونه‌رمه‌ندزان، خۆبه‌ڕۆشنبیرزان، خۆبه‌نووسه‌رزان، خۆبه‌سیاسییزان
و خۆبه‌پسپۆرزانن. به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌مانه له دڵسۆزی و شۆڕشگێڕی و خاوێنی و
نیشتمانپه‌روه‌رییان نییه، به‌ڵکه له چه‌وری و بژێوی و ته‌ڕی باشووری کوردستانه.
به‌شێکی زۆری ئه‌مانه هه‌رچی کون و قوژبنی سیخوڕخانه‌کانی وڵاتی داگیرکاری به‌شه
کوردستانه‌که‌ی لێیه‌وه هاتوون، تاقی کردووه‌ته‌وه و له هه‌زار ئاویان داوه و
قولیان ته‌ڕ نه‌بووه. ئه‌مانه ته‌ماح و قازانج و به‌رژه‌وه‌ند پاڵیی پێوه ناون
و پاڵیان پێوه ده‌نێ، بۆ ڕووکردنه باشووری کوردستان. ئه‌م جۆره خه‌ڵکانه، که
ده‌چنه باشووری کوردستان، له ده‌وری ده‌سه‌ڵات خڕ ده‌بنه‌وه و کار بۆ ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌ن و له سه‌ر خوانی ده‌سه‌ڵات ده‌له‌وه‌ڕێن. ئه‌مانه ده‌سه‌ڵات بانگهێشتنیان
ده‌کات و به‌خێویان ده‌کات. ده‌سه‌ڵات زۆرترین پاره، باشترین هوتێل، باشترین
خانوو، خۆشترین خۆراک، نوێترین ئۆتۆمبیل، هه‌موو خزمه‌تێک، هه‌رچی میدیای
کوردستانه، ده‌خاته به‌رده‌ستیان و بۆیان ڕۆ ده‌کات. ئه‌مانه ڕوو له ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌ن و به باڵای ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵده‌ڵێن و په‌سنی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن و پشت له
خه‌ڵک ده‌که‌ن. ئه‌مانه ئاگایان له خه‌ڵک نییه و بۆ ئه‌مان خه‌ڵک گرنگ نییه،
مادام بۆ خۆیان باش ده‌ژین و گیرفانپر و زگ و به‌رزگتێرن، ئیدی هیج شتێک بۆ ئه‌وان
گرنگ نییه و کوردستانیش بۆ وه‌ها خه‌ڵکانێک
به‌هه‌شته و بۆ هه‌ژارانیش سته‌مخانه!
له
کاتێکدا، که له کفری، که‌لار، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، زه‌ڕایه‌ن، سلێمانی
و...خه‌ڵک بۆ کاره‌با، ئاو، سووته‌مه‌نی، به‌نزین و داد، ڕێپێوان و خۆپێشاندانیان
ده‌کرد و هاواریان ده‌کرد و ده‌چوونه سه‌ر جاده و چه‌کدارانی ده‌سه‌ڵات به
گولله وه‌ڵامیان ده‌دانه‌وه، له کاتێکدا، که له تاسلووجه کارگه‌ران بۆ بڕێک
باشترکردنی گوزه‌رانیان و بڕێک زیادکردنی کرێیان هاواریان ده‌کرد و چه‌کدارانی کۆمپانیایه‌کی
پاسه‌وانیی کۆنه‌سیخوڕێکی به‌عس وه‌به‌ر گولله‌یان ده‌دان، له کاتێکدا، که ته‌واوی
باشووری کوردستان به ده‌ستی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و دزانی ده‌سه‌ڵاتدار و نه‌داری
و نه‌بوونی ئازادی و به‌ڵێنی درۆ و فریودانه‌وه ده‌ناڵێنێت، له وه‌ها کاتێکدا سه‌رۆکی
کوردستان، مه‌سعوود بارزانی، پێشوازیی له گوڵستان په‌روه‌ر و شڤان په‌روه‌ر ده‌کات!
سه‌رۆکی
کوردستان، له باره‌گای تایبه‌تی خۆی چاوی به هونه‌رمه‌ند گوڵستان په‌روه‌ر ده‌که‌وێت!
سه‌رۆکی
کوردستان، گوڵستان په‌روه‌ر و شڤان په‌روه‌ر ئاشت ده‌کاته‌وه!
گوڵستان
په‌روه‌ر و ده‌یانی وه‌ک وێ، که نێوی هونه‌ر‌مه‌ندیان له خۆ ناوه و هه‌رچی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی
کوردستانه له خزمه‌تیاندایه و شه‌و و ڕۆژ به ناهونه‌ر و نامووزیک و وێنه‌ی
ناپه‌سه‌ند مێشکی مرۆڤی کورد ده‌شڵه‌قێنن، ڕه‌نگه هه‌ر شتێکی دیکه بن، لێ هونه‌رمه‌ند
نین. گوڵستان، هه‌رچی گۆرانی و هونه‌رێکی هه‌یه‌تی، هه‌مووی گوتنه‌وه‌ی کۆنه‌گۆرانییه‌کانی
شڤانی کۆنه‌شوویه‌تی. گوڵستان و هاوجۆرانی وه‌ک گه‌لێک له‌و "نووسه‌ر" و
"سیاسی" و "پسپۆر" و "ڕۆشنبیر"انه‌ی داکۆکیکارانی
ده‌سه‌ڵات، له کۆمه‌ڵێک کاسه‌لێس و خۆگه‌هێن و شوێنکه‌وتووی پاره‌وپووڵ و بژوێن
زیاتر هیچی دیکه نین. ئه‌مانه به هه‌موو بایه‌ک شه‌ن ده‌که‌ن و هه‌میشه له
خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدان و هه‌میشه ئاماده‌ی خۆگۆڕین و هه‌ڵوێستگۆڕین و ڕاگۆڕینن. گوڵستان
و شڤان په‌روه‌ر سه‌رده‌مێکی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا بوون، ماڵی بارزانی و پارتییان
به "پاشڤه‌ڕو" و "خێڵه‌کی" و "فیۆداڵ"و...ده‌زانی.
وه‌نه‌بێ ته‌نێ ئه‌م په‌روه‌رانه بووبن و بن، که وه‌ها بیریان کردبێته‌وه و بیر
بکه‌نه‌وه، به‌ڵکه سه‌دان"هونه‌رمه‌ند" و "نووسه‌ر" و
"سیاسی" و "پسپۆر" و "ڕۆشنبیر" و "په‌روه‌ر"ی
دیکه‌یش، که ئێستاکه له سه‌ر خوانی سه‌رۆکی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی باشووری
کوردستان و له سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌داری باشووری کوردستان ده‌ژین و ده‌له‌وه‌ڕێن،
وه‌ها بیر ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مانه وه‌ک مێش و زه‌رده‌واڵه و مێرووله، به شیرینی
و چه‌وریی ده‌سه‌ڵاته‌وه نووساون، ده‌نا هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئێستاکه له خزمه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی کورددان، هه‌ر ئاوها خزمه‌تیان به ده‌سه‌ڵاتی ناکوردیش کردووه و ده‌شتوانن
بیکه‌ن.
نه‌ک
ئاشتکردنه‌وه‌ی گوڵستان و شڤان په‌روه‌ر، به‌ڵکه ئاشتکردنه‌وه‌ی هه‌ر دوو که‌سێک
یا چه‌ند که‌سێکی دیکه‌یش، نه‌ک هه‌ر کاری سه‌رۆکی کوردستان نییه، به‌ڵکه کێماسییه‌کیشه بۆ سه‌رۆکی
کوردستان. وه‌ها کارێک، کاری مه‌لای گوندێک یا کوێخای ئاواییه‌ک یا ڕدێنچه‌رمووی
خێڵێکه، نه‌ک سه‌رۆکی کوردستان. سه‌رۆکی کوردستان ده‌بوو سه‌رۆکی کوردستان بووایه
نه‌ک پێشوازیکار له زوڕناژه‌ن و سه‌ماکار و ئه‌لفبێی وه‌رزشزان و قه‌ڵه‌مفرۆشان و خه‌ڵکانێک،
که ده‌بوو پێشکه‌شکاری پرۆگرامیکی ته‌له‌ڤزیۆن یا کارگێڕێکی ڕادیۆ یا ته‌له‌ڤزیۆن
یا کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ یا ڕۆژنامه‌وانێک پێشوازی لێ کردبان. ئه‌وه
کاری ئه‌و جۆره که‌سانه‌یه، نه‌ک کاری سه‌رۆکی کوردستان. نه‌ک هه‌ر له ئه‌وروپا و وڵاتانی پێشکه‌وتووی
جیهاندا، به‌ڵکه له وڵاتانی چوارده‌وری کوردستانیش، هیچ سه‌رۆکێک پێشوازیی له‌و
جۆره خه‌ڵکانه ناکات. تۆ بنۆڕه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سیزه‌ر و ئاردۆگان و ئه‌سه‌د
و ئه‌لمالیکی و شای ئوردون و عه‌ره‌بستانی سعوودی و کووه‌یت و هه‌موو ئه‌وانی دیکه،
کێیان وه‌ها کارێک ده‌کات! مه‌سعوود بارزانی، سه‌ردانێکی وڵاتی چینی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
و نه‌یکرد، به بیانووی ئه‌وه‌ی، که سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته پێشوازی لێ نه‌ده‌کرد و
وه‌زیرێک دیاری کرابوو بۆ پێشوازیی لێکردنی و مادام وه‌زێر هاوتای ئه‌م(مه‌سعوود
بارزانی) نییه و وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتیک پێشوازیی لێ ناکرێت، بۆیه ئه‌و سه‌ردانه
ناکات. ده‌ی که‌سانێکی وه‌ک
گوڵستان و گوڵستانه‌کان که‌ی هاوتای سه‌رۆکی
کوردستانن !
له‌بری
ئاشتکردنه‌وه‌ی گوڵستان و شڤان و پێشوازی ده‌یان ناهونه‌رمه‌ند و ناڕۆشنبیر و
ناسیاسیی
به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌تیش باکووری کوردستان و باشووری
کوردستان:
سه‌رۆکی
کوردستان با چه‌ند ڕۆژێکی له چه‌ند ماڵێکی بێکاره‌بای وڵاته‌که‌ی خۆیدا به‌سه‌ر
بردبا!
سه‌رۆکی کوردستان با بۆ چه‌ند سه‌عاتیک له ڕیزی
وه‌رگرتنی به‌نزیندا ڕاوه‌ستابا!
سه‌رۆکی
کوردستان با سه‌ردانێکی پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانی سموود و گازبارانکراوه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه و کوڕکوژراوه فه‌یلییه‌کانی کردبا!
سه‌رۆکی
کوردستان با ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک جاریش بووایه سه‌ردانێکی که‌رکووک، خانه‌قین، مه‌نده‌لی،
به‌دره، حه‌مرین، مووسڵ، شه‌نگال و کفری و خورماتووی کردبا، ته‌نێ بۆ سه‌لماندنی
کوردستانیه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و وه‌ک نیشاندان و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌یه‌کی نه‌یارانی
کوردستانیه‌تی ئه‌و شوێنانه!
سه‌رۆکی
کوردستان با دژی گه‌نده‌ڵی و دز و سوودوه‌رگران له ده‌سه‌ڵات که‌وتبایه‌ته کار و
ئه‌وانه‌ی بنبڕ کردبا!
سه‌رۆکی
کوردستان با کۆنه‌جاش و ئه‌نفالچی و کۆنه‌به‌عسی و کۆنه‌ڕاوێژکار و کۆنه‌سیخوڕانی
ڕێژیمی به‌عسی له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی دوورخستبایه‌وه و دادگایی کردبان!
سه‌رۆکی
کوردستان با هێنده کزۆڵه و گوێڕایه‌ڵی ئه‌مه‌ریکا و عیراق و تورکیا و سووریا و
ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌ب نه‌بووایه!
سه‌رۆکی کوردستان با ڕێگه‌ی به پتر ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی
ناڕه‌وای ده‌وڵه‌مه‌ندان نه‌دابا!
سه‌رۆکی کوردستان با جیاوازیی چینایه‌تیی بڕێک
که‌متر کردبا‌وه و ئاوڕێکی له هه‌ژار و نه‌داران داباوه!
سه‌رۆکی
کوردستان با هێنده‌ی گوێ شل نه‌کردبا بۆ کاسه‌لێس و مشه‌خۆرانی سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگ،
که مه‌به‌ستیان له‌و په‌سن و شانته‌کاندنه ته‌نێ قازانج و به‌رژه‌وه‌ند و سوودی
تایبه‌تی خۆیانه!
سه‌رۆکی کوردستان با ده‌رگای دیوه‌خانه‌که‌ی بۆ
خه‌ڵکی سته‌مدیده و به‌شخوراو و نه‌دار و بێوه‌ژنی ئه‌نفال و دایکانی فه‌یلی و
منداڵانی گازباران و خه‌ڵکانی بێکه‌س و بێده‌ره‌تان و بێپشتوپه‌نا کردبا‌وه و گوێی
له‌وان گرتبا، نه‌ک له گوڵستان و گوڵستانه‌کانی دی، که له کۆمه‌ڵه مفتخۆر و
چلێسێک زیاتر هیچی تر نین!
سه‌رۆکی
کوردستان ده‌بوو له‌وه گه‌یشتبا، که به‌شیکی زۆری ئه‌م ماستاوچی و کاسه‌لێسانه
بۆ سوودی تایبه‌تیی خۆیان ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان به هه‌ڵه‌دا ده‌بن و ڕێگه‌ی
پێ وێڵ ده‌که‌ن!
شێخ موحه‌ممه‌دی
خالیسی کوڕی شێخی شاعیران، شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی، له نامه‌یه‌کیدا بۆ شێخ مه‌حموودی
حه‌فید، شای کوردستان ده‌ڵێ:
له
ڕۆژی وا پیاوێ چاتره بۆ تۆ له پێنجسه‌د که‌س
هه‌زاری
لیره‌یێ ناکا ده پاره و پوول و تارانی
هه‌موویان
دوژمنن، نه‌ک دۆستی تۆن ئه‌و گیپه‌خۆرانه
که
ئیمڕۆ تۆ وه‌لی نیعمه‌ت و ئاگای هه‌موویانی
هه‌موو
شێر و پڵنگن وه‌قتی نانخواردن له ئه‌ترافت
سمێڵبابر
و کفندڕ که‌لله‌خڕ، په‌رچه‌م مه‌ریوانی
دوعات
با بۆ بکه‌ن ئه‌مما به ته‌دبیریان نه‌که‌ی زینهار
مه‌لا
و ده‌روێش و سۆفی و شێخه‌کانی لوقمه باتمانی
........................................................................
له‌به‌ر
چاوت وه‌کو یه‌ک وایه بێ فه‌رقن له خزمه‌تتا
شه‌هێن
و حاجی له‌قله‌ق، شێر و ڕێوی، مورشید و جانی
له
کوێت دۆزینه‌وه ئه‌م کوێر و قۆڕانه‌ی له‌خوایاخی
چلۆنت
که‌وته خاتر مشکه‌کوێر و ورچی کوێستانی؟
که‌ر
و گا خه‌رجی بار و جووته، هێستر ماڵی کاروانه
ئه‌مانه
نابنه کوێخا و ڕه‌ئیس و میری دیوانی
به‌یارکێڵان
و گای له‌ڕ، پیر و کچخواستن، ژن و ته‌دبیر
سه‌گ
و جۆ، ئه‌سپ و ئێسقان، بۆق و سه‌ردار، جرج و ناوکانی
عه‌با
و که‌ر، فێس و ڕێوی، ورچ و شه‌پقه، مێزه‌ر و مه‌یموون
حه‌یا
و کوێر، شه‌رم و دۆم، قه‌حپه و وه‌فا، نامووس و سۆزانی؟
شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی بۆ شێخ عه‌لی
برای، که ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌مڕاستی تاڵه‌بانییان ده‌بێت ده‌نووسێت:
بێگانه هه‌موو ساحیبی
جاه و جه‌به‌رووتن
بێجاره برای شێخ عه‌لی
موفلیس و ڕووتن
ئه‌ی شێخ عه‌لی چاکه
وسووقت به برا بێ
باوه‌ڕ مه‌که به‌م خه‌ڵقه
که وه‌ک تووله له‌دووتن
قه‌ومێ که له عه‌هدی
پده‌رت حه‌ڵقه به گووش بوون
ته‌حقیقی بزانه به‌خودا
جومله عه‌دووتن
ڕه‌حمیان نییه ده‌رباره‌یی
توو خزم و ئه‌قاریب
موشفیقتره بێگانه له‌مانه
که عه‌مووتن
نادان و قوڕمساغ و نه‌زانن
که ئه‌مانه
گاهێ له سه‌ما، گاه له
سه‌یری مه‌له‌کووتن
ئه‌م ته‌کیه نۆشینانه، چ
ده‌روێش و چ سووفی
هه‌رچه‌نده به دڵ موشته‌غیلی
زیکر و قونووتن
وه‌ک حاجییێ مابه‌ینی سه‌فا
و مه‌روه به ته‌عجیل
بۆ لوقمه ئه‌مانیش به
مه‌سه‌ل یوونس و حووتن
ئه‌وه‌ی که شێخ خالیسی گوتوویه‌تی
و ئه‌وه‌ی شێخ ڕه‌زای مه‌زن گوتوویه‌تی، ئێستا و داهاتوویش ده‌خوات و ئه‌و گیپه‌خۆر
و لوقمه‌باتمانی و سمێڵبابڕ و قوڕمساغ و که‌لله‌خڕانه‌ی ئه‌وده‌می ده‌وری شێخی حه‌فید
و ده‌وری شێخ عه‌لی تاڵه‌بانی و ئه‌مانه‌ی
ده‌وری سه‌رۆکی ئێستای کوردستان، هه‌ر یه‌کن و چ جیاوازییه‌کیان له نێواندا نییه!
ساخته‌کار و مشه‌خۆر و مه‌راییکار و قۆڵبر، له هه‌موو سه‌رده‌میکدا هه‌ر یه‌ک
شتن!
25-8-2006