پایته‌خته‌که‌ی نێو دڵ
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له‌و پرۆژه‌قانوونه‌ی
فیدرالی، که هه‌ردوو زلحیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان په‌سه‌ندیان کرد و پێکه‌وه
مۆریان کرد و دایانه عیراقییه‌کان، که‌رکووک به پایته‌ختی کوردستان، نێو ده‌برێت.
ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ین ڕووخا و که‌رکووک ڕزگاری بوو، به‌ڵام هه‌ردوو
زلحیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان له‌وه‌ی، که که‌رکووک پایته‌ختی کوردستان بێت،
په‌شیمان بوونه‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکه نه که‌رکووک و نه ده‌ڤه‌ره‌کانی سه‌ر
به که‌رکووک (خورماتوو، کفری، که‌لار، چه‌مچه‌ماڵ) و نه خانه‌قین و مه‌نده‌لی و
شه‌نگال و ته‌نانه‌ت مه‌خمووری تا دوێنێی سه‌ر به هه‌ولێریشیان بۆ نه‌خرایه‌وه سه‌ر
هه‌رێمی کوردستان. ئێستا پاش ئه‌وه‌ی باشووری کوردستان کرایه‌وه به عیراق و پاش
ئه‌وه‌ی کوردی باشوور عیراقێنرانه‌وه، سه‌رانی کورد، وا به کاوه‌خۆ خه‌ریکن کورد
به‌وه قایل بکه‌ن، که به‌ڵێ که‌رکووک له نێو دڵی کورددایه و له نێو دڵدا پایته‌خته.
له گفتوگۆیه‌کیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی"Die Welt"[1]، مه‌سعوود بارزانی ده‌ڵێت:"که‌رکووک ته‌نیا
له دڵی ئێمه‌دا پایته‌ختی کوردستانه". ئه‌مه‌ی مه‌سعوود بارزانی ده‌یڵێت،
مراندن و ساردکردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی مرۆڤی کورده، چونکه ئه‌مه ڕێک وه‌ک {من رﺃﻯ منکم منکرا فلیغیره بیده ﻔﺈن لم یستطع فبلسانه ﻔﺈن لم یستطع فبقلبه وذلك ﺃﻀﻌﻑ الایمان}ه، واته: {ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئێوه خراپه‌یه‌کی
بینی، با به ده‌ستی خۆی بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با به زمانی بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر
نه‌یتوانی با دڵی بیگۆڕێت، ئه‌وه‌ش لاوازترین بڕوایه}. ئه‌گه‌ر که‌رکووک له دڵدا
پایته‌ختی کوردستان بێت، ئه‌وه لاوازترین و بێده‌سه‌ڵاترین و بێواتاترین هه‌سته
له‌هه‌مبه‌ر که‌رکووک. ئه‌وه کاڵکردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی که‌رکووک و سڕینه‌وه‌یه‌تی له
مێشک و هزر و بڕوای مرۆڤی کورددا. سه‌رانی کورد، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که قانوونی کاتیی
عیراقیان مۆر کرد و به‌ندی 58 یان قه‌بووڵ کرد و قایل بوون به‌وه‌ی سێ ئوستان(بێ که‌رکووک)
بتوانێت هه‌رێمێکی فیدرالی چێ بکات و کوردیان له ئه‌نجومه‌نی باژێڕی که‌رکووکدا به
25% دانا و عه‌ره‌بی که‌رکووکیان هێشته‌وه، ئیدی هه‌ر له‌وده‌مه‌ی ڕا، که‌رکووکیان
وه‌ک پایته‌ختی کوردستان، ته‌نێ له دڵی کورددا هێشته‌وه و به واقیع دایانه ده‌ستی
عیراقییه‌کانه‌وه. ئێستاش هیچ یه‌کێک له سه‌رانی کورد ڕێکوڕه‌وان نه‌یگوتووه و
ناڵێت، که که‌رکووک کوردستانه و بڕایه‌وه. جارێک ده‌ڵێن:"که‌رکووک شاری پێکه‌وه
ژیانه". جارێکی دیکه ده‌ڵێن:"که‌رکووک شاری برایه‌تییه". جارێکی
تر ده‌ڵێن:"که‌رکووک شارێکی عیراقییه و ناسنامه‌که‌ی کوردستانییه".
جارێکیش"که‌رکووک قودسی کوردستانه" و جارێکی دیکه‌ش "که‌رکووک دڵی
کوردستانه". ئه‌گه‌ر سه‌رانی کورد، وه‌ک خه‌ڵکی کورد، بڕوایان به‌وه هه‌بێت،
که که‌رکووک وه‌ک خاک کوردستانه، ئیدی هیچ به‌ڵگه و پاساو و منجه‌منج و چپه و
لێوه‌له‌رزه‌یه‌کی نه‌گه‌ره‌که و با ڕێکوڕه‌وان و بێ دوودڵیی بڵێن که‌رکووک کوردستانه.
که وا نه‌ڵێن، ئه‌وا ئیدی که‌رکووک ته‌نێ له دڵدا ده‌مێنێته‌وه و به‌ره‌به‌ره
و ڕۆژ له دوای ڕۆژ، ئه‌و دڵانه‌ش بێهێز ده‌بن و له لێدان ده‌که‌ون و نێوی که‌رکووکیش
ڕه‌نگه ئیدی به بیردا نه‌یه‌ت.
هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی"Die Welt"، مه‌سعوود بارزانی، بێجگه له پرسی که‌رکووک، که ته‌نێ له دڵدا
هێشتییه‌وه و کردی به پرسێکی دڵه‌کی، باس له‌وه‌ش ده‌کات، که خۆی ده‌بێته سه‌رۆکی
هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی ده‌بێته سه‌رۆکی حوکوومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستان و جه‌لال
تاڵه‌بانی ده‌بێته سه‌رۆکی عیراق و ئه‌و حوکوومه‌ته یه‌کگرتووه‌ی کوردستانیش _ که
سێ چوار وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانیان یه‌کناگرنه‌وه _ دوو پایته‌ختی ده‌بێت و هه‌ردوو پایته‌خته‌که‌ی
ئێستا(هه‌ولێر و سلێمانی) هه‌ر وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه. لێره‌دا ته‌نێ دهۆک، بێ پایه و بێ به‌رپرسیاریه‌تیی ده‌مێنێته‌وه
و نابێته پایته‌خت. سه‌ره‌تای ساڵانی 1980کان، کاک "عوسمانی قادر مونه‌ووه‌ر"،
یادی به‌خێر، که به "خاڵه عه‌ففان" ناسراوبوو و ساڵانێکی دواتر به ده‌ستی
جه‌لالیستان شه‌هید کرا، فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌یی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان
بوو. جارێکیان کار به سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی ده‌سته‌که‌ی خۆیدا دابه‌ش ده‌کات و به
یه‌کێک ده‌ڵێت تۆ فه‌رمانده‌ی که‌رتی و به‌وی دیکه ده‌ڵێت تۆ به‌رپرسی فڵانه شتیت
و به یه‌کێکی دیکه ده‌ڵێت تۆ به‌رپرسی شتێکی دیکه‌یت و کار و به‌رپرسیی بۆ هه‌موویان
دابین ده‌کات. یه‌کێکیانی له یاد ده‌چێت و هیچ به‌ر‌پرسییه‌کی پێ ناسپێرێت. ئه‌ویش
ده‌ڵێت، کاک عوسمان ئه‌ی من، منت له‌بیر
چوو ئه‌ی من چیم؟. کاک عوسمانیش ده‌ڵێت: "تۆیش حه‌یاته‌که‌یت". به‌و جۆره
دڵی که‌سیان نائێشێنێت و کار بۆ هه‌موویان داده‌نێت. ده‌کرێ دهۆکیش وه‌ک پێشمه‌رگه‌که‌ی
له‌مه‌ڕ کاک عوسمانی قادر مونه‌ووه‌ر، پایه‌ی"حه‌یاته‌که" وه‌رگرێت.
26/2/2005