وه‌زیریش هه‌وه‌ی دێته سه‌ر
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ده‌سه‌ڵاتدارانی
عیراق و ته‌واوی حیزبه عیراقی و عه‌ره‌بی و ناکوردییه‌کان، هه‌میشه له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دا بوونه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، عیراق له بازنه‌ی عه‌ره‌ب و نیشتمانی عه‌ره‌ب
و خاکی عه‌ره‌ب نه‌چێته ده‌رێ و به‌شێک بێت له عه‌ره‌ب. که هۆشیار زێباری، له
ساڵی 2003دا، کرا به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، هه‌موو عه‌ره‌ب ده‌میان له کورد
کرده‌وه و پێیانوابوو ئیدی کورد بووه به خاوه‌نی هه‌موو شتێک. ئه‌وان بۆ
داپۆشینی نه‌خشه‌ی دژه کورد‌ی خۆیان و پێوه‌نده شاراوه و ژێربه‌ژێرییه‌کانی
خۆیان، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته داگیرکاره‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا، هه‌میشه دژ به‌وه
بوون، کوردێک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بێت. هۆشیار زێباری و جه‌لال تاڵه‌بانی و
هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی دیکه‌ی نێو حوکوومه‌تی عیراق له به‌غدا، هیچ کاتێک له هیچ
عه‌ره‌بێک که‌متریان بۆ عه‌ره‌بایه‌تی عیراق و پاراستنی یه‌کیه‌تیی خاکی عیراق نه‌کردووه،
ئه‌گه‌ر پتریان نه‌کردبێت. ئه‌وان هه‌موو ڕه‌وتار و گوتارێکیان ڕێک وه‌ک عیراقییه‌ک
بووه و به موو له عیراقییه‌تی لایان نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته
عیراقییانه‌ی ئه‌وان هه‌رگیز به دڵی عه‌ره‌ب و عیراقییان نه‌بووه و هه‌رگیز
دڵخۆش نه‌بوونه به ڕه‌وتار و گوتاریان، ته‌نێ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه به
ناو کورد بوونه. هه‌ر له‌و ده‌مییه‌وه تا ئێستا ئه‌وان(عه‌ره‌ب و عیراقییان) په‌له‌قاژه‌ی
ئه‌وه‌یان بووه که‌له‌به‌رێک بدۆزنه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌رامه‌کانی خۆیان و
جێله‌قکردنی ئه‌و کورده خاوه‌ن کورسی و پایانه‌ی به‌غدا و به تایبه‌تیش وه‌زیری
ده‌ره‌وه. من وام ده‌زانی هه‌ر له ژن و مێردایه‌تیدا هه‌وه(هه‌وێ)بازی و ژن به
سه‌ر ژنهێنان هه‌یه، که‌چی ئه‌وه‌تا له‌م حوکوومه‌ته نوێیه‌ی عیراقیشدا وه‌ک چۆن
کابرایه‌ک ژنێک بهێنێته سه‌ر ژنی یه‌که‌می و هه‌وه(هه‌وێ)یه‌کی بۆ په‌یدا بکات و
بیهێنێته ماڵێ، وه‌زاره‌تێکیان به نێوی(وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری ده‌ره‌وه)
ساز کرد و وه‌زیرێکیشیان بۆ دانا، واته: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌زاره‌تێکی هاته
سه‌ر و هۆشیار زێبارییش وه‌زیرێکی هاته سه‌ر، چونکه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ماوه
و هۆشیار زێباری وه‌زیریشیان هه‌ر هێشتووه‌ته‌وه. دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تێکی ده‌وڵه‌تی
کاروباری ده‌ره‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌وه‌یه، که ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ پێوه‌ند
به وڵاتانی عه‌ره‌ب و ده‌وروبه‌ر دانراوه، وه‌ک بڵێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی، که
هه‌یه و وه‌زیری ده‌ره‌وه هۆشیار زێباری وه‌ها کارێکیان پێ ناکرێت. من ئه‌وده‌می(2003)،
که زێباری بوو به وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئێستایش، که کرایه‌وه به وه‌زیری ده‌ره‌وه،
پێموابوو و پێموایه، دانانی کوردێک بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دانانی
کوردێک بۆ سه‌رۆککۆمار، بۆ ده‌مکوتکردنی کورد و پتر گرێدانی باشووری کوردستان
بووه به عیراق و عه‌ره‌به‌وه. دانانی وه‌زیرێکی کورد بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عیراق، له ته‌ڵه[1] و داوێک زێتر چی دیکه نه‌بووه
و نییه بۆ کورد. به دانانی وه‌زیرێکی دیکه بۆ کاروباری ده‌ره‌وه و پێوه‌ند به
وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه، ده‌بوو هۆشیار زێباری، ئه‌گه‌ر هێنده‌ی حه‌ز له کورسی نییه
و هێنده عیراقی نییه، جلک و جه‌واڵ و عاسه‌لا و ساکه‌کانی خۆی بپێچێته‌وه و به‌غدای
به‌جێهێشتبا. نه‌ک هه‌ر ئه‌و به‌ڵکه به‌رپرسه کورده‌کانی دیکه‌یش، که به هه‌ر
هه‌موویانه‌وه لاقی مریشکێکیان پێ ناکرێته‌وه، وه‌ها کارێکیان کردبا. جێهێشتنی
به‌غدا و دوورکه‌وتنه‌وه و خۆدابڕین له عیراق هه‌رچه‌ندی زووتر بێت ئه‌وه‌نده
به قازانجی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه.
20-5-2006
و گوتاری(ته‌ڵه)، که له
16/9/2003دا هه‌ر له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌به‌سته‌وه نووسراوه.www.dengekan.com[1] بنۆڕه
ماڵپه‌ڕی