جه‌له‌ولا
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
سه‌رده‌مێکم دێته‌وه یاد، وشه‌ی جه‌له‌ولا، ته‌نێ له کتێبی خوێندنگه‌کان و
کارگێڕییه ڕه‌سمییه‌کان و ده‌سگا حوکوومه‌تییه‌کان و له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به‌کار
ده‌هێنرا. کورد نه‌یده‌گوت جه‌له‌ولا و ئه‌گه‌ر بیشیگوتبا، به ده‌گمه‌ن ده‌یگوت، کورد
ده‌یگوت"قه‌ره‌غان" یا "قه‌ره‌خان". کوردگه‌لێکی بڕێک به
ساڵداچووی ئه‌و گه‌رمێنی کوردستانه، ئێسته‌ش له‌بری جه‌له‌ولا ده‌ڵێن قه‌ره‌غان و
قه‌ره‌خان. دیاره "قه‌ره‌غان"
یا "قه‌ره‌خان"، وشه‌گه‌لێکی تورکین و له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی
و داگیرکردنی کوردستان، له لایه‌ن تورکه‌وه، دانراون و سه‌پێنراون. ئه‌و ناوانه،
وه‌ک گه‌لێک ناوی دیکه‌ی شار و گوند و که‌ژ و کێو و ده‌شت و دۆڵی کوردستان،
گۆڕدراون و تورکێنراون.
مامۆستا مه‌لا جه‌میلی ڕۆژبه‌یانی"یادی به‌خێر"، که باسی جه‌له‌ولا
ده‌کا، به ناوی "گوڵولالا/گوڵولاله" ناوی ده‌با. کوردستان، له سه‌رده‌می
خه‌لیفه‌ی دووه‌م"عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب/ عمر بن الخطاب"دا، داگیر کرا.
سه‌رداری ئه‌و سپایه‌ی کوردستانی داگیر کرد، سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌ققاس"سعد بن
أبي وقاص" بوو. پاش داگیرکردنی مه‌دائینی پێته‌ختی ده‌وڵه‌تی ساسانیپان و هه‌ڵهاتنی
"یه‌زده‌گورد"ی شای ساسانییان، سپای داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب"ئیسلام"،
له ناره‌وه‌نه‌وه"نهروان" پێدا هاتن و به‌ره‌وژوور بوونه‌وه به‌ره‌و
"شاره‌بان" و خوسره‌واباد"قزل ڕه‌بات"[1] و گوڵولاله"جه‌له‌ولا"
و خانه‌قین و تا گه‌یشتنه "حه‌له‌وان" و کرماشان و له‌و به‌ینه‌شدا،
کوردێکی زۆریان کوشت و ئیدی دوای داگیرکردنی وڵاتی چیا له لایه‌ن سپای عه‌ره‌به‌وه،
عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب، نامه‌یه‌کی بۆ سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌ققاسی سه‌رداری سپاکه‌ی
نووسی، که:"حه‌زم ده‌کرد له نێوانی ئێمه و چیادا(بلاد الجبال – کوردستان)
به‌رزه به‌نده‌نێکی ئاگرین هه‌بووایه، نه ئێمه به‌ره‌و ئه‌وان ڕێمان هه‌بووایه،
نه ئه‌وان به‌ره‌و ئێمه. ئێمه ڕه‌شه‌خاکی عیراقمان به‌سه"[2].
عیراق ئه‌و ده‌مه، ته‌نێ ئه‌و خاکه‌ی نێوان به‌سره و کووفه بووه، که عه‌ره‌ب
پێی گوتووه"أرض السواد" و به کوردییش ده‌بێته"ڕه‌شه‌خاک".
له به‌ر زۆریی داری خورما، خاکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ڕه‌ش نواندوویه‌تی، بۆیه ئه‌و
ناوه‌ی لێ نراوه[3].
له دوای ئه‌و خاکه‌وه، واته له ژوورووی ئه‌وێوه، که ئیدی که‌ژ ده‌ستی پێ
کردووه و "بلاد الجبال"ی پێ گوتراوه، کوردستان بووه و عیراق نه‌بووه
و نامه‌که‌ی عومه‌ری کوڕی خه‌تتابیش، ڕێک ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات. دۆکتۆر شاکر
خه‌سباک(شاکر خصباك)یش پێیوایه، له‌وجێگه‌وه، ده‌شتاییه‌کان ته‌واو ده‌بن و چیا
ده‌ست پێ ده‌کات، ئیدی خاکی کوردستانه[4].
جه‌له‌ولا له ساڵی 637ی زایینه‌وه، له لایه‌ن سپای عه‌ره‌به‌وه، داگیر
کرا. له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ، جه‌له‌ولا، هه‌میشه پێگه‌یه‌کی سه‌ربازی و
نێوه‌ندێکی سپایی و بازرگانی بووه. شوێنگه‌ی جیۆگرافیی جه‌له‌ولا له سه‌ر
ڕووباری سیروان و له نێوان به‌غدا و شاری خانه‌قین و گه‌رمێن و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، ئه‌و گرنگییه سه‌ربازی و بازرگانییه‌ی پێ داوه.
گوڵولاله"جه‌له‌ولا، قه‌ره‌غان، قه‌ره‌خان"، ئێستا ناحیه‌یه‌کی سه‌ر
به خانه‌قینه و خانه‌قینیش سه‌ر به ئوستانی دیاله‌یه. گوڵولاله"جه‌له‌ولا"
و خوسره‌واباد"قزل ڕه‌بات، سه‌عدییه" و خانه‌قین، ئێستا به‌شێکن له‌و
ده‌ڤه‌رانه‌ی، به "دابڕێنراو" و "دابڕاو" و "کوردستانیی
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم" و "کێشه له‌سه‌ر" و "جێناکۆک"، ناو
ده‌برێن. ئه‌و ده‌ڤه‌رانه، ده‌ڤه‌رگه‌لێکن، مادده‌ی به‌دناو و بێفه‌ڕی140، ده‌یانگرێته‌وه،
که وه‌ک نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له لایه‌ن سه‌رکرده‌یه‌تی
کورد و حوکوومه‌تی عیراقه‌وه، په‌سه‌ند کراوه و تائێسته‌ش به زیانی کورد و ئه‌و
ده‌ڤه‌رانه‌ی کوردستان، گه‌ڕاوه‌ته‌وه و یه‌ک بسته خاکی دابڕاوی کوردستانی نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه
سه‌ر کوردستان.
هه‌ردی عوسمان، له ماڵپه‌ڕی"سبه‌ی"ی‌دا، ده‌نووسێ: "به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا رایده‌گه‌یه‌نێت له ساڵی (2003) ه‌وه تائێستا زیاتر له
(1800) خێزانی كورد به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئه‌منی ناحیه‌ی جه‌له‌ولاوه ناحیه‌كه‌یان
به‌جێهێشتوه ئه‌و رێژه‌یه‌ش له نیوه زیاتری خێزانه كورده‌كانی ناحیه‌یه‌كه
پێكده‌هێنێت. ئه‌نوه‌ر حسێن، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به (سبه‌ی) راگه‌یاند:
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستماندایه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی
عێراقه‌وه له‌ساڵی (2003) تائێستا زیاتر له (1800) خێزانی كورد ماڵ و حاڵی
خویان به‌جێهێتشتوه و رویان له ناوچه‌كانی هه‌رێم كردوه به‌تایبه‌ت قه‌زاكانی
كه‌لار و كفری و چه‌ند شوێنێكی تر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئاماره‌كانی كۆبونی خۆراك و وه‌زاره‌تی بازرگانی، له ساڵی (2003) زیاتر له (3500) خێزانی كورد له ناحیه‌ی جه‌له‌ولادا ده‌ژیان، به‌ڵام له‌ئێستادا نزیكه‌ی (60%)ی ئه‌و رێژه‌یه ناحیه‌كه‌یان به‌جێهێشتوه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی له ناحیه‌كه‌د ئه‌نجامده‌درێت به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی كورد. به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی گرت به‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و لێشاوه كۆچكردنه‌ی كوردان له ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان بدۆزنه‌وه .
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینه و یه‌كێكه له ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداو له ئێستاشدا ئه‌و ناوچه‌یه به هۆی به‌جێهێشتنیه‌وه له‌لایه‌ن كوردانه‌وه خه‌ریكه مۆركی كوردبونی له‌ده‌ستده‌دات"[5].
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئاماره‌كانی كۆبونی خۆراك و وه‌زاره‌تی بازرگانی، له ساڵی (2003) زیاتر له (3500) خێزانی كورد له ناحیه‌ی جه‌له‌ولادا ده‌ژیان، به‌ڵام له‌ئێستادا نزیكه‌ی (60%)ی ئه‌و رێژه‌یه ناحیه‌كه‌یان به‌جێهێشتوه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی له ناحیه‌كه‌د ئه‌نجامده‌درێت به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی كورد. به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی گرت به‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و لێشاوه كۆچكردنه‌ی كوردان له ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان بدۆزنه‌وه .
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینه و یه‌كێكه له ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداو له ئێستاشدا ئه‌و ناوچه‌یه به هۆی به‌جێهێشتنیه‌وه له‌لایه‌ن كوردانه‌وه خه‌ریكه مۆركی كوردبونی له‌ده‌ستده‌دات"[5].
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، له ساڵی 2003 دا، 3500
خێزانی کورد، له‌و شارۆکه‌یه‌دا هه‌بوون و له‌و ساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ(2013)، 1800
خێزان، که ڕێژه‌یان ده‌کاته 60%ی دانیشتووانی کوردی جه‌له‌ولا، شارۆکه‌که‌یان
جێهێشتووه و ڕوویان کردووه‌ته، که‌لار و کفری و شوێنی دیکه. به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه‌که، هۆی بارکردنی ئه‌و خێزانه کوردانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ، خراپی ڕه‌وشی ئاساییش
و هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریستان و پێیشی وایه، جه‌له‌ولا خه‌ریکه مۆرکی کوردبوونی له‌ده‌ست
ده‌دا.
ئه‌گه‌ر له نێوان 2003 – 2013 دا، که ده‌کاته ده(10) ساڵ، 1800 خێزانی
کورد، شارۆکه‌ی جه‌له‌ولایان جێهێشتبێ، ده‌کاته ئه‌وه‌ی، که له ماوه‌ی هه‌ر یه‌ک
ساڵدا، 180 خێزانی کورد، ئه‌و شارۆکه‌یان جێهێشتووه و ده‌کاته ئه‌وه‌ی، که له
هه‌ر دوو ڕۆژ جارێکدا، یه‌ک خێزانی کورد، باری کردووه. ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێکی
کورد، به پێنج که‌س بژمێرین، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی، که له ماوه‌ی یه‌ک
ساڵدا 900 و له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا 75 و له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا 5 که‌س و له ماوه‌ی
ئه‌و ده(10) ساڵه‌شدا، 9000 تاکی کورد، ئه‌و شارۆکه‌یان جێهێشتووه.
بارکردنی کورد له‌و شارۆکه‌یه و
جێهێشتنی، به‌ڵێ ترس و دڵه‌ڕاکه و ڕه‌وشێکی نائارامی و نه‌بوونی ئاساییش و
دڵنیایی، پاڵنه‌رێتی، لێ کارێکی خۆبه‌خش و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه. ئه‌و خێزانه
کوردانه، بۆ خۆیان و به ئاره‌زووی خۆیان، جلک و جه‌واڵ و شڕه و شیتاڵی خۆیان ده‌پێچنه‌وه
و خانوو و زه‌وی و موڵکی خۆیان جێده‌هێڵن و ڕوو ده‌که‌نه، که‌لار و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی،
که ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی تێدایه. دیاره که‌س نییه، له‌م جیهانه، هه‌وڵی
ژیانێکی ئاسووده و ئارام و خۆشتر نه‌دات و له ته‌نگانه و ناخۆشی و کێشه، هه‌ڵنه‌یه‌ت،
ئه‌وه‌ش مافێکی سروشتی هه‌موو مرۆڤێکه، لێ ئه‌و خه‌ڵکه کورده‌ی ئه‌و شارۆکه‌یه
و گه‌لێ شارۆکه‌ی دیکه‌ی وه‌ک: خورماتوو، تاووغ، مه‌نده‌لی، شه‌نگال، قه‌ره‌ته‌پپه،
که‌رکووک، مووسڵ و...جێده‌هێڵن، که هه‌مان کێشه‌ی شارۆکه‌ی جه‌له‌ولایان هه‌یه، ئه‌و
خه‌ڵکه، بێ هیچ کاردانه‌وه و به‌رهه‌ڵستیکردنێک و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ک
و ده‌ستدانه یه‌خه‌ی یه‌کدی و شه‌ڕ و به‌رگرییه‌ک و ده‌ستدانه تێڵایه‌ک و شه‌ڕه‌جوێنێک،
سووک و ئاسان، ماڵه‌که‌یان ده‌خه‌نه ئوتۆمبیله‌که‌وه و به‌ره‌و که‌لار، کفری،
سلێمانی، هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه، ڕانیه یا هه‌ر جێیه‌کی دیکه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی
کوردستان، تێیده‌ته‌قێنێن و وڵات بۆ تێرۆریست و عه‌ره‌ب و داگیرکه‌ر، چۆڵ ده‌که‌ن!
هیچ یه‌کێک له‌و ماڵانه‌ی بار ده‌که‌ن، له‌و که‌سانه‌ی شارۆکه‌که‌یان جێده‌هێڵن،
هه‌رگیز گچکه‌ترین به‌رگرییان له خۆ نه‌کردووه. عه‌ره‌ب و داگیرکه‌رانی ئه‌و
شارۆکه‌یه، نامه‌یه‌ک فڕێ ده‌ده‌نه ماڵه کوردێکه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌که‌ن،
که ده‌یانکوژن و چی و چی‌یان لێ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دوو یا سێ ڕۆژدا، بار
نه‌که‌ن. جاری وایش هه‌یه، مۆڵه‌تی یه‌ک ڕۆژیان پێ ده‌ده‌ن، ئیدی کورده‌ش هه‌مان
ڕۆژ خۆی ده‌پێچێته‌وه و ماڵ و خانوو و کۆڵان و گه‌ڕه‌ک و شارۆکه، جێده‌هێڵێ و سه‌ری
خۆی و ماڵ و منداڵی هه‌ڵده‌گرێ و به هه‌ڵه‌داوان ده‌گاته که‌لار، بێ ئه‌وه‌ی
بیری به لای ئه‌وه‌دا بچێت، به جۆرێک له جۆره‌کان خۆی بپارێزێ و داکۆکی له خۆی
بکات، ئیدی به ده‌ستدانه چه‌ک بێت یا به شه‌ڕه‌ده‌ست و شه‌ڕه‌شه‌ق و شه‌ڕه‌تێڵا
یا هه‌ر شیوازێکی دیکه.
ئه‌گه‌ر له‌نێو هه‌ر خێزانێکدا له‌و 1800 خێزانه‌ی، که جه‌له‌ولایان
جێهێشتووه، یه‌ک که‌سیان توانستی چه‌کهه‌ڵگرتن و به‌رگری و جه‌نگ و سه‌ره‌ڕوویی و
شه‌ڕه‌شه‌قی هه‌بێت، ئه‌وا له‌و 1800 خێزانه، یه‌ک سپا یا ڕێکخراو یا گرۆ یا هێزێکی
چه‌کداری 1800 که‌سی، دروست ده‌بوو و پێکده‌هات. هێزێکی 1800 که‌سیی، ده‌یتوانی نه‌ک
ته‌نێ پارێزگاریی شارۆکه‌ی جه‌له‌ولا و کورده‌کانی بکات، به‌ڵکه ده‌یتوانی خوسره‌واباد(قزل
ڕه‌بات، سه‌عدییه) و شاره‌بان و مه‌نده‌لی و به‌دره و جه‌سسان و زرباتییه‌یش
ڕزگار بکات. له‌بری ئه‌وه‌ی کوردانی جه‌له‌ولا و و ته‌واوی باژێڕ و شارۆکه‌کانی
مانه‌ندی ئه‌و، زۆر خوێنساردانه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن، نامه‌ی هه‌ڕه‌شه بخرێته
ماڵه‌کانیانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بار که‌ن، ده‌بوو ئه‌مان خۆیان، نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان،
بخستبایه‌ته نێو ماڵه عه‌ره‌به داگیرکه‌ره‌کانه‌وه، بۆ وه‌ی ئه‌وان باریان
کردبا و هه‌ڵهاتبان و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌یان جێهێشتبا. ده‌بوو ئه‌مان ده‌سپێشخه‌ر
بووایه‌ن له تۆقاندن و ڕاونانی داگیرکه‌ر. ده‌بوو ئه‌مان چووبانه سه‌ر ماڵه عه‌ره‌بی
داگیرکه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردبان. ئه‌م گوێڕایه‌ڵییه‌ی کورد و قایل‌بوون به هه‌ڵهاتن،
به‌رانبه‌ر سووکه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی داگیرکه‌رانی عه‌ره‌ب، وه‌نه‌بێ شتێکی نوێ بێ و
ته‌نێ له جه‌له‌ولادا به‌رجه‌سته بێت. پرۆسێسی ئه‌نفالیش، که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه(ئه‌نفالکراوانه‌وه)،
تاکه یه‌ک به‌رگری و یاخیبوون و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به خۆوه نه‌بینی، به‌ڵکه
ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکه، بێ بچووکترین و لاواترین به‌رگریی، دران له‌به‌ر و خرانه
نێو ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییه‌وه و بۆ خوارووی عیراق و بێئاوانه‌کانی، گواسترانه‌وه.
ئه‌گه‌ر هاتباو ئه‌و خه‌ڵکه کورده، به‌رگرییان له خۆ کردبا، بێگومان کۆمه‌ڵێک
سه‌رباز و چه‌کداری عیراقی له گونده ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستان، ده‌کوژران و خه‌ڵکانێکی
کورد، هه‌ڵده‌هاتن و ئه‌و کورده گوندنشیانه‌شی، که ده‌کوژران، هه‌ر هیچ نه‌با،
له‌نێو گوند و دۆڵ و ده‌شتایی و په‌نادیواری، زێدی خۆیاندا، ده‌کوژران و نه‌ده‌بران
بۆ ئه‌و ده‌شتاییانه‌ی عیراق. کورد، ئه‌و حه‌له ئه‌وه‌ی نه‌کرد و ئێستاش، هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یه‌کی
عه‌ره‌بێک له جه‌له‌ولا، سه‌دان کیلۆمیتر، هه‌ڵیده‌فڕێنێ و وڵاتی پێ چۆڵ ده‌کا.
بڕوا ناکه‌م، هیچ خه‌ڵکێک له‌م جیهانه‌دا، مانه‌ندی کورد، وا سووک و ئاسان، ده‌ستبه‌رداری
هه‌موو شتێک بن و چنگ له‌سه‌ر شان هه‌ڵبێن. عه‌ره‌ب، که باسی خه‌ڵکی به‌رگه‌نه‌گر
و قووچێن و هه‌ڵاتوو بکه‌ن، ده‌ڵێن: له هه‌ڵاتندا وه‌ک ئاسکن"وفي الهزیمة
کالغزال.."، له ڕاستیدا کورد، له‌و بواره‌دا، وه‌ک ئاسک وایه و هه‌میشه،
خاکی بۆ دوژمنانی جێهێشتووه.
تۆ ئه‌گه‌ر، به‌راوردێکی کورد له‌گه‌ڵ فلستینییه‌کان بکه‌یت، نابه‌رانبه‌رییه‌کی
یه‌کجار زه‌ق و له‌به‌رچاوت بۆ ده‌رده‌که‌وێ. فلستینییه‌کان، که له 1948ه‌وه تا
ئه‌مڕۆ، ڕۆژانه، داگیر ده‌کرێن، وه‌ده‌ر ده‌نرێن، ماڵیان ده‌ڕووخێنرێ، ڕه‌زیان ده‌سووتێنرێ،
خانوویان له‌گه‌ڵ خاک‌دا یه‌کسان ده‌کرێ، ده‌کوژرێن، زیندانیی ده‌کرێن، ئێستاش،
پیاویان، ژنیان، منداڵیان، پیریان، لاویان، کچیان، کوڕیان، به‌رگری ده‌که‌ن و له‌سه‌ر
داره‌زه‌یتوونێک، بڕکه‌ترۆزییه‌ک، ته‌پۆڵکه‌یه‌ک، جۆگه‌له‌یه‌ک، دیوارێک، به‌ردێک،
به‌رگری ده‌که‌ن و به هه‌موو شێوازێک، ته‌نانه‌ت به به‌رد و تێڵاو و چه‌پۆک و به‌رده‌قانی
و دارلاستیک و تف و جوێن، به گژ، جووله‌که‌ی داگیرکه‌ردا ده‌چن. لێیان ده‌کوژرێ و
لێیان زیندانی ده‌کرێ و لێیان له زێدی خۆی دوورده‌خرێته‌وه، لێ ئه‌وان زیاتر به‌رگری
ده‌که‌ن و به‌رخودانیان پتر په‌ره‌ده‌ستێنێ و هه‌رگیز له خه‌بات و کاره
شۆڕشگێڕییه‌کانی خۆیان، بۆ یه‌ک خولکه و یه‌ک سات و یه‌ک چرکه‌یش، سارد نابنه‌وه
و کۆڵناده‌ن.
حوکوومه‌ت و حیزب و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان، هه‌رگیز له پرسیی ده‌ڤه‌ره
کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، په‌رێزپاک و بێ‌تاوان نین و ئه‌وان دڵسۆز و
خه‌مخۆر و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتوو و جیددی و لێبڕاو، نه‌بوون و ناشبن و به‌رپرسیی
دۆڕانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تێدایه، هه‌مووی ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆی ئه‌وان، لێ ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که خه‌ڵکی کوردی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه،
هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌کیان له‌و پرسه‌دا نه‌بێت! خه‌ڵکی کورد، له‌و باشووره ته‌نبه‌ڵخانه
و مشه‌خۆرخانه‌یه‌ی کوردستان، وا ڕاهاتووه، ئه‌گه‌ر جۆگه‌له‌یه‌کی چلکاوبه‌ر به‌به‌ر
ده‌رکه‌ی ماڵه‌که‌یدا بڕوات و ڕۆژێک ئه‌و جۆگه‌له‌یه، ئاوماڵکه و خاشاک به‌ری
بگرێ و چلکاوه‌که به‌رزبێته‌وه و به‌ر ماڵه‌که‌ی پیس کات، ئه‌وا دێته سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن
و ده‌ڵێ حوکوومه‌ت هیچمان بۆ ناکات و ئه‌وه‌تا ئه‌و جۆگه‌له چڵکاوه خاوێن ناکاته‌وه!
ئه‌و کاره به هه‌ر مرۆڤێکی دانیشتووی ئه‌و
کۆڵانه ده‌کرێ و مرۆڤ ده‌توانێت له خۆیه‌وه و له کار و ئه‌رکه گچکه‌کانه‌وه،
ده‌ست پێ بکات! کورد، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی حیزب و سه‌رکرده‌یه‌تی سیاسیی کوردستان و
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بن، بۆ پاراستنی کوردستانیه‌تی جه‌له‌ولا و ده‌ڤه‌ره‌کانی
دیکه‌ی وه‌ک جه‌له‌ولا، ئه‌وا ئه‌نجامه‌که‌ی له‌م ده ساڵه‌ی ڕابوردووه باشتر
نابێ! خه‌ڵک ده‌توانن، له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی وه‌ک مووسڵ، که‌رکووک، خورماتوو، تاووغ،
قه‌ره‌ته‌پپه، مه‌نده‌لی، جه‌له‌ولا، قزلڕه‌بات، شاره‌بان و ته‌واوی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه،
سه‌دان ڕێکخراو، ده‌سته، کۆمه‌ڵه وگرۆی ڕزگارکردنی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و پاراستنی
خه‌ڵک و خاکی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه، سازکه‌ن و پشت به خۆیان ببه‌ستن و پێش ئه‌وه‌ی
داگیرکه‌ران، ده‌ستیان لێ بکه‌نه‌وه، ئه‌مان ده‌ستی خۆیان بوه‌شێنن و پێش ئه‌وه‌ی
ئه‌وان بیانکه‌ن به شی‌و، ئه‌مان ئه‌وان بکه‌ن به فراڤین . .
17 – 10 - 2013
[2] واقدی"گوایه" نووسیویه، وڵاتگیریی
ڕه‌شه‌خاکی عیراق(فتوح سواد العراق)، ڕۆژبه‌یانی، کردوویه به کوردی و لێی کۆڵیوه‌ته‌وه
و په‌راوێزی له‌سه‌ر نووسیوه، چاپی دووه‌م، ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس،
هه‌ولێر، 2011، ل 9.
[4] خه‌سباک، دۆکتۆر شاکر، کورد و
مه‌سه‌له‌ی کورد، ئه‌مجه‌د شاکه‌لی کردوویه به کوردی، بنکه‌ی اپه‌مه‌نی ڕۆژ،
سوێد 1997، ل 43 – 44.