هه‌ره‌س: ئه‌و نه‌ڕه‌دێوه‌ی،
له کۆڵمان نابێته‌وه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
کاکه‌وه‌یس: ته‌ونی جاڵجاڵۆکه
ڕۆمان
چاپی یه‌که‌م، سوێد 1998
په‌خشخانه‌ی ڕابوون
|
هه‌ره‌س شه‌وه‌یه‌که و ده‌ستی خستووه‌ته ناقڕه‌ی هه‌موو یه‌کێک له ئێمه. هه‌ره‌س مێرده‌زمه‌یه‌که و جووته‌ی گونی به‌سه‌ر ملماندا شۆڕ کردووه‌ته‌وه و توند ملی گرتووین و به‌کاوه‌خۆ ده‌مانتاسێنێت. هه‌ره‌س نه‌ڕه‌دێوێکه ناویه‌ته ڕه‌تمانه‌وه و هه‌ر به شوێنمانه‌وه‌یه و ده‌مانڕه‌تێنێ. هه‌ره‌س هه‌ر ده‌ڵێی ته‌وقێکه و له ملی کورد کراوه. هه‌ر 1975 هه‌ره‌س نه‌بوو، به‌ڵکه هه‌موو مێژووی کورد هه‌ره‌سه. شێخی نه‌هری، شێخی پیران، سه‌ییدی ده‌رسیم، شێخی حه‌فید، سمکۆ، کۆماره‌که‌ی مه‌هاباد، ده‌ستپێکردن به شه‌ڕی چه‌کداری له باشووری کوردستان له 1961دا، 1964و لادانی به‌شێک له سه‌رانی پارتیی و که‌رتبوونی بزاڤی کورد، ئایدیۆلۆژیاندنی جاشایه‌تی1966، 1975ی باشووری کوردستان، ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌کداری له باشووری کوردستان له 1975به دواوه، سازکردنی شه‌ڕی چه‌کداری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له 1979دا، شه‌ڕی چه‌کداری له باکووری کوردستان، ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه، کۆڕه‌وی خه‌ڵکیکورد له 1991دا، ماچه‌کانی به‌غدا، برسییه‌تی و گرانی، ژنکوشتن، هه‌ڵاتن و ڕه‌و و به‌جێهێشتنی وڵات به‌ره‌و ئه‌وروپا، فه‌رامۆشکردنی شه‌نگار و شێخان و که‌رکووک و خانه‌قین و مه‌نده‌لی، نه‌مانیگوندان، نه‌مانی ژێرخانی ئابووریی وڵات، ئه‌مانه گشتیان و...زۆری دیکه‌ش هه‌ره‌سن. چی هه‌ره‌س نییه؟ کێ هه‌ره‌س نییه؟ کوێ هه‌ره‌س نییه؟ هه‌موو هه‌ر هه‌ره‌سه و کورد بۆخۆی هه‌ره‌سێکی گه‌وره‌یه. هه‌ره‌س له خوێنی مرۆڤیکورددایه. هه‌ره‌س ته‌نێ "خێڵه‌کی" نییه، به‌ڵکه ئه‌فه‌ندی و مه‌کته‌بلی و خوێندوو و خۆ به"ڕووناکبیرزانه. ده‌رده‌که‌ش ته‌نێ هه‌ڵگیرسێنه‌ران و بازرگانانی حیزب و چه‌کداران و شه‌ڕخوازان و کونه‌په‌پووی خه‌باتی خوێنین و درێژخایه‌ن، نین، به‌ڵکه بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤی کورده، هۆش(عه‌قڵ)ی مرۆڤی کورده، تێڕوانینی مرۆڤی کورده. هه‌ره‌س مۆرفینه و به‌نگه و مرۆڤی کوردی به‌نگیی کردووه، هه‌ر بۆیه‌ش مرۆڤی کورد له هه‌ره‌سێکه‌وه بۆ هه‌ره‌سێکی دی هه‌نگاو ده‌نێ. مرۆڤی کورد مرۆڤێکی هه‌ره‌سێنراوه و هه‌مووده‌م ده‌هه‌ره‌سێ.
له ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌دا، که له هه‌ره‌سدا ده‌ست پێ ده‌کات و له هه‌ره‌سدا کۆتایی دێت کاکه‌وه‌یس چاوه‌کانی، هه‌ردوو گوێی، دڵی، هه‌ستی، هۆشی، هه‌موو ده‌بنه کامیرایه‌ک و زۆر به باشی و زیره‌کانه له نێوان که‌سه‌کاندا، خه‌ڵکه‌که‌دا ده‌جووڵێته‌وه و ده‌گه‌ڕێت و له‌گه‌ڵیاندا دێت و ده‌چێت. کاکه‌وه‌یس کامیرایه‌که‌ی له‌مه‌وه ده‌خاته سه‌ر ئه‌وی دی و وێنه‌کانیان، ده‌نگیان، سیمایان، ته‌واوی جموجووڵیان، بۆ ئێمه‌ی خوێنه‌ر ڕاده‌گوێزێت . کاکه‌وه‌یس به‌نێو ژووره‌کاندا، له دیوه‌خانه‌کان، ئه‌شکه‌وته‌کان، نوال، له لاپاڵ و چیاکان‌دا، له نێو جێگإی نووستندا، له مزگه‌وته‌کان، بار و مه‌یخانه‌کان، باره‌گاکان، جێگه‌ی کار و ژووری ئاساییش(ئه‌من)و چایخانه‌کاندا، وه‌دووی که‌سه‌کانه‌وه‌یه و هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵیاندایه و سێبه‌رئاسا لێیان دوور ناکه‌وێته‌وه و وێنه‌یان ده‌گرێ و به‌نێو بیروباوه‌ڕه سیاسییه جیاوازه‌کاندا، ڕه‌وتی ژیانیان، سۆز و خۆشه‌ویستیی، تۆڵه، کارتێکردنی قووڵی ده‌وروبه‌ر، به‌نێو ئه‌مانه‌دا دێت و ده‌چێت.
که‌سه‌کان، خه‌ڵکانێکن ده‌ناسرێنه‌وه و هه‌موومان پێیان ئاشناین، کوڕی ئه‌و، کچی ئه‌م، برای من، پسمامی ئه‌وان، گوندیی، شاریی، نه‌خوێندوو، خوێندوو و هی ئه‌و گه‌ڕه‌ک و کۆڵان و گه‌رمێن و کوێستانه‌ی خۆمانن. زۆریان ماون و زۆریشیان تێدا چوون. هه‌ژار، کاکی گه‌وره، هه‌قه‌لی، میرزا حوسێن، مامۆستا سه‌عید، حه‌سه‌ن، جه‌بار،سه‌لمانه‌کوێر، کوردۆ، ڕووناک، کاک عومه‌ر و کابرای فه‌ره‌نجی له‌به‌ر، ئه‌مانه هیچیان به ئێمه نامۆ نین. کێ له ئێمه یه‌کێک یا چه‌ند یه‌کێک له‌و که‌سانه ناناسێت؟ ئه‌وان که‌سیی ئێمه‌ن، ئێمه به‌رده‌وامیی ئه‌وانین. کاکه‌وه‌یس خۆیشی یه‌کێکه له‌وان و ئه‌وانیش که‌سانێکن له ئێمه و ئێمه‌ن. ئه‌وان ئێمه خۆمانین.
که‌سه‌کان زۆرجاران کاسن، هێڕن، گێژن، ته‌پیون و ڕاڕایی و دوودڵیی و ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر و بێبڕواییان پێوه دیاره، و هه‌رچه‌نده هی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن، به‌ڵام قورسایی ته‌واوی مێژووی هه‌ره‌سایه‌تی و دۆڕانی کوردیان، وه‌ک کۆڵه‌پشت به کۆڵدا داوه و ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ببن و لێیان نابێته‌وه، ئه‌وان نموونه‌ی خه‌ڵکی کوردن. ئه‌وان نه‌وه‌ی هه‌ره‌سن.
شوێنه‌کانیش به ئێمه نامۆ نین، به‌غدا، ئه‌بونه‌وواس، شه‌وانی دیجله، بارادایس، قه‌نبه‌رعه‌لی، مه‌یدان، عه‌گدلئه‌کراد، چایخانه‌ی په‌رله‌مان، ڕه‌سافی، چایخانه‌ی کندی، هوتێل نه‌زار،حه‌یده‌رخانه، حاج زه‌بباله، چایخانه‌که‌ی ئه‌بووسه‌باح، نه‌هزه، وه‌زیرییه...ئه‌مانه هه‌موویان مه‌کۆی عاشقانی شۆڕش و خه‌ونبینانی ئازادی و پڵیشاوانی ژێر هه‌ره‌سیش بوون. گرێدانی ئه‌م شوێنانه‌ش به چیا و بنکه و دۆڵ و ئه‌شکه‌وته‌کانیکوردستانه‌وه و گواستنه‌وه‌ی خوێنه‌ر له نێوانیاندا، کارێکه به جوانیی کاکه‌وه‌یس ئه‌نجامی داوه. گومان ته‌وه‌رێکه سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییه له ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌دا. هاوڕێ، هه‌ڤاڵ، هاوبیر، برا، گومان له هاوڕێ و هه‌ڤاڵ و هابیره‌که‌ی ده‌کات. هه‌مووان گومان له کاکی گه‌وره ده‌که‌ن. کاکی گه‌وره گومان له هه‌مووان ده‌کات و تۆوی گومان له دڵ و ده‌روون و ناخی هاوڕێ ، هاوبیر، هه‌ڤاڵ و برایانی خۆیدا ده‌چێنێت. بڕوا نییه و هه‌مووان هه‌وڵی پاشقولدانن له یه‌کدی و هه‌مووان یه‌کدی ده‌که‌نه په‌یژه بۆ سه‌رکه‌وتنی خۆیان. ته‌نانه‌ت ژن و مێردیش بڕوا به‌یه‌ک ناکه‌ن. هه‌قه‌لی وه‌ک چۆن له سه‌لمان به‌گومانه هه‌رواش له ڕووناکی ژنی خانه‌گومانه. گومان هه‌موو شتێک کرمۆڵ ده‌کات. گومان هه‌موو شتێک بنکۆڵ ده‌کات و دایده‌پێنێ و ده‌یڕووخێنێ. مرۆڤ ته‌نانه‌ت له خۆیشی ده‌که‌وێته گومانه‌وه. موزه‌ففه‌ر ئه‌لنه‌وواب ده‌ڵێ:" بدأت أحاذر حتى الحیطان.. أولاد القحبة.. لا أستثني منکم أحدا.. إن حظیرة خنزیر أطهر من أطهرکم= ته‌نانه‌ت خه‌ریکم سڵ له دیواره‌کانیش ده‌که‌مه‌وه..کوڕانی قه‌حبه..که‌ستان لێ نابوێرم..گه‌وڕی به‌رازێک له پاکژترینتان پاکتره". کاکه‌وه‌یس نیشتمانپه‌روه‌ریی، حیزبایه‌تی، کوردایه‌تی، سیاسه‌ت، ڕێکخراو، ڕێکخستنی، شه‌ڕ، ئاشتی و "شۆڕش"، هه‌موو ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. داب و نه‌ریت و شتی باو، خێڵ، ئایین، پێوه‌نده جڤاکییه‌کان، گه‌وره و بچووکیی ڕێز، پیرۆزیی، هه‌موو ئه‌مانه لای کاکه‌وه‌یس جێی پرسیارن و شیاوی لێوردبوونه‌وه و شیکردنه‌وه و گومانلێکردنن. هه‌ژاندن و ورووژاندنی بیر و قوتکردنه‌وه‌ی پرسیار، مرۆڤ به‌ره‌و له‌نگه‌ری بڕوا ده‌بات و گومان ڕێگإی بڕوایه"الشك طریق الیقین".
ده‌سه‌ڵات”تێڵا”، که نه ڕه‌نگ و نه ڕه‌گه‌ز و نه نه‌ته‌وه و نه ئایین ده‌زانێت و کورد و ناکورد و کات و شوێنی بۆ نییه، که دزێوترین و قڕێژترین شته له مێژووی مرۆڤدا و سه‌رچاوه‌ی گشت ده‌رد و په‌تا و درم و به‌دبه‌ختی و کوێره‌وه‌ری و داپڵۆسین و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی مرۆڤه، لای کاکه‌وه‌یس، خودان و پارێزه‌ری یاسایه”تێڵا پارێزه‌ری یاسایه، ئه‌وه‌ی تێڵای به‌ده‌سته‌وه بێ یاسایشی به‌ده‌سته” ل155، لێ کام یاسا؟ تاکه یاسایه‌ک، که له ئارادایه و کاری پێ ده‌کرێ، یاسای سزادان، گولله‌بارانکردن، له‌حه‌وز هه‌ڵشه‌پاندن و به خیانه‌ت و خیانه‌تکاریی تاوانبارکردن. که کاکه‌وه‌یس پێشنیازی”چه‌ند لێتان جوان دێ له به‌ره‌یه‌کدا کۆوه بن و ناوی خۆتان بنێن به‌ره‌ی سزاچییانی کوردستان...به‌کورتکراوه‌یی ده‌بێته(به‌ساج)”، ل154، ده‌کات، ئه‌و باش ده‌زانێ، که ته‌واوی ئه‌و ”به‌ساج”یانه‌ش وڵات و نیشتمانێکیان خۆش ده‌وێ، که خۆیان تێیدا ده‌سه‌ڵاتدار”تێڵابه‌ده‌ست” بن و به‌و مه‌رجه‌ش، ته‌نێ ئه‌و مه‌رجه، وڵاتپارێزی ده‌که‌ن و نیشتمانیان خۆش ده‌وێ.
ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌ش، وه‌ک عه‌ریف عۆده، 1963،...و، نووسین و وه‌رگێڕانه‌کانی دیکه‌ی کاکه‌وه‌یس، خه‌م و په‌رۆش و په‌ژاره‌کانی کاکه‌وه‌یس به ڕوونی ده‌رده‌خات. کاکه‌وه‌یس مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی(کورد) وه‌ک خاچه‌که‌ی عیسا داوه به کۆڵیدا و به شوێن له‌نگه‌رێکدا ده‌گه‌ڕێ. ئه‌و له‌نگه‌ره‌ی ئه‌ویش به دوویدا وێڵه، سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی وڵاته‌که‌یه‌تی، که سه‌لمانیش”گوایه” هه‌وڵی بۆ ده‌دا.
ته‌ونی جاڵجاڵۆکه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ده‌روونیی مرۆڤی کورده. ناوه‌وه‌یان ده‌خوێنێته‌وه و به ده‌روونیاندا داده‌چۆڕێ و گرێکوێره و ئاڵۆزییه ڕه‌وانییه‌کانی مرۆڤی کورد ده‌خاته ڕوو. گه‌ڕانێکه به‌دووی سه‌ره داوه‌کاندا، که هێنده ئاڵۆزکاو و تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵن”خاتوون خان...کاک سه‌لمان...کاکیگه‌وره...ئاسایش...ناوشاخه‌کان...به‌غدا و ئه‌مانه هه‌موو سه‌روبنی یه‌کن..له‌ڕاسیتدا هه‌ر یه‌کێکن و له‌و خه‌ڵکه کراون به به‌ره‌ی جیاواز و دژ به یه‌ک”.ل113، که کاکی گه‌وره و کوردۆ و سه‌لمانه‌کان” سیاسه‌تکاران و سه‌ران” و کێ و کێی کورد هه‌ر یه‌که‌و سه‌رێکیان گرتووه و سه‌ره‌که‌ی دیکه‌شی مه‌گه‌ر خودا بۆخۆی بیزانێ به‌ده‌ست کێوه‌یه!.
ته‌ونی جاڵجاڵۆکه، پڕه له هه‌ستیی دژ به‌یه‌ک و دوولایه‌نه، واته: کۆکردنه‌وه‌ی دوو شتی جیاواز له یه‌ک وێنه‌دا، خۆشه‌ویستی و ڕق، ئازایه‌تی و خوێڕییه‌تی و هه‌ڵهاتن و ملکه‌چکردن، سووربوون له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و داته‌پین و ڕووخان و دۆڕان. میرزا، هه‌ژار، حه‌قعه‌لی، مامۆستا سه‌عید و کوردۆ، که لایه‌نی چاکه‌ی مه‌سه‌له‌که- کوردایه‌تی-ن، دۆڕاو و ده‌سته‌پاچه و کوژراون. سه‌لمان، که نیشانه و نموونه و نوێنه‌ری خراپه و به‌دایه‌تییه، له نێویاندا زاڵه و هه‌ڵده‌که‌وێ. کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م دوولایه‌نی و دژ به یه‌کانه و یه‌کخستنیانن، دانپیانان و پاکانه و ئازایه‌تییه به‌رانبه‌ر ژیان و هه‌لومه‌رج و ڕاستییه‌کان. هه‌ر بۆیه‌ش ته‌ونی جاڵجاڵۆکه تا ڕاده‌ی بریندارکردنیش ڕاشکاو و ڕاستگۆیه.
که‌لێنێک-به‌لای منه‌وه-که له ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌دا وه‌دی ده‌کرێت، پشتگوێخستنی کێشه‌ی چینایه‌یه‌تییه. کاکه‌وه‌یس - به حوکمی بیروباوه‌ڕ و دیتنه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی- دوور و نێزیک به‌لای ئه‌و باسه‌دا نه‌چووه و خۆی له قه‌ره‌ی نه‌داوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی، که کوردستان وڵاتێکی بێ‌چین بێت و بیری نه‌ته‌وه‌یی به ته‌نێ هه‌ناسه، خۆراک، خواردنه‌وه، پۆشاک، سێکس و کار”نان و گان و ئیسراحه‌ت”، بۆ هه‌موو کورد، دابین بکات. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رده‌سته‌یی و زاڵبوونی بیری نه‌ته‌وه‌یی، وای له کاکه‌وه‌یس کردووه، که له هه‌ڵبژاردنی که‌سه‌کانیشدا، پتر، ڕوو له خه‌ڵکانی سه‌ر به توێژی خوێندوو و کارمه‌ند و ئه‌فه‌ندی و له‌ڕووی چینایه‌تیشه‌وه سه‌ر به چینی بۆرژوازی بچووک بکات.
زمانی ڕۆمانه‌که، زمانێکی پاراو و ڕه‌وان و بێ گرێ و گۆڵه. نووسه‌ر، وه‌ک ته‌واوی نووسینه‌کانی دیکه‌یشی بۆ وشه و ده‌ربڕین دانامێنێت و وشه‌یش داناتاشێت. کوردییه‌که‌یکاکه‌وه‌یس، کوردییه پاکژه‌که‌ی ده‌شته‌که‌ی که‌رکووک(حه‌سار)ه و دیاره بێچووه سۆنه‌ش مه‌له‌وانه، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ شتی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، که پێموانییه هه‌ڵه‌ی چاپ بن، چونکه گه‌لێک هه‌ڵه‌ی چاپیش، له کتێبه‌که‌دا به‌رچاو ده‌که‌ون. وشه‌ی هزر و هزرکردن(ل35، 55، 151) به واته‌ی: هرس و هرسکردن(هضم) به‌کار براوه، له‌کاتێکدا هزر واته‌ی: بیر و بیرکردنه‌وه و تێفکرین ده‌گه‌یه‌نێت. وشه‌ی کورژ (ل35) له‌بری کرژ یا گرژ به‌کار براوه.
له‌نێو ئه‌و هه‌موو تاریکستان و گێژاو و گومانستان و هیوابڕاوی و دۆڕانه‌دا، که ته‌ونی جاڵجاڵۆکه گرتوویه‌تییه خۆی، ئه‌گه‌ر تاکه تروسکه‌یه‌کی ڕووناکایی وه‌دی بکرێت و ئومێدبه‌خش بێت و بڕێک دڵ فێنک بکاته‌وه، ته‌نێ ده‌نگه کچانه ناسک و به‌ژیان ئاوسه‌که‌ی خوشکه‌که‌مانه، که به”به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌چین...مامۆستا” وه‌رامی مامۆستا سه‌عید ده‌داته‌وه و به‌وه‌ش ڕۆمانه‌که کۆتایی دێت.
ئه‌گه‌ر کورد ڕۆمانی بووبێ و هه‌بێ، ئه‌وا ته‌ونی جاڵجاڵۆکه، نۆبه‌ره‌ڕۆمانی کاکه‌وه‌یس، یه‌کێکه له ڕۆمانه باشه‌کانی. ئیدی دوای ئه‌زموونی ته‌ونی جاڵجاڵۆکه، کاکه‌وه‌یس، به دڵنیاییه‌وه ده‌توانێت زۆر به باشی خۆی بۆ ڕۆمان نووسین ته‌رخان بکات.
ئایاری 1998