پیاوێک بوو ناوی سه‌ددام حوسه‌ین بوو
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ کچه‌کانمدا ناز و ڕاز و په‌ری، تا
کاتژمێر سێ و بیست خولکه‌ی به‌یانی دانیشتبووین. تا ده‌وروبه‌ری کاتژمێر دوازده
ته‌ماشای فیلمێکی دیڤیدی(DVD)مان ده‌کرد و دواتریش به ته‌ماشای ته‌له‌ڤزیۆن و
باسی هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین، که ده‌بوو ئیدی جێبه‌جێ بکرێت، و ورده باسی
دیکه‌وه تا کاتژمێر سێ و بیست خولکه‌ی به‌یانی بردمانه سه‌ر. دوای ئه‌وه چوومه
سه‌ر جێگه بۆ خه‌وتن، به‌ڵام خه‌وم زڕا و خه‌و نه‌چووه چاوم. کاتژمێر چوار و
بیستویه‌ک خولکه زه‌نگی مۆبایله‌که‌م لێیدا و که ته‌ماشام کرد دیتم ته‌له‌فۆننامه‌یه‌کم
له دۆستیکمه‌وه پێگه‌یشتووه، که ده‌ڵێ:''پیرۆزه سه‌ددام له سێداره درا هه‌ر
ئێستا".
سه‌ددام حوسه‌ین،
وه‌ک سه‌رۆکی عیراق و به‌رپرسی وڵاتیک، دوای گرتنی به تاوانی به‌رپرسیی له تاوانگه‌لێک،
که دژ به خه‌ڵکی عیراق کراون، دادگایی کرا. هه‌موو سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتدار و
سه‌ردار و فه‌رمانڕه‌وایه‌کی جیهان، باش بن یا خراپ، دادوه‌ر بن یا دیکتاتۆر، گه‌لێر بن یاناگه‌لێر، خراپه‌کاری
و چاکه‌کارییه‌کانیان زۆرجاران هه‌ر به ته‌نێ بۆ خۆیان ده‌نووسرێن و ده‌گێڕدێنه‌وه
و خه‌ڵک ته‌نێ ئه‌وان به به‌رپرسی هه‌موو ڕووداوه‌کان(خراپ یا باش) ده‌زانێت. ئێستاش
خه‌ڵک، که باسی پێشکه‌وتنی وڵاتێک و خۆشگوزه‌رانی گه‌لێک ده‌که‌ن، ده‌یگێڕنه‌وه
بۆ سه‌رداری وڵاته‌که و ته‌نێ به هی ئه‌وی ده‌زانن. ئێستایش خه‌ڵک هه‌رچی تاوانی
نازیزمه، له هیتله‌ردا ده‌یبینن، هه‌رچی تاوانی کۆمۆنیزمه، له ستالین‌دا ده‌یبینن، هه‌رچی تاوانێکه، که له
ڕۆمانیای به‌نێو "سۆسیالیست"دا کراوه، له چاوچێسکۆیدا ده‌بینن و هه‌رچی تاوانی به‌عس
و شۆڤینیزمی عه‌ره‌به له عیراقدا خه‌ڵک له سه‌ددام حوسه‌یندا ده‌یبینن.
سه‌ددام حوسه‌ین ئه‌گه‌ر وه‌ک مرۆڤێک، وه‌ک تاکێک، فه‌رمانده
و ڕێبه‌ری عیراق بووبێت، ئه‌وا دید و هزر و کار و بڕیاره‌کانی، ده‌سگا و دامه‌زراو
و فه‌رهه‌نگێک بوون، که میلیۆنان خه‌ڵکی عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕه‌دوو که‌وتبوون.
سه‌ددام حوسه‌ین و هیچ دیکتاتۆرێکی ئه‌م جیهانه، ته‌نێ خۆیان به‌رپرس نین له‌وه‌ی،
که له وڵاته‌که‌یاندا ڕووده‌دات. سه‌ددام حوسه‌ین، له‌شکرێکی چه‌ند میلیۆنیی به‌عس
و موخابه‌رات و سیخوڕ و جاشی عه‌ره‌ب و کورد و تورکمان و ئاشووری و ئه‌رمه‌ن و
کلدان و سریان و مه‌ندائی و سوننه و شیعه‌ی عیراقی له‌دوو بوون. سه‌ددام حوسه‌ین
هه‌ر کارێک، هه‌ر تاوانێکی ئه‌نجامدابێت، ته‌نیا نه‌بووه، به‌ڵکه سه‌دان هاوکار
و هاریکار و ڕاوێژکار و جێبه‌جێکار و یارمه‌تیده‌ری هه‌بوونه.
سه‌ددام حوسه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌نفال و کوردانی فه‌یلی و
گازبارانی هه‌ڵه‌بجه و کاولکردنی کوردستان و جه‌نگی دژ به گه‌لی کوردستان و عه‌ره‌باندن و که‌رکووک و به‌عساندن و جه‌نگی دژ به ئێران
و جه‌نگی دژ به کووه‌یت هه‌ڵنه‌واسرا، به‌ڵکه له سه‌ر کوشتنی 148 که‌سی خه‌ڵکی
دوجێل (دجیل) هه‌ڵواسرا. ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و کوردانی فه‌یلی و کاولکردنی
کوردستان و عه‌ره‌باندن و که‌رکووک و به‌عساندن و جه‌نگی دژ به گه‌لی
کوردستان، که بۆ کورد پرسگه‌لێکی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕتیی بوون و هه‌ن، په‌راوێزێنران
و بچووکێنران و سووکێنران و بێبایه‌خێنران.
ئه‌مه‌ریکای داگیرکا‌ر و ده‌سه‌ڵاتداری عیراق بۆ شاردنه‌وه
و په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌کانی خۆی و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا و ڕۆژاوا و
کۆمپانییه‌کانیان و ده‌سگا سیخوڕییه‌کانیان، له هێنانه‌سه‌رکاری ڕێژیمی به‌عس و
سه‌ددام حوسه‌ین و به‌هێزکردن و‌کۆمه‌کپێکردنی له ته‌واوی تاوانه‌کانیدا دژ به
گه‌لی کوردستان و عیراق و ئێران و خۆرهه‌ڵاتی ناوین، هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ینیان
گه‌لێک پێش خست و هه‌ر ته‌نێ به تاوانی کوشتاره‌که‌ی دوجێل بڕیاری هه‌ڵواسینیان
دا. سه‌ددام حوسه‌ین له‌سه‌ر ئه‌نفال و کوردانی فه‌یلی و گازبارانی هه‌ڵه‌بجه و
کاولکردنی کوردستان و عه‌ره‌باندن و که‌رکووک و به‌عساندن و جه‌نگی دژ به گه‌لی
کوردستان و جه‌نگی دژ به ئێران و جه‌نگی دژ به کووه‌یت دادگایی نه‌کرا و بڕیاری
هه‌ڵواسینی نه‌درا، چونکه له دۆسێی ئه‌نفال و گازبارانی هه‌ڵه‌بجه و کاولکردنی
کوردستان و جه‌نگی دژ به گه‌لی کوردستان و جه‌نگی دژ به ئێران و جه‌نگی دژ به
کووه‌یتدا، گه‌لێک نهێنی ئاشکرا ده‌بوو و گه‌لێک ده‌سه‌ڵات و لایه‌ن و که‌سایه‌تیی
(ده‌ره‌کی و ناوه‌کی) نێویان ده‌هات و ته‌واوی کاغه‌زه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا و
ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان له عیراق و کوردستان و ده‌وروبه‌ر ده‌که‌وتنه ڕوو و
ئاشکرا ده‌بوون.
له کاتی دادگایی‌کردنی هه‌ندێک له هاوکارانی سه‌ددام
حوسه‌یندا به تاوانی ئه‌نفال، که سه‌ددام حوسه‌ین بۆ خۆیشی له‌و دادگاییه‌دا
ئاماده بوو و بڕیاری هه‌ڵواسینی پێشه‌کی درابوو، له نێو ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ردا
نێوی تورکیا هاته ئاراوه، که پشکێک یا نۆره‌یه‌کی له ئه‌نفال و سه‌رده‌می ئه‌نفالدا
هه‌بووبێت. هه‌ر له میانه‌ی باس و پرس و لیکۆڵینه‌وه و دۆکیۆمینته‌کاندا چه‌ندین
جار و خێراخێرا نێوی نه‌زار ئه‌لخه‌زره‌جی (نزارالخزرجي) و وه‌فیق ئه‌سسامه‌ڕائی(وفیق
السامرائي) ده‌هاتنه سه‌ر زاری تاوانباران، که فه‌رمانده‌ی له‌شکر و موخابه‌رات
بوونه و به‌رپرسی ئه‌نفال بوونه و ته‌نانه‌ت نێوی فه‌تتاح جافیش هاته ئاراوه،
که ته‌واوی ئه‌مانه نۆره‌ی له به‌رچاویان له ئه‌نفالدا بینیوه. ئه‌وانه هه‌ندێکیان
ئێستاکه له بڵندترین پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان له عیراقدا و هه‌ندێکیشیان له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه له عیراق و کوردستان ده‌پارێزرێن. ئه‌گه‌ر هاتبا و سه‌ددام حوسه‌ینیش
به تۆمه‌تی ئه‌نفال دادگایی کرابا و ڕێگه درابا به به‌رده‌وامیی دادگاییه‌که
تا کۆتاییهاتنی هه‌موو دۆسییه‌کان و لێکۆڵینه‌وه له هه‌موو تاوانه‌کان، ئه‌وده‌م
نه‌ک هه‌ر تورکیا و ئه‌لخه‌زره‌جی و ئه‌سسامه‌ڕائی و جاف نێویان ده‌هات، به‌ڵکه
سه‌دان وڵات و کۆمپانیا و به‌رپرسی ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌وروپایی و سه‌دان و هه‌زاران
سه‌رکرده و به‌رپرسی حیزبی و ده‌سه‌ڵاتداری ئێستای باشووری کوردستانیش نێویان ده‌هات
و کاریگه‌ری و به‌شداری و تێوه‌گلانیان له ئه‌نفالدا ئاشکرا ده‌بوو. جه‌لال تاڵه‌بانی،
له ده‌سپێکی دادگایی ئه‌نفالدا، ئاماده‌یی خۆی بۆ گه‌واهییدان له دادگادا دژی ئه‌نفالکاران
ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام دواتر ئه‌و باسه پێچرایه‌وه و نه‌ک هه‌ر تاڵه‌بانی، به‌ڵکه هیچ
یه‌کێک له به‌رپرسانی کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئاماده‌یی گه‌واهییدانیان
پێشان نه‌دا، نه‌بادا کاغه‌زه‌کانی خۆیان و پێوه‌نده ژێربه‌ژێرییه‌کانی خۆیان
خویا ببێت. جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ک سه‌رۆککۆماری عیراق، وه‌ک چۆن له گه‌واهی دژی
سه‌ددام حوسه‌ین خۆی دزییه‌وه هه‌ر به‌و جۆره‌یش له مۆرکردنی دوابڕیاری هه‌ڵواسینی
سه‌ددام حوسه‌ین خۆی دزییه‌وه و ئه‌گه‌ر هۆکاری ئه‌و هه‌ڵوێست و کاره‌ی هه‌رچۆنێک
بۆ خۆی و ده‌ستوپێوه‌ندانی لێکیبده‌نه‌وه، ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه ته‌نێ به‌شێکی یه‌کجار
که‌می ڕاستییه‌کانه و هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و هه‌ڵوێست و کاره‌ی، وه‌فادارییه‌تی
بۆ پێوه‌ند و هاریکاری و ساڵانێکی دوورودرێژی نێزیکاتی خۆی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی به‌عس و
سه‌ددام حوسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی و تێکنه‌دانی ئه‌و که‌ونه‌پێوه‌ندایه‌تی و
پاراستنی خۆیه‌تی له‌وه‌ی قسه‌ی له لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌ددام حوسه‌ین و عه‌ره‌بی
سوننه و خه‌ڵکانی دیکه‌وه بێته سه‌ر. ده‌سه‌ڵاتدرانی کوردستان له ترسی
ئاشکرابوونی ڕۆڵی خۆیان له خزمه‌ت به ڕێژیمی به‌عس و پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ سه‌ددام
حوسه‌یندا له ئه‌مه‌ریکاییه‌کان زیاتر حه‌زیان به بڕینه‌وه‌ی دادگایی سه‌ددام
حوسه‌ین و خێراهه‌ڵواسینی ده‌کرد و بۆ ئه‌وان ته‌نێ ئه‌وه گرنگ بوو، سه‌ددام حوسه‌ین
نه‌مێنێت، ئیدی چش له ئه‌نفال و ئه‌نفالکراوان و ته‌واوی دۆسێیه‌کانی تریش. ئه‌وان
ئاشکرابوونی نهێنییه‌کانی ئه‌نفال و دۆسێیه‌کانی دیکه، به زیانی خۆیان و
ناوزڕانی خۆیان و سه‌رۆکجاشه دۆسته‌کانیان ده‌زانن.
به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدانی کوردستان ئه‌گه‌ر ڕاستیان
کردبا و وه‌ته‌نگ ئه‌نفال و ئه‌نفالکراوان و هه‌ڵه‌بجه‌ییانه‌وه هاتبان، ئه‌وا
پێش هه‌ر شتێک ته‌واوی جاش و سووکه‌جاشه‌کانی کوردستانیان دادگایی ده‌کرد، یا هه‌ر
هیچ نه‌بووایه به‌رپرس و سه‌ره‌زله‌کانی ئه‌و جاش و سووکه‌جاشانه‌یان دادگایی ده‌کرد.
ئه‌وان وه‌ها کارێکیان نه‌کرد و ناکه‌ن چونکه زۆرێک له‌و جاش و سووکه‌جاش و سه‌رۆکجاشانه
به قایل‌بوون و ڕه‌زامه‌ندی و چاولێپۆشینی سه‌رانی کورد خۆیان و به پێکهاتن له‌گه‌ڵ
ئه‌واندا جاشایه‌تی و خزمه‌تی حوکوومه‌تی به‌غدای به‌عس و ئه‌نفالیان کردووه.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسه‌یندا، به گه‌واهی
سه‌رانی ئه‌و ڕێژیمه و خه‌ڵکانی ئاگادار و ئامار، نێزیکه‌ی نیو میلیۆن جاش و سووکه‌جاشی
کورد هه‌بوونه. بێجگه له‌وه‌یش سه‌دان هه‌زار کوردی دیکه‌ی به‌عسی و جه‌یشوششه‌عبی(الجیش
الشعبي) هه‌بوونه، ته‌واوی ئه‌وانه و ماڵ و منداڵ و خێزان و به‌شێکی زۆری که‌س و
خزمی ئه‌مانه پێوه‌نددار و گرێدراوی ڕێژیمی به‌عس بوونه و له سه‌نگه‌ری به‌عس و
دژ به بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بوونه. ته‌واوی ئه‌وانه کورد بوونه. ئه‌گه‌ر
ئامارێکی ڕێکوپێک و دروست هه‌بووایه و هه‌بێت، ئه‌وا ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له‌گه‌ڵ
حوکوومه‌تی به‌عسدا بوونه گه‌لێک له ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له‌گه‌ڵ شؤڕشی
کورددا بوونه زیاتر ده‌رده‌خرێت. به‌شێکی
زۆری ئه‌و کوردانه‌ی ئێستاکه بۆ هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین هه‌ڵده‌په‌ڕن و شایی
ده‌گێڕن، بۆ خۆیان له خزمه‌تی سه‌ددام حوسه‌یندا بوون و بۆ خۆیان ئه‌وێ ڕۆژی بۆ
ئه‌و و بۆ دیداری ئه‌و و بۆ داکۆکی له‌و و بۆ خۆشه‌ویستیی ئه‌و شاییان ده‌گێڕا و
هه‌ڵده‌په‌ڕین. کورد بۆ هه‌موو شتێک شایی ده‌گێڕێت و بۆ هه‌موو شتێک پیرۆزبایی له‌یه‌کدی
ده‌که‌ن و بۆ هه‌موو شتێک گه‌شکه ده‌یانگرێت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێکیان وه‌ده‌ستهێنابێت.
که سه‌ددام حوسه‌ین ڕووخا، که ئه‌مه‌ریکا هاته نێو عیراق و کوردستانه‌وه، که
هه‌ڵبژاردنی عیراق ده‌کرا، که جه‌لال تاڵه‌بانی بوو به سه‌رۆکی عیراق، کورد هه‌ڵده‌په‌ڕی
و.....که هه‌ر کوردێک ده‌می ده‌کاته‌وه ده‌ڵێ:"وا ده‌زانم ئه‌مڕۆ له دایک
بوومه" و "ئه‌مڕۆ خۆشترین ڕۆژی ژیانمه" و....ئه‌مڕۆیش، که سه‌ددام
حوسه‌ین هه‌ڵواسرا، هه‌ر وه‌ک جاران و هه‌ر به‌و جۆره کورد پێیانوایه "جه‌ژ‌نه‌که‌یان
بوو به دوو جه‌ژن و ده جه‌ژن و زیاتر" و "شه‌هیده‌کانیان زیندوو بوونه‌وه"
و "تۆڵه‌ی هه‌رچی به سه‌ر کورددا هاتووه کرایه‌وه" و...که‌چی کورد به‌لای
ئه‌وه‌دا ناچێت که ئیدی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک پرسه‌گرنگه‌کانی گه‌لی
کوردستان، له ڕووی دادگایی و قانوونه‌وه، چ بایه‌خێکیان نه‌ما و بوونه پاشکۆی
دوجێل و له‌گه‌ڵ هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌یندا پێچرانه‌وه!
به هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین به‌م خیراییه و پێش ته‌واوبوونی
دۆسێی ئه‌نفال و دۆسێیه‌کانی دیکه، ئه‌مه‌ریکا و ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق، هیچ به‌هایه‌کیان
بۆ قوربانییانی ئه‌نفال نه‌هێشته‌وه. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕۆژه‌یش(شه‌ممه
30-12-2006)، ڕۆژی یه‌که‌می جه‌ژنی قوربان له‌کن ئیسلامی سوننه له عیراق و
کوردستان و وڵاتانی عه‌ره‌ب و هه‌ندێک وڵاتانی ئیسلامی، له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه
بۆ هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین، نامه‌یه‌کی
ئاشکرای پڕ له سووکایه‌تییه، به ئیسلام و وڵاتانی ئیسلامی و حه‌ج، که ئێستا له
عه‌ره‌بستانی سعوودی ئه‌نجام ده‌درێت و هاندانێکی ئیسلامی سوننه‌یه دژ به شیعه،
که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 31-12-2006، یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانیان بوو.
مۆرکردنی دوا بڕیاری هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین له
لایه‌ن نووری ئه‌لمالیکی(نوري المالکي)ی شیعه‌ی سه‌رۆکی حوکوومه‌تی عیراق و په‌تخستنه
ملی له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی ده‌موچاو هه‌ڵپێکراو و داپۆشراو و ده‌مامککراوه‌وه،
که هه‌موویان شیعه بوون و ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک مه‌لای شیعه و چه‌ند دادوه‌ر و
قانوونییه‌کی شیعه، بێ ئه‌وه‌ی تاکه یه‌ک سوننی له‌و ئاهه‌نگی مه‌رگه‌دا بێت، که
سه‌ددام حوسه‌ین بۆ خۆی سوننی بوو و گوتنه‌وه‌ی دروشمی "بژی موحه‌ممه‌د باقیر
ئه‌لسسه‌در(محمد باقرالصدر)"ی شیعه‌ی مردوو و کوشته‌ی ده‌ستی سه‌ددام حوسه‌ین
و موقته‌دا موقته‌دا و "بۆ دۆزه‌خ" و ...که ڕێک وا پێشان درا و کرا و
بوو به هه‌ڵواسینێکی "شیعه‌یانه"ی سه‌ددام حوسه‌ین ، هه‌موو ئه‌وانه
ویست و نه‌خشه‌ی ئه‌مه‌ریکایه، بۆ ئافراندن و خۆشکردن و خه‌ستکردنه‌وه و قووڵکردنه‌وه
و چڕکردنه‌وه‌ی دۆژمنایه‌تی و ناکۆکی نێوان سوننه و شیعه و پتر خه‌ستکردنه‌وه و
توندکردنه‌وه و تیژکردنی ڕق و کینه‌ی زۆرینه‌ی سوننه‌ی جیهان له که‌مینه‌ی شیعه‌ی
جیهانی عه‌ره‌ب و ئێران و ئیسلام و دزێواندنی شیعه‌یه له به‌رچاوی ئه‌وان.
سه‌ددام حوسه‌ین، که له‌به‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و
کوردانی فه‌یلی و کوردانی بارزانی و وێرانکردنی کوردستان و به هۆی تاوانه‌کانی
دیکه‌یه‌وه دژ به گه‌لی کوردستان، سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرابێت و هه‌ڵنه‌واسرابێت،
بۆ ده‌بێت کورد بکه‌وێته سه‌ما و خۆبادان و شاگه‌شگه بیگرێت و کاتژمێر چوار و
بیستویه‌ک خولکه‌ی به‌یانی ته‌له‌فۆننامه بۆ خه‌ڵک بنێرێت و پیرۆزبایی له خه‌ڵک
بکات!
ده‌گێڕنه‌وه، که که‌سێک دێته باره‌گای ئه‌نه‌وشیروان(531-579)ی
شای ساسانییان و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که فڵانه دوژمنی مردووه. ئه‌نه‌وشیروانیش
پێی ده‌ڵێت:"اگر بمرد عدو جای شادمانی نیست، نیز که زندگانی ما جاودانی
نیست"، واته:"ئه‌گه‌ر دوژمن بمرێت جێی خۆشی نییه، چونکه ژیانی ئێمه
هه‌میشه‌یی نییه". ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست
ئازاردان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوو له سه‌ددام حوسه‌ین، ده‌بوو له زینداندا
بهێڵرایه‌ته‌وه تا بۆ خۆی ورده‌ورده ده‌پووکایه‌وه و به‌ره‌و مردن ده‌چوو. ئه‌گه‌ر
هه‌ر سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا، ده‌بوو هه‌موو زانیارییه‌کی لێ وه‌رگیرابا
و تا دوادۆسێی دواتاوان بهێڵراباوه و هه‌موو شتێکی پێ ده‌رخرابا و ئاشکرا کرابا و
دادۆشرابا و ئه‌وجا له‌به‌ین برابا. به‌وه‌ی که به‌م خێراییه هه‌ڵواسرا، له‌کۆڵ
کرایه‌وه، لێ بۆ خۆی وه‌ک مرۆڤێک ڕزگاری بوو و بۆ عه‌ره‌بێش کرا به شه‌هید و قاره‌مانی نه‌ته‌وه
و بۆ کوردیش هیچی لێ هه‌ڵنه‌کڕێنرا. به‌م هه‌ڵواسینه خێراییه و به‌م له‌کۆڵکردنه‌وه‌یه،
سه‌ددام حوسه‌ین له‌گه‌ڵ خۆیدا نهێنیگه‌لێکی زۆری برده ژێر گڵه‌وه، که بۆ کورد،
بۆ مرۆڤی ئاسایی و سته‌مدیده و چه‌وساوه و هه‌ژاری کورد هه‌رگیز ئاشکرا نابن و هه‌رگیز
قه‌ره‌بوو ناکرێن.
30-12-2006