وه‌زیرستان و دیکتاتۆرستان
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
کۆماری چین،
دانیشتووانی نێزیکه‌ی یه‌ک ملیار و نیوه. هیندوستان، یه‌ک ملیار مرۆڤی لێ ده‌ژی.
ئه‌مه‌ریکا، نزیکه‌ی سێسه‌د میلیۆن مرۆڤی تێدایه و که‌ڵه‌گا و ده‌مڕاست و کوێخای
هه‌موو جیهانیشه. ڕووسیا، له دووسه‌د
میلیۆنیک پتره و خودانی چه‌کی ناوه‌کییشه. وڵاتانی وه‌ک فرانسا و بریتانیا و
ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا، هه‌موو زلهێز و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م جیهانه‌ن. باشووری
کوردستان به ته‌واوی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌یشییه‌وه، که هێشتا نه‌خراونه‌وه سه‌ر
کارگێڕییه‌که‌ی و گرێدراوی عیراقن، ژماره‌ی دانیشتووانی له نێوان 5-6 میلیۆن
مرۆڤدایه و ده‌سه‌ڵاتدارانیشی، له هه‌رێم و به‌شێکی عیراق زیاتر، چ حیسابێکی بۆ
ناکه‌ن و نێوێکی دیکه‌یشی لێ نانێن و چی دیکه‌یشی پێ ڕه‌وا نابینن. هیج حوکوومه‌تی
یه‌کێک له‌و وڵاتانه(چین، هیندوستان، ئه‌مه‌ریکا، ڕووسیا، فرانسا، بریتانیا، ژاپۆن
و ئه‌ڵمانیا)، ژماره‌ی وه‌زیره‌کانیان له بیستوپێنج وه‌زیرێک تێناپه‌ڕن، که‌چی
حوکوومه‌ته‌که‌ی باشووری کوردستان 42 وه‌زیری تێدایه. له هیچ کونجێکی ئه‌م
جیهانه‌دا، حوکوومه‌تی 42 وه‌زیری نییه و ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی کوردستان یه‌که‌م دانه
بێت. زۆریی وه‌زیر له حوکوومه‌تی کوردستاندا، نیشانه‌ی پێشکه‌وتن و کارڕاپه‌ڕاندن
نییه، به‌ڵکه ته‌نێ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کورسی و ڕاگرتنی دڵی ئه‌م حیزب و ئه‌و گرۆ و
ئه‌و خێڵ و ئه‌و ده‌سته‌یه. هه‌ردوو زلحیزبی پارتیی و یه‌کیه‌تی 22 وه‌زاره‌تیان بۆ
خۆیان قۆرخ کردووه، که ته‌واوی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌گرنه‌وه، بڕێک له وه‌زاره‌ت
ده‌چن و ده‌سه‌ڵاتێکیان هه‌یه و کارێکیان پێ ده‌کرێت. ده‌مێنێته‌وه 20 وه‌زاره‌تی
خواروخێچ و بێ به‌ها و ته‌نێ ناو، ئه‌وانیش به سه‌ر ئه‌م حیزب و ئه‌و گرۆ و ئه‌و
نه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌سته‌دا به‌شێنراونه‌وه. 13 له‌و وه‌زاره‌تانه وه‌زاره‌تی هه‌رێمن،
که ڕێکوڕه‌وان فۆتۆکۆپی وه‌زاره‌ته ده‌وله(وزارةالدولة)کانی عیراقی سه‌رده‌می
سه‌ددام حوسه‌ینن. له
سه‌رده‌می ڕێژیمی به‌عس و سه‌ددام حوسه‌یندا، ده‌یان
وه‌زیر ده‌وله هه‌بوون، ته‌نێ بۆ قایلکردنی فڵا‌نه سه‌رۆکجاش و ئه‌م سه‌رۆکخێڵ و ئه‌و
نۆکه‌ر و ئه‌و سه‌رۆک حیزبی کارتوونی و بۆ ڕاگرتنی دڵی ئه‌وان بوون. ئه‌مانه‌ی هه‌رێمیش ڕێک به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ن و هه‌ر بۆ ئه‌وه دانراون تا
فڵا‌نه سه‌رۆک حیزب، یا ده‌سته، یا گرۆ دڵی له خۆی دانه‌مێنێت و نه‌ڵی بۆ فڵان
بووه به وه‌زیر و من نه‌بووم! دانانی ئه‌و سه‌رۆکحیزب و نوێنه‌ری ده‌سته و نه‌ته‌وه‌یه،
به وه‌زیری هه‌رێم، ده‌کاته ده‌مکوتکردنیان و بێده‌نگکردنیان. وه‌زاره‌تی هه‌رێم
و وه‌زیری هه‌رێم له ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه، یه‌کسانن به هیچ، به‌ڵام له ڕووی
پاره و مووچه‌وه، ئه‌وانیش وه‌ک هاووه‌زاره‌ت و هاووه‌زیره‌کانی دیکه‌یان وان. هه‌ندێک
وه‌زاره‌ت وه‌ک: دارایی، پێشمه‌رگه، ناوخۆ و...هه‌ریه‌که‌و دوو وه‌زیری بۆ
دانراوه، به بیانووی ئه‌وه‌ی، که هێشتا ئه‌و وه‌زاره‌تانه نه‌بوونه‌ته یه‌ک.
بۆچی نه‌ده‌کرا هه‌ر یه‌ک وه‌زیر دابنرێ بۆ وه‌زاره‌تێک له‌وانه و ئه‌وی دیکه‌یان
وه‌ک سێبه‌ر و بێ ناو کاری کردبا! ده‌کرا ئه‌و 42 وه‌زاره‌ته له 15-20 وه‌زاره‌تێکدا
کورت کرابانه‌وه و 10-12 وه‌زاره‌تێکی بۆ پارتیی و یه‌کیه‌تیی بووایه‌ن و ئه‌وانی
دیکه‌یشی به سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا ببه‌شرانه‌وه. زۆریی وه‌زاره‌ت و
زۆریی ژماره‌ی وه‌زیر، هیچ له واقیعێکی ناجۆر و کارگێڕییه‌کی گه‌نده‌ڵ و بیرێکی
چه‌وت ناگۆڕێت، به‌ڵکه ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی مفتخۆر و به‌شیخه‌ڵکخۆر و مشه‌خۆر، ده‌خاته
سه‌ر ئه‌و ژماره‌ی، که تا ئێستا هه‌بوو.
*****
هه‌ر له
دوای پێکهێنانی کابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه''کاکه نێچیرڤان بارزانی خۆشه‌ویستی هه‌موومانی...''،
سروودێکه، چه‌ندین جار له که‌ناڵه‌کانی کوردستان تیڤی و زاگرۆسه‌وه لێ ده‌درێته‌وه
و ده‌بیسرێ و ده‌بینرێ و وێنه‌ی نێچیرڤان بارزانیشی له‌گه‌ڵدا به هه‌موو جۆرێک
پێشان ده‌درێت. ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانی و مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و
عه‌بدوڵلا ئوێجالان و...خه‌ڵکانی دیکه‌ی وڵاتی
کوردستان، ئاوڕێکیان له سه‌ددام حوسه‌ین و شای شایان''شاهنشاه ئاریامهر'' و چاوچێسکۆ
و هیتله‌ر و ستالین و مۆسۆلینی و پێنۆشێ و فرانکۆ و پۆڵپۆت و... ئه‌و هه‌موو سه‌رکرده
و دیکتاتۆرانه‌ی جیهان دابایه‌وه و له ڕووخان و تێکشکان و دۆڕان و وه‌ده‌رنانیان
له ده‌سه‌ڵات ڕامابان و بڕێک بڕوایان به دیموکراتی و یه‌کسانی هه‌بووایه و خاک
و گه‌ل و وڵات و مرۆڤی کوردستانییان له سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه دانابا و خۆیان
پێ له خه‌ڵکی کورد بچووکتر نه‌ک زلتر بووایه، هه‌رگیز ڕێگه‌یان به گورانیبێژ و
نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ته‌له‌ڤزیۆن و ڕۆژنامه و میدیا و ''ڕۆشنبیر''ی خۆفرۆش و
قه‌ڵه‌محیز و زوڕناژه‌ن و ماستاوچی و کوژراوی پاره و چڵێس نه‌ده‌دا، په‌سنیان
بده‌ن و گۆرانی به باڵایاندا بڵێن و وه‌ک سوپه‌رمان و مرۆڤی نائاسایی پێشانیان
بده‌ن و باسیان بکه‌ن. هه‌ر پێشتر و زۆر له مێژه ئه‌و پێدا هه‌ڵدان و گه‌وره‌کردنه‌وه‌یه
له وڵاتی ئێمه‌دا باو بووه و هه‌زاران خوێڕی و کاسه‌لێسیش پێوه‌ی له‌وه‌ڕاون و
ده‌له‌وه‌ڕێن و گیرفانیان پێ پڕ کردووه و ده‌که‌ن، من له ناوهێنانی ئه‌و سه‌رکرده
به‌ڕێزانه‌ی کورد خودانه‌خواسته چ مه‌به‌ستێکی خراپم نییه و نایانخه‌مه ڕیزی
ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی وه‌ک سه‌ددام حوسه‌ین و شای شایان و چاوچێسکۆ و هیتله‌ر و
ستالین و مۆسۆلینی و پێنۆشێ و فرانکۆ و پۆڵپۆت و...، به‌ڵام هه‌ر به‌رپرسێک یا سه‌رکرده‌یه‌ک
یا مرۆڤێکی خودان ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر خۆی به مرۆڤ بزانێت و له‌وه تێبگات، که
هیچ ده‌سه‌ڵاتێک تا سه‌ر بۆ که‌س نییه و مرۆڤ هه‌موو یه‌کسانن و چ جیاوازییه‌ک له
نێوان که‌سێک و که‌سێکی دیکه‌دا نییه و زانیاری و هۆشیاری و جوامێری به‌وه نییه،
که مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، ئه‌وا هه‌رگیز به‌و په‌سن و پێداهه‌ڵدان
و پێداهه‌ڵگوتنه، دڵخۆش نابێت، به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه دژی ده‌بێت و ڕێگه‌ی لێ
ده‌گرێت و ده‌می ئه‌و مشه‌خۆرانه‌ش داده‌خات. گه‌وره و ڕێبه‌ر و سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتدار
و به‌رپرس، گه‌ره‌که خزمه‌تکاری خه‌ڵک بێت''سیدالقوم خادمهم''. په‌سن و پێداهه‌ڵدان
و پێداهه‌ڵگوتنی ده‌سه‌ڵاتدار، ده‌کاته که‌سپه‌رستیی و چێ‌کردنی دیکتاتۆر.
12-5-2006
No comments:
Post a Comment