نانۆ
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ئوولۆف
پاڵمێ(30/1/1927-28/2/1986)، سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی سوێد، له جه‌ژنی له‌دایکبوونی
مه‌سیحدا، له 1972دا ده‌ڵێت:"مرۆڤ ده‌بێ شته‌کان به ناوی خۆیانه‌وه ناو
ببات. ئه‌وه‌ی ئێستا له ڤیێتنامدا ڕووده‌دات، جۆرێکه له ئه‌شکه‌نجه، هه‌ربۆیه‌ش
بۆمببارانکردنی ئه‌وێ تاوانێکه. نموونه‌ی وه‌ک ئه‌و تاوانه‌مان زۆره له مێژووی
نوێ‌دا و به‌گشتییش گرێدراوی ناوێکن. گێرنیکا، ئۆرادوور، بابیژژار، کاتین، لیدیچه،
شه‌رپڤیللێ، ترێبلینکا. له‌و شوێنانه‌دا زۆر و توندوتیژی شایی بۆ گێڕدراوه، به‌ڵام
دوای وه‌ده‌نگهاتنی جیهان و تاوانبارکردنیان، سه‌خت و گران که‌وتوون له سه‌ر ئه‌وانه‌ی،
که به‌رپرسیاریی ئه‌و تاوانانه‌یان هه‌ڵگرتبوو. ئێستاش ناوێکی نوێ ده‌خرێته سه‌ر
ئه‌و ڕیزه‌ناوانه هانۆی 1972". پاڵمێ
له تاوانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نازیزم و فاشیزمی ئه‌وروپا ده‌دوێت و پێیوایه ده‌بێ
هه‌موو شتێک به ناوی خۆیه‌و ناو ببرێت و بانگ بکرێت. تۆ نا‌توانیت به زیندانیی بڵێی
ئازاد و به دیکتاتۆر بڵێی دیموکرات و به ئه‌نارکیست بڵێی نازیست و به جووله‌که
بڵێی بوودایی و به ماسی بڵێی میوه و به جاش بڵێی شۆڕشگێڕ. تۆ نا‌توانیت گیڤارا و
باتێستا، یه‌زید و ئیمام حوسه‌ین، خالید ئه‌حمه‌د زه‌کی و نازم گزار، ئارام و شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی، وه‌ک
یه‌ک ناو ببه‌یت و بیانخه‌یته ڕیزی یه‌که‌وه و وه‌ک هاوتا ته‌ماشایان بکه‌یت. هه‌ر
شته‌و هه‌رکه‌سه‌و ناوی خۆی هه‌یه و به‌و ناوه ده‌ناسرێته‌وه.
*****
ئه‌وه‌ی داوا له تۆ و خه‌ڵکانی دیکه و من ده‌کات، که
له نووسین و ناوهێنانی خه‌ڵکدا، ئیدی ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌رچییه‌ک بن، سه‌رکرده یا
بنکرده، سیاسی یا کووتاڵفرۆش، هونه‌رمه‌ند یا شیولێنه‌ر، نووسه‌ر یا شۆفێر، شاعیر
یا بۆیاخچی، مامۆستا یا وه‌رزێر، ده‌ست
بپارێزین و که‌متر ناو ببه‌ین و ڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه نه‌گرین و پێچه‌ڵپێچ بۆ شته‌کان
بچین و ڕێکوڕه‌وان شته‌کان نه‌درکێنین و ڕازه‌کان نه‌که‌ینه‌وه و په‌رده‌کان هه‌ڵنه‌ماڵین،
ئه‌و داوای ئه‌وه‌مان لێ ده‌کات، که ڕاستگۆ نه‌بین له گوتاره‌کانماندا. داوای ئه‌وه‌مان
لێ ده‌کات، که سازشکارانه له دیارده‌کان، له شته‌کان، له په‌یڤه‌کان، له کرداره‌کان،
له هه‌ڵوێسته‌کان بنۆڕین و بدوێین، یا خۆمانی لێ که‌ڕ که‌ین. داوای ئه‌وه‌مان لێ
ده‌کات، که دووڕوو و مه‌راییکار و خۆگه‌هێن و نانۆ بین. زۆرێک له‌و گه‌وره‌نووسه‌رانه‌ی،
که باسیان له ڕۆمانی"نانی پێخاوس/الخبزالحافي"ی نووسه‌ری مه‌غریبی موحه‌ممه‌د
شوکری و نووسینه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و نووسه‌ره کردووه، پێیانوایه، ئه‌وه‌ی شوکری ده‌ینووسێت،
هی ئه‌وه نییه بکرێته کتێب، یا هی ئه‌وه نییه بڵاوبکرێته‌وه، یا هێشتا کاتی
نه‌هاتووه، یا به نه‌ریت و ڕه‌وشتی جڤاک نامۆیه و له شێوه‌ی بیرکردنه‌وه و
زمانی جڤاکی مه‌غریب و عه‌ره‌ب و ئیسلامه‌وه دووره، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوکری،
که‌سه‌کانی نێو ڕۆمان و چیرۆکه‌کانی ڕووت ده‌کاته‌وه و کۆمه‌ڵگه به ڕووتی پێشان
ده‌دات و ڕووت ده‌په‌یڤێت. توێکڵ وه‌به‌ر ئاخافتنه‌کانی ناکات و سڵ له که‌س و له
هیچ نه‌ریت و ڕێسایه‌ک ناکاته‌وه. ئه‌و ناخی مرۆڤ ده‌کاته‌وه و پێشان ده‌دات. ڕاسته‌وخۆیی
و ده‌سبه‌جێی و هه‌ڕه‌مه‌کی و قسه‌له‌ڕوویی، ڕاستگۆییه و ئه‌وه‌ی له ژێر لێوه‌وه
قسه ده‌کات و ئه‌وه‌ی منجه‌منج ده‌کات و قسه ده‌گوڵمێنێت، له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی
که‌سه‌کی و شتی تایبه‌ت، خۆی له گوتنی ڕاستییه‌کان ده‌دزێته‌وه. منجه‌منجکه‌ر و
قسه‌گوڵمێن و له‌ژێرلێوه‌وه قسه‌که‌ر، مرۆڤگه‌لێکی ناڕاست و نه‌وێر و سازشکارن. ئه‌وه‌ی
له ڕاستی بێده‌نگه شه‌یتانێکی لاڵه"الساکت عن الحق شیطان ﺃخرس". من نووسه‌ری "بێحه‌یا"م[1] خۆش ده‌وێت،
چونکه ده‌زانم ڕاستگۆیه. من که موحه‌ممه‌د شوکری ده‌خوێنمه‌وه، له‌گه‌ڵیدا به کووچه و کۆڵانه‌کانی ته‌نجه‌دا ده‌گه‌ڕێم و ته‌واوی
به‌نگکێش و مه‌ینۆش و دز و برسی و سۆزانی و به‌دمه‌ست و لانه‌واز و بێده‌ره‌تان و
په‌راوێزینراو و که‌نارخراوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌م دێنه به‌رچاو و ده‌یانبینم و هه‌ست
ده‌که‌م له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژیم. ئه‌وه بۆ خۆی ڕاستگۆییه و ڕاستگۆیی نووسه‌رێکه، که
نه خۆی و نه خه‌ڵک ناخاپێنێت، به‌ڵکه ڕێکوڕه‌وان له دوڕ مه‌به‌سته‌که‌ی ده‌دات
و ده‌یئه‌نگێوێت. من نووسه‌ری زمانتیژ و بوێرم خۆش ده‌وێت، که خۆی له هیچ ناڕاست
و ناداد و ساخته‌کار و فریوده‌ر و درۆزنێک نابوێرێت و ده‌مامکه‌کانیان تووڕ هه‌ڵده‌دات
و هه‌موو شتێک به ڕووتی ده‌خوێنێته‌وه و هه‌موو که‌سێک به ڕووتی ده‌بینێت. من ڕووتی
به ڕاست ده‌زانم، نه‌ک پۆشاکی ساخته و ده‌هۆ. ڕووتبووه‌نه‌وه‌م پێ ڕاستتره له
چارشێوی ساخته‌کارانه‌ی درۆ و مه‌رایی. عه‌ره‌قخۆر و به‌نگکێشی گیرفانبه‌تاڵ و ده‌ستپاک
و ڕاستگۆم پێ باشتر و شه‌ریفتره له نوێژخوێنی پێسکه و پووڵخڕکه‌ره‌وه و حاجیاغای
قۆڵبڕ و فریوده‌ر و خاپێنه‌ر. مرۆڤێکم خۆش ده‌وێت توانستی هه‌ڵبژاردنی هه‌بێت و
بتوانێت به ڕه‌ش بڵێت ڕه‌ش و به سپی بڵێت سپی. مرۆڤێکم خۆش ده‌وێت نه‌زار قه‌ببانی
گوته‌نی، له نێوان خۆشه‌ویستی و ناخۆشه‌ویستیدا،
یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت و هه‌ڵنه‌بژاردنیشی پێ ترسنووکیی بێت و دڵنیا بێت له‌وه‌ی له
نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا ده‌ڤه‌رێکی ناوه‌ند نییه[2]. مرۆڤێکم
خۆش ده‌وێت پرسیار بورووژێنێت و گومان ساز کات. که‌سانێکی وا، عه‌وداڵن و وه‌دووی ڕاستیدا
وێڵن و له بنجوبناوانی پرسه‌کان ده‌گه‌ڕێن و بۆ خۆیان ڕاستگۆن. سوێدییه‌کان زۆرجاران
له وه‌ڵامی هه‌ندێک پرسیاردا ده‌ڵێن: نییا"Nja"، که ده‌کاته: نا + ئا، واته:
نه ده‌ڵێن: نا و نه ده‌ڵێن: ئا، به‌ڵکه ده‌ڵێن: نه‌ئا، که هیچ واتایه‌ک ناگه‌یه‌نێت.
سوێدییه‌کان، وشه‌یه‌ک له زمانه‌که‌یاندا هه‌یه پێی ده‌ڵێن "لاگۆم(Lagom)"، که وه‌رناگێڕدرێته سه‌ر
هیچ زمانێکی ئه‌م جیهانه و ئه‌گه‌ر زۆر لێی ورد بینه‌وه، ڕه‌نگه بکاته: نێوه‌ند،
ناوه‌ڕاست، به‌ینه‌به‌ین، مامناوه‌ندی، نه زۆر ئه‌م و نه زۆر ئه‌و، تۆزێک ئه‌م و
تۆزێک ئه‌و. ئه‌و وشه‌یه، واتایه‌کی ده‌ڵه‌مایی و شله‌تێنی ده‌گه‌یه‌نێت، که هه‌رگیز
نا‌توانیت بزانیت، ڕێک چ ده‌گه‌یه‌نێت. به‌کاربردنی وه‌ها وشه‌یه‌ک له زمانی سوێدیدا،
ده‌کاته خۆساغنه‌کرنه‌وه و خۆیه‌کلانه‌کردنه‌وه‌ی مرۆڤی سوێدی و هێشتنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێکی
ناهه‌ڵوێستانه‌ی"نه ئه‌ملا و نه ئه‌ولا" و "ڕه‌نگه" و
"له‌وانه‌یه وابێت و له‌وانه‌یه وانه‌بێت"، که مرۆڤی سوێدی تێیدا به‌ناووده‌نگه.
*****
جاران که باس له سیاسه‌تکار و ڕه‌وشه‌نبیر ده‌کرا، بیری
خه‌ڵک ده‌سبه‌جێ به‌ره‌ولای کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی شۆڕشگێڕ، نموونه‌یی، ماندوو، وه‌دووی
به‌خته‌وه‌ره‌ی خه‌ڵکدا وێڵ، خوازیاری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خۆشگوزه‌رانی وڵات، ڕاستگۆ،
قسه‌له‌ڕوو، کردارپاکژ، ده‌ستپاک و خاوه‌ن پرنسیپ و...ده‌چوو و خه‌ڵک ئه‌و جۆره
مرۆڤانه‌ی له مرۆڤی ئاسایی پێ زیاتر بوو و وه‌ک پێشه‌نگ چاوی لێ ده‌کردن و تا ڕاده‌یه‌ک
به پیرۆزی ده‌زانین و پێیوابوو ئه‌و بابه‌ته مرۆڤانه هیچ شتێک له‌و جیهانه‌دا
فریویان نادات و هه‌رگیز بۆ گرانبه‌هاترین شت خۆ به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن و مل که‌چ
ناکه‌ن و هه‌میشه سه‌ربڵند و هه‌ڵۆئاسا به‌رز ده‌فڕن. ئێستا که ته‌ماشای بازاڕی سیاسه‌تی
کورد ده‌که‌یت و، که ده‌نۆڕیته سه‌رانی کورد و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان و، که له
کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی به ناو ڕووناکبیر و سه‌رته‌ڵی وڵاته‌که‌ت ورد ده‌بییه‌وه، کۆمه‌ڵێک
مه‌راییکار و ساخته‌کار و دووڕوو و نانۆت دێنه به‌رچاو، که له‌گه‌ڵ داچه‌مینه‌وه
و گچکه‌بوونه‌وه‌ی خۆیاندا، به‌هاکانیش نزم ده‌که‌نه‌وه و سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگه‌که‌ش
نه‌وی و بێبایه‌خ ده‌که‌ن. که‌سانێک هه‌بوون، ساڵانێک جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان
مسته‌فا و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانیان به دیکتاتۆر و تاوانکار و خراپ و خیانه‌تکار
ده‌دایه قه‌ڵه‌م و پێیانوابوو، که ئیدی ناکرێت بێده‌نگ بن"لم یعد الصمت ممکنا"
و ده‌بێ ته‌واوی تاوان و کرده‌وه ناکوردانه و خراپکارییه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی
و سه‌رانی دیکه‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی و حیزبی یه‌کیه‌تیی له‌قاو ده‌ن و ڕۆکه‌ن.
ئه‌مانه له دژی جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی و سه‌رانی، له‌گه‌ڵ شه‌یتانیشدا
هاوکارییان ده‌کرد. ئه‌مانه سه‌نگه‌ریان له یه‌کیه‌تییان ده‌گرت و هه‌وڵی ڕووخانی
یه‌کیه‌تیی و تاڵه‌بانییان ده‌دا و خۆیان به به‌رۆگری تاڵه‌بانی و یه‌کیه‌تیی ده‌زانی
و ئه‌وانیان به خیانه‌تکار ده‌دایه قه‌ڵه‌م و قاز و بۆق ئاسا ده‌یانقیڕاند و ده‌یانگوت:
ئیدی بێدنگیی به‌سه! ئه‌مانه، هی وایان تێدایه، له لایه‌ن یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستانه‌وه، بێجگه له‌وه‌ی به هاوکاری و پێوه‌ندبوون به ڕێژیمی به‌غدای به‌عسه‌وه
تاوانبار کراوه، په‌تپه‌تیی دنیایشی پێ کراوه و میز به سه‌ر و چاویدا کراوه و ئاوایی به ئاوایی
وه‌ک دیل گێڕدراوه و هی وایان تێدایه نازناوی "که‌ر"ی پێ به‌خشراوه و
هی وایان تێدایه "وه‌ک توێکڵه شووتیی کڕێنراوه‌ته‌وه" و هیچیان پێ نه‌هێشتووه
و هێ وایان تێدایه هه‌رچی قسه‌ی ناشیرینه پێیان کردووه، که‌چی ئێستاکه ئه‌مانه،
ئه‌م که‌ونه ئاش (ئاڵای شۆڕش)انه، یه‌ک له دوای یه‌ک و دوایه‌کیان و هه‌ر هه‌موویان
ده‌ست له سه‌رسینگ و ملکه‌چ و نۆکه‌رئاسا له دیوه‌خانی تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌یدا
لێی که‌وتوون و له خزمه‌ت جه‌لال تاڵه‌بانی
و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕاوه‌ستاون و پاساو بۆ ته‌واوی ورد و درشتی
گوتار و فه‌لسه‌فه و دیدی جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌کیه‌تیی ده‌هێننه‌وه و داکۆکی له هزر و ڕه‌وتار
و کرداری ئه‌و حیزبه نه‌یاره ده‌که‌ن و کڕنووش بۆ ئه‌و سه‌رکرده‌یه ده‌به‌ن، که
تا دوێنی دوژمنیان بوو. که‌ونه‌شاعیرێک، که‌ونه‌جه‌لالییه‌ک، که‌ونه‌کۆمۆنیستێک، که‌ونه‌خزمه‌تکارێکی
به‌عس و...تاقیکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ڕێگه‌کان، تا دوێنی به هۆڕ و شه‌ڵتان و بار جنێو
و قسه‌ی ناشیرینی به پارتیی دیموکراتیی کوردستان و ماڵباتی بارزانی ده‌گوت و ده‌دا،
که‌چی ئه‌وڕۆ له دیوه‌خانی ماڵی بارزانیدا لێی که‌وتووه و بووه به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
و ئه‌و نمره‌ی نیشتمانپه‌روه‌ریی به سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌به‌شێته‌وه و ئه‌وه به ناوی
ماڵی بارزانی و حیزبه‌که‌ی ماڵی بارزانییه‌وه قسان ده‌کات و ئه‌وه فه‌رهه‌نگی کورد
و ڕاگه‌یاندنی حوکوومه‌ته‌که‌ی ماڵی بارزانی په‌ره پێ ده‌دات و په‌خش ده‌کاته‌وه.
شاعیرێک، نووسه‌رێک، ڕۆژگارێک ده‌هاته سه‌ر
ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئوێجالان و، به ناوی خیانه‌تکاری و تاوانی مه‌زنی دژ
به گه‌ل و وڵاته‌وه داوای دادگایی‌کردنی مه‌سعوود بارزانی ده‌کرد و ئه‌گه‌ر ده‌ستی
ڕۆیشتبا، هه‌ر ئه‌وده‌می بۆ خۆی له ستۆدیۆی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌دا، په‌تی سێداره‌ی
ده‌خسته ملی مه‌سعوود بارزانی، که‌چی ئێستاکه ده‌چێته خزمه‌ت مه‌سعوود بارزانی
و برازای مه‌سعوود بارزانی و له دیوه‌خانی ئه‌واندا ده‌حه‌وێته‌وه. هونه‌رمه‌ندێک،
که قسه و واژه و ده‌ربڕین نه‌ما له فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی‌دا، دژ به جه‌لال
تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی و شێرکۆ بێکه‌س و ده‌سته‌که‌یان، به‌کاری نه‌بات و ته‌واوی
کاره‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی هه‌نده‌رانی، گاڵته‌پێکردن بوون به جه‌لال تاڵه‌بانی
و هاوبیرانی و پێوه‌ری بۆ هه‌موو پێوه‌ندێکی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا، پێوه‌ندی ئه‌و که‌سانه
بوو له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی و خه‌ڵکانی سه‌ر به‌و حیزبه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌وان
پێوه‌ندیان به یه‌کیه‌تییه‌وه هه‌بووایه، ئه‌وا ئه‌م پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا
ده‌قرتاند. قسه‌ی سه‌ری زمان و بنی زمانی، دژایه‌تیکردنی جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌کیه‌تیی
نیشتمانیی بوو، که‌چی ئێستاکه کزۆڵه‌کزۆڵه و بچووکبچووک ده‌چێته خزمه‌ت جه‌لال
تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی و په‌سنیان ده‌دات و له دیوه‌خانی ئه‌واندا داده‌به‌زێت.
بازاڕی سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی کورد ئه‌وڕۆ تژییه له‌و نموونانه، که په‌رۆشی خوانی
ڕازاوه و گیرفانی پڕ و خۆشگوزه‌رانین، ئیدی به هه‌ر نرخێک بێت. ئه‌مانه‌ن نموونه‌ی
"سیاسه‌تکار" و "ڕووناکبیر"ی کورد. ئه‌مانه‌ن خۆ به نوێنه‌ری
گه‌ل و ویژدانی خه‌ڵک ده‌زانن و گه‌ل چاوه‌ڕێی پێشخسنی کۆمه‌ڵگه و ڕێپێشاندانیان
لێ ده‌کات. ئه‌مانه‌ن خۆ به پێشه‌نگ ده‌زانن و مۆچیاری و ڕه‌وشت و فه‌رهه‌نگ و
هزر و دڵسۆزی و گوتار و کردار و بیری چاک به سه‌ر کورددا ده‌به‌شنه‌وه و نه‌وه‌ی
کورد پێده‌گه‌یه‌نن و چاوه‌نواڕن خه‌ڵکی کورد چاویان لێ بکه‌ن!. ئه‌م جۆره "سیاسی"
و "ڕووناکبیر"انه، که بۆ پۆست و پایه و پاره و پووڵ و ناو و ڕابواردن
و ده‌سه‌ڵات و نێزیکبوونه‌وه له ده‌سه‌ڵات، ئاماده‌ی هه‌موو شتێکن، هه‌رگیز ناکرێت
ببنه نموونه و پێشه‌نگ و خه‌ڵک چاویان لێ بکات. ئه‌مانه ئه‌گه‌ر خزمه‌تێکیش، وه‌ک
خۆیان بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن، به گه‌ل و وڵات بکه‌ن، ئه‌وا له دید و فه‌لسه‌فه‌ی
جێیخۆخۆشکردن و مشه‌خۆری و لامژییه‌وه ده‌یکه‌ن و له ڕوانگه‌ی که‌سه‌کی و به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی و خۆویستییه‌وه ده‌نۆڕنه هه‌موو شته‌کان. ئه‌مانه ئه‌گه‌ر خزمه‌تێکیش،
وه‌ک خۆیان بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن، به گه‌ل و وڵات بکه‌ن، ئه‌وا خۆره و مۆری بن
دار و دیوار ئاسا ده‌یکه‌ن و تا چۆڕی لێنه‌بڕن وازناهێنن و که چۆڕیشیان لێ بڕی ئه‌وجا
سه‌نگه‌ر و خانه‌ی دیکه زۆرن. دیاره خه‌ڵک، به‌و جۆره خه‌ڵکانه‌یشه‌وه ئازادن
له‌وه‌ی چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه و چ ده‌که‌ن و چۆن ده‌که‌ن و چ ده‌ڵێن، لێ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی
که ئازادییه‌که‌یان کار نه‌کاته سه‌ر ئازادی خه‌ڵکی دیکه و نه‌بنه زمانی خه‌ڵکی
دیکه و خۆ به پێشڕه‌و و ڕێبه‌ر و پێشه‌نگی خه‌ڵک نه‌زانن و ڕۆڵی مامۆستایه‌تی و
به‌رنوێژکاری خه‌ڵک نه‌بینن، ئیدی خودای ده‌کرد بۆ پاره و پووڵ و پایه و ده‌سه‌ڵات
هه‌ر چییه‌کیان له ده‌ست ده‌هات ده‌یانکرد. من هه‌میشه گوتوومه و هه‌رده‌میش ده‌یڵێمه‌وه،
هه‌ڵوێستی ڕووناکبیرانێک و سیاسییانێکی کۆمۆنیستی وه‌ک "مالیک سه‌یف" و "ڕه‌فیق
چالاک" و "عه‌زیز ئه‌لحاج"ێکم، که ده‌ستبه‌رداری حیزبه‌که‌ی خۆیان
ده‌بن و پشتی تێ ده‌که‌ن، خه‌ڵکانی سه‌ر به حیزبه‌که‌ی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست
ئاساییش و موخابه‌راتی حوکوومه‌تی نه‌یاریانه‌وه و هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه نێو حیزبه‌که‌ی
خۆیان، چونکه لێی دابڕوان و جنێویان پێ داوه، گه‌لێک پێ شه‌ریفتر و پیاوانه‌تر و
ڕاستگۆیانه‌تر و بوێرانه‌تره، له هه‌ڵوێستی ئه‌و سیاسه‌تکار و ڕووناکبیرانه‌ی، که
بۆ ده‌سه‌ڵات و پاره و له پێناوی فه‌لسه‌فه‌ی نانۆیزمدا، هه‌موو شتێک ده‌که‌ن.
*****
من پێموایه،
ئوولۆف پاڵمێ گوته‌نی، ئێمه ده‌بێ شته‌کان به ناوی خۆیانه‌وه ناو ببه‌ین. ده‌بێ
ڕاست و ڕه‌وان، ناڕاستی و ساخته‌کاری و سه‌رلێشێواندن و چه‌واشه‌کارییه‌کان ئاشکرا
که‌ین و له باسکردن و ناوهێنان نه‌سڵه‌مینه‌وه و بێ پێچوپه‌نا هه‌موو شتێک بڵێین.
ده‌گێڕنه‌وه، که کابرایه‌ک به سه‌ر و سه‌کوتی خوێناوی و شکاوه‌وه به نێو گوندێکدا
تێده‌په‌ڕێت. له‌به‌ر ده‌رگای ماڵێک ژنێک، که دانیشتووه و خجڵی کارێکه له کابرا
ده‌پرسێت: ئه‌یه‌ڕۆ ئه‌وه برا بۆ وا خوێناوڵ بوویت و وات لێ هاتووه؟ کابراش ده‌ڵێ:
به‌خوا له سه‌ر قسه‌ی حه‌ق. ژنه ده‌ڵێ: جا چۆن له سه‌ر قسه‌ی حه‌ق مرۆڤ وای لێ
ده‌کرێت! کابرایش ده‌ست بۆ نێوگه‌ڵی ژنه درێژ ده‌کات و ده‌ڵێ: تووخوا دایکم ئه‌وه
کوز نییه! ژنه ده‌سبه‌جێ مه‌نجه‌ڵێکی له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت، ده‌یکێشی به سه‌ر کابرادا
و ده‌ڵێ: ده‌ک عه‌مرت نه‌مێنێت هیچ و پووچی خوێڕی، جا ئه‌وه قسه‌یه! کابراش ده‌ڵێ:
ده‌ی نه‌مگوت له سه‌ر قسه‌ی حه‌ق وام لێ کراوه، مه‌گه‌ر ئه‌وه قسه‌ی حه‌ق نییه،
خۆ درۆم نه‌کردووه. ئێمه ئه‌گه‌ر بێ پێچوپه‌نا هه‌موو شتێک نه‌ڵێین و هه‌رچی بیرواڕامان
هه‌ن قووتیان ده‌ین و بۆچوونه‌کانمان هه‌ر له ناوه‌وه‌ی خۆماندا بهێڵینه‌وه و به
ساخته‌کار و فریوده‌ر و خاپێنه‌ر و مشه‌خۆر و هه‌لپه‌رست و خۆگه‌هێن و وه‌دووی به‌رژه‌وه‌ندی
که‌سه‌کیدا وێڵ و ڕێوێڵکار و سه‌رلێشێوێنه‌ری سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگ، بڵێین ڕاستگۆ و
شۆڕشگێڕ و زیره‌ک و ده‌ستپاک و خاوێن و خاوه‌ن شه‌هید و کوڕه‌خاسه و چ سنوورێک له
نێوان ئه‌وانه‌دا دانه‌نێین و نه‌بینین، ئه‌وا ئیدی ده‌بێ بێجگه له فریوخواردن و
خاپاندن و کڵاوله‌سه‌رنان، چاوه‌ڕێی یه‌ک شتی دیکه نه‌که‌ین، چونکه به بێده‌نگی
و به شه‌رمکردن و به خۆخواردنه‌وه و به نه‌وێرانمان، ته‌نێ زاڵبوونی دید و فه‌لسه‌فه‌ی
ساخته‌کاری بره‌و پێ ده‌ده‌ین و به‌هێز ده‌که‌ین.
ئێمه به نه‌گوتنی ڕاستی و ناونه‌بردنی شته‌کان و دیارده‌کان و که‌سه‌کان به
ناوی خۆیانه‌وه، به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی نانۆ و نه‌وه‌ی نانۆ و کۆمه‌ڵگه‌ی
نانۆ و فه‌رهه‌نگی نانۆدا ده‌که‌ین.
* نانۆ: به‌واتای، هه‌لپه‌رست، خۆگه‌هێن،
مه‌راییکار، ساخته‌کار، سازشکار، مشه‌خۆر، تیکڵ، لامژ، فریوده‌ر، چڵێس، هه‌ڵپه‌کار،
چاوتێرنه‌بوو(چاوبرسی)، دووڕوو و...دێت.
28/12/2004