گوڵدانێک بۆ گه‌له‌ئایدیۆلۆژیا
سیاسییه هاوچه‌رخه‌کان
سیاسییه هاوچه‌رخه‌کان
|
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
هه‌رچه‌نده "فرانسیس فۆکۆیاما" به تیۆری "کۆتایی مێژوو"، جاڕی گه‌یشتنه‌بنبه‌ست و مردنی ته‌واوی ئایدیۆلۆژیاکان ده‌دات و پێیوایه، تاکه‌ئایدیۆلۆژیایه‌ک، که ده‌توانێت درێژه به بوونی خۆی بدات و بژێت و وه‌رامی هه‌موو پرسیارێکی مرۆڤ و پێداویستییه‌کانی بداته‌وه، دیموکراتیی لیبه‌رال، یا نوێلیبه‌رالیزمی سه‌رمایه‌دارییه، له مۆدێله ئه‌مه‌ریکایه‌که‌یدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و دیتنه بۆ خه‌ڵک و ولآتگه‌لێکی دیکه، جێی ده‌مه‌ته‌قه و باس و خواس، یا ڕاستییه‌کی ڕه‌ها بێت، له ولآتی ئێمه(کوردستان)دا هێشتا، ئایدیۆلۆژیا، گشت ئایدیۆلۆژیاکان، به ئایینه‌کانیشه‌وه، هه‌ر له ده‌سپێکڕا، جیهانێکی ته‌لیسماوی، ئه‌فسسووناوی، ته‌ماوی و ناڕوون بوون هه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، که زۆریان له سه‌ر گوتراوه و نووسراوه، لێ سه‌نگ و به‌های خۆیان نه‌دراونه‌تێ و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد و ڕه‌خنه‌ئامێزانه و تاوتووکارانه‌یان له باره‌وه نه‌کراون و زۆرجارانیش لاڕێ و تووله‌ڕێ، بۆ شیکردنه‌وه‌یان گیراونه‌ته به‌ر و خه‌ڵکی ئێمه‌ش-گه‌لێ جار- هه‌ڕه‌مه‌کییانه و بێلێکدانه‌وه، شوێنیان که‌وتوون. ڕه‌نگه فلستینییه‌کان و کورد، له‌چاو گه‌لانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیاندا، یه‌که‌مین دوو گه‌لیی ڕۆژهه‌لآتی نێوه‌ڕاست بن، که له هه‌مووان پتر، سه‌روسه‌ودایان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا بووبێت. هه‌ردووک به‌هۆی داگیرکراویی و خه‌باتی سه‌ختی چه‌کدارانه و پێشمه‌رگانه‌یان، دژ به داگیرکاران و نه‌یارانیان. له‌نێو هه‌ردوویاندا، هه‌رچی بیری سیاسی و ئایدیۆلۆژیای ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه هه‌ن، ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه و خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه. کورد پتر له سالآنی 1970کان به دواوه، لێ فلستینییه‌کان له پێشتره‌وه. فلستینییه‌کان، به‌هۆی فه‌رهه‌نگیی عه‌ره‌بییه‌وه، ئاگاداری زۆرینه‌ی کون و قوژبن و فێرگه و ئایدیۆلۆژیا و تیۆری سیاسیی جیهان بوون. کورد، که به زمانی خۆی- به هۆی کۆمه‌ڵێک هۆکاری جیۆگرافی، سیاسی، جڤاکییه‌وه- بۆی نه‌لواوه ئه‌و بابه‌تانه بخوێنێته‌وه، بۆی سه‌خت بووه بتوانێت، به هاسانی ئاگاداری هه‌موو ئه‌و ته‌وژمه هزرییانه‌ی جیهان بێت و ئه‌گه‌ریش تا ڕاده‌یه‌ک، سه‌ره‌تاتکێی له‌گه‌ڵیاندا کردبێت، ئه‌وا له ڕێگه‌ی فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی، فارسی و تورکییه‌وه بووه. کتێبخانه‌ی کوردیی له باره‌ی کتێبی هزری، فه‌لسه‌فه‌یی، تیۆری، ئایدیۆلۆژی(به هه‌موو جۆرێکییه‌وه)یه‌وه، گه‌لێک هه‌ژار و نه‌دار و لاواز و چۆڵه. مرۆڤی خۆبه‌ڕۆشنبیرزانی کورد، سیاسه‌تکاری کورد، فه‌رهه‌نگییانی کورد، خۆ له هه‌موو بواره‌کانی سیاسه‌ت هه‌ڵده‌قورتێنن، لێ تا ئێستا کارگه‌لێکی، که له‌و بواره‌دا کراون، له قامکه‌کانی ده‌ست تێپه‌ڕ نابن. وه‌رگێڕان نه‌کراون و ئه‌گه‌ریش کرابن، زۆر ده‌گمه‌نن. یه‌کێک له‌و لاوانه‌ی، که وه‌ها کارێکی گه‌له‌ک گرنگی کردووه "ئاسۆس که‌مال"ه. "گه‌له ئایدیۆلۆژیای سیاسیی هاوچه‌رخ"، که "ڕه‌یدار لاشسۆن"ی مامۆستای زانستی سیاسی زانستگه‌ی ستۆکهۆڵم نووسیویه‌تی، "ئاسۆس که‌مال"، کردوویه به کوردی. ئه‌م کتێبه، به پێناسه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌ت و په‌یدابوونی ئایدیۆلۆژیا و ئایدیۆلۆژیا باوه‌کانی سه‌رده‌م و مردن و کۆتاییهاتنی ئایدیۆلۆژیا ده‌ستپێده‌کات و گه‌شتێکی تێروته‌سه‌ل به نێو لیبرالیزم، کۆنه‌واره‌تی(کۆنسێرڤاتیزم)، مارکسیزم، کۆمیۆنیزم، سۆسیالیزمی بیرازخوازانه، ئه‌نارکیزم، سه‌ندیکالیزم، فاشیزم، نازیزم، کاتۆلیسیزم، چه‌پینوێ، نوێلیبرالیزم، ئێکۆلۆژیزم، فێمینیزم، ئیسلامه‌تی و ناسیۆنالیزمدا ده‌کات. ته‌واوی ئه‌و باوه‌ڕ و ته‌وژمه هزری-سیاسییانه ده‌خاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه و گشت ڕه‌هه‌نده‌کانیان بۆ خوێنه‌ر ڕوون ده‌کاته‌وه. نووسه‌ر به شێوه‌ی باسکار و توێژه‌ره‌وه‌یه‌ک، بابه‌تییانه به نێو ئه‌و ته‌وژمه هزری و تیۆرییانه‌دا ده‌گه‌شتێ و ده‌دوێ و له هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه ده‌نۆڕێته بابه‌ته‌کان. "ڕه‌یدار لاشسۆن"، بۆ هه‌ر به‌شێک له‌و بابه‌تانه‌ی خستوونیه به‌ر باس، به قووڵی له ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌و به‌شانه‌ی نۆڕیوه. نرخاندوونی، دید و مرۆڤنۆڕی یه‌کبه‌یه‌کی ئه‌و بیرانه‌ی خوێندووه‌ته‌وه، مێتۆدی گۆڕینی کۆمه‌ڵگه و شێوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و بیرانه‌ی لێکداوه‌ته‌وه و خستووه‌ته به‌ر باس. سازمانی ئابووره‌کی و شێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه ئابوورییه‌کان و ژێرخانی کۆمه‌ڵگه‌ی، له ڕوانگه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایانه‌وه، شیکردووه‌ته‌وه. دواتریش، دوائامانج (یووتۆپیا)ی نموونه‌یی بۆ داهاتووی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایانه، ڕوونکردووه‌ته‌وه. "ئاسۆس که‌مال"، به کردنه کوردیی ئه‌و کتێبه‌وه، گه‌لێک ماندوو بووه و کارێکی گه‌له‌ک مه‌زنی کردووه. ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم، که "ئاسۆس که‌مال"، نه‌ک کتێبه‌که‌ی وه‌رگێڕاوه بۆ کوردی، به‌ڵکه بۆ خۆی و به کوردی کتێبێکی له‌مه‌ڕ ئایدیۆلۆژیا سیاسییه هاوچه‌رخه‌کانه‌وه نووسیوه، چونکه به ڕاستی هێنده‌ی جوان و ڕه‌وانی کردووه‌ته کوردی، که هه‌ر ده‌بێ ده‌ستخۆشی لێبکرێت و مایه‌ی دڵخۆشیشه، که وه‌ها کارێک له بواری هزریدا و به زمانی کوردی ئه‌نجام بدرێت. بێگومان وه‌رگێڕانی له‌م جۆره باسانه بۆ زمانی کوردی، له‌به‌ر نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی زمان(قامووس) و نه‌بوونی بنه‌ما و بنگه و نه‌ریتێکی فه‌لسه‌فه‌یی و هزری و نه‌بوونی واژه و په‌یڤ و ده‌ربڕین و وشه‌گه‌لی پڕبه‌پێست و قاڵبگر، بۆ هه‌موو ئه‌و وشه و واژه ئه‌وروپاییانه، کارێکی هێنده سه‌خته، که مه‌گه‌ر هه‌ر به که‌سێکی لێهاتووی وه‌ک "ئاسۆس که‌مال" ئه‌نجام بدرێت. دیاره"گه‌له ئایدیۆلۆژیای سیاسی هاوچه‌رخ"، دووه‌م به‌رهه‌می "ئاسۆس که‌مال"ه. به‌رهه‌می یه‌که‌می "ڕێگوزه‌ری بیری سیاسیی.." بوو. "ئاسۆس که‌مال"، له هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌کانیدا، له وشه و زاراوه‌سازیدا، پێڕۆی مامۆستا "مه‌سعوود موحه‌ممه‌د"ی کردووه و له سه‌ر ڕێچکه‌ی وی ڕۆیشتووه، که ڕه‌نگه له بواری زاراوه‌سازیی هزر و ئایدیۆلۆژیا و بیری سیاسییه‌وه-له نێوکورددا و تا ئێستا- یه‌کێک له باشترین و ڕاستگۆترین سه‌رچاوه‌کانی زمانه‌وانی بێت، بۆ ماندوونه‌ناسان و په‌رۆشان و سه‌رسه‌ختان و دڵسۆژان و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتووانێکی "ئاسۆس که‌مال"ئاسای فه‌رهه‌نگی کوردیی. "ئاسۆس که‌مال"، هه‌م "ڕێگوزه‌ر.."ه‌که‌ی و هه‌میش "گه‌له‌ئایدیۆلۆژیا"که‌ی، کۆڵێک سه‌رکه‌وتووانه، بۆ خوێنه‌ری کورد وه‌رگێڕاوه. ورده‌تێبینیگه‌لێک، که من بۆ خۆم له سه‌ر وه‌رگێڕانه‌که‌ی "ئاسۆس که‌مال" هه‌مه، ئه‌مانه‌ن:
1. هه‌رچه‌نده هێشتا کورد"وه‌ک جڤاک" له زۆر ڕووه‌وه: سیاسه‌ت، زمان، فه‌رهه‌نگ، هونه‌ر، جڤاک، ئامانج، ئابووری، هزر، و...له پاشاگه‌ردانیدایه و بێشیرازه‌یی و بێسنووری و شپرزه‌یی، به هه‌موو کارێکییه‌وه دیاره و نێوانی دروستی و نادروستی شته‌کان زۆرجاران، ته‌نێ هه‌ست و دیدی مرۆڤ بۆخۆی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی تاکه‌کان، دیاری ده‌که‌ن، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من پێم وایه، وشه‌گه‌لی: ڕێک خستن(ل:7)، کۆنترۆڵ کردن(ل:7)، ڕێک کردنی(ل:7)، بڕیار دانی(ل:9)، دابه‌ش کردنێک(ل: 9، 15، 25)، دیاری کردنی(ل:13، 200)، که‌م کردنه‌وه‌ی (ل:17، 187)، ڕاوێژ کردنی(ل:17)، دابین کردنی(ل:85،79،59،23)، پێشان دانی (ل: 25)،به‌رهه‌م هێنان/هێنانی(ل:26، 43، 60، 64، 66، 68، 70، 71، 73، 74، 75، 76، 88، 91، 94، 95، 103، 107، 117، 118، 119، 150، 154، 155، 175، 176، 179، 190)، مه‌سره‌ف کردن (ل:36)، به‌رهه‌م بردن(ل:65،26)، پێشێل کردنیان (ل:41،37)، خه‌فه کردنی (ل: 38)، چاره کردنی (ل: 39)، ده‌نگ دان (ل:72،58،53،50،49،41،40،39)، گه‌شه کردن/کردنی (ل:40، 86، 200)، که‌م هه‌ژماردا (ل:38)، دروست بوون/بوونی(ل:40، 61، 230)، بیر کردنه‌وه‌ی (ل:40)، خۆش کردنی (ل:40)، په‌سه‌ند کردن (ل:42)، ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی (ل:58،42)، که‌م بوونه‌وه‌ی (ل:43)، به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی (ل:50)، دیاری کراو/کردنی (ل:90،50)، ده‌ست تێوه‌ردانی/تێوه‌ردان(ل:57، 60، 61، 162، 170، 230)، نوێ کردنه‌وه‌ی (ل:51)، خزمه‌ت کردنی (ل:53)، بڕیار دان/دانی(ل:53، 109)، باج گرتن (ل:54)، خامۆش کردن (ل:54)، ڕێ به‌ستن (ل:54)، هه‌وڵ دان (ل:58)، یه‌ک گرتنی/گرتن/گرتنێکی(ل:59، 69، 83، 87، 88، 95، 97، 179)، ئه‌هلی کردنی(ل:61)، به‌رده‌وام بوون(ل:62)، شی کردنه‌وه‌ی(ل:64)، ده‌رک کردنی/کردنیان (ل:67،134)، کار تێکردنی/کردن (ل:67،188)، حوکوم کردنی(ل:73)، ڕێبه‌رایه‌تی کردنی (ل:75،87)، بیراز کردنی(ل:77)، پیاده کردنی(ل:77،179)، تێهه‌ڵکێش کردنی(ل:78)، چاک/چاکتر کردنی(ل:84، 101، 137، 152، 168، 178)، قه‌ده‌غه کردنی/بوون(ل:85، 129)، خۆ دابڕین (ل:85)، ده‌رس دانێکی (ل:85)، بنه‌بڕ کردنی (ل:85)، به‌رز کردنه‌وه‌ی (ل:85)، په‌یدا کردنی/بوونی(ل:86، 143، 223)، چاره‌سه‌ر کردنی(ل:87)، سه‌ره‌وژێر کردنه‌وه‌ی(ل:88)، نێزیک بوونه‌وه(ل:89، 132)، ده‌سه‌لآت گرتنه ده‌ست(ل:89)، ڕاست کردنه‌وه‌ی(ل:92)، قایل کردنی(ل:92)، ده‌ست به‌رداری (ل:93)، ده‌ستوو دانان (ل:96)، ڕێک خستنی (ل:98،97)، مشتوماڵ کردنی(ل:98)، واز هێنانی(ل:99)، باوه‌ڕ هێنانی(ل:99)، پارسه‌نگ کردنی(ل:101)، هاوسه‌نگ کردنی(ل:101)، لێکتر گه‌یشتنی(ل:103)، ده‌نگ دان(ل: 104، 124، 125، 164، 165، 168، 178، 179)، زاڵ بوون(ل: 106، 129)، ڕه‌ش کردنه‌وه‌ی(ل: 107، 141)، جودا کردنه‌وه‌ی(ل:107، 166، 243)، سه‌رنج ڕاکێش(ل: 108، 112، 126، 225، 228)، به‌ڕێوه بردنی (ل:108)، یه‌ک خستنی(ل:114)، مان گرتنی/گرتن(ل:115، 129)، جێبه‌جێ کردنی(137،116)، ته‌رخان کردنی(ل:117)، کۆک کردنی(ل:117، 141)، ڕێک که‌وتن(ل:119)، په‌یمان به‌ستن(ل:119)، دروست کردنی/بوونی(ل:119، 167، 185، 196، 206، 212، 213، 215، 216، 218)، هه‌ڵنرا بوون (ل:122)، له چاره نه‌هاتوو(ل:124)، پاس دانی(ل:124)، جێ ده‌هێڵێ(ل:126)، ڕاڤه دانی(ل:127)، گوشار هێنانی(ل:127)، کارخانه به‌ستن(ل:129)، نیشته‌جێ بوون(ل:129)، زه‌وت کردنی(ل:136)، لێک دانه‌وه(ل:134)، پێک دێنن(ل:136)، ئه‌نجام دانی(ل:137)، کۆمه‌ک کردنی(ل:137)، به‌ر هه‌ڵست کردنی (ل:189)، په‌یدا بوونی(ل: 140، 170)، ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی(ل:144،140)، هه‌وڵ دان(ل: 140، 155، 159)، مه‌حکووم کردنی(ل:140)، تاقی کردنه‌وه‌ی(ل:140)، پێشێل کردنی/نه‌کردنی(ل:140، 142، 160)، زیاد کردنی(ل:143)، په‌یمان به‌ستن(ل:144)، مان گرتن(ل:152،147)، دیاری کردنی(ل:148)، به‌رهه‌م بردنی(ل:149)، وه‌لاوه نراو(ل:150)، له‌سه‌ر نه‌کراو(ل:150)، کۆتا هێنان(ل:151)، ڕه‌پێش خستن (151)، دوور که‌وتنه‌وه(ل:151)، هه‌ست کردن(ل:151)، هه‌وڵ دان(ل:152)، مه‌حرووم کردن (ل:160،155)، هه‌ڵ ده‌نرێن(ل:155)، خۆش کردنی(ل:157)، ده‌ست هه‌ڵگرتنی(ل:160)، ئاماژه کردن (ل:160)، ڕۆشن کردنه‌وه‌ی(ل:163)، سه‌رنج ڕاکێش(ل:168، 200)، پشت گوێ(ل:168)، ڕه‌چاو گرتنی (ل:171)، چڕ کردنه‌وه‌ی(ل:171)، چاره کردنی(ل:172)، داگیر کردن/کردنه‌کانی(ل:173، 198)، دیاری کراوی(ل:174)، سه‌رپه‌رشتی کردنی(ل:175)، خۆ ته‌یار کردنی(ل:176، 189، 204)، ئازاد کردنی(ل:176، 189)، به خۆدا چوونه‌وه(ل:191)، ڕێ نیشانده‌ر(ل:195)، ڕوون کردنه‌وه‌ی(ل:196)، خه‌بات کردن (ل:198)، ده‌ست نیشان (ل:226،199)، ده‌ستوور دانانی (ل:199)، ڕه‌ش کردنه‌وه (ل:201)، چاره کردنی(ل:201)، پاک کردنه‌وه/کردنه‌وه‌ی(ل:203، 218)، به‌کار هێنانی(ل:203)، لێک بدرێته‌وه(ل:208)، باس کردنی(ل:208)، به سووک دانانی(ل:212)، ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی(ل:214)، شین بوون/بوونی(ل:214، 223)، بنیات نانه‌وه‌ی (ل:218)، یه‌ک لایه‌نانه(ل:219)، هه‌ره‌س هێنان(ل:221)، شی کردنه‌وه‌ی(ل:223)، ده‌نگ دان(ل:240،226،225)، دیاری کراوی(ل:226)، باج گرتنی(ل:235)، ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی(ل:236)، تێک به‌ستنی(ل:236)، بڕیار دان(ل:246)، وشه‌گه‌لێکن یه‌ک واتا ده‌ده‌ن و یه‌ک وشه پێکده‌هێنن، واته وشه‌گه‌لێکی لێکدراون، که به بڕوای من ده‌بوو به‌م شێوه‌یه بنووسرابان: ڕێکخستن، کۆنترۆڵکردن، ڕێککردنی، بڕیاردانی، دابه‌شکردنێک، دیاریکردنی، که‌مکردنه‌وه‌ی،ڕاوێژکردنی، دابینکردنی، پێشاندانی، به‌رهه‌مهێنان/به‌رهه‌مهێنانی، مه‌سره‌فکردن، به‌رهه‌مبردن، پێشێلکردنیان، خه‌فه‌کردنی، چاره‌کردنی، ده‌نگدان، گه‌شه‌کردن/گه‌شه‌کردنی، که‌مهه‌ژماردا، دروستبوون/دروستبوونی، بیرکردنه‌وه‌ی، خۆشکردنی، په‌سه‌ندکردن، ڕه‌تکردنه‌وه، که‌مبوونه‌وه‌ی، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی، دیاریکراو/دیاریکردنی، ده‌ستتێوه‌ردانی/ده‌ستێوه‌ردان، نوێکردنه‌وه‌ی، خزمه‌تکردنی، بڕیاردان/بڕیاردانی، باجگرتن، خامۆشکردن، ڕێبه‌ستن، هه‌وڵدان، یه‌کگرتنی/یه‌کگرتن/یه‌کگرتنێکی، ئه‌هلیکردنی، به‌رده‌وامبوون، شیکردنه‌وه‌ی، ده‌رککردنی/ده‌رککردنیان،کارتێکردنی/کارکردن، حوکومکردنی، ڕێبه‌رایه‌تیکردنی، بیرازکردنی، پیاده‌کردنی، تێهه‌ڵکێشکردنی، چاککردنی/چاکترکردنی، قه‌ده‌غه‌کردنی/قه‌ده‌غه‌بوون، خۆدابڕین، ده‌رسدانێکی، بنه‌بڕکردنی، به‌رزکردنه‌وه‌ی، په‌یداکردنی/بوونی، چاره‌سه‌رکردنی، سه‌ره‌وژێرکردنه‌وه‌ی، نێزیکبوونه‌وه، ده‌سه‌لآتگرتنه‌ده‌ست، ڕاستکردنه‌وه‌ی، قایلکردنی، ده‌ستبه‌رداری، ده‌ستوودانان، ڕێکخستنی، مشتوماڵکردنی، وازهێنانی، باوه‌ڕهێنانی، پارسه‌نگکردنی، هاوسه‌نگکردنی، لێکترگه‌یشتنی، ده‌نگدان، زاڵبوون، ڕه‌شکردنه‌وه‌ی، جوداکردنه‌وه‌ی، سه‌رنجڕاکێش، به‌ڕێوه بردنی، یه‌کخستنی، مانگرتنی/مانگرتن، جێبه‌جێکردنی، ته‌رخانکردنی، کۆککردنی، ڕێککه‌وتن، په‌یمانبه‌ستن، دروستکردنی/دروستبوونی، هه‌ڵنرابوون، له‌چاره‌نه‌هاتوو ، پاسدانی، جێده‌هێڵێ، ڕاڤه‌دانی، گوشارهێنانی، کارخانه‌به‌ستن، نیشته‌جێبوون، زه‌وتکردنی، لێکدانه‌وه، پێکدێنن ، ئه‌نجامدانی، کۆمه‌ککردنی، به‌رهه‌ڵستکردنی، په‌یدابوونی، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی، هه‌وڵدان، مه‌حکوومکردنی، تاقیکردنه‌وه‌ی، پێشێلکردنی/پێشێلنه‌کردنی، زیادکردنی، په‌یمانبه‌ستن، مانگرتن، دیاریکردنی، به‌رهه‌مبردنی ، وه‌لاوه‌نراو، له‌سه‌رنه‌کراو، کۆتاهێنان، ڕه‌پێشخستن، دوورکه‌وتنه‌وه، هه‌ستکردن، هه‌وڵدان، مه‌حروومکردن ، هه‌ڵده‌نرێن، خۆشکردنی، ده‌ستهه‌ڵگرتنی، ئاماژه‌کردن، ڕۆشنکردنه‌وه‌ی، سه‌رنجڕاکێش، پشتگوێ، ڕه‌چاوگرتنی، چڕکردنه‌وه‌ی، چاره‌کردنی، داگیرکردن/داگیرکردنه‌کانی، دیاریکراوی، سه‌رپه‌رشتیکردنی، خۆته‌یارکردنی، ئازادکردنی، به‌خۆداچوونه‌وه، ڕێنیشانده‌ر، ڕوونکردنه‌وه‌ی، خه‌باتکردن، ده‌ستنیشان، ده‌ستووردانانی، ڕه‌شکردنه‌وه، چاره‌کردنی، پاککردنه‌وه/پاککردنه‌وه‌ی، به‌کارهێنانی، لێکبدرێته‌وه، باسکردنی، به‌سووکدانانی، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی، شینبوون/شینبوونی، بنیاتنانه‌وه‌ی، یه‌کلایه‌نانه، هه‌ره‌سهێنان، شیکردنه‌وه‌ی، ده‌نگدان، دیاریکراوی، باجگرتنی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی، تێکبه‌ستنی، بڕیاردان.
2. وشه‌گه‌لی: ده‌گه‌ڕێنه(ل:13)، ئازدی(ل:13)، بزانین وه‌رامی(ل:19)، نۆره‌یه‌کی گه‌نگی هه‌یه(ل:19)، باباته(ل:37)،گومنکارانه(ل:62)،پارته‌ی(ل:93)،هاوکوی(ل:153)، بگرێت(ل:170)، بورای(ل:195،171)، ده‌رباره(ل:205)،ئه‌ڵمانایا(ل:213)، هه‌ڵه‌ن و ده‌شزانم و دڵنیاشم له‌وه‌ی، که هه‌ڵه‌ی چاپن، چونکه"ئاسۆس که‌مال"، هێنده وردبین و وردکاره، که شتی له‌و بابه‌تانه‌ی به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕن. ڕاستییه‌کانیان گه‌ره‌که وه‌ها بن: ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئازادی، بزانین له وه‌رامی، نۆره‌یه‌کی گرنگی هه‌یه، بابه‌ته، گومانکارانه، پارتی، هاوکۆی، بگرێته‌وه، بواری، ده‌رباره‌ی، ئه‌ڵمانیا.
ئێمه ئه‌گه‌ر بزانین و دان به‌وه‌دا بنێین، که کرۆک و بنگه‌ی ژیاریی خۆراوا و هۆی په‌ره‌سه‌ندن و فراژووتنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی، به لای که‌مه‌وه له ڕووی هزر و دیتن و تێڕوانینه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ، به‌ره‌ڵاکردنی بیر و ڕێگه‌دان به لێکۆڵینه‌وه و پشکنین و سه‌رده‌ستیی زانست و ڕه‌هاکردنی ئازادی ته‌واوی بیروباوه‌ڕ و بۆچوون و ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش تێبگه‌ین، که سنووره‌کانی نێوان هزر و ئایدیۆلۆژیای سیاسی، به‌تایبه‌ت له‌م ڕۆژگاره‌دا، سڕاونه‌ته‌وه و له نێو یه‌کدیدان و تێکه‌ڵن و گرێدراوی یه‌کدین و کاریگه‌رییان له سه‌ر یه‌کتر هه‌یه، چونکه سیاسه‌ت و هزر، پێکڕا گرێدراون، ئه‌وا "ئاسۆس که‌مال"، به‌م به‌رهه‌مه‌ی، ده‌رگایه‌کی بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌یه‌کی زانستییانه‌ی مه‌یدانی لێکۆڵینه‌وه و ده‌مه‌ته‌قه و شیکردنه‌وه، له بواری ئایدیۆلۆژیا سیاسییه‌کاندا، بۆ خوێنه‌ر و باسکاری کورد، خستووه‌ته سه‌رپشت و ئاوه‌ڵا کردووه و به به‌کاربردنی کۆمه‌ڵێک په‌یڤ و ده‌سته‌واژه‌ی نوێیش، گه‌لێک خزمه‌تی به وشه و زمان و هزر و فه‌رهه‌نگی کوردی کردووه. پێموایه زێتریشی پێ ده‌کرێت. هیوادارم چه‌قبه‌ستوویی و مه‌نگیی گۆمی فه‌رهه‌نگی کوردی، تووشی ئومێدبڕاوی نه‌کات و کۆڵنه‌دات و به‌رهه‌می دیکه‌ی بخوێنینه‌وه.
31-1-2003