شه‌واره‌بوونی هزر
ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی
هاوڕێیه‌کم، زۆر له‌مێژه مامۆستایه و وانه‌ی زمانی
کوردی، به منداڵانی کوردی باکووری کوردستانی دانیشتووی سوێد ده‌ڵێته‌وه. گێڕایه‌وه
و گوتی:"له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا(2010)، له‌گه‌ڵ منداڵه‌کاندا باسی نه‌ورۆزمان
ده‌کرد. ئه‌فسانه‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و زوحاک و ماره‌کانی سه‌رشانی و ئاگر و چه‌کوش
و ئه‌وانه‌م بۆ باسکردن و گوتم، که ئه‌وانه هه‌موو ئه‌فسانه‌ن، لێ نه‌ورۆز
ڕۆژێکی خۆشه و به‌هاره و نوێبوونه‌وه‌یه و ئاگر ده‌کرێته‌وه و شایی ده‌کرێ و
خه‌ڵک جه‌ژنه‌پیرۆزه له‌یه‌کدی ده‌که‌ن و خۆراکی خۆش ده‌خۆن و دڵخۆشن. له یه‌کێک
له زارۆکه‌کانم پرسی، که ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵانه: نه‌ورۆز بۆ تۆ چییه و تۆ چ ده‌که‌یت
و بۆجی خۆشه؟ زارۆکه‌که یه‌کسه‌ر و بێ ڕاوه‌ستان و بێ بیرکردنه‌وه گوتی: ئاااااپۆ!
من ده‌سبه‌جێ تێگه‌یشتم، که مه‌به‌ستی عه‌بدوڵڵا ئوێجالانه.گوتم: ئێمه باسی نه‌ورۆز
ده‌که‌ین و باسی ئاپۆ ناکه‌ین، ئاپۆ چ پێوه‌ندێکی به‌م باسه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه؟
زارۆکه‌که گوتی: ئاااااپۆ ترکا دکوژه!
وشه‌ی "نه‌ورۆز" ی کوردی، له
"نوروز"ی فارسییه‌وه هاتووه، ن‌و، واته: نوێ، روز، واته: ڕۆژ. هه‌ندێک
ده‌نگێ "ز" له زمانی فارسییدا، لای کورد ده‌بنه "ژ". بۆ
نموونه: تیز، ده‌بێته: تیژ. زیر، ده‌بێته: ژێر. زن، ده‌بێته: ژن. دراز، ده‌بێته:
درێژ.کورد وشه‌ی نه‌ورۆزی هه‌ر وه‌ک فارسییه‌که وه‌رگرتووه و نه‌یکردووه‌ته
کوردی. ئه‌گه‌ر بکرێته کوردی، ده‌بێته: نه‌وڕۆژ(وه‌ک: نه‌وجه‌وان، نه‌وڕه‌سیده،
نه‌وژه‌ن، نه‌وزاد، نه‌ونه‌مام، نه‌وشه‌فه‌ق) یا نوڕۆژ(وه‌ک: نوخشه، نوخشانه)
یا نووڕۆژ(وه‌ک: نووبه‌هار، نووچه، نووده‌م)
یا نوێڕۆژ(وه‌ک: نوێبوونه‌وه، نوێکردنه‌وه) یا نۆڕۆژ(وه‌ک: نۆماڵ، نۆموسوڵمان،
نۆزا، نۆهه‌وار، نۆبووک، نۆبه‌ره، نۆبه‌خش، نۆما).
بیرکردنه‌وه له تورککوشتن وه‌نه‌بێ ته‌نێ له خه‌یاڵی
ئه‌و زارۆکه‌دا هه‌بێ، به‌ڵکه له‌کن گه‌وره‌ساڵی مێشکشۆراوه‌ش هه‌یه. ئێواره‌یه‌کی
پاییزی ساڵی 1988، له قاوه‌خانه‌که‌ی زانستگه‌ی ئوپسالا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کدا
دانیشتبووین قاوه‌مان ده‌خوارده‌وه. یه‌کێک له‌و هاوڕێیانه‌ی له‌گه‌ڵماندا بوو، خه‌ڵکی
باکووری کوردستان بوو و په‌که‌که‌یی بوو، کیفه ده‌ستییه‌که‌ی کرده‌وه و شتێکی ده‌فته‌رئاسای
ده‌رهێنا، که له سه‌دان کارت یا کاغه‌زی ئاماده و له‌سه‌رنووسراو پێکهاتبوو.
کاغه‌زه‌کان یا کارته‌کان، وه‌ک چه‌کی پاره و پسووله وابوون و هه‌ریه‌که نرخێکی
جیاوازی له‌سه‌ر نووسرابوو. هه‌بوو به 10 کرۆنی سوێدی و هه‌بوو به 50 کرۆن و هه‌بوو
به 100 کرۆن و ئیدی به نرخ و پاره‌ی جیاواز. ئه‌و هاوڕێیه له‌کاتی قسه‌کردنماندا
دوو دانه‌ی له‌و کارتانه بڕی و سه‌رو دانه‌ی دایه ده‌ست هاوڕێیه‌کی دیکه و من. منیش
بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری کارته‌که بکه‌م، هه‌ر ده‌سبه‌جێ پێمگوت: ئه‌م کارته چییه؟ ئه‌ویش
زۆر ئارام و زۆر ڕوون گوتی: کارتێک له‌وانه بکڕه و تورکێک بکوژه! منیش وه‌رامه‌که‌یم
گه‌لێک پێ سه‌یر بوو و به توندی گوتم: چی! گوتی: تۆ ئه‌گه‌ر کارتێک بکڕیت، پاره‌که‌ی
فیشه‌کێک ده‌کات و به‌و فیشه‌که تورکێک ده‌کوژرێت. قسه‌که‌یم زۆر پێ ناشیرین و
بێبایه‌خ و شێتانه بوو و هه‌ر حه‌زم نه‌کرد گوێم لێی‌بوو و کارته‌که‌یم دایه‌وه
ده‌ستی و گوتم: هاوڕێ، جارێ مادام ئه‌و کارته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه، ئه‌وه من
هه‌ر نامه‌وێ و نایکڕم و یه‌ک کرۆنیشت ناده‌مێ، به‌ڕاستی ئه‌وه قسه‌یه‌کی تابڵێی
قۆڕه و ئه‌وه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌لێک نه‌خۆش و سه‌قه‌ت و دزیوه. ئێمه جه‌نگمان
دژی تورکه یا دژی ڕێژیمێک و ده‌سه‌ڵاتێکه، که وڵاته‌که‌ی داگیرکردووین و له‌نێومان
ده‌بات! ئه‌و هاوڕێیه چه‌ند ساڵێک دوای ئه‌وه، وازی له په‌که‌که هێنا و ئه‌وڕۆ
ڕێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیرکرنه‌وه و جیهانبینییه‌ی جارانی، ده‌هزرێ.
ساڵی 1958 و دوای کوودێتای 14ی ته‌مموزی 1958، حیزبی
کۆمۆنیستی عیراقی، کارتێکی سوورباو و په‌مه‌ییان چاپ کردبوو و کادرانی حیزب،
گوندانیان لێ پڕ کردبوو و ده‌یاندایه وه‌رزێران و خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که. به عه‌ره‌بی
له سه‌ری نووسرابوو "تبرعوا لحزبکم الشیوعي العراقی المناضل" واته: ببه‌خشنه
حیزبی کۆمۆنیستی عیراقی خه‌باتگێڕتان. کارته‌کان نرخیان جیاواز بوو و ئیدی 250 فلس
و نیو دینار و یه‌ک دینار و ئه‌وانه‌ی تێدا بوون(دینار و فلسی ئه‌وده‌م به‌ها و
بایه‌خی خۆیان هه‌بوو و وه‌ک ئه‌م دیناره بێفه‌ڕه‌ی ئێستا نه‌بوون). ئه‌و کادرانه‌ی
حیزبی کۆمۆنیست، که کارته‌کانیان ده‌دایه وه‌رزێر و هه‌ژارانی گوندان، ده‌یانگوت:
تۆ که ئه‌و پاره‌یه ده‌به‌خشیت و ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌و کارته، له داهاتوودا
حیزبی کۆمۆنیست و حوکوومه‌ت، تراکتۆر و کۆمباین و بیری ئاو و خوێندنگه و نه‌خۆشخانه
و ئۆتۆمبیل و ئه‌له‌کتریک و ته‌نانه‌ت بارانی ده‌سکردت بۆ دابین و مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه وه‌ده‌ستبهێنیت، گه‌ره‌که کارته‌که بکڕیت و له‌کن خۆت وه‌ک
به‌ڵگه هه‌ڵیگریت، بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژدا ئه‌وانه‌ت ده‌ستکه‌ون. ئیدی ئه‌و خه‌ڵکه
هه‌ژاره‌یش به‌و به‌ڵێنه قه‌به و زلانه و به‌و قسه لووسانه له خشته ده‌چوون
و ناچار ده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خێری خودایه‌ی، که به سه‌ریاندا ده‌بوو بباریبا،
مه‌حرووم نه‌بن، کارته سووریا‌ن ده‌کڕی و له جێیه‌کی زۆر نهێنی و نادیار قایمیان
ده‌کرد و هه‌ڵیان ده‌گرت بۆ بانه‌ڕۆژ.
کارته‌که‌ی حیزبی کۆمۆنیستی عیراق، بانگه‌شه و هاندانی کوشتنی
به دواوه نه‌بوو، به‌ڵکه مژده‌ی خۆش و به‌ڵێن و چاوه‌ڕوانی وه‌دواوه بوو، لێ
کارته‌که‌ی ئه‌و هاوڕێ په‌که‌که‌یه، کوشتنی وه‌دواوه بوو، کوشتنی مرۆڤێکی
بێ‌تاوان. نه‌ورۆزی منداڵه شاگرده‌که‌ی مامۆستاکه‌ی هاوڕێیشم، ئه‌ویش هه‌ر کوشتنی
به دواوه‌یه، کوشتنی که‌سێکی بێ‌تاوان.
ساڵانێک پێش ئه‌و دوو ڕووداوه، پیاوێکی هه‌ژاری تورکم
ده‌ناسی ناوی "دورسن" بوو. دورسن، له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا له‌و گه‌ڕه‌که‌ی
منی تێدا ده‌ژیام، له شاری ستۆکهۆڵم ده‌ژیان. دورسن، تورکێکی عه‌له‌وی بوو و له
هه‌ژاری و به‌دبه‌ختیدا وڵاتی به‌جێهێشتبوو و گه‌یشتبووه سوێد بۆ کارکردن. ئه‌و چ
پێوه‌ندێکی به سیاسه‌ته‌وه نه‌بوو و ڕقی له که‌س نه‌بوو و دژی داگیرکاری و سته‌م
و چه‌وساندنه‌وه بوو و تورک و کورد، بۆ ئه‌و جیاوازییان نه‌بوو، ته‌نێ ئه‌وه نه‌بێ،
که ئه‌و زمانی کوردیی نه‌ده‌زانی و به تورکی ده‌په‌یڤی. دورسن، شه‌و و ڕۆژی ده‌دایه
ده‌م یه‌کدییه‌وه و حه‌زی ده‌کرد، درێژییان نه‌ک 24 سه‌عات، به‌ڵکه 240 سه‌عات
بووایه، بۆ ئه‌وه‌ی پتر کاری کردبا و پاره‌یه‌کی زیاتری وه‌ده‌ستکه‌وتبا. دورسن، هه‌موو
جۆره کارێکی سه‌ختی ده‌کرد، له گسکدان و قاپشۆردنه‌وه تا ده‌گاته کۆڵ هه‌ڵگرتن.
هێنده شه‌که‌ت بوو، که ئیدی له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا پڕووکا و هێزی لێبڕا، تووشی شێرپه‌نجه
هات و له ته‌مه‌نێکدا، که هێشتا گه‌نج بوو و زۆری مابوو، کۆچی‌دوایی کرد.
من، که گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی هاوڕێم بیست و وه‌رامی
منداڵه حه‌وت ساڵانه‌که‌ی بۆ باسکردم و بۆ خۆیشم قسه‌کانی هاوڕێ په‌که‌که‌ییه‌که‌مم
گوێ لێ‌بوو، بێزم له سیاسه‌ت هاته‌وه، که چۆن وه‌ک به‌نج، وه‌ک تلیاک، وه‌ک ده‌رمانی
بێهۆشکه‌ر، مرۆڤ کاس و هێڕ و ده‌به‌نگ ده‌کات. بێزم له‌وه هاته‌وه، که مرۆڤ نه‌توانێت
ته‌ڕ و وشک و باش خراپ لێک جوێ بکاته‌وه و نه‌توانێت بۆ خۆی خاوه‌نی هۆش و هزر و
دیدی خۆی بێت، به‌ڵکه بیانداته ده‌ست خه‌ڵکی دیکه‌وه، که ئه‌وان بیئاژۆن.
منداڵه حه‌وت ساڵانه‌که، چ تاوانێکی نییه، تاوانبار ئه‌و ماڵه‌یه، که تێیدا
زاوه. تاوانبار ئه‌و دایک و باوکه‌یه، فێری ئه‌وه‌یان کردووه و وه‌ها بیریکیان
له مێشکه چکۆلانه‌که‌یدا چه‌سپاندووه، که ئاپۆ(ڕێبه‌ر ئاپۆ..نازدار ئاپۆ.. شیرن
ئاپۆ..سه‌رۆک ئاپۆ..ئاپێ من)ی میوانی له‌مێژینه‌ی زیندانی ئیمرالی، له زیندانیشه‌وه،
هه‌مه‌کاره و هه‌موو شتێکه و که ئاپۆ به کوشتنی تورکان، کوردستان ڕزگار ده‌کات.
هه‌ریه‌کێک له ئێمه سه‌دان دورسنی ناسیوه و ده‌ناسێت
و له تورکیاشدا میلیۆنان هه‌ژاری مینا دورسن هه‌ن، چه‌ند بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
ناڕاسته، تۆ بیر له کوشتنی ئه‌و دورسنانه بکه‌یته‌وه! له‌نێو تورک‌دا ئیسماعیل
بێشکچی هه‌ڵکه‌وتووه، که مه‌سیح ئاسا،
هه‌موو گوناهه‌کانی کوردی هه‌ڵگرتووه و هه‌مووده‌م به‌ڕێی زیندانه‌وه‌یه و له‌بری
کورد زیندانیی ده‌کرێ و هێنده‌ی میلیۆنان کورد کاری بۆ پرسی کورد کردووه، چه‌ند
ئاوه‌زێکی نه‌خۆشه تۆ بیر له کوشتنی ئه‌و بێشکچییانه یا ئه‌و دورسنانه بکه‌یته‌وه!
به‌وه‌ی تۆ وه‌ک کورد، تورکیک، فارسێک یا عه‌ره‌بێک
بکوژیت، هه‌رگیز وڵاتت پێ ڕزگار ناکرێت. له‌نێو ئه‌و تورک، فارس و عه‌ره‌بانه‌دا،
میلیۆنان هه‌ژاری تێدان، که ئه‌وانیش دژی چه‌وساندنه‌وه و نادادین و خه‌بات بۆ
ئازادی و یه‌کسانی ده‌که‌ن، چه‌وساوه‌کانی ئه‌وان، هه‌ژاره‌کانی ئه‌وان، چینه‌کانی
خواره‌وه‌ی ئه‌وان، هه‌موویان ده‌توانن ببنه دۆستی تۆ و لێتتێبگه‌ن و له‌گه‌ڵ
تۆدا بن.
10-4-2010
له ژماره 108ی 12-4-2010ی حه‌فته‌نامه‌ی
"ڕووداو"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.*