کورد و خۆپێشاندان
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ئه‌و
منداڵه فلستینییانه‌ی به‌ردبارانی ئیسرائیلییانیان ده‌کرد و هه‌راسانیان کردبوون،
به "أطفال الحجارة" نێویان ڕۆیشتبوو، من بۆ خۆم نێوی (منداڵانی به‌رده‌فڕکێ)م
لێنابوون، ڕه‌نگه بکرێ نێوی (نه‌وه‌ی ڕێپێوان و خۆپێشاندان) و (نه‌وه‌ی بژی و
بڕۆخێ)، له خه‌ڵکانی نه‌وه‌ی ئێمه‌ش، که ئێستا ئیدی به‌ره‌و پاییزی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌کشێین،
بنرێت.
هه‌ر له
دوای 14ی ته‌مموزی 1958ه‌وه، ڕێپێوان و خۆپێشاندان، له عیراق و کوردستاندا، بووبووه
به‌شێک له ژیانی خه‌ڵک. ئه‌وده‌می وه‌ک
منداڵێکی شوێن لێشاو و عه‌شامات که‌وتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێپێوان و خۆپێشاندانانه‌دا
ده‌ڕۆیشتم و بێ ئه‌وه‌ی بزانم بۆ چییه و دروشمه‌کان چین و کی ڕێکیان ده‌خات و دژ
به کێیه و به قازانجی کێیه! ئه‌وانه هیجیان بۆ من گرنگ نه‌بوو، ته‌نێ هه‌راو
و ده‌نگه‌ده‌نگ و هاتوهاواره‌که، بۆ من گرنگ بوو. ئه‌وده‌مه و له‌و گه‌رمێنه‌ی
ئێمه و له که‌لار، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێپێوان و خۆپێشاندانانه‌یان ڕێکده‌خست، خه‌ڵکانی
سه‌ر به پارتیی کۆمۆنیستی عیراق و عه‌بدولکه‌ریم قاسم بوون. دواتریش پارتیی
دیموکراتی کوردستان، به‌شداری ئه‌و جۆره کارانه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام به جیا. هه‌ر
حیزبه‌و بۆ خۆی ده‌یکرد. ئه‌و ڕێپێوان و خۆپێشاندانانه ئه‌وده‌می بۆ ده‌سه‌ڵات و
به قازانجی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکان و حیزبانی نێزیکی ده‌سه‌ڵات بوون. ئه‌و ڕه‌وشه
تا ساڵی 1961 و سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی چه‌کداری کورد، درێژه‌ی هه‌بوو و ئیدی نه‌ما،
دیاره بۆ من و بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ده‌نا ڕه‌نگه له جێگه‌ی دیکه و بۆ خه‌ڵکی
دیکه هه‌ر هه‌بووبێت.
من به‌شبه‌حاڵی
خۆم ئیدی خۆپێشاندان و ڕێپێوانم نه دی و
نه تێدا به‌شدار بووم، تا دوای 11ی مارتی
1970، که ئیدی سه‌رکرده‌یه‌تی سیاسی کورد و حوکوومه‌تی به‌غدا پێکهاتبوون. له‌و
ساڵانه‌شدا جاروبارێک له‌و چالاکییانه هه‌بوون و خه‌ڵک ده‌ڕژانه سه‌ر جاده، لێ
ئه‌ویش هه‌ر به کاریگه‌ری حیزب و ده‌سه‌ڵات. هه‌ر له‌و ساڵانه‌یشدا من بۆ خۆم
ئاشانایه‌تیم له‌گه‌ڵ ڕێپێوانی 10ی موحه‌ڕڕه‌م و عاشوورادا په‌یدا کرد، که له که‌ربه‌لا
ئه‌نجام ده‌درا و هه‌رچه‌نده به نێوی
بۆنه‌یه‌کی ئایینییه‌وه ئه‌نجام ده‌درا، به‌ڵام پتر سیاسی بوو و دروشمی سیاسی و
دژه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام بڕێک هێمنانه، ده‌گوترایه‌وه. گرۆ چه‌په ڕادیکاڵه‌کانی
ئه‌و سه‌رده‌مه، به نێوی لایه‌نگرانی حوسه‌ین"أنصارالحسین"و نێوی دیکه‌ی
ئایینییه‌وه، به‌شداری ئه‌و ڕێپێوانانه‌یان ده‌کرد. ئه‌و ساڵانه له به‌غدا بووم
و تا هاوینی 1972، له‌و جۆره ڕێپێوانانه‌دا
به‌شدار ده‌بووم.
ئیدی
دواتر و له 1975ه‌وه، که که‌وتمه ژیانی کار و له کارگێڕیدا کارم ده‌کرد، له‌گه‌ڵ
جۆره ڕێپێوان و خۆپێشاندانێکی دیکه‌دا، ئاشنا بووم، ئه‌ویش ئه‌و جۆرانه بوون، که
کارگێڕییه‌کان و ده‌سه‌ڵات رێکیان ده‌خستن، هه‌ر ڕۆژه‌ی به بیانوویه‌که‌وه. ڕۆژێک
بۆ کرێکاران، ڕۆژیک بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، ڕۆژێک دژی ئه‌نوه‌ر ئه‌سسادات(أنورالسادات)ی
مسر، ڕۆژێک دژی سووریا و... ئه‌وانه بۆ ده‌سه‌ڵات و به قازانجی ده‌سه‌ڵات و به
ڕێکخستنی ده‌سه‌ڵات ده‌کران. چه‌ندین جار له‌و ڕێپێوانانه خۆم ده‌دزییه‌وه و نه‌ده‌ڕۆیشتم
و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش تووشی گێچه‌ڵ و لێپرسینه‌وه ده‌بووم.
له
1980ه‌وه، وڵاتم جێهێشت و له 1981دا گه‌یشتمه سوێد. هه‌ر له‌و ساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ،
سه‌دان ڕێپێوان و خۆپێشاندانی کورد و بۆ پرسی کورد و کێشه‌کانی کورد و پشتگریی
کورد، دژی باڵیۆزخانه‌کانی عیراق، تورکیا، ئێران و سووریا کراوه و بڕوا ناکه‌م به
سه‌ر یه‌ک دانه له‌وانه‌دا بازم دابێت و بۆ هه‌موویان ڕۆیشتووم. بێجگه له‌وانه‌یش
به‌شداری سه‌دان جۆره خۆپێشاندان و ڕێپێوانی دیکه‌م کردووه، که بۆ 1ی مه‌ی(ڕۆژی
کارگه‌ران)، بۆ پشتگریی فلستینییان، دژی نه‌ژادپه‌رستی و فاشیزم، دژی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا
و هێرشی بۆ سه‌ر عیراق، بۆ یادی گیڤارا، بۆ پشتگریی کووبا و دژی ئه‌مه‌ریکا، دژی
جه‌نگ، بۆ ئاشتی و...ئه‌نجام دراون. له به‌شێکی زۆری ڕێپێوان و خۆپێشاندانی ئه‌نارکیست
و سه‌ندیکالیست و خه‌ڵکانی دیکه‌ی چه‌پدا به‌شدار بووم. به‌شداربوونی ڕێپێوان و
خۆپێشاندان، له‌م ئه‌وروپایه، که بۆ خۆی ڕه‌نگه ساکارترین و فراوانتری جۆری
کاردانه‌وه و به‌رهه‌ڵستکاری بێت، بۆ ئێمه‌ی نه‌وه‌ی بژی و بڕۆخێ و نه‌وه‌ی
ڕێپیوان و خۆپێشاندان، له ئه‌رک زیاتری لێهاتووه و بووه‌ته خولیا و پیشه و به‌شێک
له بوون و دید و بۆچوونمان.
ڕۆژی 27/10 له کۆمه‌ڵه باژێڕێکی ئه‌وروپا، ڕێپێوان و
خۆپێشاندانی کوردانی ئه‌وروپا، دژ به تورکیا و
هه‌ڕه‌شه‌کانی و خۆئاماده‌کردنی بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر باشووری کوردستان، ئه‌نجام
درا. منیش وه‌ک به‌شێکی ئه‌و خه‌ڵکه چووم و له به‌رانبه‌ر10 Downing Street ، که ماڵی گۆردن براون (Gordon Brown)ی سه‌رۆکی حوکوومه‌تی لێیه، ڕاوه‌ستام. چه‌ند سه‌د
کوردێک، ژن، پیاو، لاو و منداڵ هاتبوون. ئاڵایه‌کی زۆری کوردستانیان هه‌ڵگرتبوو و هی
وا هه‌بوو وه‌ک کراس ئاڵای کوردستانی له‌به‌ر کردبوو، دروشمی جیاواز به چه‌ند
زمانێکی جیاواز نووسرابوون و هه‌ندێک ئاڵای په‌که‌که و ئه‌وانه‌یش هه‌بوون. بڵندگۆهه‌ڵگر
هه‌بوون و کامیرا و ئامرازی وێنه‌گرتن هه‌ر یه‌کجار زۆر بوون. پۆلیسیش ده‌وروبه‌ری
خه‌ڵکه‌که‌ی گرتبوو. خه‌ڵکه‌که دوو سه‌عاتێک له‌و سه‌ر جاده‌یه ڕاوه‌ستان و
پاشان بۆ مه‌یدانی تره‌فلگه‌ر (Trafalgar)، وه‌ڕێکه‌وتن
و له‌وێش نێزیکه‌ی یه‌ک سه‌عات مانه‌وه و ئیدی کۆتایی پێ هێنرا.
ئه‌وه‌ی من له
ڕێپێوان و خۆپێشاندانی کوردان‌دا به گشتی ده‌یبینم، مه‌به‌ستم نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ی
له‌نده‌نه، به‌ڵکه ئه‌وانه‌یشی، که له سوێد دیومه و پێموابێ شاره‌کانی دیکه‌ی
ئه‌وروپایش هه‌روا بن، ئه‌مانه‌ن:
1. تۆ که چاوت به‌و خڕبوونه‌وانه ده‌که‌وێت، پێتوایه
ئه‌وه له باژێڕێکی کوردستان ڕوو ده‌دات و بۆ خه‌ڵکی کورد ده‌کرێت، نه‌ک له ئه‌وروپا
و بۆ بیانییان، چونکه زۆرترینی ئه‌و دروشمانه‌ی ده‌گوترێنه‌وه به زمانی کوردین
و هه‌ر به‌ین نا به‌ینێکیش سروودێکی"ئه‌ی ڕه‌قیب"ی خه‌ستوخۆڵ و قورس و دووروودرێژی
به سه‌ردا ده‌کرێت، که بۆ باژێڕ و جڤاکێکی ئه‌وروپایی هیچ ناگه‌یه‌نێت و شتێکی
زیاده و خۆشه‌که‌تکردنه. هاوڕێیه‌کم گێڕایه‌وه، که جارێکیان له‌و ساڵانه‌ی
کورد له که‌رکووک ده‌ستی ده‌ڕۆیشت و ده‌یتوانی بچێنه سه‌ر جاده و ڕێپێوان و
خۆپێشاندان بکات، کۆمه‌ڵێک کورد به‌ده‌م گوتنی "که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه..."ی
سروودی"ئه‌ی ڕه‌قیب"ه‌وه و به ده‌نگێکی زۆر بڵنده‌وه، به سه‌ر جاده
و به نێۆ کۆڵانه‌کاندا ده‌ڕۆن. که ده‌گه‌نه به‌رده‌م فرۆشگه‌ی کابرایه‌کی
تورکمان، کابرا دێته ده‌رێ و ده‌ڵێ:"ئشته کێ وتیتی کورد مردووه!"
واته: کێ گوتوویه‌تی کورد مردووه. ئه‌م "که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه"
گوتنه و به‌و ده‌نگه به‌رزه له له‌نده‌ن، ستۆکهۆڵم، پاریس، کۆپنهاگن یا هه‌ر
شارێکی دیکه‌ی ئه‌وروپا، هیچ جێگه‌ی خۆی نییه و تاکه یه‌ک ئه‌وروپاییش لێی
تێناگات و هیچیش بۆ کورد سه‌وز ناکات.
2 . ئه‌و بڵاوکراوه و نووسراوانه‌ی، که به زمانی
ئینگلیزین(دیاره له‌م خۆپێشاندانه‌ی له‌نده‌ندا) و بۆ ئه‌وه‌ن بدرێنه خه‌ڵکی
ناکورد، به زۆری هه‌ر دابه‌شی سه‌ر خه‌ڵکه کورده‌که‌ی به‌شداربووی خڕبوونه‌وه‌که
ده‌کرێن. کورد بۆ خۆی چ پێویستی به‌وه‌یه ئه‌و کاغه‌زانه‌ی بدرێتێ! کورد بۆ خۆی
ئاگاداری کێشه‌که‌یه و ده‌شێ ئه‌و به زمانی ئه‌و وڵاته‌ی تێیدایه بۆ خه‌ڵکی ئه‌و
وڵاته و بیانییانی دیکه‌ی باس بکات. ئه‌و کاغه‌ز و بڵاوکراوانه ده‌بێ بدرێنه
خه‌ڵکانی ناکورد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له کێشه‌که ئاگادار بکرێنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌یلی ئه‌وان به‌لای کورد و پرسی کورددا ڕابکیشرێت و بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا و دڕندایه‌تی
تورکیا به‌وان بناسرێنرێت.
3. له نێو ئه‌و هه‌موو خڕبوونه‌وه و ڕێپێوان و
خۆپێشاندانانه‌دا، بۆ ده‌رمانیش بگه‌ڕێیت، ناکوردێک نابینییه‌وه. ئه‌وه‌ی، که به‌شداره
هه‌ر کورد به ته‌نیا خۆیه‌تی. ئه‌مه به من نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، که خه‌ڵکی کورد
نه‌یتوانیوه و ناتوانێت، دۆست له نێو خه‌ڵکانی گه‌ل و نه‌ته‌وه و وڵاتانی
جیاوازدا په‌یدا بکات. من بۆ خۆم به‌شداری رێپێوان و خۆپێشاندانی فلستینییانم گه‌لێک
جاران کردووه، سه‌دان خه‌ڵکی نافلستینی و ناعه‌ره‌ب، به‌شدارییان ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵیاندا
ده‌ڕۆن. له نێو ئه‌و ڕێپێوان و خۆپێشاندا‌نانه‌ی خه‌ڵکانی دیکه و بۆ مه‌به‌ستی
جیاواز ڕێکیان ده‌خه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌سته و گرۆ چه‌په‌کان رێکیان ده‌خه‌ن،
هه‌زان خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکای لاتین، ئه‌فریقایی، ئه‌وروپایی، عه‌ره‌ب، ئێرانی
و....به‌شدار ده‌بن، به‌ڵام که دێیته سه‌ر کورد، تاکه یه‌ک عه‌ره‌ب، یه‌ک ئه‌وروپایی،
یه‌ک لاتین ئه‌مه‌ریکایی، یه‌ک ئێرانی یا که‌سێکی دیکه نا‌بینیت. کورد که‌سی له‌گه‌ڵ
نییه و زۆریش لاوازه له دروستکردنی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێکدا، که به
ڕاستی ده‌کرێ دۆست بن. به بڕوای من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد به هه‌موو هێزێکییه‌وه
خۆی خستووه‌ته خانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستان و ڕۆژاواوه، هه‌رچی مه‌یل و به‌زه‌یی
و سۆز و هه‌واداریی خه‌ڵکانی سه‌ر به نه‌ته‌وه و گه‌له چه‌وساوه‌کان و خه‌ڵکانی
ئاشتیخواز و خه‌ڵکانی چه‌پی جیهانه دۆڕاندوویه‌تی و له ده‌ستی داوه. کورد
ئێستاکه دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نه‌ماوه و ئێستا دۆستی نه‌یارانی ئه‌وانه‌یه.
ئه‌مه‌یش بێگومان زیانێکی زۆری به کێشه‌ی کورد گه‌یاندووه.
4. هه‌ڵبژاردنی کاتی خۆپێشاندان و ڕێپیوانه‌کانی کورد
زۆرجاران هه‌ڵه‌ن و له جێی خۆیاندا نین. چه‌ند ڕۆژێک پێش 27/10، سه‌رۆک حوکوومه‌تی
تورکیا"ڕه‌جه‌پ ته‌ییپ ئاردۆگان" به سه‌ردان له له‌نده‌ن بوو و میوانی
"گۆردن براون"ی سه‌رۆکی حوکوومه‌تی ئینگلستان بوو، ئه‌و کاته باشترین
کات بوو بۆ ڕێپێوان و خۆپێشاندان دژی ئاردۆگان و تورکیا، نه‌ک 27/10. بێجگه له‌وه‌ش
27/10 ڕۆژی شه‌ممه بوو و ڕۆژی شه‌ممه ڕۆژی پشوووه له ئه‌وروپا. سه‌رۆکی
حوکوومه‌تی ئینگلستانیش وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی ئه‌م وڵاته، پشووی هه‌یه. ئه‌و جۆره
خه‌ڵکانه‌یش، که پشوویان هه‌بوو، ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک سه‌عاتیش بێت، له له‌نده‌ن
نامێننه‌وه و ده‌چنه ده‌رێی شار و له‌و ژاوه‌ژاو و هه‌راو و ده‌نگه‌ده‌نگ و پیسی
و پۆخڵییه‌ی له‌نده‌ن دوور ده‌که‌ونه‌وه. وا باویشه ئه‌و سه‌رۆک حوکوومه‌ت و وه‌زیر
و گزیرانه‌ی ئه‌م وڵاته، له ده‌رێی له‌ندن جێگه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه و هه‌موو
وێکڕا و له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵیان ده‌چنه وێنده‌رێ و پشووی کۆتایی حه‌فته له‌وێ
به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌وجا هه‌ڵبژاردنی ئه‌و کاته هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌لێک گه‌وره‌یه.
5. هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌ڵکه کورده‌ی به‌شداری ئه‌و
خۆپێشاندان و رێپێوانانه ده‌که‌ن، خه‌ڵکانێکی دڵسۆزن و بۆ هاوسۆزی له‌گه‌ڵ وڵات و
خاک و گه‌له‌که‌ی خۆیاندا ئه‌و کاره ده‌که‌ن، به‌ڵام زۆرجاران ئه‌و حیزبانه‌ی
کوردستان، به تایبه‌ت حیزبانی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان و به هاندانی ئه‌وان ئه‌و خه‌ڵکه
دێننه سه‌ر جاده. خه‌ڵک، که خۆپێشاندان ده‌که‌ن و تووڕه‌یی خۆیان به‌رانبه‌ر
تورکیا و نه‌یارانی کوردستان ده‌رده‌بڕن، گه‌ره‌که ئه‌وه له‌بیر نه‌که‌ن، که ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
کوردستان بۆ خۆی به‌شێکه له‌و کێشه‌یه‌ی، که هه‌یه. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تییه
به خۆگرێدانی به تورکیاوه، به‌وه‌ی هاوپشکی هه‌موو کۆمپانیا و بازرگانی و کڕین
و فرۆشتنێکه له‌گه‌ڵ تورکیادا و به‌وه‌ی کوردستانی کردووه‌ته پاشکۆی تورکیا و
بازاڕی تورکیا، ئه‌و بۆ خۆی خه‌ڵکی کوردستانی کردووه‌ته ده‌مێکی گه‌وره بۆ هه‌ڵلووشینی
هه‌رچی خوراکی کۆن و ژاراوی تورکیایه. له‌م کاته‌دا، که تورکیا به‌ر ده‌رکه‌ی
کوردی گرتووه و خه‌ریکه ملده‌نێته ژوورێ، ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی کوردستان، هه‌روه‌ک
جاران له ڕێکلام و پرۆپاگه‌نده، بۆ خۆراک و کاڵا و کووتاڵ و که‌ره‌سه‌ی تورکی به‌رده‌وامن
و خه‌ڵکیش له کڕین و فرۆشتنی شتومه‌کی تورکی که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن. خه‌ڵک له
کوردستان به هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانه‌وه و به هۆ و کاریگه‌ری
سه‌رمایه‌دار و بۆرژوازی مشه‌خۆر و وه‌دووی قازانج و گیرفانپڕکردن که‌وتووی کورده‌وه،
وایان لێهاتووه بێ تورکیا و شتی تورکی ناژین و پێیانوایه گه‌لێک سه‌خته. خه‌ڵکی
کورد ده‌شێ پێش هه‌ر شتێکی دیکه دژی سه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆی ڕاپه‌ڕێت و دژی
بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داری خۆی ببێته‌وه و داخوازی دابڕانی ئابووری له‌گه‌ڵ
تورکیادا و به‌کارنه‌بردنی خۆراک و کاڵا و که‌ره‌سه و ئامێری تورکیا بکات. به‌ڵێ
تورکیا هه‌ڕه‌شه‌یه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر کوردستان و نه‌یاری کوردستانه، لێ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
کوردستانیش، ئه‌نفال و کیمیابارانی لێ ده‌رچێت، له تورکیا و عیراق و ئێران و
سووریایان که‌متر به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆیان نه‌کردووه. جیاوازییه‌که
ته‌نیا له یه‌ک شتدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا، عیراق، سووریا و ئێران به
زمانانی تورکی، عه‌ره‌بی و فارسی کاره‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی
کوردستان به زمانی کوردی.
بیرکردنه‌وه‌یه‌ک له‌و باره، که من به ئاسایی نازانم
و به به‌شێک له ده‌رده گه‌وره( بێبه‌رنامه‌یی و بێهه‌ڵسه‌نگاندن و بێخوێندنه‌وه‌ی
ده‌وروبه‌ر)که‌ی ده‌زانم، کارێکی خراپ
نییه.
29-10-2007