زمانی یهکگرتووی کوردی، گهلێک له دهوڵهتی
کوردی، پێویستتره
ئهمجهد شاکهلی
له گۆڤاری
"ههڵهبجه"ی ژماره 30ی ساڵی 1998دا، مامۆستا "ڕزگار کێستهیی"،
گوتارێکی ڕهخنهیی، به ناونیشانی "چهند تێبینیهک لسهر ناڤهرۆکا ههژماره
29 یا گۆڤارا ههڵهبجه"، نووسیوه. باسهکهی مامۆستا "کێستهیی"،
سێ خولکه (تهوهر)ی وهخۆ گرتووه:
1.
وهرگێڕان ژ کوردیێ بۆ کوردیێ شاشی یه.
2.
بهلاڤکرنا رۆژنامهیهکا خوهڕوو بکورمانجی نه کارهکی جوداکهر و زیانبهخشه ژ
بۆ زمانێ مه.
3.
بهرپهڕێن ههڵهبجه دپاکن بلا بئاخفتنێن کرێت نههێنه ههڕماندن.
من لێرهدا
ڕوونکردنهوهیهکم لهمهڕ خاڵی یهکهم و دووهم - به تایبهتی- ی نووسینهکهی
مامۆستا "کێستهیی" ههیه و خاڵی سێیهمیش، پتر پێوهندی به دهستهی
نووسهرانی گۆڤارهکهوه ههیه و کاری ئهوانه نهک هی من. خاڵی دووهمی نووسینهکهی
مامۆستا "کێستهیی"، پێوهندی به نامهیهکی منهوه ههیه، که له گۆڤاری
ههڵهبجهی ژماره 29دا بڵاو کراوهتهوه. ئهو نامهیهی من، تهنێ سوپاس و پێزانینێک
بوو، بۆ مامۆستا "موحسین جوامێر"ی سهرنووسهری "ههڵهبجه"،
بۆ ناردنی ڕۆژنامهگهلی "یهکگرتوو"، "ڕهسهن" و "ئاینده"
بۆم. من ئهو نامهیهم تهنێ - تێبینییهکی تایبهت لهمهڕ زمان و زاراوه کوردییهکانهوه-
بوو، بۆ مامۆستا "جوامێر" و بۆ بڵاوکردنهوهم نهشاندبوو، بهڵام که
مامۆستا "جوامێر" بڵاویشی کردبووهوه، چ عهیبێکم تێدا نهدی، چ گلهیی
و گازندهیهکم نهبوو، ماڵی ئاوابێت و خودا کاری ڕاست بێنێت. من پێموایه، بۆ تێگهیشتن له ڕهوش و واقیعی کورد
و ههموو شتێکی کورد"هزر، سیاسهت، ئابووری، ئایین، جڤاک، فهرههنگ، زمان
و.."، دوو جۆره دیتن ههن:
1. دیتنێکی
نهتهوهییانه: که دهیهوێت کورد چۆن بێت، که کورد ههموو له ژێر دروشمی
کورد، کوردایهتی، کوردستان، یهک خاک، یهک نهتهوه و یهک مهسهلهدا، کۆ دهکاتهوه.
ئهم دیتنه ههرچهنده خهیاڵئامێزانه و ڕۆمانسییانه دێته بهر چاو، بهڵام
خواست وئاوات و ئارهزوویهکه، ههموو کوردێک خهونی خۆشی پێوه دهبینێت.
2. دیتنێکی
واقیعییانه: که کورد وهک چۆنه ئاوها ببینرێت و بخرێته بهر باس و بهپێی
توانست چارهیش بۆ کێشهکانی بدۆزرێتهوه.
ئهگهر
واقیعبینانه - دیتنی دووهم- بنۆڕینه ڕهوشی زمانی کوردی، که مهبهستی باسهکهی
ئێمهیه، دهبێ پێش ئهوهی خۆمان له قهرهی هۆ و هۆکار و پاشخانی مێژوویی و ئهو
جۆره شتانه بدهین، له میانهی چهند نموونهیهکهوه، نهخشه و وێنهیهکی ئهو
بار و ڕهوشهی، زمانی کوردیی تێدایه، بخهینه
بهر چاو:
ئا. حوکوومهتی عیراق له سهردهمێکدا ڕۆژنامهیهکی به ناوی "ئاسۆ"
به کرمانجی خواروو (سۆرانی) دهردهکرد. بۆ جوێکردنهوه و دوورخستنهوهی زاراوهکان
له یهکدی، کهوته دهرکردنی ڕۆژنامهیهک به نێوی "بزاڤ"، تهنێ به
زاراوهی کرمانجی ژووروو. ههردوو ڕۆژنامهکان به تیپی عهرهبی بوون.
ب. "بهربانگ"، گۆڤارێکه فیدراسیۆنی کۆمهڵه کوردستانییهکان له
سوێد، به سێ زاراوه"کرمانجی ژووروو، کرمانجی خواروو(سۆرانی) و دملی(زازاکی)"
و به تیپی لاتینی و عهرهبی دهری دهکات.
پ. "هیوا"، گۆڤارێکه ئهنیستیتووی کورد له پاریس، به تیپی لاتینی
و عهرهبی و زاراوهی کرمانجی، سۆرانی و دملی دهری دهکرد.
ت. گۆڤارێک به ناوی "Peya"، به زاراوهی زازاکی و به تیپی لاتینی له سوێد، له لایهن
کۆمهڵێک زازاوه، که خۆیان به کورد نازانن و خۆیان به نهتهوهیهکی جیاواز دهزانن،
دهردهچێت.
ج. له کوردستانی عیراق، له ههولێر و سلێمانی، ژمارهیهکی
زۆر ڕۆژنامه و گۆڤار، به زاراوهی سۆرانی یا تێکهڵ لهگهڵ زاراوهی کرمانجیدا
و به تیپی عهرهبی دهردهچن. له دهۆکیش ژمارهیهکی زۆر ڕۆژنامه و گۆڤار به
زاراوهی کرمانجی و به تیپی عهرهبی دهردهچن. لهم دواییهشدا له دهۆک دهستکراوه
به دهرکردنی گۆڤارێک به ناوی "Dicle", به زاراوهی کرمانجی و تیپی لاتینی.
چ. له سوێد، له بواری خوێندنی زمانی کوردیدا، له فێرگه
و خوێندنگهکان، بێجگه لهوهی، کرمانجی و سۆرانی له یهک جوێکراونهوه، که کارگێڕیی
خوێندنیش داوای مامۆستا دهکات بۆ کارکردن، ههر ڕێک دهنووسێت، که پێویستیان به
مامۆستای سۆرانی یا کرمانجییه[1]. کارگێڕیی
وهرگێڕان و بیانییانیش، که داوای وهرگێڕ دهکهن به ههمان شێوه داوا دهکهن
و ههموو زاراوه کوردییهکان له یهک جودا دهکهنهوه. کارگێڕیی وهرگێڕان له
شارهوانیی بووتشویرکا "Botkyrka" له ستۆکهۆڵم، له ڕاگهیاندنێکیدا بۆ پێویستییان به وهرگێڕ،
که داوای وهرگێڕی کوردیی دهکات، دهنووسێ: عهرهبی/ سۆرانی، فارسی/ سۆرانی و
تورکی/ کرمانجی، وهک بڵێی ئهو زاراوه کوردییانه ههریهکهو زمانێکی تایبهت و
بهشێک بن له زمانانی عهرهبی، فارسی و تورکی[2]. ههڵسوکهوت
لهگهڵ دوو زاراوه سهرهکییهکهی زمانی کوردیدا، وهک دوو زمانی جیاواز دهکرێت.
ههندێ جار، که داوای وهرگێڕ دهکرێن، ورده زاراوهی دیکهش قوت دهبنهوه، وهک
ههورامی، بادینانی، فهیلی و هی دیکهش.
ح. ساڵی 1998، بۆ ئهوهی داوای کار له جێگهیهک بکهم،
دهبوو ههندێک بهڵگهنامه و بڕوانامه، پێشان بدهم، که پێشتر چ کارگهلێکم کردووه.
ئهودهمه و دواتریش وهک وهرگێڕ بۆ کارگێڕیی"وهرگێڕی ئێشکگر Tolkjouren"، کارم دهکرد. بهڵگهنامهیهکیان
بۆ نووسیم، که من (ئهمجهد شاکهلی) وهک وهرگێڕی ئهم زمانانه کارم کردووه:
عهرهبی، بادینانی، کرمانجی، سۆرانی و فهیلی. واته: تهواوی ئهو زاراوه کوردییانه،
حیسابی زمانی سهربهخۆیان بۆ کرابوون و ناوی زمانی کوردی ههر تێدا نهبوو[3]. له
ههموویش سهیرتر، کرمانجی و بادینانی، لهیهکدی جودا کرابوونهوه.
خ. جوداکردنهوهی زاراوه کوردییهکان، له کن کارگێڕیی
وهرگێڕان و کارگێڕیی پهنابهران، پتر کوردهکه بۆ خۆی سازی دهکات. زۆرجاران هۆیهکی
سیاسی له پشتهوهیه. خهڵکی دهڤهری بادینانی کوردستانی عیراق، به وهرگێڕی کرمانجی-
گهلهک جاران- قایل نابن، چونکه پێیانوایه، وهرگێڕه کرمانجهکان خهڵکی دیوی
باکووری کوردستانن و ڕهنگه مهیلی"پ. ک. ک"یان ههبێت و ئهوانیش بۆ خۆیان،
ڕهنگه خۆشیان له "پ. ک. ک" نهیهت، بۆیه دهبوو و دهبێ کهسێکی به
زاراوهی بادینانی قسهکهر، کاری وهرگێڕانیان بۆ ئهنجام بدات.
د. کتێبخانهکانی سوێد، که بهشی تایبهتیشیان بۆ کتێب به
زمانانی بیانی ههیه و کتێبی کوردییشیان تێدان، له بهشی کتێبه کوردییهکاندا زۆرجاران
نووسراون: کتێبی سۆرانی، کتێبی کرمانجی، کتێبی زازایی، واته: ههر زاراوهیهک وهک
زمانێکی سهربهخۆ دراوهته قهڵهم. جارنا تهنێ بۆ کتێبه کرمانجییهکان، که به
تیپی لاتینی نووسراون، نووسراوه: کتێبی کوردی و ههندهک جاریش وشهی "کتێبی
کوردی"ت ههر بهرچاو ناکهوێت و تهنێ ناوی زاراوهکان دهبینیت.
ر. گۆڤاری "سروه"، که له کوردستانی ئێران دهردهچێت،
زۆرجاران دهقی کرمانجیش به تیپی لاتینی بڵاو دهکاتهوه، بێجگه لهوهی، که گۆڤارهکه
ههم سۆرانی و ههمیش کرمانجی به تیپی عهرهبی بڵاو دهکاتهوه.
ڕ. گۆڤاری "ئاوێنه"، که له تاران به تیپی عهرهبی
دهردهچێت، بێجگه له سۆرانی، زۆرجاران نووسینی به زاراوهی کرماشانی و ههورامیش
تێدا بڵاو دهکرێتهوه.
ز. تهلهڤزیۆنی "مهدMED TV"، ههواڵ و دهنگوباسهکانی
به سێ زاراوهی کرمانجی، سۆرانی و زازاکی- ڕێک وهک سێ زمانی جیاواز- بڵاو دهکاتهوه.
ژ. زۆرجاران ئهنیستیتووی پاریس و کوردانێک، که له سهر
هێڵی جیاخوازانهی "جهلادهت بهدرخان" دهڕۆن، له سوێد و شوێنانی دیکه،
کۆبوونهوهی زمانهوانیی ساز دهکهن، بۆ باسکردنی گیروگرفتی زمانی کوردی، مهبهستیشیان
له زمانی کوردی، تهنێ زاراوهی کرمانجی ژوورووه، دهنا یهک کوردی دیکهی، سهر
به زاراوهیهکی دیکه، بۆ ئهو جۆره کۆبوونهوانه، بانگهێشتن ناکرێت. ئهوانهش
که لهو جۆره کۆبونهوانهدا بهشدار دهبن، زۆربهیان لهوهی زیاتر، که دهزانن
بهو زاراوهیهی خۆیان بپهیڤن، هیچی دیکه لهبارهی زمانهوه نازانن[4]. تهواوی
ههوڵ و کۆششی ئهو بهڕێزانه، بۆ دوورخستنهوه و لێکدابڕینی، ههردوو زاراوهی کرمانجی
و سۆرانییه له یهکدی. ههژاری موکریانی دهڵێت:"هاناو کۆمهگی وێژهرو نوسهرانه
که وشه هاوماناکانی شێوهکانی جوداجودای زمانهکهی له فهرههنگ بێنێتهدهرێ
و بهرانبهر به یهکیان دانێ و گشتیان لهبهر یهکتر ڕانێ. کام وشه بۆ نوسینهکهی
یا بۆ شیعر هۆنینهکهی لهبارهو لهسهرزار سوکهو لهبهرچاو قشت و خۆشکۆکهو له
گوێچکهی گۆهدار رهوانه، ههڵبژێرێ و له وشهی زلحۆرت و قهبهو گڕنی و زبرو زۆرو
به کڵۆی خۆی دهیزانێ واز بهێنێ و ژیکهڵهکهی لهجێ دانێ. ناشێ شهڕهگهڕهک بکاو
پێ دابگرێ که ههر چونکه خۆی لهدایکی نهبیستوهو نهنکی خۆشی نهویستوه، کوردی
نیهو گهرهک قت بکرێ و لابدرێ و بۆ کایه لهسهری نهکرێ. سوربون لهسهر ههڵقرچانی
شیعر و پهخشان ههر به شێوهی تهنیا مهڵبهندێکی بهرتهنگ، ههرچهنگ نوسهر
زۆریش بۆخۆی بێنێ و بنهقێنێ و خۆی راژێنێ و بۆی رامێنێ و سهر به نینۆک ههڵکڕێنێ
و چاو به مۆلهق بوهستێنێ، ئهو کرهی بهرههمی دێنێ هێند نهگریس و ههڵ و بێ
شۆ و تهختهتهسک و بێ پۆ دهبێ لهسهرهوه شانگر نابێ و لهژێرهوهش - بیلاتهژبی-
عهدهبی پێ داناپۆشرێ. بۆ نمونه ئهگهر موکوری و سۆرانی به بێ ئاو ئێژن
"وشکانی"، بۆچی "بهژ" که کرمانجی یه جوانتر نیه؟"[5]. ڕێک
به پێچهوانهی ئهو بۆچوونه دروستهی "ههژاری موکریانی"یهوه، زۆرجاران لهو کۆبوونهوانهدا، که به شوێن وشهگهلێکی
کوردیدا دهگهڕێن، بۆ وشهی زمانانی ئهوروپایی، ئهگهر وشهیهکی کوردی به شێوهی
کرمانجی، بۆ وشه ئهوروپاییهکه نهبێت، ئهوا ئهو مامۆستایانه، ئاماده نین سۆرانیی ئهو وشهیه، که جێی خۆی گرتووه و بهکار
براوه، بهکار ببهن و پهنا بۆ هیچ زاراوهیهکی دیکهی کوردییش نابهن، وهک ههژاری
موکریانی دهڵێت، بهڵکه دهگهڕێن تا وشهیهکی
تورکی یا عهرهبی، بۆ ئهو وشه ئهوروپاییه دهدۆزنهوه. وشه تورکی و عهرهبییهکهیان،
له وشهیهکی ڕهسهنی جێگرتووی زاراوهیهکی دیکهی زمانی کوردی، پێ باشتره.
س. خوێندنی زمانی کوردی له ناوچهی بادینانی کوردستانی عیراق
- وهک ناوچهکانی دیکهی ئهو پارچهیهی کوردستان- به کاریگهریی مهلا مستهفای
بارزانی، به زاراوهی سۆرانی بوو. ئێستا لهم دواییهدا، که ناوچهی بادینان له
ژێر دهسهڵاتی پارتیی دیموکراتی کوردستاندایه، خوێندنی پۆلی یهکهم، دووهم و سێیهم
و ئهوانهی سهرهتایی، کراوه به کرمانجی.
ش. گۆڤاری "هاڤیبوون" له ئهڵمانیا، به تیپی
عهرهبی و به ههردوو زاراوهی کرمانجی و سۆرانی دهردهچێت.
ع. سهرباری دیتنه تێکدهر و خراپکارانهکهی، ڕۆژههڵاتناسه
سیخوڕ و جاسووسهکانی ڕۆژاوا و دهسگا جاسووسییهکانی جیهانیی، که فڵانه زاراوه
کوردیی نییه و فڵانه بهش له کورد، کورد نین، له نێو کورد خۆیشیدا، لهو جۆره
دهنگانه بهر گوێ دهکهون. مهلای قهوسی، که مهلایهکی ههورامی بووه و مووچهخۆری
ئهدمۆنس بووه، لهژێرهوه بۆ ئهدمۆنسی نووسیوه، که ههورامی کورد نییه..[6]، و ههورامی
به کورد دانهناوه، که دهکاته ئهوهی خۆیشی به کورد نهزانیوه. دۆکتۆر کهمال
فوئاد، لوڕ به کورد ناژمێرێت و پێیشیوایه ههورامی، کورد نهبوون و لهگهڵ کاتدا
بوون به کورد و زازایش به کورد ناژمێرێت. له گفتوگۆیهکیدا لهگهڵ گۆڤاری
"سروه"دا، و لهوهڵامی پرسیارێکدا، که بهم شێوهیهیه: مامۆستا عهلائهدین
سهججادیش، له کتێبهکهی خۆیدا، باباتاهیر، به یهکهمین شاعیری کورد، دادهنێ،
بیروڕای ئێوه لهو بارهوه چیه؟ دۆکتۆر کهمال فوئاد دهڵێت:"لهو بۆچوونهدا
من لهگهڵ مامۆستا سهجادی نیم. ئهو زمانهی باباتاهیر چوارینهکانی پێ نووسیوهتهوه
لوڕی یه نهک کوردی، ههندێکیش به "فارسی کهلیمی"ی دائهنێن...کۆمهڵه
زاراوهی لوڕی له ڕووباری سێمهڕهوه دهست پێ ئهکات(بهرهو خوار و بهرهو رۆژههڵات)
تا ئهگاته ناوچهی بهختیاری (لوڕستانی گهوره)...لوڕی له رووی رێزمانهوه ئهچێتهوه
سهر کۆمهڵه زمانهکانی ئێرانی خوارووی رۆژئاوایی، کوردی زمانێکی ئێرانی باکووری-
رۆژئاوایی یه. جیاکردنهوهی زمانه ئێرانی یهکان به باکووری و رۆژئاوایی و رۆژههڵاتی
و خواروو لهسهر بناغهی رێزمان بڕیاری لهسهر ئهدرێت، نهک فهرههنگی وشهکان.
بهم پێ یه لوڕی زمانێکی سهربهخۆیه. نه فارسی یه نه کوردی، بهڵکوو لهناوهندی
ههردووکیان دا جێگا ئهگرێت. ئهوهندی من بزانم له رووی نهتهوهییشهوه لوڕ
خۆی به کورد نازانێت، براکوردهکانی ئێران ئهم راستی یه ئهزانن...لوڕی ئهچێتهوه
سهر ئێرانی خواروو...ههندێک زانایانی زمان، لهوانهی خۆیان به زمانی کوردی و
زاراوه جۆر بهجۆرهکانی یهوه خهریک کردووه(لهوانهش ئۆسکارمان)، کۆمهڵه
زاراوهکانی گۆران-زازاش به کوردی دانانێن. لهم بارهیهوه بیروڕای من بهم جۆرهیه:
ئهم کۆمهڵه زاراوانه لهگهڵ زاراوهکانی تری زمانی کوردی دا له رووی فهرههنگی
وشهکان و دهستووری زمانهوه جیاوازی یان ههیه، بهڵام ئهمانیش وهک کوردی ئهچنهوه
سهر کۆمهڵه زمانی ئێرانی باکووری رۆژئاوایی. له رووی جۆگرافیشهوه ئهکهونه
ناو کوردستان. پهیوهندی ئابووری و کۆمهڵایهتی و سیاسیشیان لهگهڵ کوردا بههێزتره
تا نهتهوهکانی تری ناوچه. سهرهڕای ئهمانه ههورامی که یهکێکه له زاراوهکانی
گۆرانی بۆ ماوهیهکی زۆر(له سهدهی شانزهههمهوه تا سهدهی بیستهم) له
ناوچهیهکی فراوانی کوردستان دا (کوردستانی رۆژههڵات و کوردستانی خواروو) زمانی
ئهدهبی بووه. له رووی نهتهوهییشهوه خۆیان به کورد ئهزانن. بۆیه بوون به
بهشێک له کورد و جیاناکرێنهوه"[7]. له
نێو بهشێکی دملییه(زازا)کاندا، بیروڕایهکی وا ههیه، که ئهوان کورد نین و نهتهوهیهکی
دیکهن، دوکتۆر کهمال فوئادیش پێیوایه، که زازا کورد نین[8]. لهنێو
ئێزدییهکانیشدا جاروبار دهنگێکی جیاوازیخوازی لهو جۆره دهبیسرێت و خۆ به ئێزدی،
نهک کورد دهزانن. ڕهنگه سهرچاوهی تهواوی ئهو بیڕوباوهڕانهش ههر دهستی
دهرهکی و دنهدانی خهڵکانی دژهکوردی له پشتهوه بێت.
غ. زۆرجاران له لایهن کهسانێکهوه، که لهگهڵ ئهدهب
و شیعر و فهرههنگدا سهر و سهودایان ههیه، باسی ئهدهبی شار و شیعری شار و
شاعیری شار[9] دهکرێت
و دهگوترێ شاعیری ههولێر، شاعیری ههورامان و شاعیری بادینان و...هێڵی چهپ و ڕاست به نێویاندا دهکێشرێت و
وای لێ هاتووه، وشهی سلێمانی یا ههولێر یا بادینان، جێی وشهی کورد بگرێتهوه.
ف. تا ئێستا فهرههنگێکی زمانی کوردی/ کوردی، که تهواوی
زاراوه کوردییهکان بگرێته خۆی، نییه. فهرههنگی کوردی/ زمانی دیکه یا زمانی
دیکه/ کوردی، ههر فهرههنگی یهک زاراوهی کوردی/ زمانی دیکه یا زمانی دیکه/یهک
زاراوهی کوردییه. بۆ نموونه: ئینگلیزی/ سۆرانی، سۆرانی/ ئینگلیزی، عهرهبی/ کرمانجی،
زازایی/تورکی، فرانسی/ زازایی/ تورکی، سوێدی/کرمانجی، سوێدی/سۆرانی و زۆری دیکهش.
ڕێزمانی کوردییش ههر بهو جۆرهیه. ڕێزمانی سۆرانی، ڕێزمانی کرمانجی، ڕێزمانی
زازاکی و ڕێزمانی ههورامی، کهمجار لهیهک کتێبدا کۆ دهبنهوه، بهڵکه ههر یهکهو
کتێبی سهربهخۆی خۆی ههیه.
ڤ. بهشێکی زۆری کتێبهکانی کتێبخانهی، ههر ماڵه کوردێکی
خوێندوو -ئهگهر ههیبێت- تورکی، فارسی، عهرهبی و زمانی دیکهن. ئهگهر کتێبی کوردی
ههبێت، ئهوا تهنێ بهو زاراوهیه ههیهتی، که خۆی دهیزانێت و پێی دهخوێنێتهوه.
ئهوانهی کتێب و نووسین به ههموو زاراوه و به ههموو ئهلفبێیهکی کوردی، کۆ
دهکهنهوه و سوودیان لێ وهردهگرن، به پهنجهی دهست دهژمێردرێن، دهنا ڕهنگه
خڕکردنهوهی ئهوانه، له کارێکی ئهرکیڤیانه زێتر، هیچی دیکه نهبێت.
ق. له چل(40) میلیۆن کورد، ڕهنگه له باشترین حاڵدا
30%ی، که دهکاته دوازده(12)میلیۆن، خوێندهوار بێت. لهو دوازده میلیۆنه 1% ی
ئهگهر نووسین و خوێندنهوهی ههردوو زاراوه و ئهلفبێیه سهرهکییهکان، کرمانجی/لاتینی(تورکی)
و سۆرانی/عهرهبی و فارسی بزانێت، ئهوا دهکاته 120ههزار کهس. من - له باشترین
حاڵدا- لهو بڕوایهدام، که نهک 120ههزار کهس، بهڵکه 1200 کهس، که دهکاته
0،01%ی سهرجهمی خوێندووی کورد و 0،003%ی سهرجهمی کورد، نییه، که بتوانن ئهو
دوو زاراوهیه وهک یهک بهکار ببهن. ئهگهریش ههبن، دهبێ سوپاسگوزار بین.
ک. به هۆی ئهو ڕهوشهوه، که زمانی کوردیی تێدایه،
نووسهرێکی کورد، یا شاعیرێکی کورد، تهنێ دهنگی به نیوهی - بڕێک زیاتر یا کهمتر-
خوێندووی کورد دهگات. ئهمهش ڕهوشێکی وای دروست کردووه، که نووسهر و شاعیرانی
کورد، تهنێ له لایهن خهڵکانی سهر بهو زاراوهیه دهناسرێن[10]، که
پێی دهنووسن، نووسهرێکی کورد، که به شێوهزاری کرمانجی ژووروو دهنووسێت، تهنێ
خهڵکانێک دهیخوێننهوه، که بهو زاراوهیه دهخوێننهوه. دیاره ئهو نووسهرهش،
که به کرمانجی خواروو (سۆرانی) دهنووسێت، ڕهوشی له ڕهوشی نووسهره کرمانجهکه
باشتر نییه. ههر یهکێک لهو نووسهرانهش ئهگهر باس له ئهدهبییاتی کوردی بکهن،
ههر باس له ئهدهبییاتی کوردی، بهو زاراوهیهی خۆیان دهکهن. به دهگمهن ههن
ئهوانهی، که چوونیهک و بێجیاوازی و لێزانانه، لهگهڵ ههردوو یا ههرسێ یا ههر
چوار دیالێکت و ئهلفبێدا مامهڵه بکهن. وهنهبێ تهنێ حاڵی نووسهر و شاعیر
وابێت، بهڵکه سترانبێژان و شانۆکارانیش ههمان حاڵیان ههیه. لهبواری پهخشی ڕادیۆ
و تهلهڤزیۆنیشدا، ههمان گیروگرفت وهپێش دێت. ئهگهر نووسهر یا شاعیر یا شانۆکار
یا باسکارێکی عهرهب یا فارس یا تورک، تهواوی خهڵکانی سهر بهو گهل و نهتهوانه
بیانخوێننهوه و بیانناسن، ئهوا لای کورد ئهو ڕهوشه نییه. دهکرێ نووسهرێکی
عهرهب، ناوی "نووسهری ههموو عهرهب"ی لێ بنرێت، وهلێ نووسهرێکی کورد،
لهبهر ڕهوشی زمانهکهی، ههرگیز نابێته "نووسهری ههموو کورد"، بهڵکه
له باشترین حاڵدا " نووسهری نیوهی کورد" یا "نووسهری سێیهکی کورد"ه
و بهوهش، دهبێته "نیوهنووسهر" یا "نووسهرۆکه" یا
"مینی نووسهر" یا شتێکی دیکه.
گ. بڕێک لهو نموونانهی سهرهوه، بهکارهێنانی له یهک
زاراوه زیاتر له ڕۆژنامه، گۆڤار، ڕادیۆ و تهلهڤزیۆندا، پێشان دهدهن، بهڵام
سهدان ڕۆژنامه، گۆڤار، ڕادیۆ و تهلهڤزیۆنی کوردیی له کوردستان و لێره و لهوێی
جیهاندا ههن، که ههر به یهک ئهلفبێ، یا یهک زاراوهی کوردی –سۆرانی/ئهلفبێی
عهرهبی، کرمانجی/ئهلفبێی لاتینی، زازاکی و ئهلفبێی کریلیک- دهنووسن و پهخش دهکهن.
لهم حاڵهدا، ئهو نووسین و پهخشه، تهنێ بۆ خهڵکی سهر به زاراوهیهک دهبێت.
بێگومان ئهو بارهی، که زمانی کوردیی تێدایه، ناکرێت
له پاشاگهردانی و بهرهڵایی و بێبهرپرسیاریی زێتر، چ ناوێکی دیکهی لێ بنرێت.
بهڵام وهنهبێ ئهم باره، ههر لهخۆڕا وای لێ هاتبێت، بهڵکه پاشخانێکی مێژوویی
و هۆ و هۆکارگهلێکی تایبهتی، به ئهوڕۆیان گهیاندووه، که ئهمانهی خوارهوه
- به ڕای من- چهند دانهیهکیانن:
1. کورد وهک نهتهوه هێشتا به تهواوهتی دروست نهبووه،
چونکه تایبهتمهندییهکانی 100%ی یهک نهتهوهی هێشتا تێدا نابینرێن، واته: ئهوهی
پێی دهگوترێ نهتهوهی کورد، هێشتا له قۆناغی دروستبووندایه. ئهو خهڵکهی، که
خۆی به کورد دهزانێت، تا ئێستاش، وهلائی بۆ خێڵ و تیره، باژێڕ، گوند، ناوچه،
زاراوه، ئایین و ئایینزا و حیزبهکهی، گهلێک زیاتره له وهلائی بۆ کورد[11]. خهڵکی
کورد ئێستاش سۆران، کرمانج، زازا، لوڕ، ههورامی، سوننه، شیعه، یارسان (کاکهیی،
ئههلی حهق)، ئێزدی، بهختیاری، جاف، بهرواری، ههمهوهند، سوورچی، زیلان، قادری،
نهقشبهندی، پهکهکه، پارتیی، دیموکرات، یهکیهتیی، کۆمهڵه، ئیسلامی و...سهد
شتی دیکهن. بهر لهوهی کورد بن[12]. ئهوجا،
که کوردیش بن، کوردی ئێران، کوردی تورکیا، کوردی عیراق، کوردی سووریا، کوردی ئهرمهنستان،
کوردی لوبنان و سهد شوێنی دیکهن. دهتوانین بڵێین تهواوی ئهو ئینتیمایانه،
وردکردنهوهی نهتهوهی کورد و لاوازکردنی ههستی کوردبوونه.
2. ئهگهر فهرههنگ و ئابووریی[13] سهربهخۆ،
دوو مهرج و کۆڵهکه و پایهی گرنگی سهربهخۆیی سیاسی بن، ئهوا کورد هێشتا وابهستهی
فهرههنگ و ئابووریی بههێزتری عهرهب و تورک و فارسه و بهو ئاسانییهش دهستبهرداریان
نابێت. ههر سهرخۆبوونێکی سیاسییش، بێ سهربهخۆیی فهرههنگ و ئابووری، بندهستی،
پاشکۆیهتی، وابهستهیی و سهربهخۆییهکی ناتهواوه.
3. ئهگهر زمانی یهکگرتووی کوردی(زمانی ستاندارد)، ئهو
زمانه بێت که "کوردی ههموو لایهکی کوردستان و جیهان، بێ گوێدانه جیاوازی
ی شێوهی قسهکردنیان، تێی بگهن و پێی بخوێننهوه و پێی بنووسن"[14]، ئهوا
کورد ههرگیز نه زمانی یهکگرتووی ههبووه نه ههشیهتی.
4. کورد لهوهتی ههیه و وهک کورد ناسراوه، خاوهنی
دهوڵهتی نهتهوهیی خۆی نهبووه و ههرگیز دهسهڵاتدارییهکی سهرتاسهری، که
تهواوی خاکی کوردستان و تهواوی گهلی کورد بگرێتهوه، فهرمانڕهوایی نهکردووه،
بهڵکه ههموودهم پارچهپارچه و لهتوپهت بووه و ههر دهڤهره و خێڵ و هۆزێک،
خودانی دهسهڵاتداریهتی خۆی بووه. میرنشینهکان له کۆندا و حیزب و ڕیکخراوه سیاسییهکان،
لهم سهردهمهی ئێستادا و ههر ههموویشیان بندهستی هێزێک یا هێزگهلێکی دهرهکیی
مهزنتر بوونه و ههن.
5. ههر میرنشینێک زاراوهی ئهو دهڤهرهی خۆی بۆ بووه
به زمانی نووسین و ئهدهبی میرنشینهکه. له میرنشینی بۆتاندا زاراوهی جزیره،
له میرنشینی باباندا زاراوهی سلێمانی و له میرنشینی ئهردهڵاندا زاراوهی گۆرانی(شێوهی
ههورامی)، باو و زاڵ بووه.
6. بهو زاراوه کوردییانهی، که پێیان نووسراوهتهوه
و بڵاوکراوهتهوه، بنهمای زمانێکی خوێندنهوه و نووسین(ئهدهبی)، ساز بووه.
لوڕی[15]، گۆرانی[16]، کرمانجی
ژووروو[17] و کرمانجی
خواروو[18]، ههر چواریان دهرفهتی گۆڕان و بوونیان به زمانی ئهدهبی
بۆ ڕهخساوه. به گوێرهی ڕهوشی سیاسی و باری سهردهمیش ههریهکهیان پێشکهوتووه
یا پاشهکشهی کردووه.
7. ئایین و ئایینزا، له یهکخستنی نهتهوه و زمانی نهتهوهدا،
تا ڕادهیهک نۆرهیهکی لهبهرچاو دهبینن. "قورئان"ی پیرۆز، که به
زمانی عهرهبییه، بووهته هۆی یهکخستن و پاراستنی زمانی عهرهبی، وهک یهکهیهکی
پتهو و تۆکمه. کورد ههر وهک کتێبێکی پیرۆزی - بۆ ههموو کورد- نهبووه، دهرفهتی
ئهوهیشی - لهبهر پهرتوبڵاوی- بۆ نهڕهخساوه، که کتێبی پیرۆزی "مهسحهفی
ڕهش"، "جهلوه" یا "سهرهنجام"، بۆ ببێته بناخهی
زمانێک بۆ ههموو کورد.
8. ئهگهر هاتبا و ئهو زاراوهیهی، که "مهلای
جزیری" و "ئهحمهدی خانی" پێیان دهنووسی، بووایه به زمانی ههموو
کورد، ئهوا ئێستا زاراوهی کرمانجی سهروو، دهبووه زمانی یهکگرتووی کورد. ئهگهر
هاتبا و ئهو زاراوهیهی، که "نالی" پێی دهنووسی، بووایه به زمانی
ههموو کورد، ئهوا ئێستا زاراوهی کرمانجی خواروو(سۆرانی)، دهبووه زمانی یهکگرتووی
کورد. ئهگهر هاتبا و ئهو زاراوهیهی، که "مهولهوی" پێی دهنووسی،
بووایه به زمانی ههموو کورد، ئهوا ئێستا زاراوهی گۆرانی(ههورامی)، دهبووه
زمانی یهکگرتووی کورد. ئهگهر هاتبا و تهریقهتی "مهولانا خالید/ نهقشبهندی"
ههموو کوردستانی گرتباوه، ئهوا ئێستا ئهو زاراوهیهی، که "مهولانا خالید"
پێی دهنووسی و دهئاخڤی، دهبووه زمانی یهکگرتووی کورد. ئهگهر هاتبا و تهریقهتی
"شێخ سهعیدی نوورسی" ههموو کوردستانی گرتباوه، ئهوا ئێستا ئهو
زاراوهیهی، که "شێخی نوورسی" پێی دهپهیڤی، دهبووه زمانی یهکگرتووی
کورد. ئهگهر هاتبا و ههموو کورد ئێزدی بووایهن، ئهوا ئێستا زاراوهی کرمانجی
ژووروو(زمانی مهسحهفی ڕهش و جهلوه)، دهبووه زمانی یهکگرتووی کورد. ئهگهر
هاتبا و ههموو کورد یارسان بووایهن، ئهوا ئێستا زاروهی گۆرانیی ههورامی(سهرهنجام)،
دهبووه زمانی یهکگرتووی کورد. ئهگهر هاتبا و ههموو کوردستان، بکهوتایهته
بن دهسهڵاتی "شێخ عوبهیدوڵڵای نههری"یهوه، ئهوا ئێستا ئهو زاراوهیهی
"شێخی نههری"، دهبووه زمانی یهکگرتووی کورد. ئهگهر هاتبا و ههموو
کوردستان بکهوتایهته بن دهسهڵاتی "شێخ مهحموودی حهفید"هوه، ئهوا
ئێستا ئهو زاراوهیهی "شێخی حهفید"، دهبووه زمانی یهکگرتووی کورد.
ئهگهر هاتبا و ههموو کوردستان بکهوتایهته بن دهسهڵاتی "کۆماری مههاباد"هوه،
ئهوا ئێستا ئهو زاراوهیهی، که "ههژار" و "هێمن" پێیان دهنووسی،
بن دهسهڵاتی "مهلا مستهفای بارزانی"یهوه، ئهوا ئێستا زاراوهی کرمانجی
خواروو (سۆرانی)، دهبووه زمانی یهکگرتووی کورد. ئهو ههموو ئهگهرانه هیچیان
سهوز نهکرد و بهریان نهگرت[19] و هیچ
یهکێک لهو زاراوانهش نهبوونه زمانی یهکگرتووی کورد.
9. چێکردنی تیپی لاتینی بۆ نووسینی کوردی، له لایهن
"جهلادهت بهدرخان"هوه، گهورهترین کارهسات بوو - به پێی دیتنه
نهتهوهییهکه و خوێندنهوهی بهرژهوهند و پاشهڕۆژی کوردستان- بۆ زمانی کوردی.
بهو کاره زمانی کوردی، که تا پێشتر به تیپی عهرهبی دهنووسرا، لهت کرا و کرمانجی
سهروو بهرگی نوێی - تیپی لاتینی- لهبهر کرد و کرمانجی خواروویش بهرگهکهی خۆی
-تیپی عهرهبی- پاراست[20]. ئهو
کارهی "جهلادهت بهدرخان" به دنهدانی ئهوروپاییهکان و کاریگهریی
ئهوان و کهوتنه داوی تورکیای نوێ و کهمالیزم و بیروباوهڕی ڕۆژاوایاندنی کۆمهڵگه
ڕۆژههڵاتییهکانهوه بوو. لاساییکردنهوهیهکی کوێرانهی ئهلفبێی تورکی و تورکاندنی
فهرههنگ، زمان، هۆش و کۆمهڵگهی کورد بوو[21]. لهو
دهمهوه، که "جهلادهت بهدرخان" ئهو کاره زیانبهخش و ناپهسهندهی
کرد و ئهو ئاژاوهیهی نایهوه، ڕێڕهوی یهکگرتنی زمانی کوردی، تا دێت خراپتر و
سهختتر دهبێت و زاراوهکانیشی تا دێن له یهکدی دوورتر دهکهونهوه. خهڵکانێک
و دهسگا و ڕێکخراوگهلێک ههن، نۆرهیهکی خراپ لهو بوارهدا دهبینن و پتر کۆمهک
به یهکنهگرتنی زمانی کوردی دهکهن.
که ئهوه واقیعی کورد و زمانی کوردی بێت، مرۆڤ چۆن دهتوانێت،
دڵی به داهاتووی زمان و فهرههنگی کورد خۆش بێت و گهشبین بێت! چۆن دهبێ مرۆڤ مهترسی
ئهوهی نهبێت، که ههر زاراوهیهکی کوردی بۆ خۆی ببێته زمانێکی سهربهخۆ و ئهو
کاتهش زمانی کوردی نهک ببێته دوو زمان - کرمانجی و سۆرانی- بهڵکه ببێته کۆمهڵه
زمانێک. تاکه نێزیکایهتییهکیش، که له نێوانیاندا دهبێت، ههر هێندهی نێزیکایهتی
نێوان زمانانی ئێرانی(فارسی، کوردی، پهشتۆ، بهلووچی و تاجیکی) یا لاتینی(فرانسی،
ئیتالی، سپانیۆلی و پورتوگیسی) یا سکاندیناڤیایی (سوێدی، نۆروێژی، دانمارکی و ئایسلاندی)
دهبێت.
من لهگهڵ ئهو بیروڕایهشدا نیم، که دهڵێ، نابێت باسی
گیروگرفت و مهسهلهی زمان بکرێت و ئهو باسه دواخرێت بۆ کاتێکی دی. من پێموایه
چهندی ئهو باسه دواخرێت و چهندی دێر(درهنگ)تر چارهسهر بکرێت، هێنده کارهکه
سهختتر دهبێت و چارهکردنیشی نهک ههر ئاسان نابێت، بهڵکه ههر ناکرێت. زانای
مهزنی تورک "ئیسماعیل بێشکچی" دهڵێت:"بهکارهێنانی زمانی کوردی و
بنیادنان و گهشهپێدانی زمانێکی هاوبهشی نووسین له نێو کورددا مهبهست و ئهرکێکی
سیاسییان تێدایه. ئهو ئهرکه سیاسییه ئهمهیه: کوردستان وڵاتێکی دابهشکراو
و پارچهپارچهیه. حاڵی نهتهوهی کوردیش ههروایه. سیاسهتی ئیستیعمارگهرانهی<پهرت
و بڵاویان بکه، زاڵ دهبی> خاسهتێکی ههڵاوردهی ههیه، که نابێ له بیرمان
بچێتهوه و چاوپۆشی لێ بکهین. ئهم سیاسهته دهتوانێ لهههر کات و شوێنێکدا
بچێته بهرگێکی ترهوه و دهربکهوێتهوه. کۆمهڵی کوردهواری زۆر به قووڵی
دابهشکراوه. کورد له تورکیا و ئهوروپا پیتی لاتینی و له عێراق و سووریا و ئێران
پیتی عهرهبی و له سۆڤیهت پیتی ئهکلیرکی بهکار دههێنێ، بهم پێیه بهکارهێنانی
ئهم پیته جیاوازانه، بووهته هۆی ئهوهی باش لهیهکتر تێنهگهن. جا بۆ ئهوهی
ئهم سیاسهته لهکار بخهین، دهبێ تێبکۆشین زمانێکی کوردی هاوبهش، له رووی
نووسینهوه بنیادبنێین. ئهم مهسهلهیه خهباتێکی گورج و گۆڵانهی درێژخایهنی
پێ دهوێ. بۆیه چاوهڕوان کردنی دامهزراندنی دهوڵهت و دواخستنی ئهم ئهرکه بۆ
ئهو کاته ههڵهیهکی گهورهیه. ئهو ههڵوێستهی که بایهخی پێویست به زمان
و روناکبیری دهدات، ڕێ بۆ کاروانی بنیاتنانی دهوڵهت خۆش دهکات و نێزیکی دهخاتهوه"[22].
پێموایه کورد بۆ خۆی، هێندهی بێشکچی مهزن، له دژواریی
ئهو مهسهلهیه نهگهیشتووه و هێندهی بێشکچی مهزنیش، پهرۆش و غهمخۆری ئهو
مهسهلهیه نییه. کورد، ههموو کورد، به خوێندوو و نووسهر و فهرههنگییانییهوه
ئارخهیان و بێئهندێشه پاڵیان لێ داوهتهوه و ههر دهڵێی هیچ مهترسییهک له
گۆڕێدا نییه و ئهوهی، که بیری لێ ناکهنهوه و به گیروگرفت و کێشه و قهیرانی
نازانن، مهسهلهی زمان و ئهو شتانهیه. دهبێ ئهوهش لهبیر نهکهین، ئهوانهی
ئهوڕۆ سهرهداوی سیاسهتی کوردیان به دهستهوهیه، شتاقیان بیر له زمان و فهرههنگ
و ئهو جۆره شتانه ناکهنهوه. بۆ ئهوان دهسهڵات گرنگه. دهسهڵاتیش واته:
ناوبانگ، گیرفانی پڕ، تێری، پۆشتهیی، ڕابواردن و خۆشگوزهرانی. ئیدی چش له زمان،
چش له فهرههنگ. ئهو سیاسییه "دهڤهرییانه" ناتوانن هیچ جۆره کۆمهکێک،
به سازکردنی زمانێکی یهکگرتووی کوردی بکهن، چونکه ئهوان ڕهههندی بینینیان له
دهرهوهی ناوچهکانی خۆیان - بۆ پاره و پووڵ و تهماح نهبێت- تێناپهڕێت. ههر
ئهوانیشن، کورد له نێوان وهلائی گچکهگچکهدا ورد دهکهنهوه. بۆ بهمهزنترزانینی
کورد وهک نهتهوه، دهبێ ههوڵ بدرێت بۆ لاوازکردن و نههێشتنی ورده ئینتیمای
نێو کورد و خورتکردنی ئینتیمای کوردی و کوردستانی. وهها کارێک و ههوڵدان و کۆمهککردن،
بۆ وهدیهێنانی زمانێکی یهکگرتووی کوردی، به سیاسییهکی کوردستانی، که تهواوی کوردستان
و کورد لهبهرچاو بگرێت، دهکرێت. ئهگهر حاڵ بهم شێوهیهی ئێستا - بهرهڵایی،
گوێنهدان- بڕوات، ئهوا کورد له گهلی کورد، نهتهوهی کورد و کوردستانهوه، دهبێته
گهلانی کورد، نهتهوهکانی کورد و کوردستانان[23]. که
دهوڵهتی کوردیش له داهاتوودا ههبوو، ئهوا وهک کۆریای باکوور و کۆریای
باشوور، کوردستانی باکوور و کوردستانی باشوور دهبێت، یا له باشترین حاڵدا، ئهگهر
یهک دهوڵهتی کوردستان ههبوو، ئهوا دهبێ وهک سۆڤیێتی کۆن، یۆگوسلاڤیای کۆن یا
چیکۆسلۆڤاکیای کۆن، له چهند کۆمارێک یا ئۆتۆنۆمییهک یا فیدرالییهک - کۆماری یا
ئۆتۆنۆمی یا فیدرالی کرمانج، سۆران، زازا، ههورامان، لوڕستان، ئیزدییان و خودا دهزانێ
چی دیکهش- پێک بێت.
ههرچی مهسهلهی وهرگێڕانیشه، وهرگێڕان له کوردییهوه
بۆ کوردی - که ناکرێ ناوی وهرگێڕانی لێ بنرێت، چونکه وهرگێڕان له زمانێکی سهربهخۆوه
بۆ زمانێکی سهربهخۆی دیکه دهبێت، وهک عهرهبی بۆ کوردی، ئینگلیزی بۆ فارسی، کوردی
بۆ فرانسی و....به ڕای منیش کارێکی شاشه و دهبێ نهکرێت. لێ ئهگهر بنۆڕینه ئهو
وهرگێڕدراوانهی، که لێره و لهوێ، له ڕۆژنامه و گۆڤاراندا و وهک کتێبیش بڵاو
دهبنهوه، دهبینین بهشێکی وهرگێڕانی کوردی بۆ کوردییه، واته: له زاراوهیهکی
کوردییهوه کراونه و دهکرێنه زاراوهیهکی دیکه. ئهم کاره بۆ کهسانێک، که
زاراوه کوردییهکان به باشی بزانن، کارێکی هاسانه. ئێستاش خهڵکێکی زۆر ههن کاریان
بووه بهمه. لێرهدا مهسهلهی ڕاستی و دروستی و شاشی و نادروستی ئهم جۆره وهرگێڕانانه،
دهگهڕێتهوه بۆ بۆچوون و نۆڕینی ههموو یهکێک له ئێمه بۆ مهسهلهکه. ئهگهر
کورتبینانه بنۆڕدرێته بار و ڕهوشی ئهمڕۆی گهلی کورد و تهنێ بیر له ئێستا بکرێتهوه
و هیچ بهرژهوهندێکی نهتهوهیی و داهاتوو لهبهر چاو نهگیرێت، ئهوا وهرگێڕان
له نێو زاراوه کوردییهکاندا، ڕهنگه نهک ههر به حهڵاڵ بزانرێت، بهڵکه دنهیش
بدرێت و بژێویشی پێ پهیدا بکرێت، وهک له ڕۆژگاری ئهمڕۆدا دهیبینین، بهڵام ئهگهر داهاتووی کورد و بهرژهوهند و یهکیهتی
نهتهوهیی و یهکیهتی خاکی کوردستان لهبهرچاو بگیرێت، ئهوا وهرگێڕان له نێو
زاراوه کوردییهکاندا، دهبێ وهک کارێکی حهرام سهیر بکرێت و به هیچ شێوهیهکیش
نابێ ڕێگهی پێ بدرێت. بێگومان بۆ ئهنجامدان و چهسپاندنی ئهم بیرکردنهوهیه،
دهبێ دهسهڵاتێکی کوردیی سهرتاسهری ههبێت، یا دهبێ مرۆڤ خۆی بخاته ئاستی ئهو
بیرکردنهوهیه و ویژدانی خۆی بکاته دادوهر.
به لهبهرچاوگرتنی تهواوی ئهو ڕاستییانهی سهرهوه،
پێموایه مامۆستا "کێستهیی" تا ڕادهیهک ئهو مهبهستهی منی، که لهو
نامهیهدا هاتووه، شێواندووه و ههر لهخۆڕا منی وا ناونووس کردووه، که دژی دهرکردنی
گۆڤارێکی سهربهخۆی کرمانجیم. من ههرگیز نه شتی وام گوتووه و نه هێندهش بهرچاوتهنگ
و کورتبین و زاراوهپهرستم. پێشموانییه،
که دهبێ زمان - چجای زاراوه- وهک بوونێکی کۆتایی، ڕهها، کامڵ، بێههڵه، بێناتهواوی
و پیرۆز، لهبهرچاو بگیرێت و بهکار ببرێت، بهڵکه دهبێ وهک پرۆژه و ڕێڕهوێکی
بهردهوامی بیرازکارانهی چێکهر، سهیر بکرێت. زمان - وهک زۆر شتی دیکه- به
لای منهوه شتێکی پیرۆز نییه. پیرۆزیی ههموو شتێک - تهنانهت ئایین، هزر و فهلسهفهش-
به لای منهوه له ڕادهی سوودبهخشین و خزمهتکردنی ئهو شتهدایه به مرۆڤ، دهنا
هیچیان پووڵێکی قهڵب ناهێنن، ئهگهر وا نهبن.
جهنیوهری 1999
[3]
ئهو
خانمهی بهڵگهنامهکهی به مۆرکراوی دایه دهستم گوتی:"پهککوو، ئهو ههموو
زمانه دهزانیت!". گوتم:"خانمهکهم ئهو پێنج زمانهی لهسهر ئهم
کاغهزه نووسراون به ههموویان دوو زمانن، ئهوهی یهکهمیان عهرهبییه و ئهو
چوار زمانهکهی دیکهش خڕ یهک زمانن ئهویش کوردییه، بهڵام به ههر
چواریشیانهوه ناکهنه یهک زمانی تهواو.
[4] کاک
تاهیر ههورامی، که ماوهیهک له "خوێندنگهی بهرزی گهلییFolkhögskolan" له "بیسکۆپس ئارنوێ Biskops Arnö" له سوێد دهیخوێند، گێڕایهوه، که جارێک کۆمهڵێک
لهو "زمانهوان و زمانناسانه"ی، که بۆ کۆبوونهوهیهکی زمانهوانی
لهوێ بوونه، دیوه و له یهکێکیانی پرسیوه، ئهمانه چۆن زمانزانن و لهبارهی
زمانهوه چییان کردووه، وهک نموونهش دهست بۆ یهکێک ڕادهکێشێت و دهڵێ ئا ئهوه!
کابراش دهڵێ ئهوه شوان بووه له کوردستان، کرمانجی باش دهزانێت. پرسیاری یهکێکی
دیکه دهکات، کابرا دهڵێ ئهوه له ئیتالیا چێشتخانهی ههیه، کرمانجییهکی باش
دهزانێت.
[5] ههژار، ههنبانهبۆرینه، فرهنگ کردی- فارسی، پێشهکی
نوسهر، سروش، تهران1369، ل بیست و سه.
[7]
گۆت و بێژ لهگهڵ دوکتۆر کهمال فوئاد، بهشی دووهم، گۆڤاری سروه، ساڵی
پێنجهم، ژماره39، ڕهزبهری 1368، ل31. کاتی بڵاوبوونهوهی ئهم گوتارهی دوکتۆر
کهمال فوئاد، ئهم باسهم بۆ مام عهزیز قهیتوولی، یادی بهخێر، که به ئهبوو
سامی(أبوسامی) بهناوبانگ بوو، گێڕایهوه، ئهو، که خۆی کوردی فهیلی بوو، فهیلی
به لوڕ و لوڕیشی به کورد دهزانی، گوتی: "ئهیه کی لهی فهنه ئویشت(کێ
ئاوها دهڵێت)؟". گوتم: "دوکتۆر کهمال فوئاد". گوتی :"ئهیه
کورهییه(ئهمه کوێندهرییه)؟"، گوتم :"سلێمانیهییه"، گوتی:
"ههی ههی، وهخودا ئهیه نه دوکتۆره
و نه هویچ، ئهیه موزهمیدیش نییه، با باته لای من و لیوا بویشت، بزان وه
قامهیهگ زگی نادڕنم، ئهگهر لوڕ کورد نهوت، دی کی کورده، وهعهلی کهس کورد
نییه(بهخوا ئهمه نه دوکتۆره و نه هیچ، ئهمه پهرستاریش نییه، با بێته
لای من و وا بڵێت، بزانه به قهمهیهک زگی نادڕم. ئهگهر لوڕ کورد نهبێت،
ئیتر کێ کورده، به عهلی کهس کورد نییه)".
[9]
ئهو باسانه پتر له نێو "بونیادگهران"دا
باوه، شاریش لهکن ئهوان، شاری سلێمانییه، که به ڕای ئهوان، تازهگهری و
داهێنان و ههموو نوێکردنهوهیهک، ههر دهبێ لهوێوه بووبێت و ببێت. ساڵانی1950
و1960هکان و دیاره پێشتریش، خهڵکی سلێمانی، که بچووایهن بۆ کهرکووک، دهیانگوت
دهچین بۆ شار. ئهودهمه سلێمانی ئهو تایبهتمهندییانهی، که شار ههیهتی - و
له کهرکووکدا ههبوون- تێیدا نهبوون.
[10] هاوینی 1984، له "خوێندنگهی بهرزی گهلیی بیسکۆپس ئارنوێ Biskops
Arnö" له "بیسکۆپس ئارنوێ Biskops
Arnö" له سوێد، کۆرسێکی یهک حهفتهیی
کرابووه، بۆ باسکردن له بارهی زمان و مێژوو و ئهدهبی کوردییهوه. نێزیکهی
سی چل کوردێک، بهشدارییان تێدا کرد و منیش یهکێک بووم لهوان. فهرهاد شاکهلی و
ڕهشۆ زیلان، سهرپهرشتکارانی کۆرسهکه بوون. یهکێک له چالاکییهکانی کۆرسهکه
ئهوه بوو، بانگهێشتنی ههندهک خهڵکی شارهزا و لێزان له بواری ئهدهب و زمان
و مێژووی کورددا بکرێت، بۆ ئهوهی لێکۆڵینهوه و باسی ئهزموونی خۆیان، پێشکهش
بکهن. یهکێک لهو کهسانهی بانگهێشت کرا، سهیدا"جگهرخوین"ی شاعیر
بوو. فهرهاد شاکهلی، شاعیری میوانی پێشکهش کرد و پاشان "جگهرخوین"
باسی ژیانی خۆی و شیعرهکانی خۆی کرد و ماوهیهک قسهی کرد. پاشان گوتیان کێ
پرسیاری ههیه با بفهرمووێت. لهبهر ئهوهی "جگهرخوین" پیر بوو و
گوێی گران بوو، دهبوو ئهوهی، پرسیار دهکات بچێته تهنیشتییهوه دانیشێت.
برادهرێکی کهرکووکی پرسیاری ههبوو، ههڵسا و چووه کنی دانیشت و گوتی: مامۆستا
ڕهئیت چییه به لهتیف ههڵمهت و شیعرهکانی؟ منیش قاقایهکی پێکهنین گرتمی و
یهکسهر خۆم پێ نهگیرا و هۆڵهکهم بهجێهێشت. دوای چارهکه سهعاتێک، که باسهکه
تهواو بوو و ههموو هاتنه دهرێ، ههندێک لهو برادهرانه له منیان پرسی، که
بۆ وام کرد!. گوتم: برا "جگهرخوین" نهک لهتیف ههڵمهت، بهڵکه
"گۆران"ی شاعیریش بهو مهزنییهی خۆیهوه ناناسێت!.
[11] ئا. ساڵانی 1980کان، مامۆستایهک به ناوی، دۆکتۆر عهلی عهبدولقادر(علي
عبدالقادر)، خهڵکی ناسرییه (الناصریة)ی عیراق، له کۆلیژی ئهدهبییاتی زانستگهی
سلێمانی ههبوو، مامۆستای مێژوو بوو، دهیگوت:"أهل سلیمانیة عبالهم کردستان
تبدي من گویژه الی قلیاسان". واته: خهڵکی سلێمانی پێیانوایه، کوردستان له
گۆیژهوه دهستپێدهکات تا قلیاسان. واته: کوردستان تهنێ شاری سلێمانییه و بهس.
ب. ساڵی 1981، تازه هاتبووینه سوێد، یهکێک لهو ماڵانهی، که هاتوچۆمان
لهگهڵیاندا ههبوو، پیاوهکه خهڵکی سلێمانی بوو و ژنهکهشی ئهوروپایی بوو.
جاری یهکهم، که چووینه ماڵیان، ژنهکهی لێی پرسین(له خێزانم و من)، که خهڵکی
کوێین؟ ئێمهش گوتمان خهڵکی کوردستانین. گوتی کوردستان دهکهوێته کوێی
سلێمانییهوه؟ دیار بوو سلێمانی به لای ئهوهوه گهلێک له کوردستان گهورهتره،
بێگومان ئهوه دیتنی مێردهکهی بوو و ئهو ژنهکهی بهو شێوهیه فێر کردبوو،
که خهڵکی سلێمانییه و سلێمانییش له عیراقه و ئیدی وشهی کوردستان فت.
پ. له ساڵی 1991 به دواوه ڕێگهی کوردی کوردستانی عیراق کرایهوه بۆ
هاتوچۆی کوردستان. برادهرێک گێڕایهوه و گوتی: کۆمهڵه کوردێک، له دیاربهکرهوه
سواری فڕۆکهی ئیستهنبوول بووبوون، زۆربهیان خهڵکی سلێمانی بوون. کوردێکی ههولێری
خۆی کرد به ژووردا و گوتی، کوڕینه دهزانن ئیدی پێویست ناکات ئێمه له ڕێگهی
تورکیاوه هاتوچۆی کوردستان بکهین، چونکه هێڵی سهفهری ڕاستهوخۆ بۆ کوردستان
دهکرێتهوه. کوڕهکان ههموو وێکڕا کردیان به ههڵڵا و خۆشی و گوتیان به خوا
باشه ئیتر لهم سهرێشهیه ڕزگارمان دهبێت. پاشان پرسییان، باشه فڕۆکه له چ
فڕۆکهخانهیهک دادهبهزێت؟ ئهو برادهرهش گوتی، له فڕۆکهخانهی ههولێر، ئهوهتا
خهریکن چاکی دهکهن. کوڕهکان ههموو وێکڕا گوتیان، ئهی لهوه! ئهوه چۆن دهبێ،
چۆن دهبێ فڕۆکه له ههولێر دابهزێت و سهفهر بۆ ههولێر بێت!
ت. دهوروبهری سهعات پێنج و شهشی ئێوارهیهکی پاییزی 1988، له کار دهگهڕامهوه،
له وێستگهی مێترۆی نێوهندهکی ستۆکهۆڵم، تووشی ناسیاوێک بووم، کوردی سلێمانی
بوو. دوای سڵاو و چاک و خۆشی گوتی، کاری چ دهکهیت. گوتم، دهرسی کوردی دهڵێمهوه.
گوتی به لاتینی. گوتم، نهخێر به کوردی. گوتی، به کرمانجی. گوتم، نهخێر، چونکه
ئهو شاگردانهی من کوردی عیراق و ئێرانن و ئهوانیش به تیپی عهرهبی و سۆرانی
دهخوێنن. گوتی، نا تۆ دهبێ فێری کرمانجی و لاتینییان بکهیت. گوتم، کاکی برا تۆ
خهڵکی سلێمانیت و تۆ له کوردێکی ههولێری به باشی تێناگهیت، ئهوجا چجای
زاراوهی دیکه، ههرکهسێکیش ئهو قسهیه بکات، نهدهبوو تۆ بیکهیت. گوتی، بهخوا
من کۆمهڵێک برادهری ههولێریم ههن و ههر له سلێمانییش له زانستگه تێکهڵاویم
لهگهڵ ههولێریدا ههبووه. گوتم، جا برا توو خوا ئهوه قسهیه، جا منیش برادهری
خهڵکی ئهمهریکای خواروو و پاکستانی و مسری و سۆمالی و فلستینی و ڕووسم ههن.
برادهریی چ پێوهندێکی به زاراوه و زمان و نهتهوه و ئایینهوه ههیه!.
ج. ههژاری موکریانی دهڵێت:"لهبیرمه جارێ هاوکارێ قیت و زیت و لهباری
چاویلکهلهچاو، بهنێو خێوی کۆشێک شادهو بڕوانامهی خوێندهواری پلهی ژورو، زۆریش
گهرمی کوردایهتی، تهوس و توانجی ده مهم و زینهکهم دهگرت که بۆچی"ببته"ت
نوسیوهو نهت زانیوه شێوی ههولێر ناڕهوانه؟! عهرزم کرد چۆنم نوسیبا رهوانتر
بو؟ فهرموی ئهبوا "ببێتهوانێ" بوبایهت که شێوهی سلێومانی یه! وهناشوکری
خودا نهوێ ئهم نهخۆشینه گرانه؛ له مهاباد، سولهیمانی، لای هێندێکیش نوسهرانی
بادینانی لهتهشهنه کردنایه. ئهگهر زۆر زو چاری نهکهین، له شهڕهشارو شهڕهتاخ
دهس بهرنهدهین، ئهم شهڕهشاخه وێڵ نهکهین؟ دهبێ - خوا بهوڕۆژه نهکا-
ئهوهندوکۆکه زمانهش که له چوار پهلان، گوێی ساغهو ئاهێکی پێوه نهماوه،
لهناخی ئاخدا بنێژین و ئهلفاتیحای بهعهرهبی بۆ دابدهین". ههژار، ههنبانهبۆرینه،
فرهنگ کردی- فارسی، پێشهکی نوسهر، سروش، تهران1369، ص: بیست سه و بیست و
چهار.
چ. زۆرگلهت له کوردی مههابادیم بیستووه، شۆخی به سنهیی و کرماشانی
کردووه، تهنێ لهبهر ئهوهی فارسی به سهر زاراوه کوردییهکهیاندا زاڵه.
[12] کوردانی
خۆبهنهتهوییزان(ناسیۆنالیست)، دهڵێن: "پێش ئهوهی ههر شتێک بین، دهبێ
کورد بین". ئهگهر مهبهست لهمه کوردبوون بێت، پێش سۆران، ههرکی، زازا،
فهیلی و...بوون، ئهوه باشه، بهڵام ئهگهر کوردبوون، پێش مرۆڤبوون، خۆرههڵاتییهتی،
ئاسیاییهتی، ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستیی بوون بێت، ئهوا پێموایه، ههرگیز لهگهڵ
ژیربێژیدا ناگونجێت، چونکه مرۆڤی کورد پێش کوردبوونی، ئهو شتانهی دیکهیه. کهسایهتی
ههر مرۆڤێکیش، تهنێ ناسنامه و ئینتیمای نهتهوهیی ئهو مرۆڤه نییه.
[13] ئێستاش دهوڵهمهند و
بۆرژوازی کورد، پاره و پووڵیان له پێتهخت و شاره مهزنهکانی عیراق(بهغدا)،
تورکیا (ئهنقهره، ئیستهنبوول، ئیزمیر)، ئێران(تاران، ئیسفههان، شیراز، تهبریز)،
سووریا(دیمهشق، حهلهب)، دهخهنه گهڕ و بهرههمهێنان، چونکه وهک ههموو سهرمایهدارێک
- که به شوێن جێگهی گهرمدا بۆ سهرمایهکهی دهگهڕێت- نایانهوێت پارهکهیان
تووشی سهرهڕۆیی بکهن و دهشیانهوێت قازانجیش مسۆگهر بکهن. بۆ ئهوانیش کورد
و کوردستان و نهتهوه و خاک و ئهو شتانه گرنگ نین، بهڵکه قازانج گرنگه. بهوهش
پاشکۆیهتی ئابووریی کورد پتر دهچهسپێت.
[20]بێجگه لهو دوو ئهلفبێیه، ئهلفبێی کریلیکیش له نێو کوردانی سۆڤیێتی کۆندا
سهپێنرا. کاتی خۆیشی "قهناتی کوردۆ" له گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد، بهرگی
یهکهم، بهشی یهکهم، ساڵی 1973، ل 132-179دا و له گوتارێکدا به ناوی "ل
بابهت نڤیسکار، زمان و، ئهلفبایێ پهرتوکێت دینێ ئێزیدیان"، ئهلفبێیهکی
به ناوی ئهلفبێی ئێزدی بڵاو کردهوه. ئهم ئهلفبێیه ئیزدییه لهم دواییهدا
له کوردستانی عیراق وهک کتێب له چاپ دراوه.
[22] بێشکچی،
ئیسماعیل، خوێندکاری کورد، ڕێکخراوی سۆسیالیستی کورد له ئهوروپا - سۆکسه- دهری
دهکات، ژماره 26، گهلاوێژی 2610-1998، دوا لاپهڕه.
[23] له ڕۆژههڵاتی
کوردستان و به تایبهت له دهڤهری سنه و پاوه و ئهو ناوه، وشهی
"کوردستانات"م ژنهفتووه، که مهبهستیان ناوچه جیاوازهکانی
کوردستان بووه.