تۆ بڵێی ئه‌مجاره
کورد وه‌ئاگا بێته‌وه؟!
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ئه‌شکه‌نجه و ئازاردانی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، مێژوویه‌کی
گه‌لێک کۆنی هه‌یه و شێوه‌کانیشی گه‌لێکن و زۆرجاران داهێنانیشیان تێدا کراوه. هادی
ئه‌لعه‌له‌وی"هادي العلوي"، له کتێبی چه‌ند به‌شێک له دیرۆکی سیاسیی ئیسلام"
فصول من تأریخ الاسلام السیاسي "دا، زۆر به وردی باسی مێژووی ئه‌شکه‌نجه و
داهێنان له جۆری کوشتندا، له مێژووی ئیسلام و پێش ئیسلامدا ده‌کات. هه‌رچی خه‌ڵکانی
ناموسوڵمان و ده‌رێی مێژووی ئیسلامه، ده‌کرێ ئه‌م نموونانه له‌مه‌ڕ ڕه‌وتاریانه‌وه
بخرێنه به‌رچاو:
ئاشوورییانی کۆن، دیله‌کانیان له سه‌ر دارێکی تێژ داناوه،
که خازووق"خازوق"یان پێ گوتووه. ده‌ست و پێیان بڕیونه‌ته‌وه و به‌و شێوه‌یه
کوشتوویانن.
له سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی
ناڤین‌دا، له ئه‌وروپا سووتاندن باو بووه. ژان دارک"Jeanne d'Arc"(1412-1431)، کچه شۆڕشگێڕی فرانسی، له لایه‌ن ئینگلیزه‌وه
سووتێنراوه.
کڵێسه له‌و سه‌دانه‌دا
چه‌ندین خه‌ڵکیان سووتاندووه.
دادگه‌کانی پشکنین
له ئیسپانیا، ته‌نێ له ساڵی 1483دا، هه‌زار پیاویان سووتاندووه.
ژنان به نێوی
جادووگه‌رییه‌وه گه‌لێکیان لێ سووتێنراون.
دۆشا، ڕێبه‌رێکی
وه‌رزێرانی هه‌نگاریا بووه، دوای سه‌رکوتکردنی شۆڕشه‌که‌ی له ساڵی 1514دا به دیل
گیرا و له سه‌ر ته‌ختێکی داخ دانرا و برژێنرا
و گۆشته‌که‌یشی ده‌رخواردی لایه‌نگرانی درا، که ئه‌وانیش به دیلیی گیرابوون.
له تیبێت، که‌وڵکردن
یا پێستکه‌ندن به‌رانبه‌ر کۆیله ئه‌نجام دراوه و تا ساڵی 1951یش ئه‌و کاره هه‌ر
درێژه‌ی پێ دراوه.
ده‌ره‌به‌گه‌کانی
ئه‌وروپا، دژی وه‌رزیرانی خۆیان گوێبڕین و زمانبڕین و چاوده‌رهێنان و چوارله‌تکردن
و سیخی گه‌رم به له‌شداکردنیان به‌کار بردووه.
چینییه‌کان پێش
زایینی عیسا، چاڵێکی گه‌وره‌یان هه‌ڵکه‌ندووه و پڕیان له ڕه‌ژووی گه‌رم و داخ کردووه
و پردێکی له مس دروستکراویان، خستووه‌ته سه‌ری، تا داخ بووه و ئه‌وجا قوربانییه‌که‌یان
هێناوه و فه‌رمانیان داوه‌تێ، که به سه‌ر ئه‌و پرده داخه‌دا به پێخاوسی بڕوات
و ئه‌گه‌ر په‌ڕیبێته‌وه ئه‌وا ڕۆیشتووه و ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانیبێت بپه‌ڕێته‌وه ئه‌وا
که‌وتووه‌ته ناو چاڵه ئاگره‌که‌وه و برژاوه و سووتاوه.
ئینگلیزه‌کان له
هێندوستان بۆ ئه‌و ژنانه‌ی، که توانستی باجدانیان نه‌بووه، بێچووه کتکیان خستووه‌ته
نێو سینگیانه‌وه[1].
له کن عه‌ره‌ب و له‌نێو ئیسلامیشدا نموونه‌گه‌لێکی یه‌کجار
زۆر له داهێنان له بواری مرۆڤکوژی و ئه‌شکه‌نجه‌دا هه‌ن، که ده‌کرێ ئه‌مانه‌یان
وه‌ک نموونه باس بکرێن:
هه‌ڵگرتنی سه‌ری
بڕاو و له‌تله‌تکردنی مردوو، به‌شێکه له گاڵته‌کردن به مردوو، که ئه‌مه‌وییه‌کان
له سه‌رده‌می موعاوییه‌دا ده‌ستیان پێ کرد. ده‌ڵێن یه‌که‌م سه‌ری بڕاوی هه‌ڵگیراو
له ئیسلامدا، سه‌ری عه‌مر کوڕی ئه‌لحه‌مه‌ق "عمروا بن الحمق" بووه، که
یه‌کێک بووه له لایه‌نگرانی عه‌لی کوڕی ئه‌بو تالیب"علي بن ابي طالب"
و زیاد کوڕی ئه‌بیه "زیاد بن ابیه" کوشتوویه‌تی.
سه‌ری ئیمام حوسه‌ین
و هاوڕێیانی، دوای نه‌به‌ردی که‌ربه‌لا، خرانه سه‌ر نێزه و له که‌ربه‌لاوه
بران بۆ کووفه و خرانه به‌رده‌م عوبه‌یدوڵڵا کوڕی زیاد"عبیدالله بن زیاد"
و پاشان بران بۆ دیمه‌شق و خرانه به‌رده‌م یه‌زیدی کوڕی موعاویه "یزید بن
معاویة"ی خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی.
ئه‌لموعته‌مه‌د کوڕی عیباد"المعتمد بن عباد" فه‌رمانڕه‌وای
ئه‌شبیلییه‌ی ئه‌نده‌لوس، که شاعیریش بوو، له نێو کۆشکه‌که‌یدا باخچه‌یه‌کی بۆ
چاندنی سه‌ری بڕاو کردبوو.
لێدان به شه‌ق
و تێهه‌ڵدان و دارکاری و تێڵا و قامچی و مشت و ئه‌وانه و له هه‌موو له‌ش، به درێژایی
مێژوو هه‌بووه. ده‌ستبڕین و لاقبڕین و زمانبڕین و که‌پووبڕین و کێر و گونبڕین، ئه‌مانه
له کن عه‌ره‌بان هه‌بوونه.
سه‌رکرده‌یه‌کی
شورات"الخوارج"ه‌کان، به نێوی موحه‌ممه‌د کوڕی عه‌باده"محمد بن
عبادة"، له سه‌رده‌می ئه‌لموعته‌زید بیللاه"المعتضد بالله"دا، به
دیل ده‌گیرێت و وه‌ک چۆن کاوڕ که‌وڵده‌کرێت وه‌ها که‌وڵی ده‌که‌ن.
که سه‌لجووقییه‌کان
به سه‌رۆکایه‌تیی سوڵتان موحه‌ممه‌د کوڕی مه‌لیکشاه"محمد بن ملکشاه"، قه‌ڵای
ئیسفه‌هانی ئیسماعیلییه‌کان ئابڵۆقه ده‌ده‌ن و ده‌گرن، ئه‌حمه‌د کوڕی عه‌بدولمه‌لیک
کوڕی عه‌تتاش "احمد بن عبدالملك بن عطاش"، فه‌رمانڕه‌وای قه‌ڵاکه ده‌گرن و که‌وڵی ده‌که‌ن
تا ده‌مرێت و پاشان پێسته‌که‌ی پڕ له کا ده‌که‌ن.
ئه‌لموعیز ئه‌لفاتیمی"المعزالفاطمي"،
ئه‌بووبه‌کر ئه‌لنابولسی"ابوبکرالنابلسي"، که زانایاکی دیمه‌شقی بووه،
ده‌گرێ و فه‌رمان ده‌دات که‌وڵی بکه‌ن و لاشه‌که‌ی له خاچ ده‌ن و پێسته‌که‌یشی پڕکه‌ن
له کا.
ئه‌بووبه‌کر ئه‌سسددیق"ابوبکرالصدیق"،
هه‌واڵی پێ ده‌گات، که پیاوێک به نێوی ئه‌لفوجائه ئه‌لسوله‌ما"الفجاﺀﺓ ﺍﻟﺴﻠﻤﻰ"، حیزه و خه‌ڵک له قوونڕا ده‌یگێن. ئه‌بووبه‌کر
فه‌رمانی سووتاندنی ده‌دات.
سه‌رله‌شکرانی سه‌رده‌می
ئه‌بووبه‌کر، که چوونه‌ته جه‌نگی لاده‌ره‌کانه‌وه، فه‌رمانی سووتاندنی دوژمنیان
پێ بووه. خالیدی کوڕی وه‌لید"خالد بن الولید"، خه‌ڵکی لاده‌ری
سووتاندووه.
ئه‌مه‌وییه‌کان
خه‌ڵکانی ڕاپه‌ڕیوی دژی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان سووتاندووه.
به فه‌رمانی
خالید ئه‌لقه‌سری"خالدالقسري" فه‌رمانڕه‌وای عیراق، له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌کاندا،
ئه‌لموغیره کوڕی سه‌عید ئه‌لعیجلی"المغیرة بن سعیدالعجلي" به زیندوویی
سووتێنراوه.
له ده‌سپێکی ده‌سه‌ڵاتی
عه‌بباسییاندا، عه‌بدوڵڵای کوڕی موقه‌ففه‌ع"عبدالله بن المقفع"ی نووسه‌ر،
به فه‌رمانی سوفیان کوڕی موعاویه"سفیان بن معاویة"، که ئوستاندارێکی
خه‌لیفه ئه‌لمه‌نسوور"المنصور" بووه، سووتێنراوه. عه‌باسییه‌کان،
دواتر فێری برژاندنی قوربانییه‌کانیان بوون، له سه‌ر ئاگرێکی هێواش و ئارام.
به فه‌رمانی خه‌لیفه ئه‌لموعته‌زید"المعتضد"،
موحه‌ممه‌د کوڕی حه‌سه‌ن، که به شه‌یله‌مه"شیلمة" به‌ناووبانگ بوو و
یه‌کێک بوو له سه‌رانی قوڵه‌کان"الزنج" له به‌سره، به دارێکه‌وه هه‌ڵیده‌واسن
و له سه‌ر ئاگرێکی ئارام ده‌یخولێننه‌وه و ده‌یبرژێنن، تا پێسته‌که‌ی له‌یه‌ک ده‌بێته‌وه
و پاشان له سه‌ری ده‌ده‌ن و ده‌یپه‌ڕێنن.
گاورێک له سه‌رده‌می
ئه‌لمه‌نسوور"المنصور"ی عه‌بباسیدا، له دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ژنێکدا و له ڕۆژی
ڕه‌مه‌زاندا، مه‌ی ده‌خۆنه‌وه، ئیبن قلاوون"قلاون" ئوستانداری دیمه‌شق،
گاوره‌که ده‌سووتێنێت و ژنه‌که‌ش دارکاری ده‌کات.
کوڕی ئه‌بی ئه‌لفه‌واریس"ابن
ابي الفوارس"، یه‌کێک له سه‌ران و ڕێبه‌رانی قه‌رمه‌تییه‌کان"القرامطة"،
که گیراوه به دیلی، هه‌ڵواسراوه و کاکیله‌کانی ده‌رهێنراون و ده‌ستێکی به چه‌رخێکه‌وه
به‌ستراوه و سووڕدراوه، تا له له‌شی هه‌ڵکه‌ندراوه و هه‌ردوو ده‌ستی و هه‌ردوو
لاقی بڕاونه‌وه و سه‌ری بڕاوه و له خاچ دراوه و پاشان لاشه‌که‌ی، براوه بۆ گه‌ڕه‌کێک،
به نێوی ئه‌لیاسیرییه"الیاسریة" له به‌غدا و له‌وێ، له‌گه‌ڵ لاشه‌ی
قه‌رمه‌تییانی دیکه‌دا هه‌ڵواسراوه.
که حوسه‌ین کوڕی
زیکرهوهییه"حسین بن زکرویة"، ڕێبه‌ری قه‌رمه‌تییه‌کانی عیراق، له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌یه‌ک له هاوڕێیانیدا ده‌گیرێت، سه‌کۆیه‌کی گه‌وره له شوێنێکی گشتیدا
دروست ده‌که‌ن و هه‌موو خه‌ڵک بۆ ئاهه‌نگیی ته‌ماشاکردنی هه‌ڵواسین و کۆشتنیان
بانگ ده‌که‌ن. دیله‌کان یه‌ک له دووی یه‌ک ده‌هێنن. هه‌ریه‌که‌یان پاڵ ده‌خرێت و
ده‌ستی ڕاستی ده‌بڕدرێت و پێشانی خه‌ڵک ده‌درێت و دوای فڕێ ده‌درێت. ئه‌وجا لنگی چه‌پی
ده‌بڕدرێت و پێشانی خه‌ڵک ده‌درێت و دوای فڕێ ده‌درێت. دوایی ده‌ستی چه‌پی و دوای
لاقی ڕاستی ده‌بڕدرێن و پێشان ده‌درێن و فڕێ ده‌درێن. دوای سه‌ری ده‌بڕدرێت و له‌گه‌ڵ
لاشه‌یدا فڕێ ده‌درێته خوارێ. که حوسه‌ین کوڕی زیکرهوهییه" حسین بن زکرویة
"، ده‌هێنن، سه‌د قامچی لێده‌ده‌ن و هه‌ردوو ده‌ستی و هه‌ردوو لنگی ده‌بڕنه‌وه
و به ئاگر داخی ده‌که‌ن، تا بێهۆش ده‌که‌وێت و دوای ته‌خته‌دارێکی ئاگرتێبه‌ردراو
و گڕدار ده‌هێنن و ده‌یکه‌ن به ناوقه‌د و زگیدا، تا چاو ده‌کاته‌وه و دایانده‌خات.
که زانییان خه‌ریکه ده‌مرێت، له ملی ده‌ده‌ن و سه‌ره‌که‌ی ده‌خه‌نه سه‌ر دارێک
و به‌رزی ده‌که‌نه‌وه و جه‌للاده‌کان له سه‌ر سه‌کۆکه‌وه ده‌ستده‌که‌ن به ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ر"الله
اکبر" و خه‌ڵکیش به دوایاندا ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ریان بۆ ده‌ستێننه‌وه.
کاتێک، که سه‌ری
ئیمام حوسه‌ین براوه‌ته به‌رده‌م سه‌ردارانی ئه‌مه‌وییه‌کان، ئه‌وانیش ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ریان
گوتووه.
کوشتن به ته‌خته‌دارێکی بزماڕێژکراو و له نێو ته‌نووردا،
له سه‌رده‌می ئه‌لواسیق بیللاه"الواثق بالله"دا، موحه‌ممه‌د کوڕی عه‌بدوڵڵا
ئه‌ززه‌ییات"محمد بن عبدالله الزیات"ی وه‌زیری داهێنه‌ری بوو.
ئه‌بولعه‌بباس ئه‌سسه‌ففاح"ابوالعباس
السفاح"ی عه‌بباسی، عه‌بدولحه‌مید ئه‌لکاتیب"عبدالحمید الکاتب"، که
له‌گه‌ڵ مه‌روان"مروان"ی دوا خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وییه‌کاندا ده‌بێت، ده‌گرێت
و ده‌یداته ده‌ست به‌رپرسی پۆلیسه‌کانییه‌وه و ئه‌ویش ته‌شتێکی بۆ داخ ده‌کات و له
سه‌ری ئه‌لکاتیبی داده‌نێت، تا ده‌مرێت.
په‌یامبه‌ر موحه‌ممه‌د،
کینانه کوڕی ئه‌ڕڕوبه‌یع"کنانة بن الربیع"، که له سه‌ردارانی به‌نی ئه‌ننه‌زیر"بنی
النضیر" بوو و گه‌نجینه‌یه‌کی سامانی به‌نی ئه‌ننه‌زیری له بنده‌ستدا بوو، ده‌داته
ده‌ست ئه‌ززوبێر"الزبیر"ه‌وه و پێی ده‌ڵێ: ئه‌شکه‌نجه‌ی ده، تا هه‌موو
شتێکی پێ ده‌رده‌خه‌یت. ئه‌ززوبێریش به چه‌رخی ئاگر، سینگی داخ ده‌کات، تا ده‌یگه‌یه‌نێته
مردن، دوای په‌یامبه‌ر ده‌یداته ده‌ست موحه‌ممه‌د بین موسه‌لیمه"محمد بن مسیلمة"،
بۆ ئه‌وه‌ی له تۆڵه‌ی کوشتنی براکه‌یدا، له لایه‌ن به‌نوئه‌ننه‌زیره‌وه بیکوژێت.
مه‌روان کوڕی
موحه‌ممه‌د"مروان بن محمد"، دوا خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وییه‌کان، ئیبراهیم ئه‌لئیمام"ابراهیم
الامام"ی ڕێبه‌ری په‌یامی عه‌بباسییه‌کان، ده‌گرێت و سه‌ری ده‌خاته نێو تووره‌که‌یه‌کی
پڕ له "نووره"[2]وه و
تووره‌که‌که توند گرێ ده‌دات تا ده‌خنکێت.
عه‌مر بین هوبه‌یره"عمروا
بن هبیره"ی فه‌رمانڕه‌وای عیراقی سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌کان، له سه‌ر بێگوێییه‌ک،
سه‌عید کوڕی عومه‌ر ئه‌لحه‌رشی"سعید بن عمر الحرشي"، ئوستانداری
خوراسان، له کاره‌که‌ی لا ده‌بات و به پڕکردنی زگی به مێرووله، ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌دات.
هۆزی خه‌فاجه"خفاجة"،
ساڵی 403ی کۆچی، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر حاجییان و زۆرێکیان لێ ده‌کوژن و به‌شێکیشیان
بۆ بێئاوان و ده‌شتاییه‌کان هه‌ڵدێن. فه‌خرولمولک"فخرالملك"ی وه‌زیری بوه‌یهییه‌کان"البویهیون"،
سه‌رکرده‌ی ئه‌و هێرشبه‌رانه و کۆمه‌ڵێکیان لێ ده‌ستگیر ده‌کات. فه‌رمان ده‌دات،
له سه‌ر جۆگه ئاوێک له خاچیان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاویان له ئاوه‌که بێت و ده‌ستیان
پێی نه‌گات، ئیدی له تینوویه‌تیدا ده‌خنکێن.
عه‌بدولمه‌لیک کوڕی
مه‌روان"عبدالملك بن مروان"ی خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی، داوای کچه‌که‌ی سه‌عید
کوڕی ئه‌لموسه‌ییه‌ب"سعید بن المسیب"، ده‌کات بۆ وه‌لید"ولید"ی
کوڕی. ئه‌لموسه‌ییه‌ب، که به خواپه‌رستی و دژایه‌تیی سیاسه‌تی ئه‌مه‌وییه‌کان به‌نێوبانگ
بوو، کچه‌که‌ی نادات به کوڕی عه‌بدولمه‌لیک"عبدالملك". عه‌بدولمه‌لیک
گاڵ ده‌دات ته‌مێی ئه‌لمه‌سه‌ییه‌ب بکه‌ن. له ڕۆژێکی سارددا سه‌د قامچی لێ ده‌ده‌ن
و جوببه‌یه‌کی خوریی له‌به‌ر ده‌که‌ن و پاشان ئاوی ته‌زیی پێدا ده‌که‌ن.
خالید ئه‌لقه‌سری"خالدالقسري"،
ئوستانداری حیجاز دواتریش عیراق، له سه‌رده‌می هیشام کوڕی عه‌بدولمه‌لیک "هشام
بن عبدالملک"ی ئه‌مه‌ویدا، له سه‌ر هه‌ندێک بێگوێیی خه‌لیفه، به‌مجۆره ده‌کوژرێت:
دارێکی زۆر ئه‌ستوور و گه‌وره له سه‌ر پێیه‌کانی داده‌نێن و چه‌ند جه‌للادێک ده‌چنه
سه‌ری و پێیه‌کانی به‌وجۆره ده‌شکێنن. پاشان داره‌که ده‌خه‌نه سه‌ر لاقه‌کانی و
خۆیشیان ده‌چنه سه‌ری تا لاقه‌کانیشی ده‌شکێن. پاشان داره‌که ده‌خه‌نه سه‌ر ڕانه‌کانی
و کڵۆکی و خۆیشیان ده‌چنه سه‌ری تا ڕانه‌کانیشی ده‌شکێن. دواتر داره‌که ده‌گوێزنه‌وه
سه‌ره‌وه‌تر بۆ سه‌ر زگی و دوای سینگی تا سینگیشی ده‌شکێت و ئیدی گیانی ده‌رده‌چێت
و ده‌مرێت.
ئه‌بووسه‌عید ئه‌لجه‌نابی"أبوسعیدالجنابي"،
دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی قه‌رمه‌تییه‌کان"القرامطة"، له حه‌مامدا به
ده‌ستی نۆکه‌رێکی خۆی ده‌کوژرێت. ئه‌و نۆکه‌ره چه‌ند که‌سێکی دیکه‌یش له سه‌رانی
قه‌رمه‌تییه‌کان، هه‌ر له حه‌مامدا ده‌کوژێت. پاشان قه‌رمه‌تییان ئه‌و نۆکه‌ره ده‌گرن
و به گوریس ده‌یبه‌ستنه‌وه و به گاز و مه‌قاش، گوشت له له‌شی ده‌که‌نه‌وه تا
ده‌مرێت.
ئه‌لموعته‌زید"المعتضد"ی
خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی، که بیویستایه یه‌کێک له سه‌رله‌شکره‌کانی یا نۆکه‌ره نێزیکه‌کانی
کوشتبا، فه‌رمانی ده‌دا چاڵێک هه‌ڵکه‌نن و کابرایان سه‌ره‌وخوار ده‌کرده‌وه و سه‌ریان
ده‌نێو چاڵه‌که ده‌نا و به خۆڵ داده‌پۆشرا و به توندی به لاق ده‌چوونه سه‌ر ئه‌و
خۆڵه و ده‌یانپه‌ستایه‌وه و به‌شه‌که‌ی خواره‌وه‌ی له‌شی کابرایش به ده‌ره‌وه
ده‌مایه‌وه. به‌و کاره دوای ئه‌وه هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی له‌شی کابرایان،
وه‌ک ده‌می، داخستبوو، گیانی کابرایان، به بۆچوونی خۆیان له قوونییه‌وه ده‌رده‌کرد.
هیشام کوڕی عه‌بدولمه‌لیک"هشام
بن عبدالملك"ی ئه‌مه‌وی، له سه‌ر کۆنه قینێک، فه‌رمان ده‌دات، عه‌ماره ئه‌لکه‌لبی"عمارة‌الکلبي"،
بگرن و هه‌موو کاکیله‌کانی ده‌ربهێنن و هه‌موو نینۆکه‌کانی ده‌ستی هه‌ڵکێشن و پێستی
سه‌ری هه‌ڵکه‌نن و به چه‌قۆ و نووکی تیژ گۆشتی له‌شی کون‌کون که‌ن.
فه‌یرووز کوڕی حه‌سین"فیروز
بن حسین"، که یه‌کێک بوو له سه‌رانی ڕابوونه‌که‌ی کوڕی ئه‌لئه‌شعه‌س"إبن
الاشعث"ی دژی ئه‌لحه‌ججاج کوڕی یووسف ئه‌سسه‌قه‌فی"الحجاج بن یوسف الثقفي"،
دوای سه‌رنه‌که‌وتنی ڕاپه‌ڕینه‌که، ده‌گیرێت و ئه‌لحه‌ججاج فه‌رمان ده‌دات، هه‌موو
جله‌کانی داکه‌نن و ڕووتی بکه‌نه‌وه. دوایی به قامیشی له‌تکراو له‌شی ده‌پێچنه‌وه
و ئه‌وجا ئه‌و قامیشانه به سه‌ر له‌شیدا دێنن، تا هه‌موو له‌شی ده‌بێته برین و
بۆ پتر ئازاردانیشی خوێ و سرکه ده‌ڕژێننه سه‌ر برینه‌کانیدا و دواییش سه‌ری ده‌په‌ڕێنن.
له یه‌زیدی کوڕی
موعاویه"یزید بن معاویة" ده‌گێڕنه‌وه، که سه‌ربازانی خه‌ڵکی شامی به‌رداوه‌ته
ژنانی مه‌دینه و به تۆبزیی زه‌وتیان کردوون و سێکسییان له‌گه‌ڵ کردوون.
ئه‌لحاکیم بیئه‌مر
ئه‌ڵڵاه ئه‌لفاتیمی"الحاکم بأمرالله الفاطمي"، به‌نێو بازاڕدا به سواری
که‌رێک سووڕاوه‌ته‌وه و کابرایه‌کی ڕه‌شیی زله‌ی له‌گه‌ڵدا بووه و که ویستوویه‌تی
ته‌مێی که‌سێک بکات، فه‌رمانی به زلڕه‌ش داوه، ئه‌و که‌سه بگێت.
فه‌رمانڕه‌وایانی عوسمانی، دانانی سه‌ر خازووق"خازوق"یان
کردبووه قانوون و خه‌ڵکیان پێ ده‌کوشت.
له‌نێو سه‌رله‌شکر
و ئوستاندارانی ئه‌مه‌ویدا، نێوی: زیاد کوڕی ئه‌بیه"زیاد بن أبیه"، عوبه‌یدوڵڵا
کوڕی زیاد کوڕی ئه‌بیه"عبیدالله بن زیاد بن أبیه"، موسلیم کوڕی عوقبه ئه‌لمه‌ری"مسلم
بن عقبة المري"، ئه‌لحه‌ججاج کوڕی یووسف ئه‌لسه‌قه‌فی"الحجاج بن یوسف
الثقفي"، قوڕه کوڕی شوره‌یک"قرة بن شریك"، بیشر کوڕی مه‌روان"بشر
بن مروان"، یه‌زید کوڕی ئه‌لموهه‌لله‌ب"یزید بن المهلب"، خالید ئه‌لقه‌سری"خالدالقسري"
و ئه‌سه‌د ئه‌لقه‌سری"أسدالقسري"، وه‌ک مرۆڤ‌کوژ و سادیست دێنه باس کردن.
وه‌لید کوڕی عه‌بدولمه‌لیک"ولید بن عبدالملك"، عوسمان کوڕی عه‌ففان"عثمان
بن عفان" و خالید کوڕی ئه‌لوه‌لید"خالد بن الولید"یش، له‌و مرۆڤکوژانه‌ن،
که خه‌ڵک ناڵاندوویه‌تی و زنهاری بووه به ده‌ستیانه‌وه. له نێو عه‌بباسییانیشدا،
ئه‌لمه‌ئموون"المأمون" و ئه‌لواسیق"الواثق"، له خه‌لیفه‌کاندا
پیاوکۆژ بوونه. له سه‌رله‌شکر و ئوستاندار و وه‌زیره‌کانیشیاندا، ئه‌بوو موسلیم
خوراسانی"أبومسلم خراساني"، عه‌بدوڵڵا کوڕی عه‌لی"عبدالله بن علي"،
مه‌عن کوڕی زائیده"معن بن زائدة"، یه‌زید کوڕی مه‌زید"یزید بن مزید"،
عوقبه کوڕی موسلیم"عقبة بن مسلم"، ئه‌فزه‌ل کوڕی مه‌روان"أفضل بن
مروان"، موحه‌ممه‌د کوڕی عه‌بدوڵڵا ئه‌ززه‌یات"محمد بن عبدالله الزیات"،
حامید کوڕی ئه‌لعه‌بباس"حامد بن العباس"، مرۆڤ‌کوژ بوونه[3].
که ده‌نۆڕینه نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی ئه‌و کوشتن و ئه‌شکه‌نجانه‌ی
له مێژووی ئێسلامدا ڕوویانداوه، ئه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێ بۆمان ئاشکرا ده‌بێت و ده‌که‌وێته
به‌رچاو ئه‌وه‌یه، ئه‌و کارانه هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می په‌یامبه‌ری ئیسلام،
موحه‌ممه‌د و خه‌لیفه‌کانیدا ئه‌بووبه‌کر و عومه‌ر و عوسمان، به شێوه‌یه‌ک هه‌بووه،
وه‌لێ پتر له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌کاندا په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئیدی به دووی ئه‌وانیشدا
عه‌بباسییانیش درێژه‌یان پێداوه. تۆوی بیری نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و عه‌ره‌بایه‌تی
له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌کانه‌وه په‌یدا بووه. له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌کاندا
ئیدی ئایین بوو به ئایینی ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب و عه‌ره‌ب بوونه سه‌ردار و ناعه‌ره‌بانییش
وه‌ک نۆکه‌ر و بنده‌ست چاویان لێ ده‌کرا. جڤاک، له ڕووی چینایه‌تییه‌وه، بووبوو
به دوو که‌رته‌وه، ئه‌ریستۆکراتی عه‌ره‌ب و پرۆلیتاریای موسوڵمانانی ناعه‌ره‌ب
"الموالي". بنه‌مای دژایه‌تییکردنی ناعه‌ره‌بان و چاولێکردنیان وه‌ک زڕه‌موسوڵمان
و دژوارییه‌ک له سه‌ر ئیسلامی عه‌ره‌بی، هه‌ر له‌وده‌مییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و له
سه‌رده‌می عه‌بباسییانیشدا گه‌یشته دوندی دوژمنایه‌تیکردنی ناعه‌ره‌بان، به بیانووی
گه‌لپه‌رستی و گه‌لێری"الشعوبیة" و دژوارییان له سه‌ر ئیسلام. نه‌ته‌وه‌په‌رستیی
عه‌ره‌ب و ئیسلامی سوننه سیمایه‌کی ڕوون و خویا و به‌ڵگه‌نه‌ویستی ئه‌و فه‌رمانڕه‌واییانه‌ن،
که له دوای له‌نێوبردنی عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیب"علي بن أبي طالب" و کوشتنی
حوسه‌ین و قڕکردنی بنه‌ماڵه‌ی عه‌لییه‌وه، په‌یدابوون و هه‌بوون و تائێستاش درێژه‌یان هه‌یه.
ئه‌و ئیسلامه سوننه عه‌ره‌بییه‌ی ئێستا، هه‌ر ئه‌و ئیسلامه ڕه‌گه‌زپه‌رستییه
خوێناوییه‌ی ئه‌مه‌وییان و عه‌بباسییانی نه‌یارانی ناعه‌ره‌ب و بنه‌ماڵه‌ی عه‌لییه.
ئه‌و ئیسلامه‌ی، عه‌ره‌بی سوننه نوێنه‌رایه‌تیی کردووه و ده‌یکات، هه‌ر ئه‌و ئیسلامه
توندڕۆیه‌یه، که ئه‌وڕۆ هه‌موو خه‌ڵکێکی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆیان، به بێئایین
و کافر داده‌نات و به چاوێکی شۆڤینیستانه ده‌نۆڕێته هه‌موو که‌سێکی، که له خۆیان
نییه و که کوردییش یه‌ک له‌وانه‌یه. که ده‌نۆڕینه ئه‌م ڕه‌گه‌زپه‌رستی و که‌سنه‌خوێندنه‌وه‌یه‌ی
عه‌ره‌ب و سوننه، به‌رانبه‌ر خه‌ڵکانی دیکه، ڕه‌گوڕێشه و بنه‌ماکانی، ته‌واوی ئه‌وه‌ی
ئێستاکه ڕووده‌دات، له‌و مێژووه خوێناوییه‌ی ئیسلامی سوننه و عه‌ره‌بدا، ده‌بینینه‌وه.
سادق جه‌لال ئه‌لعه‌زم "صادق جلال العظم" پێیوایه بیرۆکه‌ی کاره‌سات و
تراژیدیا، له هزری ئیسلامدا به گشتی و له هزری ئیسلامی سوننه‌دا به تایبه‌تی،
نییه. له‌کن شیعه ئه‌زموونی لێقه‌ومان هه‌یه(کاره‌ساتی که‌ربه‌لا) و له‌کن عیساییان
کاره‌ساتی له‌خاچدانی عیسا و هه‌ڵسانه‌وه‌ی هه‌یه، لێ له‌کن سوننه شتێکی له‌و جۆره
هه‌ر نییه[4]. دیاره
نه‌بوونی ئه‌و ئه‌زموونه تراژیدیاییه له‌کن عه‌ره‌بی موسوڵمانی سوننه، کاریگه‌رییه‌کی
وای کردووه‌ته سه‌ریان، که سادیستانه ڕه‌وتار له‌گه‌ڵ ناعه‌ره‌باندا بکه‌ن، چونکه
بۆ خۆیان له ئازار و کاریگه‌ریی و ئاکامه خراپه‌کانی ئه‌و کارانه‌یان تێناگه‌ن. ئه‌و
عه‌ره‌بانه‌ی به ناوی ئیسلامه‌وه خه‌ڵک سه‌رده‌بڕن و ده‌کوژن و خۆده‌ته‌قێننه‌وه،
هه‌موو سروشێکیان له‌و دیرۆکه‌وه بۆ دێت و هه‌موو شانازییه‌کیان به‌و دیرۆکه‌یه
و هه‌موو په‌یامێکیشیان بۆ زیندووڕاگرتنی ئه‌و دیرۆکه‌یه. کاتێک مرۆڤ هه‌ستی بڕکه‌یی
و سه‌ربه‌بڕکه‌بوون و خۆبه‌یه‌کێک له بڕکه زانین، له ناخیدا هاته جۆش و چاوی
سوور بوو و هیچی دیکه‌ی، بێجگه له‌و بڕکه‌یه‌ی خۆی و له‌و ڕه‌نگه‌ی خۆی و له‌و ئایینه‌ی
خۆی و له‌و زمانه‌ی خۆی و له‌و ئایینزایه‌ی خۆی و له‌و خێڵه‌ی خۆی و له‌و حیزبه‌ی
خۆی و له‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ی خۆی و له‌و شاره‌ی خۆی و له‌و گه‌ڕه‌که‌ی خۆی و له‌و ده‌سته‌یه‌ی
خۆی، نه‌دی و به‌ڕاست نه‌زانی و نه‌ناسی و ددانی پێدا نه‌نا، ئیدی ئه‌و ده‌مه مرۆڤ
له مرۆڤی ده‌که‌وێت و هاوسێی خۆی ده‌کوژێت و منداڵانی گه‌ڕه‌که‌که‌ی ده‌کوژێت و
ژنانی هۆزه‌که‌ی ئه‌ولای خۆی زه‌وت ده‌کات. ئه‌مه‌ی ئێستا له عیراقدا له لایه‌ن
عه‌ره‌به‌وه، به‌رانبه‌ر به کورد ده‌کرێت، ڕێک زاڵبوونی ئه‌و هه‌ستی بڕکه‌ییه‌یه
و ده‌رچوونه له که‌وڵ و پێستی مرۆڤی و بوون و گۆڕانه به دڕنده‌یه‌کی مرۆڤخۆر.
*****
یووسف ئه‌لقه‌ره‌زاوی"یوسف القرضاوي" و زۆرێک
له مه‌لا سوننه‌کانی عه‌ره‌ب، زۆر له مێژه، هه‌ر که‌س و ده‌سته و گه‌ل و نه‌ته‌وه
و خه‌ڵکانێکی، که له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا هاوکارییان کردووه و ده‌که‌ن، که کوردیش یه‌کێکه له‌وانه، به کافر
دایانناون و خوێنیان حه‌ڵاڵ کردوون.
چه‌ند
مانگێک به‌ر له ئه‌مڕۆ، کۆمه‌ڵێک ناکورد(عه‌ره‌ب و تورکمان و به‌عسی و عه‌ره‌بی ده‌ره‌کی
و موسوڵمانی سوننه و موسوڵمانی شیعه و پیاوانی به‌کرێگیراوی میتی تورکیا و موخابه‌راتی
سووریا و ئیتتیلاعاتی ئێران و...)، له که‌رکووک، خۆپێشاندان و ڕێپێوانێکیان، دژ به
کورد و کوردستانیبوونی که‌رکووک، ساز کرد و به ده‌نگی به‌رز و ئاشکرا، دژی کورد
هاتوهاواریان ده‌کرد و ده‌یانقیڕاند و دروشمی: "لا اله الا الله کردستان عدو
الله، هیچ خوایه‌ک نییه، بێجگه له ئه‌ڵڵا، کوردستان دوژمنی خوایه"یان بڵند
کردبووه‌وه.
ماوه‌یه‌کی دواتر، له ده‌ڤه‌ری سێگۆشه سوننییه‌که‌ی
عه‌ره‌بستانی عیراق، پێنج کوردیان گرت و کوشتنیانن و پاشان لاشه‌کانیان سووتاند.
ماوه‌یه‌کی
دواتر، مه‌لایه‌کی عه‌ره‌بی موسوڵمانی سوننی له مووسڵ، فه‌توایه‌کی ده‌رکرد و کوردی
به کافر دانا و کوشتنی کوردی حه‌ڵاڵ کرد.
ماوه‌یه‌کی
دواتر، دوازده گه‌نجی کوردی خه‌ڵکی خانه‌قین، که ده‌چنه باژێڕی باقووبه"بعقوبة"،
بۆ خۆ نێونووسکردن، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پۆلیسی عیراقی، ڕۆژی یه‌که‌م کاره‌که‌یان جێبه‌جێ
ناکه‌ن و پێیان ده‌ڵێن، که سبه‌ینێ بێنه‌وه. که سبه‌ینێ ده‌چنه‌وه، ئاماده‌ییان
بۆ ده‌که‌ن و ده‌یانده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژ و هه‌موویان ده‌کوژن.
دوای ئه‌وانه‌ش،
سێ لاوی کوردی زاخۆیی، له نێزیکی شارێکی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عیراق، ئۆتۆمبیله‌که‌یان
په‌کی ده‌که‌وێت و ده‌چنه به‌ر پۆلیسخانه‌یه‌ک و داوای کۆمه‌ک ده‌که‌ن و پۆلیسه‌کانیش
بۆ شوێنێکیان ده‌نێرن، که ته‌ڵه ده‌بێت و پێوه ده‌بن و هه‌رسێیان، ڕێک وه‌ک چۆن
به‌رخ و کاوڕ و گیسک، له وڵاتانی خۆماندا سه‌رده‌بڕدرێن، ئاوها ئه‌و لاوانه چه‌قۆ
ده‌خرێته ملیان و یه‌ک له دووی یه‌ک سه‌رده‌بڕدرێن.
ئۆتۆمبیلگه‌لێکی کوردستان، که ژماره‌ی هه‌ولێر
و سلێمانی و دهۆکیان پێوه‌یه و پێوه‌بێت، ناتوانن و نا‌وێرن بچنه مووسڵ و باقوبه
و شاره عه‌ره‌به‌کان، چونکه له‌وێ ده‌یانده‌نه به‌ر ته‌قه و له‌نێو ده‌برێن.
ئه‌مه‌ی
سه‌ره‌وه، که باسم کرد، وێنه‌یه‌که له‌و باره‌ی، که ئێستاکه کوردی باشووری کوردستانی،
دوای ڕووخانی ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ینی، تێدا ده‌ژی. ئه‌و ڕه‌وتار و گوتاره‌ی سه‌ره‌وه‌ی،
که باسم کرد، ڕه‌وتار و گوتار و دیدی عه‌ره‌به له عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق، به‌رانبه‌ر
به کورد.
کورد، ئێستاکه
له باشووری کوردستان و دوای ڕووخانی به‌عس و سه‌رانی کورد گوته‌نی"ئازادی عیراق"،
به کافر نێونووس ده‌کرێت، خوێنی حه‌ڵاڵ ده‌کرێت، ده‌کوژرێت، ده‌سووتێنرێت، سه‌رده‌بڕدرێت،
ته‌نێ له‌به‌ر یه‌ک شت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کورده و هیچی دیکه.
*****
ئه‌گه‌ر بنه‌ماکانی نه‌ته‌وه و ئه‌و پایه و کۆڵه‌کانه‌ی،
نه‌ته‌وه‌یان له سه‌ر دامه‌زراوه و پێکهاتووه، له کۆندا، خاک و زمانی هاوبه‌ش
و مێژووی هاوبه‌ش و خوێن و ڕه‌گه‌ز و ئه‌وانه بووبن، ئێستاکه وانییه. نه‌ته‌وه،
دروست نابێت کاتێک گه‌ل له دایک ده‌بێت، وه‌لێ کاتێک گه‌ل هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی لێ
ده‌کرێت ئه‌وده‌م دروست ده‌بێت. ساسانییه‌کان، که له نێوان 226-651ی زایینی‌دا فه‌رمانڕه‌وای
ئێران بوون، له ده‌سپێکی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌واییاندا، شتێک به ناوی نه‌ته‌وه‌ی
ئێرانییه‌وه ناوی نه‌بوو. له کۆتایی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتیاندا، کاتێک، که ئه‌مه‌وی
و عه‌بباسییانی عه‌ره‌ب هێرشیان کردنه سه‌ر و ویستیان له نێویان به‌رن، ئه‌وده‌م
ئیدی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی په‌یدا بوو، واته: نه‌ک کاتی سه‌ربه‌خۆیی ئێران و کاتێک، که
ڕه‌گه‌زی ئێرانی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، به‌ڵکه له سه‌ده‌ی سێیه‌م و چواره‌می کۆچیدا.
هه‌ر له‌و سه‌ره‌ده‌مه‌شدا، ئه‌بولقاسمی فیرده‌وسی، شانامه‌که‌ی خۆی به ناوی
شانامه‌ی فیرده‌وسییه‌وه نووسیوه‌ته‌وه، که هه‌موو قاره‌مانه نه‌ته‌وه‌ییه مه‌زنه‌کان
و بزاڤه نه‌ته‌وه‌ییه له‌شکری و گه‌لێری و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌کانیش، هه‌ر
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه. شانامه‌که‌ی ئه‌بولقاسمی فیرده‌وسییش، هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ساڵانی تێداچوون و نه‌مانی ئیمپراتۆریای ساسانی و داگیرکردنی ئێران له لایه‌ن
عه‌ره‌به‌وه. نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عه‌بباسییه‌کاندا کاتێک،
که خه‌ڵکانێکی زۆری ناعه‌ره‌ب بوون به موسوڵمان و هاتنه نێو ئایینی ئیسلامه‌وه
و به باسی یه‌کسانی له‌نێوان موسوڵماناندا، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و ده‌سه‌ڵاتداره عه‌ره‌بانه
کرد به نه‌مان، ئه‌وده‌می ئیدی بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌کن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه، سه‌ری
هه‌ڵدا و هه‌ستیی خۆبه‌عه‌ره‌بزانیی هاته ئاراوه.
مارتین هایدگه‌ر(1889-1976)ی فه‌یله‌سووف ده‌ڵێ:"من...واته:
بوونی ڕاستیم له ژیانی جڤاکیدا، بوونی نییه و ئه‌مه‌ش له هه‌موو ڕه‌وشه جیاوازه‌کانی
مرۆڤدا، له پێوه‌نددا له‌گه‌ڵ تاکه‌کان و چته‌کان و پرسه‌کانی دیکه‌دا وایه، مرۆڤ
ته‌نێ کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوو واقیع، بوونی ڕاستینه‌ی ئه‌و "من"ه‌ی
له‌کن چێ ده‌بێت، ئه‌و دوو واقیعه‌ش: مردن و خۆشه‌ویستین". مردن، مرۆڤ له‌نێو
ده‌بات و خۆشه‌ویستییش پێوه‌ندی مرۆڤ به جیهانه‌وه ده‌بڕێت و ته‌نێ پێوه‌ندی، به
خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌وه ده‌هێڵیته‌وه[5].
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک،
گه‌لێک، خه‌ڵکێک، که خودانی مێژوو و فه‌رهه‌نگ و که‌سێتییه‌کی ماددی و گیانه‌کیین
و ناوی نه‌ته‌وه‌یان له خۆ ناوه، کاتێ ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی داگیرکه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی
بیانی و کۆڵۆنیالیزم و که‌سێتی و تایبه‌تمه‌ندیه‌تیی و بوونی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌ڕه‌شه‌ی
لێ ده‌کرێت و دیرۆکیان ده‌کوژرێت و ده‌سڕێته‌وه و سامانیان داگیر ده‌کرێت و فه‌رهه‌نگیان
سووک ده‌کرێت و گاڵته به نه‌ریت و ڕه‌وشت و بڕوا و ئایین و هه‌موو پیرۆزییه‌کیان
ده‌کرێت و هه‌رچی ڕه‌هه‌ند و سیما جڤاکی و مرۆڤییه‌کانیانه، که ڕه‌سه‌نایه‌تی و
سه‌ربه‌خۆییان نیشانده‌ده‌ن، له قوڕ ده‌گیرێن و پووچه‌ڵ ده‌کرێنه‌وه و کاتێک خۆیان
ده‌بیننه‌وه، له هه‌موو ناوه‌ڕۆکێکی مرۆڤی و که‌سه‌کی و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌کی گیانه‌کی
پووچکراونه‌وه و ناچارکراون ببنه پاشکۆ و کۆیله و لاساییکه‌ره‌وه‌یه‌کی مه‌یموون
ئاسا، ئه‌وده‌م، مه‌گه‌ر ئه‌وده‌می هه‌ست
به سووکایه‌تی و نزمی و کێماسی و ژێرده‌سته‌یی بکه‌ن و مه‌گه‌ر ئه‌وده‌م گیانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌نه
و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێچه‌وانه‌بۆچوون و ده‌ستدانه‌تێڵایان، بۆ گۆڕینی ئه‌و باره
و ئه‌و ڕه‌وشه، لا دروست بێت و ئه‌و هه‌سته بێته ئاراوه. ئه‌وده‌می، که ئیدی
هه‌موو شتێکی خه‌ڵک، گه‌ل، جڤاک، ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی نه‌مانه‌وه،
ئه‌وده‌م ته‌نێ ئه‌وده‌م، نه‌ته‌وه چێ ده‌بێت.
سیگمۆند فرۆید(1856-1939)، که بۆ خۆی جووله‌که بوو، له
سه‌ره‌تاوه یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی، که زۆر دژی زایۆنیزم بوو، به‌ڵام کاتێک دیتی
نازیسته‌کان چۆن ڕه‌وتار له‌گه‌ڵ جووله‌که‌کانی ئه‌وروپادا ده‌که‌ن و چۆنیان ده‌چه‌وسێننه‌وه،
ئه‌وده‌می گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی، که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک بۆ جووله‌که‌کان، ڕه‌نگه
چاره‌سه‌رێک بێت بۆ بیری ناسامیی یا دژه‌سامی یا ئه‌نتیسه‌میتیزم"Anti-Semitism"، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا و له ئه‌وروپادا ته‌شه‌نه‌ی
کردبوو[6].
سه‌ر به نه‌ته‌وه‌بوون، سه‌ر به حیزببوون، سه‌ر به ئایدیۆلۆژیابوون،
سه‌ر به ئایینبوون، سه‌ر به ئایینزابوون، سه‌ر به خێڵ و هۆزبوون، سه‌ر به هه‌ر
بیر و باوه‌ڕ و ده‌سته و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکێک بوون، پێش هه‌ر شتێک هه‌سته و خۆ به یه‌کێک
له‌وانه زانینه و خۆجیانه‌کردنه‌وه‌یه له‌وانه. ئه‌و هه‌سته‌یه پاڵ به مرۆڤه‌وه
ده‌نێ بۆ پارێزگاریکردن له‌و پێوه‌نده ماددی و گیانه‌کییانه‌ی له‌نێوان خۆی و ئه‌وانه‌دا
هه‌ن. ئه‌و هه‌سته‌یه وا له مرۆڤ ده‌کات، خۆی به یه‌کێک له‌وانه بزانێت و
ئاماده‌ش بێت، ناوهێنانی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا پێ ئاسایی بێت و ناوهێنانی له‌گه‌ڵ ه‌ی دیکه‌دا
پێ نائاسایی بێت. ئه‌و هه‌سته، که ئێمه باسمان له نه‌ته‌وه‌یه، هه‌ستیی نه‌ته‌وه‌ییه،
ئاگایی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌و ئاگاییه، نه‌ته‌وه چێ ده‌کات و بنگه و
بنه‌ما و بناخه و پایه‌کانی نه‌ته‌وه به‌هێز ده‌کات و ڕایانده‌گرێت. من بۆ خۆم،
زۆر له مێژه، پێموابووه، کورد، ئه‌و هه‌ست و ئاگاییه‌ی نه‌بووه و نییه و ئه‌گه‌ر له‌کن تاکه‌تاکه‌یه‌کیشی هه‌یبێت،
ئه‌وا له‌کن زۆرینه‌ی وه‌ک کۆمه‌ڵ و جڤاک یا زۆر لاوازه یا هه‌ر نییه. که ئه‌و
ئاگایی و هه‌سته‌یشی نه‌بوو، که‌واته نه‌بووه‌ته نه‌ته‌وه، با به پێی چه‌مک و
پێناسه کۆنه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ش ته‌واوی بنه‌ماکانی نه‌ته‌وه‌ی تێدا بووبێت و هه‌بێت.
من کوردم وا هاتووه‌ته به‌رچاو و پێموابووه، هێشتا نه‌بووه‌ته نه‌ته‌وه. من کوردم
وه‌ک کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی پاژپاژ و هه‌ریه‌کله‌ئاوازێکخوێن و دوورله‌یه‌کدی هاتووه‌ته
به‌رچاو. من کوردم وه‌ک شله‌په‌ته‌یه‌کی ده‌ڵه‌مه‌یی نه‌ڕه‌سیوی بێڕه‌نگی یه‌کنه‌گرتووی ناهاوئاهه‌نگ هاتووته به‌رچاو. هۆکاری
لاوازیی یا نه‌بوونی ئه‌و ئاگایی و هه‌سته
له‌کن کوردان، بێجگه له باری جیۆگرافی و سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و نه‌بوونی
یه‌ک زمانی ستاندارد و نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و پارچه‌پارچه‌یی و بوونی سه‌دان حیزب و
ده‌یان دیالێکت و ده‌یان سه‌رکرده‌ی سیاسی و سه‌دان خێڵ و هۆز و تیره و ئه‌م هه‌موو
شتانه، که ده‌کرێ به هۆکارگه‌لێکی ناوه‌کی و نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کورد بۆ خۆی دایان
بنێین و ته‌ماشایان بکه‌ین، دیوێکی دیکه‌یشی هه‌یه، که ئه‌ویش ئالییه ده‌ره‌کییه‌که‌یه‌تی،
که کاریگه‌ریی خه‌ڵکانی ناکورد سازی کردووه و کورد بۆ خۆی ڕۆڵێکی ئه‌وتۆی له‌و
بواره‌دا نه‌بووه و نه‌بینیوه.
*****
جاران و له‌وه‌تی کورد هه‌بووه
و تا ئه‌وڕۆ، کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده، به کافر ناونووس نه‌ده‌کرا، خوێنی حه‌ڵاڵ
نه‌ده‌کرا، نه‌ده‌کوژرا، نه‌ده‌سووتێنرا، سه‌رنه‌ده‌بڕدرا، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده.
جاران و له‌وه‌تی کورد هه‌بووه و تا ئه‌وڕۆ، کورد له به‌غدادا و له‌نێو حوکوومه‌تی
به‌غدادا و له‌نێو شۆڤینیستترین ڕێژیمی عیراقیشدا، که به‌عس بوو، وه‌زیر و سه‌رکرده‌ی
له‌شکر و ئه‌فسه‌ر و پۆلیس و سه‌رۆکی حوکوومه‌ت و جێگری سه‌رۆککۆمار و کارمه‌ند و
بازرگان و ڕۆژنامه‌ڤان و مامۆستای زانستگه و شانۆکار و ده‌سگای فه‌رهه‌نگی و کارگه‌ر
و هه‌موو شتێکی دیکه‌ی هه‌بوو و به جلی کوردییه‌وه هه‌موو عه‌ره‌بستانی عیراق، هه‌ر
له باقووبه و به‌غداوه تا به‌سره ده‌گه‌ڕا و که‌سیش هیچی پێ نه‌ده‌گوت. کورد له‌و هه‌موو سه‌رده‌مانه‌دا
هه‌موو جۆره ته‌وفیق وه‌هبی، موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ، ماجید مسته‌فا، به‌کر
سیدقی، جه‌عفه‌ر عه‌سکه‌ری، فوئاد عارف، باباعه‌لی شێخ مه‌حموود، ئه‌حمه‌د موختار
بابان، سه‌عید قه‌ززاز، خالید نه‌قشبه‌ندی، تاها شێخ ئه‌حمه‌د، عه‌زیز حاج، موکه‌ڕڕه‌م
تاڵه‌بانی، عه‌بدوسسه‌تتار تاهیر شه‌ریف، هاشم عه‌قراوی، مه‌لا ماتۆر، شێخ جه‌عفه‌ر
به‌رزنجی، تاها موحیه‌ددینێکی هه‌بووه و زۆرێکیش له‌وانه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بوونه.
کورد له عه‌ره‌بستانی عیراقدا ڕۆژنامه‌ی ده‌رکردووه و کاری هونه‌ریی کردووه و
زانستگه‌ی خوێندووه و مێژووی نووسیوه و شیعری بڵاوکردووه‌ته‌وه و کۆڕی گێڕاوه
و حیزبی سیاسیی هه‌بووه و کۆمه‌ڵه‌ی جڤاکی و فه‌رهه‌نگیی ساز کردووه و ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی
هه‌بووه و خودانی کۆمپانیا بووه و هوتێل و فرۆشگه و بازاڕی هه‌بووه و چووه‌ته
زیاره‌تی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و کازمییه و عه‌بدولقادری گه‌یلانی و سه‌ردانی مه‌یخانه
و له‌شفرۆشخانه و هه‌موو شتێکی دیکه‌ی کردووه. هیچ ڕۆژێک له‌به‌ر کوردبوون، کوردێک
نه‌کوژراوه و له‌نێو نه‌براوه. ئه‌گه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و کیمیاباران و هه‌ڵواسینی
کورد کراوه، به‌ڵگه‌کان، پاساوه‌کان، له لایه‌ن دوژمنه‌وه، کوردبوونی کورد نه‌بووه،
به‌ڵکه هۆکاری دیکه بووه. له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشدا کورد هه‌ر به‌و جۆره
ڕه‌وتاری له‌گه‌ڵ کراوه. من بۆ خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دا بوومه و هه‌م، که مادام کورد
به درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵانه، له سه‌ر کوردبوون، هه‌ڵنه‌واسراوه و نه‌کوژراوه
و نه‌سووتێنراوه، بۆیه پێویستی به‌وه نه‌بووه هه‌ستیی نه‌ته‌وه‌یی بخاته گه‌ڕ
و پله‌ی گه‌رمیی نه‌ته‌وه‌یی به‌رز بێته‌وه. له کاتێکدا، که له کوردستاندا کورد
شۆڕشی کردووه و ئه‌نفال کراوه و ژارباران کراوه، هه‌ر له‌و کاتانه‌دا، هه‌زاران
کورد، له به‌غدا و باژێڕه‌کانی دیکه‌ی عیراقدا، له باڕ و هوتێله‌کاندا خه‌ریکی
خواردنه‌وه و قومار و ڕابواردن بوونه و هه‌ر به خه‌یاڵیشیاندا نه‌هاتووه، له کوردستان
چی ڕووده‌دات. ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌موو جاش و به‌عسی و خۆفرۆش نه‌بوونه. ئه‌وانیش کورد
بوونه و ڕه‌نگه خه‌ڵکی زۆر کوردپه‌روه‌ریشیان تێدا بووبێت. ده‌وڵه‌مه‌ند، کرێکار،
مامۆستا، خوێندکار، هه‌ژار، شۆفێر، ده‌سفرۆش، مه‌لا و...هه‌موو جۆره خه‌ڵکێک بوونه،
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی به‌عس هیچی له‌گه‌ڵ نه‌کردوون، هه‌رچه‌ند زانیویشیه‌تیی کوردن. بێرتۆڵت
برێشت"Bertolt Brecht"(1898-1956)ی، شانوونامه‌نووس و شاعیر و ڕێژیسیۆر
و نووسه‌ری ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت:"که کۆمۆنیسته‌کانیان گرت، خه‌مم نه‌بوو چونکه
خۆم کۆمۆنیست نه‌بووم. که جووله‌که‌کانیان گرت، خه‌مم نه‌بوو چونکه خۆم جووله‌که
نه‌بووم. که کاتۆلیکیان ده‌گرت، خه‌مم نه‌بوو چونکه خۆم کاتۆلیک نه‌بووم. کاتێکیش
له ده‌رگاکه‌ی من درا، که‌س نه‌مابوو خه‌می منی بێت". که کوردی فه‌یلی له
به‌غدا وه‌ده‌رده‌نران و ماڵیان زه‌وت ده‌کرا و کوڕه‌کانیان ده‌خرانه زیندانه‌وه،
کوردی دیکه‌ی نافه‌یلی خه‌می نه‌بوو و بیری، له‌وه‌ی به سه‌ر کوردی فه‌یلیدا ده‌هات
نه‌ده‌کرده‌وه، چونکه ئه‌و خۆی فه‌یلی نه‌بوو. که بارزانییه‌کان ده‌گیران و تێداده‌چوون
کوردانی دیکه بیریان لێ نه‌ده‌کردنه‌وه و خه‌میان نه‌بوو، چونکه خۆیان بارزانی
نه‌بوون. که گه‌رمیان ئه‌نفال ده‌کرا و سه‌دوهه‌شتاو دووهه‌زار ژن و زارۆک و لاو
و پیر ده‌گیران و ڕه‌وانه‌ی نادیار ده‌کران و دواییش قڕ ده‌کران و له‌نێو ده‌بران،
کوردی شوێنی دیکه خه‌می نه‌بوو و بیری لێ نه‌ده‌کرده‌وه، چونکه بۆ خۆی گه‌رمیانی
نه‌بوو و خۆی ئه‌نفال نه‌کرابوو. که هه‌ڵه‌بجه گازباران ده‌کرا و پێنجهه‌زار مرۆڤی
تێدا ده‌سووتێنرا، کوردی دیکه‌ی ده‌ڤه‌ری دیکه بیری لێ نه‌ده‌کرده‌وه و خه‌می نه‌بوو،
چونکه خۆی هه‌ڵه‌بجه‌یی نه‌بوو. که که‌رکووک و خانه‌قین و شه‌نگال ده‌عه‌ربێنران
و داگیرده‌کران و کوردبژار ده‌کران، کوردی دیکه خه‌می نه‌بوو و نه‌یده‌زانی چی ڕووده‌دات،
چونکه ئه‌و بۆ خۆی نه که‌رکووکی و نه خانه‌قینی و نه شه‌نگالی بوو. که خه‌ڵکێکی
سه‌ر به فڵانه حیزبی کورد، ده‌گیران و له سێداره ده‌دران و وه‌به‌رگولله ده‌دران،
خه‌ڵکی سه‌ر به حیزبێکی دیکه‌ی کورد خه‌می نه‌بووه و به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه،
چونکه خۆی سه‌ر به‌و حیزبه‌ی، که خه‌ڵکی لێ گیراوه و کوژراوه نه‌بووه. سه‌دان
ڕووداو و لێقه‌ومانی دیکه به سه‌ر کورددا هاتووه و تێپه‌ڕیوه، لێ کوردی له که‌وڵ
و قه‌واره و چوارچێوه ده‌ڤه‌رییه‌که‌ی خۆی نه‌هێناوه‌ته ده‌رێ و کوردی نه‌کردووه‌ته
کوردێک، له‌گه‌ڵ ئازاری هه‌موو کوردێکی دیکه‌دا و له هه‌ر کوێیه‌کی کوردستان، ڕاچڵه‌کێت
و ئازار بچێژێت و به ده‌ردی هه‌موو کوردێکه‌وه بتلێته‌وه. ئێستا و دوای ڕووخانی
سه‌ددام حوسه‌ین، له "عیراقی ئازاد" و "عیراقی هیوا و ئاشتی"دا،
کورد به کافر ناونووس ده‌کرێت، خوێنی کورد حه‌ڵاڵ ده‌کرێت، کورد ده‌کوژرێت، کورد
ده‌سووتێنرێت، کورد سه‌رده‌بڕدرێت، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده.
*****
عه‌ره‌بی
عیراق، دوای به‌عیراقیکردنه‌وه‌ی کوردستان و کورد، به سایه‌ی سه‌ری سه‌رانی کورده‌وه،
کوردستانیان کردووه‌ته ته‌راتێنگه و هه‌ر ڕۆژه‌ی له جێیه‌ک هه‌واری لێ ده‌خه‌ن
و چۆنیان بووێت ده‌ژین و ڕاده‌بوێرن و چی‌یان بوێت ده‌یکه‌ن و وێنه‌ی سه‌ددام حوسه‌ین
له سینگ و به‌رۆکی خۆیان ده‌ده‌ن و ئاڵای عیراقی به‌عس هه‌ڵده‌گرن و به شانازی و
خۆبادان و شۆخیکردن، به هه‌موو پیرۆزییه‌کی کوردستان و به هه‌موو نه‌ریتێکی کورده‌واری،
به نێو کۆڵان و کووچه و جاده و شار و گوند و چیا و کانیاو و دۆڵی کوردستاندا دێن
و ده‌چن، کێ حه‌ددی هه‌یه قسه‌یه‌کیان پێ بڵێت. پاسدارانی کورد، پۆلیسی کوردستان،
به فه‌رمانی سه‌رانی کورد ده‌یانپارێزن، چونکه به قه‌ولی ئه‌وان"میوانن".
سه‌رانی کورد، کۆنگره‌ی گوت‌وبێژی فه‌رهه‌نگیی عه‌ره‌بی- کوردی ده‌به‌ستن و سه‌دان
عه‌ره‌بی بێخێر و هیچ پێوه‌ندنه‌بوو به فه‌رهه‌نگ و بێفه‌رهه‌نگ، بانگهێشتن ده‌که‌ن
بۆی و ده‌یان هه‌زار دۆلاری بۆ سه‌رف ده‌که‌ن، ته‌نێ بۆ پته‌وکردنی برایه‌تیی
ناهاوتا و ناڕاست و نایه‌کسانی عه‌ره‌ب و کورد، که عه‌ره‌ب هه‌رگیز باسی لێوه ناکات
و ته‌نێ کورده، که خۆی لێ هه‌ڵماڵیوه و وه‌دوویدا ده‌ده‌وێت.
*****
مه‌گه‌ر ئێستا، دوای فه‌توا و سه‌ربڕین و کوشتن و
سووتاندن و ده‌سڕێژلێکردنی کورد، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده نه‌ک له‌به‌ر هیچی
دیکه، ئه‌و هه‌ست و ئاگایی کوردبوونه ببزوێت و کورد خۆبناسێته‌وه و خۆبدۆزێته‌وه
و خۆڕاپسکێنێ و بێته‌وه‌سه‌رخۆ و هه‌ست بکات چی پێ ده‌کرێت و بۆ پێی ده‌کرێت. مه‌گه‌ر
ئێستا ئیدی کورد بزانێت کورده، کاتێک ناتوانێت به جلی کوردییه‌وه بچێته عه‌ره‌بستان
و کاتێک ناتوانێت به کوردی قسان بکات و کاتێک ناتوانێت سواری ئۆتۆمبیلێک بێت ژماره‌ی
باژێڕێکی کوردستانی پێوه بێت. ئه‌مه‌یه ئه‌و قه‌یرانه، که ئیدی گه‌ل، خه‌لک، کۆمه‌ڵ،
ده‌کاته نه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌و ده‌مانه‌وه، که کورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا ژیاوه
و به عیراقه‌وه لکێنراوه، کوردێکیان له ناوه‌ندی به‌غدادا هه‌ڵواسیبا و بیانگوتبا
ئه‌وه‌ی بۆیه هه‌ڵده‌واسن چونکه جلی کوردی له‌به‌ر کردووه، یا کوردێکیان له
ناوه‌ندی به‌سره‌دا هه‌ڵواسیبا و بیانگوتبا ئه‌وه‌ی بۆیه هه‌ڵده‌واسن چونکه به کوردی
په‌یڤیوه، یا کوردێکیان له ڕه‌مادی کوشتبا و بیانگوتبا ئه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌یکوژن چونکه گوێی داوه‌ته مووزیکی کوردی، یا کوردێکیان له ناسرییه
سووتاندبا و بیانگوتبا ئه‌وه‌ی بۆیه ده‌سووتێنن چونکه ماشێنه‌که‌ی ژماره‌ی که‌رکووک،
سلێمانی یا هه‌ولێری پێوه بووه، ئه‌وده‌م ئه‌و کاره ده‌بووه پاڵنانێک، به پێچکه‌ی
ئاگایی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کورد و بڕێک وه‌پێشی ده‌خست و کوردی ده‌هێنایه‌وه سه‌رخۆ
و ڕایده‌ته‌کاند. ئه‌مه‌ی ئێستا ڕوو ده‌دات، ئه‌گه‌ر کورد ڕانه‌چڵه‌کێنێت و له
چوارچێوه‌ی بازنه‌ی ته‌سکی حیزب، هۆز، شار، دیالێکت، ده‌ڤه‌ر، ده‌سته، که پێش کوردبوونی
خۆی به یه‌کێک له‌وانه ده‌زانێت، ده‌رنه‌کات و نه‌یخاته نێو بازنه‌ی به‌رینی کوردبوونه‌وه
و کورد نه‌کاته نه‌ته‌وه، ئه‌وا هیچی دیکه نایکاته نه‌ته‌وه و "هه‌شته‌یش
له سه‌ر مشته" و ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌زاران به‌زمی تر، مانه‌ندی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
و له‌نێوبردنی کوردانی فه‌یلی و ڕاگواستن و عه‌ره‌باندن و به‌عساندن و داگیرکردنی که‌رکووک
و خانه‌قین و مووسڵ و مه‌نده‌لی و شه‌نگال، به سه‌ر کورددا تێده‌په‌ڕێت و کورد هه‌ر
باکیشی نییه و ناشبێت. هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له‌و ڕه‌وتارانه‌ی عه‌ره‌ب و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
ئه‌و کردارانه‌یان و کاردانه‌وه‌ی له نێو خه‌ڵکی کورد و کوردستاندا، هیچ مه‌رج نییه
به هه‌ڵوێستی نێره‌مووکانه و له‌رزۆکانه و خاووخلیچکانه و ترسنۆکانه و ده‌مته‌ته‌ڵه‌که‌رانه‌ی
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسی کورد و سه‌رانی کورده‌وه، ببه‌سرێته‌وه و گرێ بدرێت. کورد
وه‌ک خه‌ڵک، وه‌ک ئاگایی، وه‌ک هه‌ست، وه‌ک ژیان و زیندوویه‌تی، بۆ خۆی گه‌ره‌که
ئامراز و ڕێگه بدۆزێته‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌و پرسیاره گرانه‌ی، که ئێستاکه وه‌پێش هاتووه و پێویست ناکات چاوه‌نۆڕی سه‌رانی
کورد بێت بزانیت چ ده‌فه‌رموون[7]. کورد
بۆ خۆی، ئه‌گه‌ر خۆی به یه‌کێک له گه‌له زیندووه‌کانی جیهان ده‌زانێت و ئه‌گه‌ر
پێیوایه "خویناوییه ڕابوردوویان"، ئه‌گه‌ر نووزه‌یه‌کی تێدایه، ئه‌گه‌ر
گیانی له‌به‌ردایه و ئه‌گه‌ر ده‌ژی، بلا منداڵانی به‌رده‌قانی و به‌رده‌فڕکێی
فلستین و ئه‌نارکیست و چه‌په ئه‌وروپاییه‌کانی دژه‌سه‌رمایه‌داری و دژه‌جیهانگه‌ری
و زاباتیستان و سانده‌نیستانی ئه‌مه‌ریکای لاتین و ماویستانی نیپال و باسکه‌کانی ئیسپانیا
و ئیرلاندییه‌کان و ده‌یان ده‌سته و خه‌ڵکی دیکه‌ی له‌و جۆره‌ی جیهان، بکاته
نموونه و چاویان لێ بکات و ته‌کانێک به خۆی بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌م بار و ڕه‌وشه‌ی ئێستا،
که ئیدی هیچی به‌به‌ره‌وه نه‌ماوه و له ده‌رگای یه‌ک به‌یه‌کی کورد ده‌درێت ته‌نێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده، شتێک سه‌وز نه‌کات و وه‌به‌رهه‌م نه‌هێنێت، ئه‌وا کاک شێخ
موحه‌ممه‌دی باڵه‌ک گوته‌نی:"ناته‌واوییه‌که له میلله‌ته‌که خۆیدایه"[8].
2/10/2004
[1] العلوي، هادي، فصول من تاریخ الاسلام السیاسي، مرکزالأبحاث
والدراسات الإشتراکیة فی العالم العربي، نیقوسیا- قبرص، الطبعة الأوﻟﻰ 1999، ص 324-325.
[4] العظم، صادق جلال، حوار بلا ضفاف، أجرﯼ الحوارصقر
أبو فخر، الموًسسة العربیة للدراسات والنشر- بیروت، الطبعة الأوﻠﻰ 1998، ص 31.
[7] ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول، که هاتوچۆی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و ئێرانیان ده‌کرد، ده‌یانگێڕایه‌وه، که کاتێک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا قسه‌یان
کردووه و لێیان پرسیون، که بۆچی ئه‌وانیش شۆڕش ناکه‌ن، ئه‌وان له به‌رسڤدا
گوتوویانه:"که‌ی شا بفه‌رموێت، ئه‌وسا ئێمه‌یش شۆڕش ده‌که‌ین".
[8] مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ، له ماڵی کاک ئاکۆ موحه‌ممه‌د
گه‌ردی، له هه‌ولێر دانیشتبووین و کاک "شێخ موحه‌ممه‌دی باڵه‌ک"یش له‌وێ
بوو. له باسی کورد و ڕه‌وشی کوردستان و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌دا، که ناکرێت کورد وه‌ک
گه‌ل، به کۆمه‌ڵ تاوانباربکرێت و نه‌بوونی به هیچ و دواکه‌وتوویی و ناته‌واوییه‌کانی
بگێڕدرێته‌وه بۆ ته‌واوی کورد، کاک شێخ
موحه‌ممه‌د گوتی:"من زۆرم پێ سه‌یره خه‌ڵک هه‌ر باسی سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسی
کورد و سه‌رانی کورد ده‌کات، که گوایه
هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه تاوانی ئه‌وان بووه، کورد به هیچ نه‌بووه و من
پێموایه کورد بۆ خۆی هیچی له‌باردا نه‌بووه و نییه و سه‌قه‌تی و ناته‌واوییه‌که
له خۆیه‌تی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌ڵام خه‌ڵک ناوێرێت باس له‌وه بکات".