ئیدی وا دێره بۆ که‌رکووک
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له شاری له‌نده‌ن و له هۆڵیکی
زانستگه‌ی له‌نده‌ن، له نێزیکی وێستگه‌ی قه‌تاری ژێرزه‌وینی ڕه‌سڵ سکوێر(Russel Square)، له ڕۆژی21-1-2007 دا،
چه‌ند که‌سێک بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات و نیو کۆبوونه‌وه و قسه‌وباسیان کرد. به‌شێک
له‌و که‌سانه له کوردستانه‌وه هاتبوون و به‌شێکیشیان له ئه‌وروپا ده‌ژین. خه‌ڵکانێکی
زۆر که‌م و دیاریکراوی دانیشتووی شاری له‌نده‌نیش، که پێوه‌ندێکیان به کۆمه‌ڵه‌ی
کوردی و ئه‌وانه‌وه هه‌یه، نامه‌ی تایبه‌تی بانگهێشتنیان بۆ نێردرابوو و
بانگکرابوون بۆ ئاماده‌بوون له‌و دانیشتنه‌دا. خڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه بۆ
باسکردنی پرسی که‌رکووک و بڕگه قانوونی 140 بوو. ئه‌وه‌یشی ئه‌و جڤینه‌که‌ی سازکردبوو،
ده‌سته‌یه‌ک بوون به نێوی"ده‌سته‌ی پشتیوانیی که‌رکووک". تا ڕۆژی دوای کۆتایی ئه‌و جڤینه هیچ میدیایه‌کی
کورد چ له کوردستان و چ له ده‌رێی کوردستان، تاکه یه‌ک وشه‌یشیان له‌مه‌ڕ ئه‌و
جڤینه‌وه نه‌نووسی و په‌خش نه‌کرده‌وه. دوای ته‌واوبوونی جڤینه‌که له ماڵپه‌ری
ئینته‌رنێتی یه‌کگرتووی ئیسلامی‌دا باسکرا، ئه‌ویش له باسی یه‌کێک له به‌شداربووانی
جڤینه‌که‌دا، که وه‌زیرێکی سه‌ر به یه‌کگرتووی ئیسلامی بوو و دۆکتۆر نووری تاڵه‌بانییش،
که بۆ خۆی یه‌کێک بوو له به‌شداربووانی ئه‌و جڤینه، ئه‌و گوتاره‌ی که له
جڤینه‌که‌دا خوێندبوویه‌وه، بڵاو کرده‌وه. به ماڵپه‌ڕه‌که‌ی یه‌کگرتوو و
گوتاره‌که‌ی دۆکتۆر تاڵه‌بانی، من بۆ خۆم ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه بووم.
دوو مانگێکی تر ده‌کاته چوار ساڵ،
حوکوومه‌تی به‌عس ڕووخاوه و که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش
"ئازاد" کراون، به‌ڵام چ ئازادییه‌ک! سه‌رانی کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان، هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌می چوونه نێو که‌رکووکیانه‌وه، به سیاسه‌تێکی
دووناسیاسه‌ت و دووفاقی و دووحیزبی و
دووده‌سه‌ڵاتی و ناته‌با و بێبه‌رنامه و بێنه‌خشه‌وه چوونێ.
به گوێره‌ی هه‌ردوو قانوونی 58 و
140ی شه‌رمهێنه‌ر و نه‌فره‌تلێبووی ده‌ستووره‌که‌ی عیراق، که سه‌رانی کورد هه‌ر
به مۆرکردنی و قایل‌بوون پێی، به‌وه‌ی چاره‌نووسی که‌رکووک به ده‌نگدان و
ڕاخوازیی یه‌کلا بکرێته‌وه، بۆ خۆیان کوردستانیبوونی که‌رکووکیان خسته ژێر
گومانه‌وه و ده‌ستبه‌رداری مێژوویه‌کی سه‌دان ساڵه و ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر و
گومانلێنه‌کراوی وه‌ک کوردستانیه‌تیی که‌رکووک بوون.
به گوێره‌ی قانوونی 140ی نه‌فره‌تلێبوو
و سروشتاندنی ڕه‌وشی که‌رکووک، ده‌بێ تا کۆتایی مانگی سێیه‌می 2007، ته‌واوی ده‌ڤه‌ر
و شارۆچکه دابڕاوه‌کانی ئوستانی که‌رکووک، وه‌ک خورماتوو، کفری، که‌لار و چه‌مچه‌ماڵ
بگێڕدرێنه‌وه سه‌ر که‌رکووک، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ک گوند، یه‌ک کۆڵان، یه‌ک میتر
خاک و تاکه یه‌ک ماڵی ئه‌و شوێنانه نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر که‌رکووک و کۆتایی
مانگی سێیه‌میش که‌متر له دوو مانگی ماوه!
به گوێره‌ی قانوونی 140ی نه‌فره‌تلێبوو،
ده‌بێ له پێش کۆتایی ساڵی 2007دا، ته‌واوی کوردی ئاواره و وه‌ده‌رنراو له که‌رکووک
بگێڕدرێنه‌وه که‌رکووک و عه‌ره‌بی هه‌نارده‌ی[1] سه‌رده‌می
به‌عس و عه‌ره‌باندنیش بگێڕدرێنه‌وه خاک و وڵاتی خۆیان، لێ تا ئێستا وه‌ها کارێک
نه‌کراوه و هه‌رچی عه‌ره‌بی هه‌نارده‌ن هه‌ر له که‌رکووکن و ئاواره‌ی که‌رکووکیش
ئه‌گه‌ر به‌شێکیشی گه‌ڕابێته‌وه، له خاک و ماڵی خۆیاندا(که‌رکووک) ئه‌وان هه‌ر
ئاواره‌ن و له خراپترین ڕه‌وشدا ده‌ژین.
به گوێره‌ی قانوونی 140ی نه‌فره‌تلێبوو،
ده‌بێ دوای گێڕانه‌وه‌ی شارۆچکه و ده‌ڤه‌ره قرتاوه‌کانی که‌رکووک بۆ سه‌ر که‌رکووک
و دوای گێڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندن بۆ وڵاتی خۆیان و دوای گێڕانه‌وه‌ی
کوردانی ئاواره بۆ که‌رکووک، ئامار و سه‌رژمێرییه‌ک ئه‌نجام بدرێت. ته‌واوی ئه‌و
کارانه ده‌بێ پێش کۆتایی 2007 بکرێن، لێ هێشتا یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ یه‌که‌م کار نه‌نراوه!
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان و
ده‌سه‌ڵاتی کورد له که‌رکووک تا ئێستا ناوه به‌عسی و عه‌ره‌بێنراوه‌کانی یه‌ک گه‌ڕه‌ک
و یه‌ک جاده‌ی که‌رکووکیان نه‌گۆڕیوه. میدیاکانی کوردستان به ته‌له‌ڤزیۆن و
ڕادیۆ و ڕۆژنامه و ته‌نانه‌ت ماڵپه‌ڕی حیزبه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی کوردیشه‌وه تا
ئێستا زۆر بێشه‌رمانه و بێئاوڕووانه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیرێکی لێ بکه‌نه‌وه، که
باسی گه‌ڕه‌که‌کانی که‌رکووک ده‌که‌ن و نێویان ده‌به‌ن، هه‌ر ناوه به‌عسی و عه‌ره‌بێنراوه‌کانی
سه‌رده‌می به‌عس به‌کار ده‌به‌ن. بۆ نموونه ده‌ڵێن: گه‌ڕه‌کی ئه‌لعورووبه(العروبة)،
گه‌ڕه‌کی ئه‌لواسیتی(الواسطي)، گه‌ڕه‌کی ئه‌لموسه‌ننا (المثنی)، گه‌ڕه‌کی ئه‌لجاحیز(الجاحظ)،
گه‌ڕه‌کی ئه‌لحوڕییه(الحریة)، گه‌ڕه‌کی ئه‌لحه‌ججاج(الحجاج)، دوورلئه‌من(دورالامن)،
گه‌ڕه‌کی ئه‌ششورته(الشرطة) و....له هه‌موویش دزێوتر و ناحه‌زتر، گه‌ڕه‌کی ئه‌لبه‌عس(البعث)،
له کاتێکدا که نێوی به‌عس له هیچ شوێنێکی عیراق و له نێو عه‌ره‌بی عیراقیشدا
نه‌ماوه، که‌چی له که‌رکووک، به سایه‌ی سه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه هه‌ر
ماوه و بۆ خۆیان، وه‌ک بڵێی له زاریان خۆش بێت، هه‌ر ده‌یڵێنه‌وه!
به گوێره‌ی قانوونی 140ی نه‌فره‌تلێبوو،
کێشه‌ی که‌رکووک له چوارچێوه‌ی عیراقدا و عیراقییانه و به هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ
لایه‌نه عیراقی و نه‌ته‌وه‌جیاواز و هێزه‌جیاوازه‌کاندا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
تورکیایش هه‌میشه وه‌ک "مشته‌ی نێو هه‌مبانه‌که" ئاماده‌یه و له‌سه‌ر
پێیه و هه‌رده‌م مرخی له که‌رکووک خۆش کردووه و به هی خۆی ده‌زانێت و پشتی
شۆڤینیستانی تورکمانی که‌رکووک ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهاندا و ته‌نانه‌ت له‌ته‌ک
شه‌یتانیشدا دژی کورد هاریکاریی ده‌کات، که‌چی سه‌رانی کورد ناتوانن بۆ یه‌ک
جاریش، ئه‌گه‌ر وه‌ک کورد، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نده ئابووری و پێوه‌نده‌کانیان له‌گه‌ڵ
تورکیادا نا‌وێرن، هه‌ر هیچ نه‌بێت"عیراقییانه" و بڕێک به توندیی به‌رپه‌رچی
تورکیا بده‌نه‌وه. سه‌رانی کورد بۆ خۆیان ماف به تورکیا ده‌ده‌ن و ڕێگه‌ی بۆ خۆش
ده‌که‌ن، که خۆ له پرسی که‌رکووک هه‌ڵقورتێنێت و خۆ به خاوه‌نی که‌رکووک بزانێت.
به‌وه‌ی که هه‌ر جا نا جارێک بانگهێشتنی تورکه‌کان ده‌که‌ن بۆ "سه‌ردانی که‌رکووک
و ئاگاداربوون له نزیکه‌وه له ڕه‌وشی تورکمانه‌کان و که‌رکووک"[2]،
بۆ خۆیان تورکیا ده‌که‌نه خاوه‌نی که‌رکووک یا هیچ نه‌بێت خاوه‌ن به‌ش له که‌رکووک.
ئه‌گه‌ر که‌رکووک، وه‌ک سه‌رانی کورد مۆریان کردووه، پرسێکی عیراقییه، ئیدی
تورکیا چ مافێکی به‌سه‌ره‌وه هه‌یه! سه‌رانی کورد ئه‌گه‌ر بڕێک بوێر بووایه‌ن و
چاوه‌خواری به‌رژه‌وه‌نده ئابووری و پێوه‌ند و گرێدراوییه‌کانیان له‌گه‌ڵ
تورکیادا نه‌بووایه‌ن، ئه‌وا به هێنانه‌گؤڕێی باسی ڕه‌وشی باکووری کوردستانی بنده‌ستی
تورکیا له‌گه‌ڵ تورکه‌کاندا و به دنه‌دانی په‌که‌که و خه‌ڵکانی دیکه‌ی دژ به
تورکیا، تورکیایان هه‌راسان و که‌لله‌یی ده‌کرد و گوشاره‌که‌ی سه‌ر خۆیانیش، که
هه‌میشه وه‌ک گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی لێکردوون، که‌م ده‌کرده‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆ میلیۆنان کورد و بۆ من جێی پرسیاره، پرسێکی چاره‌نووسازی وه‌ک
که‌رکووک، که گرنگترین پرسی سیاسی و مه‌زنترین کێشه و ئاڵۆزترین گرێکوێره‌ی
نێوان خه‌ڵکی کوردستان و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و حوکوومه‌تی نێوندیی عیراق
بووه له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا و له‌وه‌تی عیراق دامه‌زراوه، چۆن وه‌ها له
هۆڵێکی داخراوی شارێکی ئه‌وروپاییدا و له نێو بازنه‌یه‌کی داخراوی چه‌ند که‌سێکدا،
که ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌ر هه‌موو به‌ڵام زۆریان، سه‌روسه‌ودایه‌کیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات
و حیزب و ده‌سگا و کارگێڕییه‌کانی کوردستاندا هه‌یه، ده‌خرێته به‌رباس و قسه‌ی
له‌سه‌ر ده‌کرێت! دیاره من گومانم له دڵسۆزیی و شه‌که‌تبوونی هیچ یه‌کێک له‌و
هێژایانه نییه، لێ به من پرسی که‌رکووک، پرسی ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانه و پرسی
خه‌ڵکه و پرسی مرۆڤی ئاسایی کورد و ناکوردی کوردستانه. پرسی که‌رکووک، پرسێکه
پێوه‌ندی به ته‌واوی مرۆڤه‌کانی دانیشتووانی کوردستان، ته‌واوی کوردستانه‌وه، هه‌یه
و هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه و ده‌بێت له باسکردنی و قسه‌له‌سه‌رکردنیدا به‌شدار
بێت. پرسی که‌رکووک، ده‌بێ له پرسی نێو
هۆڵی داخراو و بازنه‌ی داخراو و کۆڕی حیزب و گرۆ و کارگێڕی و ده‌سه‌ڵاته‌وه،
بکرێته پرسی خه‌ڵک، پرسی ته‌واوی خه‌ڵک، پرسی نێو جاده و کۆڵان و گه‌ڕه‌ک و
کارگه و کێڵگه و خێزان و خوێندنگه و پرسی هه‌ژار و ئاواره و چینه داڕزاوه‌کانی
کوردستان.
سه‌رکردیه‌تیی سیاسی کوردستان، زۆر
دره‌نگئاخێزانه و خاووخلیچکانه ده‌جووڵێته‌وه و به مه‌به‌ست یا بێ مه‌به‌ست، به‌م
ڕه‌وته کیسه‌ڵییه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی له
کوردستان قرتێنراو بۆ سه‌ر کوردستان، که له ماوه‌ی سێ ساڵدا هیچ نه‌کراوه و له
ماوه‌ی ئه‌م ساڵی 2007 ه‌دا ده‌بێ هه‌موو کاره‌کان ته‌واو بن، هه‌رگیز پێناچێت به‌م
ماوه کورته فریای هیچ بکه‌وێت و پێده‌چێت گه‌لێک دێر بێت.
من به ده‌ستی خۆم نییه و خۆیشم
به ناڕاست نازانم و پێشموایه ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانیش، بێجگه له خه‌ڵکانی
ده‌سه‌ڵات و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و حیزبی‌یان، وه‌ک من بیر ده‌که‌نه‌وه، گومانم له
ڕاستگۆیی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و دڵسۆزیی سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد هه‌یه، له‌مه‌ڕ
پرسی که‌رکووک. ئه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و بۆ من جێی پرسیاره و سه‌رێشه‌م
بۆ دروست ده‌کات و نیگه‌رانم ده‌کات ئه‌وه‌یه،
ئه‌گه‌ر له ده‌نگدان و ڕاخوازی و ڕیفراندۆمه‌که‌دا دۆڕان و که‌رکووک
"به قانوون" نه‌گێردرایه‌وه سه‌ر کوردستان و له کوردستان به ته‌واوی
قرتێنرا، ئیدی ته‌واو"ئاو بێنه ده‌ست بشۆ"! ئه‌وده‌می چ ده‌ڵێن و چۆن
به‌رسڤی نه‌وه‌کانی داهاتووی کورد و مێژوو ده‌ده‌نه‌وه!!! سه‌رانی کورد، ئه‌گه‌ر
تا ئێستا نه‌یانزانیوه، یا خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن، گه‌ره‌که ئه‌وه بزانن، که
که‌رکووک به قانوون نه عه‌ره‌بینراوه و به قانوونیش ناگه‌ڕێته‌وه و ناکرێته‌وه کوردستان، به‌ڵکه که‌رکووک بۆ خۆی
کوردستانه و هه‌موو منجه‌منج و لێوه‌له‌رزه و گومان و سازشکارییه‌ک له‌سه‌ر
کورردستانیبوونی که‌رکووک، ناپاکییه به‌رانبه‌ر گه‌وره‌ترین پرسی گه‌لی کوردستان[3].
31-1-2007
[2] چه‌ندین
جار جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ خۆی بانگهێشتنی شاندی تورکی بۆ که‌رکووک کردووه. له‌م به‌ینه‌یشدا
عه‌دنان موفتی، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانیش، بانگهێشتنی تورکانی کرده‌وه بۆ
که‌رکووک. بانگهێشتنی تورکان بۆ که‌رکووک، کراوه‌یه و سه‌رانی کورد هه‌میشه‌ئاماده‌ن
له خزمه‌تیاندا بن.
[3] که
ده‌گوترێ پرسی که‌رکووک، مه‌به‌ست ته‌واوی که‌رکووک و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌کانی تریشه،
وه‌ک مووسڵ(ته‌واوی مووسڵ) و مه‌خموور و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و شاره‌بان و به‌دره و جه‌سسان و به‌شێکیش له ئوستانی کووت.