ئه‌دی کێ گوناهباره؟
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ڕۆژی سێشه‌ممه 8-10-2002 له سلێمانی،
په‌رله‌مانی کوردستان به هه‌رسێ ڕه‌نگه‌کانییه‌وه (زه‌رد، که‌سک، مۆر) و به ته‌واوی
ئه‌ندامانییه‌وه کۆ بووه‌وه. له‌و جڤینه‌دا دوای سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جه‌لال تاڵه‌بانی،
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان قسه‌ی کرد. له نێو قسه‌کانیدا
گوتی:"نامه‌وێ به خه‌یاڵیش بۆ ئه‌و کاته ناخۆشه بگه‌ڕێمه‌وه هی شه‌ڕی
ناوخۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی عادیلانه بکرێ، هه‌رچه‌نده ئێمه له مه‌سئولیه‌ت
ڕاناکه‌ین، به‌ڵام باوه‌ڕ بکه‌ن بێ گوناهترین که‌س ئێمه ئه‌و دوو که‌سه{مه‌به‌ستی
خۆی و تاڵه‌بانییه-- ، شاکه‌لی} ده‌رده‌چین"[1].
بارزانی، که نایه‌وێ به خه‌یاڵیش بۆ ئه‌و کاته‌ی شه‌ڕی ناوخۆ بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه
مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام که ئه‌و و تاڵه‌بانی بێگوناهترین که‌س بن له شه‌ڕی ناوخۆدا
ئه‌مه‌یان هه‌م وانییه و هه‌میش ده‌بێ خه‌ڵکی کورد و کوردستانییان، ئه‌و حوکمه
بده‌ن، نه‌ک ئه‌وان بۆ خۆیان. شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی نێوان پارتیی و یه‌کیه‌تیی، شه‌ڕی
نێوان دوو ده‌سه‌ڵات و دوو له‌شکر و دوو هێزی چه‌کدار بووه و ده‌یان هه‌زار مرۆڤی
تێدا کوژراوه[2]. سه‌رانی پارتیی و یه‌کیه‌تیی
ناتوانن هه‌روا به سووک و سانایی خۆیان بێگوناه ده‌رکه‌ن. خه‌ڵکانێک که سه‌رپه‌رشتیی
کارگه‌یه‌ک یا ده‌سگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانیش ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م و کاره‌که‌یان
باش نه‌ڕوات و به‌پێی به‌ڵێن و به‌رنامه‌گه‌لێکی داڕێژراو ئه‌نجام نه‌درێت، بێ سێ‌ودوو
ده‌ست له کار ده‌کێشنه‌وه و بۆ که‌سێکی دیکه‌ی شیاو و توانای به‌جێ ده‌هێڵن. ئه‌وه
خه‌ڵکه و ئه‌وه گه‌له، که ده‌بێ له ڕێگه‌ی
کۆمیته‌یه‌کی بێلایه‌نی، ته‌واو بێلایه‌نه‌وه، له هه‌ر که‌سیش پێک دێت با بێت، بڕیاری
بێگوناهیی سه‌رانی کورد بدات. من پێش هه‌ر شتێک له بارزانی ده‌پرسم ئه‌گه‌ر وایه
و ئه‌وان(خۆی و تاڵه‌بانی) چ تاوان و به‌رپرسییه‌کیان
له شه‌ڕی ناوخۆدا نییه، ئیدی بۆچی له کاتی یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به
ته‌واوی ئه‌ندامان و هه‌موو ڕه‌نگه‌کانییه‌وه له هه‌ولێر، له ڕۆژی 4-10-2002دا
و، له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو ئاماده‌بووانه‌دا، به‌م شێوه‌یه : "داوای لێبوردن
له گه‌لی کوردستان ده‌که‌م. داوای لێبوردن له که‌س و کاری قوربانیه‌کانی شه‌ڕی
ناوخۆ ده‌که‌م. له غه‌یری داوای لێبوردن شتێکی ترمان نییه بیڵێین. بمان بوورن گه‌وره‌یی
خۆیانه نه‌شمان بوورن ئه‌مه ملی ئێمه و ئه‌وه چه‌قۆی ئه‌م میلله‌ته"[3] داوای
لێبوردنی له گه‌لی کوردستان کرد!. داوای لێبوردن گه‌وره‌ییه، لێ مرۆڤی تاوانبار یا
که‌سێک، که هه‌ڵه‌یه‌کی کردبێت یا کارێکی نابه‌جێ و چه‌وتییه‌کی له‌هه‌مبه‌ر خه‌ڵک
ئه‌نجام دابێت، داوای لێبوردن ده‌کات. داوای لێبوردن، دانپیانانه به کردن و ئه‌نجامدانی
هه‌ڵه و تاوان و کارێکی نه‌باشدا. ئه‌گه‌ر بارزانی هه‌ست به هه‌ڵه و تاوان و چه‌وتی
ناکات به‌رانبه‌ر به گه‌لی کوردستان، ئیدی بۆ داوای لێبوردنیان لێ ده‌کات و ملی خۆی
ده‌خاته به‌ر چه‌قۆی میلله‌ت؟ بارزانی بۆ خۆیشی چاک ده‌زانێت، که میلله‌ت به‌رانبه‌ر
ئه‌وان، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رکرده، نه‌ک هه‌ر ناتوانێت و ناوێرێت چه‌قۆیان به
ملدا بهێنێت، به‌ڵکه که ده‌ریش ده‌که‌ون، چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دات و به‌رزه‌پێیش
له‌به‌رده‌میاندا قیت ڕاده‌وه‌ستێ. میلله‌تی به‌دبه‌خت له‌به‌ر مه‌راییکار و خۆبه‌ره‌پێشه‌وه
و ماستاوساردکه‌ره‌وه و هه‌لپه‌رست، کوا ده‌نگی ده‌گاته سه‌رکرده‌کانی خۆی!. میلله‌ت
له‌به‌ر پاسه‌وان و پرسگه و پشکنین، له‌کوێ ده‌توانێت بگاته دامێنی ته‌لار و جێژیانی
بارزانی و تاڵه‌بانی و سه‌رانی دیکه‌ی ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره، له سه‌ریڕه‌ش
و قه‌ڵاچوالان. میلله‌ت له‌یه‌کسانی و ئازادی‌دا ده‌توانێت قسه‌ی خۆی بکات. جڤاکی
نایه‌کسان، ده‌سته‌مۆیی ده‌ئافرێنێت. بارزانی، که له هه‌ولێر ئه‌و قسه‌یه‌ی کرد،
نه‌ده‌بوو له سلێمانی خۆی و تاڵه‌بانی به بێگوناه و بێ‌تاوان ده‌ربکات و نه‌ده‌بوو
له سلێمانی ئه‌و قسه‌یه بکات. یان به‌پێچه‌وانه‌وه، له هه‌ولێر ئه‌و داوای لێبوردنه‌ی
نه‌کردایه و ته‌نێ له سلێمانی ئه‌وه‌ی گوتبا، که ئه‌وان<خۆی و تاڵه‌بانی>
بێگوناهن. داوای لێبوردن له‌چی و بێتاوانیی له‌چی!. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر "دادگه‌یه‌کی
ناعادیلانه" دابنرێت بۆ دادگایی‌کردنی تاوانبارانی جه‌نگی ناوخۆ، ئه‌وده‌می
بارزانی و تاڵه‌بانی، بێگوناه ده‌رچن، ده‌نا ئه‌گه‌ر دادوه‌رانه دیرۆکی ئه‌و جه‌نگه
بخوێنرێته‌وه، هه‌رگیز مرۆڤ ناتوانێت به‌وه باوه‌ڕ بکات، که بارزانی و تاڵه‌بانی
له شه‌ڕی ناوخۆدا بێگوناه بن، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه، که ئه‌وان هه‌ردووکیان سه‌رۆک
و ڕێبه‌ری پارتییه‌کانی خۆیانن(پارتیی و یه‌کیه‌تیی). نه‌ک ته‌نێ له کوردستاندا،
به‌ڵکه له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیشدا، کێ هه‌یه له قسه‌ی سه‌رۆکی حیزب و
ڕێبه‌ری حوکوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بتوانێ ده‌رچێت و به‌رانبه‌ریان بڵێ له‌ل؟ مه‌گه‌ر هه‌موو
شتێک به ئاگاداریی و له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و سه‌رۆک حیزب و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتانه ناکرێت
و ئه‌نجام نادرێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ش –وه‌ک ته‌واوی وڵاتانی تۆتالیتێر و دیکتاتۆری-
ئه‌وان بۆ خۆیان فه‌رمانده‌ی ته‌واوی هێزی چه‌کداری حیزبه‌کانی خۆیانن. جاڕدانی جه‌نگ
و ئاشتی و، له‌به‌ینبردن و کوشتنی خه‌ڵک و،
ته‌واوی کارگه‌لێکی له‌و جۆره، له له‌ته کوردستانه‌که‌ی بنده‌ستی ئه‌واندا، به
ئاگایی و پێزانینی بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌نجامدراوه و ده‌درێت. ئه‌گه‌ر بارزانی
و تاڵه‌بانی له شه‌ڕی نێوخۆدا بێگوناهترین که‌س بن، ده‌ی گوناهبارترین که‌س ده‌بێ
کێ بێت؟ تۆ بڵێی گه‌لی کوردستان، میلله‌ت، خه‌ڵک، مرۆڤی ئاسایی، ژن، زارۆک، هه‌ژار
و نه‌دار و چه‌وساوه‌ی کوردی هه‌میشه خاپێنراو، شه‌ڕکه‌ر و شه‌ڕخواز و ئاگری شه‌ڕ
خۆشکه‌ر بووبن؟ تۆ بڵێی حه‌مه و ئه‌خته‌ر و جه‌زا و خوله و زرار و مه‌غدید و حه‌مه‌د
و عه‌گید و فاتم و عه‌یشێ و...له‌و شه‌ڕه‌دا تاوانبار و به‌رپرس بن و ئه‌وان بن، که
ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌یان هه‌ڵگیرساندبێت؟ ئه‌گه‌ر بارزانی،که ته‌مه‌نی له ته‌مه‌نی
تاڵه‌بانی که‌متره و هێنده‌ی ئه‌ویش سیاسه‌تی نه‌کردووه، داکۆکیی له خۆی ده‌کات،
ئه‌وه‌یان مافی خۆیه‌تی، وه‌لێ تاڵه‌بانییه‌ک، که له 1964ه‌وه – بارزانی، "ئه‌و
وه‌خته عومری پێنج و شه‌ش تفلی ده‌بستان بوو"[4] و هێشتا نه‌گه‌یشتبووه ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و ڕه‌سین"سن
الرشد"[5]- و وه‌ک شاگردێکی گوێڕایه‌ڵی
مامۆستای شه‌ڕی نێوخۆ و دووبه‌ره‌کی، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، که بارزانی بۆ خۆی به"مامۆستای
که‌رتکردن و جاشایه‌تی له نێو ڕووناکبیراندا"[6] نێوی
ده‌بات، به کرده‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌سته‌یه‌ک ده‌کات، که تاکه هۆیه‌ک بۆ
درووستبوونی و تاکه خاڵی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌ندامه‌کانیدا، سازکردنی شه‌ڕی ناوخۆ
و نه‌هێشتن و قڕکردنی ماڵی بارزانییه، ئه‌مه‌یان جێی گومانه یا ڕه‌نگه موجامه‌له‌یه‌کی
زیاد له پێویستی تاڵه‌بانی بێت. تاڵه‌بانی له کردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا له هه‌ولێر
له 4-10-2002دا، که زۆر تامه‌زرۆی قسه بوو گوتی، که زۆر له‌مێژه له‌و
په‌رله‌مانه‌دا قسه‌ی نه‌کردووه، گوته‌که‌ی به تۆپه‌ڵێک خۆزگه کۆتایی پێهێنا.
"خۆزگه‌کانی..." وا باسی شه‌ڕی ناوخۆ و خۆکوژی ده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی،که
خه‌ڵکی دیکه کردبێتیان و هه‌ڵیانگیرساندبێ و "نه‌فیرعامیان" ده‌رکردبێ
و ئه‌و بۆ خۆی تێیکه‌وتبێ. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له مێژووی ژیانی سیاسیی تاڵه‌بانی،
ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، که ئه‌و بۆ خۆی ڕێبه‌ری شه‌ڕی براکوژی و خۆکوژیی بووه و ساڵانێکه له‌و بواره‌دا هه‌موو جۆره ڕێگه‌یه‌کی
تاقیکردووه‌ته‌وه. ساڵانێکه شه‌ڕی براکوژی و خۆکوژی ده‌خاته قاڵبی ئایدیۆلۆژیا
و فه‌لسه‌فه‌وه و، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاساوی بۆ ده‌دۆزێته‌وه و، هه‌موو شێوه
به‌ده‌وکارییه‌کی تێدا ده‌ئه‌زموونێ. ساڵانێکه مێشکی هه‌زاران لاو ده‌شواته‌وه و
به دژایه‌تیکردنی نێوی بارزانی مێشکیان ده‌ئاخنێ و په‌روه‌رده‌یان ده‌کات و ئاماده‌یان ده‌کات بۆ
له‌نێوبردنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه. مه‌گه‌ر، عومه‌ر ده‌ببابه و عه‌لی عه‌سکه‌ری و مه‌لا
ماتۆر و نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌لا به‌ختیار و جه‌بار فه‌رمان و کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ
و...قاره‌مانانی ئه‌و ڕێبازه‌ی تاڵه‌بانی نه‌بوون و نین! ئه‌وانه و زۆری دیکه‌ش، هه‌موو سه‌رباز و
پێشه‌وا و ئه‌ندازیارانی شه‌ڕی براکوژین و بوون. تاڵه‌بانی که خۆزگه ده‌خوازێت به‌وه‌ی،
که شه‌ڕی براکوژی نه‌بووایه، ده‌ی بۆ کردی؟ خۆ ئه‌و خۆی ده‌ستی به‌و شه‌ڕه کرد
و خۆی دایمه‌زراند. ئه‌گه‌ر بارزانی پرس و ڕاوێژێک به ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌کات، ئه‌وا
تاڵه‌بانی به تاکڕه‌وی و ڕایخۆسه‌پاندن به سه‌ر هه‌ڤاڵه‌کانی خۆیدا به ناوبانگه. تاڵه‌بانی خۆی بوو، که ساڵانی 1966و دواتر پێشی
له‌شکری عیراق ده‌که‌وت و شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و شۆڕشی کوردی ده‌کرد. ئه‌و
بوو دژی نه‌ک مه‌سعوود بارزانی، به‌ڵکه دژی باوکی وی(مه‌لامسته‌فا)، که نه‌ته‌نێ
سه‌رۆکی پارتیی و باشووری کوردستان بوو، به‌ڵکه سه‌رۆکی هه‌موو کورد بوو، ڕابوو و
شووڵیی لێ هه‌ڵکێشا و به به‌کرێگیراو و چۆمبی و خێڵ و هه‌زارویه‌ک ناو و ناتۆره‌ی
دزێو ناودێری کرد. خۆ ته‌نێ پارتیی و ماڵی
بارزانی، نیشانی تیری تاڵه‌بانی و ده‌سته‌که‌ی نه‌بوونه، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندین
ساڵه‌دا، به‌ڵکه له‌وپه‌ڕی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌وه تا ده‌گاته ئیسلامی و کۆنه‌پارێز
و سۆسیالیست و گه‌ل و پاسۆک و نه‌ته‌وه‌یی و په‌که‌که و نانه‌ته‌وه‌ییه‌وه،
به کۆمه‌ڵ و ده‌سته و تاکه‌وه، تووشی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هاتوون و به‌ده‌ستی
ئه‌وان ئه‌نگێوراون و بریندار کراون. له پیره‌ژنێکی هه‌ولێری ده‌گێڕنه‌وه، که کاتێک شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسایه‌وه، ده‌یگوت:"ئه‌وه
دیسان یه‌کیه‌تیی له‌گه‌ڵ کێ به‌شه‌ڕ دێ؟". ئه‌وه دیتنی مرۆڤێکی ئاسایی کورده،
له‌مه‌ڕ شه‌ڕخوازی تاڵه‌بانی و یه‌کیه‌تییه‌که‌ی. تاڵه‌بانی و ده‌سته‌ی تاڵه‌بانی
شایسته‌ی ئه‌وه‌ن، که نازناوی "کونه‌په‌پووی شه‌ڕ"یان بدرێتێ، له‌بری ئه‌و
هه‌موو خزمه‌ته‌ی به فه‌رهه‌نگیی شه‌ڕی براکوژی و نێوخۆیان کردووه. ئه‌نجومه‌نه
نیشتمانییه‌که‌ی، که تاڵه‌بانی خۆزگه ده‌خوازێ به‌وه‌ی، دوو پارچه نه‌بووایه،
خۆی کردی به دوو پارچه‌وه. مه‌گه‌ر خۆی نه‌بوو ته‌لاری په‌رله‌مانی هه‌ولێری تۆپباران
کرد و سووتاندی؟ مه‌گه‌ر خۆی نه‌بوو ئه‌ندامانی پارتیی نێو په‌رله‌مانی ڕاونا و له
هه‌ولێر وه‌ده‌رینان و په‌رله‌مانی کرد به دوو که‌رته‌وه؟ مه‌گه‌ر خۆی نه‌بوو په‌رله‌مانی
نه‌هێشت و کوودێتای به سه‌ر حوکوومه‌تی هه‌ولێر و له په‌رله‌ماندا کرد؟ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی،
که ده‌کرا پێش چه‌ندین ساڵ کرابا، هه‌ر ئه‌و بۆ خۆی نه‌یده‌کرد و ئه‌و بۆ خۆی لێی
یاخی بووبوو. تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر ده‌ستی بڕوات، دان به‌که‌سدا نانێت. که لاواز و بێده‌سه‌ڵاتیش
بێت، وه‌ک که‌سانی نێزیکی خۆی لێی ده‌گێڕنه‌وه، ده‌گری و قژی خۆی ده‌ڕنێ و ئاماده‌ی
هه‌موو جۆره سازشکارییه‌که و، ده‌ست له سه‌ر سینگ له‌به‌رده‌م نه‌یاره‌که‌یدا ڕاده‌وه‌ستێ
و خۆ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌داته ده‌سته‌وه. له‌تکردنی حوکوومه‌تیش تاڵه‌بانی هه‌ر
بۆ خۆی کردی. ئه‌و بوو پارتیی له پیرمام و سه‌ری ڕه‌ش توند کردبوو و ئه‌وان بوون ده‌یانگوت:
مه‌سعوود بارزانی، ده‌بێ له سه‌ری ڕه‌شه‌وه به دووربین ته‌ماشای هه‌ولێر بکات!.
ئه‌و و ده‌سته‌که‌ی وی بوون، نێوی "سه‌ری ڕه‌ش"یان گۆڕیبوو بۆ "سه‌ری
سوور"، وه‌ک گاڵته پێکردنێک به جامانه‌ی سووری بارزانی‌یان. له‌تکردنی حوکوومه‌ت
له لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه له ئه‌نجامی قایلنه‌بوونی به 49% ی ده‌نگی خه‌ڵکه‌وه
بوو، که وه‌ریان گرتبوو له هه‌ڵبژاردنی 1992دا. 49%ی ده‌نگ، به‌پێی دیموکراتی په‌رله‌مانیی،
که ئه‌وان بۆ خۆیان دوای ساڵانێکی زۆری بازرگانیی به چه‌پایه‌تی و مارکسایه‌تییه‌وه،
ئێستا باوه‌ڕیان پێیه‌تی، ده‌کاته که‌مینه. له چ جێیه‌ک، له چ وڵاتێک، له‌نێو
چ گه‌لێکی ئه‌م جیهانه‌دا، بووه و ڕوویداوه، که که‌مینه‌ش حوکوومه‌ت بۆ خۆی
دروست بکات؟ ئه‌گه‌ر هاتبا و به‌پێی تیۆری و مۆدێلی تاڵه‌بانی و یه‌کیه‌تیی بووایه
له شێوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌بوو ئه‌وڕۆ له نێو هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی
ئه‌و دنیایه‌دا دوو حوکوومه‌ت هه‌بووایه. یه‌کێکی زۆرینه و یه‌کێکی که‌مینه!. ئه‌و
کاره‌ی تاڵه‌بانی و قوتکردنه‌وه‌ی حوکوومه‌تی که‌مینه‌ی سلێمانی و مانه‌وه‌یشی تا
ئێستا، دوای یه‌کخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کورد،کارێکی پێشه‌نگه له زانستی سیاسه‌ت
و ده‌سه‌ڵاتدا و مه‌گه‌ر ته‌نێ له تاڵه‌بانی و یه‌کیه‌تیی بوه‌شێته‌وه!. له 1994ه‌وه، که شه‌ڕی نێوخۆی نێوان پارتیی
و یه‌کیه‌تی ده‌ستی پێکرده‌وه و تا ڕاگرتنی- به قسه‌ی ئه‌وانه‌ی که له ده‌سگه‌کانی
ئه‌و حیزبانه‌وه نێزیکن- 9630 که‌س له نێواندا کوژراون. ئه‌مه ته‌نێ ژماره‌یه‌که،
هی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه. ئه‌گه‌ر له 1964ه‌وه ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕی نێوخۆ
بژمێردرێن، ڕه‌نگه بگاته بیست سی-خوا ده‌زانێ زیاتریش- ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه.
ئه‌مه بێجگه له سووتاندنی گوندان، کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و ناچه‌کدار، وێرانکردنی
خانوو و له‌نێوبردنی ئاژه‌ڵ، کوێر و شه‌ل و که‌ڕ و لاڵ و سه‌قه‌تکردنی هه‌زاران مرۆڤ
و...هه‌زاران جۆری دیکه‌ی تاوان،که ئه‌و دوو حیزبه ئه‌نجامیان داوه. ساڵی 1971،
دوای حه‌فت هه‌شت ساڵان کوردکوژی و خزمه‌تی نه‌یارانی کورد، تاڵه‌بانی و ئیبراهیم
ئه‌حمه‌د، حیزب و هێزه چه‌کدارییه‌که‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و، بارزانی به گه‌وره‌یی
و دووربینی و سینگفره‌وانی خۆی، به‌خشینی و لێیان بوورا و به‌ره‌وباوان و تێکه‌ڵی
پارتیی کردنه‌وه. ساڵی 1987، به تۆبزیی
و فه‌رمانی ئێرانی ئیسلامی، پارتیی دیموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان(ئیدریس
بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی)، پێکهاتنی ئاشتییان مۆر کرد و شه‌ڕی نێوانیان ڕاگرت و
لاپه‌ڕه‌ی نوێیان هه‌ڵدایه‌وه. ئێستاش هه‌رچه‌نده بۆ خۆیان باسی هه‌وڵ و کۆششی
مامۆستا عه‌زیز موحه‌ممه‌د و خه‌ڵکانێکی دیکه ده‌که‌ن، له چێ‌کردنی ئاشتیدا، وه‌لێ پێویستی و لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتیی خۆیان به‌رانبه‌ر
ڕووداوه مه‌زنه‌کان و دۆزی عیراق و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌مه‌ریکا-
بێجگه له‌وه‌ی که ڕه‌نگه چاویشیان لێ سوور کرابێته‌وه - ئه‌م ئاشتی و یه‌کخستنی
په‌رله‌مان و به‌زمه‌ی به سه‌ریاندا سه‌پاند، ده‌نا مامۆستا عه‌زیز موحه‌ممه‌د و
هه‌ر سی چل میلیۆن کورده‌که‌ش چه‌ندی هاواریان کردبا و ئاشتییان ویستبا –وه‌ک که
هه‌میشه‌کردوویانه- ئه‌وان خۆیان لێ که‌ڕ ده‌کردن و نه‌یانده‌ژنه‌فت. ئه‌وان بڕیاری
شه‌ڕ و ئاشتیی، ئه‌گه‌ر بڕێکی، به ده‌ستی خۆیان بێت، ئه‌وا زۆرینه‌ی به ده‌ستی خۆیان
نییه و، پێیان ده‌کرێ. ده‌سته‌ی تاڵه‌بانی، نه 1971، نه 1987، نه 2002، له به‌ر
خه‌ڵکی کورد و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی کورد و پاراستنی کورد و یه‌کیه‌تی کورد،
ئاشتییان چێ نه‌کردووه، به‌ڵکه له‌به‌ر مانه‌وه‌ی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان،
وه‌ک سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵات و حیزب، وه‌ها کارێکیان کردووه. ئاشتییه‌که‌ی 1971، بارزانی کردی، ده‌نا ئه‌گه‌ر
ده‌سته‌ی تاڵه‌بانی سه‌رکه‌وتبان و ده‌سه‌ڵاتیان گرتبایه‌ته ده‌ست و، له‌جێی
بارزانی بووایه‌ن، گۆمی خوێنیان ساز ده‌کرد و نیوه‌ی کوردیان که‌وڵ ده‌کرد. ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی
هه‌ولێر، که ئێستاکه تاڵه‌بانی و شاگرده‌کانی تێی ده‌چنه‌وه و سوێند به قورئان
و شه‌ره‌ف و نیشتمان ده‌خۆن، که بیپارێزن و خیانه‌تی لێ نه‌که‌ن، هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه،
که بۆ خۆیان تێکیان دا و دایانه به‌ر تۆپ و فیشه‌ک و سووتاندیان. ئه‌م په‌رله‌مانه
هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه، که پارتیی 51% و یه‌کیه‌تیی 49% ده‌نگی خه‌ڵکی تێیدا
هێنابووه و ئه‌وان(یه‌کیه‌تیی) خۆیان به غه‌درلێکراو ده‌زانی و ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان
پێ باش و ڕاست نه‌بوو و شه‌ڕیان هه‌ڵبژارد و شه‌ڕی نێوخۆی 1994یان له سه‌ری به‌رپا
کرد. ئه‌وی ئێستا پێی ڕازین، ئه‌وسا پێی ڕازیی بووایه‌ن، شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ده‌قه‌وما
و ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌یه‌یشی نه‌ده‌ویست. هه‌ردوو
سه‌رکردایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه و خه‌ڵکانی سه‌ر به‌و دوو حیزبه، له گه‌وره‌ترین که‌سیانه‌وه
تا ده‌گاته نزمترین و بچووکترین که‌سیان، له مه‌زنترین به‌رپرسیانه‌وه تا ده‌گاته
گچکه‌ترین چه‌کداریان، ده‌بوو یه‌کبه‌یه‌ک داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکه‌ن. ده‌بوو
ئه‌وڕۆ دادگه‌یه‌ک بۆ ته‌واوی به‌رپرسانی ئه‌و دوو حیزبه دابنرێت و، هه‌موو بدرێنه
دادگه‌ی گه‌ل. ئه‌وان چۆن له ڕوویان دێت بنۆڕنه چاوانی منداڵان و ژنان و دایکان
و باوکانی کوژراوه‌کانی شه‌ڕی نێوخۆی خۆیان؟ ئه‌وان چۆن ده‌توانن به‌رسڤی هه‌زاران
پرسیاری ئه‌و خه‌ڵکانه بده‌نه‌وه؟ ئایا ئه‌وان ده‌توانن گیان بکه‌ن به به‌ر تاکه
یه‌ک که‌سیش له‌و کوژراوانه‌ی خۆیاندا؟ که
ئاشتیی ده‌که‌ن خۆیان ده‌یکه‌ن، که شه‌ڕیش ده‌که‌ن هه‌ر خۆیان ده‌یکه‌ن و هه‌رگیز
نه پرسیان به گه‌ل کردووه و نه حیسابێکیشیان بۆ کردووه. گه‌ل دادگه‌ی بۆیان دانه‌ناوه، چونکه گه‌ل هه‌میشه
"هیچ به ده‌ست" بووه، که گه‌ل ئه‌وه‌ی نه‌کردووه، ئه‌وان بۆ ئه‌و
باسه ده‌ورووژێنن؟ شه‌ڕی ناوخۆ له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه نه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی کورد.
ئه‌وانن که شه‌ڕیان ده‌کرد دووجاران داوای چه‌پڵه‌یان له کورد ده‌کرد، هه‌ریه‌که‌و
بۆ خۆی. ئه‌وانن که ئاشتیی ده‌که‌ن داوای چه‌پڵه له کورد ده‌که‌ن. ئه‌وانن ئه‌وه‌ی
له کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا، چه‌پڵه‌ی بۆ لێنه‌دابان، به تاوانکار و لایه‌نگری نه‌یارانی
کورد و لایه‌نگری لایه‌که‌ی دیکه‌یان ده‌دایه قه‌ڵه‌م. ئه‌وان به هه‌زاران زارۆکیان بێ باوک وهه‌زاران
ژنیان بێ مێرد و هه‌زاران دایکیان بێ کوڕ و هه‌زاران خوشکیان بێ برا کرد. ئه‌وان و
له هه‌مووانیش زیاتر تاڵه‌بانی –که به‌رپرسی سه‌ره‌کیی شه‌ڕی نێوخۆیه- ده‌بوو شه‌رم
له خۆیان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیکه له جێی تاڵه‌بانی بووایه، دوای ئه‌و هه‌موو
وێستگانه‌ی تێکشکان و دۆڕانانه، ده‌بوو جارێکی دیکه توخنی سیاسه‌ت نه‌که‌وتبا و کوردستانیشی
به‌جێ هێشتبا[7]. ئه‌م سه‌رانه ئه‌گه‌ر سه‌ری
کورد نه‌بوونایه، خۆیان ده‌کوشت، به‌ڵام خوێنی کورد هه‌رزانه. هه‌موو که‌س ده‌زانێت
جه‌نگ، له‌نێوبردنی مرۆڤ، ئاژه‌ڵ، ڕووه‌ک، ژیان و ڕووخاندن و سووتاندن و وێرانکردن
و تێکدانی خاک و ژینگه و شارستانییه‌ت و
به‌رهه‌م و بوونه. بڕوا ناکه‌م که‌سێکی مێشکساغ و هۆشدار و به ئاوه‌ز له‌م جیهانه‌دا
هه‌بێت، حه‌زی له شه‌ڕ بێت، ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌که دژ به ده‌سه‌ڵاتی داگیرکا‌ر و سته‌مکاران،
جه‌نگ له‌پێناوی داد و مرۆڤدا –حوسه‌ین دژی یه‌زید، گیڤارا دژی ئیمپریالیزم، فه‌له‌ستینی
دژی ئیسرائیل، کورد دژی داگیرکارانی و...- نه‌بێت. ئێمه‌ی کورد، ساڵانێکه گیرۆده‌ی جه‌نگین. جه‌نگیی
ده‌ره‌کی و جه‌نگیی ناوه‌کی. ئه‌وه‌ی له نێو کورددا، له هه‌موو که‌س زیاتر له‌و
جه‌نگانه‌دا، نه‌مازه جه‌نگی کورد-کورد،
زیانمه‌ند بووه، مرۆڤی ئاسایی کورد بووه. ژن و زارۆک و نه‌دار و هه‌ژاری کورد،
به پله‌ی یه‌که‌م و مه‌سه‌له‌میللییه‌که‌یشی
به پله‌ی دووه‌م. ئه‌وه‌ی له نێو کورددا، له هه‌موو که‌س سوودمه‌ندتره له
ئاشتیی، ژن و زارۆک و نه‌دار و هه‌ژاری کورده. ئاشتیی مزگێنی ژیان و دواڕۆژێکی
باشتر به خه‌ڵکی کورد ده‌به‌خشێت. هه‌رچه‌نده ئاشتی و سازکردنی ئاشتی، ئه‌رێنییه‌ک
له دیتن و هه‌ڵوێسته‌کاندا، پێشان ده‌دات و دێنێته گۆڕێ، وه‌لێ قاره‌مانییه‌تی و
خاڵێک نییه، که سازکارانی نمره‌ی پێ وه‌رگرن. شه‌ڕنه‌کردن، خاڵێکه نمره‌ی پێ وه‌رده‌گیرێت.
ئاشتیی وه‌ک فه‌لسه‌فه، ڕێسا، قانوون و سروشت، گه‌ره‌که ئاسایی بێت و جه‌نگ
نائاسایی. ئه‌وی ئاشتیی ساز ده‌کات، پێویست ناکات چه‌پڵه و هه‌ڵهه‌ڵه‌ی بۆ لێبدرێ
و ده‌ستخۆشیی لێبکرێ. ئه‌وی شه‌ڕ ناکات و خۆی ده‌گرێ و هۆشمه‌ندانه ڕه‌وتار و هه‌ڵسوکه‌وت
ده‌کات و له‌خۆبوردوویی و به‌خشنده‌یی ده‌نوێنێ، ئه‌وه، که شایسته‌ی چه‌پڵه و ده‌ستخۆشیلێکردنه.
خه‌ڵکی کورد دژی جه‌نگ بووه و سه‌رانی کورد بۆ خۆیان، جه‌نگخواز بوونه و داوایان
له خه‌ڵک کردووه، که‌وه‌دوویان که‌ون و شاباشیان بۆ بکه‌ن. ئه‌وانن، نه‌ک خه‌ڵکی
کورد، که ده‌بێ ئێستاکه مێشکی قورمیشکراوی ده‌یان هه‌زار لایه‌نگرانی خۆیان، له
وشه و ڕسته و ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک، که له‌هه‌مبه‌ر یه‌کدیدا و بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کدی،
به‌کاریان ده‌برد، پاکژ که‌نه‌وه و بسڕنه‌وه–که پێم وانییه هێنده هاسان بێت-
و وشه و ده‌سته‌واژه‌گه‌لێکی نوێ ده‌و مێشکانه بئاخنن. ئه‌وه‌ی که یه‌کجار زۆر
به لای منه‌وه سه‌یره، هه‌ڵوێستی خه‌ڵکانی خۆ به ڕووناکبیر و ڕۆشنبیرزانی کورده،
که ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی، له هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی پارتیی و یه‌کیه‌تیی ده‌که‌ن و
ئه‌م یه‌کبوونه‌یان، به گاڤێکی بوێرانه و کوردانه و نیشتمانییانه و ده‌یان
شتانه‌ی دیکه ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و باسی لێوه ده‌که‌ن و ده‌نرخێنن. زۆرێنه‌یه‌کی
ئه‌و جۆره خه‌ڵکانه، له مێژووی چل ساڵه‌ی کوردکوشتنه‌که‌ی ئه‌و دوو به‌ره بابه‌دا،
بۆ خۆیان به‌شێک بوون له ئاگرخۆشکه‌رانی جه‌نگه‌که و بۆ خۆیان یه‌ک له‌و دوو لایه‌یان
هه‌ڵبژاردبوو و له سه‌نگه‌ری یه‌کێک له‌وانه‌وه، لایه‌که‌ی دیکه‌یان دزێو ده‌کرد
و به شه‌یتان و به‌ڵا و خراپه و دزێویان ده‌ناساند. ئه‌م بابه‌ته ڕووناکبیرانه
له شه‌ڕ و له ئاشتیدا، ده‌ستخۆشیکردنیان کردووه به پیشه و پێوه‌ی ده‌له‌وه‌ڕێن.
ڕووناکبیرانی تووتی ئاسا، له هه‌موو ده‌ور و زه‌مانێکدا قسه‌یان چ باج و گومرکی له
سه‌ر نه‌بووه و نییه. ئه‌وان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌سته‌ی ئه‌شهه‌دوبیللائاسا،
ته‌نێ به گرێی ملدا ده‌ده‌ن و، مه‌یموون ئاسا، ده‌سه‌ڵات چۆنی بووێ، ئاوها بۆی هه‌ڵده‌په‌ڕن
و کام خوان چه‌ور و کام جێ بژێو بێت، ئه‌وان له‌وێ قۆناغیان خستووه و ده‌خه‌ن. من
چه‌نده قسه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانیم پێ شه‌رمهێنه‌ره، ده‌هێنده هه‌ڵوێستی فه‌رهه‌نگیی(ڕووناکبیر،
ڕۆشنبیر)انی کوردم پێ شه‌رمهێنه‌ره و به‌لای منه‌وه ڕووناک‌بیری ڕاستگۆ ئه‌وه‌یه،
که وشه‌یه‌کی ڕاست به ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارێکی سته‌مکاردا ده‌دا "کلمه حق فی
وجه سلطان جائر". ئه‌گه‌رنا، کێ بێ حه‌ز به ئاشتیی نه‌کات! کێ بێ حه‌ز نه‌کات
ئاسووده و ئارام و دڵنیا، ته‌واوی کوردستان وڵاتی بێت و ته‌واوی کورد که‌س و
باوانی؟. من بۆیه ڕه‌خنه ده‌گرم، چاکترکردن و خۆشترکردنی وڵاتی کورد و ژیانی مرۆڤی
کوردم گه‌ره‌که، ده‌نا ئه‌گه‌ر مرۆڤ وێژدان و بڕوا و ڕاستگۆیی خۆی نه‌کاته دادوه‌ر
و دڵی بۆ خاک و مرۆڤ نه‌سووتێ، په‌سندان و پیاهه‌ڵدان و شاباشکردن، کارێکی گه‌لێک
سه‌خت نییه.
17-10-2002
[2] ده‌نا چ
جیاوازییه‌کی ئایدیۆلۆژی له گۆڕێ‌دا نییه و ده‌کرا و ده‌کرێت له چواچێوه‌ی یه‌ک
حیزبیشدا کاریان کردبا و کار بکه‌ن و ئه‌م هه‌موو
گۆبه‌نده‌یان به خه‌ڵکی کورد نه‌گێڕابا.
"که عه‌بدوڵڵا
پاشا له‌شکری والیی سنه‌ی شڕ کرد (ڕه‌زا)
ئه‌و وه‌خته عومری پێنج و شه‌ش تفلی ده‌بستان بوو". بنۆڕه: دیوانی شێخ ڕه‌زای
تاڵه‌بانی، کۆکردنه‌وه و چاپکردنی عه‌لی تاڵه‌بانی، چاپخانه‌ی مه‌عاریف، به‌غدا
1946، ل35.
[5] مه‌سعوود بارزانی، که له‌دایک
بووی "ئابی 1946 "ه، له مارسی 1964دا، که تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،
له پارتیی دیموکراتی کوردستان جیا بوونه‌وه و دژی بارزانی(باوک) که‌وتنه کار،
هێشتا 18 ساڵیی، که ئیدی مرۆڤ ده‌گاته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و ڕه‌سینی قانوونی، پڕ
نه‌کردبووه‌وه.
[6] البارزانی، مسعود، البارزانی والحرکه‌التحرریه‌الکردیه،
الجز‘الێالێ، ێوره‌ایلول 1961-1975، دار ئاراس، هه‌ولێر2002، ڵ166.
[7] ساڵی 1984، کاتی گفتۆگۆی نێوان یه‌کیه‌تیی
نیشتمانیی کوردستان و حوکوومه‌تی عیراق،که چوار ساڵێک بوو له سوێد بووم، له
ماڵێک له‌گه‌ڵ چه‌ند دۆستێکدا
ڕۆنیشتبووین، ڕۆژنامه‌نووسێکی سوێدییشی لێ‌بوو. باس هاته سه‌ر بزاڤی کورد و جه‌لال
تاڵه‌بانی، کابرا گوتی : "به‌ڕاستی زۆرم پێ سه‌یره، تاڵه‌بانییه‌ک به‌و
پاشخانه‌یه‌وه، که ساڵانێکی زۆر له خزمه‌تی حوکوومه‌تی عیراق و دژی بزاڤی چه‌کداریی
کورد بووه، دوای ساڵی 1975 بێته‌وه مه‌یدان و سه‌ری بزاڤه‌که. خه‌ڵکی کورد چۆن
ده‌توانن، وه‌ها که‌سێک به ڕێبه‌ر و سه‌رۆکی خۆیان بزانن و شوێنی بکه‌ون؟!".