ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له پێناوی ده‌رخستنی ڕاستی
و ئاشکراکردنی چه‌واشه‌کاری و درۆیه‌کدا
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
من بۆ خۆم
بڕوام به هۆز و تیره و خێلگه‌رایی نییه و هه‌رگیز بیر و دیدی خۆیشم له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
به‌ند نه‌کردووه، به‌ڵکه گه‌لێک له‌وه هه‌راوتر جیهان ده‌بینم و پێموایه مرۆڤ
بۆ خۆی گه‌لێک له‌و کۆت و به‌ندانه مه‌زنتره. پاشناوی مرۆڤ سه‌رچاوه‌که‌ی له هه‌رکوێیه‌که‌وه
هاتبێت، تایبه‌تمه‌ندییه‌که به مرۆڤێکه‌وه و به‌شێکه له ناسنامه‌ی مرۆڤێک و که‌سێک
له که‌سێکی دیکه، ئه‌گه‌ر ته‌نێ بۆ پێناسه‌کردنیش بێت، جودا ده‌کاته‌وه. هیچ که‌سێک
مافی به‌کاربردنی نێوی که‌سێکی دیکه‌ی نییه بۆ خۆدانه‌ناسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیر
و بۆچوون، به‌ڵام هه‌موو که‌سێک ئازاده له‌وه‌ی هه‌ر ناوێکی خوازراوی بێلایه‌ن و
بێخاوه‌ن بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت و له په‌نایدا خۆی حه‌شاردات. ئه‌وه‌ی من گه‌ره‌کمه
بیڵێم ته‌نێ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌که له پێناوی ده‌رخستنی ڕاستی و ئاشکراکردنی چه‌واشه‌کاری
و درۆیه‌کدا.
له ڕۆژی
20/9/2005 و له ماڵپه‌ڕی "کوردستاننێت" و له‌ژێر سه‌ردێڕی "په‌له‌قاژه‌ی
ئیسلامیه‌کان"دا، که‌سێک به نێوی د. تاریق شاکه‌لی، که له بنی گوتاره‌که‌یشیدا
خۆی به"پسپۆر له پرسی ئیسلامی سیاسی" داوه‌ته ناسین، له سلێمانییه‌وه،
گوتارێکی وه‌ک خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ گوتارێکی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ناوێکی بڵاوکراوه‌ی
هاوڵاتی نووسیوه. چه‌ند که‌سێکی دیکه‌یش له باره‌ی ئه‌و گوتاره" په‌له‌قاژه‌ی
ئیسلامیه‌کان "وه و دوابه‌دوای ئه‌و ڕوونکردنه‌وه و گوتاری دیکه‌یان له ماڵپه‌ڕی
"کوردستاننێت"دا بڵاو کرده‌وه.
مه‌وله‌وی
ده‌ڵێ:
واده‌ی
خه‌و نییه‌ن واده‌ی شکاره‌ن ده‌شته‌که‌ی
پای هه‌رد شاکه‌ل دیاره‌ن
شاکه‌ل،
نێوی ده‌شت و ده‌ڤه‌رێکه له گه‌رمێنی باشووری کوردستان و ده‌که‌وێته نێوان که‌لار
و ده‌شتی شێروانه و کفری، که وه‌ک ناوچه سه‌ر به که‌رکووکه. ئه‌و ده‌ڤه‌ره پێکهاتووه
له پێنج گوند، که ئه‌مانه‌ن: ئه‌وڵاقوت، سه‌یده، سه‌عداوا، شاکه‌ل و دێبنه.
واته: بێجگه له ده‌ڤه‌ره‌که، نێوی یه‌کێک له گونده‌کانیش "شاکه‌ل"ه.
دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌ر و گوندانه‌ی شاکه‌ل، بێجگه له شێخانی شاکه‌ل، که بۆ خۆیان
موڵکداری شاکه‌ل بوون و هه‌ن، زۆرتر له خێڵی گڵاڵی بوون، که تیره‌یه‌که له هۆزی
جاف. بێجگه له گڵالی، چه‌ند خێزانێکی دیکه‌ی
سه‌ر به تیره‌ی ڕۆغزایی و تیره‌ی شاتری، که ئه‌وانیش سه‌ر به هۆزی جافن، له‌گه‌ڵ
هه‌ندێک خێزانی تیره‌ی پشده‌ر و چه‌ند خێزانێکی عه‌ره‌بی سه‌ییدی سومێدعی(الصمیدعي)
و هۆزی ئه‌لعوبێد(العبیدي) و ئه‌لعه‌ززه(العزاوي) و چه‌ند خێزانێکی تورکمانی سه‌ر
به هۆزی به‌یات(البیات)، له شاکه‌لدا هه‌بوون و هه‌ن. ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێبوون
له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 150-200 ساڵێک. ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی، که ئێستاکه
به بنه‌ماڵه‌ی شاکه‌لی"شێخانی شاکه‌ل" ناسراون، وه‌ک بنه‌چه و ڕه‌گوڕێشه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شێخانی به‌رزنجه و ئه‌وان ده‌سپێکی ئاوادانکردنه‌وه و نێشته‌جێبوون
بوون له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا. پاشناوی شاکه‌لی، ئیدی نێزیکه‌ی 150 ساڵێک و پتره له لایه‌ن
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه به‌کار براوه و خه‌ڵکیش بۆ ئه‌وانی به‌کار بردووه. پاشناوی
شاکه‌لی، ته‌نێ له لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانی شێخانی شاکه‌له‌وه به‌کار براوه و
ده‌برێت و هیچ یه‌کێکی دیکه له دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی شاکه‌ل، هه‌رچه‌نده
سه‌دان ساڵیش بێت له‌وێ ژیابێت، ئه‌و پاشناوه‌ی به‌کار نه‌بردووه و نابات، چونکه
ئه‌وان پاشناوی وه‌ک: جاف، گڵاڵی، شاتری و...به‌کار ده‌به‌ن. ئه‌وانه‌ی پاشناوی شاکه‌لی
به‌کار ده‌به‌ن، ئێستاکه بنه‌ماڵه‌یه‌کن و چه‌ند خێزانێکن و وه‌ک به‌ره‌بابێکیش، هه‌موو
کوڕ و کچ و نه‌وه‌ی یه‌ک باوک و دایکن و له یه‌ک پشتن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یه‌ک
که‌س و هه‌موو مام و ئامۆزا و برا و برازا و که‌س و خزمی نێزیکی یه‌کدین و یه‌کدی
ده‌ناسن و هه‌رکه‌سێکیش نه‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌و پشت و به‌ره‌بابه به شاکه‌لی ناژمێردرێت.
له شیعرێکیدا به نێوی
"وه‌سیه‌ت بۆ کوته‌ک" قانعی شاعیر نێوی کۆمه‌ڵێک تیره و هۆزی کوردستان
ده‌بات و له نێو ئه‌وانیشدا نێوی شاکه‌لییان ده‌بات و ده‌ڵێ:
که‌ڵوڕ
و سوورسوور و گه‌شکی و شاری کرماشانه‌که‌ت
به‌ختیاری
و مه‌نمی و هه‌م شاکه‌لی و شێروانه‌که‌ت
ماهیده‌شت
و باجه‌ڵان و سانی هه‌ورامانه‌که‌ت
پژده‌ر
و بڵباس و هه‌رکی و جافه‌تی و گۆرانه‌که‌ت
ده‌س
به ده‌س یه‌کتر گرن بۆ یه‌کتری وه‌ک پشتیوان
تێ‌بکۆشن
بۆ ژیانی کورد و خاکی کوردستان
له نێو ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی شاکه‌لییدا چ له کوردستان
و چ له هه‌نده‌رانیش، تا ئێستا یه‌ک که‌س به نێوی "تاریق" و یه‌ک
"د" واته: دکتۆر و یه‌ک"پسپۆر له پرسی ئیسلامی سیاسی"یشدا نییه.
ئه‌وه‌ی به‌و نێوه‌وه"د. تاریق شاکه‌لی"، ئه‌و گوتارۆکه‌ی نووسیوه، به
هیچ جۆرێک پێوه‌ندی به شاکه‌ل و شاکه‌لییانه‌وه نییه و ته‌نێ وه‌ک ده‌مامکێک ئه‌و
نێوه‌ی به‌کار بردووه و ویستوویه‌تی له په‌نایدا و بۆ مه‌رامێکی تایبه‌ت، نێوی
شاکه‌لییان به‌دناو بکات. خه‌ڵکی دیکه‌ش له سه‌رده‌می دیکه‌دا، له‌و جۆره کاره
نابه‌جێیه‌یان کردووه. ئه‌وه‌ی بوێر بێت و خاوه‌نی قسه‌ی خۆی بێت، ڕێکوڕه‌وان به
نێوی خۆیه‌وه گوتار بڵاو ده‌کاته‌وه و ده‌نووسێت و ئه‌گه‌ر هه‌ر زۆریش مه‌به‌ستی
بوو نه‌ناسرێته‌وه، ئه‌وا نێوێکی دیکه بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت، نێوێکی بێلایه‌ن، که
هی خه‌ڵکی دیکه نه‌بێت. هه‌موو که‌سێک، ئه‌گه‌ر واتای عه‌یبه نه‌زانێت و بێئاوڕوو
بێت و گوێ به هه‌ندێک نه‌ریت و ڕێسا و قانوونه‌کانی جڤاک نه‌دات، ده‌توانێت نێوی
خه‌ڵکی دیکه، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت به‌کار ببات، به‌ڵام ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی کارێکی
ناڕه‌وایه، ئه‌وپه‌ڕی بێڕه‌وشتیی و نزمیی ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ پێشان ده‌دات.
ئه‌وانه‌ی
پاشناوی شاکه‌لییان هه‌بووه و هه‌یه و له بواری نووسیندا که‌م و زۆر هه‌بوون و
هه‌ن ئه‌مانه‌ن:
1.
شێخ عه‌لی شاکه‌لی، کۆچی‌دوایی کردووه.
2.
شێخ ئه‌حمه‌د شاکه‌لی، کۆچی‌دوایی کردووه. 3. ئه‌حمه‌د
شاکه‌لی، له که‌لار ده‌ژی و له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا به نێوی"ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د
عه‌بدولقادر" یا "ئه‌حمه‌دی شێخ"ه‌وه
ده‌ینووسی. 4. فه‌رهاد شاکه‌لی، سه‌ره‌تاکانی نووسینی به نێوی
"ئه‌نوه‌ر شاکه‌لی"یه‌وه ده‌ینووسی، له سوێد ده‌ژی.
5.
ئه‌نوه‌ر شاکه‌لی، له 1974دا شه‌هید بوو.
6.
ئامانج شاکه‌لی، له بێلژیک ده‌ژی.
7.
موحه‌ممه‌د شاکه‌لی"شێخ موحه‌ممه‌د شاکه‌لی" له شاکه‌ل ده‌ژی.
8.
سه‌لاح شاکه‌لی"سه‌لاح موحه‌ممه‌د شاکه‌لی"، له سلێمانی ده‌ژی.
9.
سه‌لاح شاکه‌لی، له شاکه‌ل ده‌ژی.
10.
نه‌سرین شاکه‌لی، له سوێد ده‌ژی.
11.
په‌ری شاکه‌لی، له سوێد ده‌ژی.
12.
سه‌عید شاکه‌لی، له سلێمانی ده‌ژی.
13.
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی، له سوێد ده‌ژی.
دکتۆر
تاریق شاکه‌لی، نه دکتۆره و نه تاریقه و نه شاکه‌لییه و نه پسپۆریشه له
پرسی ئیسلامی سیاسیی‌دا. ئه‌وه‌ی ئه‌و نا دکتۆره ناتاریقه ناشاکه‌لییه نا پسپۆره‌ی
ئیسلامی سیاسییه کردوویه‌تی، کارێکی ساخته‌کارانه‌یه و به‌گوێره‌ی هه‌موو پێوه‌رێکی
مرۆڤانه‌ش و تۆزێک ڕه‌وشت نه‌ده‌بوو بیکردایه و نێوی خه‌ڵک به‌کار ببات. له‌م ئه‌وروپایه
بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک پاشناوێک هه‌ڵبگرێت و بۆ خۆی نه‌یبێت، پێش هه‌ر شتێک ده‌بێ له ڕۆژنامه‌دا
بڵاوی بکاته‌وه، که ده‌یه‌وێ فڵانه پاشناو هه‌ڵگرێت، ئایا هیچ که‌سێک ناڕه‌زایی
له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌وه هه‌یه! پاش ئه‌وه ده‌بێ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ئه‌و پاشناوه‌یان هه‌یه
قایل‌بوونی خۆیان له سه‌ر ئه‌و کاره ده‌ربڕن، ئه‌وده‌می ئه‌و که‌سه ده‌توانێت ئه‌و
پاشناوه هه‌ڵگرێت. ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌س له هه‌ڵگرانی ئه‌و پاشناوه ناڕازی بوو له‌وه‌ی
ئه‌و کابرایه ئه‌و پاشناوه هه‌ڵگرێت، ئه‌وا ڕێگه‌ی پێ نادرێت و نابێت ئه‌و
پاشناوه هه‌ڵگرێت. وه‌ک نموونه ده‌توانین بڵێین: ئه‌گه‌ر کابرایه‌که‌ی بێ پاشناو
بیه‌وێت، پاشناوی "جاف" هه‌ڵگرێت، ئه‌وا ده‌بێ له ڕۆژنامه‌دا بڵاوی بکاته‌وه،
که خوازیاری هه‌ڵگرتنی پاشناوی جافه. ئه‌گه‌ر هیچ جافێک ناڕه‌زایی نه‌بوو له سه‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و کابرایه ئه‌و پاشناوه هه‌ڵگرێت، ئه‌وده‌می ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی
ئه‌و پاشناوه. نادکتۆر ناتاریق ناشاکه‌لی ناپسپۆری ئیسلامی سیاسیی، که تۆپه‌ڵێکه
له ساخته، به چ قانوون و ڕێسا و نه‌ریتێک ڕێگه به خۆی ده‌دات و ماف به خۆی ده‌دات،
که وه‌ها ساخته‌کارییه‌ک بکات! مرۆڤ که شه‌رمی نه‌بوو و چ حیسابێکی بۆ هه‌ستی خه‌ڵکی
دیکه نه‌کرد، هه‌موو کارێکی پێ ڕه‌وایه و هه‌موو بێڕه‌وشتیی و ساخته‌کارییه‌ک به
ڕه‌وا و ماف ده‌ژمێرێت.
1/10/2005