گه‌رده‌لووله‌که‌ی جه‌لیل زه‌نگه‌نه و دیتنێکی
گچکه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ئه‌وانه‌ی ته‌ماشای فیلم و زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و شانۆیی و ئه‌و جۆره کاره
هونه‌رییانه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ شاره‌زاییشیان له باره‌یانه‌وه نه‌بێت و
هیچیشیان لێ نه‌زانن، ده‌بینن سه‌دان فیلم و سه‌دان زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی، کاتێک
به زمانێکی دیاریکراو ئاماده ده‌کرێن و په‌خش ده‌کرێنه‌وه، ته‌نێ به‌و زمانه‌ی،
که مه‌به‌سته و کاره‌که‌ی پێ ئاماده کراوه، په‌خش ده‌کرێنه‌وه و ته‌واوی ئه‌کته‌ره‌کانیش
هه‌ر به‌و زمانه قسان ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر کاره‌که بۆ نموونه به زمانی فرانسی، ئینگلیزی،
ئه‌ڵمانی، ڕووسی، ئیسپانیۆلی، عه‌ره‌بی، تورکی، فارسی، سوێدی، سۆمالی یا هه‌ر زمانێکی
دیکه‌ی ئه‌م جیهانه بێت، ئه‌وا زمانی ئه‌کته‌ره‌کان هه‌ر به‌و زمانانه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر
فیلمێک یا زنجیره‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی یا شانۆییه‌ک بۆ نموونه له‌مه‌ڕ هیتله‌ر،
ستالین، گیڤارا، ما‌و، چاوچێسکۆ، ئه‌تاتورک، ماندێلا، لێنین، ئیبنولعه‌ره‌بی، حافزی
شیرازی و...بکرێت، ئه‌وا زمانی ئه‌و فیلمه یا زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنییه یا شانۆییه
چییه، ئه‌وانه‌ی ڕۆڵی ئه‌و که‌سانه ده‌لیزن له‌و کاره‌دا، هه‌ر به‌و زمانه ده‌په‌یڤن.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره به زمانی فرانسی بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ڕۆڵی
هیتله‌ر، ستالین، گیڤارا، ما‌و، چاوچێسکۆ، ئه‌تاتورک، ماندێلا، لێنین، ئیبنولعه‌ره‌بی
یا حافزی شیرازی ده‌لیزێت، نایه‌ت به ئه‌ڵمانی، ڕووسی، ئیسپانیۆلی، چینی، ڕۆمانی،
تورکی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی یا فارسی بپه‌یڤێت، به‌ڵکه ئه‌و هیتله‌ر، ستالین، گیڤارا،
ما‌و، چاوچێسکۆ، ئه‌تاتورک، ماندێلا، لێنین، ئیبنولعه‌ره‌بی و حافزی شیرازییه‌ی نێو
ئه‌و کارانه، هه‌ر به فرانسی ده‌په‌یڤن. ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌کته‌ره‌کان به زمانێکی
دیکه‌ی بێجگه له زمانی فیلمه‌که یا ئه‌و کاره هونه‌رییه په‌یڤین، بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر کاره‌که به فرانسی بوو و ئه‌وه‌ی ڕۆڵی هیتله‌ر ده‌لیزێ به ئه‌ڵمانی په‌یڤی،
ئه‌وا ئه‌و په‌یڤه‌ی ئه‌و ده‌بێ بگۆڕدرێته سه‌ر زمانی فرانسی و به نووسین، ئه‌گه‌ر
له سینه‌ما یا له ته‌له‌ڤزیۆندا، پێشانی بینه‌ر بدرێت، وه‌ک زۆرینه‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی
له سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی جیهاندا ده‌یانبینین. له فیلم و زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی
و کاره دۆکیۆمینتێره‌کاندا، که خه‌ڵکانی نێو کاره‌که بۆ خۆیانن و وێنه و ده‌نگ
و ڕه‌نگی ڕاستینه‌ی خۆیانه، به زمانی خۆیان ده‌په‌یڤن، لێ له کاتی پێشاندانیاندا
وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر ئه‌و زمانه‌ی، که ته‌له‌ڤزیۆنه‌که پێ ده‌په‌یڤێ یا زمانی
خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یه یا هی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکه له نێو وڵاتێک‌دا ده‌ژین، که ڕه‌نگه
وڵاتی خۆیشیان نه‌بێت. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم له‌مه‌ڕ زنجیره‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنییه‌وه‌یه،
که له 4/10/2005ه‌وه له که‌ناڵی کوردساته‌وه په‌خش ده‌کرێته‌وه. ئه‌و کاره
هونه‌رییه نێوی"گه‌رده‌لوول"ه و سیناریۆ و ده‌رهێنانی "جه‌لیل زه‌نگه‌نه"یه.
کارێکه باس له هه‌وڵی کوشتنی ئوستاندارێکی باژێڕی سلێمانی ده‌کات، که له لایه‌ن
چه‌ند لاوێکی شۆڕشگێڕه‌وه، له سه‌رده‌می ڕێژیمی به‌عسدا ئه‌نجام درا. ئه‌وانه‌ی
له‌و کاره‌دا ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس و عیراق ده‌لیزن، ئیدی له پۆلیس و ئاساییش
و موخابه‌رات و نوێنه‌ری به‌غدا و به‌عسی و به‌رپرس و ئه‌وانه‌وه تا ده‌گاته پله‌کانی
دیکه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌موو به زمانی عه‌ره‌بی ده‌په‌یڤن. زمانی ئه‌و کاره بۆ خۆی کوردییه
و ئه‌کته‌ره‌کانیش هه‌موو کوردن و له ته‌له‌ڤزیۆنێکی کوردستانیی کوردزمانیشه‌وه
په‌خش ده‌کرێت، که‌چی ئه‌و ئه‌کته‌رانه به عه‌ره‌بی ده‌په‌یڤن. ئه‌وجا چ عه‌ره‌بییه‌کیش،
خۆزگه‌م به‌وه‌ی گوێی لێ نه‌بووه. عه‌ره‌بییه‌ک قسان ده‌که‌ن هه‌موو سه‌قه‌ت و
ناته‌واو و ناخۆش و شکاو و له هه‌رچی بچێت له عه‌ره‌بی ناچێت. ئه‌و عه‌ره‌بییه
شه‌ق و شڕه‌یش، نه به نووسین و نه به زاره‌کی ناکرێته کوردی! ئه‌و کاره هونه‌رییه‌ش
بۆ بینه‌ر و بیسه‌ری کورد کراوه و پێشانی ئه‌وان ده‌درێت. من بۆ خۆم گومانم هه‌یه،
که عه‌ره‌بێک هه‌بێت بنواڕێته ئه‌و که‌ناڵه کوردییانه! که وه‌ها کارێک بۆ بینه‌ر
و بیسه‌ری کورد ئاماده ده‌کرێت، ده‌بوو پێش هه‌ر شتێک بیر له‌وه کراباوه، که میلیۆنان
کورد هه‌ن چاو له‌و که‌ناڵه کوردییه ده‌که‌ن و چاو له‌و زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنییه
ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ عه‌ره‌بی
ئه‌وان نایزانن و کورد گوته‌نی:"هه‌ڕی
له بڕه‌وه ناکه‌ن". ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێشاندانی بڕگه‌یه‌کی مێژووی کورده و
مه‌به‌ست زیندووڕاگرتنی یادی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕانانه‌یه و له‌بیرنه‌چوونه‌وه‌ی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌یه و پێشاندانیه‌تیی به نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان، ئه‌وا ده‌کرا به‌عسی
و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ڕۆڵی خه‌ڵکانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات، له‌و زنجیره‌یه‌دا ده‌لیزن،
به کوردی قسان بکه‌ن، یا که به کوردی قسان ناکه‌ن قسه عه‌ره‌بییه‌کانیان وه‌رگێڕدرابانه
سه‌ر زمانی کوردی و به نووسین له بنه‌وه‌ی وێنه و دیمه‌نه‌کان خه‌ڵکی کوردی عه‌ره‌بینه‌زان
بیانتوانیایه بیخوێننه‌وه! ڕه‌نگه ئاماده‌کارانی ئه‌و کاره و له‌و جۆره کارانه
و سه‌رپه‌رشتکارانی ئه‌و که‌ناڵه کوردییانه، پێیانوابێت هه‌موو کورد عه‌ره‌بی ده‌زانن
یا ڕه‌نگه ئه‌و کاره‌یان ته‌نێ بۆ کوردانی باشووری کوردستان ئاماده کردبێت و کوردانی
به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیان له‌کن گرنگ نه‌بێت. ئه‌گه‌ر ته‌نێ کوردی باشووری کوردستانیش
چاو له‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه بکه‌ن، ئه‌وا مامۆستا جه‌لیل زه‌نگه‌نه و هاوکاران
و که‌ناڵی کوردساتیش ده‌بوو بزانن، که ته‌نانه‌ت هه‌موو کوردانی باشووری کوردستانیش
عه‌ره‌بیزان نیین. وا گریمان عه‌ره‌بیزانیش بوون، ئه‌وا هیچ پێویست ناکات ئه‌و ئه‌کته‌رانه
ڕۆڵی عه‌ره‌ب ده‌لیزن به عه‌ره‌بی بپه‌یڤن. مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر سبه‌ی فیلمێک یا
زنجیره‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی کوردی له‌مه‌ڕ تاوانه‌کانی سه‌ددام حوسه‌ین و عه‌لی کیمیاییه‌وه
کرا، ئه‌کته‌رگه‌لێکی ڕۆڵی ئه‌وان ده‌بینن ده‌توانن به کوردی نه‌ک عه‌ره‌بی، هه‌رچه‌ندی
ئه‌و هه‌ردوو سه‌ددام و کیمیایی عه‌ره‌بیشن، بئاخڤن و که‌سیه‌تیی ئه‌و دووانه‌یش وه‌ک
خۆیان پێشان بده‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ندێک بڕگه‌ی نێو ئه‌و کاره دۆکیۆمێنت بوون، ئه‌وا
ده‌کرێ ئه‌وانه وه‌ک خۆیان پێشان بدرێن و قسه عه‌ره‌بییه‌کانی ئه‌وان هه‌ر وه‌ک
خۆیان په‌خش بکرێنه‌وه، به مه‌رجێک بۆ بیسه‌ر و بینه‌ری کورد بکرێنه کوردی.
9/10/2005
No comments:
Post a Comment