شاری خه‌ونه‌کان یا شه‌وه‌ی خه‌ونه‌کان
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
شاری خه‌ونه‌کان، پرۆژه‌ی دروستکردنی خانوو و جێی نیشته‌جێبوونێکه له هه‌ولێر
و له لایه‌ن کۆمپانیای ئه‌ششه‌رقولئه‌سه‌ت(الشرق الاوسط)ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
شاری خه‌ونه‌کان، پرۆژه‌یه‌که خه‌ڵک ده‌توانێت هه‌ر له ئێستاوه، که هێشتا جێبه‌جێ
نه‌کراوه، خانوو و جێیکار و ئه‌وانه‌ی تێدا بکڕێت و پێشه‌کی پاره‌که‌ی بدات. بێجگه
له‌وه‌ش، وا باوه نرخی هه‌ر خانوویه‌ک له‌و شاره‌دا 250000 دۆلارێکه. که‌ناڵی کوردستان
تیڤی، په‌یتاپه‌یتا ڕێکلام بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌کات و له هه‌موو ئه‌و ڕێکلامانه‌یشیدا
ڕسته‌ی"گرنگترین و پێشکه‌وتووترین پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونه له عیراقدا،
که له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان..."سه‌دپات ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ی
جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، پرۆژه‌که له هه‌ولێری پێته‌ختی ئه‌وڕۆی کوردستان ئه‌نجام
ده‌درێت، که‌چی باسی عیراق ده‌کرێت و به گرنگترین و پێشکه‌وتووترین پرۆژه له عیراقدا
ده‌درێته ناسین. له ناوونیشانی پرۆژه‌که‌یشدا هه‌موو جار، که پێشان ده‌درێت ده‌نووسرێت:
ئوتێلی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تیی ناسراو به شیراتۆن، به‌ڵام له نێو ئیمایله‌که‌یاندا
له بری هه‌ولێر نووسراوه ئه‌ربیل، وه‌ک بڵێی نه‌کرێ له‌کن عه‌ره‌ب و بیانی و
ئه‌وانه هه‌ولێر به هه‌ولێره کوردییه‌که‌یه‌وه نێو ببرێت. ئه‌وه‌ی بۆ من جێی
سه‌رنجه و سه‌یره، بۆ ده‌بێ نێوی عیراق بێته گۆڕێ و باسی عیراق بکرێت و بۆ
ناگوترێ گرنگترین و پێشکه‌وتووترین پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونه له کوردستاندا! بۆ هه‌میشه
و بێ هیچ بۆنه و هۆیه‌ک، کوردستان وه‌ک پاشکۆیه‌کی عیراق و به‌شێک له عیراق، ناو
ده‌برێت و ناوی له‌گه‌ڵ ناوی عیراقدا پێکه‌وه دێننه سه‌ر زمان! بۆ ده‌بێ عیراق له
کوردستان به گه‌وره‌تر و به‌ناوبانگتر
بزانرێت و کوردستان له‌و گچکه‌تر و نه‌ناسراوتر پێشان بدرێت! ئه‌و که‌ناڵانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن
و میدیایانه‌ی کوردستان، ئه‌گه‌ر بڕێک پرسی کوردستانیبوونیان له‌کن گرنگ بووایه،
ده‌بوو له ناوهێنانی عیراق، شه‌رمیان به خۆ هاتبا و ئه‌و وشه‌یه‌یان به ده‌گمه‌ن
له زار هاتبایه‌ته ده‌ر. ئه‌وجا ده‌بێ بشپرسین: کێن ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خانوو له‌وێ
بکڕن! پاره‌یه‌کی له‌و جۆره ته‌نێ له‌کن سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان و به‌رپرسانی
حیزبی و حوکوومه‌تیی کوردستان هه‌یه و ته‌نێ ئه‌وانن ده‌توانن خه‌ونه‌خانووی له
شاری خه‌وناندا پێ بکڕن، ده‌نا هیچ هه‌ژارێکی ئه‌و کوردستانه وه‌ها کارێکی پێ ئه‌نجام
نادرێت. له‌بری دروستکردنی خه‌ونه‌شار و هوتێلی 28 نهۆمی و گه‌وره‌بازاڕ و چی و چی،
که ته‌نیا بۆ خزمه‌تی به‌رپرسان و خه‌ڵکانی ده‌وڵه‌مه‌ند و به قازانجی ئه‌وانن،
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردیان مه‌به‌ست بووایه، ده‌بوو
ژێرخانی ئابووری وڵات چاک بکه‌ن و دروست بکه‌ن. ده‌بوو کشت‌وکاڵیان پێشخستبا و
ئاروو و بیبه‌ر و ته‌ماته‌یان له وڵاتانی دیکه‌وه نه‌هاوردبا و کوردستان بۆ خۆی
ئه‌وانه‌ی هه‌ناردبایه‌ته ده‌رێ! ده‌بوو ئه‌له‌کتریک و ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه‌یان بۆ خه‌ڵک دابین کردبا،
نه‌ک خه‌ڵکیان له سه‌ر داخوازی ئه‌و پێویستییانه وه‌به‌ر ته‌قه دابا! ده‌بوو
خانوو و جێژیانیان بۆ ئاواره‌کانی که‌رکووک چێ کردبا و له سه‌رما و گه‌رما بیانپاراستبایه‌ن
و له نه‌خۆشی و ده‌رد و بێخوێندنگه‌یی منداڵ و بێنه‌خۆشخانه‌یی و بێ هه‌موو شتێک ڕزگاریان
کردبان، نه‌ک ناوی خائینیان لێ نابان! ده‌بوو و سه‌دان ده‌بووی تر. ده‌سه‌ڵاتدارانێک
بۆ خۆیان نوێنه‌ری چینێکی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌دار و خودان پاره بن، چۆن ده‌کرێ بیر
له‌و جۆره شتانه بکه‌نه‌وه، که ئاواره‌یه‌کی بێ خانوو و بێ سه‌ره‌تاییترین
ئامرازه‌کانی ژیانی که‌رکووک یا ئه‌ڵتاش، که بێ ئه‌له‌کتریک و بێ ئاوێکی که‌لار، که
برسی و ده‌رده‌دارێکی هه‌مووکه‌س ئه‌نفالکراوی گه‌رمیان بیری لێ ده‌کاته‌وه! ئه‌گه‌ر
ئه‌وان وایان بیر کردباوه، ئێستا و دوای سێزده ساڵی ئازادی به‌شێکی کوردستان، ڕۆژانه
ده‌یان به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداری دز و قۆڵبڕ و ساخته‌کار، هه‌ر له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات تا خوارێی ده‌سه‌ڵات، ده‌درانه دادگه و له کار وه‌ده‌رده‌نران و زیندانی
ده‌کران و وڵاتیان لێ خاوێن ده‌کرایه‌وه، لێ کاتێک ده‌سه‌ڵات وه‌ک ده‌سگایه‌ک، بۆ
خۆی دز و قۆڵبڕ ساخته‌کار بێت، چاوه‌ڕوانی له‌وه باشتری لێ ناکرێت. ئه‌وڕۆ باشووری
کوردستان، وه‌ک کۆشکێکی پڕ له هه‌موو خێری خودایه‌کی به‌ره‌ڵاکراوی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندێکی
لێ هاتووه، که خودان ماڵ جێیهێشتبێت و ڕێگه به خه‌ڵکێک درابێت تێیکه‌ون و به
هه‌وه‌سی خۆیان چی‌یان ده‌وێت بیبه‌ن. ئه‌وڕۆ باشووری کوردستان، وه‌ک کوردستانی سه‌رده‌می
به‌عس و سه‌رده‌می ئه‌نفالی لێ هاتووه و هه‌موو به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌نفالی
ده‌که‌ن و لێی ده‌خۆن. ئه‌وڕۆ باشووری کوردستان، وه‌ک که‌رکووک و باژێڕه‌کانی دیکه‌ی
دوای ڕووخانی به‌عسی لێ هاتووه، ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نێ هه‌ڵپه‌ی خڕکردنه‌وه و ئاوه‌ودیوکردنی
پاره و سامان ده‌که‌ن. ئه‌وڕۆ باشووری کوردستان وه‌ک ئاژه‌ڵێکی کوژراو و بریندار
و لاکێکی لێ هاتووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی، داڵ و که‌متیارئاسا و ئاژه‌ڵی دڕنده‌ی دیکه‌ئاسا،
هه‌ریه‌که‌و ده‌یه‌وێت قه‌پاڵی خۆی لێ بگرێت و پشکی خۆی لێ بکاته‌وه. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی
ئه‌وڕۆ له کوردستان ئه‌و کاره ده‌که‌ن و ڕێگه‌یان به خۆیان داوه، خه‌ڵکه ده‌سه‌ڵاتداره‌که
و خه‌ڵکانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن. ئه‌وانن به هه‌وه‌سی خۆیان ده‌دزن و سه‌رمایه خڕ
ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر ئه‌وانیشن شاری خه‌ون و هوتێلی خه‌ون و مۆبایلی خه‌ون و کۆشکی
خه‌ون و هه‌زارویه‌ک شته خه‌ونی دیکه بۆ خۆیان و خه‌ڵکانی سه‌ر به خۆیان چێ ده‌که‌ن.
12/10/2005
No comments:
Post a Comment