هه‌ر ده‌ڵێی فوودانکێکیت و ده‌رزییه‌کت پێدا
ده‌که‌ن
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
مانگی فێبریوه‌ری
2004، بۆ جاری دووه‌م، به فڕۆکه‌ی سووریایی، به سه‌ر سووریادا، گه‌ڕامه‌وه بۆ
باشووری کوردستان. له‌و سه‌فه‌رانه‌دا، مرۆڤ له نێو فڕۆکه‌که‌دا، ژه‌مه‌خۆراکێک یا
دوو ژه‌م خۆراک وه‌رده‌گرێت. من زۆر جاران، ئه‌و خۆراکه‌م لێ ده‌بێته، کێشه‌یه‌ک.
ساڵانێکه گۆشت ناخۆم و بووم به ڕووه‌کخۆر. له‌و جۆره فڕۆکانه‌ی وه‌ک ئه‌وانه‌ی
سووریا و ئه‌و جۆره وڵاتانه، تێگه‌یشتن له مه‌سه‌له‌ی گۆشتنه‌خواردن، کارێکی
هاسان نییه. ئه‌و کچانه‌ی، له نێو فڕۆکه‌که‌دا، خۆراکه‌که ده‌به‌شنه‌وه، وه‌ک
هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی دیکه، به‌شی منیشیان دا. که لێم پرسین، ئه‌وه چ خۆراکێکه،
گوتیان، مریشکه و که گوتم مریشک ناخۆم، گوتیان ماسیمان هه‌یه، ئه‌وه‌ت بۆ دێنین،
که گوتم ماسییش ناخۆم، گوتیان، هیچی دیکه‌مان نییه. ئه‌مه ڕێک، ساڵانێکی پێشتری
وه‌بیر هێنامه‌وه، که هه‌ر پێوه‌ندی به‌و باسه‌وه هه‌یه. تازه‌کی بووبوومه ڕووه‌کی
و به سه‌ردان له‌ته‌ک ماڵ و منداڵدا، چووینه سه‌ردانی ماڵی ڕه‌وان شاد،
مام عه‌زیز قه‌یتوولی، که به ئه‌بووسامی، به نێوبانگ بوو. ئه‌بووسامی زۆرجاران،
بۆ خۆی خۆراکی ئاماده ده‌کرد و هه‌میشه‌ش میوانی هه‌بوون. که خوان ئاماده کرا و
فه‌رموومان لێ کرا و دانیشتین، کاک ڕه‌مزی، کوڕی مام عه‌زیز، ده‌یزانی من گۆشت ناخۆم،
به باوکی گوت:"باوه ئه‌مجه‌د گووشت نێخۆد". ئه‌بووسامی گوتی:"یه
چه‌س ئه‌مجه‌د! ئه‌ره گووشت نێخۆید؟ بیماری یان چشتی؟".
گوتم:"ناوه‌ڵڵا بیمار نیم، هه‌روا نایخۆم". گوتی:"ئاخر ئه‌ره، خوو
بایه‌ت بزانم". گوتم:"گۆشتی ئاژه‌ڵ و ئه‌و شتانه ناخۆم، پێموایه
گوناهن". گوتی:"یه چه‌س، خوو مرخ بخو، مرخ
(مریشک،
مامر) ئه‌رات دانه‌م". گوتم:"نه‌خێر مرخ هه‌م ناخۆم". گوتی:"خوو
مرخ ئه‌ره نێخۆید، خو مرخ حه‌یوان نییه". گوتم:"ئه‌ی مرخ چییه!".گوتی:"مرخ
طه‌یره طه‌یر(مه‌ل، باڵنده، فڕنده، په‌له‌وه‌ر)".گوتم:"ڕاسته مرخ طه‌یره،
ده‌ی ئه‌ویش هه‌ر گیانداره". گوتی:"خو ئه‌گه‌ر مرخ نێخۆید، ماهی (ماسی)
بخو". گوتم:"وه‌ڵڵا ئه‌بووسامی، ماهی هه‌م نێخۆم".
گوتی:"خو ماهی ئه‌ره نێخۆید؟ خو ماهی حه‌یوان نییه". گوتم:"ده‌ی
ئه‌گه‌ر ماهی حه‌یوان نییه گه‌ره‌که چی بێت؟ خۆ ماهی سێ‌و نییه!". ئه‌وه‌ی
نێو فڕۆکه سووریاییه‌که، تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌ی ئه‌بووسامی و من ده‌چوو.
تۆ که به فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌وروپایی سه‌فه‌ر ده‌که‌یت، ده‌توانیت، هه‌ر که بلێتی(تکتی)
سه‌فه‌ره‌که‌ت ده‌بڕیت، هه‌ر به‌و جێیه‌ی بلێتفرۆشتنه ده‌ڵێی، که تۆ فڵانه خۆراک
ناخۆیت، ئیدی که سه‌فه‌ره‌که‌ت ده‌که‌یت، ئه‌و کاره ئاماده‌یی بۆ کراوه و ڕێز له
تۆ وه‌ک مرۆڤێک، وه‌ک نه‌فه‌رێک ده‌گرن. هه‌زاران خه‌ڵک هه‌ن، به هۆی بڕوا و ئایینه‌وه،
گۆشتی به‌راز یا گۆشتی چێل و گا ناخۆن. هه‌زاران که‌س هه‌ن، نه‌خۆشیی هه‌سته‌وه‌رییان
هه‌س و به جۆره خۆراکێک تێکده‌چن، بۆیه نایخۆن و هه‌زارانیش
هه‌ن، هه‌ر هیچ جۆره شتێکی ئاژه‌ڵیی ناخۆن، به‌ڵام له نێو فڕۆکه‌یه‌کی سووریاییدا
و له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، زۆری ده‌وێت، تا ئه‌و جۆره چه‌مکانه، شوێنی خۆیان
بکه‌نه‌وه و ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنانه ببنه کارێکی ئاسایی. له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی له‌مه‌ڕ
ئێمه، له سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردنی ئایدیۆلۆژیا و حیزبه‌وه تا ده‌گاته هه‌ڵبژاردنی
ژن و مێرد و کار و خوێندنگه و زۆرینه‌ی ورده‌کارییه‌کانی دیکه‌ی ژیان، خه‌ڵک هێشتا
به گوێره‌ی تیۆری"ترید ارنب اخڕ ارنب، تریدغزال اخڕ ارنب"، واته: که‌روێشکت
ده‌وێ که‌روێشک ببه، ئاسکت ده‌وێ که‌روێشک ببه، کار ده‌کات. تۆ هیچ ڕێگه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنت
له‌به‌رده‌مدا نییه و تۆ هه‌ر ده‌بێ له‌نێو ئه‌و بازنه‌یه‌ی بۆت دانراوه، بخولێیته‌وه
و هه‌رگیزیش نابێ لێی ده‌رچیت.
[15]"فوودانک"، ئه‌و شته پلاستیکی یا نایلۆنییه‌یه، که بای تێ
ده‌کرێت و گه‌وره ده‌بێته‌وه و ڕه‌نگ ڕه‌نگه و بۆ بۆنه و شادی و گه‌مه‌ی
منداڵان به‌کار ده‌برێت. وشه‌ی "فوودانک"، له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌کار
ده‌برێت. له سلێمانی پێی ده‌ڵێن:"میزڵدان، میزه‌ڵان" و له گه‌رمیانیش
پێی ده‌ڵێن: "پفیلک". له هه‌ندێک شوێنی گه‌رمیان، که کاریگه‌ریی زمانی
تورکییان له سه‌ره، پێی ده‌ڵێن: "شیشڵدان". له ده‌ڤه‌ری بادینانیش
"پفدانک"ی پێ ده‌گوترێت و له هه‌ندێ ده‌ڤه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیش"فووتێنه"ی پێ ده‌گوترێ. "باڵۆن"یش وشه‌یه‌کی ئه‌ورپاییانه‌ی
"فوودانک"ه. من بۆ خۆم وشه‌گه‌لی "فوودانک" و
"پفیلک" و "پفدانک"م، له‌وانی دیکه پێ ڕاستتر و جوانتره.
*****
سووریا، سێ جاری پێشتریش لێی
بووم. ساڵی 1981، که له‌ئێرانه‌وه هاتم و چوار ڕۆژێکی لێ مامه‌وه و له شامه‌وه
بۆ سوێد چووم. ساڵی 1987، که له سوێده‌وه بۆ ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چووم
و نێزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ی تێدا مامه‌وه و له گه‌ڕانه‌وه‌شمدا، له تارانه‌وه جارێکی
دیکه دوو سێ ڕۆژێکی تێدا مامه‌وه. سووریا هه‌ر ئه‌و سووریایه‌ی جاران بوو، قۆڵبڕین
و ساخته‌چێتی و فێڵ و ته‌ڵه‌که و سوێندخواردنی درۆ و ڕووتاندنه‌وه. جاده‌ی خراپ
و ناڕێک و قوڕاوی و شۆفێری درۆزن و هه‌زاران
خودا و په‌یامبه‌ر به یه‌ک لیره. وڵات له‌م سه‌رییه‌وه تا ئه‌و سه‌ر، به وێنه
و په‌یکه‌ری زل و زه‌لامی هه‌ردوو ئه‌سه‌د، باوک و کوڕ، ناشیرین کراوه و به دیتنی
خۆیشیان (ده‌سه‌ڵاتداران) ڕازاوه‌ته‌وه، که هیچ یه‌کێک له‌و
وێنه و په‌یکه‌رانه، که‌متر له سه‌دان دۆلار، ئه‌گه‌ر هه‌زاران و پتریش نه‌بێت،
تێینه‌چووه، که‌چی ڕه‌وش و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌و جۆره‌یه، که ئه‌گه‌ر تفێک
له سه‌ر زه‌ویدا ببینن، واده‌زانن یه‌ک لیره‌ییه و داده‌چه‌منه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی[1]. ئه‌وه‌ی
جیاوازه له ساڵانی 1981 و 1987، ئه‌و ده‌می ته‌نێ وێنه‌ی ئه‌سه‌دی باوک هه‌بوو،
لێ ئێستا وێنه‌ی ئه‌سه‌دی کوڕیش هه‌یه. ئه‌و ده‌می و ئێستاش بۆ هه‌ر کارێکی، بۆت
ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر کارێکی فه‌رمییش بێت و ئه‌رکێک بێت له سه‌ر شانی ئه‌وه‌ی، ده‌بێ
ئه‌نجامی بدات، تۆ ده‌بێ پاره و پووڵێک هه‌ر بجرنگێنیت و بده‌یت و هیچیش نه‌ڵێیت.
کارمه‌ندی وا هه‌یه له‌و وڵاته‌دا، به دوو سێ ڕۆژان، دوو هێنده‌ی مانگانه‌که‌ی خۆی،
له تۆ و من، وه‌رده‌گرێت و زۆر به حه‌ڵاڵیشی ده‌زانێت و ئێواره‌ش ده‌چێته‌وه نوێژی
خۆی ده‌کات و سوپاسی خودایش ده‌کات. هیچ کارمه‌ندێک له‌و وڵاته‌دا نییه، به تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ی، که پێوه‌ندیان به خه‌ڵکه‌وه هه‌یه و کاری خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌رتیل
نه‌خوات و دزی نه‌کات. ساڵی 1987، هه‌ندێک پاقلاوه‌م کڕیبوو و له‌گه‌ڵ کاک ئاسۆسی
هاوڕێمدا چووینه پۆست، بۆ ئه‌وه‌ی بینێرمه‌وه بۆ سوێد. کابرای کارمه‌ندی پۆست،
ناردینی، بچین کیسه‌یه‌کی خامی سپی بکڕین، یا بده‌ینه دوورین. چووین کیسه‌مان دایه
دوورین و هاتینه‌وه و شته‌کانمان خستنه کیسه‌وه و له‌سه‌ر کیسه، ئه‌درێسمان
نووسی و دامانه ده‌ست کابرای کارمه‌نده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیکێشێت و حیسابی پاره‌ی
ناردن و پووله‌که‌ی بکات. کابرا پێی گوتین، که پاره‌ی پووله‌که، ئه‌وه‌نده لیره
ده‌کات و ئه‌ونده لیره‌ش حه‌قده‌ستی خۆیه‌تی و هه‌مووی ده‌کاته ئه‌وه‌نده. منیش
زۆرم پێ سه‌یر بوو و له ئاسۆسم پرسی، بۆ وا ده‌کات و مه‌گه‌ر ئێمه پاره‌ی پووله‌که‌ی
ناده‌ینێ، ئیدی ئه‌و پاره زیاده‌یه‌ی دیکه چییه! ئاسۆس گوتی:"پاره‌که‌ی بده‌یه
و هیچ ده‌نگ مه‌که، ئه‌و پاره‌یه هه‌روا بۆ خۆیه‌تی و له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که ئه‌و
کاره‌ت بۆ ده‌کات، ئه‌گه‌ر نایشیده‌یتێ، هه‌ر ئێستا، که ئێمه ڕۆیشتین، بۆ خۆی کیسه‌که
ده‌کاته‌وه و نیوه‌ی پاقلاوه‌که‌ش ده‌خوات و هه‌رچیشی مایه‌وه، ده‌یباته‌وه ماڵێ،
بۆ ژن و منداڵه‌کانی و بۆ خۆیان نۆشی گیانیان ده‌که‌ن. بێده‌نگ به و هیچ مه‌ڵێ و
وه‌ره با بڕۆین تا به‌زمێکی دیکه‌یشی بۆ
نه‌دۆزیوینه‌وه!". به‌رتیل له‌و وڵاته، به‌شێکه له سیستمی ده‌سه‌ڵات
و فه‌رمانڕه‌وایی. به‌رتیل فه‌رهه‌نگه و نه‌ریته و ڕه‌وتاره و ئاکاره و ڕه‌وشته
و جۆری ژیان و بیرکردنه‌وه‌یه و که‌سیش نایخاته به‌ر پرسیاره‌وه و ناڵێ: بۆ؟ و لادان
لێی، له وڵاتێک‌دا، که له سه‌ریه‌وه تا خواره‌وه‌ی، به‌رتیلخۆر بن، هه‌رگیز کارێکی
هاسان نییه و زۆری ده‌وێت تا بگۆڕدرێت.
*****
تۆ، که له حه‌ڵه‌به‌وه، به‌ره‌و
قامیشلوو ده‌چیت، به نێو ڕۆژاوای کوردستاندا تێده‌په‌ڕیت. ته‌واوی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی
تا ده‌گاته قامیشلوو، ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری جاده‌که، چاڵه‌نه‌وته و نه‌وتیی لێ
هه‌ڵده‌گۆزرێت. ئه‌وێش وه‌ک به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، تژیی نه‌وته و کوردی ئه‌وێش،
خێری تاکه یه‌ک لیره، له‌و هه‌موو نه‌وته نابینن. وه‌ک چۆن نه‌وت له به‌شه‌کانی
دیکه‌ی کوردستاندا، بووه‌ته هۆی دواکه‌وتوویی و بنده‌ستیی خه‌ڵکه‌که‌ی، له‌وێش هه‌روایه.
ته‌واوی ئه‌و گوند و باژێڕه کوردانه‌ی ڕۆژاوای کوردستان(سووریا) به پرۆژه‌ی پشتێنی
عه‌ره‌بی، له یه‌کدی دابڕاون. پرۆژه‌ی پشتێنی عه‌ره‌بی، پرۆژه‌ی عه‌ره‌باندنی کوردستانه
و هیچی له پرۆژه عه‌ره‌باندنه‌کانی به‌عسی عیراق که‌متر نییه، ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت.
ئه‌و پرۆژه‌یه خێروبێری حیزبی به‌عس و ده‌سه‌ڵاته شۆڤینیسته‌که‌ی شامه، بۆ ڕۆژاوای
کوردستان. من کاتێک به‌و به‌شه‌ی کوردستاندا، تێده‌په‌ڕم، په‌سن و پیاهه‌ڵدان و به‌باشه‌باسکردنی،
سه‌رانی باشووری کوردستانم بیر دێته‌وه، که به
چ جۆرێک و سه‌دان جار، به دوورودرێژی په‌سنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی به‌عسی
سووریا و ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی(به تایبه‌ت ئه‌سه‌دی باوک)یان ده‌دا، که چۆن هه‌میشه
دۆستی کورد بوون و چه‌ندی کۆمه‌کیان به کورد کردووه و چه‌ندی داڵده و په‌ناگه‌ی
کورد بوون و ئه‌وه‌م بیر دێته‌وه، که چۆن سه‌رانی کورد، ئه‌و کاره له سه‌ر حیسابی
کوردی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌که‌ن. هیچ یه‌کێک له ئێمه نییه، سه‌دان جار گوێی
له‌و قسانه‌ی سه‌رانی کورد نه‌بووبێت. سه‌رانی کورد(دیاره نه‌ک هه‌ر سه‌رانی کوردی
باشوور، به‌ڵکه هه‌موو سه‌رانی کورد)، هه‌مان کاریان به‌رانبه‌ر تورکیا و ئێران و
عیراقیش، کردووه. ئه‌وان که په‌سنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی ئه‌و وڵاتانه ده‌ده‌ن، له‌به‌ر
خۆیانه، چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه، بۆ ئه‌وان(سه‌رانی کورد)، نه‌ک بۆ کورد،
باش بوون و چاکه‌یان بۆ کردوون.
*****
ساڵی 2002، به قامیشلوو و فیشخابووردا،
چوومه‌وه باشووری کوردستان، لێ ئه‌مجاره‌یان به ڕه‌بیعه‌دا چوومه‌وه. ڕه‌بیعه(ربیعه)،
که ئه‌لیه‌عروبییه(الیعربیة)یشی پێ ده‌ڵێن، هه‌نده‌ک له خوارووی باژێڕی قامیشلووه‌وه‌یه
و هه‌ر له کۆنه‌وه، ڕێگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووری نێوان عیراق و سووریا بووه. له‌و
سه‌ر سنووره، پێش ئه‌وه‌ی بچییه ژوورێ، بۆ کارگێڕیی پاسپۆرتی سووریا و گومرکی
سووریا، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌که‌ی، که هێناوتی بۆ ئه‌وێ، به تۆ و به هه‌موو نه‌فه‌ره‌کانی
ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌و ئه‌وه‌نده دۆلاری بده‌نێ، ئه‌و به خێرایی و به
هاسانی کاره‌که‌تان، له‌کن ئه‌و پۆلیسانه‌ی سووریا، بۆ ته‌واو ده‌کات و ئه‌و پاره‌یه‌شی
بۆ ئه‌و پۆلیسانه‌یه. تۆیش وه‌ک هه‌موو که‌سێکی دیکه، ناچاریت و ئه‌و پاره‌یه ده‌ده‌یت.
ئه‌و پاره‌دانه، ئه‌و به‌رتیله، له‌وێ قانوونه و نه‌دانی ناقانوونییه و پرسیار
ده‌ورووژێنێت. که ده‌چیته کارگێڕیی پاسپۆرتی سووریا
و پاسپۆرته‌که‌تیان
ده‌ده‌یه، ده‌سبه‌جێ ده‌بێ ئه‌و کارته‌ی، که له فڕۆکه‌خانه‌ی حه‌ڵه‌ب ده‌تده‌نێ
و فۆرمێکه و ده‌بێ پڕ بکرێته‌وه، به پڕکراوی بیده‌یه ده‌ستیان. تۆ فۆرمه‌که‌یان
ده‌ده‌یتێ و به عه‌ره‌بییش پڕت کردووه‌ته‌وه، کابرای که لێی وه‌رگرتووی، پاش
ماوه‌یه‌ک، نێوت گاز ده‌کات و تۆیش، که به به‌ڵێ وه‌رامی ده‌ده‌یه‌وه، یه‌کسه‌ر
هاوارت لێ ده‌کا، که نێوی باوکت چییه و نێوی دایکت چییه. دیسانه‌وه ئه‌و باسه
دێته گۆڕێ. من، که کابرا لێی پرسیم، بڕێک به ڕووگرژی و ده‌موچاوبه‌یه‌کداداندا،
پێم گوت:"ئه‌وه له نێو کارته‌که‌دا و به عه‌ره‌بی نووسراوه"، مامۆستایه‌کی
کوردی ئه‌وروپانشین، که خۆی به دوکتۆر(خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دوکتۆرا) به من
ناساند، پێی گوتم، که له سه‌ر خۆ بم و هیچ قسه نه‌که‌م. منیش وام کرد، لێ به
مامۆستا‌م گوت:"توو خوا له‌و ئه‌وروپایه‌ی تۆی لێ ده‌ژیت، له سه‌دان ساڵیی پێش
ئه‌وڕۆیشه‌وه، تا ئێستا، هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه‌ی ئێره، سووکایه‌تیی به مرۆڤ کراوه؟
خۆ ئه‌مه نه زانستی ده‌وێت و نه ته‌کنیک و نه هیچ، ئه‌مه ته‌نێ فێربوونی شێوه‌ی
هه‌ڵسوکه‌وت و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا. ئه‌مه‌ی ئه‌مان ده‌یکه‌ن تاساندنی مرۆڤ
و سنووردارکردنی ئازادییه‌تی و به زۆر سه‌پاندی ده‌سه‌ڵاته و هیچی دیکه. ئه‌مه
ته‌نێ کڵۆمکردن یا کڵۆمکراویی مێشکه و هیچی دیکه". دوای ماوه‌یه‌ک، که ئیدی مۆری به جێهێشتنی خاکی سووریات بۆ له
پاسپۆرته‌که‌ت ده‌ده‌ن و که له‌و به‌زمه ده‌رباز ده‌بیت، ده‌بێ نێزیکه‌ی 400-500
میترێک به نێو ئه‌و قوڕوچڵپاوه‌دا بڕۆیت و بگه‌یته پاسپۆرت و گومرکی عیراق. له‌وێش
ماوه‌یه‌کی پێ ده‌چێت و بڕۆ و وه‌ره و ئه‌وانه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و پاشان مۆرێکی
سێگۆشه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی خاکی عیراقت، بۆ له پاسپۆرته‌که‌ت ده‌ده‌ن. من ئه‌وه یه‌که‌م
جارم بوو له هه‌موو ژیانمدا، مۆری عیراقی له پاسپۆرتم بدرێت. هه‌ستم به تاساندن
و هه‌ناسه‌بڕکێ ده‌کرد. هه‌ستم ده‌کرد، ده‌گه‌ڕێمه‌وه نێو ڕێژیم و ده‌وڵه‌ت و به‌عس
و ئه‌نفال و له‌شکر و زیندان و عورووبه‌که‌ی عیراق. هه‌ستم ده‌کرد، که دوای بیستوچوار
ساڵێک، له دابڕانم له عیراقیه‌تی و باسی عیراق و نێوی عیراق، به زۆر و زۆرداره‌کی
و بێ ویست و خواستی خۆم، په‌لکێشم ده‌که‌ن به‌ره‌و عیراق و ده‌معیراقێننه‌وه. هێنده‌م
پێ سه‌خت و ناخۆش و گران بوو، وه‌ک چۆن، ژنێکی ئاوس، ژان ده‌یگرێت و حه‌ز ده‌کات به
زووترین کات، منداڵه‌که‌ی بێته ده‌رێ، منیش به‌و جۆره خواخوام بوو، هه‌رچی زووتره
ئه‌و عیراقیه‌تییه‌م له کۆڵ بێته‌وه. وامده‌زانی پاروویه‌کی زل له گه‌روومدا گیرهاتووه
و قومه ئاوێکم چنگ ناکه‌وێت، بیکه‌م به سه‌ریدا، بۆ ئه‌وه‌ی بیگلێنێته ئه‌و دیوه.
وامده‌زانی هه‌وا نه‌ماوه و ناتوانم هه‌ناسه هه‌ڵمژم. بۆ من له هه‌مووی ناخۆشتر
ئه‌وه بوو، که ئه‌و شوێنه به لای منه‌وه، به‌شێک بوو له‌ئوستانی
مووسڵ و ئوستانی مووسڵیش به لای منه‌وه، کوردستانه
و به لای منیشه‌وه ده‌بوو، له‌و به‌ره پۆلیسی کورد ڕاوه‌ستابا و به کوردی قسه‌یان
له‌گه‌ڵ کردباین، لێ وا نه‌بوو. نه پۆلیس کورد بوون و نه ئوستانی
مووسڵیش. مووسڵ، نه‌ک ته‌نێ له لایه‌ن عه‌ره‌ب و ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و ئه‌مه‌ریکاوه،
به‌ڵکه له لایه‌ن سه‌رانی کوردیشه‌وه، به کوردستان نه‌ژمێردراوه. که له‌وانه‌ش
ده‌رباز ده‌بیت، ئیدی ده‌گه‌یته کن ئۆتۆمبیل و تاکسییه‌کانی، که ده‌تگه‌یه‌ننه
ئه‌و جێیه‌ی بۆی ده‌چیت. له‌وێ من به خۆم، هه‌ر وه‌ک دڵنیاییه‌ک، حه‌زم ده‌کرد له‌گه‌ڵ
شۆفێرێکی کورددا بڕۆین بۆ مووسڵ و هه‌ولێر و ئه‌وانه. دوو شۆفێری کورد له‌وێ
بوون، هه‌رچی هه‌وڵمان له‌گه‌ڵیاندا دا، نه‌یانده‌توانی بڵێن ئا و بمانگه‌یه‌نن و
هه‌ر ده‌یانگوت، نۆره‌ی ئێمه نییه و نۆره‌ی ئه‌و براده‌رانه‌یه، مه‌به‌ستیان عه‌ره‌به‌کان
بوو. پێم گوتن:"کاکه ئێوه له وڵاتێک‌دا ده‌ژین، ئه‌وه‌ی نۆره و قانوونه تێیدا
نییه و ئه‌وانه وڵاته‌که‌تانیان هه‌ر به سه‌وزی خواردووه و پێیان بکرێت نقی ئێوه‌یش
ده‌بڕن، ئێستا ئه‌م قانوون و نۆره‌یه بۆ له ئێمه ده‌که‌نه ماڵ!". پاشان،
ئێمه سێ که‌سان، که هه‌ر له حه‌ڵه‌به‌وه، وێکڕا هاتبووین، سواری ئۆتۆمبیلی یه‌کێک
له‌و عه‌ره‌بانه بووین و له‌گه‌ڵیدا پێکهاتبووین تا هه‌ولێر بمانبات. له ڕێگه و
تا گه‌یشتینه مووسڵ، ئه‌و کابرایه باسی برایه‌تی عه‌ره‌ب و کورد و ئیسلامه‌تی و
برای ئایینی و یه‌ک وڵاتی و یه‌ک عیراقی و ئه‌وانه‌ی بۆ کردووین. که گه‌یشتینه
مووسڵیش، گوتی:" به‌خودای من ناتانبه‌م بۆ هه‌ولێر، چونکه من عه‌ره‌بم و بۆ
من سه‌خته و خه‌ته‌ره، به تایبه‌ت دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر و ئێستا ده‌تانبه‌مه
گه‌راژی ئۆتۆمبیلان و ده‌تانده‌مه ده‌ست شۆفێرێکی هه‌ولێری، بۆ ئه‌وه‌ی بتانگه‌یه‌نێته
هه‌ولێر". ئیدی قایلی کردین و وه‌های کرد، وه‌ک خۆی گوتی و سواری ئۆتۆمبیلی شۆفێرێکی
کوردی کردین و به کوردییه‌که‌ی فرۆشتینی و پاشان وه‌ڕێ که‌وتین. باژێڕی مووسڵ، که
بۆ من به‌شێکی جیانه‌کراوه و باژێڕێکی گه‌وره‌ی کوردستانه، بێجگه له‌وه‌ی هه‌نده‌ک
جار و زۆر به ده‌گمه‌ن، تاکه تاکه‌یه‌ک کوردت وه‌به‌رچاو ده‌که‌وت، که جلی کوردی‌یان
له‌به‌ردا بوو، ئه‌ویش پتر شۆفێر و ئه‌وانه بوون، که له هه‌ولێره‌وه هاتبوون،
هیچ جۆره نیشانه‌یه‌کی کوردیه‌تی، به‌و شاره‌وه نه‌بوو. شاره‌که ئه‌وه هیچ، که
عه‌ره‌ب به هی خۆیان و به به‌شێک له عیراقی ده‌زانن، ئێستا کورده‌که‌ش، وا ته‌ماشای
ده‌کات و سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردیش، که‌مترین هه‌وڵی ئه‌وه‌یان نه‌داوه،
مووسڵ بگه‌ڕێنرێته‌وه ئامێزی کوردستان و کورت و کرمانجی، ده‌ستیان لێی شۆردووه.
*****
که ده‌گه‌یته که‌ڵه‌ک(که‌ڵه‌کی یاسین
ئاغا، ئه‌سکی که‌ڵه‌ک، خه‌بات) و له مووسڵه‌وه به‌ربه هه‌ولێر ده‌ڕۆیت، به سه‌ر
پردێکی زه‌لامدا ده‌په‌ڕییه‌وه. ئێمه، که گه‌یشتینه سه‌ر ئه‌و پرده، سه‌دان ئۆتۆمبیلی
له سه‌ر بوو و ئۆتۆمبیل لووتیان نابووه سه‌ر یه‌کتره‌وه و هێنده زۆر بوون، کیسه‌ڵیی
ده‌ڕۆیشتن. له شۆفێره‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمانم پرسی، که بۆ وایه. گوتی، ئه‌وه له‌وه‌تی
ته‌قینه‌وه‌کانی هه‌ولێر ڕوویانداوه، له‌و به‌ره‌وه زۆر به وردی ده‌پشکنن. ئیدی
پاش ماوه‌یه‌ک نۆره‌ی ئێمه‌ش هات و گه‌یشتینێ. ئه‌و پۆلیسانه‌ی ئه‌وێ، ئێمه‌شیان
دابه‌زاند و به ئاوێنه‌یه‌ک، سه‌یری بنی ئۆتۆمبیله‌که‌یان کرد و پاشان داوایان لێ
کردین، ساک و جانتاکانمان بکه‌ینه‌وه. کردماننه‌وه و هه‌نده‌ک پرسیاریان کرد و وه‌راممان
دانه‌وه. پاشان به‌و هه‌ڤاڵه‌ی، که ده‌یپشکنین و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردین،
گوتم:"کاکه حه‌ز ده‌که‌م شتێکت پێ بڵێم، ئه‌گه‌ر گوێم لێ ده‌گریت". گوتی:"فه‌رموو،
به‌ڵێ گوێت لێ ده‌گرم". گوتم:"ئه‌و بازگه و خاڵی پشکنینه‌ی، که ئێوه
لێره، له به‌ری هه‌ولێری پرده‌که‌وه داتانناوه، پێتوانییه هه‌ڵه‌یه!".
گوتی:"چۆن چۆنی هه‌ڵه‌یه، ئه‌دی نه‌پشکنین و لێگه‌ڕێین خه‌ڵک هه‌روا تێپه‌ڕێت!".
گوتم:"نه‌خێر، بپشکنه و مه‌شهێڵه خه‌ڵک هه‌روا تێپه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و
ئۆتۆمبیلێکی پڕ له ته‌قینه‌وه و بۆمب و ئه‌وانه، له مووسڵه‌وه بێت و بگاته سه‌ر
ئه‌م پرده و له نێوه‌ندی پرده‌که‌دا خۆی بته‌قێنێته‌وه، ئه‌و ده‌می نه‌گه‌یشتووه‌ته
کن تۆ و تۆش نه‌تپشکنیوه و ته‌قینه‌وه‌که‌ش ڕووده‌دات و هه‌م پرده‌که ده‌ڕووخێت
و هه‌م سه‌دان ئۆتۆمبیل و ڕه‌نگه هه‌زاران که‌سێش تێدا بچن. تۆ ده‌بێ پێش گه‌یشتنی
ئۆتۆمبیل به سه‌ر پرده‌که، بیپشکنیت، نه‌ک دوای ئه‌وه‌ی، که له پرده‌که په‌ڕیوه‌ته‌وه
و هاتووه‌ته به‌رده‌مت، چونکه ئه‌و ئۆتۆمبیلانه له مووسڵه‌وه دێن. ئێوه ده‌بێ
ئه‌و بازگه‌یه‌تان له‌وبه‌ره‌وه، به‌ری مووسڵی پرده‌که، دانابا، یا له هه‌ردوو
به‌ری پرده‌که دوو بازگه‌تان دانابا". هه‌ندێک بیری کرده‌وه و گوتی:"به‌خودای
خۆ ڕاسته، به‌ڵام ئه‌و بازگه‌یه لێره به فه‌رمان دانرایه و ئه‌وه له کوێ به
من ده‌کرێت". گوتم:"کاکه گیان، خۆ فه‌رمانی خودا نییه، خه‌ڵک بێگوێیی
فه‌رمانی خودایش ده‌کات، تۆ به به‌رپرسه‌که‌ی خۆت بڵێ، با ئه‌ویش به له خۆی هه‌ورازتر
بڵێت". گوتی:"ئه‌وه له وه‌زیره‌وه ئه‌و فه‌رمانه هاتووه".
گوتم:"کاکه گیان، مه‌رج نییه هه‌موو فه‌رمانێکی وه‌زیر و به‌رپرسان ڕاست
بن، تۆ ئه‌و باسه به‌وان بگه‌یه‌نه و بڵێ خه‌ڵک وا ده‌ڵێن، بڵێ کابرایه‌کی نه‌فه‌ر
وای ده‌گوت، با به‌رپرسه‌که‌ت بیگه‌یه‌نێته به‌رپرسه‌که‌ی خۆی و ئه‌ویش به وه‌زیر
و وه‌زیریش به سه‌رۆکه‌که‌ت". هه‌ندێک سه‌یری کردم و پێکه‌نی و پاشان گوتی:"به‌خێرچن".
من له‌وه تێگه‌یشتم، ئه‌و کاره‌که‌یشی، وه‌ک فه‌رمانێک ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌رکێکه
و پێی سپێردراوه، نه‌ک هه‌ست به مه‌ترسی ته‌قینه‌وه و مه‌ترسی تێکدانی بار و ڕه‌وشی
کوردستان و هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی وای لێ بکات، به ته‌نگ
ژیانی خه‌ڵک و ئارامی وڵاته‌که‌یه‌وه بێت. پشکنین و به شوێن خه‌ڵکی خراپ‌دا گه‌ڕان،
له‌وێ، له کوردستان، نه‌بووه‌ته کارێکی گه‌لێر، که هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه
سه‌رگه‌رمی بن. کارێکه چه‌ند پۆلیس و ئاساییش و چه‌کدارێکی حوکوومه‌تی و حیزبی، ته‌نێ
وه‌ک ئه‌رکێک، له کۆڵی خۆیانی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌و کاره ته‌نێ کاری ئه‌وان نییه
و کاری هه‌موو مرۆڤێکی ئه‌و وڵاته‌یه. سه‌رده‌مانێک، که ده‌سه‌ڵاتی حوکوومه‌تی به‌عس
هه‌بوو، به‌ری مووسڵی ئه‌و پرده، به ده‌ست حوکوومه‌تی به‌عسه‌وه بووه و به‌ری
هه‌ولێریشی، به ده‌ست حوکوومه‌تی کوردستانه‌وه بووه. من پێموایه، ئێستاش ئه‌و
ترسه‌ی جاران، له کن به‌رپرسان و حوکوومه‌تی کوردستان، ماوه و هێشتا ئه‌و درمه
به‌ری نه‌داون و ئه‌وبه‌ره‌ی مووسڵی پرده‌که، هه‌ر به به‌ری مووسڵی داده‌نێن و
مووسڵیش له‌کن ئه‌وان عیراقه و ئه‌و عیراقه‌ش
پیرۆزه و ئه‌وان بۆیان نییه، ده‌سکاری هیچ شتێکی عیراق بکه‌ن. ئه‌وان خۆیان ته‌نێ
به خاوه‌نی به‌ری هه‌ولێری پرده‌که ده‌زانن. ئه‌وان ئه‌و بوێرییه‌یان نییه،
بازگه‌که‌یان، بۆ ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی له مووسڵه‌وه ده‌چنه هه‌ولێر، بگوێزنه‌وه
به‌ری مووسڵی پرده‌که و بلا بازگه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ش، له هه‌ولێره‌وه ده‌چنه
مووسڵ، هه‌ر له به‌ری هه‌ولێری پرده‌که بن. ئه‌و گۆڕانکارییه، لای ئه‌وان هێنده
هاسان نییه. بوێریی ده‌وێت و بوێرییش له‌وێ، چ باسێکی لێ نییه. دیاره، که به‌رپرسان
و وه‌زیران و حوکوومه‌تی کورد، به‌و جۆره بهزرێن، پۆلیسێکی هه‌ژاری پشکنه‌ری ئه‌و
بازگه‌یه، که مووچه‌که‌ی یه‌ک له سه‌دی داهات و مووچه‌ی سه‌رانی وڵاته‌که‌ی نییه،
چ بڵێت! ئه‌وانه هه‌موو گرێدراوی ئاگایی مرۆڤن و به هه‌ستی وڵاتپارێزی و خۆشویستنی
نیشتمان و خاک و گه‌له‌وه به‌ستراون، که تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو له‌و وڵاته‌ی ئێمه
لاوازه.
*****
که گه‌یشتمه هه‌ولێر،
هه‌ر له‌ته‌ک
ئه‌و هاوڕێ شۆفێره‌دا، تا به‌ر ده‌رکه‌ی "هوتێل دمدم"، چووین و له‌وێ
دابه‌زیم. ژوورێکیان دامێ و یه‌کێک له‌وانه‌ی له‌وێ کار ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵمدا هات و
ژووره‌که‌ی پێشان دام و باسی چۆنیه‌تی کارکردنی ته‌له‌ڤزیۆن و گه‌رمی و ساردی و حه‌مامی
ژووره‌که‌ی بۆ کردم و به‌جێی هێشتم. پاش نێزیکه‌ی یه‌ک دوو سه‌عاتێک پشوودان، شه‌وێ،
ویستم وه‌ده‌رکه‌وم و بچم خۆراکێک په‌یدا بکه‌م. که هاتمه ده‌رێ، له‌به‌ر ده‌رکه‌ی
هوتێله‌که‌دا، پاسه‌وانێکی چه‌کداری ته‌مه‌ن ده‌وروبه‌ری شێستوپێنج ساڵێک، ڕاوه‌ستابوو.
پرسیاری چێشتخانه و خواردنگه و ئه‌وانه‌م لێکرد و ئه‌ویش پێی گوتم، که چۆن بڕۆم.
هه‌ر له‌و، نێزیکه‌ی چوار پێنج هه‌نگاوێک تێپه‌ڕیم، ئیدی ئه‌له‌کتریک کوژایه‌وه و
هه‌موو ئه‌و ناوه تاریک داهات. هه‌رچۆنێک بێت، دوای دووسه‌د سێسه‌د میترێک و له
قوژبنێکدا هه‌ندێک میوه‌م کڕی و گه‌ڕامه‌وه هوتێله‌که. له‌به‌رده‌م هوتێله‌که‌دا،
کۆمه‌ڵێک ئۆتۆمبیلی نوێ و زه‌لام زه‌لام ڕاوه‌ستابوون و بێجگه له‌و پاسه‌وانه‌ی، که
پێشتر دیتبووم، ژماره‌ی پاسه‌وان و چه‌کداریش، له پێش هوتێله‌که‌دا زیادی کردبوو
و له ژێر هوتێله‌که‌دا پلیکانه‌یه‌ک بۆ خواره‌وه ده‌چوو و ده‌نگی به‌رزی مووزێک،
له هۆڵه‌که‌ی ژێره‌وه ده‌هاته گوێ. به پاسه‌وانه‌که‌م گوت:"دیتت به‌ختم نه‌بوو
و هه‌ر له تۆ تێپه‌ڕیم، ئه‌له‌کتریک بڕا". گوتی:"ئیدی وایه و ئه‌وه کاری
یه‌کجار و دووجار نییه". گوتم:"ئه‌دی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبیل و چه‌کداره
چیین و ئه‌و هه‌رایه چییه؟". گوتی:"ئه‌وه له خوارێ قوماره، دومبه‌ڵه‌یه،
به‌زمه و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ش، هی به‌رپرس و کارگێڕانی گه‌وره گه‌وره‌ن، که له‌وێ
دانیشتوون و یاری ده‌که‌ن، بۆ ناچیته ئه‌وێ، تۆیش بۆ خۆت خۆتی پێداکه‌یت و خۆت سه‌رگه‌رم
که‌یت!". گوتم:"به‌خودای قوربان من سه‌روسه‌ودام له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌زمانه‌دا
نییه و ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان به من ناکرێت". کۆڵێک به‌زه‌ییم به مامه‌ی پاسه‌واندا
هاته‌وه و دڵم بۆی ده‌سووتا. به‌و ته‌مه‌نه‌وه، ئه‌و هی ئه‌وه نه‌بوو، پاسه‌وانیی
بکات و به تفه‌نگێکه‌وه، ده‌رکه‌ی هوتێل، یا قومارخانه‌یه‌ک بپارێزێت، به‌ڵکه هی
ئه‌وه‌بوو، له‌نێو ماڵ و منداڵی خۆیدا پێڕاکێشێت و پاڵی لێ بداته‌وه و مووچه‌ی
خانه‌نشینیی خۆی وه‌رگرێت. بێجگه له‌وه‌ش، به شێوه‌ی زاراوه و قسه‌کردنه‌که‌ی،
بۆم ده‌رکه‌وت، خه‌ڵکی هه‌ولێر نییه و هی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و ئه‌و ناوه‌یه و
ئه‌گه‌ر نه‌گبه‌تی و ماڵوێرانی، حیزب و دووبه‌ره‌کی و جه‌نگی نێوخۆ و ئاواره‌یی نه‌بێت،
بۆ ئه‌و له گونده‌که‌ی، یا باژێڕه‌که‌ی خۆی، ئاواره ده‌بوو و ڕۆژی به‌م ڕۆژه ده‌گه‌یشت!.
که ئه‌له‌کتریکی گشتیی ماڵان خامۆش ده‌بێت، ئه‌و هوتێل و شوێنه گشتی و کارگێڕی و
ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندانه، ئه‌له‌کتریکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌گه‌ڕ
ده‌که‌وێت، واته: ئه‌وان بێ ئه‌له‌کتریک نابن و ته‌نانه‌ت قومار و دومبه‌ڵه و به‌زمه‌کانی
دیکه‌یشیان تێک‌ناچێت و ڕه‌نگه هه‌ر ئاگایشیان له بڕانی ئه‌له‌کتریک نه‌بێت. شه‌وێ
حه‌زم ده‌کرد، ته‌له‌ڤزیۆنه‌که بخه‌مه سه‌ر که‌ناڵێک، هه‌ندێک هه‌واڵ و ده‌نگوباس
بزانم، ده‌ستم به هه‌ر لایه‌کی دوگمه‌کاندا ده‌نا، ته‌له‌ڤزیۆنی تایین، ده‌چووه
سه‌ر که‌ناڵێکی بێفه‌ڕی تورکی، که تایبه‌ت بوو به سێکس. که‌ناڵێکی تابڵێیت دزێو
و پێس و قڕێژی، سێکسی بازاڕی و بازرگانی و له‌شفرۆشتن، نه‌ک سێکس، به شێوه مرۆڤانه
و پڕچێژ و سوودبه‌خشه‌که‌ی. ئه‌وه‌ی له‌و که‌ناڵه‌وه پێشانده‌درا، هه‌ر ژنی ناشیرین
و پیس بوون، ده‌هاتن و ورده‌ورده جله‌کانی به‌ریان داده‌که‌ند و ده‌ست و په‌نجه‌یان،
به سه‌ر هه‌موو له‌شی خۆیاندا ده‌هێنا، له ته‌وقی سه‌ریان و پرچ و ڕوومه‌ت و ده‌م
و له‌وسییانه‌وه، تا ده‌گه‌یشتنه مه‌مک و ناوک و زگ و ناوگه‌ڵ
و به‌رزگیان و ئیدی په‌نجه‌یان به خۆدا ده‌کرد و قامکه‌کانی
خۆیان ده‌مژین و ده‌نگی ئاه و ئاخ و ئۆفیان لێ به‌رز ده‌کرده‌وه. ئه‌و ژنه تورکانه‌ی،
له‌و که‌ناڵه‌دا پێشانده‌دران، مرۆڤ نه‌ک ئاره‌زوو، به‌ڵکه ڕشانه‌وه‌ی، به دیتنیان
ده‌هاته‌وه. فیلمی سێکسی(پۆڕ، پۆڕنۆ)، که ئه‌وڕۆ بووه‌ته پیشه‌سازی و بازرگانی
و پاره‌په‌یداکردن و بازاڕی سه‌رمایه‌داری، په‌ره‌ی پێ ده‌دات، پتر له هه‌ر شتێکی
دیکه، سووکایه‌تیپێکردن و نزمته‌ماشاکردن و شکاندنه‌وه و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنه و
به‌کاربردنی ژنه، وه‌ک کاڵا و هه‌موو ئامێرێکی دیکه، بۆ پڕکردنه‌وه و به‌جێگه‌یاندنی
ئاره‌زووه نه‌خۆشه‌کانی هه‌ندێک نێرینه‌ی نه‌خۆش. زۆرم پێ سه‌یر بوو، له هوتێلێکی
کوردستاندا و له هه‌ولێر، که‌ناڵی سێکسی، له ته‌له‌ڤزیۆندا هه‌بێت. زۆرم سه‌یر،
به که‌مئاوه‌زیی و بێئاگایی و لاوازیی، هه‌ستیی وه‌ڵاتپارێزی و نه‌ته‌وه‌یی، خه‌ڵکه
کورده‌که‌ی خۆمان ده‌هاته‌وه، که ده‌رگه‌یان، به ڕووی وه‌ها که‌ناڵێکی ناحه‌ز و
دزێوی تورکیدا کردووه‌ته‌وه و به‌رانبه‌ری
داده‌نیشن. تورک، یا تورکیا، له‌و هه‌موو که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنانه‌ی خۆیان، ئه‌و که‌ناڵه
سێکسییه، بۆ باشووری کوردستان په‌خش ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه سیاسه‌تێکه و
تورکیا به ویست و ئاگایی و خواستی خۆی، ئه‌نجامی ده‌دات و نه‌خشه‌ی بۆ داده‌نات، که‌چی
کورده‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆیشمان، هه‌ر به خه‌یاڵیشیدا نایه‌ت. ئه‌و هوتێلانه، که سه‌دان
و هه‌زاران خه‌ڵک، ڕوویان تێ ده‌که‌ن و تێیاندا ده‌نوون، ده‌بوو بیریان له‌وه کردباوه،
که له نێو ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا سه‌دان و هه‌زاران ژن و منداڵ هه‌ن. ڕه‌نگه ئه‌و
منداڵانه هه‌روا و له خۆڕا، ده‌ست به‌و دوگمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌دا بنێن و بکه‌وێته
سه‌ر ئه‌و که‌ناڵه و ئه‌وانیش به دیارییه‌وه دانیشن و ته‌ماشای بکه‌ن. ڕه‌نگه،
که دایک و باوکیان، له ژووره‌که وه‌ده‌رکه‌وتن، ئه‌وان هه‌ر به ئاشکرا و بێ‌ترس
و وه‌ک ئاره‌زوو، دانیشن و چاو له‌و که‌ناڵه بکه‌ن. له ئه‌وروپا، فیلمی سێکس و پۆڕ،
له ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه جارنا پێشان ده‌درێن، لێ نه‌ک به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و هه‌ر کاتێک
بیانه‌وێت، به‌ڵکه دره‌نگانێکی شه‌و و دوای نووستنی منداڵان. ئه‌و که‌ناڵه تورکییه،
هه‌موو ده‌مێک هه‌یه و کراوه‌یه و به‌رده‌وام ئه‌و خزمه‌ته گه‌ماره و ئه‌و ژار
و بۆگه‌نییه، بۆ باشووری کوردستان په‌خش ده‌کاته‌وه. بێجگه له که‌ناڵه‌سێکسییه
تورکییه‌که، دیتم سابوون و شامپۆ و شۆکلات و نوقڵ و ئاوی نێو شووشه‌کانی، نێو به‌فرگره‌که‌ی،
نێو ژووره‌که‌ی هوتێله‌که‌ش، ئاوی حه‌یات(HAYAT)، هه‌موو هه‌ر
تورکیی بوون. ڕێک وه‌ک بڵێی، له‌م جیهانه‌دا، ته‌نێ تورکیا وڵاته و ته‌نێ تورکیا
هه‌یه. تورکیا، به هه‌وه‌سی خۆی و به مه‌رجی خۆی، به نێو سیاسه‌ت و ئابووری و
فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا، بڵاو بووه‌ته‌وه و له بری به‌رپێگرتن، سیاسه‌تکاران
و سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند و بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ندانی
کورد، به ئاره‌زووی خۆیان، ڕێگه‌یان بۆ ده‌که‌نه‌وه و کارهاساناییان بۆ ده‌که‌ن
و به خۆشحالییشه‌وه، پێشوازیی، له خۆیان و سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگ
و کاڵا و
کووتاڵ و به‌رژه‌وه‌نده‌کانیان ده‌که‌ن و واش پێده‌چێت، له باشووری کوردستان، تورکیا
به ده‌رگای جیهان بزانرێت. دیاره شتومه‌ک و کاڵای تورکیاش، هیچ کاتێک شتومه‌ک و کاڵاگه‌لێکی
باش نین و ئه‌گه‌ر باشیش بن، ئه‌وا تورکیا، کێهه‌یان خراپه، ئه‌وه ده‌نێرێته
باشووری کوردستان. بوونی ئه‌و هه‌موو کاڵا تورکییه، له نێو فرۆشگه‌کاندا و بوونی
که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی سێکسی، له کوردستاندا و بوونی پرۆژه‌ی تورکی و سه‌رمایه‌ی
تورکی و ده‌سگای فه‌رهه‌نگیی تورکی، بێجگه له بڵاوکردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگیی
تورکیی و ئابووریی تورکی و سیاسه‌تی تورکی زیاتر، شتێکی دیکه نییه و ئه‌وه‌ش بۆ
خۆی، هاندان و بره‌وپێدان و پشتگرتنی، سیاسه‌تی تورکاندنی کوردستان و کورده، که
تورکیا بۆ خۆی پێڕۆی ده‌کات. سبه‌ینێ، که ویستم له هوتێله‌که وه‌ده‌رکه‌وم، ده‌بوو
هه‌ندێک دینار په‌یداکه‌م. له کن پرسگه‌ی هوتێله‌که، سه‌د دۆلارێکی ئه‌مه‌ریکیم
گۆڕییه‌وه، به دیناری نوێی عیراقی و له‌بری سه‌د دۆلار، سه‌دوسیهه‌زار دیناریان
وێدام. که له هوتێل وه‌ده‌رکه‌وتم و هاوڕێ و دۆستانی خۆمم دۆزییه‌وه و پرسیاری
بۆرسه‌ی شێخه‌ڵڵام کرد، که هه‌ر چه‌ند سه‌د میترێک له هوتێله‌که‌وه دووره، دیتم
سه‌د دۆلار له‌وێ، به سه‌دوچلوچوارهه‌زار دینار ده‌گۆڕدرێته‌وه. بۆم ده‌رکه‌وت، که
کاکی هوتێلی له‌مه‌ڕ خۆم، هه‌ر له‌و سه‌د دۆلاره چوارده‌هه‌زار دیناری لێ قازانج کردووم.
دوو شه‌وان له‌و هوتێله نووستم، ڕۆژی سێیه‌م، که ده‌بوو بڕۆم و به‌جێی بهێڵم، که
حیسابیان کرد، ده‌بینم سه‌دوشه‌ش هه‌زار دیناری له سه‌ر نووسیوم، که ده‌یکرده نێزیکه‌ی
نێوان، حه‌فتا هه‌شتا دۆلار، که بۆ کوردستان پاره‌یه‌کی که‌م نییه. دیاره بێجگه
له کرێی نووستنه‌که‌م، خۆراکی سبه‌ینانیشی له‌سه‌رم حیساب کردبوو، که ده‌بوو ئه‌وه
له نێو کرێی هوتێله‌که‌دا بووایه. له گۆڕینه‌وه‌ی پاره‌شدا، کڵاوی نابووه سه‌رم.
ڕه‌نگه ئه‌و پاره زیاده‌یه‌ی، که له من و منانی دیکه، له‌و هوتێل و شوێنانه‌دا
وه‌رده‌گیرێت
یا ده‌سێنرێت،
پاره‌یه‌کی زۆر نه‌بێت، لێ تۆ تاکه یه‌ک دیناریشت، به ناڕه‌وایی لێ بسێندرێت، پێتناخۆشه
و خۆت به خاپێنراو
ده‌زانیت. هه‌ستکردن به خاپێنراوی
بۆ خۆی، باجی ناڕوونی و ناکۆنکرێتی مامه‌ڵه و پێکهاتنه‌کانه. جیاوازییه‌کی مه‌زنی
نێوان ئه‌وروپا و ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، له زۆرینه‌ی بواره‌کانی ژیاندا ئه‌وه‌یه،
که له ئه‌وروپا تۆ ناخاپێنرێیت
و هه‌ر پێش کڕینی شتێک، یا دابه‌زین له هوتێلێک، یا خواردن له چێشتخانه‌یه‌ک، یا
چاککردنی شتێک، ته‌واوی شته‌کانت، بۆ ڕوون ده‌کرێنه‌وه و نرخه‌که ده‌خرێته
پێش چاوت و ده‌یزانیت. تۆ له سه‌ر هه‌موو شته‌کان، له‌گه‌ڵ که‌سی خودان کار و جێگه
و خزمه‌ته‌که‌دا، پێک دێیت و پێکهاتنێک ده‌که‌وێته نێوانه‌وه و ئه‌و پێکهاتنه‌ش
بۆ هه‌مووانه. تۆ له‌و لیسته‌یه‌ی، که ده‌تده‌نێ و ده‌یخوێنییه‌وه، هه‌موو ورده‌کاری
و پاره‌کانت بۆ ڕوون کراوه‌ته‌وه و تۆ ده‌زانیت چه‌ندی ده‌ده‌یت، لێ له وڵاتانی
خۆمان(کوردستانیش)، هیچت پێ ناگوترێت و که گه‌یشتنه حیساب و حیسابکاری، ئیدی به
ئاره‌زووی خۆیان بۆت ده‌ژمێرن و پاره‌ت لێ ده‌سێنن و ئه‌گه‌ر ئاره‌زوویان لێ بێت،
قۆڵت ده‌بڕن[2]. من بۆ خۆم وامنه‌ده‌زانی ئه‌و
خاپاندن
و ڕاوه‌قازانج و فڕوفێڵانه، گه‌یشتوونه‌ته وڵاته‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆیشمان، هێشتا من
ئه‌وێم به‌لاوه، بڕێک پاکژ و خاوێن بوو و پێموابوو، بڕێک ڕاستگۆیی، له ئارادا
ماوه، تومه‌ز پریشکی خاپاندن
و فڕوفێڵ، له‌مێژه ئه‌وێیشی گرتووه‌ته‌وه. که ئایدیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه و تیۆریی، خاپاندن و ڕاوه‌قازانج و فڕوفێڵ و کڵاوچێتی،
هیچ سنوور و ڕه‌گه‌ز و زمان و ڕه‌نگی پێست
و ئایین و خاکێکی، بۆ نه‌بێت، تووشبوونی وڵاته‌که‌ی خۆیشمان به‌و ده‌رد و په‌تایه،
ده‌کرێ وه‌ک دیارده‌یه‌کی سروشتیی، ته‌ماشای بکرێت.
*****
له میدیا و ڕاگه‌یاندنه
کوردییه‌کاندا و له سه‌ر زمانی به‌رپرسان و سیاسه‌تکارانی کورد، زۆرجاران، که به
عه‌ره‌بی ده‌په‌یڤن و ده‌نووسن، که دێنه سه‌ر ناوهێنانی، باژێڕ و شارۆچکه و
گوند و ده‌ڤه‌ره کوردییه‌کان، نێوه‌کان وه‌ک چۆن به کوردی ده‌گوترێن، ناڵێن و به
شێوه‌یه‌ک ده‌یڵێن، که ناکوردان ده‌یڵێن. بۆ نمونه له بری "هه‌ولێر"،
ده‌ڵێن: ئه‌ربیل (اربیل). کورد، ده‌ڵێ: هه‌ولێر، لێ له سه‌ر کاغه‌ز و شێوه‌ی فه‌رمیی
ناوبردنی ئه‌و شاره، له لایه‌ن حوکوومه‌تی عیراقه‌وه، گوتراوه: ئه‌ربیل. خه‌ڵکانی
ناکورد(عه‌ره‌ب، تورکمان، کلدان، ئاشووری)، هه‌ر له ڕقی کورد و وه‌ک خۆ به عیراقی
زانین و هه‌ولێریش به عیراق حیساب کردن، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئه‌ربیل. له کتێبی خوێندنه‌وه‌ی
عه‌ره‌بی(القراءة العربیة)ی، پۆلی چواره‌می
سه‌ره‌تایی زارۆکی کورد له کوردستان، ده‌نووسن ئه‌ربیل(اربیل) و منداڵی کورد وا فێر
ده‌که‌ن، که ئه‌گه‌ر به عه‌ره‌بی باسی هه‌ولێر کرا، ده‌بێ بگوترێ: ئه‌ربیل، نه‌ک
هه‌ولێر. فێرکردنی منداڵ به‌و شێوه‌یه، ئه‌گه‌ر
تاوانێکی گه‌وره نه‌بێت، هه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یه. "پردێ"، شارۆچکه‌یه‌کی
کورده و سه‌ر به ئوستانی
که‌رکووکه، خه‌ڵکی کورد، هه‌میشه به پردێ، ناوی ئه‌و شارۆچکه‌یه ده‌به‌ن، ئیدی
بۆ له ڕاگه‌یاندنی کوردی‌دا بگوترێ: ئاڵتوون کۆپری(التون کوبری)!. ئاڵتوون کۆپری،
نێوێکه عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان حه‌زی لێ ده‌که‌ن، ته‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی پردێ، کوردییه‌که
بسڕنه‌وه و بیکه‌ن به شارۆچکه‌یه‌کی تورکمانی یا عه‌ره‌بی.
"دووزخورماتوو"، که شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر به ئوستانی که‌رکووکه، له‌وه‌تی من له‌بیرم بێت، کورد هه‌ر گوتوویه‌تی
"خورماتوو" و بێ دووزه‌که‌ی نێوی بردووه. "دووز"، که وشه‌یه‌کی
تورکییه و ده‌کاته خوێ، له کن عه‌ره‌بان بووه به (طوز، طوزخورماتو)، چ پێویستییه‌ک
به‌وه هه‌س،
کورد بۆ خۆی ئه‌و ناوه وه‌ک عه‌ره‌ب و تورکمان بێژێت!. کورد گوتوویه‌تی و ده‌ڵێ:
دووبز، که ده‌کاته، دووبزن یا دوو جۆره ماسی. له لایه‌ن میری و فه‌رمییشه‌وه
بووه به "دبس"، که به عه‌ره‌بی ده‌کاته: دۆشاو. دووبز، شارۆچکه‌یه‌کی
سه‌ر به ئوستانی
که‌رکووکه، دیاره عه‌ره‌ب بۆ پێشاندانی دووبز، وه‌ک ده‌ڤه‌رێکی عه‌ره‌بی، حه‌ز ده‌که‌ن
و پێیان باشه و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که بڵێن: دبس و نه‌ڵێن: دووبز، چونکه ئه‌گه‌ر
گوتیان دووبز، ئه‌وا نێوی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته کوردی. "شه‌نگال"، یا
"شنگال"، یا "شه‌نگار"، نێوی باژێڕێکی کوردستانه و باژێڕێکی کوردییه
و کورد بۆ خۆی واێ پێ ده‌ڵێت، که‌چی له کن عه‌ره‌بان بووه به "سنجار"
و کوردیش، له کاتی په‌یڤیندا به عه‌ره‌بی، به شێوه عه‌ره‌بییه‌که‌ی، واته:"سنجار"نێوی،
ئه‌و شاره ده‌به‌ن. کورد هه‌میشه گوتوویه‌تی: قه‌ڵادزێ، یا قه‌ڵادزه، که‌چی، که
به عه‌ره‌بی قسه ده‌کات، ده‌ڵێ:"قلعه‌دزه"، ڕێک وه‌ک عه‌ره‌بان. کورد
ده‌ڵێ: ئاکرێ و ده‌ڵێ: ئامێدی، حاجی
ئۆمه‌ران،
هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی
یا سوله‌یمانی یا سوله‌یمانییه، که‌چی، که به عه‌ره‌بی ده‌په‌یڤن و ده‌نووسن و
نێوی ئه‌و شارانه ده‌به‌ن، وه‌ک عه‌ره‌بان، ئه‌وانیش ده‌یانکه‌نه "عقرة"
و "عمادیة" و "حاج عمران" و "حلبچة"، که له عه‌ربیدا
تیپی "چ"یش هه‌ر نییه و "السلیمانیة". تۆیه‌کی کورد، ئه‌گه‌ر
به‌ته‌نگ کوردستانیبوونی هه‌ولێر و پردێ و خورماتوو و شه‌نگال و قه‌ڵادزێ و دووبزه‌وه‌یت،
ئه‌گه‌ر به‌ته‌نگ زمانه کوردییه‌که‌ی خۆته‌وه‌یت، به هه‌ر زمانێکی ئه‌م جیهانه
بپه‌یڤیت، هه‌رگیز نابێ بڵێیت: ئه‌ربیل و ئاڵتوون کۆپری و دووزخورماتوو و دبس و
سنجار و قه‌لعه‌دزه. تۆ ده‌بێ نێوه کوردییه‌کانی ئه‌و شوێنانه بڵێیت و به‌کار
ببه‌یت و وا له به‌رانبه‌ره ناکورده‌که‌شت بکه‌یت، ئه‌و وه‌ک تۆ بیڵێت، نه‌ک تۆ
وه‌ک ئه‌و. وشه‌ی یۆگورت یا یۆغورت"Yoghurt"،
که له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌کی تورکییه و به واتای: ماست، دێت، له زمانه ئه‌وروپاییه‌کاندا،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا، ماستی له تورکه‌وه وه‌رگرتووه و له‌وانه‌وه فێری
بووه، بۆیه هه‌ر به‌و شێوه تورکییه‌ی به‌کاری ده‌به‌ن، سوێدییه‌ک و ئینگلیزێکیش
هه‌ر ده‌ڵێن: یۆگورت. وشه‌ی: که‌باب، که له تورکیدا پێی ده‌ڵێن: کێباب و به
"Kebab"ی ده‌نووسن و له عه‌ره‌بییشدا پێی ده‌ڵێن: که‌باب"کباب"،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێدییه‌کان، که‌باب له تورکه‌وه فێر بوون و له‌وانه‌وه وشه‌که‌یان
گه‌یشتووه‌تێ، هیچ سوێدییه‌ک، وشه‌که وه‌ک عه‌ره‌ب به‌کار نابات، به‌ڵکه وه‌ک
تورک ده‌یڵێن و به‌کاری ده‌به‌ن. ئێستا وشه‌گه‌لی"پێشمه‌رگه" و
"جاش"، بوونه‌ته وشه‌گه‌لێک، که تا ڕاده‌یه‌ک له هه‌موو جیهاندا ده‌ناسرێنه‌وه
و ده‌زانرێن، تۆ به هه‌ر زمانێکی دیکه‌ی ناکوردی ئه‌م جیهانه بئاخڤیت، نابێت، بڵێیت،
سه‌ربازی کورد و به‌کرێگیراوی کورد و ئه‌و جۆره وشانه‌ی مانه‌ندی ئه‌وان. با وشه‌گه‌لی،
پێشمه‌رگه و جاش، ببنه وشه‌گه‌لێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و بنێونه‌ته‌وه‌یه‌نرێن و بجیهانێنرێن،
ئه‌و کاره‌ش به تۆی کورد و کوردیزمانان ده‌کرێت. ئۆردووگای "سموود"ی ده‌شتی
شاکه‌ل، که نێوه‌که‌ی به فه‌رمیی کراوه به ڕزگاری و سمووده‌که‌ش نێوێکی به‌عسییانه‌یه،
هیچ یه‌کێک له‌و ده‌ڤه‌ره، ناڵێ ڕزگاری و هه‌ر به سموود نێوی ده‌به‌ن. نێوی زۆرینه‌ی
فرۆشگه و کلینیکی دوکتۆر و ده‌رمانخانه و هوتێل و خواردنگه و کارگه و کارگێڕییه‌کان،
ئه‌گه‌ر به کوردییش نووسرابن، له ته‌نیشتیانه‌وه، به عه‌ره‌بییش نووسراون. هه‌ندێ
جار هه‌ر ته‌نێ به عه‌ره‌بی نووسراون. ناوی پارێزه‌ر و دوکتۆر و هی دیکه، هه‌ر به
عه‌ره‌بی و ئیملای عه‌ره‌بی ده‌نووسرێن. له عه‌نکاوه، بۆ ده‌رمانیش بگه‌ڕێیت، نێوێکی
کوردی و نووسینێکی کوردی و تابلۆیه‌کی کوردی، له سه‌ر ده‌رگای فرۆشگه و...دا نا‌بینیت،
هه‌ر ده‌ڵێی له وڵاتێکی عه‌ره‌بیدایت و وه‌ک ئه‌وه وایه، عه‌نکاوه به‌شێک بێت
له کووه‌یت، یا لیبیا، یا هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ی عه‌ره‌بی و هه‌رگیز وانازانیت، عه‌نکاوه
به‌شێکه له کوردستان. بێجگه له ناوبردنی شوێنه کوردییه‌کان، به شێوه‌یه‌کی عه‌ره‌بی
و...له هیچ شوێنێک مرۆڤ گوێی له مووزیکێکی کوردی نابێت. تۆ که سواری تاکسی ده‌بیت،
ده‌بینیت کابرای شۆفێر کاسێتێکی، له گۆرانییه عه‌ره‌بییه هه‌ره‌ناخۆش و ناساز و
تڵپه‌تڵپه‌کانی خستووه‌ته سه‌ر و گوێی ده‌داتێ، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکاته‌وه،
که ئه‌و نه‌فه‌ری هه‌ڵگرتووه و ڕه‌نگه، به‌و گۆرانییه په‌ست بێت و پێی ناخۆش بێت.
کاکی شۆفێر، گۆرانی بۆ خۆی لێده‌دات. له چه‌ند دانه‌یه‌کم پرسی، ئایا شتێک له‌و گۆرانییه
تێده‌گه‌ن، بڕوا بکه ده‌یانگوت: "نه‌خێر، به‌ڵام حه‌زمان لێیه". هه‌نده‌کیان
حه‌زه‌که‌یان له‌وه‌وه هاتبوو، که له کاتیی سه‌ربازی و له خوارووی عیراق، تێکه‌ڵاوییان
له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا بووه و ئێستا باری نۆستالژیاکه‌یان زیندوو بووه‌ته‌وه
و سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. که ده‌مگوت:"کاکه تۆ ده‌توانیت له ماڵه‌وه، گوێ
له مووزیکی هه‌رچی خودا حه‌زی پێناکات بگریت، لێ که تۆ تاکسی داژۆی، ده‌بێ ڕێزێک
بۆ نه‌فه‌ره‌کانت دانێیت و له خۆڕا، ئه‌و مووزیکه ناخۆشه‌یان به مێشک‌دا نه‌که‌یت"،
که‌چی هه‌ر ده‌تگوت گوێزیان بۆ ده‌ژمێریت. شۆفێرێکی نیوان که‌لار و کفری، که مووزیکێکی
عه‌ره‌بی هێنده ناحه‌زی خستبووه سه‌ر و ده‌سبه‌جێ پێی تێکچووم، که گوتم ئه‌وه
بۆ لانابه‌یت کاکه، هێنده گرتی و که‌لله‌یی بوو و گوتی، که حه‌زی له عه‌ره‌به
و کورد چی هه‌یه و ده‌ستگیرانه‌که‌ی عه‌ره‌به و نازانم کێی عه‌ره‌به، هه‌موو ئه‌و
قسانه‌یشی ته‌نێ، بۆ په‌ستکردنی من بوو، ده‌نا درۆی ده‌کرد. وه‌نه‌بێ ئه‌و به‌زمه
ته‌نێ، له کن شۆفێرانی تاکسی وه‌دی بکرێت، به‌ڵکه له نێو چایخانه و هوتێل
و فرۆشگه و خواردنگه‌کانیشدا، ئه‌و دیارده‌یه
هه‌یه. تۆ له هیچ شوێنێک ده‌نگی مووزیکێکی کوردی نایه‌ته گوێت و وه‌ک بڵێی، له
وڵاتێکی عه‌ره‌ب، یا تورکدایت. ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی کوردستان، له به‌رنامه عه‌ره‌بییه‌کانیاندا،
که زۆر و بێتامن، سه‌رباری هه‌موو شتێک، زۆرجاران، ئه‌و سترانبێژانه‌ی ده‌خه‌نه
سه‌ر، که کاتی خۆی گۆرانی‌یان به باڵای سه‌ددام حوسه‌ین و ڕێژیم‌دا چڕیوه، بۆ
نموونه کازم ئه‌سساهیر(کاظم الساهر). ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی کوردستان، هه‌رجاره‌ی،
که هه‌والێک له‌باره‌ی عیراق، ئێران، سووریا و تورکیاوه په‌خش ده‌که‌نه‌وه، نه‌خشه‌ی
ئه‌و وڵاتانه و ئاڵاکه‌یشیان ده‌خه‌نه سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر
باشتر له هه‌واڵه‌که تێبگات و بشزانێت ئه‌و وڵاتانه له کوێن و چۆنن و ئاڵاکه‌یان
چۆنه، ئه‌مه ڕێک، وه‌ک ڕێکلامێک وایه، بۆ ئه‌و وڵاتانه. به‌رپرسانی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنانه،
ڕێک ده‌زانن و بڕوایشیان به‌وه هه‌یه، که هه‌ر وڵاتێک له‌وانه، به‌شێکی کوردستانی
داگیر کردووه و ئه‌و نه‌خشه‌یه‌یشی، که ئه‌وان به نێوی ئێران و تورکیا و عیراق
و سووریاوه، پێشانی ده‌ده‌ن، به‌شێکی کوردستانه. ده‌بوو له بری ئه‌و کاره‌یان،
نه‌خشه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی باسی ده‌که‌ن(عیراق، سووریا، ئێران، تورکیا)، بێ کوردستانه‌که‌ی
پێشان بده‌ن، واته: کوردستانه‌که‌ی لێ بقرتێنن، یا که نه‌خشه‌که داده‌نێن، هه‌ر
له‌نێویدا سنووری به‌شه کوردستانه‌که‌یشی دیاری بکه‌ن و له سه‌ری بنووسن: کوردستان.
مه‌به‌ستێکی دیکه، که من به‌لامه‌وه گرنگه باسی لێوه بکرێت و ڕه‌چاو بکرێت، ئه‌وه‌یه
له میدیا و نووسین و قسه و باس‌دا، که باسی به‌شه‌کانی کوردستان ده‌کرێت، یا باسی
کوردی ئه‌و به‌شانه ده‌کرێت، هه‌وڵبدرێت و به هه‌موو توانستێک، به هیچ شێوه‌یه‌ک
نه‌گوترێ و نه‌نووسرێ: کوردستانی ئێران، کوردستانی تورکیا، کوردستانی سووریا و کوردستانی
عیراق و کوردی تورکیا، کوردی ئێران، کوردی سووریا و کوردی عیراق، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا
زۆرجاران ده‌یانبیسین و ده‌یانخوێنینه‌وه و ده‌یانبینین، به‌ڵکه بگوترێ و بنووسرێ:
باکوور و باشوور و ڕۆژاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کوردی باکوور و باشوور و ڕۆژاوا
و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به به‌کاربردنی ئه‌و ده‌سته‌واژانه، به شێوه و فۆرمه
کوردستانییه‌که‌ی
و جه‌ختکردن، له سه‌ر لایه‌نه کوردستانییه‌که‌ی و هه‌میشه پێشاندانی کوردستان،
وه‌ک یه‌که‌یه‌کی جوگرافیایی و یه‌که‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، کارێکی وا ئه‌رێنییانه ده‌کاته
سه‌ر بیسه‌ر و خوێنه‌ر و بینه‌ری کورد، که هه‌ست به بوونی خۆی بکات و ده‌بێته هۆی
به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و پێگه‌یاندن و بارهێنان و فێرکردن و ڕاهێنانی
خه‌ڵکی کورد، به‌و وشانه و ئاساییبوونی ئه‌و وشانه و له‌بیربردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی
هه‌سته عیراقی و تورکیایی و ئێرانی و سووریاییه باوه‌که، که هه‌میشه هه‌ستی
پله دوویی و سێیی و ئه‌ولاتریشی به کورد گه‌یاندووه و هه‌میشه بۆ کورد نیشانه‌ی
سووکاتیپێکردن و نزمته‌ماشاکردن بووه. به‌و کاره‌شت تۆ په‌یامێک بۆ عیراق و عیراقییان
و ئێران و ئێرانی‌یان و سووریا سووریاییان و تورکیا و تورکیاییان ده‌نێریت و ده‌گه‌یه‌نیت،
که تۆ کوردیت و خاکه‌که‌شت کوردستانه و تۆ نه عه‌ره‌ب و نه فارس و نه تورکیت
و نه تورکیایی و نه‌عیراقی و نه ئێرانی و نه سووریاییشیت. من پێموایه ته‌واوی
ئه‌و دیاردانه و خۆگێلکردن لێیان، له خزمه‌تی پرۆسه و پرۆژه‌ی عه‌ره‌باندن و
تورکاندن و فارساندندان. ئه‌وه خۆعه‌ره‌باندنه. خۆتورکاندنه. عه‌ره‌باندنێکه،
تورکاندنێکه، خه‌ڵک به ده‌ستی خۆی و خۆبه‌خشانه ئه‌نجامی ده‌دات. عه‌ره‌باندنێکه،
تورکاندنێکه، به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، تێیدا به‌شدارن و به‌رپرسن لێی.
له ڕووی جل و به‌رگ و پۆشاکیشه‌وه، زۆر به ده‌گمه‌ن، خه‌ڵکی کورد ده‌بینیت، به‌رگی
کوردی‌یان له‌به‌ردا بێت، به‌تایبه‌ت له نێو نه‌وه‌ی نوێ و لاوان‌دا. جلی کوردی، وه‌ک
فۆلکلۆری لێ هاتووه و هه‌ر کوو
کاسێته‌کانی
حه‌سه‌ن زیره‌ک و کاویس ئاغا و عه‌لی مه‌ردان، ئه‌وڕۆ له سه‌ر ڕه‌ف و له نێو دۆلاباندا
داده‌نرێن و تۆزیان له سه‌ر ده‌نیشێت، جلی کوردییش هه‌روه‌ها له نێو بوخچه و
باوه‌ڵاندا هه‌ڵده‌گیری و ده‌پێچرێته‌وه و ڕه‌نگه پاش ماوه‌یه‌ک مۆر و خۆره‌ی تێدات
و بیپوتورکێنێت.
*****
پاش دابڕانێکی
بیستوچوار ساڵیی، که‌رکووکم بینییه‌وه. که که‌رکووکم جێهێشت، ڕێژیمی به‌عس، ده‌سه‌ڵاتداری
که‌رکووک بوو و که فێبریوه‌ری 2004 بینیمه‌وه، ڕێژیمێکی دیکه فه‌رمانڕه‌وا بوو.
به‌شێکی گه‌ڕه‌که‌کانی که‌رکووک و شه‌قامه‌کانی گه‌ڕام و ده‌مه‌ویست گۆڕان ببینم و
ده‌مه‌ویست هه‌ست به‌وه بکه‌م، که که‌رکووک چارشێوه به‌تۆبزی له‌سه‌رکراو و سه‌پێنراوه
عه‌ره‌بییه‌که‌ی، فڕێ داوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو، پۆشاکه کوردییه‌که‌ی جارانی، که‌چی
وام نه‌ده‌هاته به‌رچاو. ڕێگه‌ی به‌غدا، عه‌ره‌سه، ساحه‌ی ته‌یه‌ران، گاورباغی،
ئیمام عه‌بباس، ئێششه‌ک مه‌یدانی، بازاڕی قۆریه، ئه‌حمه‌دئاغا، حه‌مام عه‌لی به‌گ،
شاترلوو، تێکساس، ته‌پپه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵا، مه‌رکه‌زعام، مه‌حاکیم، جاده‌ی جه‌مهووری،
جاده‌ی ئه‌تله‌س، جاده‌ی ئیستیقلال، سینه‌ما ئه‌تله‌س، سینه‌ما حه‌مرا، سینه‌ما سه‌لاحه‌ددین،
چایخانه‌ی مه‌جیدییه، ئیمام قاسم، جووت قه‌حوه، یه‌ددی قزله‌ر، نه‌قشلی میناره،
قه‌ڵا و ته‌نانه‌ت مه‌ل و باڵنده‌فرۆشه‌کانی بن قه‌ڵا، چه‌می خاسه، هه‌ردوو پرده
کۆنه‌کانی جاران و...ئه‌مانه‌م هه‌موو دایه ژێرپێوه، وه‌دووی ناسنامه کوردستانییه‌که‌ی
که‌رکووکدا ده‌گه‌ڕام، که‌چی شاراوه‌بووه و هێشتاکه لێی زه‌وت کرابوو و وێی نه‌درابووه.
چوومه‌وه نێو کارکه‌رانی به‌رده‌م ئه‌حمه‌دئاغا، که‌چی ئه‌وانه‌ی جاران نه‌بوون.
ئه‌وانه‌ی جاران، بێکارانی شۆرجه و ئیسکان و ئازادی و ئیمام قاسم و ڕه‌حیماوا و حه‌سیره‌که
و...بوون هه‌موو به کوردی و تاکه تاکه‌یه‌کیش به تورکمانیی قسه‌یان ده‌کرد. ئێستاکه
ئه‌و کرێکارانه ناناسرێنه‌وه و زۆریان به عه‌ره‌بی قسان ده‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی
جاران، حه‌مه، خوله، عه‌له، حوسه، عه‌به، بله، قاله و...بوون، لێ ئێستاکه
ئه‌و ناوانه نه‌ماون و هه‌موو ئه‌بوو فڵان و ئمحه‌ممه‌د و عوده‌ی و باسیل و ڕه‌عد
و غه‌سسان و قوسه‌یین. مه‌زادخانه‌که‌ی جاران، که هه‌رچی که‌ونه شتی دنیایه تێیدا
ده‌فرۆشرا و ئه‌وانه‌ی جاران هاواریان ده‌کرد و ده‌یانقیڕاند هه‌موو کورد بوون، ئێستاکه
عه‌گاڵبه‌سه‌ر و عه‌ره‌بیزمانی پڕه و هه‌ر ده‌ڵێی شوێنێکه، له دیوانییه و به‌سره‌ی
عیراق. که‌رکووک پیر بووه، شه‌که‌ت بووه و ڕه‌تێنراوه و ڕاونراوه و تۆقێنراوه
و داپڵۆسێنراوه. که‌رکووک، کارێکی پێ کراوه و به‌زمێکی به سه‌ردا هاتووه، کافر
به حاڵی نه‌بێت. که‌رکووک، شارێکه ماندووه و قورسایی چل ساڵی عه‌ره‌باندنی به
سه‌ره‌وه‌یه. هه‌رچه‌نده که‌رکووک تووشی هه‌ناسه‌بڕکێ هاتووه و ته‌ماوی و تۆزاوی
و ڕه‌نگ هه‌ڵبزڕکاو دێته به‌رچاو و خه‌ڵکه‌که‌ی شه‌که‌تن و ئه‌و هه‌موو به‌زمه،
به‌سه‌ر خۆیان و شاره‌که‌یاندا هاتووه، لێ هێشتا لای من، که‌رکووک وه‌ک شۆخه‌ژنێک،
شۆڕه‌ژنێک، که هه‌رچه‌نده ده‌چێته نێو ته‌مه‌نیشه‌وه، شوێنه‌واری جوانی و شۆخیی
خۆی هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، وا بوو، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش ته‌نێ نۆستالژیا و حه‌زه‌کانی
ناوه‌وه‌م بن، که پێمخۆشبوو، که‌رکووک وه‌ک شۆخه‌که‌ی جاران ببینمه‌وه. حوکوومه‌تی
به‌عس، له گه‌ڕه‌که کوردییه‌کاندا، ئه‌وه‌ی وێران کراوه و وێران بووه، به وێرانه‌یی
جێیهێشتووه و ڕێگه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نه‌داوه. هه‌ندێک شوێن، که من بۆ
دواجار ساڵی 1980 دیتبووم، هیچ جۆره گۆڕانێکی به‌ره‌وپێش و چاکسازییه‌کی به سه‌ردا
نه‌هاتووه، به‌ڵکه ڕووخاوه و بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، یا هه‌ر له جێگه‌ی خۆیدا
ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر هیچ یه‌کێک له‌و دووانه نه‌بێت، ئه‌وا هه‌رگیز پێشیش نه‌که‌وتووه.
به‌عس، ته‌نێ گه‌ڕه‌که عه‌ره‌به‌کانی، ئه‌وانه‌ی خۆی دوومه‌ڵئاسا، له نێو دڵی که‌رکووکدا
قوتی کردنه‌وه، پێشخستووه و کاری ته‌نێ بۆ ئه‌وان و بۆ مۆڵگه و بنکه له‌شکرییه‌کانی
خۆی کردووه. به‌عس په‌ره‌ی به دروستکردن و ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵه ئه‌فسه‌ر و له‌شکری
و کارگێڕیی ئاساییش و چه‌کخانه و شوێنه حوکوومه‌تییه‌کان داوه. به‌عس، ته‌نێ نه‌وته‌که‌ی
که‌رکووکی مه‌به‌ست بووه و ئه‌وی هه‌ڵلووشیوه و فرۆشتووه و به‌رکی خۆی لێ پڕ کردووه
و ئیدی که‌رکووک بۆ ئه‌و گرنگ نه‌بووه. هه‌ندێک گه‌ڕه‌ک و جاده و شوێنه سه‌دله‌سه‌د
کوردییه‌کانی که‌رکووک نه‌بێت، که تۆ بۆ خۆت ئه‌و شوێنانه ده‌ناسیته‌وه و ڕه‌نگه
مێژوویشیان بزانیت، ئیدی شوێن و گه‌ڕه‌که‌کانی دیکه، له‌وه ده‌چن، هی باژێڕێکی عه‌ره‌ب
بن. تابلۆی سه‌ر فرۆشگه و دوکان و چایخانه و چێشتخانه‌کان، ئه‌وه هیچ، که به
عه‌ره‌بی نووسراون، هه‌موو ناوی خه‌ستوخۆڵی عه‌ربییشن. تۆ که به نێو
باژێڕدا پیاسه ده‌که‌یت، به‌و تابلۆ و ناوانه‌دا و به‌و هه‌موو عه‌ره‌به‌ی ده‌یانبینیت،
وا ده‌زانیت، له شارێکی عه‌ره‌بدایت و له یه‌کێک له وڵاتانی عه‌ره‌بستاندایت.
لێره‌وله‌وێ جارنا ئاڵایه‌کی کوردستانت به‌رچاو
ده‌که‌وێت، لێ ئه‌وه‌ش ئاڵایه‌که، پارتییه‌ک، یا ڕێکخستنێکی کوردی، یا فرۆشگه‌یه‌ک،
که خاوه‌نه‌که‌ی کورده، هه‌ڵیواسیوه، ده‌نا به فه‌رمیی، که‌رکووک به ده‌ست کورده‌وه
نییه. هه‌رچی کارگێڕی و جێگه حوکوومه‌تییه‌کانیشه، هه‌موو ئاڵا به‌عسییه‌که‌ی عیراقیان
به سه‌ره‌وه‌یه و جارنا ئاڵای له‌و جۆره‌ی هێنده زل و زه‌لام ده‌بینیت، ئه‌گه‌ر
له‌توپه‌ت بکرێت، به‌شی یه‌ک گه‌ڕه‌ک ده‌کات. ئاڵای به‌عسی عیراق، نه‌ک هه‌ر له که‌رکووک،
به‌ڵکه له هه‌موو شوێنه‌کانی دیکه‌ی، جارانی سه‌ر به که‌رکووک و
وه‌ک دیرۆک که‌رکووکیش، ده‌شه‌کێته‌وه. له تازه‌خورماتوو و تاووغ و خورماتوو و ئه‌و
ده‌ڤارانه‌دا، ئه‌و ئاڵایه ده‌بینرێت. له سه‌ر ڕێگه‌ی که‌رکووک-به‌غدا و له
تاووغ، ئاڵایه‌کی هێنده گه‌وره‌ی عیراقی به‌عس، له سه‌ر جاده‌که هه‌ڵواسراوه،
مرۆڤ نه‌ک هه‌ر پێی په‌ست ده‌بێت، به‌ڵکه بێزیشی لێی دێته‌وه. ئاڵا دزێوه‌که‌ی به‌عسی
عیراق، له ته‌واوی ناوچه‌کانی بنده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانیشدا، به
ته‌نیشت ئاڵای کوردستانه‌وه، هه‌ڵکراوه و ده‌شه‌کێته‌وه و به‌رپرسان و کارگێڕانی
حوکوومه‌ته‌که‌ی سلێمانییش، هه‌رگیز پێیان ناخۆش نییه و پێشیان شه‌رم نییه. هه‌ر
له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه، که ڕێژیمی به‌عس له که‌رکووکدا نه‌ما و جه‌لال تاڵه‌بانی،
خۆی گه‌یاندێ، ئه‌و پیاوه، به ده‌ستی خۆی، ده‌سه‌ڵاتی شاری که‌رکووکی، له نێوان
24 که‌سدا، دابه‌ش کرد و 6 دانه له‌و 24 که‌سه کورد بوون. ئه‌و پیاوه، خۆی به
ده‌ستی خۆی، کوردی له که‌رکووکدا، کرده چواریه‌ک و که‌مینه. ته‌نانه‌ت کلدان و
ئاشوورییه‌کانی عه‌ره‌فه، که له‌وه‌تی که‌رکووک هه‌بووه، چه‌ند ماڵێک بوون و له‌گه‌ڵ
کۆمپانیای نه‌وتدا، هاتوونه‌ته که‌رکووک، ئه‌وانیشی خسته ڕیزی کورده‌وه. ته‌نانه‌ت
عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندن و داگیرکه‌ریشی خسته ڕیزی کورده‌وه و چوونیه‌ک حیسابیان بۆ
کرا. ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له که‌رکووک کردی، گوڕ و تین و وزه‌دانێک بوو، به
سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی کوردستانیبوونی که‌رکووک و درێژه‌پێدانێکی عه‌ره‌باندن بوو. ئه‌و
عه‌ره‌بانه‌ی، ماوه‌ی چل ساڵانه، کوردی که‌رکووک وه‌ده‌رده‌نێن و عه‌رد و خانوو و
کۆڵان و کار و هه‌موو شتێکی کوردی که‌رکووک داگیر ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵات به سه‌ر کورد
و که‌رکووکدا ده‌سه‌پێنن و هه‌موو سیمایه‌کی کوردیی و کوردستانیی که‌رکووک ده‌سڕنه‌وه
و که‌رکووکیان لێ پڕ ده‌کرێت، هێشتا هه‌ر ماون و له شوێنی خۆیانن و که‌رکووکیان جێنه‌هێشتووه.
ئه‌گه‌ر 10%ی عه‌ره‌بی هاورده(عه‌ره‌بی داگیرکا‌ر)[3] و عه‌ره‌باندن،
که‌رکووکیان، به شاری که‌رکووک و شارۆچکه و ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ریشییه‌وه، جێهێشتبێت،
ئه‌وا هێشتا 90%یان ماونه‌وه و نه‌ڕۆیشتوون. ڕێژیمی به‌عس، به چوارده‌وری که‌رکووکدا،
ده‌یان گه‌ڕه‌کی گه‌وره‌گه‌وره‌ی دروست کردووه و پڕی له عه‌ره‌ب کردوون. ئه‌و گه‌ڕه‌کانه
هه‌ر ماون و نێوه‌کانیشیان، هه‌ر وه‌ک خۆیان ماون. ئێستاش ئه‌لوه‌حده(الوحدة)، ئه‌لحوڕییه (الحریة)،
ئه‌لئیشتیراکییه(الاشتراکیة)، ئه‌لغافیقی
(الغافقي)، ئه‌لجاحیز (الجاحظ)،
ئه‌لعورووبه(العروبة)، ئه‌لغه‌رناته (الغرناطة)، ئه‌لواسیتی (الواسطي)،
ئه‌لبه‌عس(البعث)، ئه‌لموسه‌ننا (ﺍﻟﻤﺜﻨﻰ)،
ئه‌لئه‌نده‌لوس (الاندلس)،
ئه‌لحه‌ججاج(الحجاج)، قوته‌یبه (قتیبة)،
ئه‌ششورته (الشرطة)،
دوورلئه‌من(دورالامن) و...ده‌یان (ئه‌ل...)ی دیکه هه‌ر ماون. ئه‌و ناوه عه‌ره‌بییه
یه‌کجار خه‌ست و چڕ و تۆخ و پڕڕه‌نگ و که‌سکوینانه‌ی[4]، که
به‌عس بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی که‌رکووکی داناوه، نه‌ک هه‌ر له باژێڕه عه‌ره‌به‌کانی
عیراقیشدا، به‌ڵکه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانیشدا، به‌و خه‌ستییه نابینرێنه‌وه
و عه‌ره‌ب بۆ خۆیشیان به‌ته‌واوه‌تیی نایانناسنه‌وه. ڕێژیمی به‌عس، ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی،
وه‌ک پشتێنه‌یه‌کی عه‌ره‌بی، به ده‌وری شاری که‌رکووکدا، دروست کردووه، بۆ
تاساندنی کورد و ڕێگه‌گرتن، له تێکه‌ڵاوبوون و پێوه‌ند، له نێوان که‌رکووکییان و
کوردانی دیکه‌ی کوردستان. ڕێژیمی به‌عس، به‌و سیاسه‌تی عه‌ره‌باندن و سڕینه‌وه‌ی
شوێنه‌واری کوردانه‌ی که‌رکووکه‌ی، زۆرێک سه‌رکه‌وتووه و کاریگه‌رییه‌کی ته‌واوی کردووه‌ته
سه‌ر، سیما کوردییه‌کی که‌رکووک. له ته‌واوی ئه‌و نێوه عه‌ره‌بییانه‌ی، به‌سه‌ر که‌رکووکدا
سه‌پێنرابوون، ته‌نێ نێوی ئه‌تته‌ئمیم(التامیم)، که نێوی که‌رکووکی بۆ گۆڕدرابوو
و کرابووه: ئستانی
ئه‌تته‌ئمیم، گۆڕاوه و کراوه‌ته‌وه به که‌رکووک، ئه‌ویش
له سه‌ر هه‌ندێک تابلۆ و شوێنه فه‌رمی و حوکوومه‌تییه‌کان، ده‌نا ئێستاش زۆرێک له‌و
فۆرمانه‌ی به‌کار ده‌برێن بۆ کاری فه‌رمی و حوکوومه‌تیی، هه‌ر ئه‌تته‌ئمیمه‌که‌یان
به سه‌ره‌وه‌یه و نه‌گۆڕدراون بۆ که‌رکووک. به‌عس ته‌نێ به گۆڕینی نێوی گه‌ڕه‌ک
و دروستکردنی ئوردووگه‌ی به‌و نێوه عه‌ره‌بییانه‌وه له نێو شاری که‌رکووکدا نه‌وه‌ستابوو،
به‌ڵکه هه‌ر شوێنێکی سه‌ر به که‌رکووکه و پێوه‌ندی به که‌رکووکه‌وه هه‌بووه
و هه‌یه، نێوی ئه‌وانه‌یشی گۆڕیوه. نێوی (قه‌رهه‌نجیر)، که ناوچه‌یه‌کی زۆر نێزیکی
که‌رکووکه، کرابوو به: ناحیه‌ی ئه‌ڕڕه‌بیع (ناحیة‌الربیع). گوندی
(ترکه‌شکان)، که سه‌ر به ناحیه‌ی له‌یلانه، کرابوو به: ئه‌لقه‌عقاع(القعقاع).
گوندی(سه‌رکاران)، که سه‌ر به ناحیه‌ی دووبزه، کرابووه بنکه‌ی ناحیه‌که
و نێوه‌که‌یشی گۆڕابوو بۆ: ئه‌لقودس(القودس). له نێزیکی ئاوایی(چراغ)، گوندێک به
نێوی : مه‌یسه‌لوون (میسلون)،
دروست کرابوو. له نێزیکی ئاوایی (قه‌ره‌ده‌ره)ی
ناحیه‌ی دووبز، ئۆردووگه‌یه‌کی عه‌ره‌بی به نێوی : ئه‌ڕڕافیده‌ین (الرافدین)،
دروست کرابوو. له ناحیه‌ی دووبز، گه‌ڕه‌کێک به نێوی: ئه‌تته‌ئمیم(التامیم)، چێ کرابوو.
له ناحیه‌ی دووبز، گوندێک به نێوی: حه‌تتین (حطین)[5] دروست
کرابوو. ته‌واوی ئه‌و گوند و ئاوایی و ئاوه‌دانییانه، که نێوی عه‌ره‌بییان بۆ
دانرابوو و لێره‌دا نێویانم هێناوه، ئۆردووگه‌ی نێشته‌جیکردنی عه‌ره‌ب بوون و هه‌ن.
ئه‌وانه هه‌موو:موسته‌وته‌نات (مستوطنات)ن. عه‌ره‌بی هه‌موو جیهان، به عه‌ره‌بی
عیراق و عه‌ره‌به داگیرکه‌ره‌کانی که‌رکووکیشه‌وه، که باسی ئیسرائیل و سیاسه‌تی
زایۆنیزم ده‌که‌ن، یه‌کێک له ڕه‌خنه هه‌ره توند و تیژه‌کانیان به‌رانبه‌ر ئیسرائیل
و زایۆنیزم ئه‌وه‌یه، که له سه‌ر خاکی فلستین، ئاوه‌دانیی داگیرکراو یا نیشتمانی
داگیرکراو و چێنراو یا ئۆردووگه(مستوطنات)یان دروست کردووه، لێ هه‌رگیز به لای
ئه‌وه‌دا ناچن، که ته‌واوی ئه‌وه‌ی خۆیان له که‌رکووک به‌رانبه‌ر کورد کردوویانه،
گه‌لێک له سیاسه‌تی ئیسرائیل و زایۆنیزم دڕندانه‌تر و نامرۆڤانه‌تر بووه. عه‌ره‌بی
داگیرکاری که‌رکووک، هه‌ر به دروستکردنی گه‌ڕه‌ک و گوند و ئاوه‌دانییه‌وه، له سه‌ر
خاکی کوردستان و به تایبه‌تیش که‌رکووک، نه‌وه‌ستان، به‌ڵکه خاک و ماڵ و خانوو و
عه‌ردی کورده‌که‌یان داگیر کرد و وه‌ده‌ریان نان و بۆ خۆیان چوونه سه‌ر حازریی و
بوونه خاوه‌ن ماڵ[6]. ئه‌گه‌ر ئیسرائیل جووله‌که‌یه
و عه‌ره‌ب موسوڵمانن و له نێوانیاندا، وه‌ک دوو ئایین، ڕه‌نگه کێشه‌یه‌ک، یا شتێکی
له‌و جۆره هه‌بێت، خۆ کوردیش وه‌ک عه‌ره‌ب موسوڵمانه و سه‌ر به هه‌مان ئایینیشه،
که عه‌ره‌ب بڕوای پێیه‌تی. ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ک له نێوان عه‌ره‌بی که‌رکووک و سیاسه‌ت
و کرده‌وه‌یان به‌رانبه‌ر کورد و که‌رکووک و کوردستان و جووله‌که‌ی ئیسرائیل و سیاسه‌ت
و کرده‌وه‌یان به‌رانبه‌ر فلستینی و فلستین و
سپیپێستانی ئه‌وروپایی له خوارووی ئه‌فریقا و سیاسه‌ت و کرده‌وه‌یان به‌رانبه‌ر
ڕه‌شپێستانی ئه‌وێ و سیپێستانی ئه‌وروپایی له ئه‌مه‌ریکای سه‌روو و ئه‌مه‌ریکای
خواروو و سیاسه‌ت و کرده‌وه‌یان به‌رانبه‌ر ڕه‌شپێستان و ئیندیانانی ئه‌و وڵاتانه
و سپیپێستانی ئه‌وروپایی و سیاسه‌ت و کرده‌وه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌بوریجینه‌کانی ئه‌وسترالیا
و ماورییه‌کانی نیوزیلاندا و فرانسییه‌کان و سیاسه‌ت و کرده‌وه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌لجه‌زائیرییه‌کان،
هه‌بێت، ئه‌وا سیاسه‌ت و ڕه‌وتار و هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی عه‌ره‌بی که‌رکووک، به‌رانبه‌ر
به کورد، گه‌لێک له سیاسه‌ت و ڕه‌وتار و هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی، ئیسرائیلی و سپیپێستانی
ئه‌وروپایی و فرانسییان، توند‌وتیژتر و شۆڤینیستانه‌تر و فاشیستانه‌تر و دڕندانه‌تر
و مرۆڤکوژانه‌تر و زه‌وتکارانه‌تر و داگیرکه‌رانه‌تر و خوێڕییانه‌تر و بێشه‌ره‌فانه‌تر
و...بووه و ئه‌وان، له‌و بواره‌دا، هه‌رگیز به عه‌ره‌ب و به‌عسدا نه‌گه‌یشتوون.
عه‌ره‌ب و به‌عس بێجگه له وه‌ده‌رنانی کورد و زه‌وتکردنی سامان و زه‌وی و ماڵ و
خانوویان، هه‌ر عه‌ره‌بێکی ده‌یانهێنانه که‌رکووک، ته‌واوی ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌که‌یشیان
له‌گه‌ڵدا ده‌گوێزایه‌وه و ده‌کران به خه‌ڵکی که‌رکووک و وه‌ک بڵێی ئه‌وانه هه‌ر
بابه‌ڵبابیان له که‌رکووک بوونه[7]. نه‌ک
هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکه ته‌نانه‌ت کێلی گۆڕستانه‌کانی که‌رکووکیشیان ده‌گۆڕی و نێوه
کوردییه‌کانیان، له سه‌ر ده‌کڕانده‌وه و لاده‌برد و کێلی عه‌ره‌بی و به نێوی عه‌ره‌بییه‌وه،
له سه‌ر ئه‌و گۆڕه کوردییانه داده‌نا، بۆ
ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن، که زۆر له‌مێژه عه‌ره‌ب له که‌رکووک ده‌ژین و ئه‌وه‌تا گۆڕستانی
کۆنیشیان هه‌یه!. کوا جووله‌که ئه‌مه‌ی به عه‌ره‌ب کردووه؟ ئێستاش ئه‌و گه‌ڕه‌که
عه‌ره‌بانه‌ی که‌رکووک، تۆ وه‌ک کوردێک، به ته‌نێ و له کاتێکی دره‌نگ و ناوه‌ختدا،
نا‌توانیت، تێ‌یان بچیت، چونکه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌س، عه‌ره‌بان داتپڵۆسن
و له‌نێوت به‌رن. من بۆ خۆم، ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ، له گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماواوه تاکسییه‌کم
ڕاگرت، بۆ ئه‌وه‌ی بمگه‌یه‌نێته ماڵه خزمێکم، له گه‌ڕه‌کی ڕێگه‌ی
به‌غدا. له‌ته‌ک
کابرای شۆفێردا،
که کوڕێکی گه‌نج بوو، قسه‌م کرد و سواری تاکسییه‌که‌ی بووم، ئه‌و هه‌ر به سه‌رله‌قاندنه‌وه
قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردم و ده‌می نه‌کرده‌وه. من که‌وتمه گومانه‌وه، که عه‌ره‌به. له ڕێگه بۆ ئه‌وه‌ی پتر بێدوێنم و
بزانم چییه، گوتم: "ده‌ڵێی جاده زۆر قه‌ره‌باڵغه و ئاژۆتن ئاسان نییه".
گوتی:"ئا، ئیزدیحام". پاش که‌مێکی دیکه گوتم:"به‌و قه‌ره‌باڵغییه
به چه‌ندی ده‌گه‌ینه ئه‌و جێیه؟". گوتی:"وه‌ڵڵا ئه‌گه‌ر وه‌ها ئیزدیحام،
ساعه". ئیدی گومانم له عه‌ره‌بایه‌تیی کابرا نه‌ما و به‌ینی خۆمان بێت، تا ڕاده‌یه‌ک
و له به‌ر ناوه‌ختی و دره‌نگییش، ترسم لێ‌نیشت و له دڵی خۆمدا ده‌مگوت، ئه‌و کابرایه
نه‌مبا بۆ یه‌کێک له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی خۆیان و له‌وێ حیسابم له‌گه‌ڵدا بکات. دره‌نگانێک
گه‌یشتینه ڕێگه‌ی به‌غدا و من وام بیر کرده‌وه، پێش گه‌یشتنم به ماڵه خزمه‌که‌م،
له شیرینی ئه‌حمه‌د(حه‌له‌وییات ئه‌حمه‌د/حلویات أحمد)، که نێزیکی ماڵیانه، دابه‌زم
و هه‌ندێک شیرینییان، وه‌ک دیاری بۆ به‌رم، لێ له‌به‌ر تاریکه و له ترسی کابرا،
هه‌ر خواخوام بوو، بڕێک زووتر له‌و تاکسییه بێمه خوارێ و بگه‌مه جێی مه‌به‌ست.
پاشان، که ماڵه‌که‌مان دیته‌وه، دابه‌زیم و پاره‌که‌ییم دایه و ئه‌و ڕۆیشت و له
زه‌نگی ده‌رگاکه‌م دا و که خزمان هاتنه ده‌رێ، باسه‌که‌م بۆ گێڕانه‌وه و له‌گه‌ڵ
یه‌کێک له کوڕه لاوه‌کانیاندا چووینه‌وه بۆ شیرینیخانه‌که و هه‌ندێک شیرینیمان
کڕێ و هاتینه‌وه ماڵێ. من هه‌رگیز هیچ شتێکم به‌رانبه‌ر هیچ نه‌ته‌وه و ئایین و ڕه‌گه‌ز
و ڕه‌نگ و وڵاتێک نه‌بووه و نییه، عه‌ره‌بیشی له‌گه‌ڵ بێت و له سه‌ر ئه‌و جیاوازییانه‌ش
هه‌رگیز ڕقم له هیچ که‌سیش نابێته‌وه و پێشموایه جیهان به‌و جیاوازییانه‌وه جوان و سروشتییه و ئه‌و جیاوازییانه‌شن
ژیان ده‌وڵه‌مه‌ند و سوودمه‌ند و خۆش ده‌که‌ن. ئینتیما و ناسنامانه‌ی مرۆڤ، له
لای من، هه‌ر مرۆڤبوونه بۆ خۆی و چاکه و خراپه‌ی مرۆڤیش به‌وه نییه، سه‌ر به
چ نه‌ته‌وه و ئایین و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگ و وڵاتێکه، لێ عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندنی کوردستان
و به تایبه‌ت که‌رکووک، دارده‌ستی به‌عس بوونه و داگیرکه‌ر و وێرانکه‌ری کوردستان
بوونه، بۆیه ئه‌وانه بۆ من، له‌گه‌ڵ به‌عسی و موخابه‌رات و ئه‌من و ئیستیخباراتانی
دیکه‌دا، چ جیاوازییه‌کیان نییه. ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که‌رکووک، ئێستاکه‌ش پڕچه‌ک و
به‌تفاقن و هه‌موو هێز و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سه‌کانی سه‌رده‌می ڕێژیمی پێشوویان
بۆ ماوه‌ته‌وه و له‌به‌رده‌ستدایه. ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که‌رکووک، هه‌موو به‌عسی
بوونه و ئێستاکه‌ش هه‌ر هه‌ون. یه‌کێک له‌و شۆفێرانه‌ی، که چه‌ند که‌سێک له‌گه‌ڵیدا
سواری تاکسییه‌که‌ی بووبووین و ده‌مانیبرد بۆ گه‌راژی هه‌ولێر له ڕه‌حیماوا، له
نێزیک پرده‌که‌ی لای مه‌رکه‌زعامی کۆن، زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو و ئۆتۆمبیله‌که به سه‌ختی
ده‌یتوانی بچێته پێشێ، دوو زارۆکی کچ، که عه‌ره‌ب بوون و ده‌رۆزه‌یان ده‌کرد، زووزوو،
سه‌ریان به نێو ئۆتۆمبیله‌که‌دا ده‌کرد و
داوای پاره‌یان ده‌کرد. شۆفێره‌که و یه‌کێکی دیکه‌ش له نه‌فه‌ره‌کان، هه‌نده‌ک
پاره‌یان دانێ. که به‌و براده‌رانه‌م گوت، ئه‌وه خێر نییه ئێوه ده‌یکه‌ن و ئه‌وانه‌ش
منداڵی داگیرکه‌رانی که‌رکووکن و ڕه‌نگه ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێستا ئێوه ده‌یانده‌نێ، که تا ئێواره زۆر خڕ ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وان ئێواره
بیبه‌نه‌وه و بیکه‌نه مشتی باوکیانه‌وه و ئه‌ویش ده‌یداته فیشه‌ک و پاشان ڕه‌وشی
که‌رکووک تێکده‌دات و کوردی پێ ده‌کوژێت. پێیانوابوو ڕاسته، لێ...! له‌و گه‌راژه‌ی
که‌رکووک، که ئۆتۆمبیلی لێوه، بۆ کفری و که‌لار، ده‌ڕوات، باوکم و من چووین و ویستمان
بۆ که‌لار بڕۆین. شۆفێره‌که ده‌سبه‌جێ گوتی، وه‌رن و ئه‌وه سێ نه‌فه‌ری دیکه‌شم
هه‌ن و به ئێوه‌وه ده‌بنه پێنج و ده‌ڕۆین. لێم پرسی، که کامه سێ نه‌فه‌ره‌که‌ی
دیکه‌ن. پێشانمیدان و گوتی ئه‌وانه‌ن. یه‌کسه‌ر به سه‌ر و ڕوومه‌ت و شێوه و سیمایاندا
دیاربوون، خه‌ڵکی ئه‌و ناوه نین و عه‌ره‌بن. بێجگه له‌وه‌ش ده‌ڵقێکی نایلۆنی پڕ
له شت، به ده‌ستی یه‌کێکیانه‌وه بوو. به کابرای شۆفێرم گوت، ئه‌وانه عه‌ره‌بن،
وانییه! گوتی:"به‌ڵێ". گوتم:"کاکه، پێش هه‌ر شتێک بزانه ئه‌و ده‌ڵقه‌یان
چی تێدایه و دواییش کێ ده‌ڵێ ئه‌وانه پیاوخراپ نین و بۆ خراپه‌کاری نه‌هاتوون، بۆ
ئه‌م شاره!". گوتی:"جا من چی‌یان لێ بکه‌م، خۆ من پۆلیس نیم".
گوتم:"کاکه، پاراستنی ئاساییش و ئاشتی و ئارامی، ته‌نێ کاری پۆلیس نییه و کاری
هه‌موو یه‌کێکه له‌م وڵاته. پاشان تۆ ده‌بینیت ڕۆژانه چی ڕووده‌دات، تۆ ده‌بێ
وریا بیت و هه‌موو نه‌فه‌رێک هه‌ڵنه‌گریت. به‌ڕاستی تۆ ده‌بێ به‌گومان بیت، له هه‌موو
که‌سێکی نامۆ و به تایبه‌ت عه‌ره‌ب". قسه‌کانی پێ سه‌یر بوو. پاشان پێمگوت:"ئه‌گه‌ر
بۆ خۆت نایانپشکنیت، ئه‌وا له یه‌که‌م بازگه‌ی پۆلیس ڕاوه‌سته و پێیان بڵێ، با بیانپشکنن،
ده‌نا ئه‌گه‌ر وا ناکه‌یت، ئێمه له‌گه‌ڵتدا نایه‌ین". کابرای شۆفێر به‌وه
قایل بوو و که گه‌یشتینه یه‌که‌م بازگه، به تورکمانی به پۆلیسه‌کانی گوت و ئه‌وانیش
هه‌رسێ نه‌فه‌ره عه‌ره‌به‌کانیان به وردی پشکنی. که سواربوون و وه‌ڕێ که‌وتین،
شۆفێره‌که، له ئاوێنه‌که‌ی به‌رده‌مییه‌وه سه‌یرێکی منی کرد و چاوێکمان له‌یه‌کدی
قرپاند، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و بڵێ، باش بوو، به دڵت بوو و منیش بڵێم، به‌ڵێ باش بوو
و گه‌ره‌که هه‌مووده‌م وابێت!. بێجگه له‌وه‌ی کارگێڕیی شاری که‌رکووک به ده‌ست کورده‌وه
نییه و کورد له ده‌سه‌ڵاتدا که‌مینه‌یه، شارۆچکه و ده‌ڤه‌ره کوردییه‌کانی
جارانی سه‌ر به ئوستانی
که‌رکووکیش، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر که‌رکووک. کفری،
خورماتوو، که‌لار، چه‌مچه‌ماڵ، به هه‌موو ناوچه‌کانیانه‌وه، هێشتا، به‌شێکن له
دیالا، تکریت، سلێمانی. قه‌ره‌هه‌نجیر و ناوچه‌ی شوان، که له ڕووی کارگێڕییه‌وه،
هه‌ر بۆ خۆیان سه‌ر به شاری که‌رکووکن، هێشتا نه‌گه‌ڕێنراونه‌وه. ئێستاش ته‌واوی
ئه‌و قانوون و بڕیارانه‌ی سه‌رده‌می ڕێژیمی به‌عس، که بۆ سڕینه‌وه‌ی کوردستانییه‌تی
که‌رکووک دانرابوون، هه‌ر ئه‌وانه‌ن، که له که‌رکووک پێڕۆ ده‌کرێن و تاکه یه‌ک
دێڕ و یه‌ک وشه و یه‌ک تیپیان لێ نه‌گۆڕاوه. ئێستاش سیاسه‌تی عه‌ره‌باندنی که‌رکووک
نه‌بڕاوه‌ته‌وه و به ویست و ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی به‌غدا و به چاولێنووقاندنی
سه‌رانی کورد، به‌ڕێوه ده‌چێت و درێژه‌ی پێ ده‌درێت. حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کورد
و سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، هه‌ر چه‌نده بۆ خۆیان به جۆرێکی دیکه‌ی لێکده‌ده‌نه‌وه،
لێ بێ نه‌خشه و بێ به‌رنامه و بێ پرۆگرام، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ که‌رکووک و مووسڵ
و ده‌ڤه‌ره کوردستانییه تازه‌ڕزگاربووه‌کاندا کرد و ده‌که‌ن. ئه‌و هێزانه له که‌رکووک،
که ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکیان به ده‌سته‌وه بوو، خه‌ڵک باسی ئه‌وه ده‌کات، که له
لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاییه‌کانه‌وه 72 سه‌عاتیان
مۆڵه‌ت، پێ‌درابوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی بکه‌ن، ئه‌وان، له بری وه‌ده‌رنانی عه‌ره‌بی
داگیرکا‌ر و پاکژکردنه‌وه‌ی که‌رکووک لێیان و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی کورد، وه‌ک
دزانرێت، ئه‌وان سه‌رگه‌رمی گواستنه‌وه‌ی سامان و ئۆتۆمبیل و ماشین و که‌ره‌سه و کاڵای
حوکوومه‌تی به‌عس و دزی و ڕاووڕووت و به‌زمی دیکه بوون. ئه‌وان ئه‌وه‌ندی ئه‌و کارانه‌یان
به‌لاوه گرنگ بوون، نیوهێنده‌ی ئه‌وه، گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک و
مووسڵ و تاووغ و خورماتوویان، بۆ ئامێزی کوردستان، له کن گرنگ نه‌بوو. ئه‌وان(یه‌کیه‌تیی
نیشتمانیی کوردستان و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی)، ڕازیکردنی دڵیی تورکیا، له ڕێگه‌ی
بردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی تورکمانی و سه‌نعان قه‌سسابی سه‌رۆکی، بۆ که‌رکووک، گه‌لێک به
لایانه‌وه، له چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری کورد، گرنگتر بوو. ئه‌وان نه‌ڕه‌نجاندنی دڵی
عه‌ره‌بی داگیرکا‌ر و شێخه‌کانیان، له چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی کورد و سه‌روه‌ری کورد
له که‌رکووک، پێ باشتر بوو. ئه‌وان به‌و 72 سه‌عاته، نه‌ک ته‌نێ که‌رکووک، ده‌یانتوانی
بگه‌نه به‌غدایش و هه‌رجێیه‌که‌ی دیکه، بۆ خۆیان بیانه‌وێت، چونکه خاوه‌ن هێز
بوون و له هه‌موو عیراقیشدا، ته‌نێ ئه‌وان، ئه‌وده‌م و ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت، خاوه‌ن
هێزن. ئاواره‌ی کوردی که‌رکووک، هێشتا تاکه‌تاکه‌یه‌ک گه‌ڕاونه‌وه که‌رکووک و به‌و
پێیه بڕوات، وه‌ک ئێستا ده‌ڕوات، ده‌یان ساڵی ده‌وێت، ئه‌وانه به ته‌واویی بگه‌ڕێنه‌وه.
کارمه‌ندی ئاواره‌بووی کوردی که‌رکووک، که له هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌کانی دیکه‌ن،
هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌وه که‌رکووک و ئه‌گه‌ر دانه‌دانه‌یه‌کیش گه‌ڕابێتنه‌وه، ئه‌وا
حوکوومه‌تی که‌رکووک، که سه‌ر به به‌غدایه، هیچ مووچه‌یه‌کیان ناداتێ و ئه‌وان
مووچه له حوکوومه‌ته‌کانی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه، وه‌رده‌گرن، واته: کارمه‌ندی
سه‌ر به حوکوومه‌ته‌کانی هه‌ولێر و سلێمانین و ته‌نێ ئه‌وه‌یه ده‌چن له که‌رکووک
کار ده‌که‌ن. تا ئێستاش، یه‌ک کرێکاری کوردی کۆمپانیای نه‌وتی که‌رکووک، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
سه‌ر کاره‌که‌ی خۆی. هه‌ردوو حیزبه کوردییه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستان، که له
که‌رکووکدا، نوێنه‌ر و ده‌سگا و باره‌گایان هه‌یه، هه‌میشه له هه‌وڵی خۆنێزیکخستنه‌وه‌دان
له عه‌ره‌ب و تورکمانی که‌رکووک. جه‌لال تاڵه‌بانی، هێنده‌ی باسی به‌دبه‌ختی و لێقه‌وماوی
و ده‌ربه‌ده‌ری تورکمانی که‌رکووک ده‌کات و بۆ ئه‌وان ده‌گری، هێنده باسی کوردی که‌رکووک
ناکات. که ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر ڕوویدا، جه‌لال تاڵه‌بانی، له بێ‌شیر، خه‌ریکی
په‌توو به‌شینه‌وه بوو به سه‌ر تورکمانه‌کانی ئه‌وێدا و پاش دوو سێ ڕۆژان، ئه‌وجا
خۆی گه‌یانده هه‌ولێر، بۆ به‌شداریی پرسه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه، لێ ئه‌ویش له‌ته‌ک
شانده عیراقییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادا. له که‌رکووک، دوو ده‌سگای
فه‌رهه‌نگیی کوردیی هه‌ن، شه‌فه‌ق و کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناکبیریی گه‌رمیان. هه‌ر یه‌که‌یان
کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوکراوه ده‌رده‌کات، که به دیتنی من، ده ئه‌وه‌نده‌ش
گۆڤار و ڕۆژنامه و بڵاوکراوه، ده‌رده‌کانی که‌رکووک تیمار ناکه‌ن و گرفته‌کانی
چاره‌سه‌ر ناکه‌ن و یه‌ک عه‌ره‌بی داگیرکا‌ر وه‌ده‌ر نانێن. ئه‌و دوو ده‌سگایه، یه‌که‌میان
سه‌ر به پارتییه و دووه‌میان سه‌ر به یه‌کیه‌تییه. ئه‌و دوو ده‌سگایه،
هاوکارییان و نێزیکایه‌تییان، له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و فه‌رهه‌نگییانی تورکمان
و عه‌ره‌ب و ئاشووری و کلداندا، که به‌شێکی زۆریشیان، که‌ونه‌به‌عسی بوونه، زیاتره
له‌وه‌ی، که له نێوان خۆیاندا هه‌یانبێت، وه‌ک دوو ده‌سگای فه‌رهه‌نگیی کوردی، که
به قسه‌ی خۆیان، مه‌به‌ستیان خزمه‌تکردنه به فه‌رهه‌نگی کوردی و به که‌رکووک.
پرۆژه‌ی ده‌ستووری فیدرالی، که پارتیی داینابوو و یه‌کیه‌تییش پێی قایل بوو، باسی
ئه‌وه ده‌کات، که پێته‌ختی هه‌ریمی کوردستان، که‌رکووک ده‌بێت. سه‌رکرده‌یه‌تیی
سیاسیی کورد، نه‌ک هه‌ر که‌رکووکیان نه‌کرده پێته‌خت، به‌ڵکه هه‌ردوو پێته‌خته‌که‌ی
خۆیشیان (هه‌ولێر
و سلێمانی)، هێشتا نه‌کردووه‌ته یه‌ک. ئه‌وان ده‌بوو، له‌گه‌ڵ چوونه نێو که‌رکووک،
ده‌سبه‌جێ کارگێڕی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بگواستبایه‌وه که‌رکووک و بیناکردبایه‌ته
واقیع(De
facto) و ئیدی له خراپترین حاڵیش‌دا، وه‌ک کارێکی نیشانه‌یی ده‌هاته ژماردن.
ئه‌وان ده‌بوو خۆیان بۆ ڕه‌وشی نوێی که‌رکووک ئاماده کردبا و له‌وه‌ش تێبگه‌یشتبان
و تێبگه‌ن، که هه‌ندێک کار و هه‌ندێک بڕیار، ده‌بێ خێرا بدرێت و هیچ بیرکردنه‌وه
و دوودڵی ناوێت و له وه‌ها ڕه‌وشێکدا، فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیا و تیۆری که‌ڵه‌گاییستانه
و که‌ڵه‌گاییزم ده‌خوات، نه‌ک جۆره‌که‌ی دیکه. هه‌ردوو حوکوومه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی،
هێشتاکه کارگێڕیی ئوستانی
که‌رکووکیان له کن ماوه. واته: ئوستانی که‌رکووکی، سه‌ر به،
حوکوومه‌تی هه‌ولێر، له هه‌ولێر هه‌یه و ئوستانی که‌رکووکی سه‌ر به
حوکوومه‌تی سلێمانی، له ده‌ربه‌ندیخان هه‌یه. هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو کارگێڕی و ئوستانانه،
نیشانه‌ی بڕوانه‌بوونه به که‌رکووک. حوکوومه‌ته‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی، پارتیی
و یه‌کیه‌تیی، وه‌ک دوو حیزب، چوونه نێو که‌رکووکه‌وه و وه‌ک دوو حیزب، نه‌ک وه‌ک
سه‌رکرده‌یه‌تییه‌کی کورد و وه‌ک کورد و وه‌ک سه‌روه‌رییه‌کی کوردستانی، کاریان له‌گه‌ڵ
که‌رکووکدا کرد و ده‌که‌ن. ئه‌وان به‌و کاره‌یان، بناخه‌ی دۆڕان و له‌ده‌ستدانی که‌رکووک
و مووسڵ و ده‌ڤه‌ره تازه ڕزگاربووه‌کانی کوردستانیان دانا و زه‌مینه‌یان بۆ وه‌ها
پێشهاتێک خۆش کرد. سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، به قایل‌بوونی به هه‌ڵگرتنی کێشه
و باسی که‌رکووک بۆ چه‌ند ساڵێکی تر و به قایل‌بوونی به‌وه‌ی چاره‌نووسی کوردستانیبوونی
که‌رکووک، بخرێته ده‌نگدان و ڕاپرسییه‌وه، گومانی خسته سه‌ر کوردستانیبوونی که‌رکووک.
که‌رکووک هێشتا له عه‌ره‌بی داگیرکا‌ر و ده‌هه‌زاری پاکژ نه‌بووته‌وه و هێشتا کوردانی
ئاواره‌ی خۆی نه‌گه‌ڕاونه‌وه و هێشتا شارۆچکه و قه‌زا و ناحییه‌کانی جارانی(خورماتوو،
کفری، که‌لار، چه‌مچه‌ماڵ، شوان و قه‌ره‌هه‌نجیر)، نه‌خراونه‌وه سه‌ری و تا ئه‌و کارانه‌ش
ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر بکرێن، زۆری گه‌ره‌که و کورد گوته‌نی:"کلکی که‌ر ده‌گاته
زه‌وی". سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، به قایل‌بوونی به هێشتنه‌وه‌ی باری کوردستان،
وه‌ک تا ڕۆژی 19/3/2003، واته ڕۆژێک پێش جه‌نگی ئه‌مه‌ریکای دژی عیراق و پێش ڕزگاربوونی
که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی بنده‌ستی به‌عس(شنگال
و مووسڵ و شێخان و خورماتوو و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و...)، قایل‌بوون بوو به سیاسه‌تی
عه‌ره‌باندن و به‌عساندن و سیاسه‌تی ڕێژیمی پێشوو و درێژه‌پێدانی، له لایه‌ن ڕێژیمی
نوێیشه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، دڵ به‌وه خۆشکات، سبه‌ی ڕۆژێ،
خه‌ڵکانی ناکوردی که‌رکووک، که ئه‌وان به ڕه‌سه‌نیان ده‌زانن، عه‌ره‌ب و تورکمان
و کلدان و ئاشوورییانی ئه‌و شاره، ده‌نگیان ده‌خه‌نه پاڵ ده‌نگی کورد و ده‌یانه‌وێت
که‌رکووک بخرێته‌وه سه‌ر کوردستان، ئه‌وا کایه‌یه‌کی دۆڕاو ده‌که‌ن و حیسابه‌کانیان
هه‌ڵه‌یه. من بۆ خۆم نه‌ک هه‌ر بێگومانم له‌وه‌ی، عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدان و
ئاشوورییانی که‌رکووک، ده‌نگ بۆ گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک بۆ کوردستان ناده‌ن، سه‌دله‌سه‌د
دڵنیاشم له‌وه‌ی، ئه‌وان ڕێک به پێچه‌وانه‌ی کورد و خواستی کورده‌وه، ده‌نگ بۆ عیراقیه‌تی
که‌رکووک ده‌ده‌ن. سه‌رانی کورد، ده‌بوو بیریان له‌وه کردباوه، که مادام
کوردستانیبوونی
که‌رکووک ده‌بێ به ده‌نگدان بسه‌لمێنرێت، ئه‌وا هیچ به دووری نه‌زانن، سبه‌ی عه‌نکاوه
و بێ‌شیر و تازه‌خورماتوو و جه‌له‌ولا و مه‌نده‌لی و سه‌عدییه و به‌دره و...ش
داوای ده‌نگدانی تێدا بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانییه‌ت و ناکوردستانییه‌تیان ساغ بکرێته‌وه
و هه‌نگین هیچ یه‌کێک له‌و شوێنانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچه‌نده ڕێژیمیش گۆڕاوه، به‌ڵام ڕه‌وشی ئه‌وێ نه‌گۆڕاوه و نه‌گه‌ڕێنراونه‌وه
سه‌ر کوردستان و هێشتا زۆرینه‌یان
کلدان و ئاشووری و عه‌ره‌ب و تورکمانن، نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ کوردستاندا بن و ڕێکوڕه‌وان
ده‌نگ بۆ عیراقیه‌تیی ئه‌و شوێنانه ده‌ده‌ن. ئه‌وده‌م ده‌بێ چاوه‌نۆڕی ئه‌وه‌ش بین،
که ڕه‌نگه عه‌نکاوه، ببێته: کۆماری عه‌نکاوه و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی و له
خراپترین باریشدا خاوه‌نی فیدرالیی خۆی. دیاره ئه‌و باسه و ئه‌و پێشبینییه بۆ بێ‌شیر
و جه‌له‌ولا و مه‌نده‌لی و ئه‌وانه‌ش ده‌خوات. که‌رکووک، زۆر گوناهه، که ئاوا
سازشی له سه‌ر ده‌کرێت و ده‌خرێته مه‌زاده‌وه. سه‌رانی کورد بۆ خۆیان ئه‌و کاره
ده‌که‌ن و هیچ پیرۆزییه‌کیان بۆ که‌رکووک نه‌هێشتووه‌ته‌وه. تۆ بنۆڕه ئه‌م ڕووداوه:
له جڤینێکی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادا، جه‌لال تاڵه‌بانی، باس له کوردستانیه‌تیی
که‌رکووک ده‌کات و مێژووی که‌رکووک له کۆنه‌وه تا ئێستا بۆ دانیشتووانی جڤینه‌که
باس ده‌کات و سه‌رچاوه‌ی قسه‌کانی خۆی پێشان ده‌دات و باسی قامووسی تورکی و کتێبی
عوسمانی و زۆری دیکه‌ش ده‌کات، که کوردستانیه‌تیی که‌رکووک ده‌سه‌لمێنن
و نه‌خشه‌یه‌کی یه‌کجار زه‌لامی کۆنیش ده‌کاته‌وه و له سه‌ر مێزه‌که‌ی په‌خش ده‌کاته‌وه
و که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی پێشان ده‌دات، تا ئێره زۆر باشه و چاکی ده‌هێنێ و
باشی باس ده‌کات، لێ له‌پڕ ده‌وه‌ستێ و ده‌ڵێ، به‌ڵام ئێمه ئێستا باس له کێشه‌ی که‌رکووک
ناکه‌ین و کوردستانیبوون و ناکوردستانیه‌تیی که‌رکووک هه‌ڵده‌گرین
بۆ دوای سه‌رژمێری و ئامار و ده‌نگدان. ئه‌م نه‌خشه‌پێشاندان و باسه دوورودرێژه‌ی
تاڵه‌بانی، بووبه بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌ر زاری میدیاکانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان
و به‌رده‌وام لێیان ده‌دایه‌وه و پێشانیان ده‌دا و په‌خشیان ده‌کرده‌وه و تیۆرییان
له سه‌ر و له باره‌وه بۆ ساز ده‌کرد و ده‌یان کۆڕ و به‌رنامه و ده‌مه‌ته‌قه‌یان
له سه‌ر ساز کرد و هه‌موو جیهانیان لێ پڕ کرد. وێنه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌خشه‌که‌ی
ده‌ستیشیان، هه‌میشه و هه‌رده‌م وه‌ک وێنه‌یه‌کی زۆر گرنگ و پڕواتا، له ته‌له‌ڤزیۆن
و ڕۆژنامه و گۆڤار و ته‌نانه‌ت سه‌ر دیوار و شوێنه‌گشتییه‌کانیشدا، په‌خش کرده‌وه
و هه‌ڵواسی. یه‌ک که‌س ناپرسێت و ناڵێت، ئاغای تاڵه‌بانی، که به‌و هه‌موو به‌ڵگه
و مه‌دره‌ک و نه‌خشه و قسانه ده‌یسه‌لمێنیت، که که‌رکووک کوردستانه، ئیدی بۆ
گومانی ده‌خه‌یته سه‌ر و بۆ کێشه‌که هه‌ڵده‌گریت، بۆ ده‌نگدان و ئامار و سه‌رژمێری!
که‌س ناپرسێت و ناڵێت، ئاغای تاڵه‌بانی، تۆ ده‌زانیت، به دوا ڕسته‌ی قسه‌کانت، که
کوردستانیبوون و نه‌بوونی که‌رکووکت کرده پرس و خسته ژێر گومانه‌وه، تۆ هه‌موو
به‌ڵگه و قسه‌کانی پێشووی خۆت سڕییه‌وه. تۆ به‌و کاره مافت دایه عه‌ره‌ب و تورکمان
و کلدان و ئاشوورییان، که ئه‌وان بڕیاری کوردستانیبوون و نه‌بوونی که‌رکووک بده‌ن.
ده‌ی ئه‌گه‌ر له ئامار و سه‌رژمێری و ده‌نگدانه‌که‌دا، که تۆ هێشتا عه‌ره‌به‌کانت
لێ وه‌ده‌رنه‌ناوه و کورده‌کانت نه‌گێڕاوه‌ته‌وه و قه‌زا و ناحیه لێدابڕاوه‌کانیت
نه‌خستووه‌ته‌وه سه‌ر و تورکمان و ئاشووری و کلدانیش، هیچ گومانت نه‌بێت، هه‌رگیز
ده‌نگ بۆ کوردستانییه‌تی که‌رکووک ناده‌ن، باشه ئه‌گه‌ر که‌رکووکییان، گوتیان که‌رکووک
عیراقه و له‌گه‌ڵ عیراق ده‌بێت و له‌ته‌ک کوردستان نابێت، ئه‌وجا
چ ده‌ڵێیت، ئایا که‌رکووک ئه‌وده‌می کوردستان نییه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌رکووک، کوردستان
نییه، چییه؟ ئایا به ڕای تۆ عه‌ره‌بستانه؟ تورکستانه؟ ئاشوورستانه؟ یا هیچستانه؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر وابوو ئایا ده‌بێ کورد ده‌ستبه‌رداری که‌رکووک ببێت؟ ئه‌گه‌ر کورد دوێنێ،
ده‌ستبه‌رداری کووت و زرباتییه و به‌دره و جه‌سسان و مه‌نده‌لی و مووسڵ بووبێت و
ئه‌وڕۆیش ده‌ستبه‌رداری که‌رکووک ببێت، بێگومان سبه‌ینێش ده‌ستبه‌رداری زۆر شوێنی
دیکه‌ی، که خه‌ڵکی ناکورد به هی خۆیانی ده‌زانن، ده‌بێت. ئه‌گه‌ر که‌رکووک به
خاک کوردستانه، خۆ ئیدی با هیچ کوردیشی تێدا نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ر کوردستانه. هیچ یه‌کێک
له‌و وڵاته‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان ئه‌م پرسیاره له تاڵه‌بانی ناکات و هه‌رگیز تاڵه‌بانی
و گوتار و کرداره، گومانلێکراوه‌کانی
ناخاته ژێر پرسیاره‌وه.
*****
دیارده‌ی مانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب
و جێنه‌هێشتنی کوردستانیان، بێجگه له شاری که‌رکووک، له شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ریشیدا
ده‌بینرێت. له جه‌له‌ولایش، که سه‌ر به ئوستانی دیالایه، له‌وێش ده‌بینرێت.
جه‌له‌ولا، که جاران، قه‌ره‌غان یا قه‌ره‌خانیشی پێ ده‌گوترا، کاتی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی،
جێگه‌یه‌کی له‌شکریی بوو و نێزیکی خانه‌قین و سنووری ئێران بووه، هه‌مووده‌م له‌شگرکه‌یه‌کی
گرنگ بووه، بۆ حوکوومه‌تی به‌عس. هه‌ربۆیه، به‌عس به‌رده‌وام هه‌وڵی عه‌ره‌باندنی
شارۆچکه‌که و ده‌وروبه‌ریشی داوه. به‌عس، ته‌واوی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری جه‌له‌ولا
و باژێڕی خانه‌قین و گونده‌کانی خانه‌قین و مه‌نده‌لی و به‌دره و جه‌سسان و زرباتییه
و ....ی عه‌ره‌باندووه و کوردی لێ وه‌ده‌رناوه. که ڕێژیمی به‌عس ڕووخا، شاری
خانه‌قین، که‌وته‌وه ده‌ستی کورد و ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ گه‌ڕایه‌وه و زۆر بوێرانه،
عه‌ره‌بی داگیرکاری لێ وه‌ده‌رنران. لێ عه‌ره‌به‌کانیش کاری خۆیان زانی و به‌شێکی
زۆریان خۆیان گه‌یانده به‌رپرسان و کارگێڕانی ده‌سه‌ڵاتی کورد و به کاغه‌زی به‌رپرسه
گه‌وره‌کانیان، خۆیان کڕییه‌وه و چۆڵیان نه‌کرد و به‌شێکی زۆریشیان، گواستیانه‌وه
و چوونه جه‌له‌ولا. جه‌له‌ولا، ئێستاکه جممه‌ی دێت له عه‌ره‌ب. عه‌ره‌ب له
گونده‌کانی نێزیکی جه‌له‌ولایش ماونه‌وه و چۆڵیان نه‌کردووه. ئه‌وه‌ی، له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا
دڵی مرۆڤ خۆش ده‌کات، پاکژکردنه‌وه‌ی شاری خانه‌قینه له عه‌ره‌ب. خانه‌قین، که یه‌کێکه
له شاره جوان و خۆشه‌کانی کوردستان، ساڵانێک بوو، له‌ژێر چه‌کمه‌ی به‌عس و عه‌ره‌باندندا
ده‌یناڵاند. به‌وه‌ی ڕزگاری بووه و به‌رگه کوردییه‌که‌ی وه‌به‌ر کردووه‌ته‌وه،
مرۆڤ کۆڵێک دڵخۆش ده‌بێت.
*****
که ئه‌مه‌ریکا بڕیاری
جه‌نگی دژی ڕێژیمی عیراق دا و جه‌نگ ده‌ستیپێکرد و ڕێژیمی به‌عس له گیانه‌ڵا و سه‌ره‌مه‌رگدا
بوو، کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینی له‌شکری و ناله‌شکری، له نێو خه‌ڵک و میدیادا
بڵاو بووه‌وه. یه‌کێک له‌و ده‌سته‌واژانه، ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌ننیران ئه‌سسه‌دیقه"النیران
الصدیقة")، واته: ئاگری دۆست، ئاگری هاوڕێ بوو، که به‌و جۆره ته‌قه و فیشه‌ک
و ئاگرانه ده‌گوترا، که به قسه‌ی له‌شکرییان، له ده‌ست ده‌رده‌چوو و به هه‌ڵه،
به‌ر که‌سێکی خۆیان، یا دۆست و هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌که‌وت. ئه‌و ئاگری دۆسته، که
له شێوه‌ی بۆمبارانی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی ئه‌مه‌ریکاییدا خۆی بینییه‌وه، گیانی نێزیکه‌ی
چل که‌سێکی، له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی، سه‌ر به پارتیی، هه‌ڵقرچان و
سووتاند و که‌سیش نه‌یبیست ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای لێبوردن و به‌خشین
له کورد بکات. ده‌سته‌واژه‌یه‌کی دیکه، که هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بڵاو بووه‌وه،
ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌لقووات ئه‌لموجه‌وقه‌له "القوات المجوقلة")،
بوو، واته: ئه‌و هێزانه‌ی، به ئاسماندا ده‌گوێزرێنه‌وه، که به‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریکا
و هاوپه‌یمانانی ده‌گوتران، که به خۆ و تانک و چه‌که قورسه‌کانیانه‌وه، به فڕۆکه
و به ئاسماندا، له شوێنێکه‌وه بو شوێنێکی دیکه، ده‌گوێزرانه‌وه. ده‌سته‌واژه‌یه‌کی
دیکه، که نه‌ک هه‌ر له بواری له‌شکر و جه‌نگدا بڵاو بووه‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی
(عولووج"علوج")، واته: ئاژه‌ڵی دڕنده و کێوی یا که‌ر، بوو، له
زاری موحه‌ممه‌د سه‌عید ئه‌سسه‌ححاف"محمد سعید الڵحاف")ی، وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی
به‌عسڕا بڵاو بووه‌وه. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه، ئێستاکه له کوردستانیشدا بڵاوه و
له زۆر شوێن و جێگه، به‌کار ده‌برێت. له کوردستان، به واتا ئه‌سسه‌ححافییه عه‌ره‌بییه‌که‌ی
خۆی، به‌کاری نابه‌ن و وه‌ک ناوێک بۆ ئه‌و ئۆتۆمبیله زل و زه‌لامانه‌ی، که له به‌غدا
و شاره‌کانی عیراق و شاره‌کانی کوردستانی بنده‌ستی عیراق، دزراون و فرۆشراون و کوردستانیان
لێ پڕ کراون، به‌کاری ده‌به‌ن. خه‌ڵک، که باسی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبیله نوێیانه ده‌که‌ن،
ده‌ڵێن: فڵان ئه‌ونده‌ی عولووج کڕیوه و فڵان ئه‌وه‌نده‌ی عولوووج هه‌یه و فڵان ئه‌وه‌نده‌ی
عولووج هێناوه و فڵان ئه‌وه‌نده‌ی عولووج دزیوه. هه‌زاران شۆخی و نوکته و قسه‌ی
خۆش له‌مه‌ڕ ئه‌و عولووجانه‌وه ده‌گێڕدرێنه‌وه. بۆ نموونه باسی خه‌ڵکی وا ده‌که‌ن،
که چوار دانه‌ی له‌و ئۆتۆمبیله زه‌لامانه له ماڵدا داناوه و نه ده‌زانێت
باژوا و نه ده‌زانێت
به‌کاریان ببات. ده‌ڵێن کابرایه‌ک له‌گه‌ڵ کوڕێکیدا، که بڕێک ئاژۆتنی ئۆتۆمبیل ده‌زانێت،
سواری یه‌کێک له‌و عولووجه هه‌ره‌نوێیانه ده‌بن و به‌ره‌و گونده‌که‌ی خۆیان ده‌چنه‌وه.
ئۆتۆمبیله‌که هێنده نوێ ده‌بێ و هه‌موو به‌شه‌کانی کارکردنی له سه‌ر نوێترین ته‌کنیک
و شێوه کار ده‌که‌ن، له‌و جێگه‌یه‌ی، که هه‌وای نێو ئۆتۆمبیله‌که سارد و گه‌رم
ده‌کات، کابرا نازانێت و ده‌ست ده‌نێت به دوگمه‌ی هه‌وای سارددا و ئیدی نێو ئۆتۆمبیل
ساردسارد ده‌بێت و ڕه‌قیته ده‌که‌ن و هه‌ر زووزوو باوکه‌که، کوڕه شۆفێره‌که‌ی ڕاده‌گرێت
و داده‌به‌زن و ئاگرێک له‌و ده‌شته‌دا ده‌که‌نه‌وه و خۆ ده‌ده‌نه ئاگر و خۆ گه‌رم
ده‌که‌نه‌وه و پاشان سواری عولووجه‌که‌یان ده‌بنه‌وه. تا نێزیکی ماڵ ده‌بنه‌وه،
ده‌یان جار داده‌به‌زن و خۆ ده‌ده‌نه ئاگر. پاشان باوکه‌که تووڕه ده‌بێت و به کوڕه‌که‌ی
ده‌ڵێت:"لایوه گووه قه‌وری باوکی خێوی، به‌خوا ئه‌مه ئه‌چێته خوێنیمان، ڕۆڵه
هه‌رچی زووه له‌کۆڵیکه‌رۆ و گووی تێکه با نه‌یشمان کوژێت". ئه‌و ئۆتۆمبیله
عولووجانه، "ئاڕئاڕ RR" یشیان
پێ ده‌ڵێن. ئاڕئاڕ، واته: ڕاووڕووت، که ده‌کاته ڕووتکردنه‌وه و جه‌رده‌یی. که
نیشانه‌ی دزین و ڕفاندنی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌یه و
ڕووتکردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌کانیانه. ئه‌و جۆره ئۆتۆمبیلانه، له هه‌موو کوردستاندا
هه‌ن. کارگێڕان و به‌رپرسانی حیزبی و حوکوومه‌تی، به‌ر له هه‌ر خه‌ڵکێکی دیکه، ده‌ستیان
گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئۆتۆمبیلانه و بۆ خۆیان حه‌ڵاڵیان کردووه. له که‌لار و له
نێوان که‌لار و شاکه‌لدا، دوو پێشانگه‌ی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبیلانه‌م دیت، که سه‌دان
ئۆتۆمبیلی نوێی تێدا ڕاگیرابوون و خه‌ڵک سه‌رگه‌رمی کڕین و فرۆشتنیان بوون.
*****
له زۆرینه‌ی شار و
گونده‌کانی کوردستان، بزاڤێکی خێرا و گورجوگۆڵی بیناسازی و خانوودروستکردن و ئاوه‌دانکردنه‌وه،
له ئارادایه. خانوو، ماڵ، فرۆشگه، مزگه‌وت، جاده، خوێندنگه و...دروست ده‌کرێن.
ئه‌و کاره وه‌ک بیناکردنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات، کارێکه جێی دڵخۆشبوونه.
کارێکه، هه‌زاران که‌س ده‌خاته بازاڕی کاره‌وه و ژیان بۆ هه‌زاران خێزان، دابین
ده‌کات. ئه‌وڕۆ له هه‌موو کونجێکی کوردستاندا، خه‌ڵک ته‌له‌فۆنی ده‌ستیی هه‌یه و
به‌کاری ده‌بات. ته‌نانه‌ت شوان و گاوانیش هه‌ن، ئه‌و جۆره ته‌له‌فۆنانه‌یان هه‌ن
و له نێو په‌زه‌کانیانه‌وه، زه‌نگ بۆ دۆستانیان لێ ده‌ده‌ن. خه‌ڵک، زۆرینه‌ی خه‌ڵک
ئۆتۆمبیلی هه‌س
و به‌کاری ده‌بات. ئه‌له‌کتریک، هه‌رچه‌نده زۆر ڕێکوپێک و به‌رده‌وام نییه، لێ
تا ڕاده‌یه‌ک هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه. زۆرێک له ماڵان
ڕیکۆرده‌ری سی دی(CD) و سه‌تالایتیان
هه‌یه. له‌و ڕووانه‌وه گۆڕانێکی له‌به‌رچاو وه‌دی ده‌کرێت. پاره‌یه‌کی زۆر له نێو
خه‌ڵک و له بازاڕدا هه‌یه. بزاڤێکی بازرگانیی به‌هێز له گۆڕێدایه و هێزی کڕین
له کن خه‌ڵک، به‌رزه و توانستیان به سه‌ر کڕیندا ده‌شکێت. ئه‌وانه هه‌موو وان،
لێ ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم، په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌کردنێکی ته‌واوی که‌رتی تایبه‌ته.
سه‌رمایه‌داری کورد، ئه‌وڕۆ ته‌واوی بازاڕ و کاره‌کانی کۆنترۆڵ کردووه و که‌رتی
گشتی، به‌ڕه‌که‌ی له‌ژێر پێ ده‌رکراوه. سه‌رمایه‌دارانی کورد، به‌وه‌ی، که له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی حیزبی و کارگێڕانی حوکوومه‌تیدا، ده‌بن به هاوکار و هاوبه‌ش، به‌وه ده‌رفه‌ت
و بواری کار و مسۆگه‌رکردنی قازانج بۆ خۆیان و هاوبه‌شه‌کانیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن. به‌رپرسانیش،
که دێنه سه‌ر حازر و به مفتی ده‌چنه نێو کاره‌که‌وه و ده‌بنه به‌شداری
قازانج و سه‌رمایه، ئیدی مته‌قیان لێوه نایه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌کی خۆیان ده‌خه‌نه
سه‌رووی هه‌موو میلله‌ت و وڵاته‌وه. زۆرێک له‌و ئاوه‌دانکردنه‌وانه‌ی، به پێشکه‌وتن
نێونووس ده‌کرێن، ته‌نێ بوارگه‌لێک ده‌گرنه‌وه، کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆ و له‌به‌رچاویان،
له پێشخستن و گه‌شه‌کردنی جڤاکدا نییه. ئه‌و بوارانه‌ی ته‌له‌فۆنی ده‌ستی، هوتێل،
مزگه‌وت، ئۆتۆمبیل، بازاڕ و فرۆشگه‌ی مه‌زن، پێشانگه، فرۆشگه‌ی سی دی و سه‌تالایت
و ورده‌واڵه‌ی دیکه، ته‌نێ هه‌ندێک کارئاسانی، له شێوه‌ی ژیاندا ده‌که‌ن، ده‌نا
گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی و سه‌دله‌سه‌د له چۆنیه‌تیی ژیانی خه‌ڵک و پێشکه‌وتنی وڵات‌دا
ناکه‌ن. ئه‌و بوارانه، ئێستاش و تا ماوه‌یه‌کی درێژتریش، ته‌نێ خزمه‌ت به سه‌رمایه‌داران
خۆیان ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌وانن، ده‌توانن سوود له خێر و بێری ئه‌و جۆره
شتانه ببینن. ئه‌و گۆڕانکاریگه‌لانه گرنگن، که کاریگه‌رییان، له دروستکردن و بیناکردن
و سازکردنی ژێرخان(Infrastructure)ی ئابووری کوردستاندا هه‌بێت. ژێرخانێک،
که ئامراز و که‌ره‌سه و کاڵا و ئامێری، ڕه‌نێوهێنان و پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و
ئاودێری و ڕێگه و بان، پێشخات و له‌شساغی و خوێندن و خانوو و خۆراک و هاتوچۆ، بۆ
هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ دابین کات و جڤاکی خۆشگوزه‌ران، بۆ خه‌ڵکی کوردستان، له کوردستاندا
بنیات بنێت. ژێرخانێک، که ببێته بناخه و بنگه و کۆڵه‌که‌ی، دامه‌زراندن و سازکردنی،
هه‌موو جۆره ڕێکخستن و پێویستییه‌کی ژیان. ڕاسته ئه‌وڕۆ، بازاڕه‌کانی کوردستان،
هه‌موو شتێکیان تێدایه و وه‌چنگ ده‌که‌ون، لێ 95% و پتری ئه‌و شتانه‌ی تێیاندان،
شتی هاورده‌ن و هی کوردستان خۆی نین. ئه‌وڕۆ له کوردستان، ته‌نانه‌ت به‌رهه‌می کشتوکاڵییش،
له ده‌رێی کوردستانه‌وه ده‌هێنرێن. مه‌گه‌ر ئاوی تورکی و مۆبیله‌ی تورکی و شوکولاتی
تورکی و په‌تۆی ئێرانی و ته‌ماته‌ی عیراقی و ئارووی ئوردنی و هه‌نجیره‌وشکه‌ی ئێرانی
و گوێزی ئه‌لبانی و...له‌و وڵاتانه‌وه ناهێنن و نایه‌نه ژوورێ!. بازاڕی کوردستان،
ئه‌وڕۆ به‌شێکه له بازه‌ڕه‌کانی تورکیا و ئێران و به تایبه‌تییش تورکیا. ئه‌وه‌ی
له بازاڕه‌کانی
کوردستاندا دێنه به‌رچاو و ده‌فرۆشرێن و ده‌کڕدرێن، شتومه‌ک و کاڵاگه‌لێکی زۆر و
بۆرن و هیچ جۆره گرنگییه‌ک، به چۆنییه‌تییان نه‌دراوه. تورکیا، هه‌ر به مه‌به‌ست،
هه‌رچی شتێکی خۆی هه‌ن، که له بازاڕه‌کانی خۆیشیدا ناڕۆن و سه‌رف نابن، له کۆڵی
خۆیان ده‌کاته‌وه و ده‌یاننێرێته کوردستان. کوردستان بازاڕێکه، پاشه‌ڕۆک و پۆخڵه‌واتی،
هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری تێدا، ده‌فرۆشرێت و سه‌رف ده‌بێت. بازرگان و سه‌رمایه‌دارانی
کورد، بیر له‌و لایه‌نه‌ی ڕه‌وشه‌که ناکه‌نه‌وه و ئه‌وان، بۆ هه‌رچی زووتر و هه‌ر
جۆرێک هاسانتر وه‌ده‌ستهێنانی قازانج،
ئاماده‌ن بازاڕی کوردستان پڕکه‌ن، له هه‌رچی شتی ناپێویسته، له جۆری ئه‌و
شتگه‌له‌ی، که ته‌نێ که‌مینه‌یه‌ک لێیان سوودمه‌ند ده‌بن. به‌و کاره، ته‌نێ به‌کاربه‌ر
یا سه‌رفکه‌ر و خه‌رجکه‌ری شتومه‌ک و کاڵا، له کوردستان زیاد ده‌کات و پتر ده‌بێته
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئیستیهلاکی بخۆر و هه‌ڵلووش، که ئه‌وه بۆ خۆی یه‌کێکه له
مه‌به‌سته سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رمایه‌داریی جیهانی. سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی
ئه‌و کۆمه‌ڵگه و ئه‌و جۆره ئابوورییه، ئه‌وڕۆ له کوردستاندا وه‌دی ده‌کرێت و ئه‌وه‌ش
بۆ خۆی، نیشانه‌ی گه‌شه‌نه‌کردنی ئابووری و دواکه‌وتوویی ژێرخانی ئابووریی کوردستانه.
کوردستان پێویستی به گرنگیدانه به ژێرخانه‌که‌ی، نه‌ک به بریقوباقی کاتیی و ڕۆژانه.
ئه‌وه‌ی کوردستان پێویستی پێیه‌تی، نه‌خشه‌دانانێکی ئابوورییانه‌ی درێژخایه‌ن و لێزانانه‌یه،
که بیر له ته‌واوی ورده‌کارییه‌کانی هه‌موو پێویستییه‌کانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک
بکاته‌وه و له به‌رچاو بگرێت، واته: ئاماده‌کردنی ژێرخانی ده‌وڵه‌تی کوردستان.
*****
له دوای ڕووخانی ڕێژیمی
به‌عس و تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ی، ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان، که جاران له عیراق دابڕابوو به
عیراقه‌وه، له کوردستان و له هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵێکدا، باس باسی پاره‌یه. ئێستا
خه‌ڵک بیر له‌وه ده‌کاته‌وه، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک پاره په‌یدا که‌ن و چ ڕێگه‌یه‌ک بگرنه به‌ر بۆ هه‌رچی زووتر ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه.
ئیدی ڕه‌وایه‌تی و ناڕه‌وایه‌تی و چه‌وتی و ڕاستی، ئه‌و ڕێگه‌یانه زۆرجاران، گرنگ
نین و گرنگ گه‌یشتنه به مه‌به‌ست. وا پێده‌چێت، ئه‌و جۆره دیتن و بیرکردنه‌وه‌یه‌ش،
له لایه‌ن سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردیشه‌وه، بره‌وی پێ بدرێت و دنه بدرێت. ئه‌مه‌ریکایش،
که خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌یه له عیراقدا(کوردستانیش به قایل‌بوونی سه‌رانی
کورد و خواستی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان، بووه‌ته‌وه به‌شێک له عیراق)، ئه‌ویش لایه‌نگری
دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مشه‌خۆره. ئه‌ویش پشتیوانیی دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
ده‌رۆزه‌که‌ر و گۆج و لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات و بێ توانست و بێ بڕیاره. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا، له ته‌واوی کایه‌کاندا،
دابینکردن و وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆیه‌تی و هیچی دیکه. ته‌واوی قه‌وانه
سواوه‌کانی مافی مرۆڤ و ئازادی گه‌لان و ئازادی ڕاده‌ربڕین و...که ئه‌مه‌ریکاییه‌کان
له کوردستان و ڕۆهه‌ڵاتدا ده‌یفرۆشنه‌وه، له درۆیه‌کی گه‌لێک زه‌لام و چاوبه‌ستن
و چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک زیاتر شتێکی دیکه نییه. ئه‌وڕۆ له کوردستان، باس باسی دۆلاره
و باسی گه‌ڵایه وهه‌رچی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه و به خه‌یاڵتدا دێت، له‌وێ به
پاره ده‌یژمێرن. پاره بووه‌ته پێوه‌ری هه‌موو شتێک و ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌بێت و به‌رکی
به‌تاڵ بێت، که‌س لای لێ ناکاته‌وه و گوێ له قسه‌ی ناگرێت. باس باسی خانووکڕین و
ئۆتۆمبیلکڕین و زه‌ویکڕین و هه‌موو شت کڕینه. باس باسی خانه‌نشینی و پاره وه‌رگرتنه،
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت. باس باسی زه‌وی وه‌رگرتنه. ئێستا، پاره‌ی شه‌هیدانه، ئه‌نفالانه،
بێوه‌ژنانه، شۆڕشیی نوێیانه، شۆڕشی ئه‌یلوولانه، شۆڕشی گوڵانانه، نووسه‌رانه،
پێشمه‌رگانه، ڕۆژنامه‌ڤانانه و...ده‌یان جۆری دیکه، بۆ خه‌ڵک ده‌بڕدرێته‌وه و
خه‌ڵک وه‌ری ده‌گرن. ته‌واوی ئه‌و پارانه‌ش، ئه‌و زه‌وییانه‌ش، به خه‌ڵکانێک ده‌درێت
و بۆ خه‌ڵکانێک ده‌بڕدرێته‌وه، که له بازنه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا ده‌خولێنه‌وه.
کابرایه‌کم بینی، هه‌ندێک کاغه‌زی به ده‌سته‌وه بوو، تێیاندا ڕه‌زامه‌ندی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی سلێمانی، له سه‌ر ئه‌وه
ده‌ربڕابوو، پارچه‌یه‌ک زه‌وی بدرێتی، به نێوی ئه‌وه‌ی، ئه‌و هه‌ڤاڵه کاتی خۆی پێشمه‌رگه
بووه. یه‌کێک له‌و دۆستانه‌ی، که پێکه‌وه دانیشتبووین و ئاگای
له باسه‌که بوو، له منی پرسی: "ئه‌رێ به‌ڕاستی ئه‌و پیاوه پێشمه‌رگه بووه؟".
گوتم:"قوربان، ئه‌و پیاوه کاتی خۆی، که پێشمه‌رگه هاتوونه‌ته ئاواییه‌که‌یان،
له بن دیواره‌کاندا، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کاندا دانیشتووه و جگه‌ره‌ی له‌گه‌ڵدا کێشاون،
ئه‌و هاوجگه‌ره‌کێش بووه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا و به‌و جۆره به‌شداریی شۆڕشیی نوێی
کردووه". ئه‌وڕۆ خه‌ڵکانێکی یه‌کجار زۆر، له‌و هاوجگه‌ره‌کێش و هاودز و
هاوجاش و هاوبه‌عسی و هاومرۆڤکوژ و هاوقۆڵبڕ و هاوخراپه‌کارانه، به‌ری قازانجی، ئه‌و
هاوشتانه‌یان ده‌خۆن و به هۆی هاوهینییانه‌وه، خانه‌نشین ده‌کرێن و ده‌بنه خاوه‌نی
زه‌وی و پاره. ئه‌وڕۆ له کوردستان، ته‌نانه‌ت جاشایه‌تییش به خزمه‌ت ده‌ژمێردرێت
و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی پله و پایه و خانه‌نشینییش ده‌ژمێردرێت. تۆ بنۆڕه ئه‌م
ئاگادارییه‌ی، که له لایه‌ن یاریده‌ده‌ری سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه،
بۆ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رچووه، که ڕێک به‌م شێوه‌یه‌یه:
"ئاگاداری
له‌سه‌ر
بڕیاری هه‌ڤاڵی به‌ڕێز مام جه‌لال، ئاگاداری ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌که‌ین که له‌گه‌ڵ
براده‌رانی مه‌کته‌بی سیاسی چوونه‌ته هه‌مه‌دان له‌ساڵی 1964 یاخود واریسه‌کانیان،
له‌ڕۆژی(7/2/2004) تا کۆتایی مانگی شوبات سه‌ردانی باره‌گای یاریده‌ده‌ری سکرتێری
گشتی بۆ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن بۆ کاری پێویست، له ڕزگاری-به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی
حاجی حه‌سه‌نی لۆکه.
حه‌مه‌ی
فه‌ره‌ج
یاریده‌ده‌ری
سکرتێری گشتیی بۆ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی"[8]
ئه‌وه‌ی بڕێک ئاگاداری مێژووی بزاڤی چه‌کداری و
سیاسی کورد بێت و به تایبه‌تییش شاره‌زاییه‌کی له مێژووی ئه‌و ساڵانه‌ی باشووری کوردستان
و چۆنیه‌تیی که‌رتبوونی پارتیی دیموکراتی کوردستاندا هه‌بێت، بۆی ئاشکرایه و ده‌زانێت،
ئه‌و که‌رتبوونه‌ی پارتیی و جوێبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی-ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،
له پارتیی و سه‌رکرده‌یه‌تیی بارزانی، بۆ که‌رتکردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد بوو
و بۆ ئه‌وه بوو، کورد ئیدی هه‌رگیز له ژێر یه‌ک سه‌رکرده‌یه‌تیدا یه‌ک نه‌گرێته‌وه
و خودانی یه‌ک بڕیار و یه‌ک دید و یه‌ک ئامانج نه‌بێت و نه‌گاته مه‌به‌ست. ئه‌وه‌ی
که‌وته به‌ره‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه(که خۆیان به مه‌کته‌بی
سیاسی و باڵی مه‌کته‌بی سیاسیی نێو ده‌به‌ن) و له‌گه‌ڵ وان‌دا بوو، که‌وته به‌ره‌ی
حوکوومه‌تی به‌عس و نه‌یارانی کورده‌وه و ئه‌وه‌یشی له‌و به‌ره‌یه‌دا بوو و بێت،
له‌به‌ره و سه‌نگه‌ری جاشایه‌تیی و خیانه‌تدایه و بووه. ئێستاکه مووچه و خانه‌نشینی،
بۆ ئه‌وانه ده‌بڕدرێته‌وه، که له‌و به‌ره‌یه‌دا بوون. ئه‌وڕۆ له کوردستان، که‌ونه
جاشان، که‌ونه موسته‌شاران(ڕاوێژکاران)، که‌ونه ئه‌نفالچییان، ده‌هێنرێنه‌وه مه‌یدان
و خزمه‌ت ده‌کرێن و ژیان و ماڵ و پاسه‌وانییان بۆ دابین ده‌کرێن. ئه‌وڕۆ که‌ونه
جاشگه‌لێکی وه‌ک: حه‌مه‌ی ئه‌حه فه‌ڕاش و فه‌تاحی که‌ریم به‌گی جاف و شێخ ته‌ییبی
شێخ موحه‌ممه‌دی شێخ وه‌سمان، که ده‌ستیان له کوشتن و بڕین و ئه‌نفال و هه‌موو ده‌رد
و نه‌گبه‌تییه‌کی کورددا هه‌بووه، ده‌هێنرێنه‌وه و ڕێزیان لێ ده‌گیرێت و ده‌پارێزرێن.
له نێو یه‌کێک له جیپه ڕووسییه کۆنه‌کانی که‌لاردا بووم به‌ره‌و شاکه‌ل، چه‌ند
که‌سێکی دیکه‌ش بوون. دوو پیاوی بڕێک به ته‌مه‌ن، یه‌کێکیان له پێشه‌وه دانیشتبوو
و ئه‌وی دیکه‌یان له پشته‌وه له ته‌نیشت منه‌وه دانیشتبوو. له‌ته‌ک
یه‌کدیدا
که‌وتنه قسه و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه، هه‌ر خۆش خۆش و به ده‌نگێکی به‌رز هاواری ده‌کرد
و ده‌یگوت:"ڕه‌شه‌ی برام، خۆزگی ئه‌و ڕۆژه ئه‌مردم، له‌بیرت تێ وا چۆن له تۆپزاوا
تۆ داوای ئاوت کرد و که‌نیشکه‌که‌ت، یاخوا بۆی بمرم، چوو بۆت بێرێت و کاورای زابت
هات په‌لی ڕاکێشا و بازنگه‌که‌ی ده‌سی تون ڕاکێشا و ده‌س و مه‌چه‌کی بڕی و زامار کرد.
که‌نیشکه‌که‌ت که‌نیشک نه‌و، به‌خوا وه ده ملیۆن ئه‌شیا. یاخوا کوێرایم دایه، بۆ
ئه‌و که‌نیشکه نازاره عه‌جایه‌به، چۆن بردیان و له توو جیایان کردۆ. ئیسه‌یش بیر
ئه‌که‌مۆ لێی ئه‌ومه قه‌تره‌یه‌ک ئاو و حه‌ز ئه‌که‌م خوا بمکوژێ. خۆزی ئه‌و ڕۆژه
خوا بمیکوشتایه و وه ئیمڕۆ نه‌گه‌یمایه. ڕه‌شه‌ی برام، ئه‌ی له‌بیرته وه‌ختێ ئێمه‌یان
برده نوگره‌سه‌لمان، کاورای زابت چی وت، وتی: ڕاسه ئێمه ئێوه‌مان گردوه، به‌ڵام
ئێوه هینه‌کان خۆتان، مسته‌شاره کورده‌کان خۆتان، ناو ئێوه‌یان داوه و ئه‌وان ئێوه‌یان
داوه‌ته ده‌سۆ و ئه‌تانده‌نه گردن. ڕه‌شه‌ی برام، له‌بیرته زابته عه‌ره‌به‌که وتی: ئێوه فه‌تاح جاف و حه‌مه‌ی
ئه‌حه فه‌ڕاش و شێخ ته‌ییب و...ئه‌وانه داتانیانه ده‌سۆ و ئه‌وان ڕێ وه ئێمه
نیشان ئه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر وانه‌وێت ئێمه له‌کوێ ئێوه ئه‌ناسین. ڕه‌شه‌ی برام، ئیسه
فه‌تاح به‌گ جاف و شێخ ته‌ییب و حه‌مه‌ی ئه‌حه فه‌ڕاش، له من و توو کوردترن و له
هه‌رچی خه‌ڵکه وه‌به‌رترن. ئیسه ئه‌وان ڕیشچه‌رموو و قسه‌ڕۆیشتووی کوردن و ئیحتیرامیان
لای مام جه‌لال له گشت ئه‌نفالکریاوه‌کان و له هه‌رچی به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌ش وه‌ک
من و تووه، زیاتره". ئه‌وه نموونه‌یه‌کی زیندووی ئه‌وڕۆی کوردستانه، که
چۆن ده‌رگا بۆ هه‌رچی که‌ونه‌جاش و خراپه‌کار هه‌یه، واڵا کراوه و نه‌ک هه‌ر ده‌هێنرێنه‌وه
مه‌یدان، به‌ڵکه هه‌موو شتێکیشیان بۆ دابین ده‌کرێت و خزمه‌تیش ده‌کرێن. ئه‌وانه‌ی
باسکران، که‌ونه موسته‌شار بوونه و به ئاشکرا به‌شداری ئه‌نفال و خزمه‌تیان به
ڕێژیمی به‌عس کردووه، لێ له نێو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستاندا، ده‌یان و
سه‌دان خه‌ڵک هه‌بوون، که له بنه‌وه پێوه‌ندیان به ڕێژیمی به‌عسه‌وه هه‌بووه
و کاریان بۆ به‌عس کردووه و خزمه‌تیان به پرۆژه‌کانی به‌عس کردووه و دۆسێ و کاغه‌زه‌کانیان ئاشکرا بوو و ناویان که‌وته
نێوانه‌وه و وه‌ک خاوه‌ن ڕابوردوویه‌کی خراپ و که‌ونه سیخۆڕ باسکران و خه‌ڵک ناسینی
و ماوه‌یه‌ک له حیزبه‌که‌یان دوورکه‌وتنه‌وه، که‌چی ئێستا جارێکی دیکه، وه‌ک بڵێی
هه‌ر هیچ ڕووی نه‌داوه و هه‌ر ئه‌وانیش نه‌بوون، هێنراونه‌وه مه‌یدان و گه‌له‌ک
بێشه‌رمانه‌ش، ڕۆژانه له ته‌له‌ڤزیۆن و بۆنه‌کاندا هه‌ن و له پێشی پێشه‌وه داده‌نیشن.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان
و سه‌رۆکی فراکسیۆنی که‌سک له په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، وه‌ک
ده‌ڵێن، له سلێمانی چالاکییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ری له بواری خه‌باتی سیکسی و مێبازیدا
ئه‌نجام داوه، حه‌قوایه، نێوی"کیری حیزب"یان لێ نابا و ئه‌و نازناوه‌ی
وه‌رگرتبا[9]، ئه‌و
یه‌کێکه له‌و که‌سه زۆر دیارانه‌ی، خودان فایلانه‌ی، له‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێژیم
بووه و وا ئێستاش له مه‌یداندایه و کاری سیاسیی خۆیشی ده‌کات و که‌سیش ئه‌و باسه‌ی
له‌مه‌ڕ خزمه‌تی به به‌عس و حوکوومه‌تی عیراق، له‌گه‌ڵدا ناکاته‌وه.
*****
له نێوان که‌لار و کفریدا
و ڕێک له ده‌شتی شاکه‌لدا، له ساڵانی 1987 و 1988ه‌وه، ڕێژیمی به‌عسی عیراق، ئۆردووگه‌یه‌کی
زۆره‌ملێی، له کۆکراوه و ڕاگوێزراوانی خه‌ڵکانی ته‌واوی گونده‌کانی ده‌ڤه‌ره‌کانی
گه‌رمیان، ئیدی له خورماتوو و کفری و نه‌وجوول و بناری گل و هه‌رده‌ی زه‌نگنه و
ده‌شتی تاووغ و هۆزی داووده‌وه بیگره، تا ده‌گاته ده‌ڤه‌ری شاکه‌ل و گڵالی و
جاف و زه‌ند و زه‌نگابات قوت کردووه‌ته‌وه. دیاره پاش ڕووخاندن و وێرانکردنی ئاواییه‌کانیان
و ئه‌نفالکردنی به‌شی زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کانیان و له‌نێوبردنی ته‌واوی ئاژه‌ڵ و خه‌له
و شینایه‌تییان، ئه‌و ئۆردووگه‌یه ساز کراوه. له‌و ئۆردووگه‌یه‌دا، که ژماره‌ی
دانیشتووانی، له سه‌دان هه‌زار پترن، تاکه یه‌ک مرۆڤ نادۆزییه‌وه، بارێک چیرۆک
و داستانی ئه‌نفالاوی، له ناخی خۆیدا هه‌ڵنه‌گرتبێت و شه‌و و ڕۆژ پێوه‌یان نه‌تلێته‌وه.
دانیشتووانی سموود، ژنان و زارۆک و پیاوانی مێرد و باوک و دایک و خوشک و برا و ژن
و ده‌زگیران ئه‌نفالکراون. مرۆڤه‌کانی ئه‌و ئۆردووگه‌یه، داڕزاوترین و داته‌پیوترین
چینی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردن و ده‌نگیان به‌که‌س ڕا ناگات و هیچ یه‌کێکیش له به‌رپرسانی
کورد، گوێیان بۆ ڕانادێرن و هیچیان بۆ ناکه‌ن. نه‌ک هه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌که، پیاوانی ئایینیش سته‌م له به‌شێکی زۆری دانیشتووانی سموود ده‌که‌ن.
به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی سموود ژنان و کچانی مێرد
و ده‌ستگیران ئه‌نفالکراون و چه‌ندین ساڵه و تا ئێستاش چاویان له ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی
مێرد و ده‌ستگیرانه‌کانیانه و مێردیان نه‌کردووه‌ته‌وه و نه‌کردووه، که‌چی پیاوانی
ژن ئه‌نفالکراو و ده‌ستگیران ئه‌نفالکراوی سموود، هه‌موو ژنیان هێناوه‌ته‌وه و هێناوه.
له نێو ئه‌و ژن و کچانه‌دا هه‌ن هێشتاکه ته‌مه‌نیان زۆر گه‌نجه و له هه‌ڕه‌تی
هێز و توانست و وزه‌دان، وه‌لێ به‌ره‌به‌ره ده‌سیسێن و کز ده‌بن و به‌ره‌و
خامووشبوونه‌وه ده‌چن. پیاوانی ئایینی و مه‌لا و زانایانی ئیسلامی کوردستان، دوای
کۆمه‌ڵێک جڤین و دانیشتن، ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی فه‌توا بۆ ژنهێنانی پیاوان بده‌ن، به‌ڵام
فه‌توا بۆ شووکردن و شووکردنه‌وه‌ی کچان و ژنان ناده‌ن، به بیانووی ئه‌وه‌ی، که
"ژنان ته‌ڵاقیان نه‌که‌وتووه". ئه‌م کاره ناکرێت له تاوان و کارێکی
نامرۆڤانه و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه زیاتر نێوێکی دیکه‌ی لێ بنرێت، ده‌نا بۆ ده‌بێ
پیاوان ته‌ڵاقیان که‌وتبێت و ژنان ته‌ڵاقیان نه‌که‌وتبێت، مه‌گه‌ر مێرد و ده‌سگیرانی
ژنه‌کان و ژن و ده‌ستگیرانی پیاوه‌کان، هه‌موو وێکڕا نه‌بران و نه‌ئه‌نفالێندران و تێدا نه‌چوون! بۆچی
بۆ پیاو هه‌بێت، ژن بهێنێت و بۆ ژن نه‌بێت مێرد بکات؟ ئه‌مه چ داد و یه‌کسانی و
ئایین و مرۆڤایه‌تییه‌که، مه‌گه‌ر پیاو و ژن، ئه‌گه‌ر له بواری سێکسه‌وه باسیان
لێوه بکه‌ین، هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک نین! خۆ ئه‌گه‌ر له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییشه‌وه
بنۆڕینه کێشه‌که، ئه‌وا ژنان له کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوزاڵیی ئێمه‌دا، له ڕووی ئابووری
و جڤاکی و ئایینی و...، پتر پێویستیان به مێرده، بۆ پاراستن و به‌خێوکردن و
داخستنی ده‌می خه‌ڵکی ده‌مبه‌تاڵ. ئه‌و مامۆستایانه کارێکی هێنده خراپیان کردووه،
تا ئه‌وڕۆیش ئه‌و ژنانه بێ مێرد ماونه‌وه و له به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌توای مه‌لایان به‌وه
قایل نه‌بووه، ئیدی له شه‌رمان و له ترسی ناتۆره و قسه‌ی نابه‌جێی خه‌ڵک، ناتوانن
و نا‌وێرن باس له‌و کێشه‌یه بکه‌ن و خواستی دڵی خۆیان بخه‌نه ڕوو. هه‌ندێک زارۆکی خه‌ڵکی
سموود، که یه‌ک که‌سیان تێدا نییه، باوکی، دایکی، خۆشکی، برای، مامی، خاڵی، ئامۆزای،
یا که‌سێکی نێزیکی، نه‌ئه‌نفالێندرابێت، بۆیان گێڕامه‌وه، که ته‌نانه‌ت مامۆستای
خوێندنگه‌کانیان، فێڵیان لێ ده‌که‌ن و سته‌میان لێ ده‌که‌ن. ئه‌وان باسی ئه‌وه‌یان
ده‌کرد، که کارگێڕیی بارهێنان و په‌روه‌رده، پسکیت و ئه‌و شتانه‌ی بۆ منداڵانی
خوێندنگه ته‌رخان کردووه، که بیاندرێتێ، که‌چی زۆرجاران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خوێندنگه‌کان،
پسکیتی خراپ ده‌ده‌نه منداڵان و ئه‌و پسکیته باشه‌ی، بۆیان دانراوه نایاندرێتێ.
زۆرجاران زۆرێک له په‌نجه‌ره‌ی ژوور و پۆله‌کانی خوێندنگه‌کان شکاون و له
زستاندا منداڵان به‌و سه‌رمایه له ژوورێ و بێ ئاگر و هیچ ئامێرێکی گه‌رمکردنه‌وه
داده‌نیشن و وانه ده‌خوێنن، که‌چی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستاکان گه‌رمه و سه‌رما
نایانگرێته‌وه. ئه‌و منداڵانه باسی نه‌بوونی جێی ئاوخواردنه‌وه و نه‌بوونی چرا
و ڕووناکی و نه‌بوونی باخچه و جێگه‌ی گه‌مه‌کردن و پیسی ئاوده‌ستخانه‌کانی خوێندنگه‌کانی
خۆیان ده‌کرد. ئه‌و ئۆردووگه‌یه، هه‌ر له ده‌سپێکڕا، حوکوومه‌تی به‌عس نێوی
سموود (صمود) ی لێ نا. سموود، که وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه، واته‌ی: خۆڕاگری، خۆڕاگرتن
ده‌دات. به‌عس، بۆ به‌رژه‌وه‌ند و مانه‌وه‌ی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب، زۆر زیره‌کانه نه‌خشه‌ی بۆ کار و ئامانجه‌کانی خۆی کێشاوه و داناوه. به
سازکردن و دامه‌زراندنی ئه‌و جۆره ئۆردووگه‌یانه، به‌عس، جڤاکی کوردستان و کوردی،
له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌ها فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ما ئابوورییه‌کانی
جڤاکی کوردی داته‌پاند و تێک دا و داڕووخاند و کۆمه‌ڵێک به‌ها و دید و تێڕوانینی
ناکوردانه و ناکوردستانییانه‌ی هێنایه گۆڕێ و به‌وه‌ش سیما و ڕه‌نگوڕووی ڕه‌سه‌نی
جڤاکی کوردی لێکترازاند و گۆڕی، بۆ شتێکی دزێوی ناشیرینی ناکوردی و ناکوردستانی. یه‌کێک
له ئه‌رکه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی کورد و کوردستانی، که هه‌میشه
منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵکی کورددا ده‌که‌ن و بانگاشه‌ی خزمه‌ت و کوردایه‌تی و به‌ته‌نگخه‌ڵکه‌وه‌هاتن
ده‌که‌ن، ئه‌وه بوو و ئه‌وه‌یه، هه‌وڵی سڕینه‌وه و له‌نێوبردنی ته‌واوی شوێنه‌واری
سیاسه‌ته‌کانی به‌عس و ڕێژیمی به‌غدا و عه‌ره‌باندن و به‌عساندنیان دابا و بده‌ن و
سیاسه‌تێکی کوردستانی پیاده‌که‌ن و تۆز و خه‌وش و گه‌ماریی به‌عس و سیمای عه‌ره‌بی،
له ڕوومه‌تی جڤاکه کوردییه‌کان، لابده‌ن و بسڕنه‌وه وجڤاکه کوردییه‌کان بگێڕنه‌وه،
بۆ ئامێز و بازنه‌ی کوردستان. بۆ ئه‌نجامدانی وه‌ها کارێک، به‌تایبه‌ت دوای ڕووخاندنی
ڕێژیمی به‌غدا، ده‌بوو پێش هه‌ر شتێک، دوای دابینکردنی خانوو و ماڵ و جێگه، بۆ
دانیشتووانی ئۆردووگاکان، ته‌واوی ئه‌و ئۆردووگه‌یانه‌یان ڕووخاندبا و تێک دابا. لێ
ئه‌وان ڕێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه کاریان کردووه. ئۆردووگه‌ی سموود، له پاش ڕاپه‌ڕینی
ساڵی 1991ه‌وه، له ژێر کۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی کوردستاندایه و
به تایبه‌تیش یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، که فه‌رمانڕه‌وای ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه.
ئه‌وان (یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و حوکوومه‌تی سلێمانی) ، ده‌یانتوانی هه‌ر
له ساڵی 1991دا، ئه‌و ئۆردووگه‌یه بڕووخێنن[10]. ئه‌وان
نه‌ک هه‌ر نه‌یانڕووخاندووه، به‌ڵکه هه‌وڵی ئاوه‌دانکردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه و
پێشخستن و نوێکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانیان داوه. ئێستا له سموود، ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی
کورد، خه‌ریکی دروستکردنی پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و خانوو و پرۆژه‌ی دیکه‌ن. ئێستا
سموود، چه‌ندین خوێندنگه و نه‌خۆشخانه و بنکه‌ی پۆلیس و فرۆشگه‌ی تێدا کراوه‌ته‌وه
و ده‌کرێته‌وه و خاوه‌نی شاره‌وانی و هه‌موو کارگێڕییه‌کانی دیکه‌یه و بنکه‌ی
ناحیه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی تێدا نیشته‌جێیه. ئێستا ماڵه‌کانی سموود زیاد
ده‌که‌ن و دانیشتووانی زیاتر ده‌بن و ڕووخاوی و وێرانییه‌کانیشی چاک و نوێ ده‌کرێنه‌وه.
ئێستا سموود، نه‌ک سه‌دان هه‌زار، به‌ڵکه میلیۆنان دۆلاری بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه،
بۆ ته‌رخان ده‌کرێت. ئه‌و میلیۆنان دۆلار و پووڵه‌ی، له ئۆردووگای سموودی شاکاری
به‌عسدا، خه‌رج ده‌کرێت، ده‌کرا ئه‌و گوندانه‌ی، که خه‌ڵکانی سموودی له ئه‌سڵدا
لێوه هاتوون، پێ ئاوه‌دان بکرابانه‌وه و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی بۆ گێڕدرابانه‌وه. ئه‌و
پووڵه به‌شی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواییه‌کانی ئه‌وان ده‌کات و لێشیان زیاده. به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئاواییه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکانه، بێجگه له تێکدان و
ڕووخاندنی سموودی شاکاری به‌عس، خه‌ڵکێکی زۆری دانیشتووی سموود، له ته‌نێ بخۆر و
بێکار و بێ داهات و بێبه‌رهه‌مه‌وه، ده‌گێڕدرێنه‌وه سه‌ر زه‌ویوزاری خۆیان و ده‌بنه‌وه
وه‌رزێر و ئاژه‌ڵدار و خودان به‌رهه‌م و نه‌ک هه‌ر خۆیان به ته‌نیا، به‌ڵکه کۆمه‌ڵێک
خه‌ڵکیان پێ به‌خێو ده‌کرێت و کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌میش ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ له
سموود ئه‌نجام ده‌درێت، درێژه‌پێدانی نه‌خشه‌کانی به‌عس و سیاسه‌تی ڕێژیمه داته‌پیوه‌که‌ی
به‌غدایه، لێ به زمان و ده‌نگ و ڕه‌نگێکی کوردییه‌وه. هێشتنه‌وه و پاراستنی
سموود و سمووده‌کان، هێشتنه‌وه و پاراستنی شوێنه‌واره‌کانی به‌عس و به‌رده‌وامیی
سیاسه‌تی به‌عسه.
*****
تورکیا و کۆمپانییه ئابوورییه‌کانی
تورکیا و له ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگیان، وه‌ک خۆره و مۆر و په‌تا و شێرپه‌نجه،
به نێو له‌شی باشووری کوردستاندا، بڵاو بوونه‌ته‌وه و ده‌بنه‌وه و ته‌شه‌نه ده‌که‌ن.
بێجگه له پڕکردنی بازاڕه‌کانی کوردستان به کاڵا و شڕوشیتاڵیان، له شامپۆ و
سابوون و بنێشته‌وه بیگره تا ده‌گاته مۆبێله و به‌فرگر و سه‌دان جۆره ئامێری
دیکه، سه‌دان پرۆژه‌ی مه‌زنی دروستکردنی جاده و پرد و خانوو و ئه‌وانه‌شیان دراوه‌تێ
و خه‌ریکی سازکردنین. پردێک له سه‌ر ڕێگه‌ی که‌رکووک، له نێو هه‌ولێردا، بۆ په‌ڕینه‌وه
به سه‌ر جاده‌که‌دا، به کۆمپانیا تورکه‌کان دراوه، ساڵانێکه خه‌ریکین و تا ئێستاکه‌ش
ته‌واو نه‌بووه. ساڵانه له تورکیا، به هۆی زه‌ویله‌رزه‌وه، سه‌دان خانووی بڵند
و پرد و جاده، وێران ده‌بن و داده‌ڕووخێن. که پاش بوویه‌ره‌که، دێن و له هۆکاره‌کانی
ده‌کۆڵنه‌وه، ئه‌وه‌یان بۆ ئاشکرا ده‌بێت،
ئه‌و خانوو و جاده و پردانه، به شێوه‌یه‌کی باش و ڕێکوپێک، دروست نه‌کراون و فڕوفێڵ
له چۆنیه‌تیی دروستکردنیاندا کراوه. به‌ڵێنده‌ر(موقاویل، قۆنته‌راتچی)، له هه‌موو
شوێن و وڵات و جێگه و کارێک‌دا، زۆر به هاسانی و زیره‌کانه ده‌توانێت، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
مه‌سره‌ف و خه‌رجیی خۆی و بۆ پتر قازانجکردنی خۆی، هه‌زارویه‌ک فێڵ و ته‌ڵه‌که و
ساخته‌کاریی له کاره‌که‌یدا بکات. ئه‌و ساخته‌کارییه، پێوه‌ندی به‌وه‌وه نییه،
ئه‌و به‌ڵێنده‌ره، سه‌ر به چ نه‌ته‌وه‌یه‌که و بۆ کێ و له کوێ ئه‌و کاره ئه‌نجام
ده‌دات. به‌ڵێنده‌ری تورک و کۆمپانیای تورکیایی، که له وڵاتی خۆیاندا، کاره‌کانیان
به‌و جۆره بێت، ده‌بێ بۆ کوردستانه‌که‌ی ئێمه، که هه‌ر به ناوهێنانی تێکده‌چن
و که‌لله‌یی ده‌بن، چی‌یان پێ بێت! ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵێنده‌ری کورد، به‌و
جۆره کار ناکات و زۆر دڵسۆزانه کاره‌کانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، نه‌خێر، من بۆ خۆم
کاری به‌ڵێنده‌رانی کوردیشم له بیره، که چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک، ئۆردووگا زۆره‌ملێیه‌کانی
ڕێژیمی به‌عس و سه‌دان پرۆژه‌ی دیکه‌یان له کوردستاندا دروست ده‌کرد
و چۆن هه‌ر کاره‌که‌یان، له کۆڵی خۆیان ده‌کرده‌وه، ته‌نێ له پێناوی قازانجدا.
من بڕوا ناکه‌م، به‌ڵێنده‌ری تورک، هیچ جۆره تێگه‌یشتن و دڵسۆزییه‌کی بۆ ئه‌و کاره‌ی،
که له کوردستان ئه‌نجامی ده‌دات هه‌بێت و هیچ به دووریشی نازانم، تورکیا و ده‌سگا
سیخوڕییه‌کانی تورکیا، هه‌ر له کاتی ئه‌نجامدان و دروستکردنی ئه‌و جۆره پرۆژانه‌دا
له کوردستان، ده‌ستی تێوه‌رده‌ن و ده‌سگای سێخوڕی چاودێری و ده‌نگ و وێنه تۆمارکردن،
له نێو ئه‌و جۆره شوێنانه‌دا دانێن و کارێکی وایش بکه‌ن، ئه‌و جۆره پرۆژه‌یه،
به‌رگه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌گرێت و هه‌ر زوو تووشی کێشه و تێکچوون و خراپبوون و
داته‌پین بێت. پرۆژه‌ی ئاوه‌که‌ی بانیخێڵانیش، دراوه‌ته کۆمپانیایه‌کی تورکیایی.
وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه، کۆمپانییایه‌کی ئیتالیالیی هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره بکات،
لێ ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، کۆمپانیا تورکیاییه‌که‌یان پێ خاستر بووه و به‌وانیان
داوه، له کاتێکدا، که تورکه‌کان به گرانتریش گرتوویانه و کارمه‌ندی خۆیشیان هێناوه
بۆ کارکردن تێیدا. تورکیا، ئه‌گه‌ر ئه‌ندازیارێک، یا کارمه‌ندێکی خۆی بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ک
بنێرێت، به تایبه‌ت جێگه‌یه‌کی وه‌ک کوردستان، تۆ گومانت له‌وه‌دا نه‌بێت، ئه‌و ئه‌ندازیاره
یا کارمه‌نده، پێوه‌ندی به میت و ده‌سگا سیخوڕییه‌کانیشیانه‌وه هه‌یه و سه‌رباری
کاره‌که‌ی خۆی، کاری ئه‌وانیش ئه‌نجام ده‌دات. تورکیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک، ده‌یه‌وێت
جێ پێی خۆی له کوردستاندا بکاته‌وه و خۆی تێیدا بچه‌سپێنێت. تورکیا له ڕێگه‌ی،
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی کوردستانه‌وه ده‌توانێت ئه‌و کارانه ئه‌نجام بدات و بکات. ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی
کوردستان، ڕێگه به تورک ده‌ده‌ن، به ئاره‌زووی خۆیان به نێو کوردستاندا ته‌راتین
بکه‌ن. تۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وتاری سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستان و به تایبه‌تییش جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی بکه‌یت، هه‌ر به پێوه‌نده‌کانی له‌گه‌ڵ
به‌ره‌ی تورکمانی و دابه‌شکردنی زه‌وی به سه‌ر تورکماندا له کۆیه و گرنگیدانی به‌و
شێوه‌یه‌ی خۆی به تورکمانی بێ‌شیر و که‌رکووک و کڕووزانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ به‌دبه‌ختییه‌کانی
تورکمان و پێوه‌نده پته‌و و به‌رده‌وامه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا و به‌رپرسان و نوێنه‌رانیاندا
و هه‌ڵوێستی نه‌رێنی له کاتی هاتوهاواری تورکیادا بۆ هاتنه نێو کوردستانه‌وه و
زۆری دیکه‌ش، ئه‌وه‌ت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه،
چۆن کورد بۆ خۆی، ڕێگه بۆ تورکیا خۆش ده‌کات، پتر بێته نێو، نه‌ک هه‌ر
بازاڕ و سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی کورده‌وه، به‌ڵکه به نێو ماڵ و خێزانی کوردیشه‌وه.
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کوردستانی مه‌به‌سته و پێی له
هه‌موو شتێک باڵاتره، وه‌ک خۆیان ده‌یڵێن، ده‌بێ به هیچ شێوه‌یه‌ک و له په‌نای
هیچ پاساوێکدا، هیچ پرۆژه‌یه‌ک و هیچ کارێک، نه‌درێت و نه‌دات به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
ده‌وروبه‌ری کوردستان، چونکه ئه‌وانه ئه‌وه‌ی خێر بێت بۆ کوردستان نایانه‌وێت.
من له‌و بڕوایه‌دام، ده‌کرێ و زۆر به هاسانییش، ئه‌و پرۆژانه‌ی، له کوردستان ئه‌نجام
ده‌درێن و بڕیاره ئه‌نجام بدرێن، به هه‌موو ورده‌کارییه‌کانیانه‌وه وه‌ک کار و
پرۆژه و به‌ڵێندان، بدرێن به کۆمپانیای بیانی ئه‌وروپایی، ئیدی با له یۆنان و ئیتالیاوه‌ی
تێدا بێت، تا ده‌گاته سکه‌ندیناڤیا و ئه‌وانه. ئه‌و ئه‌وروپاییانه، هه‌م کاره‌که‌یان
پاکژتر و چاکتره و هه‌میش ئه‌گه‌ر جاسووسییش بکه‌ن له کوردستاندا، وه‌ک وڵاتانی
ده‌وروبه‌ری کوردستانی ناکه‌ن و بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیشی ناکه‌ن.
*****
دیارده‌یه‌کی هه‌ره
دزێو، که له کوردستان وه‌دی ده‌کرێت، خۆگرێدان و خۆبه‌ستنه‌وه‌یه به حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه.
ڕاسته ئه‌وان، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیاندا له کوردستان
ده‌ڕوا و ده‌ستیان به سه‌ر هه‌موو کار و پێویستی و چالاکییه‌کی ژیاندا گرتووه و هه‌رچی ئابووری و پاره و پووڵ
و سیاسه‌ته، ئه‌وان بۆ خۆیان پاوانیان کردووه و نانی خه‌ڵکیان به‌ده‌سته، لێ له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌کرێت، تۆ جاروبار خۆت له‌و کۆت و ده‌سرازه و گرێدراوه‌ییه ڕاپسکێنیت
و خۆ ڕزگار که‌یت. هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک له کوردستاندا ده‌کرێت، خه‌ڵک ته‌نێ دوو لایه‌نه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌بینن و هه‌رچی لایه‌نی
دیکه‌ن له‌بیریان ده‌چنه‌وه. ئه‌گه‌ر که‌سانێک خۆیان بۆ ئه‌ندامیه‌تیی کارگێڕیی
شاره‌وانی هه‌ڵده‌بژێرن، نوێنه‌رانی حیزبی ده‌سه‌ڵات، فره‌ترین ده‌نگ وه‌ده‌ست دێنن.
ئه‌مه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه خۆشه‌ویستن یا گه‌لێرن یا باش و به‌که‌ڵکن،
به‌ڵکه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که وا بیر ده‌که‌نه‌وه، که ده‌نگدان به نوێنه‌رانی
حیزبی ده‌سه‌ڵات، هه‌رچه‌نده بێکه‌ڵک و ساخته‌چی و درۆزن و دز و پاشه‌ڵپیس و خراپیش
بن، ده‌کاته بردنه‌وه‌ی ئه‌وان له هه‌ڵبژاردندا و ده‌کاته ئه‌وه‌ی، مادام ئه‌وان
نوێنه‌ری حیزبی ده‌سه‌ڵاتن، شتیان له ده‌ست دێت و کاریان پێ ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ده‌نگ بده‌نه نوێنه‌رێکی دیکه‌ی بێلایه‌ن، یا سه‌ر به حیزبێک، که ده‌سه‌ڵاتی به
ده‌ست نییه، هه‌رچه‌نده مرۆڤێکی باش و ده‌ستپاک و ڕاستگۆ و پاشه‌ڵپاکژیش بێت، ئه‌وا
ئه‌و ده‌نگدانه ده‌نگدانێکی دۆڕاوه، چونکه به دیتنی ئه‌وان ئه‌و کابرایه، هیچی
پێ ناکرێت و بێده‌سه‌ڵاته و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ره‌نده و سه‌رکه‌وتوویش بێت، ئه‌وا
هه‌ر دۆڕاوه، چونکه حیزبی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ نابێت و نه‌ک هه‌ر هیچیشی بۆ
ناکات، به‌ڵکه ڕێگه‌یشی لێ ده‌گرێت و دژایه‌تی ده‌کات و پشتگوێیشی ده‌خات. ته‌نێ
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی نییه، که ئه‌م دیاردیه‌ی تێدا وه‌دی ده‌کرێت، به‌ڵکه له
ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌ندیکا و شوێنه‌کانی دیکه‌شدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیان
تێدا بکرێت، هه‌ر وایه. له کوردستان، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ له نێوان کارگێڕی حوکوومه‌تی
و سه‌ندیکادا نییه. ئه‌وه‌ی ده‌بێته کارگێڕی سه‌ندیکا، واته: ده‌سته‌ی سه‌رکرده‌یه‌تیی
سه‌ندیکا، که هه‌رچه‌نده به نێوی خه‌ڵکانێکه‌وه قسان ده‌کات، که گوایه هه‌ڵیانبژاردووه
و نوێنه‌ریانه، هیچ جیاوازییه‌کی له‌ته‌ک فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندێکی
کارگێڕییه‌کی فه‌رمی و حوکوومه‌تیدا نییه. هه‌ردوولایان هه‌ر حیزب دایناون. هێشتا
له نێوان کارگێڕی و کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌راندا،
که له که‌رتی گشتی و حوکوومه‌تی و کاری فه‌رمیدا کار ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه،
که سه‌ر به حیزب نه‌بن و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بن، لێ له سه‌رکرده‌یه‌تیی سه‌ندیکاکاندا
ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش نییه و ئه‌وان له بری داکۆکی له ئه‌ندامان و هاوپیشه و هاوکارانی
خۆیان، داکۆکی له سیاسه‌تی ئه‌و پارتییانه ده‌که‌ن، که بۆ خۆیان ئه‌ندامن تێیدا.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵک توانستی خۆدوورخستنه‌وه‌ی له حیزبی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت و نه‌توانێت به
ئاوازێکی دیکه‌ی بڕێک جیاواز له‌وان بخوێنێت و
حیزب و ده‌سه‌ڵات به پێوانه‌ی چاکه بزانێت و چاکه و خراپه‌ی هه‌ر مرۆڤێکی
ده‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵک بکات، وه‌ک تاکێک
نه‌بینێت و ڕاستگۆیی و خاوێنی و لێوه‌شاوه‌یی نه‌کاته پێوه‌ر و دادوه‌ری خۆی، بۆ هه‌ڵبژاردن و دیتنی خه‌ڵک و به تایبه‌ت خه‌ڵکی کارگێڕ و سه‌رکار و به‌رپرس، هه‌رگیز چاوه‌نۆڕی
گۆڕانی ڕادیکاڵانه و خێرا مه‌به، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ریتیی شه‌قڵگرتووی مه‌ندی
وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردستاندا. *****
نازانم ئێوه‌ش وه‌ک من، به دیتنی "چوارڕێیانی کورد
و عه‌ره‌ب" و "فولکه‌ی کورد و عه‌ره‌ب" و "چوارڕێیانی فرانسوا
میتران" و "شه‌قامی دانیال میتران" و "قوتابخانه‌ی ئاننا لیند"
و "په‌یکه‌ری ئوولۆف پاڵمێ" و سێ چوار په‌یکه‌ری ئه‌لجه‌واهیری"الجواهري"
و ئه‌وانه، په‌ست ده‌بن یا نه؟ ده‌که‌ونه گێژاوی بیرکردنه‌وه و پرسیاره‌وه یا
نه؟ من ناتوانم له‌وه تێبگه‌م، چما ئه‌و برایه‌تییه نابه‌رابه‌رییه‌ی نێوان کورد
و عه‌ره‌ب، که هه‌میشه عه‌ره‌ب گه‌وره و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و داگیرکه‌ر و سه‌پێنه‌ر
بووه و کوردیش بنده‌ست و زۆرلێکراو و به‌شخوراو بووه، وه‌ها و به‌و شێوه‌یه له‌کن
کورد که‌وتووه‌ته‌وه. تۆ هه‌رچی باژێڕ و گوندی عه‌ره‌بستانه له بێجی و تکریت و
باقوبه‌وه بیگره تا ده‌گاته قه‌یره‌وان و مه‌ڕاکیش بگه‌ڕێ، یه‌ک جێگه، یه‌ک
شت، نادۆزیته‌وه، نێوی کوردی پێوه بێت. ئه‌وان هه‌رگیز باسی ئه‌و برایه‌تییه
ساخته‌کارانه ناکه‌ن و ئه‌گه‌ر باسیشی بکه‌ن، ئه‌وا له سونگه‌ی ئه‌وه‌وه باسی ده‌که‌ن،
که تۆی کورد، به به‌شێک له عه‌ره‌ب ده‌زانن
و تۆ به نه‌ته‌وه‌یه‌کی له خۆیان جوایه‌ز و سه‌ربه‌خۆ نازانن. ئه‌وان ئه‌گه‌ر نێوی
تۆی کوردیش ببه‌ن و باست بکه‌ن، به خراپه باست ده‌که‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن بیری ئازادبوون و ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆییت له دڵ
و مێشک بسڕنه‌وه و پتر به عه‌ره‌به‌وه بتلکێنن، بۆ وه‌ی هه‌رگیز لێیان نه‌بیته‌وه
و تێیاندا بتوێیته‌وه، که‌وایه، ئیدی بۆ له هه‌ولێری پێته‌ختی کوردستاندا، چوارڕێیانێک
نێوی برایه‌تیی کورد و عه‌ره‌بی لێ ده‌نێین و فولکه‌یه‌ک نێوی کورد و عه‌ره‌بی لێ
ده‌نێین! ئه‌لجه‌واهیری، که‌س لاریی له‌وه نییه، که شاعیرێکی مه‌زنی عه‌ره‌ب
بووه، لێ ئه‌گه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌کی شیعری بۆ کورد و کوردستان گوتووه، ماڵی ئاوابێت،
به‌ڵام بۆ ئه‌مه بکاته ئه‌وه‌ی چه‌ندین په‌یکه‌ری گرانبه‌های له هه‌ولێر و سلێمانی
بۆ قوت بکرێته‌وه و چه‌ندین کۆڕ و یادی له کوردستان بۆ بکرێته‌وه. له چ میتره
خاکێکی عه‌ره‌بدا، په‌یکه‌ری یه‌ک کورد، شاعیر، نووسه‌ر، سیاسی یا هه‌ر شتێکی دیکه
هه‌یه؟ نه‌شمبیستووه ته‌نانه‌ت په‌یکه‌ری سه‌لاحوودینی ئه‌ییووبی ڕزگارکاری فلستین
و عه‌ره‌بیش، له هیچ عه‌ردێکی عه‌ره‌بدا هه‌بێت، ده‌ی باشه ئه‌م گرنگیدانه به
ئه‌لجه‌واهیری بۆ؟ ئه‌ی خانمی میتران و میترانی مێردی و ئوولۆف پاڵمێ و ئاننا لیند،
چی‌یان بۆ کورد کردووه؟ ماڵی میتران، هه‌رچییه‌کیان بۆ کورد کردبێت، ده‌هێنده‌یان
بۆ ڕێژیمی به‌عس و عه‌ره‌بیش کردووه و ئه‌وان دۆستی هه‌موو نه‌یارانی کوردیش
بوون. پاڵمێ، هیچ کاتێک ددانی خێری به کورددا نه‌ناوه و هیچی بۆ کورد نه‌کردووه.
ئه‌و وه‌ک سیاسییه‌کی نێوده‌وڵه‌تیی و لێزان، کاروباری وڵاته‌که‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دا
و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سوێد کاری ده‌کرد. ئاننا لیندیش، هه‌ر به‌و جۆره. ڕاسته
جارنا نێوی کوردی بردووه و داکۆکی لێ کردووه، لێ له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سوێددا. سوێد، چه‌کی دنیای به ڕێژیمی به‌عس
دا و کۆمه‌کی دنیای پێ کرد
و ئه‌گه‌ر ئاوڕێکیشی له کورد دابێته‌وه، ته‌نێ وه‌ک مرۆڤ و پاراستنیان له مردن
و قڕان و له چوارچێوه‌ی نه‌ڕه‌نجاندنی دڵی عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستاندا،
ده‌نا هیچی زیاده و له‌به‌رچاویان نه‌کردووه. جارێکیان، که تاها موحیه‌ددینی جێگری سه‌رۆککۆماری عیراقی به‌عس و جارێکیان که تاریق عه‌زیز(طارق عزیز)ی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی سه‌ددام حوسه‌ین و به‌عس،
به سه‌ردان
هاتبوونه سوێد خه‌ڵکی کوردی سوێد، هه‌ردوو جاره‌که دژیان ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندانیان
له دژ ساز کرد، پۆلیسی سواره‌ی سوێدی به خۆ و ئه‌سپه به‌رز و زله‌کانیانه‌وه،
به نێو ژن و زارۆکی کوردی خۆپێشانده‌ر
و ناڕازی و تووڕه‌دا ده‌هاتن و ده‌چوون و به سه‌ریاندا ده‌یانئاژۆت و ده‌یانشێلان
و زاق و زیق و واقه‌ی منداڵ و هاواری ژنان نێوه‌ندی ستۆکهۆڵمی ته‌نیبووه، ڕێک له
وه‌ها کاتێکدا، ستێن ئه‌نده‌شسۆن (Sten Andersson)ی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد و یه‌کێک له که‌لله ناسراو و دیاره‌کانی
سوسیال دیموکراتی فه‌رمانڕه‌وا، ده‌یگوت: من میوانی خۆم ده‌پارێزم! سوێد، که هه‌میشه
له باسی ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤدا، یه‌که‌مه و به‌شی که‌سی نه‌هێشتووه‌ته‌وه،
یه‌کێکه له وڵاته هه‌ره چالاکه‌کانی بواری چه‌کفرۆشتن. سوێد، به‌و گچکه‌ییه‌ی
خۆیه‌وه، له دوای ئه‌مه‌ریکا و فرانسه‌وه، سێیه‌م ده‌وڵه‌ته له چه‌کفرۆشتن و
ناردنی چه‌ک بۆ وڵاتانێک، که جه‌نگیان تێدان. مه‌گه‌ر سوێد نه‌بوو، له جه‌نگی عیراق
و ئێران‌دا، چه‌کی به هه‌ردوولایان ده‌فرۆشت! مه‌گه‌ر سوێد نه‌بوو چه‌کی به هیندوستان
ده‌فرۆشت، له کاتێکدا هیندوستان له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ پاکستان‌دا. سوێد له مه‌سه‌له‌ی
بێلایه‌نی و پاراستنی بێلایه‌نیدا هه‌میشه درۆی کردووه و چ سیاسه‌تێک مشتێک دۆلاری
خستبێته سه‌ر حیسابی وڵاته‌که‌یان و قیچێک به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌یانی بردبێته
پێشه‌وه و پاراستبێت، ئه‌وه‌یان پێڕۆ کردووه و گرتووه‌ته به‌ر. ئه‌مه
بۆ خۆیان چ عه‌یبی تێدا نییه، لێ تۆیه‌کی کورد بێیت و په‌یکه‌ر بۆ خودانی ئه‌و سیاسه‌تانه
بکه‌یت و نێویان له سه‌ر گه‌ڕه‌ک و جاده و فێرگه و کێڵگه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆت دانێیت،
ئه‌مه‌یان به من هیچ
واتایه‌کی نییه و هیچ ناگه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ر زیانی نه‌بێت، هیش سوودێکیش به پرسی
کورد ناگه‌یه‌نێت. ئه‌وه‌ی کورد، خۆی به منه‌تبار و قه‌رزداری خه‌ڵک ده‌زانێت، هیچ
گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له‌و جیهانه‌دا به‌و شێوه‌یه نییه و وا بیر ناکاته‌وه. ئێستا
ئه‌گه‌ر که‌سێکی نه‌ناسراوی ئه‌و جیهانه، بیه‌وێت ناوبانگ ده‌رکات و په‌یکه‌ری بۆ
بکرێت، له یه‌ک دوو جێگه‌دا باسی کورد ده‌کات و نێوی کورد ده‌بات و ئیدی به‌و جۆره
کۆدی به‌ناوبانگبوون و خۆدانه‌ناسین، ده‌شکێنێت و له کوردستان په‌یکه‌ر، یا نێوی
جاده، یا نێوی چوارڕێیان، یا نێوی خوێندنگه‌یه‌ک، بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌کات. من به‌شبه‌حاڵی
خۆم، به‌و کاره‌ی کورد، سه‌رم سووڕ ده‌مێنێت و لێی تێناگه‌م!.
*****
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان،
زۆر به گه‌رمی و دڵخۆشی باس له فیدرالی ده‌که‌ن و به‌وان، به‌و فیدرالییه، ئیدی
کورد که‌ری خۆی ده‌به‌ستێته‌وه و هیچ کێشه‌یه‌کی نامێنێت. فیدرالی، به دیارینه‌کردنی
سنووره‌کانی باشووری کوردستان و هێشتنه‌وه‌ی بۆ دواتر و بۆ ئامار، کارێکه زیانبه‌خش،
به بزاڤی ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، فیدرالی
به دوا قۆناخی ڕێڕۆی کوردایه‌تیی ده‌زانێت و پێیوایه ئیدی کورد به‌وه گه‌یشتووه‌ته
که‌ناری ڕزگاربوون و ئارامی، ئه‌وا پێموایه، گه‌لێک خراپ، کاغه‌زه‌کانی خوێندووه‌ته‌وه.
سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد، ده‌بوو هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌می دابڕانی به‌شێک له باشووری کوردستان
له ساڵی 1991ه‌وه له عیراق، ئیدی باسی عیراق و یه‌کیه‌تیی خاکی عیراق و عیراقیه‌تیی
نه‌کردبا و مێشک و بیرکرده‌نه‌وه‌ی خه‌ڵکی به بیری کوردستانیزم ڕاهێنابا و که ئیدی
ئه‌مه‌ریکایش به‌ره‌و ده‌ڤه‌ره‌که ده‌هات و به ته‌ما بوو ڕێژیمی به‌عس بڕووخێنێت،
ڕێژیمه‌که‌ش ڕووخا، ده‌بوو هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه، نه‌خشه‌کانی خۆی بۆ خۆدابڕین له
عیراق و ئازادی یه‌کجاره‌کی پێڕۆ کردبا و وه‌ئه‌نجام گه‌یاندبا. ده‌بوو له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب
و ئه‌مه‌ریکادا، ئه‌وه‌ی ساغ کردبایه‌وه، که ژیان له نێو ده‌وڵه‌تێکدا به نێوی
عیراق و له‌گه‌ڵ گه‌لێکدا به نێوی عه‌ره‌ب، که له ده‌سپێکی دیرۆکی عیراقه‌وه و
تا ئێستا، کورد له سته‌م و ئه‌نفال و کوشتن و سووتاندن زیاتر شتێکی دیکه‌ی لێ نه‌بینیون،
ناکرێت و نابێ بکرێت و ئیدی ته‌واو. سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌وه، له عیراقییه‌کان و عه‌ره‌به‌کان زیاتر، باس له‌و عیراقه ده‌کات و له‌وان
زیاتر، هه‌وڵی به‌یه‌که‌وه‌لکاندنه‌وه‌ی به‌شه لێکترازاو و لێکهه‌ڵوه‌شاوه‌کانی ئه‌و
وڵاته ده‌دات. عیراق، که له پێکهاته‌یه‌کی ناجۆر و نه‌گونجاو و ناڕێک و ناهه‌موو
شتێک پێکهاتووه، ده‌بوو و ده‌بێ، لێک جوێ ببێته‌وه، چونکه هیچ بنه‌ما و پاساوێکی
پێکه‌وه ژیانیان نه‌ماوه و نییه. کورد ده‌بوو له‌و هاوکێشه‌یه‌دا، جارێکی دیکه
خۆی نه‌خستایه‌ته‌وه نێو ئه‌و پێکهاته فشۆڵ و ناجۆره. سه‌رانی کورد، ئه‌وڕۆ به‌شێکی
زۆری کاتیان، له به‌غدا ده‌به‌نه سه‌ر. به‌غدایش، له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانیانه‌وه
هه‌میشه به "به‌غدای پێته‌خت" نێو ده‌برێت. تۆ که ده‌ڵێی به‌غدای پێته‌خت،
پێته‌خته‌که‌ی خۆت، که ئێستا هه‌ولێره و به ته‌ما بوویت که‌رکووک بێت، ده‌سڕییه‌وه.
ئه‌م گرنگییدانه به به‌غدا بۆ؟ ئه‌و عیراقه‌ی سه‌رکرده‌یه‌تیی
سیاسیی کورد، گره‌وی له سه‌ر ده‌کات و خۆی بۆ خزمه‌تکردنی ته‌رخان ده‌کات، هه‌رگیز
عیراقێک نابێت، عه‌ره‌به‌که‌ی هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وتار له‌گه‌ڵ کورده‌که‌یدا، وه‌ک ئینگلیزه‌کانی
که‌نه‌دا به‌رانبه‌ر فرانسییه‌کانی که‌نه‌دا، یا فرانسی و فڵامییه‌کانی به‌لژیک به‌رانبه‌ر
ئه‌ڵمانی زمانه‌کانی به‌لژیک، بکات. ئه‌و عه‌ره‌به‌ی عیراق، که تا دوێنێ سه‌ددام
حوسه‌ین، به ئاگر و ئاسن فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کردن، ئه‌وه‌تا ئه‌وڕۆ دێنه سه‌ر جاده
و دژی کورد، هاوار ده‌که‌ن. ئه‌وه‌تا له که‌رکووک
کورد ده‌کوژن و داگیرکردنی ماڵی کورد و کوشتنی کوردیان پێ حه‌ڵاڵه. ئه‌و عه‌ره‌بانه
ئێستاکه کورد به بێئایین و کافر داده‌نێن و
کورد به دارده‌ستی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل داده‌نێن. ته‌واوی له‌شکر و چه‌کدار
و ئه‌من و موخابه‌رات و ئیستیخبارات و سیخوڕ و به‌عسی و پیاوه‌کانی ڕێژیمی به‌عس، که
له‌گه‌ڵ نه‌مانی سه‌ددام و ڕووخانی ڕێژیمه‌که‌یدا پێوار بوون، ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانن،
ئێستاکه دێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌مامک ده‌که‌ن و ئار.پی.جییان به ده‌سته‌وه‌یه
و به جامه‌دانی سه‌ر و گوێلاکی خۆیان داپۆشیوه و باسی ئیسلامه‌تی و به نێوی
موقته‌دا ئه‌سسه‌در و به‌ره‌ی تورکمانی و فڵانه حیزبی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی و فڵانه
حیزبی ئیسلامییه‌وه قسه ده‌که‌ن. ئه‌و چه‌کانه‌ی به ده‌ستیانه‌وه‌یه و خه‌ڵکی
پێ ده‌کوژن و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی ده‌یته‌قێننه‌وه، هه‌ر چه‌ک ئۆتۆبیله‌کانی به‌عسه
و به پاره و پووڵی به‌عس، ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌درێن. من ئێستاش له‌و بڕوایه‌دام
به‌عس وه‌ک حیزبێکی سیاسیی دڕ و توندوتیژ و قاڵبووی سیاسه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی و
خاوه‌ن ئه‌زموونێکی دوورودرێژی کوودێتا، له بنه‌وه و ژێرزه‌وینی کاری خۆی ده‌کات
و ڕێکخستنه‌کانیشی هه‌ر ماون و هه‌روا به ئاسانییش له نێو ناچن. که ئه‌وه ڕه‌وشی
عیراق بێت، چ ڕۆشناییه‌ک له ڕێی ڕێڕۆی مه‌سه‌له‌ی کورددا وه‌دی ده‌کرێت! من بۆ خۆم
هیچ جۆره ڕۆشناییه‌ک، له‌و وڵاته‌دا(عیراق) و به‌م شێوه‌ی ئێستایه‌وه(یه‌کپارچه‌یی
خاکی عیراق) و به‌م چاره‌سه‌ره نیوه‌چڵه‌ی مه‌سه‌له‌ی کوردستان و کورده‌وه(فیدرالی)،
نابینم و یه‌ک قیچیش دڵم پێی خۆش نییه. من به‌زه‌ییم به سه‌رانی کورددا دێته‌وه،
که له به‌غدا و له نێو ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی عیراقدا که‌مینه‌ن. من به‌زه‌ییم
به کوردێکدا دێته‌وه، که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقه و ده‌چێته جڤینی وڵاتانی
عه‌ره‌بی و له سه‌ر مێزه‌که‌ی به‌رده‌میدا ئاڵایه‌کی عیراقی به‌عس ده‌شه‌کێته‌وه،
که سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌ی، که ئه‌و وه‌زیره ئه‌ندامیه‌تی، نه‌فره‌ت له‌و ئاڵایه
ده‌کات و به گڵاوی ده‌زانێت. ئه‌و وه‌زیره ئه‌گه‌ر سازش نه‌کات و ئه‌گه‌ر خۆ نه‌خه‌ڵتێنێت
و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بیروبڕوا و کوردایه‌تیی خۆیدا ڕاستگۆ بێت، چۆن ده‌توانێت، له په‌نای
ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌عس و له نێو ئه‌و هه‌موو سه‌گ و گورگانه‌ی عه‌ره‌بدا، که هیچ یه‌کێکیان
ددانی خێر به کورددا نانێن، دا‌نیشێت و به ده‌میشیانه‌وه بخه‌نێت و به‌شداریی بڕیاره‌کانیان
بکات! سه‌رانی کورد، دڵی خۆیان به‌وه خۆش ده‌که‌ن و خه‌ڵکی کوردیش به‌وه ده‌خاپێنن،
که توانیویانه له قانوونی کاتیی به‌ڕیوه‌بردنی عیراقدا، ئه‌وه بچه‌سپێنن، که
عه‌ره‌بی عیراق، به‌شێکن له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب. سه‌رانی کورد پێیانوایه، به‌و ڕسته‌یه
عیراق نابێته به‌شێک له نیشتمانیی عه‌ره‌بی، وه‌ک جاران له ده‌ستووری عیراقدا
نووسرابوو، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی ده‌بێته به‌شێک له نه‌ته‌وه و نیشتمانی
عه‌ره‌بی، ته‌نێ عه‌ره‌بی عیراقه!. پێموایه، ئه‌وه هه‌رگیز ڕاست
نییه و ته‌نێ فێڵێکه و کڵاوێکه خراوه‌ته سه‌ر کورد و هیچی دیکه، چونکه ئه‌گه‌ر
ڕاست بووایه و ئه‌و ڕسته‌یه: عیراق فره‌نه‌ته‌وه‌یه و گه‌لی عه‌ره‌ب له عیراقدا
به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ن له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب(العراق متعدد القومیات والشعب العربی
فیه جزء لا یتجزأ من الامة العربیة)، که له لقی (ب)ی به‌ندی حه‌وته‌می قانوونی به‌ڕێوه‌بردنی
عیراقدا هاتووه، عیراقی له نیشتمانی عه‌ره‌ب دابڕیوه، ئه‌وا ده‌بوو، ڕسته‌ی دووه‌می
دوای ئه‌و ڕسته‌یه، وه‌ها بووایه: گه‌لی کوردیش له عیراقدا، به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه
له نه‌ته‌وه‌ی کورد. ئه‌وده‌می هاوکێشه‌که وه‌ک یه‌کی لێ ده‌هات و ئه‌وده‌می عه‌ره‌بایه‌تیی
عیراق ده‌سڕایه‌وه و ددان به‌کوردیشدا ده‌نرا، که یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه و به‌شبه‌ش
کراوه و ئه‌و کورده‌ی له عیراقدا ده‌ژی، به‌شێکه له زۆرینه‌یه‌کی دیکه‌ی کورد،
که له ده‌رێی سنووری عیراقه و له سه‌ر خاکێک ده‌ژی، که هی خۆیه‌تی و نێوی کوردستانه.
هه‌نگین کوردیش، وه‌ک عه‌ره‌ب، ده‌یتوانی
به هاسانی باس له یه‌کگرتنه‌وه و یه‌کخستنی نیشتمانه پارچه‌کراوه‌که‌ی خۆی(کوردستان)
بکات. که به‌وجۆره‌یش بووایه، ئه‌وجا ده‌بوو عیراق
نه‌بووایه‌ته، ئه‌ندامی کۆمکاری عه‌ره‌بی، چونکه عیراق ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی نییه
و ده‌بوو سه‌رانی کورد هه‌رگیز به ئه‌ندامیه‌تیی عیراق له‌و ده‌سگایه‌دا قایل نه‌بووایه‌ن[11]. سه‌رانی
کورد، ئه‌گه‌ر بیانتوانایه ڕسته‌ی: گه‌لی کورد له عیراقدا، به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌ی
کوردیان، بۆ کورد چه‌سپاندبا، ئه‌وده‌می عیراق، وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی دوو نیشتمان و
دوو زلنه‌ته‌وه، ده‌درایه ناسین و ئه‌وده‌می هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو نیشتمانه
و جوێبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه له‌یه‌کدی، کارێکی هاسان ده‌بوو. سه‌رانی کورد،
که ئه‌وه‌یان نه‌کردووه، ئیدی بۆ چی و به چی دڵی خه‌ڵکی کورد خۆش ده‌که‌ن! من به‌زه‌ییم
به خه‌ڵکی کورددا دێته‌وه، که هیچ بوویه‌ر و کار و بڕیار و ڕه‌وتار و گوته‌یه‌کی
سیاسیی، ئه‌و سه‌رانه‌ی کورد ناخه‌نه به‌ر پرسیاره‌وه و ناڵێن: بۆ؟ چۆن؟ که‌ی؟ چی؟
و...زۆری تریش. من به‌زه‌ییم به خه‌ڵکی کورددا دێته‌وه، که سه‌رکرده سیاسییه‌که‌ی،
وای فێر کردووه و وای بردووه‌ته مێشکییه‌وه، که فیدرالی ده‌درێ و دراوه و وه‌رده‌گیرێت
و که‌سیش ناپرسی کێ ده‌یدا و چۆن ده‌درێت و له کێ وه‌رده‌گیرێت و کێ وه‌ری ده‌گرێت!
تۆ، که ده‌ڵێی: فیدرالی ده‌درێت و ده‌ده‌ن و وه‌رده‌گرین، واته: تۆ له که‌سێکی
دیکه ئه‌و فیدرالییه وه‌رده‌گریت و که‌سێکی دیکه ده‌تداتێ و تۆ ده‌بێ له‌و که‌سه
بپاڕێیته‌وه و قایلی بکه‌یت به‌وه‌ی، ئه‌و فیدرالییه‌ت بداتێ. سه‌رانی کورد، که
هێنده خۆ به عیراقی ده‌زانن، ده‌بوو ئه‌و وشه‌ی دان و وه‌رگرتن و ستاندنه‌یان له
فه‌رهه‌نگی زمانی سیاسه‌تی فیدرالیستانه‌ی خۆیاندا سڕیبایه‌وه و خه‌ڵکیان وا فێر
نه‌کردایه و وا تێنه‌گه‌یاندایه، که ئه‌مان له عیراقییان(عه‌ره‌ب، تورکمان، کلدان،
ئاشووری، مه‌ندائی، شیعه، سوننه و...)، ده‌پاڕێنه‌وه و له‌پیان لێ پان ده‌که‌نه‌وه
و داوای چۆڕێک فیدرالییان لێ ده‌که‌ن. سه‌رانی کورد، که هێنده‌ی عه‌ره‌ب، تورکمان،
ئاشووری، کلدان، شیعه، سوننه، مه‌ندائییانی عیراق، عیراقی بن، ئیدی بۆ ئه‌مان(سه‌رانی
کورد) داوای فیدرالی له‌وان بکه‌ن، ئه‌ی بۆ به پێچه‌وانه‌وه نه‌بێت و ئه‌وانه هه‌موویان،
که عیراق هی هه‌مووان بێت و کوردیش، وه‌ک سه‌رانی کورد پێیان خۆشه له‌وان عیراقیتر
بێت، داوای فیدرالی و جوێبوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی و دروستکردنی ده‌وڵه‌تی خۆیان له
کورد نه‌که‌ن! من به‌زییم به په‌رله‌مان(په‌رله‌مانی کوردستان)ێکدا دێته‌وه، که
کار و ئیشیان ته‌نێ ئه‌وه‌یه به گرێی ملدا ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن باشه! که سه‌رانی کورد
به‌و فیدرالییه نیوه‌چڵه قایل‌بوون و بڕیاری ئه‌و فیدرالی و به‌زمه مۆر کرا و له
میدیاکانی کوردستاندا په‌خش کرایه‌وه و بووبه شایلۆغان و هه‌را له هه‌موو به‌شێکی
کوردستاندا و خه‌ڵکی کورد ڕێپێوان
و خۆپێشاندانیان ساز کرد و خۆیان خسته به‌ر مه‌ترسی و دژوارییه‌وه و له پێناویدا
گیانیان به‌خشی، په‌رله‌مانی کوردستانیش، کۆبووه‌وه له ڕاگه‌یاندنێکیدا به کۆی
ده‌نگ و هه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی، بێ موناقه‌شه و بێ یه‌ک ڕه‌خنه و بێ یه‌ک دژایه‌تی
و بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک که‌س بڵێ: نا، پشتیوانی خۆیان له سه‌رکرده و بڕیاری فیدرالییه‌که‌ی
کوردستان ده‌ربڕی و به کۆی ده‌نگ په‌سه‌ندیان کرد. په‌رله‌مانێک ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان
بێت، چۆن پاشکۆی حیزبه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌بێت! په‌رله‌مانێک، ئه‌گه‌ر
په‌رله‌مان بێت، خۆ ده‌بێ دوو سێ که‌سی هه‌ر تێدا هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌وه
سه‌وڵ لێده‌ن. په‌رله‌مانێک ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بێت، ده‌بێ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بکات
و گوێ له خه‌ڵک بگرێت بزانیت چ ده‌ڵێن. له وڵاتی ئێمه‌دا، هیچ که‌س ناتوانێت، به
پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌وه سه‌وڵ لێدات، ئه‌گه‌ر ته‌نێ بۆ تاقیکردنه‌وه‌یش بێت. ئافه‌رین
په‌رله‌مان، تاکه یه‌ک که‌ست تێدا نه‌بێت، بڵێت: نا!. له‌و په‌رله‌مانه‌ی
کوردستاندا، واپێده‌چێت وشه‌ی: نا، قه‌ده‌غه‌بێت
و هیچ که‌سێک بۆی نه‌بێت به‌کاری ببات. په‌رله‌مانی وڵاتی ئێمه، هیچ جیاوازییه‌کی
له‌ته‌ک کارگێڕی شاره‌وانی و ئه‌له‌کتریک و باج و ئه‌وقاف و په‌روه‌رده
و پۆلیسدا نییه و ئه‌وه‌یشی، تێیدا باس ده‌کرێت و بڕیاری له سه‌ر ده‌درێت، هه‌مووی
پێشه‌کی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئیملا کراوه و سه‌پێنراوه.
*****
له باشووری کوردستان
و له چل ساڵی پێش ئه‌وڕۆوه(1964)،
پرۆژه‌ی دابه‌شکردن و له‌تکردنی مێشکی مرۆڤی کورد ده‌ستێپێکردووه و تا ئه‌وڕۆ و ڕه‌نگه
تا دنیاش دنیا بێت به‌ڕێوه بچێت. هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه و به نه‌خشه و خۆبۆئاماده‌کردن
و لێکۆڵینه‌وه و به کۆمه‌ک و دنه‌دانی ده‌سته ده‌ره‌کییه‌کان و به هه‌ڕه‌یه‌کی
تیژ، مێشکی مرۆڤی کورد، ژن و پیاو و زارۆکی کورد، دیرۆک و خاک و جوگرافیا و ئابووری
کورد و ...کرایه دوو له‌ته‌وه. ئه‌و دوو له‌تییه، ته‌نێ باشووری کوردستان نه‌بوو
و نییه، به‌ڵکه به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌و له‌تبوونه،
ئه‌وڕۆ له دوو حوکوومه‌ت و کارگێڕیدا، له باشووری کوردستان، خۆی ده‌نوێنێت. ئه‌و
له‌تبوونه، له دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و کۆمه‌ڵێک حیزبی نێوانیشیاندا، که ئه‌وانیش
هه‌ر یه‌که‌و سه‌ر به یه‌ک له‌و دوو حوکوومه‌ت و یه‌ک له‌و دوو کارگێڕی و یه‌ک له‌و
دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ن، خۆ ده‌نوێنێت. ئه‌و دوو له‌ته، له دوو بیر و ئایدیۆلۆژیای
جیاوازدا، خۆ ده‌نوێنن، پارتیی دیموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان،
حوکوومه‌ت و کارگێڕی هه‌ولێر و حوکوومه‌ت و کارگێڕی سلێمانی، ڕه‌نگی زه‌رد و ڕه‌نگی
که‌سک، شاری هه‌ولێر و شاری سلێمانی، بارزانیزم و جه‌لالیزم. ئه‌و له‌تبوون و
دووفاقییه، له‌مسه‌ری کوردستانه‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری کوردستانی له‌تکردووه. له‌مسه‌ری
عیراقه‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری عیراقی له‌تکردووه. له‌مسه‌ری جیهانه‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری جیهانی
له‌تکردووه. ئه‌وڕۆ عه‌ره‌ب و شیعه و سوننه و تورکمان و کلدان و ئاشووری و مه‌ندائی
و ئێزدی و یارسانی و ئه‌مه‌ریکایی و ئینگیز و فرانسی و پێستسپی و پێستڕه‌ش و چینی
و سۆمالی و سوێدی و ئیرلاندی و برازیلی و...، بارزانیست هه‌ن و ته‌واوی ئه‌وانه به
شێوه جه‌لالیسته‌که‌یشی هه‌ن. ئه‌وڕۆ دۆڵی دوو ڕووباران "وادی الرافدین"،
دیجله و فرات، ئه‌وانیش دابه‌شبوون و به‌شێکیان جه‌لالیستن و ئه‌وی دیکه‌یان
بارزانیست. ئه‌وڕۆ به‌غدا و ڕه‌مادی و که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و به‌سره‌یش به سه‌ر جه‌لالیست
و بارزانیستاندا، دوو که‌رت بوون. ماڵ و خێزان و ژن و مێرد و خوشک و برا و خزم و
باوک و دایکیش، له نێو بارزانیزم و جه‌لالیزمدا دابه‌شبوون. تۆ که ده‌چییه‌وه کوردستان،
ئه‌و دوو که‌رتییه له هه‌موو شتێکدا ده‌بینیت. تۆ له کوردستان هه‌ر کارێک بکه‌یت
و له هه‌ر کوێیه‌ک بژیت، ده‌بێ بکه‌ویته خانه‌ی یه‌کێک له‌و دوو بازنه و ده‌سه‌ڵات
و ئایدیۆلۆژیا و کارگێڕییه‌وه. تۆ ته‌نێ به‌وه‌ی له سلێمانی ده‌ژیت، له خانه‌ی
جه‌لالییه‌تیدایت و که له هه‌ولێریش ژیایت، ده‌که‌ویته خانه بارزانییایه‌تییه‌وه.
له چ باژێڕێک کار ده‌که‌یت، تۆ سه‌ر به حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و باژێڕه‌ی. سه‌یری
کوردستان تیڤی(KurdistanTV) بکه‌یت، تۆ بارزانیستیت و سه‌یری کوردسات(Kurdsat)
بکه‌یت، تۆ جه‌لالیستیت. کوردستانی نوێ بخوێنیته‌وه تۆ جه‌لالیستیت و خه‌بات بخوێنییه‌وه
تۆ بارزانیستیت. ئه‌م په‌تایه هیچ بوارێکی ژیانی نه‌هێشتووه‌ته‌وه، که جه‌لالاوی
و بارزانیاوی
نه‌کات و نه‌یجه‌لالییه‌نێت و نه‌یبارزانییه‌نێت. ئه‌وڕۆ ژیان له کوردستان، به سه‌ر
ئه‌و بازنانه‌دا دابه‌ش بووه و تۆ هیچ ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ت، له ده‌رێی ئه‌و بازنانه‌دا، بۆ کار و ژیان و بیرکردنه‌وه
و ڕه‌وتار و گوتار نییه، مه‌گه‌ر ته‌نێ خه‌ونه‌کانت ئازاد بن، هه‌رچه‌نده ئه‌وانیش
فره‌جاران هه‌ر به نێو ئه‌و بازنانه‌دا دێن و ده‌چن و که‌مجاران، ئه‌ویش مه‌گه‌ر
به قاچاخ، خۆ له‌و بازنانه بدزنه‌وه و لێیان ده‌رچن. بازنه له نێو بازنه،
بازنه‌ی گچکه و بازنه گه‌وره، بازنه‌ی یه‌ک له‌ناو یه‌ک، بازنه‌ی داخراو، هه‌زارویه‌ک
بازنه، ئه‌وه‌یه ڕه‌وشی ئه‌وڕۆی کوردستان. مرۆڤی کوردستانی و کۆمه‌ڵگه‌کانی کوردستان،
هه‌ر هه‌موو به تۆبزی خراونه‌ته نێو چوارچێوه‌وه. بیر و سیاسه‌ت و ئابووری و دید
و هه‌موو شتێکی مرۆڤی کورد، له چوارچێوه‌ی داخراوی دوو حیزب و دوو سیاسه‌ت و دوو
نێوی زلدا ده‌خولێنه‌وه و ئه‌گه‌ر پیچه‌ک لێی بێنه ده‌رێ، هه‌ست به نامۆبوون ده‌که‌ن، هه‌ست ده‌که‌ن ده‌سیسێن
و ده‌لاوازێن. زۆر ده‌مێکه مرۆڤی کورد، هاواری یه‌کخستنی حوکوومه‌ته‌کانی سلێمانی
و هه‌ولێر ده‌کات و داوای یه‌کده‌نگی و یه‌ککارگێڕی و یه‌کبڕیاری سیاسی و یه‌کفیدرالی
ده‌کات، که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، هه‌ر ده‌ڵێی گوێزیان بۆ ده‌ژمێرن، خۆیان له‌و
باسانه نه‌بان ده‌که‌ن. سه‌دان و پتر، جڤین و بڵاوکراوه و ڕاگه‌یاندنیان کردووه
و به گوێیی مرۆڤی کورددا داوه، که به‌ڵێ ده‌بنه یه‌ک و ئه‌و دوو که‌رتییه نامێنێت،
لێ هه‌ر که‌سێک، ئه‌گه‌ر شاره‌زایی له دیرۆکی ئه‌و دوو به‌ره‌بابه‌دا هه‌بێت و
ئاوڕێک له پاشخانی ده‌سپێکی که‌رتبوونه‌که بداته‌وه، هه‌رگیز چاوه‌نۆڕی یه‌کگرتن
و تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌ره‌یه ناکات و هیچ هیوایه‌کیشی به قسه و گفته‌کانیان
نییه. به گوێره‌ی تیۆری "ین و یانگ یا یان
Yin
& Yang"، که له فه‌لسه‌فه‌ی چینی و هه‌ندێک فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا
هه‌یه و که نیشانه‌یه‌کی خڕی بازنه‌ییه، نیوه‌ی ڕه‌شه و نیوه‌ی سپییه، لێ له
نێو ڕه‌نگه ڕه‌شه‌که‌دا خاڵێکی سپی هه‌یه و له نێو ڕه‌نگه سپییه‌که‌شدا خاڵێکی
ڕه‌ش هه‌یه، که نیشانه و دروشمی ئه‌و تیۆرییه‌یه[12]، هیچ
شتێکی سه‌دله‌سه‌د و ته‌واو نییه، به‌ڵکه هه‌مووده‌م له نێو ئه‌و سه‌دله‌سه‌د و
ته‌واوه‌دا بڕێک، یا که‌مێک، له پێچه‌وانه‌که‌ی خۆی تێدایه، وه‌ک ئه‌وه‌ی، هه‌موو
نێرینه‌یه‌ک، یا نێرایه‌تییه‌ک، یا پیاوه‌تییه‌ک، به‌شێکی مێیینه، یا مێیینه‌یی، یا
ژنیه‌تیی تێدایه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌موو مێیینه‌یه‌ک، یا مێیینه‌تییه‌ک،
یا ژنیه‌تییه‌ک،
به‌شێکی نێرینه، یا نێرینایه‌تی، یا پیاوه‌تی تێدایه. یانگ، که ڕه‌نگه سپییه‌که‌یه،
نوێنه‌ری ڕۆشنایی، نێرایه‌تیی، چالاکی، زه‌وی، لای ڕاست، ده‌روون و سایکۆلۆژیا و هی
دیکه‌یه، به‌ڵام ین، که ڕه‌نگه ڕه‌شه‌که‌یه، نوێنه‌ر و دروشمی تاریکی، ژنیه‌تی،
خاو و ناچالاکی، ئاسمان، لای چه‌پ، له‌ش و هی دیکه‌یه. دیاره ئه‌م تیۆرییه، گۆڕانی
دیکه‌ی به سه‌ردا هاتووه و ئێستا به جۆری دیکه‌یش لێک ده‌درێته‌وه. جه‌ڵالیزم
و بارزانیزم، ته‌نانه‌ت مێشکی تاکه مرۆڤێکی کوردیشیان له‌ت کردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و
مرۆڤه سه‌دله‌سه‌د و به‌ته‌واوییش، سه‌ر به یه‌کێک له‌و ئایدیۆلۆژیایانه بێت، ئه‌وا
بڕێکی مێشکی هه‌ر په‌ڵه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژیا پێچه‌وانه‌که‌ی تێدایه. ین و یانگ، هه‌رچه‌ندی
گۆڕانیشیان به سه‌ردا هاتبێت، له کن کورد، هێشتا هه‌ر ین و یانگه کۆنه‌که ده‌خوات
و هه‌ر مێشکه قیچێکی ئه‌وی دیکه‌ی تێدایه. پڕانی ئایینه ئاسمانییه‌کان بڕوایان
به تاکایه‌تیی خودا هه‌یه و پێیانوایه یه‌ک خودا، ئه‌و گه‌ردوونه‌ی دروستکردووه
و جیهان به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌گه‌ر هاتبا و دوو خودا هه‌بووایه‌ن، ئه‌گه‌رێکی زۆر به
هێزی ئه‌وه هه‌بوو، ئه‌و دوو خودایه کارگێڕییه‌کانیان کردبا به یه‌ک و بۆ خۆیشیان
ببوایه‌ن به یه‌ک خودا، لێ له کوردستانی له‌مه‌ڕ خۆمان، هیچ ئه‌گه‌رێکی له‌و جۆره
نییه و ئه‌وه‌شی له‌و بڕوایه‌دا بێت، ئه‌و دوو که‌رته ده‌بنه‌وه که‌رتێک و ده‌بنه‌وه
یه‌ک ده‌نگ و ده‌بنه‌وه یه‌ک سه‌ری کورد، پێموایه هه‌رگیز له سیاسه‌ت تێنه‌گه‌یشتووه
و کورد گوته‌نی:"گێره‌ی له هه‌ولێرێ ده‌گه‌ڕێ" و ته‌نێ زڕه‌خه‌ون ده‌بینێت
و هیچی دی. ئیسلام، هه‌ر له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی
سه‌قیفه‌ی به‌نی ساعیده(سقیفه بنی ساعده)ه‌وه ئیدی بوو به دوو پارچه‌وه و
پاشتر ئه‌و دوو پارچه‌ییه، خۆیان له شیعه و سوننه‌دا نواند. ئه‌و دوو پارچه‌ییه
ئه‌نجامی دوو خوێندنه‌وه‌ی جیاوازای مێژووی ئیسلامن و دوو دیتنی جیاوازن بۆ ئیسلام.
جه‌لالیزم و بارزانیزم، دوو خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی مێژووی کوردن. له‌وه‌تی جه‌لالیزم
هه‌س،
بارزانی و بارزانیزم، به شێوه‌یه‌کی دزێو ده‌خوێنێته‌وه. له نێو یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستاندا
و له سلێمانی و له نێو کارگێڕیی حوکوومه‌تی سلێمانیدا و له نێو مێژووی جه‌لالیزمدا،
هه‌رگیز ناوی بارزانی نابرێت و له مێژووی کورد، که نیوه‌ی بارزانییه، ناوی ئه‌و
ده‌رکراوه و باسی ئه‌و ناکرێت و ئه‌گه‌ر ناویشی هه‌بێت ئه‌وا به باشه باس ناکرێت[13]. وێنه‌ی
بارزانی له شوێنه فه‌رمییه‌کاندا دانانرێت. که‌چی له هه‌ولێر و لای پارتیی دیموکراتی
کوردستان و له لای حوکوومه‌تی هه‌ولێر، بارزانی هه‌موو شتێکه و بارزانی مێژوو و
سه‌رکرده و نیشانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه. که تۆ وڵاته‌که‌ت کرد به یه‌ک و ده‌سه‌ڵات و
کارگێڕی و سیاسه‌ت و ئابووری و فه‌رهه‌نگ و نه‌خشه‌دانان و هه‌ڵوێست و گوتار و ڕه‌وتار
و ئاساییش
و پاراستنی نه‌ته‌وه‌ییت کرد به یه‌ک و یه‌ک حوکوومه‌تت دامه‌زراند، خۆ نابێ ئه‌وده‌م
دوو باوکی نه‌ته‌وه‌ییت بۆ کورد هه‌بێت![14]. هه‌نگین
ده‌بێ تۆ سه‌رله‌به‌ری دیرۆکی چل ساڵی پێشووت، سه‌رله‌نوێ بخوێنیته‌وه و بنووسیته‌وه
و پێناسه‌ی بکه‌یته‌وه. ئه‌وده‌م ده‌بێ به ته‌واوی چه‌مکه‌کاندا بچیته‌وه و نێوی
نوێیان لێ بنێیت و چه‌مکی نوێیان بخه‌یته شوێن. که وایشت کرد، به کێهه چاو ئه‌و
مێژووه ده‌خوێنییه‌وه و به کێهه قه‌ڵه‌م ئه‌و دیرۆکه ده‌نووسییه‌وه؟ به چاوی
جه‌لالیزم
یا چاوی بارزانیزم؟ به قه‌ڵه‌می جه‌لالیزم یا قه‌ڵه‌می بارزانیزم؟ چه‌نده مرۆڤ
چاوه‌نۆڕی ئه‌وه‌یه و بڕوای به‌وه‌یه، که شیعه و سوننه یه‌کده‌گرن و ده‌بنه یه‌ک
ئایین، یا کاتۆلیک و پرۆتستانت یه‌کده‌گرن و ده‌بنه یه‌ک ئایین، هه‌ر هێنده‌ش مرۆڤی
کورد، ده‌بێ چاوه‌نۆڕی یه‌کگرتنی بارزانیزم و جه‌لالیزم بێت. که‌واته ده‌ستیان لێ
بشۆ و هه‌ر ده‌بێ وابێت و هیچ هیوایه‌ک به‌و یه‌کبوونه نییه.
*****
مرۆڤ هه‌ر چه‌ندی له هاوڕێ و دۆست
و که‌س و خزم و خۆشه‌ویستانی دوور که‌وێته‌وه، هێنده‌ی دی خۆشه‌ویستیی
بۆ ئه‌وان زیاد ده‌کات و چه‌ندی لێیانه‌وه نێزیک بێت، ئه‌و خۆشه‌ویستییه که‌متر
و کزتر ده‌بێته‌وه و ئه‌و تین و گه‌رمییه‌ی نامێنێت. تۆ له‌م دووره‌وڵاتییه، هه‌رچه‌ندی
بیر له کوردستان ده‌که‌یته‌وه، جوانی و خۆشی و باشیی کوردستانت دێنه‌وه یاد. که‌م
که‌س هه‌ن، ڕابردووی زۆر کۆنی خۆیان و ساڵانێکی
به‌سه‌رچووی ژیانیان، به ناخۆش بێته‌وه یاد، هه‌رچه‌ندی ناخۆشیش بووبن. مرۆڤ وه‌ک
سروشت، چه‌ندی ته‌مه‌نی به‌ربه هه‌وراز هه‌ڵده‌کشێت و به‌ره‌به‌ره بۆ خۆی و گیانی،
به‌ربه داچۆڕان و شۆڕبوونه‌وه‌ی به‌ره‌وخوار و دوالێژایی ده‌چێت، هێنده‌ی دی، زێدی
خۆی و کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌که‌که‌ی، ئه‌گه‌ر سه‌راپا قوڕ و چڵپاویش بووبن، ئه‌و هه‌ر
وه‌ک باخچه و گوڵستانی دینه‌وه یاد. ته‌نانه‌ت زۆرجاران، خه‌ڵک که یادی زیندان
و دوورخستنه‌وه و ڕاوه‌دوونان و ده‌ربه‌ده‌ری و جه‌نگیش ده‌که‌نه‌وه، مادام به‌سه‌رچوون
و ته‌واوبوون و ئێستا تێیاندا ناژین، هه‌ر وه‌ک یاده‌وه‌رییه‌کی خۆش دێنه‌وه یادیان.
ئه‌وه نۆستالژیایه و له‌کن هه‌موو که‌س هه‌یه و که‌سیش لێی بێبه‌ش نییه. تۆ، که
ده‌چییه‌وه کوردستان، سه‌رێکت هه‌ڵگرتووه تژیی خه‌ون و خۆزگه‌یه و ڕۆحێکت هه‌ڵگرتووه،
لێوانلێوه له وزه و هیوا و ئامانج و حه‌ز
ده‌که‌یت، یه‌ک به‌یه‌کی ساته‌کانی کاته‌که‌ت، که له‌وێی بۆ وڵاته‌که‌ت به‌کار ببه‌یت
و هه‌ر شتێکی باشت بۆ خزمه‌تکردن به وڵات و خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ت، که پێت ده‌کرێت
بیکه‌یت. تۆ حه‌ز ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر بکرێت و بتوانیت، هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێکت، بۆ پێشخستنی
ڕه‌وشی وڵاته‌که‌ت بێت و گۆڕانێک له ژیانی مرۆڤی وڵاته‌که‌تدا بکه‌یت. تۆ، ئه‌گه‌ر
پێت بکرێت و بتوانیت، گه‌ره‌کته ته‌واوی ئه‌و خۆزگه و ئاوات و خه‌ونانه‌ی، نێو که‌لله‌سه‌ره‌که‌ت،
له نێو خاک و خه‌ڵکه‌که‌ی خۆتدا ڕۆ که‌یت و هه‌مووی بهێنیته دی و ئه‌گه‌ر نه‌شتوانیت
و پێت نه‌کرێت، گه‌ره‌کته و کۆڵێکیش حه‌ز ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێن، بگه‌ڕێیته‌وه
دۆزی جارانی منداڵییت و ببیته‌وه منداڵه چه‌توونه، چه‌مووشه، لاساره چڵمنه‌که‌ی
جارانی، نێو کۆڵانه‌کان، ئه‌وه‌ی چڵمه‌که‌ی به قۆڵی کراس و چاکه‌که‌ته‌ی ده‌سڕی و
گاڵته‌ی به هه‌موو دنیا ده‌هات. حه‌ز ده‌که‌یت، وه‌ک "سه‌گی پاسووتاو"
به گڕه‌ی گه‌رما و به کزه‌ی سه‌رما، هه‌موو بستێکی کووچه‌کانی وڵاته‌که‌ت، بده‌یته
ژێر پێوه و هه‌رگیز بۆ ساتێکیش پشوو نه‌ده‌یت. لێ تۆ که ده‌چیته‌وه کوردستان، ده‌چیته‌وه
وڵاتێک، هه‌موو ڵایه‌نه‌کانی ژیانی سیاسه‌تاوی کراون. هه‌رچی شتی ئه‌و وڵاته‌یه و
شێوه ژیانیه‌تی، ڕه‌نگڕێژ کراون و حیزبێنراون. خه‌ڵک له‌وێ دابه‌شن به سه‌ر که‌سک
و زه‌رددا. خه‌ڵک له‌وێ پێیانوایه، هه‌موو که‌سێک ده‌بێ سه‌ر به لایه‌ن و ده‌سته
و حیزب و هێزێک بێت. تۆیش، تۆیه‌کی ساڵانێک دوور له کوردستانه‌وه، پێت خۆش بێت یانه،
هه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بچیته‌وه کوردستان، بێ ئه‌وه‌ی بۆ خۆت بته‌وێت یا حه‌زت لێی بێت،
خراویته خانه‌یه‌که‌وه و ترنجێنراویته قوژبنێکی سیاسه‌تی باوی ئه‌وێوه. ئه‌وانه‌ی
خۆشیان ده‌وێی، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، پێیانوایه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیت و له‌و خانه‌دایت،
که ئه‌وانی لێن. ئه‌وانه‌یشی، که هه‌ر له خۆڕا یا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، که
ڕه‌نگه تۆ هه‌ر په‌یشی پێ نه‌به‌یت، خۆشیان ناوێیت، پێیانوایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وان نیت
و که له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا نه‌بێت، به پێی ئه‌وان، تۆ له خانه‌یه‌کی دیکه‌ی دژی ئه‌واندایت.
ئه‌م خانه و خانه‌بازییه، ئه‌م ڕه‌نگ و ڕه‌نگبازییه، ئه‌م حیزب و حیزببازییه،
ئه‌م بازنه و چوارچێوه‌بازییه، کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار زۆر و مه‌زنیی نه‌رێنی و
خراپی کردووه‌ته سه‌ر مرۆڤی کورد، له باشووری کوردستان. ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی له‌وێ،
سه‌ربه‌خۆن و سنوور و بازنه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵات ده‌به‌زێنن، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌ن. ئه‌وانه هه‌رچه‌نده ده‌گمه‌ن و که‌من، خه‌ڵکانێکن خۆڕاگر، شۆڕشگێڕ، نه‌به‌ز،
هێژا. تۆی بێخانه و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ و تژیی ئاوات و هیوا و خۆزگه و خه‌ون، که
به سه‌ر ئه‌و ڕه‌وش و باره‌دا ده‌چییه‌وه و باس له گۆڕان ده‌که‌یت، ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی
گوێت لێ ده‌گرن و ئه‌گه‌ر گوێیشت لێ بگرن، ئه‌گه‌ر به ڕاشکاوی و ئاشکرا پێشت نه‌ڵێن،
زۆرجاران به خه‌یاڵاوی و یووتۆپیست و ناواقیعیت ده‌زانن و زۆرجارانیش له‌ژێر لێوه‌وه
نێوی شێت و هێڕ و خوداخراپبۆکردووت لێ ده‌نێن. تۆ له‌و ڕه‌وشه‌دا و له‌نێو ئه‌و خه‌ڵکه‌دا،
هه‌ر ده‌ڵێی فوودانکێکیت[15] و ده‌رزییه‌کت
پێدا ده‌کرێت و فس ده‌کرێیته‌وه. زۆرجاران هه‌ست ده‌که‌یت ته‌نێ خۆتی، قسه‌کانی خۆت
ده‌ژنه‌فییه‌وه و ئه‌و قه‌وانه ته‌نێ بۆ خۆت لێ ده‌ده‌یه‌وه.
*****
کۆتایی ساڵی 1980، زستانێکی سه‌خت
و دژوار بوو و منیش تازه‌کی له شاره‌وه هه‌ڵاتبووم و گه‌یشتبوومه پشتی قه‌ندیل
و له دۆڵه‌توو بووم. له‌وێ باسه‌کان زۆرجاران جیددی بوون و که‌متر خه‌ڵک خۆی له
قه‌ره‌ی باسی گاڵته‌ئامێز و ناجیددی ده‌دا، مه‌گه‌ر جارنا قسه‌قوتێک، یا که‌سێکی
تازه‌هاتوو له شاره‌وه، شتێکی نوێی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابا و شتێکی نوێی گێڕابایه‌وه.
هاوڕێیه‌ک به نێوی (مونه‌ووه‌ر فه‌ته‌للی گوێزه‌للی)، له هه‌ولێره‌وه هاتبوو، ئیدی
به‌ینێ ئه‌و ناوه‌ی خۆش کردبوو. دواتریش عه‌بدولمه‌لیک عه‌لی عوسمان، په‌یدا بوو.
عه‌بدولمه‌لیک عه‌لی عوسمان، که که‌ونه ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس بوو و ساڵانێک پێشمه‌رگایه‌تیی
کردبوو و پاشان گه‌ڕابووه کن حوکوومه‌تی به‌عس و کاری به‌ڵێنده‌رایه‌تیی و خزمه‌تی
به ڕێژیمی به‌عس کردبوو و دواتریش هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه شاری به‌جێ هێشتبوو و
هاتبووه ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه. من ناو و باسی عه‌بدولمه‌لیکم بیستبوو
و خه‌ڵک، وه‌ک هه‌موو که‌سێکی دیکه و هه‌موو شتێک، هه‌ریه‌که‌و به جۆرێک باسیان
ده‌کرد و ناویان ده‌هێنا. سه‌ره‌تا، که دیتم، منیش پتر له چاوی خه‌ڵکه‌که‌ی دیکه‌وه،
عه‌بدولمه‌لیکم خوێنده‌وه و هه‌ندێک داخراوانه له‌گه‌ڵیدا که‌وتمه قسه و باس.
پاش ماوه‌یه‌ک، که ئیدی زۆرجاران یه‌کدیمان ده‌دیت و قسه که‌وته نێوانه‌وه، که‌سێتی
عه‌بدولمه‌لیکم بۆ ده‌رکه‌وت. به هاتنی عه‌بدولمه‌لیک بۆ دۆڵه‌توو و بۆ نێو حیزبی
سۆسیالیستی کوردستان، فه‌رهه‌نگی قه‌لخواردن بڵاو بووه‌وه، چونکه قه‌لخواردن له
نێو ئه‌واندا، به هۆی هه‌ژارییه‌وه، باوی نه‌بوو. عه‌بدولمه‌لیک، به ته‌داره‌ک
و تفاق و کۆمه‌ڵێک چه‌کدار و به‌رکی تژییه‌وه هاته ئه‌وێ و پاره‌ی لێ ده‌باری. عه‌بدولمه‌لیک،
زه‌لامێک بوو، بڕوای به هیچ شتێک نه‌بوو. زه‌لامێک بۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت خانه‌یه‌کی
بۆ بدۆزیته‌وه، ڕه‌نگه بکرێ نێوی بیهووده‌ییست و نیهیلیست و ئه‌وانه‌ی لێ بنێیت.
ئه‌و ده‌ژیا و وه‌ک هه‌موو مرۆڤێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه، حه‌زی لێ‌بوو خۆش بژی. کێ
هه‌یه حه‌ز نه‌کات خۆش بژی؟ پێموایه هه‌موو مرۆڤێک حه‌ز له‌وه ده‌کات. عه‌بدولمه‌لیک
گاڵته‌ی به سیاسه‌ت و سیاسه‌تکارانیش ده‌هات و فشه‌ی به دنیا ده‌هات. باسی
چوونه هه‌نده‌ران و مسر و ته‌واوکردنی خوێندن و ئه‌و جۆره شتانه‌ی ده‌کرد. جارێکی
باسی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، به کوردستانیشه‌وه، هاته
گۆڕێ، عه‌بدولمه‌لیک گوتی:"به ڕاستی ئه‌م ده‌ڤه‌ره هی ئه‌وه‌یه یه‌ک بۆمبی
ئه‌تۆمی پێدا بماڵرێت و بکرێته یه‌ک زه‌ریاچه‌ی هه‌ره گه‌وره و چوارده‌وری بکرێت
به گازینۆ و باڕ و هۆتێل و یاریگه و مه‌له‌وانگه و دارستان و باخچه و سینه‌ما
و شانۆ و شوێنی خۆش و جوانی گه‌شت و تۆریزم و خه‌ڵک له هه‌موو جیهانه‌وه بێن بۆ ڕابواردن
و پشوو و حه‌سانه‌وه و تێیدا کات ببه‌نه سه‌ر و بمێننه‌وه". من له‌گه‌ڵ بۆمبی
ئه‌تۆم و قڕانی مرۆڤ و وێرانکردنی هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا نیم و ئه‌وه‌ش به
چاره‌سه‌ر نازانم، لێ به‌ڕاستی تۆ، که ده‌چییه‌وه کوردستان و ڕه‌وشی کوردستان و
عیراق و ئێران و تورکیا و سووریا ده‌بینیت و ئاگاداری باری فلستین و ئیسرائیلیت و
سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناڤینی ڕۆژاوا ده‌بینیت و ده‌خوێنیته‌وه و نه‌خشه‌ی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵات
و جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی عه‌ره‌ب و جیهانی سێیه‌م له‌به‌رچاو ده‌گریت، ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریت له‌و وڵاتانه، نه‌ک هه‌ر
به‌لاوه ئاسان نییه، به‌ڵکه کۆڵێکیش سه‌خت و دژواره، به تایبه‌ت کاتێک ده‌بینیت،
مه‌زنترین گیروگرفت و کێشه‌ی سه‌ره‌کی له هه‌موو دیارده‌کانی ئه‌و ناوه و ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا
ئه‌وه‌یه، که هیچ شتێک ناخرێته به‌ر پرسیاره‌وه، که هه‌موو شته‌کان بێ موناقه‌شه
و لێوردبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکردنه‌وه، هه‌روا و هه‌ڕه‌مه‌کی و هه‌ر له‌خۆڕا،
قه‌بووڵ ده‌کرێن. من پێموایه، تا تۆوی گومان نه‌چێندرێت، دید و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک
نایه‌ته گۆڕین و تا دید و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکیش نه‌یه‌ته گۆڕین، هیچ شتێک له‌و
ده‌ڤه‌ره ناگۆڕێت و ئه‌و ده‌ڤه‌ره و خه‌ڵکه‌که‌یشی
هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه ناڕۆن. که ده‌رده
سه‌ره‌کییه‌که ئه‌وه‌بێت، تۆ هێنده‌ی دی، بڕوات به گۆڕانکاری نامێنێت و هێنده‌ی
دی ده‌رگاکانت له‌سه‌ر کڵۆم ده‌کرێن. تۆ ئه‌گه‌ر به ده‌ردی عه‌بدولمه‌لیک عه‌لی
عوسمانیش بیر نه‌که‌یته‌وه، بڕێک له‌و خه‌یاڵه دۆزه‌خییانه‌ی ئه‌وت هه‌ر ده‌که‌ونه
که‌لله‌وه و گێژه‌نه‌یه‌کی بێهووده‌یی لوولت ده‌دات و ڕاتده‌کێنێت.
مارسی
2004
[1] ساڵانی
خوێندنی ناوه‌ندیم له شاری کفری، مامۆستایه‌کمان هه‌بوو به نێوی تالیب ڕه‌ئووف.
مامۆستا تالیب ڕه‌ئووف، یادی به‌خێر، یه‌کێک بوو له‌و مامۆستایانه‌ی، که هه‌میشه
خۆشم ویستووه و ڕێزێکی تایبه‌تیم بۆی هه‌بووه. هه‌موو جارێک، له کاتی وانه‌گوتنه‌وه‌دا،
باسی بابه‌تی ڕۆژانه و ڕووداو و ئه‌و شتانه‌شی ده‌هێنایه گۆڕێ و به بابه‌تی
وانه‌کانی تێهه‌ڵکێش ده‌کرد. جارێکیان له باسی باوکی‌دا گوتی:"باوکم، که به
ڕێگه‌دا ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر تفێک له به‌ر پێیدا ببینێت، واده‌زانێت بیستوپێنج (25)
فلسییه و بۆی داده‌نه‌وێته‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی".
[2] زۆرجاران، ئه‌و
خاوه‌ن چایخانه و چێشتخانه و هوتێل و ماشێن و سه‌رتاشخانه و فیته‌رخانه و
فرۆشگه و میوه‌فرۆش و...که شتێکیان لێ ده‌کڕیت و کارێکت پێیان ده‌که‌وێت، ئیدی
ناسیاو بن یانه، پێت ده‌ڵێن: "با له سه‌ر
خۆمان بێت، و به‌خوا پاره ناده‌یت، و
میوان به، و به‌خوا ده‌ست به باخه‌ڵدا ناکه‌یت، ئه‌وه چییه جنیومان پێ ده‌ده‌یت،
و لاچۆ عه‌یبه، چۆن ده‌بێ تۆ پاره بدیت". ئه‌و هه‌موو
جۆره ده‌ربڕینانه هه‌ن و ده‌گوترێن، لێ له ڕاستیشدا وانییه و پاره‌ی خۆیان ده‌وێت.
هاوینی 1991، جارێکی له "سه‌رپێڵی زه‌هاو"ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ناسکی
خوشکم و نازی کچم و مامۆستا عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی
و خۆم، لاماندایه چێشتخانه‌یه‌ک، بۆ نانخواردن.پیاوێکی گه‌رمیانییش له‌وێ
دانیشتبوو و نانی ده‌خوارد. که لێبووه‌وه و هه‌ڵسا و چووه به‌رده‌م
کابرای خاوه‌ن چێشتخانه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی خۆراکه‌که‌ی بدات، خاوه‌ن چێشتخانه‌که
چه‌ندجارێک پێی گوت:" خاڵۆ پاره مه‌ده، میوان به، قابیلی نییه، دوکان
خۆته و.."..ئیدی کابرای، که نانی خواردبوو، گوتی:"زۆر سوپاس" و
ملی ڕێگه‌ی گرت و وه‌ده‌رکه‌وت. خاوه‌نی چێشتخانه‌که، لێی کرد به هه‌را و بانگی کرد:"خاڵۆ تۆ پاره‌ی
خۆراکه‌که‌ت نه‌داوه و چۆن هه‌روا ده‌ڕۆیت و چۆن ماڵی عاله‌م ده‌خۆیت؟".
کابرا هاته‌وه و به خاوه‌ن چێشتخانه‌که‌ی گوت:"کاکه تۆ خۆت گوتت، که
میوان بم و قابیلی نییه و ئه‌وانه. پیاو چۆن پاره له میوان وه‌رده‌گرێت؟ هه‌ر
عه‌یبه داوای پاره‌م لێ ده‌که‌یت، که داوای پاره‌یشم لێ ده‌که‌یت و لێم ده‌ستێنیت،
ئیدی ئه‌و هه‌موو درۆیه چییه، که ده‌یانکه‌یت و نێوی میوان و ئه‌وانه‌م لێ ده‌نێیت
". کابرای خاوه‌ن چێشتخانه، گوتی:"به‌خوا ئیدی ئه‌وه خوویه‌که و هه‌روا
واده‌ڵێین". ئیدی پاره‌که‌ی خۆیشی هه‌ر وه‌رگرت.
[3] ڕه‌نگه به‌کاربردنی
وشه‌ی (عه‌ره‌بی داگیرکا‌ر) یا (عه‌ره‌بی هه‌نارده)، له بری وشه‌ی (عه‌ره‌بی
هاورده) ڕاستتر بێت، چونکه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی نێردراونه کوردستان و بۆ خۆیشیان،
به مه‌به‌ستی عه‌ره‌باندن هاتوونه‌ته کوردستان، به ئاره‌زووی خۆیان و بۆ پاره‌وپووڵ
و خڕکردنه‌وه‌ی سامان و بۆ خزمه‌تی عه‌ره‌بایه‌تی و به‌عسایه‌تی هاتوون و هه‌موویان
چه‌کداری به‌عس و سیخوڕ و پیاوی ئه‌من و موخابه‌راتی به‌عس بوونه و به زانین و
خۆشحاڵی و که‌یفه‌وه هاتوون و ماڵ و سامان و خاک و کاری خه‌ڵکی کوردیان داگیر
کردووه.
[5] "ساڵی 1978 له که‌رکووکه‌وه به پاسه چکۆله‌کان(مینی بووس)، که
هه‌ژده نه‌فه‌رییان پێ ده‌گوت، به ڕێگه‌ی دووبز(دبس)دا، بۆ گوندێکی تازه‌دروستکراوی
ئه‌و ناوه ده‌چووم، که نێوی حه‌تتین(حطین)یان لێ نابوو. هه‌موو ماڵه عه‌ره‌بی
عیراقی بوون و له‌وێ نیشته‌جێ کرابون و زه‌ویوزاری کوردیان وێ درابوو. من بۆ
ماڵێکی دۆست و ناسیاوم ده‌چووم، که کورد بوون و له به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوی خاوه‌ن
ماڵ، به پیشه سه‌رباز بوو، له‌وێ خانوویان دابوونێ، ئه‌ڵبه‌ت به‌و، به کرێ. له
ڕێگه له نێو ماشێنه‌که‌دا، که نه‌فه‌ره‌کانی
خڕ عه‌ره‌ب بوون، له نێوان هه‌ندێکیاندا،
باسی ئه‌وه ده‌کرا، که ئایا نێوی حه‌تتین(حطین) له چییه‌وه هاتووه! یه‌کێکیان،
که بێگومان عاقڵه‌که‌یان بوو، گوتی:"کاتی خۆی لێره و ئا له‌م شوێنه‌دا، جه‌نگی
حه‌تتین(حطین)، ڕووی داوه. ئیدی له‌به‌ر ئه‌وه وا ناو نراوه..". مه‌به‌ستی
کابرا له جه‌نگی حه‌تتین(حطین)، ئه‌و جه‌نگه بوو، که ساڵی583ی کۆچی/1187ی زایینی،
له نێوان سه‌لاحوددینی ئه‌ییووبی(صلاح ا‌لدین الأیوبي) و عیساییه‌کاندا، له
فلستین ڕووی داوه. ئه‌وه خه‌ڵکه ژیر و پیر و دنیادیده‌کانیان بوون، که وایان
ده‌گوت، ئه‌وجا وه‌ره دیاری منداڵێک، که
له‌وێ له‌دایک ده‌بێت، دایکم گوته‌نی:"سه‌ر که‌ر به‌رده‌ن نۆره‌ی سه‌یفوڵڵایه"،
ئه‌وا که‌رکووک و قه‌ره‌ده‌ره و شێروانه و شاره‌زوور و قه‌راج و ته‌نانه‌ت
خۆشناوه‌تی و باڵه‌کیان و شارباژێڕ و ئامێدی و ئاوێسه‌ریش، پاش ماوه‌یه‌کی دیکه،
بۆی ده‌بێته پاشناو و وه‌ک بابه‌ڵبابی له‌وێ بووبن، وا باسی خۆی ده‌کات. که‌رکووک
و خانه‌قین و شه‌نگار و شوێنه‌کانی دیکه‌ش، که داگیرده‌کرێن، به ده‌ردی مووسڵ ده‌چن
و مه‌گه‌ر هه‌ر بڵێین، به خودای کاتی خۆی، که‌رکووک کوردستان بوو!". ئه‌و
بڕگه‌یه به‌شێکه له‌و پێشه‌کییه‌ی، که بۆ وه‌رگێڕانی کتێبی"کورد گه‌لێکی
بێ وڵات"ی نووسه‌ری سوێدی "ڕوینه لۆمبۆرن"م، نووسیوه، که بۆ خۆم کردوومه به کوردی و به باشم زانی ته‌نێ
وه‌ک وه‌یادهێنانه‌وه‌یه‌ک ئاماژه‌ی پێ بکه‌م. بنۆڕه: لۆمبۆرن، ڕوینه، کورد گه‌لێکی
بێ وڵات، وه‌رگێڕانی له سوێدییه‌وه بۆ کوردی: ئه‌مجه‌د شاکه‌لی، چاپی یه‌که‌م،
ستۆکهۆڵم 1994، ل14-15.
[6] ساڵی 1975،
که له کارگێڕیی ئاماری که‌رکووک کارم ده‌کرد، زۆرجاران ده‌چووینه، ئه‌و گوند و
ناوچانه‌ی ده‌وروبه‌ری که‌رکووک و من بۆ خۆم به چاوی خۆم، پرۆسێسی عه‌ره‌باندنم
ده‌دیت. هه‌موو جارێکیش، که ده‌هاتمه‌وه جێگه‌ی کاره‌که‌م له ئیمام قاسم، که
هاوکاره‌کانم(کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان بوون) لێیان ده‌پرسیم، ئه‌وڕۆ له کوێ
بووی، ده‌مگوت:"چوومه فڵانه موسته‌وته‌نه(مستوطنة)". ئیدی هه‌موو بێده‌نگ
ده‌بوون. یه‌کێک له‌و موسته‌وته‌نانه‌ی، که زۆر جاران ده‌چووینێ، گوندی "قه‌ره‌ده‌ره"
بوو، له سه‌ر ڕێگه‌ی که‌رکووک-دووبز. گونده‌که، کوردبژار کرابوو و ته‌نێ یه‌ک
ماڵی تێدا مابووه و منیش هه‌ر جاره‌ی ده‌چوومێ، سه‌ردانی ئه‌و ماڵه‌م ده‌کرد.
ماڵی کاک "غێده" بوو. کاک غێده، زه‌لامێکی به قڵافات و به‌خۆوه بوو.
لاقێکی له ئه‌ژنۆیه‌وه بڕابووه و به دارشه‌ق ده‌ڕۆیشت. ته‌واوی زه‌ویی
کشتوکاڵیی گونده‌که‌یان، عه‌ره‌ب داگیری کردبوو و عه‌ره‌ب وه‌ک دوومه‌ڵ، به‌ر لووتیانی گرتبوو. ئه‌و پیاوه قاره‌مانێک
بوو بۆ خۆی. هێنده وره‌ی به‌رز بوو، که به‌ڕاستی مایه‌ی دڵخۆشی و شانازی بوو. هه‌موو
جارێک ده‌یگوت:"به خودای به‌و تاکه لاقه‌مه‌وه و به تفه‌نگه‌که‌مه‌وه،
بۆیان داده‌نیشم و ده‌ستیان لێ ناپارێزم، ئه‌وجا یا ده‌مکوژن و به‌سه‌ر لاشه‌که‌مدا
دێنه نێو ماڵه‌که‌مه‌وه و له‌و ئاواییه وه‌ده‌رم ده‌نێن، یا منیش ده‌یانتۆپێنم
و تا دوافیشه‌کم وازیان لێ ناهێنم". ئه‌و پیاوه، یادی به‌خێر(نازانم ماوه
یانه)، نموونه‌ی خۆڕاگری و جوامێری بوو و هی ئه‌وه‌یه له به‌رده‌م قه‌ره‌ده‌ره‌دا،
په‌یکه‌رێکی بۆ بکرێت. .
[7] ڕێژیمی به‌عس، هاوکات له‌گه‌ڵ
گواستنه‌وه‌ی عه‌ره‌بدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆ که‌رکووک، به هه‌ندێک
پاره و ده‌مشیرینکردنیش، هانی خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی ده‌دا، که ته‌واوی ناو و
ناوونیشان و ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌یان بگوێزنه‌وه بۆ ده‌ڤه‌ره‌کانی خۆیان گوته‌نی"ئۆتۆنۆمی"،
واته: سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆک، بۆ ئه‌وه‌ی پاکتاوکردنی کورد، له که‌رکووک و
ناوچه‌کانی که‌رکووک بخاته چوارچێوه‌یه‌کی قانوونییه‌وه و هه‌م کوردی تێدا نه‌هێڵێت
و هه‌م تژی عه‌ره‌بیشی بکات. ساڵی 1980 و پێش ده‌رچوونم له وڵات، له هه‌ولێر ده‌ژیام.
ماوه‌یه‌ک سه‌ربازی یه‌ده‌ک بووم له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین. جارێکی به مۆڵه‌ت گه‌ڕامه‌وه بۆ هه‌ولێر، که‌ونه مامۆستایه‌کی
خۆم، که له ئامه‌ده‌ییدا مامۆستا‌م بووبوو و کاتی خۆیشی له سیاسه‌تی کوردییدا
کارا بوو، به سوعادی خێزانمی گوتبوو:"ئه‌گه‌ر ئه‌مجه‌د هاته‌وه، پێی بڵێ با
ناو و ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی خۆی له کفرییه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ هه‌ولێر، بۆ
ئه‌وه‌ی پارچه زه‌وییه‌ک و بڕێک پاره‌ی بدرێتێ". منیش به سوعادی خێزانم گوت
به‌و مامۆستایه بڵێ:" ئه‌مجه‌د ده‌ڵێ من هه‌رگیز کاری وا ناکه‌م، چونکه
پێموایه ئێمه له کفری و که‌رکووک، ته‌نێ ناوه‌کانمان ماوه و هیچی دیکه، که
ئه‌ویشمان گواسته‌وه، واتا خۆمان ڕێگه‌ی عه‌ره‌باندنی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌مان خۆش
کرد و وه‌ها کارێکیش من به خیانه‌تی ده‌زانم".
[9] سه‌رده‌مانێک
له نێو حیزبی کۆمۆنیستی عیراقدا، ئه‌ندامێکی سه‌رکرده‌یه‌تییان هه‌بوو، وایان لێ
ده‌گێڕایه‌وه، که له بواری سێکس و مێبازیدا، له‌ڕاده‌به‌ده‌ر چالاک بووه و که‌مته‌رخه‌می له تێرکردنی به‌رزگی
خۆی نه‌کردووه، بۆیه نێوی "عیرالحزب، واته:کێری حیزب"یان لێ نابوو.
[10] "له
نێوان سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخاندا ئۆردووگای "نه‌سر(نصر)" و "هه‌ڵه‌بجه‌ی
نوێ" و ئه‌وانه هه‌ن و له نێوان کفری و که‌لاردا ئۆردووگای "سموود(صمود)"
هه‌یه، که کۆکراوه‌ی ته‌واوی گونده‌کانی ناوچه‌ی کفرییه و زێتر له 70-80 هه‌زار
که‌سی تێدایه. ئه‌و ئۆردووگایانه هه‌ر وه‌ک خۆیان ماونه‌وه و یه‌ک خشتیان لێ
تێکنه‌چووه و هه‌ر هیچ نه‌بووایه ده‌بوو هه‌ر له‌به‌ر ناوه‌کانیان
بیانڕووخاندبان". ئه‌و سێ دێڕه، بڕگه‌یه‌که له گوتارێک به نێوی"ناوی
زل و دێی وێران"، که من بۆ خۆم له نۆڤه‌مبه‌ری 1992دا نووسیومه و کاتی خۆی
لاپه‌ڕه 68ی ژماره 9-10ی ساڵی 1993ی گۆڤاری"خه‌رمانه"دا و
دواتریش له ماڵپه‌ڕی "www.kurdistannet.org" و ماڵپه‌ڕی "www.dengekan.com" دا، بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌وێدا داوای ڕووخاندنی ئه‌و
ئۆردووگه‌یانه‌م کردووه.
[11] وه‌ک چۆن یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا، یانه‌یه‌کی مه‌سیحییه و تایبه‌ته به
وڵاتانی ئه‌وروپای مه‌سیحییه‌وه و نامه‌سیحییه‌ک تێیدا جێی نابێته‌وه و وه‌ک
جووجکه‌غه‌ریبه‌ک تێی ده‌نۆڕدرێت، کۆمکاریی عه‌ره‌بییش، یانه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه و
تایبه‌ته به وڵاتانی عه‌ره‌ب و ده‌بوو وڵاتێک، که سه‌دله‌سه‌د عه‌ره‌ب نه‌بێت
جێی تێدا نه‌بێته‌وه.
[13]
له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی وه‌ک سلێمانی و گه‌رمیان، که بنکه و
مه‌کۆیه‌کی به‌هێزی جه‌لالیزم بووه و له 1964ه‌وه و تا ئه‌مڕۆ فێرگه‌ی بارهێنان
و پێگه‌یاندنی جه‌لالی بووه و ژینگه‌یه‌کی له‌باری گه‌شه و ته‌شه‌نه‌کردنی بیر و
ئایدیۆلۆژیای جه‌لالیزم بووه و ئێستاش هه‌روایه، هه‌میشه نێوی بارزانی و
بارزانیزم وه‌ک"نیشانه‌ی خیانه‌ت و جاشایه‌تی و ئاشبه‌تاڵ و خێڵه‌کی و نه‌خوێندوو
و دزێۆ" براوه و وێنه‌یه‌کی ناشیرینیان پێشانی خه‌ڵک داوه و خه‌ڵک به
دزێواندنی بارزانی و بارزانیزم بارهێنراون و په‌روه‌رده کراون. نه‌وه‌یه‌کی ئه‌و
ده‌ڤه‌ره، که له 1964و 1966دا زارۆک بوونه و ئێستا ئیدی به‌ره‌و نێوه‌ندی ته‌مه‌ن
ده‌چن، له‌وه‌تی هه‌ن نێوی بارزانی و بارزانیزمیان هه‌ر به خراپه بیستووه و هه‌رگیز
قسه‌یه‌کی خێریان له باره‌وه نه‌بیستوون و تا ڕاده‌یه‌کیش هیچ شارازاییه‌کیان له‌و
ڕووه‌وه نییه و ئه‌وه‌ی ده‌یزانن بۆچوون و دیتنێکی نه‌ئێنی و ناحه‌زه و هیچی
دیکه.مێژووی کورد له‌و ده‌ڤه‌ره، نێوی بارزانیی لێ ده‌رده‌هاوێژرێت و
بارزانییبژار ده‌کرێت و بێ بارزانی ده‌نووسرێته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌وه ده‌بێته
مێژووی کورد؟ یا ئه‌وه مێژوویه‌کی چه‌واشه‌کار و
شێوێنراو و نیوه‌چڵی کورده!.
[14] له زۆر بۆنه و باس‌دا و له
کن پارتیی دیموکراتی کوردستان و حوکوومه‌تی هه‌ولێر و زۆرینه‌ی کوردی ته‌واوی
کوردستان، نێوی بارزانی(مه‌لا مسته‌فا)، وه‌ک باوکی نه‌ته‌وه‌یی کورد و سه‌رۆکی کورد ده‌برێت. له سلێمانی و له
نێو یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و حوکوومه‌تی سلێمانیدا، به‌رانبه‌ر به
بارزانی، نێوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د قوت کراوه‌ته‌وه و قوت ده‌کرێته‌وه. ناشتنی ته‌رمی
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گردی سه‌لیم به‌گی سلێمانی، به‌و شێوه‌یه‌ی کرا و گرنگییدان
به نێوی وی، هه‌وڵدانێکه له لایه‌ن پێڕۆیانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه، بۆ
جێگۆڕکێکردنی له‌گه‌ڵ نێوی بارزانیدا و هه‌وڵدانێکه بۆ کردنی به نیشانه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
و کردنی به باوکێکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، یا باوکی دووه‌می نه‌ته‌وی کورد، که
ڕه‌نگه له باشترین حاڵ‌دا نێوی زڕباوک(باوه‌پێڕه)ی نه‌ته‌وه‌ی کوردی لێ بنرێت،
چونکه باوکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی گرانی و قورساییه‌کی ناپێویست و زیاده‌یه له سه‌ر
شانی ئه‌ندامانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ئه‌وجا کوردێکی بۆ خۆی بارگران، ببێته
خاوه‌نی دوو باوکی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێ چ حاڵێکی هه‌بێت!.