پسپۆره‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
چه‌ند ڕۆژێک
به‌ر له ئێستا، جه‌لال تاڵه‌بانی، گه‌شتێکی بۆ ژاپۆن و چین و ئه‌وسترالیا و ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی کرد. من قسه‌یه‌کم له سه‌ر
ئه‌وه نییه، ئه‌و پیاوه گه‌شتی کوێ ده‌کات و گه‌شتی کوێ ناکات. وه‌ک باوه، خه‌ڵکانێک،
مه‌به‌ستم سه‌رانی ده‌وڵه‌تان و گوریسبه‌ده‌ستانی وڵاتان، ئه‌وانه‌ی ده‌م له سیاسه‌ت
ده‌ژه‌نن و لووت له کارگێڕیی ده‌وڵه‌تێک هه‌ڵده‌قورتێنن و باس له پێوه‌ندی
ئابووری و سه‌رمایه‌گوزاری ده‌که‌ن و له بری خه‌ڵک قسان ده‌که‌ن و بژێوی خه‌ڵکیان
به‌ده‌سته، که گه‌شتی وڵاتگه‌لێکی دیکه ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵێک لێزان و شاره‌زا و
پسپۆر و ڕاوێژکار، له بواری جیاوازدا، ده‌بنه هه‌ڤاڵی گه‌شته‌که‌یان و له‌گه‌ڵ هه‌ر
که‌س و هه‌ر وڵاتێکیشدا دابنیشن، ئیدی ئه‌و یاوه‌رانه، زۆر وردکارانه، هه‌موو لایه‌نی
گفتوگۆکان، تاوتوێ ده‌که‌ن و کاکڵه‌ی مه‌به‌سته‌کان، وه‌ک هێلکه‌یه‌کی پاککراو، ده‌ده‌نه
ده‌ست سه‌رۆکی شانده‌که‌یانه‌وه و ورده‌کارییه‌کانیش، بۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ر ڕوون
ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره بوو، ئه‌وه بوو، له
سه‌ردانه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیدا بۆ ژاپۆن، که له‌گه‌ڵ هه‌ندێک کارگێڕ و به‌رپرسی ژاپۆنیدا کۆبووبووه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی وه‌فده‌که‌ی
تاڵه‌بانی بوون، بێجگه له خۆی، پێکهاتبوون له: هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د(خێزانی جه‌لال
تاڵه‌بانی)، قوباد تاڵه‌بانی(کوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی) و عومه‌ری سه‌یید عه‌لی، ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان. من ئه‌م هه‌واڵه‌م له ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی
خۆیانه‌وه(کوردسات) گوێ لێ‌بوو. وه‌ک بڵێی له‌مانه پسپۆر و لێهاتووتر له کوردستاندا نه‌بن و ته‌واوی عه‌قڵی کورد، له کن ئه‌مانه خڕبووبێته‌وه.
جه‌لال تاڵه‌بانییه‌ک، که له 1964ه‌وه، دژی "حیزبی بنه‌ماڵه" و
"حیزبی خێڵ" و "جامانه‌سوور" و "عه‌شایه‌ر" و "چۆمبی"
و ئه‌و جۆره ده‌سته‌واژه و خه‌ڵکانه خه‌بات ده‌کات و هه‌زاران لاو و مرۆڤی شۆڕشگێڕی،
به کوشت داوه، له پێناوی نه‌هێشتنی ئه‌و چه‌مکانه‌دا، ئه‌دی ئه‌مه‌ی، که ئێستا
خۆی ده‌یکات ناوی چی لێده‌نێت؟ خۆ ته‌نێ باڤڵ تاڵه‌بانی له ماڵی خۆیاندا(ماڵی جه‌لال
تاڵه‌بانی)، له هه‌واردا به‌جێ مابوو، ده‌کرا ئه‌ویش به ئاسانی بخاته ڕێ و ئیدی
ئه‌وده‌م عه‌ره‌ب گوته‌نی: "کملت السبحة"، واته: ته‌زبێحه‌که پڕبوو.
31/8/2003