کورد له‌پرخه‌ی خه‌ودا بوو، داعش وه‌ئاگای
هێنایه‌وه
ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی
مرۆڤ مه‌گه‌ر خۆی گێل کات ده‌نا ڕێکوڕه‌وان ده‌زانێ و له‌وه
تێده‌گات، که داعش و داعشییه‌کان، هه‌رچه‌نده ئێستا تێکه‌ڵه‌یه‌کن له ده‌یان
گرۆی سوننه‌ی توندڕۆ و ئه‌لقاعیده و که‌ونه‌به‌عسییان و پاشماوه‌ی سپاکه‌ی به‌عس
و هێزی خێڵ و عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به سوننه‌کان، به‌ڵام له بنه‌مادا ده‌سکردی ئه‌مه‌ریکان.
ئه‌مانه جووجه‌ڵه‌ی ئه‌و موجاهید"مجاهد"ه، سه‌ر و پرچ ڕشکنانه‌ن، که
کاتی خۆی ئه‌مه‌ریکا، بۆ دژایه‌تی
کۆمۆنیزم و سۆڤیێت له ئه‌فغانستان دروستی کردن. ئه‌و موجاهیدانه له‌و ده‌میه‌وه
ئیدی له زاوزێدان و ده‌یان نه‌وه و وه‌چه‌یان لێ که‌وتووه‌ته‌وه. بێجگه له ئه‌مه‌ریکا،
ئیسرائیلیش کاری به‌م جۆره خه‌ڵکانه هه‌یه، ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل، له ژینگه‌یه‌کی
قڕێژ و گه‌ماری وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعوودی و قه‌ته‌ر و له‌نێو خه‌ڵکانی سه‌ر به وه‌هابییه‌ت
و سوننه‌ی تونڕۆدا، هه‌زاران گه‌را و تۆوی ده‌یان ڕێکخراوی داعشانه ده‌چێنن، ئه‌وان
هه‌ر هیچ نه‌که‌ن، بۆ دژایه‌تی ئیسلام و سووککردنی ئیسلام، که ته‌واوی ڕۆژاوا و
ئیسرائیل، له دوای ڕووخانی سۆڤیێت و به‌ره‌ی سۆسیالیستییه‌وه، به دوژمنی سه‌ره‌کی
خۆیانی ده‌زانن، ده‌یان ده‌سته و گرۆ و ڕێکخراوی له‌و جۆره‌ی داعش و ئه‌لقاعیده"القاعدة"
و مانه‌ندی وان دروست ده‌که‌ن.
پیاوێکی جافی گڵاڵیی خاوه‌ن ژن و ماڵ و منداڵ هه‌بوو، وه‌ک
لێی ده‌گێڕنه‌وه، له دۆستایه‌تی و پێوه‌ندی له‌ته‌ک ژنانی تردا، هه‌رگیز دریغی
نه‌ده‌کرد. ده‌ڵێن گه‌لێ جار له ماڵێکیتر و له‌نێو جێگه و پێخه‌فی ژنێکدا وه‌ئاگایان
هێنا‌وه‌ته‌وه و لێیان پرسیوه، که ئه‌و، شه‌و له ماڵی خۆیدا خه‌وتووه، چۆنه
وا له ماڵ و له‌نێو پێخه‌فی یه‌کێکی دیکه‌دایه و ئیدی بووه به هه‌را و ئه‌ویش،
که وه‌ئاگا هاتووه‌ته‌وه و به‌دوای جلک و کڵاو و مشکییه‌که‌یدا گه‌ڕاوه تا له‌به‌ریان
کاته‌وه، به‌ده‌م بۆڵه‌بۆڵه‌وه گوتوویه‌تی:"ئه‌یه با هاورده‌م باران هاورده‌م،
چه هاورده‌م ڕا ئه‌یره!".
داعش، با هاوردی، باران هاوردی، نازانم چی هاوردی، هه‌رچی
هاوردی، به‌ڵی ئه‌ژدیهایه‌ک و کۆنه‌په‌پوویه‌که، په‌یامی قڕان و کوشتن و خوێن و
تاریکی و دواکه‌وتوویی و ده‌رد و مه‌رگ و نامرۆڤی و وێرانکردنی پێیه، لێ ڕاته‌کان
و ده‌نگ و هاوار و زه‌نگێک بوو، کوردی ڕاچه‌نی و له‌و خه‌وه قووڵه‌ی تێیدا بوو، بێداری
کرده‌وه. هاتنی داعش هێز و وزه‌یه‌کی وه‌به‌ر کورد هێنایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گوڕ و
تین وئه‌زنه‌کێک به‌خۆی بدات و به‌شێکی زۆری ده‌ڤه‌ره دابڕاوه‌کانی کوردستان
ڕزگار بکات و به‌شێکی گرنگ له‌و مادده بێفه‌ڕ و دزێوه‌ی 140، که کورد به کرده
ده‌ستی لێی شۆردبوو، به کردار جێبه‌جێ بکات.
له 2003 دا و له‌گه‌ڵ داته‌پینی ڕیژیمی به‌غدادا، عیراق
وه‌ک ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵوه‌شابووه‌وه و داری به‌سه‌ر به‌ردییه‌وه نه‌مابوو. ئه‌مه‌ریکای
داگیرکه‌ر عیراقی دروست کرده‌وه، لێ ئه‌وه‌ی نۆره‌یه‌کی گه‌لێک له‌به‌رچاو و
کاریگه‌ری له‌و دروستکردنه‌وه‌ی عیراقه‌دا دیت، کورد بوو، چونکه کورد، له دوای
ئه‌مه‌ریکا و سپا داگیرکه‌ره‌که‌ی، زلترین و تواناترین هێز بوو له عیراقدا. له‌سه‌رشانی
کورد عیراق گیانی به‌به‌ردا کرا و کورد هه‌ر به‌وه‌وه ڕانه‌وه‌ستا، به‌ڵکه سپا
ده‌ست به خوێنی کورد سوور و ڕووخاو و خوێڕیله‌که‌ی عیراقیشی دروست کرده‌وه. کورد
له‌و بگره‌وبه‌رده‌یه‌ی 2003دا، سووک و ئاسان ده‌یتوانی ته‌واوی باشووری
کوردستان(ته‌واوی هه‌ردوو ئوستانی که‌رکووک و
مووسڵ، که کورد ئه‌وڕۆ باسی مووسڵ ناکات و به‌شێکی ئوستانه‌کانی دیاله و
تکریت و کووت و عه‌ماره)،که له ڕووی مێژوویی و جیۆگرافیاییه‌وه کوردستانن،
بخاته بن ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و له‌گه‌ڵ عیراقی دوای به‌عسدا، به کۆنفیدرالی یا
فیدرالی ته‌واوی باشووری کوردستان پێک هاتبا. کورد وه‌ک چۆن هه‌لی 1991ی له‌ده‌ست
دا ئه‌و هه‌ڵه‌ی 2003یشی له ده‌ست دا، کورد ئه‌وه‌ی نه‌کرد و له‌بری ئه‌وه پینه‌ی
عیراقه شیتاڵ و هه‌ڵوه‌شاوه‌که‌ی کرده‌وه و پتر له 50% کوردستانه‌که‌شی له بنده‌ست
عیراقدا هێشته‌وه.
له‌و سه‌روبه‌ندانه‌ی دوای زیندووکردنه‌وه‌ی عیراق،
مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراقی، به قایل‌بوون و شاگه‌شکه‌ی کورد هاته گۆڕێ، وه‌ک
چاره‌سه‌رێک بۆ ده‌ڤه‌ره قرتێنراوه‌کانی کوردستان، که‌رکووک و....مادده‌ی 140، که
پێشتر 58 بوو، له ساڵی 2006دا ده‌سته‌یه‌کی 9 که‌سیی بۆ جێبه‌جێکردنی دامه‌زرا و
200 میلیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی بۆ ته‌رخان کرا و خرایه ژێر ده‌ستی ئه‌و ده‌سته‌یه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 خه‌رج بکرێ. ئه‌و ده‌سته 9 که‌سییه
سێیان کورد بوون: نه‌رمین عوسمان، وه‌زیری ژینگه بوو له حوکوومه‌تی عیراقدا،
بابه‌کر سددیق ئه‌حمه‌د و موحه‌ممه‌د ئیحسان سلێڤانی.
هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140، به‌پێی ڕیزبه‌ندی،
ده‌بوو به سێ قۆناغدا تێپه‌ڕێنرێن:
1.
ئاساییکردنه‌وه و سرشتاندنی باری ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی مادده‌ی 140 ده‌یگرتنه‌وه،
که به چاسه‌رکردنی کێشه و ناکۆکییه‌کانی موڵکداریه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی ده‌رکراوان
و کۆچپێکراوان و ناردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌کراوان بۆ زێد و جێی نیشته‌جێبوونی ئه‌سڵیی
خۆیان و گێڕانه‌وه‌ی سنووری پێش 1968ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه.
2. ئامار و سه‌رژمێریی.
3. ده‌نگدان و ڕاپرسیی.
مادده‌ی 140 کۆتایی ساڵی 2007ی بۆ دانرابوو بۆ جێبه‌جێکردن.
جێبه‌جێ نه‌کرا و پاره‌وپووڵێکی یه‌کجار زۆریش درایه عه‌ره‌بی هه‌نارده، بۆ ئه‌وه‌ی
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان. هیچ عه‌ره‌بێک نه‌گه‌ڕایه‌وه.
مادده‌ی 140 دزێوترین مادده‌یه‌ک بوو، که کورد واژۆی
کردبوو. کورد به‌و مادده‌یه له کوردستانیبوونی که‌رکووک و هه‌موو ده‌ڤه‌ره
کوردستانییه دابڕاوه‌کانی دیکه، که‌وته گومانه‌وه و عه‌ره‌به عیراقییه‌کانیشی
له کوردستاندا، کرده خاوه‌نماڵ.
ئێستا و دوای داعشاندنی مووسڵ و چه‌ندین باژێڕی دیکه له
عیراق و کوردستان، هه‌لێک هاته پێشی و کورد توانیی که‌رکووک و به‌شێک له ئوستانی
مووسڵ بگێڕێته‌وه ئامێزی کوردستان. که‌رکووک، که نێزیک به سه‌ده‌یه‌که ده‌عه‌ره‌بێنرێ،
کرۆکی کێشه هه‌میشه‌ییه‌کانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کانی عیراق بووه،
ئه‌مڕۆ کورد تێیدا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته. کورد، له‌بری ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه
بێت، هێزه داگیرکه‌ره‌کان خاکه‌که‌ی جێبهێڵن، ده‌بێ بۆ خۆی به گوێره‌ی توانست و
هه‌لومه‌رج و هێز، هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و له داگیرکه‌ر ڕزگاریان
بکات. به ڕزگارکردنی بست به بستی خاکه دابڕێنراوه‌کانی کوردستان و گه‌یشتن به
سنووره مێژووییه‌که‌ی باشووری کوردستان، حه‌مرین، ئیدی کورد ده‌گاته ئه‌و
ئامانجه‌ی سه‌دان ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌کات و باشووری کوردستان ده‌بێته هی خۆی.
له‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه‌ی هاتووه‌ته گۆڕێ حه‌قوایه سه‌رۆکی
کوردستان و حوکوومه‌تی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان، زۆر به وردی بیر بکه‌نه‌وه
و به‌خێرایی کار بکه‌ن و هه‌وڵبده‌ن بۆ وه‌ی:
1. به فه‌رمان و بڕیار و قانوونێک، هه‌موو ده‌ڤه‌ره
دابڕاوه‌کانی ئوستانی مووسڵ و که‌رکووک و ئوستانی که‌رکووک و خانه‌قین و مه‌خموور
و ئه‌و جێیانه‌ی دیکه، که ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورددان، بگێردرێنه‌وه سه‌ر
هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ ڕزگارکردنی هه‌ر به‌شێکی نوێ له‌و ده‌ڤه‌ره دابڕاوانه،
ئه‌وانیش به فه‌رمان و به‌یان بگێڕدرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێم.
2. به فه‌رمان و بڕیار و قانوونێک، سنووره ئیدارییه‌کانی
هه‌موو ئوستان و شارۆکه و شاره‌دێ و گونده‌کانی، که له سه‌رده‌می ڕێژیمی به‌عسدا
گۆڕابوون، وه‌ک پێش ساڵی 1968یان لێ بکرێته‌وه. بۆ نموونه: خورماتوو و کفری و که‌لار
و چه‌مچه‌ماڵ و ته‌واوی شاره‌دێ و گونده‌کانیان بگێڕدرێنه‌وه سه‌ر که‌رکووک و مه‌خموور
بگێڕدرێته‌وه سه‌ر هه‌ولێر و ئه‌گه‌ر مووسڵ به کوردستان نازانن و ده‌ستبه‌رداری
ده‌بن، که ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه و له‌ده‌ستدانی به‌شێکی گرنگی کوردستانه،
ئه‌وا ده‌ڤه‌ره کوردستانییه‌کانی مووسڵیش بخرێنه سه‌ر دهۆک، هیچ نه‌بێ له‌م کاته‌دا،
به‌وه‌ش یه‌کێک له به‌نده‌کانی مادده بێفه‌ڕه‌که‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌بێ، که
ئاساییکردنه‌وه و سروشتاندنه.
3. ئیدی به ڕه‌سمیی ئه‌و ناوچانه(که‌رکووک و.....) له
هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کارگێری، فه‌رهه‌نگی، سه‌ربازی،
خزمه‌تگوزاری و.... وه‌ک سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک، مامه‌ڵه بکرێن و سه‌یر بکرێن
و بژمێردرێن و له‌وانیش زیاتر گرنگییان پێ بدرێن و کار بکرێ بۆ یه‌کسانکردنه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ شاره‌کانی ئێستای هه‌رێمدا.
4. هه‌وڵبدرێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی کێڵگه‌کانی نه‌فتی که‌رکووک،
ئه‌وانه‌یشی که هێشتا ده‌ستی کورد نه‌که‌وتوون، ده‌ستی کورد بکه‌ونه‌وه و نه‌فتخانه‌ی
خانه‌قینیش، که له سه‌رده‌مێکدا نه‌فت و به‌نزینی هه‌موو عیراقی دابین ده‌کرد،
ده‌ست بکه‌وێته‌وه و له ڕووی کارگێڕی و هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌وه بخرێنه
ژێر ده‌ستی کورده‌وه.
5. که جه‌له‌ولا، سه‌عدییه، مه‌نده‌لی، به‌دره،
ڕزگارکران، ئه‌وده‌می ئوستانێکی نوێ، که ناوه‌نده‌که‌ی خانه‌قین بێت، دروست بکرێت
و دواتر که‌لاریش بخرێته سه‌ر ئه‌و ئوستانه.
6. که‌رکووک، به هۆی فره‌نه‌وه‌یی و فره‌ئایینی و ئایینزاییه‌وه،
ڕه‌وشێکی تایبه‌تی هه‌یه و پێویستی به کاری تایبه‌ته. زۆر باشه گرنگییه‌کی زۆر
به تورکمان بدرێ، که ده‌بنه نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له باشووری کوردستان. ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندی و گرنگیدانه، شه‌نگال و ته‌له‌عفه‌ر و تلکیف و تاووغ و خورماتوو و
جه‌له‌ولا و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و...ده‌گرێته‌وه. زۆرباشه ئه‌رشه‌د ساڵحی یا
ده‌مڕاستێکی تورکمانی که‌رکووک یا که‌سێک که تورکمان بۆ خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن، وه‌ک
جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم دابنرێ و تورکمانی دیکه وه‌ک جێگری سه‌رۆکی حوکوومه‌ت، جێگری
سه‌رۆکی په‌رله‌مان، وه‌زیر، پارێزگاری که‌رکووک یا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی شاری که‌رکووک
دابنرێن.
7. ئیدی ده‌سته‌واژه‌ی دابڕێنراو و جێناکۆک و ...به‌کار
نه‌هێنرێن و به ته‌واوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره نوێ گه‌ڕاوانه هه‌ر بگوترێ کوردستان.
8. هه‌ر له ئێستاوه به شێوه‌یه‌کی نه‌خشه بۆ داڕێژراو
هه‌وڵ بدرێ بۆ ناردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندن و هه‌نارده(ئه‌وانه‌ی که‌رکووک و
هه‌موو شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بۆ عیراق)، نه‌ک به تۆبزی، به‌ڵکه به هاندان
و کڕینی موڵکه‌کانیان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان و به خواست و ئاره‌زووی خۆیان. گه‌ره‌که
ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت، که عه‌ره‌بی هاورده و عه‌ره‌باندن، هه‌ر هه‌موو به‌عسی
و پیاوی ئه‌من و موخابه‌رات و مرۆڤ‌کوژ و خراپه‌کار بوونه و هه‌ر ئه‌وانیشن،
ئێستاش، کاری ته‌قینه‌وه و خۆته‌قاندنه‌وه و تێرۆریستی له که‌رکووک و هه‌موو
شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌که‌ن. خه‌ڵکی کورد و سه‌رکرده‌یه‌تی کورد، ده‌بێ
باش له‌وه تێبگه‌ن، که عه‌ره‌بی هه‌نارده یا هاورده‌ی کوردستان، له پشتی هه‌موو
کاریکی تێکده‌رانه و خۆکوژیی دژه‌کوردستانه‌وه‌ن و تێرۆریستانی که‌رکووک، عه‌ره‌به‌کانی
که‌رکووکن.
9. گۆڕینی کارگێڕ و کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر و ده‌سه‌ڵات
له که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره نوێ گه‌ڕاوه‌کانی دیکه له سه‌ره‌وه تا خوار و
گونجاندنیان له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی کوردستاندا و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به هه‌ناردانه‌ی
که‌رکووک و شوێنه‌کانی دیکه، که کارمه‌ند و خاوه‌ن پله و پایه‌ن، له کارگێڕی و
فه‌رمانگه و کارگه و کاره‌کانیان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له کۆمپانیای نه‌فتن و
ئه‌وانه‌ی کاری بڕێک له‌به‌رچاو و باڵایان هه‌یه و گۆڕینیان به خه‌ڵکی کورد و
تورکمان.
10. ڕێگه‌دان به هاتنی عه‌ره‌ب وه‌ک هێزی کار له ماوه‌ی
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا و ئێستاش وه‌ک په‌نابه‌ر و هه‌ڵاتوو له جه‌نگ، به‌ڵێ
کارێکی مرۆڤانه‌یه و به هاناهاتنه‌وه و کۆمه‌ک و یارمه‌تی و دڵ و ده‌روون و
سنگفراوانی و شیێچکی(چاوتێری، ده‌ستبڵاوی و سه‌خیه‌تی)یه، لێ له‌نێو ئه‌و ئاپۆره‌ی
عه‌ره‌به‌دا، سه‌دان شانه‌ی خه‌وتووی خراپه‌کاری و تیرۆر هه‌ن، که له کاتی
خۆیدا، کوردستان، ته‌واوی کوردستان، باژێڕ و گوند و هه‌موو ماڵێک، ده‌که‌نه مه‌به‌ست
و ئامانج، چونکه ئه‌وانه له هه‌موو جێگه‌یه‌ک هه‌ن. ئه‌و باره وریاییه‌کی زۆری
ده‌وێ.
11. کورد چاوه‌ڕوانی هیچ خێروبێرێک له عیراق نه‌کات و
ده‌ست له عیراق بشوات و بۆی گرنگ نه‌بێ کێ ده‌بێته سه‌رۆکی حوکوومه‌تی به‌غدا و
کێ ده‌بێته سه‌رۆککۆمار و کێ ده‌بێته چی. کورد هه‌وڵی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
خۆی بدات. هیچ پێویستیش ناکات کورد بڵێ: "هێزی پێشمه‌رگه، که چووه‌ته که‌رکووک
و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ندێ بیره‌نه‌فتدا گرتووه، له‌به‌ر
ئه‌وه بووه، جێی هێزه‌کانی حوکوومه‌ت، که ئه‌و شوێنانه‌یان جێهێشتووه، پڕبکه‌نه‌ه‌وه".
ئه‌مه قسه‌یه‌کی سواو و گه‌لێک لاوازه. کورد که چووه‌ته ئه‌و شوێنانه، چووه‌ته
سه‌ر خاک و نه‌فتی خۆی و ڕزگاری کردوون. به بڕوابه‌خۆبوونه‌وه، کورد ده‌بێ
بوێرانه ئه‌وه بڵێ و بڕوای به‌و وتنه‌ش هه‌بێ.
12. بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌کانی جاران،
که هێشتا به‌شێکیان نه‌گێڕدراونه‌وه، هیچ پێویست به ده‌نگدان و ڕاپرسی ناکات،
ئێستا ئه‌و ده‌ڤه‌رانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر کوردستان و به‌شێکن له کوردستان. که‌س
ڕاپرسی له‌سه‌ر خاک و ماڵ و موڵکی خۆی ناکات، ته‌نانه‌ت بیرکردنه‌وه له‌وه و
باسکردنیشی، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. هه‌رچی ڕاپرسی و ده‌نگدانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی
باشووری کوردستان(ته‌واوی باشووری کوردستان)، ئه‌وه کارێکی باشه و ده‌شێ هه‌ر له
ئێستاوه ئیدی کورد خۆی بۆ ئاماده بکات و ته‌واوی کوردستانییانی لێ ئاگادار
بکرێنه‌وه و په‌یتاپه‌یتا ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه بۆ خه‌ڵکی کورد ڕۆشن بکرێته‌وه.
13. دوای ڕزگارکردن و گێڕانه‌وه‌ی ته‌واوی باشوور
کوردستان و پێش ڕاپرسی و ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
کوردستان، پێویسته ئامار و سه‌رژمێرییه‌کی دروست و ورد و ڕیکوپێک بۆ دانیشتووانی
باشووری کوردستان بکرێ، به‌وه‌ش به‌ندێکی دیکه‌ی مادده بێفه‌ڕه‌که‌ی 140 جێبه‌جێ
ده‌کرێ.
14. باشووری کوردستان، به نه‌ته‌وه‌گه‌لی عه‌ره‌ب، تورک
و فارس، که هه‌رسێیان نه‌ته‌وه‌گه‌لێکی موسوڵمانن، حاته دراوه، باسکردنی ئه‌وه‌ی
که ئیسرائیل پشتی گه‌لی کورد ده‌گرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
کوردستان، ختووکه‌ی هه‌ستی دژایه‌تی کورد ده‌دا و پله‌ی ئه‌و دژایه‌تییه، له‌کن
ئه‌و نه‌ته‌وانه به‌ره‌و هه‌ڵکشان ده‌بات، چوون ئه‌وان بۆ خۆیان ڕقیان له
ئیسرائیله و کورد به ئیسرائیله‌وه گرێ ده‌ده‌ن. ئیسرائیل ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌کات
له پشتگریی کورد، ده‌توانێت وه‌ها کارێک به نهێنی بکات و هیچ پێویستی به‌وه
نییه به ئاشکرا ئه‌وه بڵێت. ئیسرائیل وه‌ها ده‌نگۆیه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه تا
کورد له‌به‌رچاوی ئه‌و نه‌ته‌وانه سووک بکات و دوژمنایه‌تی له‌نێوان نه‌ک هه‌ر
کورد و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاتانه (عیراق، سووریا، تورکیا و ئێران) دا بهێنێته
گۆڕێ، به‌ڵکه له‌نێوان کورد و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌شدا. باشتر وایه کورد هێنده به
ئاشکرا و ڕاشکاوانه و به‌و زه‌قییه باسی ئیسرائیل نه‌کات.
15. هێزی پێشمه‌رگه یه‌کخرێ و له ده‌ست حیزب ده‌رکرێ و
بکرێ به سپایه‌کی نیشتمانی و کوردستانی و وه‌لائی بۆ خاک و وڵات و کوردستانییان
بێت. تا پێشمه‌رگه هی حیزب بێت، کورد له ئاست دوژمنانی وڵاته‌که‌یدا لاوازتر ده‌بێت
و ڕێگه‌ی ئازادی و سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی درێژتر ده‌بێته‌وه و دوور ده‌که‌وێته‌وه.
16. گردبوونه‌وه له ده‌وری یه‌ک دروشم و یه‌ک گوتار(ئازادی
و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردستان) و یه‌ک سه‌رکردایه‌تی(سه‌رۆکی کوردستان)،
کوردستان و گه‌لی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێته ئاقاری ئازادی. پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش،
واته: دروشمی جیاواز و گوتاری جۆراوجۆر و فره‌سه‌رکرده‌یه‌تی، ئه‌وه‌یشی کراوه و
هه‌یه له‌به‌ین ده‌چێ و چ ئامانجێکیش نایه‌ته دی و کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه خاڵی
ده‌سپێک.
هه‌لێکه و هاتووه‌ته پێش و نابێ له‌ده‌ست بچێ، که له‌ده‌ست
چوو، وڵاتێک، خاکێک و گه‌لێک مایه‌پووچ ده‌بێ.
24 – 7 - 2014