ڕاپۆرتێک له هه‌ڵه‌بجه‌وه
ئاماده‌کردنی: ستێفان یه‌رتین.
وه‌رگێڕانی له سوێدییه‌وه:
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی.
هه‌ڵه‌بجه بوو به نیشانه‌یه‌ک. بوو به پرۆگرامێکی ڕادیۆیی، که له‌مه‌ڕ
چه‌کی کیمیاییه‌وه بوو و ناوی لێ نرابوو، "له ییپریسه‌وه تا هه‌ڵه‌بجه".
ئه‌وه‌ی له 16ی مارسی 1988دا له هه‌ڵه‌بجه ڕوویدا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ڕووداوێکی
مێژوویی گرنگ دانرا، به‌ڵام به ته‌واوییش بێ گیروگرفت و بێ کێشه نه‌بوو. به‌کارهێنانی
گازی سێناپ، له لایه‌ن ئه‌ڵمانه‌کانه‌وه، دژ به ییپرسی به‌لژیکی له ساڵی
1915دا و بۆمبی ئه‌تۆمیی ئه‌مه‌ریکی، دژ به هیرۆشیما له ساڵی 1945دا، له یه‌ک
لایه‌نه‌وه لێکده‌درێنه‌وه. هه‌ڵه‌بجه جودایه. له پێش هه‌موو شتێکدا، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی، شاره‌که بوو به قوربانیی دوو جه‌نگی یه‌کجار جیاواز: جه‌نگی نێوان عیراق
و ڕێکخراوه‌کانی کوردی عیراق، که کوردستانێکی ئازادیان ده‌وێت و جه‌نگێکی دیکه، که
له نێوان ئێران و عیراقدایه. هه‌ر بۆیه‌ش، به لایه‌نی که‌مه‌وه 5000 کوردی مه‌ده‌نی
له هه‌ڵه‌بجه‌دا بوون به قوربانی. هه‌ڵه‌بجه له پێش هه‌موو شتێکدا به‌شێک و ئه‌ڵقه‌یه‌که
له جه‌نگی عیراق- کورد، ئه‌و جه‌نگه‌ی، که زێتریش ده‌خایه‌نێت و ده‌رچه و چاره‌سه‌رێکی
نادیار و ته‌ماوی هه‌یه. به‌ڵام هۆی ئه‌وه‌ی، که هه‌ڵه‌بجه به‌و جۆره، سه‌رنجی
خه‌ڵکی ڕاکێشا و خه‌ڵکی ورووژاند، ئه‌وه‌بوو، که ئێران، وه‌ک به‌شێکی گرنگی جه‌نگی
نێوان عیراق و ئێرانی دایه قه‌ڵه‌م، که تێیدا عیراق تاوانبار بکرێت و دابنرێت به‌وه‌ی،
که ژاری دژ به خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به‌کار هێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌سگای جه‌نگیی
ئێرانی،ده‌یان ڕۆژنامه‌وانی گه‌یانده هه‌ڵه‌بجه. کورده‌کان له ماوه‌ی ساڵێکدا هه‌وڵیاندا،
سه‌رنجی جیهان به‌رانبه‌ر به جه‌نگی ژاراوی عیراق ڕابکێشن، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن. ئێران چونکه ده‌ستڕوویشتوو و خاوه‌ن دارایی بوو، سه‌رکه‌وت.
ڕۆژی 22ی مارس ئه‌من له‌وێ بووم، له هه‌ڵه‌بجه،
ئه‌و ڕۆژه، ده‌یکرده ڕۆژی حه‌وته‌می دوای بۆمببارانه ژاراوییه‌که. ئێمه، که په‌نجا ڕۆژنامه‌وانێک ده‌بووین، به دوو هێلیکۆپته‌ری هیوی-بێڵ له باخته‌رانه‌وه[1] به سه‌ر
ئه‌و چیا به‌رز و مه‌زنانه‌دا و به درێژایی چه‌مێکدا به نزمیی، فڕین و له خواره‌وه
به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه هاتین و له خواره‌وه‌ی ڕۆژاوای شاره‌که‌وه، له‌سه‌ر لاپاڵێکی
به‌گیاداپۆشراو، له ته‌نیشت گۆڕستانێکه‌وه، به ناوی شه‌هیدان، نیشتینه‌وه. هێلیکۆپته‌ره‌کان
ئێمه‌یان داگرت و بۆ خۆیشیان زۆر به خێرایی له چاو بزربوون. ده‌سبه‌جێ زۆریی
جموجووڵ و چالاکیی هێزیی هه‌وایی عیراقمان بۆ ده‌رکه‌وت. که ته‌ماشای هه‌ڵه‌بجه‌مان
کرد: کۆمه‌ڵه خانوویه‌کی خۆڵه‌مێشی، که‌وتبوونه نێوان چیا که‌سکه‌کانه‌وه له
پشته‌وه و ده‌شتاییه‌کی سه‌وز له پێشه‌وه. ئه‌و ده‌شتاییه داده‌چۆڕا و شۆڕده‌بووه‌وه،
تا ده‌گه‌یشته زه‌ریاچه سێگۆشه‌که‌ی ده‌به‌ندیخان، که یه‌ک میل[2] له‌ویوه
دووره. به جووته ئۆتۆمبیلێکی گه‌وره و به‌رین، نێزیکه‌ی 400 میترێک به‌ره‌و قه‌راخ
شاری هه‌ڵه‌بجه براین. له‌پڕ نموونه‌یه‌کی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت، که سه‌فه‌ره‌که‌مان
له لایه‌ن ئێرانییه‌کانه‌وه، به ڕێکوپێکی و بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو، ڕێکخراوه. من ناڵێم مه‌به‌ستی ئه‌وان، ئێرانییه‌کان، مه‌به‌ستێکی
ناماقووڵ و ناجۆر بوو، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێ له مه‌سه‌له‌که ئاگادار بێت. ئیدی له‌وێ
ئایه‌توڵڵا حه‌کیم[3] بۆ خۆی، به خۆ و به مێزه‌ره
ڕه‌شه‌که‌یه‌وه، که به کۆمه‌ڵێک پاسداری شۆڕشه‌وه حاته درابوو، هات. حه‌کیم، قورئانخوێنه
نه‌ریتییه‌که‌یشی به شوێنه‌وه بوو. حه‌کیم ڕێگه‌ی وێنه‌گرتنی دا و چه‌ند ڕسته‌یه‌کی،
له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه، که هه‌ڵه‌بجه ده‌بێ به‌خته‌وه‌ر بێت به‌وه‌ی، که له لایه‌ن
ئێرانه‌وه، ڕزگار کراوه، گوت.
خانووه‌کان نه‌ڕووخابوون:
حه‌کیم ڕێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵاتوو و
په‌نابه‌ره عیراقییه‌کان ده‌کات، که له ئێرانن و له لایه‌ن ئێرانییه‌کانیشه‌وه،
به‌رپرسیاریه‌تیی دیله عیراقییه‌کانی، که له ئێرانن وه‌رگرتووه. حه‌کیم چیدابوو
له هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وه پاشان ڕوون ده‌بێته‌وه. به لای خانوویه‌کی سێ نهۆمیدا، که
دیواره‌کانی پان و به‌رین بوون، تێپه‌ڕین. ئه‌و خانووه سه‌ربازگه‌ی عیراقی بووه.
له‌پڕ که‌وتینه سه‌ر شه‌قامێک، که به کۆمه‌ڵ لاشه‌ی له سه‌ر که‌وتبوون. مرۆڤێک،
یه‌کێکی دی و یه‌کێکی دیکه، یه‌کسه‌ر به لای ڕاستدا، له لای پلیکانه‌یه‌که‌وه،
پیاوێک به سه‌ر کچه چکۆلانه‌که‌یدا، که ویستبووی بیپارێزێت یا به په‌له هه‌ڵیگرێت
و بیباته ماڵه‌وه، که‌وتبوو و مردبوو. "پیرمحه‌مه‌د"، که گه‌ڕه‌کێکی
شاره‌که‌یه، ده‌که‌وێته قه‌راخی لای ژووری شاره‌وه. خانووه‌کان هه‌ر وه‌ک خۆیان
مابوونه‌وه و له هه‌موو لایه‌کیش، لاشه‌ی مردوو، که زۆرجاران به چاوی کراوه‌وه
ده‌بینران، که‌وتبوون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جێبرینیشیان پێوه دیار بێت. مانگاکان له به‌رده‌می
ماڵه‌کاندا، هه‌ر به به‌ستراوه‌یی و به کۆمه‌ڵ له‌و ناوه‌دا که‌وتبوون. پشیله‌کان
وا ده‌هاتنه به‌رچاو، که چێژ له هه‌تاوی به‌هاری کورده‌واری وه‌رده‌گرن. خانووه‌کان
له دیوی ده‌ره‌وه‌وه نه‌ڕووخابوون و زیانیان نه‌که‌وتبوویێ. هیچ نیشانه‌یه‌کی بۆمبباران
نه‌ده‌هاته پێش چاو. ده‌رکه ئاسنینه‌کان، که به ئاسته‌م کرابوونه‌وه، خه‌رمانی
لاشه‌ی مرۆڤیان له ڕاڕه‌و و حه‌وشه‌کاندا تا نێو ماڵه‌کان، له پشته‌وه‌ی خۆیاندا
شاردبووه‌وه. سه‌رم له گوند و شاری تری کوردنشین دابوو، به‌ڵام هه‌رگیز سه‌رم به
ژووری ماڵان‌دا نه‌کردبوو. ئه‌مجاره‌یان وام کرد. هه‌مووانم به مردوویه‌تی له
ژووری ماڵه‌کاندا ده‌بینین. مردنێکی بێ ئاژاوه، بێ شپرزه‌یی، بێ شڵه‌ژان، به‌ڵام
به په‌له، له ڕاستیشدا به ته‌واوی نائاگایی و هه‌ستپێنه‌کردنه‌وه. له‌و دیمه‌نانه‌ی،
که به تایبه‌ت، وه‌بیرم دێنه‌وه، ماڵێک، که پیره‌ژنێک و گه‌نجه‌ژنێک و حه‌وت
منداڵی تێدا بوون. پاشتر له دوکتۆرێکم بیست، که ئه‌وانه تووشی گازی سیانید بوونه
و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هیچ بکه‌ن، له ماوه‌ی بیست چرکه‌دا مردوون. له‌وانه‌یه گه‌ڕه‌کی
پیرمحه‌مه‌د، بیری ئه‌وه‌ی دابێته ئێرانییه‌کان، که شتێکی گه‌وره بکه‌ن، بۆ
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌سگاکانی ڕاگه‌یاندن له جیهاندا له‌مه‌ڕ هه‌ڵه‌بجه. خانووه‌کان
هه‌ر وه‌ک خۆیان به‌پێوه بوون، چ ڕووخاو و داته‌پیویان تێدا نه‌بوون. خه‌ڵکه‌که
مردبوون و بووبوون به لاشه‌ی بێ‌گیان، ڕه‌نگه به گاز یا به شتێکی دیکه مردبن. که‌س
له هۆی مردنه‌که دوودڵ نه‌بوو، که چه‌شنه گازێکی ژاراوییه. له خه‌ڵکی شاره‌که
خۆی، زۆر که‌س نه‌مابووه‌وه. مامه‌یه‌کی پیر، باسی ئه‌وه‌ی بۆ کردین، که چۆن له
ژێرزه‌وینێکدا، که خۆی و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی خۆیان تێیدا حه‌شار
دابوو، ئه‌و به ته‌نێ، به زیندوویه‌تی ماوه‌ته‌وه و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی
مردوون. کوڕێکی 14 ساڵان، که به لایدا تێپه‌ڕین، به بێده‌نگی په‌توویه‌کی، له
سه‌ر لاشه‌یه‌ک لابرد. ئه‌و کاره، به شێوه‌یه‌کی وا ده‌هاته به‌رچاو، که هه‌موو
ڕێکخرابێت، یا پێشتر ئاماده کرابێت. له نێو مردووه‌کاندا لاشه‌ی هیچ سه‌ربازێکی
تێدا نه‌بوو و که‌میشیان پیاو بوون. له لای ژووری شاره‌که‌وه یه‌کسه‌ر، له سه‌ر
ڕێگه‌ی به‌رایی گه‌ڕه‌کی پیرمحه‌مه‌ددا، گوریسێک دانرابوو و سه‌ربازه ئێرانییه‌کان
پاسه‌وانییان ده‌کرد، ئه‌وه بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه بوو، که ڕێگه له خه‌ڵکی کوردی
شاره‌که بگرن و نه‌هێڵن بچنه نێو پیرمحه‌مه‌ده‌وه، بۆ ناشتنی مردووه‌کانیان، پێش
ئه‌وه‌ی جیهان ئه‌م بینینه کورت و چاوترووکان ئاسایه تۆمار بکات. ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌وانان،
به بێ هیچ نه‌خشه و پلانێک ده‌چووینه ماڵانه‌وه و ده‌رده‌چووین. ئێرانییه‌کی
تارانی، که جل و به‌رگی مه‌ده‌نی ده‌به‌ردا بوو، له‌گه‌ڵماندا بوو، به‌ڵام ئێمه
چ که‌سێک، وه‌دووی خۆی نه‌دابووین و ڕێنیشانده‌ریشمان نه‌بوو. که من ویستم به سه‌ر
هه‌ورازێکدا، که که‌سی نه‌گه‌یشتبوویێ، سه‌رکه‌وم، له‌پڕ تووشی پاسدارێک بووم و لێنه‌گه‌ڕا
به‌وێدا بڕۆم.
چه‌ندین قوربانی؟
مردووه‌کانی نێو
شار، به‌ڵگه بوون، بۆ بۆمببارانی ژاراوی و گرنگترین شتیش بوون، له سه‌ردانه‌که‌ی
ئێمه‌دا. ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌وێ سه‌رنج و دیتنێکی مه‌زنیان ساز کرد. ئه‌وه‌ی، که ڕۆژنامه‌کان
به ڕوون و ئاشکرا ئاره‌زوویان ده‌کرد، ئه‌وه بوو، که ژماره‌ی مردووه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌یان،
بۆ ساغ بووایه‌ته‌وه و بیانزانیبا چه‌ندن. ئایا وه‌ک یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان،
که پێشتر ڕایگه‌یاندبوو 4000 بوون، یا وه‌ک ئێرانییه‌کان، که هه‌مان به‌یانیی، له
باخته‌ران به ئێمه‌یان گوت 5000 بوون؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو، زۆرێک له‌وانه‌ی ئێمه، لاشه‌کانیان ده‌ژمارد و پرسیاریشیان
له‌و که‌سانه ده‌کرد، که تووشیان ده‌بوون، که لاشه‌ی تر له کوێ هه‌ن!. ناوبه‌ناو
له نێو شاردا، خه‌ڵکمان تووش ده‌بوون. پیاوێک به لاماندا تێده‌په‌ڕی، چه‌ند منداڵێک
له پشتی په‌رژینه‌که‌وه بوون. به کوردی و عه‌ره‌بی و فارسییه‌کی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ،
هه‌وڵماندا هه‌ندێ ڕاستییان لێ هه‌ڵکڕێنین. ده‌سته‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی تورکی، که
له‌گه‌ڵماندا بوون، به‌و ناوه‌دا ده‌سووڕانه‌وه، پرسیاری خه‌ڵکی تورکیزانیان ده‌کرد،
تا یه‌کێکی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یان لێده‌رپه‌ڕی و گوتی: ئێمه کوردین، ئێمه تورک نین.
بێگومان له نێو ئێمه‌شدا، چاودێرێکی ئێرانی هه‌بوو، ئه‌رکی ئه‌وه‌بوو، ئاگادار بێت
له‌وه‌ی، ئێمه چی ده‌بینین و به نه‌رمییش ڕێبه‌رایه‌تیمان بکات. لای ئه‌و کابرایه
ڕوونبوو، که ڕۆژنامه‌وانه‌کان، لاشه ده‌ژمێرن و هه‌رگیزیش نه‌یانده‌توانی بوونی
5000 مردوو جه‌خت بکه‌ن. پێموایه ئه‌وه‌ی پاشتر ڕوویدا، شتێکی له‌ناکاو بوو و بێ
خۆئاماده‌کردن بوو بۆی. دوو لۆری په‌یدابوون و ئێمه‌یان هه‌ڵگرت و بردینیانین، بۆ
گه‌ڕانێک به‌و ده‌وروبه‌ر و گوزه‌ره‌دا. ده‌یانه‌ویست پێشتر ئه‌وه‌مان پێشان بده‌ن،
که چۆن جه‌نگه‌که ڕوویدابوو. عیراقییه‌کان له ڕێگه‌دا به‌ره‌و گوندی دوجه‌یله،
له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کاندا پێکیاندادابوو و کوژرابوون. به درێژایی قه‌راخ ڕێگه‌که،
لاشه‌یه‌کی زۆری سه‌ربازی عیراقی که‌وتبوون. له‌پڕ دراینه به‌ر تۆپ و گولله‌تۆپ له
پێش و پشتمانه‌وه، ده‌که‌وتنه سه‌ر ڕێگه‌که، بڕێک چاوه‌ڕوان بووین، بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و گولله‌بارانه ده‌رچین و به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه ئاژۆتمان و گه‌ڕاینه‌وه. هه‌ر پێش
هه‌ڵه‌بجه، یه‌کسه‌ر شۆفێره‌کان به‌لای چه‌پدا وه‌رچه‌رخان و هه‌ورازه‌ڕێیه‌کی
باریکی پێچاوپێچمان گرته‌به‌ر. به‌ره‌و گوندی عه‌نه‌ب ئاژۆتیان. ئه‌وه‌ی له‌وێ بینیمان،
نه ڕێکخرابوو و نه پێشتریش ئاماده کرابوو. به درێژایی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی، که پێیدا
به‌ره‌و عه‌نه‌ب ده‌چووین، له نێو چاڵ و قۆرت و مێرگ و پشت و په‌نای داره‌کاندا،
لاشه‌ی مردوومان ده‌دیت. ئه‌وان هه‌م به ژار و هه‌م به بۆمبی هێشوویی بریندار
بووبوون و کوژرابوون. له هه‌موو لایه‌ک په‌توو و شتی ناوماڵ و که‌لوپه‌ل و سیپاڵ که‌وتبوون.
بێگومان ئه‌و خه‌ڵکه به خۆ و به شتومه‌کیانه‌وه، له هه‌ڵه‌بجه، یا به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه،
هه‌ڵاتبوون و فڕۆکه‌ی عیراقی په‌لاماری دابوون و ته‌قه‌ی لێ کردبوون و بۆمببارانی کردبوون.
له هه‌ر جێگه‌یه‌ک پێیان کرابوو، خۆیان شاردبووه‌وه و تووشی گازه‌که هاتبوون.
گوندی عه‌نه‌ب ده‌که‌وێته هه‌مان ڕووکار‌ی پیرمحه‌مه‌ده‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌مان
په‌ڵه‌هه‌وره‌گاز بێت، که ئه‌وانیشی گرتبێته‌وه. له دواییدا ئۆتۆمبیله‌کان، له
ده‌شتێکی سه‌وزه‌ڵانیدا ڕاوه‌ستان، که 80 لاشه‌ی کۆمه‌ڵکراوی لێکه‌وتبوون و چاوه‌ڕوانی
به‌کۆمه‌ڵ ناشتن بوون، له گۆڕی گه‌وره و کۆمه‌ڵیدا. بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش پرس به
خومه‌ینی کرابوو و ئه‌ویش، له فه‌توایه‌کی تایبه‌تیدا و له‌به‌ر خاتری ئه‌وانه‌ی که
ماون، ڕێگه‌ی دابوو مردووه‌کان، بێ نه‌ریتی شۆردن و کفنکردن بنێژرێن. سه‌ردانی عه‌نه‌ب،
مه‌زنیی کاره‌سات و لێقه‌ومانه‌که‌ی، بۆ ده‌رخستین و گومان و دوودڵیی، مردنی هه‌زاران
خه‌ڵکی لا ڕه‌واندینه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی به ئۆتۆمبیله‌کان، جاره‌کی دی به‌ره‌و
ناوشار چووین و به نێو بازاڕ و فرۆشگه‌کاندا، که به بۆمبی ئاسایی و نه‌ریتی، به
ته‌واوی خاپوور کرابوون، ڕۆیشتین. ئه‌گه‌ر پێشتر له‌و شوێنه‌دا مردوو هه‌بووبن، که
بێگومان هه‌بوونه، ئه‌وا لابرابوون و دوورخرابوونه‌وه. پاشتر ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک،
له نێو مێرگێکدا، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، چاوه‌ڕوانی هێلیکۆپته‌ره‌کانمان ده‌کرد
و به ڕوونی ڕیزه‌تۆپێکی ئێرانییه‌کانمان ده‌دیت، که به‌ره‌وڕووی عیراقییه‌کان
دانرابوون و هێزێکیش به چه‌ک و تۆپه‌وه، له نێو هه‌ڵه‌بجه‌دا خۆیان حه‌شار
دابوو و ئه‌وانی دیکه‌ش له قه‌راخ زه‌ریاچه‌که بوون. هه‌ر ئه‌و کاته چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی
عیراقیش، به سه‌ر سه‌رماندا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات تێپه‌ڕین. ڕۆژی پاشتر بۆمان ده‌رکه‌وت،
ئه‌و فڕۆکانه به‌ره‌و گونده‌کانی نێو چیاکان چووبوون و بۆمبی گازیان پێ بووه. کاتێک
له‌وێ وه‌ستابووین له دووره‌وه کۆمه‌ڵه ژنێکمان بینی، منداڵێکیان له‌گه‌ڵ بوو به‌ره‌و
شار ده‌چوون. ئه‌وه گه‌وره‌ترین تاقم بوون له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه، که له ته‌واوی
کاتی سه‌ردانه‌که‌ماندا تووشی بووین. پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین، له
تاران سه‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌کمان دا، که بریندار و لێقه‌وماوی هه‌ڵه‌بجه‌ی لێبوون.
له‌وێ به دوورودرێژی له‌گه‌ڵ بژیشکێکدا، له باره‌ی ئه‌و ژارانه‌وه، که به‌کار
هێنرابوون، دوواین. له ڕێگه‌دا به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه، له باخته‌ران لامان دا. برایه‌ک
به ناوی شه‌فیق، که پاسدار بوو له باره‌ی جه‌نگه‌وه له ده‌وروبه‌ری ده‌ربه‌ندیخان
بۆی باس کردین و زانیاریی داینێ. ڕۆژی دوای سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان
بۆ هه‌ڵکه‌وت،گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و 25 ئه‌فسه‌ره عیراقییانه‌دا، که له هه‌ڵه‌بجه
به دیل گیرابوون، بکه‌ین و 3000 له پیاوه یه‌خسیره‌کانیش، که گوێیان له په‌ند
و مۆچیارییه‌کانی حه‌کیم ده‌گرت، ببینین. هه‌مان کۆنه حه‌کیمی له‌مه‌ڕ خۆمان. له
دواییدا چاومان به خه‌ڕڕازی که‌وت، که‌گوته‌بێژی له‌شکره و له ماوه‌ی 100 ده‌قیقه‌شدا
ڕه‌فسه‌نجانیمان دیت. من له تاران نوێنه‌رێکی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانیشم
چاوپێکه‌وت. پاش هه‌مووان، تووشی سێ دوکتۆری به‌لژیکی و هۆڵه‌ندی هاتم، که له 25ی
مارسدا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردبوو. ئه‌وان پوخته‌یه‌کی ئه‌و ده‌رمانه کیمیاییانه
و ئه‌و ژارانه‌ی، که له هه‌ڵه‌بجه به‌کار هێنرابوون، بۆ ڕوون کردمه‌وه. ئێستا
به ته‌واوی ئاشکرایه، که به گازی سیانید و سێناپ، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه کوژراون. پرفێسسۆرێکی
به‌لژیکی به ناوی"ئا. هه‌یندریکس"، باسی ئه‌وه ده‌کات، که گازی
تابوون و سارین و سوومان، که هه‌رسێکه‌یان گازی ده‌مارن، به‌کارهێنراون و ئه‌و له‌و
باوه‌ڕه‌دایه، که بێجگه له‌وانه‌ش مادده‌یه‌کی میکرۆبایۆلۆژیش، که زێتر پێی ده‌ڵێن
"زه‌رده‌باران" له‌و تێکه‌ڵاوه‌دا به‌کار هاتووه و به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا
کراوه. پسپۆرێکی سوێدی به ناوی "یووان سڤانته‌سسۆن"، که له "F.O.A ئێف. ئوو. ئا"[4]دا کار
ده‌کات ده‌ڵێت، که گومان له به‌کارهێنانی
گازی سیانید و سێناپ له هه‌ڵه‌بجه‌دا نییه، به‌ڵام ئه‌و بۆ خۆی گومانی له به‌کارهێنانی
ژاری ده‌مار هه‌یه و دڵنیاشه له‌وه‌ی، که زه‌رده‌بارانی له‌گه‌ڵ نه‌بووه. ئه‌وانه‌ی
به سیانید ده‌مرن، له ماوه‌ی 30 چرکه‌دا، گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. گازی سێناپ زێتر
سه‌ره‌تاییه و سییه‌کان بریندار ده‌کات، که ڕه‌نگه کوشنده‌یش بێت. له زۆر حاڵه‌تیشدا
ته‌نێ ده‌بێته هۆی سووتان و تۆقله‌ی گه‌وره‌گه‌وره دروست ده‌کات. ئه‌وانه‌ی به
زیندوویه‌تی ده‌گه‌نه نه‌خۆشخانه و ده‌رشێنه‌وه، زۆرجاران ڕزگاریان ده‌بێت. له
نه‌خۆشخانه‌یه‌کدا له تاران، که خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌رده‌گرت پێیان گوتم ئه‌گه‌ر
هه‌ر زۆریش بووبێت و لایه‌نی زۆری بژمێرین، ئه‌وا له 2%ی ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته
ئه‌وێ، مردوون. پاش ماوه‌یه‌کی کورت زۆریان ئیزن دران و نه‌خۆشخانه‌که‌یان به‌جێهێشت
و پاشتر هه‌موو له کامپ و ئۆردووگاکانی په‌نابه‌ران، له ده‌ره‌وه‌ی تاران کۆکرانه‌وه.
ئه‌و کورده عیراقییانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه، که ژماره‌یان 6000 که‌س ده‌بوون،
برابوون بۆ ئێران. زێتر بۆ تاران و هه‌ندێکیشیان بۆ باخته‌ران، سه‌ختی و دژواری و
ناخۆشییان پاشتر ده‌ستپێده‌کات. له پێشدا به ته‌واوی بۆ ئێمه ساغ نه‌بووبووه‌وه،
که به ڕاستی له هه‌ڵه‌بجه چی ڕوویداوه. شتێکی هێنده ئاسان و ساکار، که بزانین
چ ڕۆژێک بۆمببارانه ژاراوییه‌که ڕووی داوه، سه‌خت بوو. خه‌ڵکانی جیاواز، که پێوه‌ندیان
به مه‌سه‌له‌که‌وه هه‌بوو، ڕۆژانی 16 و 17 و 18ی مارسیان دیاری ده‌کرد. ماوه‌یه‌ک
وامان زانی، هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه و که‌م که‌م بۆمبباران کراوه. له‌و فیلمه ڤیدیۆییه
ئێرانییه‌دا، که له‌گه‌ڵ خۆمدا هێنامه‌وه بۆ ماڵ، ڕۆژی بۆمببارانه‌که، به هه‌ینیی
خوێناوی ناو ده‌بات. به‌ڵام ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، که ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی
16ی مارس، ڕۆژی بۆمببارانه ژاراوییه کوشنده‌که بووه. پرسیارێکی دیکه ئه‌وه
بوو، ئایا له ڕاستیدا کێ شاره‌که‌ی گرت و عیراقییه‌کانی چه‌ک کرد. ئێران له پێشدا
ڕایگه‌یاند، که ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێن، خه‌باتکارانی موسوڵمان، ڕاپه‌ڕیون و شاره‌که‌یان
داوه‌ته‌ده‌ست پاسدارانی شۆڕشه‌وه، که هاتبوونه پێشه‌وه و نێزیکی شاره‌که‌وه.
یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان ده‌یگوت، که‌وا له‌و کاته‌یدا، که زانیویانه ئێرانییه‌کان
به‌ڕێوه‌ن و پێشتر خورماڵیان، که تۆزێک سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌وێت، داگیرکردووه،
پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌وان له ناوه‌وه شاره‌که‌یان گرتووه. به‌پێی زانیاریگه‌لێک، که
له ئه‌فسه‌ره دیله عیراقییه‌کان ده‌بیستران، وا ده‌رده‌که‌وت، که ئێران، عیراقییه‌کانی
هێزی ناسراو، به هێزی "به‌در"یشیان به‌کارهێنابێت. واته: عیراقییه په‌نابه‌ره‌کانی
ناو ئێران، یا ئه‌و دیلانه‌ی چوونه‌ته پاڵ ئێران و دژ به عیراق ده‌چنه جه‌نگه‌وه.
ئێران ئه‌وانه به‌کارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له بڵندگۆکانه‌وه، ڕووی ده‌میان بکه‌نه
سه‌ربازی عیراقی و بقیڕێنن، بۆ ئه‌وه‌ی وایان لێ بکه‌ن، بڕووخێن و وره به‌ربده‌ن
و خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن. ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌ی ئه‌وانه ئایه‌توڵڵا حه‌کیمه.
پاشخانێکی سه‌ربازیی:
تاران به مانۆرێکی سه‌ربازیی زیره‌کانه، له 15ی
مارسدا، ده‌ستی به ڕووداوه‌کان کرد. سه‌ربازی کۆماندۆ به نێو جۆگه و ڕێگه‌ی ئاویی
چکۆله‌دا، خۆیان گه‌یانده لای خوارووی زه‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ند و بێ ئه‌وه‌ی که‌س پێ
بزانێت، گه‌یشتنه به‌شی ژوورووی زه‌ریاچه‌که. له‌وێ ئه‌وان ڕێگه مه‌زنه‌که‌ی، که
له سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و هه‌روه‌ها به‌ره‌و ئه‌و به‌شه‌ی ئێران،
که هێشتا به‌ده‌ست عیراقه‌وه‌یه و تا نێزیک شاری نه‌وسوود ده‌چێت، بڕی. له هه‌مان
کاتیش‌دا ئێران به هێزی تۆپه‌کانی، شاڵاوێکی نه‌ریتی برده سه‌ر چیاکان. ئیدی له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی، ڕێگه به‌ره‌و به‌شه‌کانی دیکه‌ی عیراق بڕابوو، عیراقییه‌کان شڵه‌ژان و تێکچوون
و پێشمه‌رگه‌ش، له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه و ئه‌وانه‌ی، که له نێو
شاره‌که‌دا بوون، ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و په‌لاماری عیراقییه‌کانیان دا. له
باره‌ی جه‌نگی ڕاسته‌قینه‌وه، که عیراقییه‌کان کردبێتیان، هیچ شتێکمان نه‌بیست،
ته‌نێ هێندێ زانیاری نه‌بێت، له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی، که هێندێ عیراقی، پاش زێتر له شه‌و
و ڕۆژێک خۆیان داوه به ده‌سته‌وه. ئیدی هه‌ڵه‌بجه که‌وته ده‌ستی پێشمه‌رگه و
زێتریش خه‌ڵکی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و چه‌ند که‌سێکی سیمبۆڵیی پارتیی دیموکراتیی
کوردستانی عیراق. ئیدی ئه‌و کاته پاسدارانی شۆڕشیش گه‌یشتنه ئه‌وێ. له باره‌ی ئه‌وه‌ی،
که ئایا ئه‌و عیراقییانه‌ی، ڕه‌دووی ئێرانییه‌کان که‌وتبوون، فریای ئه‌وه که‌وتبوون،
له جه‌نگدا ڕۆڵێک ببینن، ئێمه ئه‌وه نازانین، به‌ڵام به‌لای که‌مه‌وه ئه‌فسه‌رێکی
عیراقی پێی گوتین، که ئه‌و بۆ خۆی، خۆی داوه‌ته ده‌ست ئێرانییه‌کانه‌وه. ئه‌گه‌ر
عیراقییه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ئه‌و تاکتیک و ڕێبازه پڕزه‌بر و توندوتیژه‌یان
بۆ ڕووخاندن و کاولکردنی ئه‌و شار و گوندانه‌ی کوردستان، که ده‌که‌وتنه ده‌ست ئێرانییه‌کان،
یا ده‌ستی کورده‌کان به‌کارهێنابێت، ئه‌وا ئێستا دووهێنده هۆیان به‌ده‌سته‌وه‌یه،
که ئه‌و کاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌دا بکه‌ن. هه‌ڵه‌بجه سێ جۆره ده‌سته و تاقمی
دوژمنی دژ به سه‌ددامی تێدا بوون. پاسداران، پێشمه‌رگه و عیراقییه‌کانی سه‌ر به
حه‌کیم. واپێده‌چوو ئێرانییه‌کان ماوه‌یه‌کی که‌م له هه‌ڵه‌بجه‌دا بمێننه‌وه. ئه‌وان
له ژێر نیگا و تێڕوانینی گوماناویی خه‌ڵکی شاره‌که‌دا چووبوونه نێو شاره‌وه. له
فیلمێکدا، که ئێرانییه‌کان خۆیان گرتبوویان، مرۆڤ ئه‌وه ده‌بینێت، که کورده‌کان
به درێژایی قه‌راخ شه‌قامه‌کاندا، به چاوی گومان و چاودێریکه‌ره‌وه ده‌نۆڕنه ئێرانییه‌کان،
نه‌ک به خۆشی و پێشوازی لێکردنه‌وه، وه‌ک قسه‌که‌ره‌که له فیلمه‌که‌دا ده‌ڵێت.
کاتێک ئێمه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌مان کرد، له هیچ شوێنێکی نێو شار تاقمی زۆر و گه‌وره‌ی
ئێرانیی لێ نه‌بوو. ڕه‌نگه ئه‌وان له نێو چاڵ و ژێرزه‌میندا خۆیان شاردبێته‌وه
و دیار نه‌بن. به‌ڵام له قۆڵی ژووره‌وه
و به درێژایی ڕێگه‌ی سلێمانیدا، جه‌نگ به‌رده‌وام بوو. 12ی ئه‌پریل، ئێرانییه‌کان
هێرشێکی نوێیان ده‌ستپێکرد، ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و پێنجوێن، که زۆر ژوورتره. به‌لای
ئێرانه‌وه، تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه، به‌شێکه له جه‌نگ له‌گه‌ڵ عیراقدا و به تایبه‌تی
و ڕوونتریش هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له شاره گه‌وره‌کانی ئێران. له 29ی فێبریوه‌رییه‌وه
14 مووشه‌ک(ڕاکێت)ی عیراقی له تاران‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه. ڕێبه‌رایه‌تیی ئێران له‌وه
ده‌ترسێت، مووشه‌که‌کان له‌پڕ که‌ره‌سه‌ی جه‌نگیی کیمیاییان تێدا بێت. عیراق وه‌ها
مه‌ترسی و دوودڵییه‌ک به درۆ ناخاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق،
تاریق عه‌زیز، گوتبووی که عیراق ده‌بێ هه‌موو چه‌شنه چه‌کێک له جه‌نگدا به‌کاربهێنێت.
له تاران و ئه‌سفه‌هانه‌وه، هه‌واڵی ئه‌وه ده‌گات، که خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له باره‌ی
خۆپاراستنه‌وه له چه‌کی کیمیایی، وانه و که‌ره‌سته‌ی خۆپاراستنیش وه‌رده‌گرن.
تراژیدیایه‌کی کوردی:
هه‌ڵه‌بجه بۆ کورده‌کان شتێکی دیکه‌یه و زێتر ئاڵۆزه.
شاره‌که هێزێکی گه‌وره و زۆری عیراقی ده‌ستی به سه‌ردا گرتبوو، به‌ڵام زۆربه‌ی
گوند و ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه، به ده‌ست پێشمه‌رگه‌ی کورده‌وه بوون. زۆر گوته
و قسه هه‌یه له باره‌ی مه‌کۆ و بنکه و باره‌گای هێز و ڕێکخراوه جیاوازه‌کانی کورده
عیراقییه‌کان و ئێرانییه‌کانه‌وه، له باکووری هه‌ڵه‌بجه‌دا. به‌پێی ئه‌و بۆچوون
و دیتنه کاره‌سات و لێقه‌ومانی هه‌ڵه‌بجه، گه‌لێک گه‌وره بووه، که به شێوه‌یه‌کی
گشتیی جه‌نگێکی وا مه‌زن که‌وته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه. خورماڵ و هه‌ڵه‌بجه وێران کراون
و هه‌موو ناوچه‌که‌ش به‌ر بۆبمبارانی عیراقی ده‌که‌وێت. ڕه‌وشه‌که به‌و شێوه‌یه‌ی
پێشتری چاکتر و له‌بارتر بوو، کاتێک، که ناوچه‌که تا ڕاده‌یه‌ک ئازاد کرابوو و عیراقییه‌کان
ته‌نێ له شاره‌کان و سه‌ر جاده‌کاندا هه‌بوون. بۆچی ئێران ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌وروبه‌ری
ده‌ربه‌ندیخانی هه‌ڵبژارد، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوچه‌یه‌کی جه‌نگیی گه‌رم؟ ڕه‌نگه
وه‌ک له تاران له‌م دواییه‌دا باس ده‌کرا، هۆی ئه‌وه بێ، که له به‌ره‌ی جه‌نگی
باشووره‌وه، زێتر پێشکه‌وتن ڕوونادات. به‌سره، ناتوانرێت بگیرێت، ئه‌وجا ئێران ئه‌وه
هه‌ڵده‌بژێرێت، که به کاوه‌خۆ، به نێو کوردستاندا بڕوات، چونکه بۆ ئێران کات هه‌یه.
ئه‌وه عیراقه، که ناتوانێت له جه‌نگێکی درێژخایه‌ندا به‌رده‌وام بێت. ئه‌مه گۆڕانێکی
ڕاسته‌قینه و کاریگه‌ره بۆ کوردستان و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌مه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ڕه‌نگه
به ڕاستی نیشانه‌ی شوومی هه‌ڕه‌شه‌ی کاره‌سات و لێقه‌ومانی پێوه‌بێت. ئه‌مه ڕه‌نگه
سه‌ره‌تای جه‌نگی گه‌وره‌تر بێت، که هه‌موو ناوچه‌که بگرێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆمببارانکردنی
ژاراوی ئاوه‌دانی له دوای ئاوه‌دانی بێت، له لایه‌ن عیراقه‌وه، هه‌موویش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی، که ده‌که‌وتنه به‌رده‌ست ئێران. ئه‌مه‌ی که ئێستا ڕووده‌دات، ڕه‌نگه
شتی دژوارتر و مه‌زنتریشی به‌دوادا بێت بۆ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی کورد، بۆ خۆڕاگرتن له
به‌رانبه‌ر وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌کدا، ده‌بێ یه‌کیه‌تییه‌کی کورد پێک بێت و گه‌شه بکات،
نیشانه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه، که ئه‌و یه‌کیه‌تییه به‌ڕێوه‌یه.
*سه‌رچاوه: ئه‌م گوتاره له ژماره 13ی به‌هار و هاوینی 1988ی گۆڤاری
"Svensk-kurdisk Journal" بڵاو کراوه‌ته‌وه و ڕۆژی 13ی ئه‌پریلی 1988یش، نووسه‌ر بۆ خۆی له سیمینارێکدا،
که کۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگیی سوێد- کوردستان، له‌مه‌ڕ هه‌ڵه‌بجه، له شاری ستۆکهۆڵم،
سازی کردبوو، خوێندییه‌وه. هاوینی 1988 کراوه‌ته کوردی.