که‌رکووکتان به سه‌وزی فرۆشت
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ئه‌مڕۆ
31-12-2007 ه و دوا ڕۆژی وه‌جێهێنانی به‌ڵێنێکه، ئێوه‌ی سه‌رانی کورد، چوار ساڵه
گه‌لی کوردستانی پێ فریوده‌ده‌ن و هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.
31-12 ته‌واو
بوو و ئه‌وه‌ی ده‌تانگوت درۆ ده‌رچوو.
له
ڕووخانی ڕێژیمی (سه‌ددام حوسه‌ین)ه‌وه تا ئێستا، گاڵته به خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن
و پێیان ڕاده‌بوێرن. وه‌ک که‌سێک منداڵێک ژیر ده‌کاته‌وه و ده‌یخه‌ڵه‌تێنێ، ئێوه‌یش
ئه‌م هه‌موو ساڵه به کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنی درۆ و بریقه‌دار، خه‌ڵکی کوردستانتان
فریودا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند.
کۆتایی ساڵی 2007 تان کردبووه دواکاتی ئه‌نجامدانی
ده‌نگدان له سه‌ر که‌رکووک، ساڵی 2007 وا گیانی به خاک سپارد و کۆتاییهات. نه‌ک
هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن ئاوه‌ز و گه‌وره‌ساڵ، به‌ڵکه که‌سێکی شێت و یه‌کێکی بێ‌ئاگا
له دنیا و منداڵێکی تازه ده‌ست به خوێندنگه‌کردوویش ده‌یتوانێ بزانێ، که ئه‌وه
ته‌نیا درۆیه‌که و ته‌نیا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکه و هه‌رگیز ناکرێت. تا چه‌ند
ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ئێوه هه‌ر باسی ئه‌نجامدانی
ئه‌و ده‌نگدانه‌تان ده‌کرد، ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی "گورگانه‌شه‌وێ" بۆ زارۆکی
نێو بێشکه بکه‌ن. ئێوه به‌و کاره‌تان ته‌نیا ئه‌و کڵاوه‌ی ده‌یخه‌نه سه‌ر خه‌ڵکی
کورد، گه‌وره‌ترتان ده‌کرده‌وه.
ئێوه ئه‌وده‌مه‌ی که‌رکووکتان قودساند، هه‌ر ئه‌وده‌مه
فرۆشتتان، چونکه چاکتان ده‌زانی، که قودس هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر فلستین.
ئێوه‌یش "که‌رکووکی بووکی کوردایه‌تیتان، بۆچی گشت تاوانکارانی شه‌وتان کرده
ژووره‌که‌یه‌وه و له پشت ده‌رگاکانه‌وه ڕاوه‌ستان و گوێتان هه‌ڵخستبوو بۆ قیژه
و هاواری کونکردنی په‌رده‌ی کچێنیی"[1]
ئێوه له
کاتی ڕزگاربوونی که‌رکووکدا دیاری ده‌ستتان و چه‌پکه گوڵی سه‌رکه‌وتنتان بۆ خه‌ڵکی
سته‌مدیده‌ی که‌رکووک"سه‌نعان قه‌سساب"ی سیخوڕ و نه‌یاری که‌رکووک و هه‌موو
کوردستان بوو.
ئێوه له‌بری
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌رکووک و ته‌واوی گه‌رمیان و حه‌مرین و مووسڵ و دیاله و
کووت و ته‌واوی باشووری کوردستان و چه‌سپاندنی سنوور و کارگێڕی و ئاماده‌کردنی خه‌ڵک
بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌و ڕه‌وشه نوێیه و په‌خشکردنی هێزه‌کانتان له ته‌واوی ئه‌و
ده‌ڤه‌رانه، که‌وتنه تاڵان و دزی و چه‌پاو
و ڕووتاندنه‌وه‌ی که‌رکووک و چۆڵکردنی کارگێڕی و ده‌سگاکانی له هه‌موو که‌لوپه‌ل
و ئامێر و که‌ره‌سته‌یه‌کی به‌که‌ڵک.
ئێوه وه‌دووی
فایه‌ل و کاغه‌ز و ڕاپۆرته‌کانی خۆتان، له سیخوڕخانه‌کان و کارگێڕییه‌کانی
ئاساییشی که‌رکووکدا، که پێوه‌ندی زۆرێکتانی به‌و ده‌سگایانه‌وه ده‌سه‌لماند، ده‌گه‌ڕان،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێویان به‌رن و له چاوی خه‌ڵک دووریان بخه‌نه‌وه.
ئێوه
خۆتان پشکی کوردتان له کارگێڕی که‌رکووکدا، ڕێک وه‌ک پشکی تورکمان و عه‌ره‌ب و فه‌له،
لێکرد و کوردتان کرده که‌مینه.
ئێوه هه‌ر
خۆتان له کاتێکدا باسی وه‌ده‌رنانی عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندنتان ده‌کرد، عه‌ره‌بتان
بۆ که‌رکووک، به پسووله‌ی خۆتان ده‌هێنانه‌وه.
ئێوه به‌وه‌ی
باسی ده‌نگدان و ڕاپرسیتان بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی که‌رکووک هێنایه گۆڕێ، گومانتان
خسته سه‌ر کوردستانیه‌تیی که‌رکووک، ده‌نا که‌رکووک هه‌رگیز جێی گومان نه‌بووه له‌وه‌ی،
که کوردستانه و که‌سیش ده‌نگدان و ڕاپرسی له سه‌ر ماڵی خۆی ناکات، مه‌گه‌ر خودا
لێی تێکدابێت و ئاوه‌زی له‌ده‌ستدابێت!
ئێوه
خۆتان عه‌ره‌بی هه‌نارده و داگیرکارتان له خه‌ڵکی کوردستان، کرد به عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن
و عه‌ره‌بی هاورده، ده‌نا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تیش خه‌ڵکی که‌رکووک
چاک ده‌زانن، که هه‌موو عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌نی که‌رکووک له سێ چوار هه‌زارێک تێناپه‌ڕن
و ته‌واوی ئه‌وانی دیکه‌یان، ناڕه‌سن و داگیرکا‌ر و هه‌نارده‌ن و هه‌موو یه‌کێکیان
له ئاساییش و سیخوڕ و به‌عسی و مرۆڤ‌کوژ و
داگیرکارێکی ئاره‌زوومه‌ند و خۆبه‌خش، که‌متر نه‌بووه و که‌متری پێ نه‌سپێردراوه.
ئێوه وه‌ک
سه‌رۆکی هه‌رێم و حوکوومه‌ت و کۆمار و په‌رله‌مان و زله‌به‌رپرسی کورد، ڕێگه‌ی به‌غداتان
کردووه‌ته که‌ره‌ڕێ، به‌ڵام ڕۆژێک له ڕۆژان پێتان نه‌خستووه‌ته نێو که‌رکووک،
خورماتوو، کفری، خانه‌قین، قزڕه‌بات، شاره‌بان، مه‌نده‌لی، به‌دره، زرباتییه، مووسڵ،
شه‌نگال و ته‌نانه‌ت مه‌خمووریش، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن، ئه‌وانه
کوردستانن.
ئێوه وه‌ک
کوردستانی و کورد نه‌چوونه نێو که‌رکووکه‌وه، به‌ڵکه وه‌ک حیزب چوونێ.
ئێوه
مێشکی زارۆک و ژنان و لاوانی که‌رکووکیتان له نێوان قوتابخانه و خوێندنگه و ژنان
و ئافره‌تان و خوێندکار و قوتابییاندا، دابه‌ش کرد.
ئێوه هه‌موو
کوردانی که‌رکووکتان که‌سکاند و زه‌رداند و ڕه‌نگتان کردن.
ئێوه
پرد و شه‌قامتان، هه‌ر به‌رێکی ناوێکتان لێنا و هه‌ر به‌رێکی به ڕه‌نگێک ڕه‌نگتان
کرد.
ئێوه ناوی یه‌ک گه‌ڕه‌کتان له ئه‌لبه‌عس(البعث)
و ئه‌لعورووبه(العروبة) و ئه‌لقادسییه(القادسیة) و ئه‌لواسیتی (الواسطي) و ده‌یان"ئه‌ل"ی
دیکه‌ی عه‌ره‌باندنه‌وه نه‌گۆڕی و هه‌ر گه‌لێک بوێرانه له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانتانه‌وه
و فره بێشه‌رمانه و بێ ئه‌وه‌ی له وشه‌ی به‌عس بسڵه‌مێنه‌وه، به ده‌نگی بڵند
له حه‌فته‌یه‌کدا چه‌ندین جار ده‌یڵێنه‌وه و گه‌لێک له سه‌ر زاریشتان خۆشه.
ئێوه یه‌ک
گوند، یه‌ک شارۆچکه‌ی جارانی سه‌ر به که‌رکووکتان نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و نه‌خستووه‌ته‌وه
سه‌ر که‌رکووک و بۆ خۆتان له‌تله‌تکردن و دابه‌شکردنی که‌رکووکتان پتر چه‌سپاند و
کردتانه ڕاستییه‌ک.
ئێوه
خۆتان میتی تورکیا و کۆنه‌به‌عسی عیراق و سه‌دان جۆڕه پیاوخراپ و دژه‌کوردتان
هێنایه نێو که‌رکووک و کردتاننه خاوه‌نی که‌رکووک.
ئێوه
بوون باسی برۆکسلاندنی که‌رکووکتان هێنایه گۆڕێ، که ئه‌نجامه‌که‌ی کردنی که‌رکووکه
به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌وه‌تی بۆ ئامێزی کوردستان.
ئێوه هه‌موو وڵاته عه‌ره‌به‌کانیشتان کرده
خاوه‌نی که‌رکووک.
ئێوه
بوون ده‌تانگوت که‌رکووک هێڵی سووره و نابێ ببه‌زێنرێت، ئه‌ی ئه‌وه نییه به‌زێنرا!
ئه‌وه‌تا کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانیشتان هێنایه نێوه‌وه، که خواستی ته‌واوی
ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب و تورک و هه‌موو ناکوردانی جیهانه، وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان کێشه‌ی هه‌موو دنیای بنبڕ کردبێ!
ئێوه بوون
ده‌تانه‌ویست به 'قانوون"، عه‌ره‌بی هاورده‌ی که‌رکووک، که بۆ خۆیان به بێ
قانوون و به گۆتره نێردراونه‌ته که‌رکووک، به‌ره‌ودواوه بگێڕنه‌وه.
ئێوه
دڵتان به به‌ندی 58 ی ده‌ستوور خۆش‌بوو و که کرا به 140 پێتان وابوو سه‌رکه‌وتنتان
وه‌ده‌ستهێناوه.
ئێوه
کۆمیته له دوای کۆمیته و لێژنه له دوای لێژنه‌تان دروست کرد، ته‌نیا بۆ چاوبه‌ستنی
خه‌ڵکی کورد، ده‌نا کێ هه‌یه نه‌زانێت، که لێژنه و کۆمیته و قانوون و 58 و 140
و ده‌یانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌وانه، ته‌نێ بۆ پاره‌خواردن و خۆله‌وه‌ڕاندن و دزی و
فزی خۆتان سازتان کردووه و هیچیان ده‌ردی که‌رکووک تیمار ناکه‌ن!
ئێوه هه‌ر
ڕۆژه‌و کۆمیته‌یه‌ک و هه‌ر ڕۆژه‌و لێژنه‌یه‌ک و هه‌ر ڕۆژه‌و ده‌سته‌یه‌کتان بۆ که‌رکووک
و باسی که‌رکووک ساز ده‌کرد، ته‌نیا بۆ خۆڵ له‌چاوکردنی خه‌ڵکی کورد، ده‌نا کێ هه‌یه
نه‌زانێت، کۆمیته و لێژنه و ده‌سته، ده‌ردی که‌رکووک تیمار ناکات.
ئه‌گه‌ر
عیراقییه‌کان و تورکیا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، نۆره‌یه‌کیان له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک
بۆ باوه‌شی کوردستاندا هه‌بێت، ئێوه سه‌دان
نۆره‌تان هه‌بوو و هه‌یه و ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و کێشه‌یه له ئه‌ستۆی
ئێوه‌دایه. ئێوه‌ن که‌رکووکتان فرۆشت و ئێوه‌ن که‌رکووکتان دۆڕاند.
ئێوه بۆ
دواخستنی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140، پشت به په‌رله‌مانێک ده‌به‌ستن، که په‌رله‌مانی
ئه‌شهه‌دوبیللا و به گرێیملدادان و په‌رله‌مانی
بێ ئۆپۆزیسیۆن و په‌رله‌مانی دوو زلحیزبی
دیکتاتۆر و سواری ملی خه‌ڵک بووه، که ناوی په‌رله‌مانی مردووانیشی لێ زیاده و
په‌رله‌مانێکه ئه‌سڵه‌ن نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان نییه، ده‌بێ بڕیارێکی وه‌ها په‌رله‌مانێک
چ ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌تێکی هه‌بێت!
ئه‌گه‌ر بڕیار
به ده‌ست خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو تاکێکی کورد بێت بۆ گێرانه‌وه‌ی که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره
داگیرکراوه‌کانی دیکه، ئه‌وا تاکه یه‌ک که‌سیش ئاماده‌ی ده‌ستبه‌ردان له‌و مافه
نییه و ئاماده‌ی خۆبه‌ختکردنیشه له پێناویدا، ئێوه چ وه‌ک حوکوومه‌ت چ وه‌ک په‌رله‌مان و چ
وه‌ک ده‌سه‌ڵات، نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کوردستان ناکه‌ن و هیچ شه‌رعییه‌تێکتان نییه،
کێ مافی فرۆشتنی که‌رکووکی پێ داون!
ئێوه ته‌نیان
له‌و بریاره‌تاندا و هه‌رگیز خه‌ڵکی کورد، تاکه یه‌ک کوردیشتان له‌گه‌ڵ نییه و
بڕیاره‌که‌شتان و ته‌واوی سازشکارییه‌کانیشتان له سه‌ر که‌رکووک، دژ به خواستی
مرۆڤی کورده!
وه‌رزێر و جۆتیاری هه‌ژاری جارانی گه‌رمیان، هه‌موو
کشتوکاڵ و ده‌غڵ و دانێکیان، له سه‌ر باران بوو. ئه‌گه‌ر وشکه‌ساڵ بووایه و باران نه‌باریایه،
ئه‌وا تووشی حه‌لوه‌لا ده‌بوون و قه‌رزوقۆڵه‌ی دنیایان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن
خۆیان و منداڵ و خێزانیان، به‌خێو بکه‌ن و بژێنن. خۆ ئه‌گه‌ر بارانه‌ساڵیش بووایه و په‌ڵه‌یه‌کی
خاسی بدایه و ساڵ هات بووایه، هه‌رچه‌نده بڕێک دڵخۆش ده‌بوون و چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مێکی
بڕێک باش ده‌بوون و مه‌ترسیی برسییه‌تییان لێ ده‌ڕه‌وایه‌وه، لێ هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رده‌رهێنان
و سه‌وزبوونی خه‌له‌دا و پێش ئه‌وه‌ی ببێت به قه‌رسیل و بگاته زرانی، بازرگانی
چاوچنۆکی شار و حاجیاغا قۆڵبڕه‌کانیان ده‌هێنایه
سه‌ری و پێیان ده‌فرۆشتن. حاجیاغای قوڕمساغ و ته‌ماحکار و بێویژدانیش، چه‌ندی پێی
کرابا، نرخی ئه‌و خه‌له‌ی داده‌به‌زاند و داده‌شکاند. وه‌رزێری هه‌ژاریش ته‌نیا بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانێت قه‌رزه‌کانی پارساڵی حاجیاغا بداته‌وه و هه‌ندێکی دیکه‌یش قه‌رزکات،
خه‌له‌که‌ی هه‌رزانفرۆش ده‌کرد. ئیدی ئه‌و خه‌له‌یه ده‌بووه هی حاجیاغا و
کابرای وه‌رزێر ته‌نیا پاسه‌وانی پێ ده‌بڕا،
بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رخه‌ل و مێگه‌ل، بیپارێزێت و به‌وه‌ش ته‌نیا نۆره‌ی
داهۆڵی ده‌بینی و هیچی تر. به‌و کرده‌ی خه‌له‌فرۆشتنه‌ی وه‌رزێره ده‌گوترا
"به سه‌وزی فرۆشتن". وه‌رزێر و جۆتکاری هه‌ژاری گه‌رمیان، له لاوازی و
ده‌ستنه‌ڕۆیشتن و نه‌داری و هه‌ژاری و ناچاریدا وه‌ها کارێکیان ده‌کرد، خۆ ئه‌گه‌ر
دارا بووایه‌ن، وه‌ک هه‌ندێ وه‌رزێری ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌وا هه‌رگیز خۆیان نه‌ده‌خسته
به‌ر ڕه‌حمه‌تی بازرگان و حاجیاغای قرچۆکی شارنشین.
ئێوه‌ی
سه‌رانی باشووری کوردستان، که‌رکووک و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره دابڕاوه‌کانی دیکه‌ی
باشووری کوردستانتان، له ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌ستڕۆیشتن و دارایی و هێزتاندا
و هه‌ر به سه‌وزی فرۆشت و وایشی نیشان ده‌ده‌ن که هه‌ر ده‌تانه‌وێت!
31-12-2007
[1] موزه‌ففه‌ر ئه‌ننه‌واب(مظفرالنواب) ده‌ڵێ:"القدس عروس عروبتکم فلماذا أدخلتم کل جناة اللیل إلی
حجرتها ووقفتم تسترقون السمع ورا‌ء الأبواب لصرخات فض بکارتها".