کلیلی هۆش
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
مه‌زنترین
کاره‌سات ئه‌وه‌یه، مرۆڤ، ئه‌گه‌ر هۆشی له جێی خۆیدا بێت و چ گیروگیرفتێکی هۆشه‌کی
نه‌بێت، هۆش و بیر و دیتنی خۆی، به که‌سێکی دیکه، بسپێرێت و ڕێگه به یه‌کێکی دیکه
بدات، له بری ئه‌و بیر بکاته‌وه. کاره‌ساتی له‌وه‌ش مه‌زنتر ئه‌وه‌یه، خه‌لکانێک
هه‌بن، پێیانوابێت، ئه‌وان کلیلی هۆشی خه‌ڵکن و له‌بری خه‌ڵک بیر ده‌که‌نه‌وه و هه‌موو
گوته‌یه‌ک، که دێڵێن و هه‌موو کارێک، که ده‌یکه‌ن ته‌واوی ڕاستییه‌کانن. سه‌رانی
کورد - دیاره نه‌ک هه‌ر ئه‌وان به ته‌نێ، به‌ڵکه ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رانی زۆرینه‌ی،
وڵاتانی دنیا و به تایبه‌ت، گه‌لانی جیهانی سێیه‌م و ڕۆژهه‌ڵات- له‌وه‌ته‌ی هه‌ن،
کاری سیاسی و بڕیاری سیاسی و بۆچوونی سیاسی و ڕه‌وشی ئابوورییان، که هه‌ر هه‌موو
ئه‌وانه باسگه‌لێکی چاره‌نووسسازن و به‌ندن به ته‌واوی گه‌لی کورده‌وه، له خه‌ڵکی
کورد شاردووه‌ته‌وه و ده‌شارنه‌وه. ڕه‌نگه ئه‌و شێوه ڕه‌وتاره به لای خۆیانه‌وه،
کارێکی باش بێت، یا به "دیپلۆماسیی بێده‌نگ"ی دابنێن، که ده‌ربڕینێکی
سیاسییه و زۆرجاران، له لایه‌ن خه‌لکانی سیاسه‌تکاره‌وه، ده‌درێته‌ده‌ر و ده‌گوترێت.
زۆرجاران ئه‌و ده‌ربڕینه‌م له سیاسه‌تکارانی سوێدییه‌وه بیستووه. من له‌و بڕوایه‌دا
نیم، ئه‌وانه‌ی کورد، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌کان بچن. ئه‌وان له شاردنه‌وه‌ی
ئه‌و جۆره باسانه‌دا، له خه‌ڵکی کورد، له ترسی په‌رده‌هه‌ڵماڵینه، له سه‌ر زۆرینه‌ی
کاره ژێربه‌ژێرییه‌کانیان و پێوه‌نده‌کانیان و سامان و داراییان و گرێدراوییان به‌م و به‌و و ئه‌وی دیکه‌وه. ئه‌وان هه‌رگیز نه‌هاتوون،
باسه سیاسییه‌کان، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری کورددا، بخه‌نه به‌رباس و گفتوگۆی له‌سه‌ر
بکه‌ن. ته‌واوی بۆچوون و بڕیارێکیش، که ده‌یده‌ن، هه‌ر بۆ خۆیان ده‌یده‌ن و ناگه‌ڕێنه‌وه
بۆ خه‌ڵک. ڕه‌نگه ئه‌وه که‌مته‌رخه‌مییه‌کی خه‌ڵکی کوردیشی تێدا بێت، نه‌ک هه‌موو
کورد، به‌ڵام زۆرینه‌ی، که پێیانوایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدار و سیاسه‌تکار و سه‌رکردانه،
بۆ خۆیان، هه‌موو شتێک ده‌زانن و هه‌رگیز هه‌ڵه ناکه‌ن و هه‌ر بڕیارێک بده‌ن، ئیدی
ڕاسته، چونکه له تێگه‌یشتن و هۆشیاری و بیرتیژی و ئاوه‌زه‌وه‌یه. زۆرجاران، که
تۆ ڕه‌خنه‌یه‌ک له سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی ده‌گریت، ئه‌وه هیچ، که سه‌دان ئیمه‌یله‌نامه‌ت،
له ده‌روێشانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌وه، بۆ دێت و هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، که له
ئه‌وروپا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بڕوات، کارێکت پێ ده‌که‌ن، خۆزگه به ته‌ورچییه‌کانی
کوردستان بخوازیت، پێت ده‌ڵێن، قابیله تۆ له فڵان باشتر له سیاسه‌ت تێ بگه‌یت؟ یا
قابیله تۆ له فڵان دڵسۆزتر بیت؟ یا ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ئه‌و فڵانه سه‌رکرده‌یه
و چه‌ندین ساڵه سیاسه‌ت ده‌کات و بۆ خۆی فێرگه‌ی سیاسه‌ته، تۆ چۆن ده‌بێت له‌و
باشتری بزانیت؟ دیاره هیچ یه‌کێک له ئێمه‌ی مرۆڤه ئاساییه‌کان، وه‌ها بانگاشه‌گه‌لێک
ناکه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین پڕ به زارمان هاوار بکه‌ین و بڵێین، ئێمه‌ش لێی ده‌زانین
و دڵسۆزین و ده‌توانین بیر بکه‌ینه‌وه و مه‌رجیش نییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه
سه‌رکرده و سیاسه‌تکارن، ئیدی هیچ هه‌ڵه‌یه‌کیان نه‌بێت!. ئێستاش خه‌ڵکی وایان تێدا
ده‌بینیته‌وه، که هه‌رزه‌کاری بازاڕی سیاسه‌ته و نه‌ک هه‌ر هیچی ڕاست و باش ناکات،
به‌ڵکه ته‌واوی کرده‌وه‌کانیشی به زیان، بۆ کوردستان و خه‌ڵکی کورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
پیویست ناکات سه‌رکرده و سه‌رانی کورد، له ورد و درشتی هه‌موو باسێک و هه‌موو پێشهاتێک،
له‌بری هه‌موو کورد بیر بکه‌نه‌وه، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد
و مه‌سه‌له‌ی کوردستان زیانبه‌خشه، هه‌ر بۆ ئه‌و سه‌رکردانه خۆیشیان سه‌رێشه و
شه‌که‌تبوونی له دواوه‌یه. ئه‌وان ئه‌گه‌ر له بڕیار و کاره‌کانیاندا، نه‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ خه‌ڵک، بۆ جاده، کۆڵان، خوێندنگه، کارگه،
ژن، پیاو، منداڵ، گوند، باژێڕ و نێوماڵی خه‌ڵکی کورد و گوێ ڕانه‌دێرن، بۆ ده‌نگی ئه‌وان،
هه‌رگیز له ڕێگه‌ی حیزب و میزب و په‌رله‌مان و کارگێڕی و وه‌زاره‌ت و چه‌کدار
و....ته‌واوی ئه‌و ده‌سگایانه‌وه، که هه‌موو پارێزگاران و کوته‌کی ده‌سه‌ڵاتن و
ده‌سه‌ڵات هێناویاننه گۆڕێ و نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵک ناکه‌ن، له خواست و به‌رژه‌وه‌نده
بناخه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی کورد تێناگه‌ن و کاره‌کانیشیان، هه‌رده‌م پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووه‌کانی
خه‌ڵکی کورد ده‌بێت.
25/9/2003