چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ مامۆستا "شوکروڵڵای
بابان" دا
ئاماده‌کردنی: ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
و مارف عومه‌ر گوڵ
هاوینی
1987 له کوردستان و له شاره خنجیلانه‌که‌ی سنه، به هه‌لم زانی، دیده‌نییه‌کی
مامۆستای به‌ڕێز و هێژا شوکروڵڵای بابان بکه‌م. وا ڕێککه‌وت، کاک "مارف عومه‌ر
گوڵ"یش ببێته هاوه‌ڵی دیده‌نییه‌که‌م و دوو قۆڵی چووینه ماڵی مامۆستا و له
ڕۆژی 2/8/1987دا، ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی خواره‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا کرد. دیداره‌که له
سه‌ر کاسێت تۆمار کرابوو و ئه‌من بۆ خۆم هێنامه‌وه سه‌ر کاغه‌ز و ده‌قه‌که‌یشی ده‌سکاری
نه‌کراوه، ته‌نێ ئه‌وه نه‌بێت، هێندێ وشه، که کوردی نه‌بوون، لێره‌دا کردوومنه‌ته
کوردی و زۆریشیان، له‌به‌ر هێشتنه‌وه‌ی تام و چێژی ڕسته‌کان، هه‌ر وه‌ک خۆیان ماونه‌وه.
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
-
سه‌ره‌تا، ئه‌گه‌ر باسێکی ژیانی خۆتمان بۆ بکه‌یت، له منداڵییه‌وه تا ئه‌مڕۆ؟
بابان: من..هه‌ر له سنه له‌دایک بووم. خولی منداڵی و جه‌وانیم لێره گوزه‌راندووه،
تا دیپلۆمم وه‌رگرتووه. به شوێنیا بۆ خوێندنی ده‌وره‌ی به‌رز، ڕۆیشتوومه‌ته
تاران، له‌وێ لیسانسم وه‌رگرتووه، له ڕشته‌ی ئیلاهییات..ڕه‌وانناسی و دادوه‌ری یا
(قه‌زا، قه‌زاوه‌ت). ماوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی نێوخۆدا، بۆ شاره‌وانی دامه‌زراوم و
بووم به کاربه‌ده‌س له‌وێ. له‌وێوه له ساڵی 1337ه‌وه هاتمه ڕادیۆ، که له ساڵی
1351دا، له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆندا ئیدغام بوون، بووین به لێپرسراوی به‌رنامه‌کانی کوردیی
ئێران. هه‌ڵبه‌ت به شوێنیا، له کرماشان، له سنه، له ڕه‌زائییه، به ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی، ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی، ئه‌م سێ ئوستانه ئیشم کردووه. به داخه‌وه ئه‌و جۆره
وا بشێ، خۆم ڕازی نیم له خزمه‌تکردن به گه‌ل و به‌ره‌که‌ماندا، با وه‌کوو ماوه‌ی
30-35 ساڵیش به ڕاستی خۆم ته‌رخان کردووه بۆ وێژه و مێژوو و زمان و ئه‌ده‌بییاتی
کورد.
- ئه‌و کتێبانه‌ی،
تا ئێستا وه‌به‌رهه‌مت هێناون و چاپت کردوون، یا به ده‌ستته‌وه‌ن بۆ چاپ، چین؟ و
چ کارێکی ئه‌ده‌بیت زیاد کردووه، یانی له چ کارێکی ئه‌ده‌بیدا زێتر کارت کردووه؟
بابان: له ساڵی 1337ی ئێرانی‌دا..یه‌کێک له تێزه‌کانی ده‌وره‌ی لیسانسم، به ناوی
سه‌لاحوددینی ئه‌یووبی قاره‌مانی نه‌مری کورد، به چه‌شنی کتێبێک له چاپ درا و بڵاوبووه‌وه.
به شوێنیا له ساڵی 1358دا، نامیلکه‌یه‌ک یا کتێبچه‌یه‌کی بچووکم به ناوی کورد و
کوردستانه‌وه نووسی، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به کورتی باسی هاتنی کورد و دامه‌زرانیان
و بڕێ له هه‌ستانه‌وه‌کان و ئه‌مانه‌ی تێدا بوو. ئه‌ڵبه‌ت ئێستا ئه‌و دوو کتێبه
نایاب بووه. له ساڵی 1361دا، فه‌رهه‌نگێکی فارسی-کوردیم نووسی و ئه‌ویش چاپ کرا.
به شوێنیا مێژوویه‌کی تێکڕای کورد و کوردستانم نووسیوه، هه‌ر له 500 ساڵ به‌ر له
په‌یابوونی مه‌سیحه‌وه، تا دوای زنجیره‌ی په‌هله‌وی و سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێران. ئه‌وه
هێشتا چاپ نه‌بووه. به شوێنیا گوڵزاری کوردستانم نووسیوه، که بڕێ له هۆنه‌رانی
کۆن و ئێستا و بڕێ له هونراوه‌کانی خۆمی تێدایه. ئێسته‌ش فه‌رهه‌نگێکی کوردی-فارسیم
به ده‌سته‌وه‌یه، که بۆ به‌رگی یه‌که‌می گه‌یشتوومه‌ته نیوه، (ب)ی دوایی
هاتووه. زووتر بڕێ له نووسراوه‌کانم، له باره‌ی کورد و کوردستانه‌وه بووه. په‌یوه‌ندییه‌کانی
کورد له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاتانی تردا، تێکۆشینه‌کانی کورد، له سه‌رانسه‌ری ژیان و به‌ر
له مێژوودا. بڕێک شانۆگه‌ری و چیرۆکی شانۆگه‌ری و تابلووموزیکال و ئه‌مانه‌شم
نووسیوه، به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا هه‌ل له‌بار نییه و هه‌مووی هه‌روا دانراوه
و له چاپ نه‌دراوه، بێجگه له‌و دوو سێ کتێبه نه‌بێت.
- بێگومان
ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕادیۆی کوردی‌دا کارتان کردووه، کاری ڕادیۆ، یا ڕۆڵی ڕادیۆ و کاریگه‌ریی
ڕادیۆ، له سه‌ر کورد و له بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی‌دا و گه‌شه‌پێدانی
ئه‌ده‌بی کوردی و چوونه ناو خه‌ڵک و تێکه‌ڵاوبوونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا، چۆن ده‌بینن
و ڕاتان سه‌باره‌ت به‌وه چییه؟
بابان: ئه‌ڵبه‌ته ڕاگه‌یاندن به هه‌ر چه‌شنێک بێت، زۆر شوێنی هه‌یه و شوێن ئه‌کا.
ڕادیۆ یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی، که له هه‌موو هۆکاره‌کانی تر، زۆر شوێن ئه‌کا،
له ناو خه‌ڵکا. له ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌ی، که من له ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن بووم،
بۆ ئه‌م مه‌نهه‌ج و مه‌به‌سته تێکۆشاوم و زۆر باش بووه و لام وایه، زۆرتر ڕووکردنی
خه‌ڵک بۆ ناسینی خۆیان، بۆ ناسینی زمانیان و ڕه‌گه‌زیان، ڕادیۆ زۆر شوێنی کردووه
و ئه‌وانیش باشی تێگه‌یشتوون. زۆرتری ئه‌م ئاگادارییانه به هۆی نووسینی کتێب و دیوانی
هۆنه‌ره‌کان بووه و به شوێنیا ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن. ئه‌ڵبه‌ت گۆڤار، ڕۆژنامچه،
ئه‌مانه‌ش زۆر کاریگه‌ر بوون و شوێنیان کردووه. ئێمه چه‌ند که‌سێک چوار ساڵ له
تاران ڕۆژنامه‌ی کوردستان‌مان ده‌ر ئه‌کرد..باش بوو..ئه‌ویش خزمه‌تێکی باشی به گه‌له‌که‌مان
کرد، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ئازادی و کراوه‌ییه‌ی وا له‌ولا هه‌بوو لێره نه‌بوو
و ئه‌و خزمه‌ته‌ی، که له کوردستانی ئێراقدا به زمان و ئه‌ده‌ب و وێژه و وێژه‌وانیی
کوردستان کراوه، زۆر به‌رزتر و به‌ربڵاوتر و باشتر بووه. هیوادارم هه‌لومه‌رج وا
له‌بار بێ، که بۆ له‌مه‌ودواش هه‌موو که‌سه‌کانمان..هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا ئه‌توانن،
له ڕێگای گه‌ل و به‌ره‌کانماندا هه‌نگاو هه‌ڵگرن..تێکۆشن و سه‌رکه‌وتوو بن.
- ئێوه که
ماوه‌ی 30 ساڵێک له ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆندا کارتان کردووه، دیاره له نزیکه‌وه که‌سانێکی
زۆر له هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و شاعیرانی کورد ئه‌ناسن یا کارتان له‌گه‌ڵدا کردوون
یا یادگارییه‌کتان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه. له‌و ناوانه‌ی که‌وا دیار بوون، له بواری
هونه‌ر و ئه‌ده‌بدا، سواره‌ی ئێلخانیزاده، که ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕادیۆ کاری کردووه،
ڕه‌نگه ئێوه له نزیکه‌وه ناسیبێتتان یا یادگارییه‌کی تایبه‌تیتان له باره‌یه‌وه
هه‌بێت، پێمان خۆشه ئه‌گه‌ر بۆمان باس بکه‌یت؟
بابان: له ڕاستیدا
من له‌گه‌ڵ مامۆستا سواره‌دا، زۆر نزیک بووم. ئه‌ویش سه‌باره‌ت به من زۆر ڕووخۆش
و به‌خشنده بوو. له ڕاستیدا سواره یه‌کێک بوو، له ئه‌ستێره به‌رزه‌کانی
ئاسمانی وێژه‌ی کورد، که به داخه‌وه زوو له‌ده‌ست چوو و به‌و جۆره‌ی وا بشێ نه‌کرا،
که له‌و هه‌موو زانست و کوردیزانی و هۆنراوه و نووسراوه‌ی ئه‌و که‌ڵک وه‌ربگرین.
ئه‌ڵبه‌ت بۆ کۆچی‌دوایی سواره، ئه‌من بۆ خۆم پارچه هه‌ڵبه‌ستێکم دانا، به ناوی
"سواره ڕۆ". کاتێک که ڕۆییم بۆ بۆکان بۆ پرسه‌که‌ی، هه‌ر ئه‌و شه‌وه
له به‌یانی، که ئه‌مه‌ویست بڕۆم دانیشتم ئه‌و سواره ڕۆمه بۆی وت. به شوێنیا ڕۆیمه
ئه‌وێنه و له سه‌ر گڵکۆکه‌ی، ئه‌وه‌م خوێنده‌وه و شه‌و له ماڵی قاسماغای مامی
مامه‌وه. ئه‌ڵبه‌ت که‌سانی ترمان بووه، که له ڕێگای وێژه و وێژه‌وانی و ئه‌ده‌ب
و نووسینی کوردیا، له ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن، زه‌حمه‌تیان کێشاوه، به‌ڵام سواره وه‌کوو
فارسان ده‌ڵێن "تافته‌یه‌کی جودا یافته بوو"، به لای منه‌وه زۆر به‌ڕێزه،
به‌ڕێز بوو و به جۆری، که هه‌میشه گوتوومه. بێجگه له خه‌وه‌به‌ردینه و باقی
هۆنراوه‌که‌ی هه‌ڵۆ، یا ئه‌و تاقمه شیعره‌که‌ی دوایی، به سه‌د دیوان له دیوانانی
شاعیران ده‌ژی.
بۆ
هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ک
چه‌نده بژی
یادگاری
باشیشی به لامه‌وه هه‌یه. چه‌ند ڕۆژێ به‌ر له‌وه‌ی کۆچی‌دوایی بکا، من په‌یامم
نارد بۆ لای مامۆستا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی، که بیستوومه سواره هه‌ڵۆی به فارسییش
گوتووه. هه‌ڵۆی فارسیم بۆ بنووسێ و بۆم بنێرێ. مامۆستا ڕۆژبه‌یانی، ئه‌ڕوا بۆ هه‌واڵی
له نه‌خۆشخانه و پێی ئه‌ڵێ. سواره‌ش نامه‌یه‌کی بۆ نووسیم، له سه‌ره‌تاوه سڵاو
و هه‌واڵپرسی و گوتوویه داوای هه‌ڵۆی فارسیت لێ کردووم، کاک بابان چۆن ئه‌کرێ هه‌ڵۆی
فارسی؟ یانی چۆن له ناو فارس‌دا هه‌ڵۆ هه‌ڵئه‌که‌وێ!. من هه‌ڵۆم به فارسی نییه،
ئه‌وه‌ش کوردییه‌که‌ی به‌سه‌ر چاو. ئه‌ڵبه‌ت به‌ر له نیوه‌ڕۆ، ده‌سی پێکردووه و نووسیویه‌ته‌وه
و بڕێکی نووسیوه و گه‌یشتووه‌ته نیوه، داینابوو، که دوای نیوه‌ڕۆ پاشماوه‌که‌ی
بنووسێ، دوای نیوه‌ڕۆ فه‌وتی کردووه. که ئه‌و نیوه‌یانه بۆ هێناوم، منیش به
ناو بیره‌وه‌رییه‌کی زۆر باییدار دامناوه.
- له
باره‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستانه‌وه، که سه‌رده‌مێک لێره ده‌رچووه و ئێوه‌ش کارتان
تێدا کردووه، حه‌ز ده‌که‌م تۆزێک به درێژتر باسی بکه‌یت. که‌ی و تا که‌ی ده‌رچووه
و چ جۆره ڕۆژنامه‌یه‌ک بووه و کێ کاری تێدا کردووه؟
بابان: ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له ساڵی 1338ه‌وه تا ساڵی 1342 ده‌رئه‌چوو، یانی ماوه‌ی
چوار ساڵ. مامۆستا سددیق موفتیزاده، که ئه‌ویش یه‌کێک له دانایانی پایه‌به‌رزمان
بووه و به‌داخه‌وه ئه‌ویش له‌ده‌س ده‌رچوو و کۆچی‌دوایی کردووه. دوکتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی
سیراجولدینی، شێخ عابید و ئه‌ڵبه‌ت به سه‌رۆکایه‌تی مامۆستای پایه‌به‌رز به‌دیعولزه‌مانی،
که یه‌کێک له زانایانی زۆر پایه‌به‌رز و به‌ناوبانگی ڕۆژهه‌ڵات بوو، نه ته‌نێ بڵێم
ئێران و کوردستان. ماوه‌ی چوار ساڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌مانه به زمانی کوردی، لاپه‌ڕه‌یه‌کی
به کوردی شیمال، که ئاغای خوسره‌وی شێخ کانلۆ له‌وێ ئیشی ده‌کرد...له تاران ده‌رئه‌چوو
و ده‌رمان ئه‌کرد و پێکه‌وه کارمان تێدا ده‌کرد. پاشان له باری ئابوورییه‌وه
(ماددییه‌وه)، که بڵێین(ئه‌نگووژه‌نی)وه بۆمان هه‌ڵنه‌سووڕا و هه‌روه‌ها، به هۆی
چۆنیه‌تی کاروباری ئێرانه‌وه. زۆرتری ئه‌ده‌بی بوو، ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی سیاسیشی تێدا
بوو. ئه‌من بۆ خۆم له‌وێ په‌یوه‌ندی کورد و ناسیۆنالیزمی ئێرانم ئه‌نووسی. نزیکه‌ی
ماوه‌ی سێ ساڵ سێ ساڵ و نیو ئه‌و مه‌به‌ستانه‌م له‌م باره‌وه نووسیوه.
- بێگومان
ماوه‌یه‌کی زۆره، ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی کوردی‌دا خه‌ریکن و شاره‌زاییه‌کی باشیشتان
له شیعری کوردی‌دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر گۆران به نوێکه‌ره‌وه‌ی شیعری کوردی دابنرێت، که
هه‌روایشه، ئێوه شیعری کوردی پێش گۆران و پاش گۆران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ و شیعری
کوردی ئه‌مڕۆ چۆن ده‌بینن؟
بابان: گۆران، مه‌قته‌عه، مه‌قته‌ع...بێگومان هه‌موو شتێک وا له حاڵی ته‌حه‌ڕوک
و پێشڕه‌وتا. ئه‌ڵبه‌ته بۆ شیعر و وێژه‌ش هه‌روایه. مامۆستا گۆران، جگه له‌وه‌ی
یه‌کێک له بناغه‌دانه‌رانی شیعری نوێ بووه و باشیشی داناوه، نه‌ک وه‌کو نیمایۆشیجی
فارس، که گۆنی گۆنی شیعری تازه‌ی داناوه و له‌هه‌ر گۆنییه‌کی لاپه‌ڕه‌یه‌کی به‌ده‌رد
ئه‌خوا. له ڕاستیدا مامۆستا گۆران، یه‌کێ له هۆنه‌ره پایه‌به‌رزه زۆر به‌ڕێزه‌کانی
ئێمه‌یه و ناتوانین ته‌نانه‌ت به ناوی مه‌قته‌ع دایبنێین، ئه‌بێ بڵێین سه‌ره‌تا،
بناغه‌دانه‌ر، په‌ره‌پێده‌ر و خالیقی شیعری نوێ. ئه‌ڵبه‌ت ئێستاش زۆر له هۆنه‌ره‌کانمان
که‌وتوونه‌ته شوێنی و سه‌ر ئه‌و سه‌بک و ڕه‌وێشه. باوه‌کوو تا ئێستاش که‌س به‌وی
نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام له داهاتوودا ئیحتیمالی هه‌یه هۆنه‌رانی باشمان تێدا په‌یدا
ببێت، له باره‌ی شیعری نوێوه، ئه‌مه‌ش نابێته ئه‌وه‌ی هه‌روا، که ئه‌ڵێین (ئیسباتی
شه‌یئ نه‌فی ماعه‌دا ناکا). ئه‌وانی ترمان ئه‌وه نییه ته‌قتیعه بکه‌ین، بڵێین له
ناوی هۆنه‌رانی ڕابوردووشا هۆنه‌رانی پایه‌به‌رزی باشی زۆرمان هه‌یه، چی ئه‌وانه‌ی
له باری نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه شیعریان گوتووه یا غه‌رامییات یا "إظهار فضل"
هۆنراوه‌کانی تر. ئه‌ڵبه‌ت له سه‌رده‌مێکا زۆرتر هه‌م بۆ نیشاندان یا ئیزهاری فه‌زڵ
یا هه‌رچییه بووه، وشه و که‌لیماتی عه‌ره‌بی زۆریان به‌کار بردووه، که ئه‌وه‌ش
یه‌کێکی مه‌لایه‌تی ئه‌م به‌ڵایه‌ی هێناوه‌ته سه‌ر زمانه‌که‌مان، که عه‌ره‌بزه‌ده
بوون، یه‌کێکی تریش نیشاندانی زانستی خۆیان بووه، به ناوی "إظهار فضل"
کردوویانه، که ئه‌وه‌ش هۆنراوه‌ی باشمان هه‌یه، هۆنه‌رانی باشمان هه‌بووه، هه‌رکامێکیان
ناو ببه‌ین بۆ خۆیان پله و پایه‌یه‌کی به‌رزیان هه‌یه.
- وه‌ک له‌م
ڕۆژانه‌دا بیستمان، له سنه نووسه‌رێک کتێبێکی نووسیوه، که به‌راوردێکه له نێوان
نیمایۆشیجی فارس و گۆرانی کورددا، له تازه‌کردنه‌وه‌ی شیعردا، گوایه ئه‌و نووسه‌ره
"گۆران"ی له ڕووی ده‌سه‌ڵات و له ڕووی تازه‌کردنه‌وه‌وه تواناتر و به‌ده‌سه‌ڵاتتر
و سه‌رکه‌وتووتر زانیوه، له مه‌یدانی تازه‌کردنه‌وه‌ی شیعردا. جا نازانین ئه‌و
نووسه‌ره کێیه؟ کورده یا نه؟ ئه‌گه‌ر له‌و ڕووه‌وه باسێکمان بۆ بکه‌ن؟
بابان: به‌داخه‌وه نازانم و من نووسه‌ره‌که ناناسم، نووسراوه‌که‌یشیم هێشتا نه‌دیوه،
به‌ڵام وه‌ها شتێک ڕاستییه‌که به‌یانی کردووه. ته‌نیا شتێک هه‌بێ به‌داخه‌وه ئێمه
مه‌رکه‌زی قودره‌تی ته‌بلیغی به ده‌ستمانه‌وه نییه. بۆ نموونه ئێستا له جێگایه‌کی
وه‌کوو تارانا، هه‌ر ساڵ به ناوی ساڵگه‌ردی کۆچی دوایی نیما، ئاهه‌نگێک دائه‌نێن،
ڕادیۆ باسی ئه‌کا، ڕۆژنامچه‌کان باسی ئه‌که‌ن. هه‌ر ئه‌مه بۆ خۆی بڕێ گه‌وره‌ی ئه‌کاته‌وه.
له‌م لاوه ئێمه، نه بنکه‌ی ڕادیۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه به ده‌ستمانه‌وه بێ،
یا ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن، یا ڕۆژنامچه یا گۆڤاره‌کان، که ئه‌وی وا پێویسته له
باره‌ی مامۆستا گۆرانه‌وه بوترێ، ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره گوتوویه، ڕاستی ئه‌وه‌یه.
زۆر فاسیله هه‌یه له به‌ینی مامۆستا گۆران و نیمادا. ئوسووله‌ن قیاسی نیما، له‌گه‌ڵ
مامۆستا گۆرانا، به پێی بیروڕای من، قیاسی خاکه له‌گه‌ڵ عاله‌می پاکا. گۆران زۆر
به‌رزه، له‌وه به‌رزتره، له‌وه به‌ده‌سه‌ڵاتتره. ئه‌من هه‌م له باره‌ی مامۆستا
گۆرانه‌وه، هه‌م له باره‌ی نیماوه، زۆر لێکۆڵیومه‌ته‌وه و بۆم ڕوونبووه‌ته‌وه،
که به ڕاستی مامۆستا گۆران زۆر به‌رزه. ئه‌و نووسه‌ره هه‌رچییه‌کی نووسیبێ ڕاستییه.
- ئه‌مڕۆ
زمانی کوردی به سێ تیپی جیاواز ده‌نووسرێت، له کوردستانی ئێران و عیراق به تیپی
فارسی یا عه‌ره‌بی، له کوردستانی تورکیا و سووریا، تیپی لاتینی به‌کار ده‌هێنن و
له سۆڤیێتیش تیپی کریلیک، بێگومان ئه‌مه گیروگرفتێکی گه‌وره‌ی بۆ تێکه‌ڵاوبوون و
دروستبوونی زمانی ئه‌ده‌بی یه‌کگرتووی کوردی، دروست کردووه. کوردێکی کوردستانی
تورکیا، ئه‌ده‌بێک که له کوردستانی ئێران یا عیراق ده‌نووسرێت، ئه‌و ناتوانێت بیخوێنێته‌وه،
کوردێکی کوردستانی ئێران یا عیراق، ئه‌ده‌بێک که له کوردستانی سووریا یا تورکیا یا
سۆڤیێت ده‌نووسرێت، ئه‌و ناتوانێت بیخوێنێته‌وه، یانی ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه یه‌کگرتووه،
که کوردی هه‌موو لایه‌ک و هه‌موو دیالێکتێ بتوانێت پێی بخوێنێته‌وه و لێی تێبگات
و پێی بنووسێت، ئێمه نیمانه. ئێوه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چۆن ده‌بینن و باشترین ڕێگا
بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گیروگرفته چییه و ئه‌و زمانه یه‌کگرتووه چۆن دروست ده‌بێت؟
بابان: ئه‌مه بۆ خۆی موشکیله‌یه و چاره‌سه‌ریشی زۆر موشکیله‌یه، چونکه کوردستانی
تورکیا به‌و چه‌شنه ڕاهاتوون. ئه‌ڵبه‌ت به لاتینی نووسین زۆر باشه بۆ تێگه‌یشتنی
تێکڕایی، به‌ڵام کوردی کوردستانی ئێران و ئێراق به‌م زووانه ناتوانێ به لاتینی ڕابێت
و بنووسێت و بخوێنێ. هه‌روه‌ها کوردستانی شووره‌وی یا دانیشگاکان و ته‌عیینی ته‌کلیف
بۆ نموونه بۆ دانیشگای لێنینگراد یا دانیشگای مۆسکۆ یا ماساچۆسیت یا هارڤارد له
ئامریکا یا ئه‌و زانستگه‌کانی تر، ئێمه ناتوانین بیکه‌ین، به‌ڵام ئێستاکه بۆ کوردستانی
ئێران و ئێراق باوه‌کوو هه‌ر له‌م چه‌شنه نووسینی زمانی سۆرانی، که بووه‌ته
زمانی ڕه‌سمیی بۆمان، هێشتا بۆ دانانی دیارده‌کانی سه‌ر وشه ئیختیلافمان هه‌یه.
بڕێ که‌س بۆ (ڕ)ی گه‌وره، حه‌وته‌که‌ی له سه‌رۆ داده‌نێ و بڕێ له ژێرۆ. بڕێ بۆ
(وو)ی ته‌نگ یا (و)ی مه‌علووم، تیره له بانه‌وه دائه‌نێ، بڕێ تیره دانانێ و
دوو (و) ئه‌نووسێ. ئه‌مانه‌ش بۆ خۆی بۆته موشکیله‌یه‌ک، ته‌نانه‌ت له به‌ینی خۆمانا.
ئێستاکه هه‌ر ئه‌م زمانی سۆرانییه و هه‌ر به‌و چه‌شنه نووسینه وا کۆڕی زانیاری
کورد له به‌غا دایناوه، به پێی بیروڕای من باشترین چه‌شنه له کوردستانی ئێران
و ئێراقا په‌ره بگرێ و به‌ڵکو که‌م که‌م، بتوانێت بڕواته ناو زانستگه‌کانه‌وه،
وه‌کوو سۆربۆن له پاریس، یا جێگایه‌کی تر، یا وه‌کوو ئه‌وه‌ش بۆ خۆی موشکیله‌یه‌ک
ئیجاد ده‌کا، که ئێمه نه‌توانین له‌و کتێب و شوێنه‌وارانه، وا له تورکییه هه‌یه
که‌ڵک وه‌ربگرین، یا له مۆسکۆ و جێگاکانی تر هه‌یه، که‌ڵک وه‌ربگرین و هه‌روه‌ها
ئه‌وانیش بۆ ئێمه. که‌وابوو هیوادارم له داهاتوودا، ئه‌گه‌ر زانستگه‌یه‌ک هه‌بێ
ته‌دریسی زمانی کوردی بێ، به تێکڕا وه‌کوو زمانێکی خاریجه، له حه‌فته‌دا دوو سه‌عات
یا سێ سه‌عات، ته‌دریسی زمانی کوردی به شێوه زمانی لاتینی بکرێ، وه‌کوو ئه‌وه‌ی،
که خوێندکارێک که زانستگه‌ی کوردی ئه‌خوێنێ، چه‌شن و چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه و
نووسینی کوردی به لاتینی بزانێ، که له داهاتوودا که‌م که‌م ئه‌و موشکیله‌یه
مورته‌فیع ببێ بۆ به‌ره‌ی داهاتوو.
- وه‌ک
ئاگادارن، ئه‌م هه‌لومه‌ج و باره‌ی، که ئێستا کورد و ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی کوردی
تێدا ده‌ژین و بڵاوبوونه‌وه‌یان به هه‌موو دنیادا، خه‌ڵکێکی زۆر له‌و نووسه‌رانه
و له‌و ڕۆشنبیرانه، ڕوویان کردووه‌ته ئه‌ده‌ب و نووسین و وه‌رگێڕان و ده‌رکردنی ڕۆژنامه
و گۆڤار و کتێب، چ له کوردستاندا له ناو شۆڕشدا، یا له شاره‌کاندا، یا له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، له وڵاته‌کانی ئه‌وروپای دوور و نزیک. ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه شتتان به‌رچاو که‌وتبێت
یا بیستبێت یا خوێندبێتتانه‌وه، چۆن ئه‌م زرووف و پاشه‌ڕۆژی ئه‌م جووڵانه‌وه ڕۆشنبیرییه
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
بابان: ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه جێگای هیوای زۆرێکه، بۆ داهاتوو و یه‌کێ له ڕێگا باشه‌کانه،
بۆ ئه‌وه‌ی، که کورد و کوردستان به ئامانجی خۆی بگه‌یه‌نێ و سه‌ره‌تا هه‌ر ئه‌بێ
له‌م ڕێگاوه بێ. وه‌کوو "ڕێنێسانس"، که به شوێن خولی ڕه‌شی مێژوودا له
ئوروپا په‌یدا بوو. له پێشا ڕێنێسانس ئه‌ده‌بی بوو و به شوێنیا کرا به سه‌نعه‌تی
و شتانێکی تر. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م ڕێگایه بۆ سه‌رکه‌وت و پێشڕه‌وت، بۆ یه‌کگرتن و ڕزگاری.
هیوادارم هه‌موو ئه‌وانه‌ی، که له‌م ڕێگادا تێئه‌کۆشن، سه‌رکه‌وتوو بن و ئه‌مه
ببێته ڕچه بۆ لاوه‌کانمان و بۆ ڕۆشنبیره‌کانمان و بۆ به‌ره‌ی داهاتوومان. ئه‌گه‌ر
وه‌کوو ئێمه‌ش نه‌بووین کوڕه‌کانمان، به‌ره‌کانمان له‌م ڕچه، که ئه‌وان شکانوویانه
پیا بڕۆن و سه‌رکه‌وتوو بن و بتوانن به‌و ئامانجه، وا ئێمه گرتوومانه‌ته پێش
چاو بۆیان، یا ئاواته‌خوازین بۆی، پێ بگه‌ن.
- ئه‌گه‌ر
بێت و ته‌ماشای جموجووڵی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری بکه‌ین، له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا
به جیاواز و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مڕۆ ئه‌ده‌بی ده‌ره‌وه‌یش
په‌یدا بووه، وه‌ک چۆن عه‌ره‌به‌کان ئه‌ده‌بی "مه‌هجه‌ر"یان هه‌بوو، ئێمه‌ش
ئه‌وه ئێستا تا ڕاده‌یه‌ک وای لێ هاتووه. ئێوه ئه‌و جموجووڵه ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییه
چۆن ده‌بینن و له کوردستانی ئێران‌دا چی کردووه و تا چ ڕاده‌یه‌ک چووه و هه‌روه‌ها
له شوێنه‌کانی تری کوردستاندا و له ده‌ره‌وه‌یش؟
بابان: هه‌ڵبه‌ت وه‌کوو پێشان گوتم، بۆ کوردستانی ئێراق زۆر باشتر بووه و هه‌لومه‌رج
له‌بارتر بووه و ئه‌وان تێکۆشانیان زۆرتر بووه. له کوردستانی ئێرانیشدا تا ڕاده‌یه‌ک
له‌مه‌وپێش، له سابڵاخ و جێگاکانی ترا تێکۆشان هه‌بووه و هه‌یه. ئه‌مه‌ش چه‌ن
ساڵێکه له سنه و ده‌وروبه‌ری سنه‌ش جووڵاونه‌ته‌وه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌ش، که بۆته
هه‌موولایی ئه‌گه‌ره‌کوو ده‌س بداته ده‌س یه‌که‌وه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه بیستوومانه،
که گه‌نجه‌کان و جه‌وانه‌کانمان بێ ئه‌وه‌ی گوێ له‌وه بده‌ن ئه‌مه کوردی ئێرانه
یا کوردی تورکییه‌یه یا کوردی ئێراقه یا کوردی سووریایه، پێکه‌وه باش تێئه‌کۆشن
و به یه‌که‌وه خه‌ریکن. له‌م لاکان تریشه‌وه، هه‌ر له ناو خۆیانا به‌و جۆره ده‌س
بده‌نه ده‌س یه‌که‌وه و تێ‌بکۆشن، تا ڕاده‌یه‌ک کوردستانی ئێرانیش، جێگای هیوای په‌یدا
کردووه و جووڵاونه‌ته‌وه و له داهاتوودا زۆرتر په‌ره‌ئه‌سێنێ و هیوادارم زۆرتر
په‌ره‌بسێنێ و ده‌س بده‌نه ده‌س یه‌که‌وه و بتوانن، ئه‌و جۆره وا بشێ خزمه‌ت بکه‌ن.
- له‌مه‌ڕ
مێژووی تازه‌ی کورده‌وه زۆر شت نووسراوه و یه‌کێک له‌وانه‌ی، که ڕۆڵێکی مه‌زنی
بینیوه مامۆستا که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌ده و پێشتریش مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌مین
زه‌کی، به‌ڵام له سه‌ر مێژووی کۆنی کورد تا ڕاده‌یه‌ک لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه
که‌م کراوه و له سه‌رده‌می ماده‌کانه‌وه تا ده‌گاته پێش شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی
بدلیسی، شتێکی ئه‌وتۆ ڕوون نییه، له مه‌سه‌له‌ی مێژووی کورددا، ئایا ئێوه له‌و
باره‌وه شتێکتان کردووه یا خه‌ڵکانێک ده‌ناسن، که له سه‌ر مێژووی کۆنی کورد کارێکیان
کردبێت؟
بابان: له ڕاستیدا له بان مێژووی کۆنه‌وه، تێکۆشان که‌م بووه. هه‌ڵبه‌ت من له
سه‌ره‌تای ئه‌و مێژووی کورد و کوردستانه‌وه بڕێ لێکۆڵینه‌وه‌م بووه و تۆزێک به‌ربڵاو
به تێکڕا نووسیومه. باوه‌کوو ئامانج و مه‌به‌ستی من بۆ نووسینی ئه‌و مێژووه هه‌ر ئه‌وه بوو، که بتوانم جۆرێ
دایبنێم له داهاتوودا ئه‌گه‌ره‌کوو زمان و مێژووی کوردی له زانستگه‌دا گوترایه‌وه
و بخوێنرێته‌وه، بتوانین بیکه‌ینه چوار به‌شه‌وه، بۆ ده‌وره‌ی خولی چوارساڵه‌ی
زانستگه، که هه‌ر به‌شێکی له ساڵێکی خوێندندا ئوستاد بتوانێ بیڵێته‌وه و خوێندکار
بتوانێ که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ. له‌و باره‌وه هه‌ر له 5000ساڵ به‌ر له په‌یابوونی مه‌سیحه‌وه،
به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک کورت، نووسیومه، به به‌ڵگه‌وه، شوێنه‌واره‌کانم ناو بردووه
و ئه‌مانه‌ی واتیا. به‌ڵام باش ناتوانم بڵێم، که ئه‌وه هه‌موو که‌س ڕازی ئه‌کات،
وا له ڕاده‌ی قه‌ناعه‌تا، نییه له ڕه‌زایه‌تا، به‌ڵکوو هیوادارم له داهاتوودا
خه‌ڵکی تر بکه‌ونه شوێن لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر و بتوانن باشتر ڕوونی بکه‌نه‌وه.
پاشان
داوامان له مامۆستا بابان کرد، که به ده‌نگه به‌جۆش و پڕسۆزه‌که‌ی خۆی، که سه‌رده‌مێکی
زۆر گوێی گوێگرانی ڕادیۆی کرماشانی پێ ڕاهاتبوو و ئاشنای بوون، پارچه شیعرێکی خۆیمان
بۆ بخوێنێته‌وه و ئه‌ویش دڵی نه‌شکاندین و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ خوێندینه‌وه.
بابان: ئه‌مه پارچه هه‌ڵبه‌ستێکه له ساڵی 1360دا به بۆنه‌ی کاروباری ناله‌باری
سنه‌وه دامناوه به ناوی "سکاڵا بۆ ئاوییه‌ر". ئاوییه‌ر، که‌ژێکه له
لاژووری سنه‌وه، له ڕابوردوودا سه‌یرانگاگه‌لی باشی هه‌بوو، که به داخه‌وه زۆرتری
سه‌یرانگاکانی له ناو چووه و وێران بووه.
ئاوییه‌ر
فدای لووتکه‌ی به‌رزت بم فدای لاوه‌لاو هه‌زار ته‌رزت بم
قوربان
لاپه‌ڕه‌ی کوچک قورئانت فدای
شاره‌که‌ی خواری باخانت
کوا
سه‌فا و سه‌وزی جاری جارانت کوا نه‌سیمی خۆش شوێنی بارانت
کوا
پونگه‌ی به‌فراو دۆڵ و لاپاڵت کوا
به‌فری زۆری ناو به‌فره‌چاڵت
بۆ
بێ ئاو ماون هه‌موو چاوگه‌کان په‌کیان
که‌وتووه پاک ئاسیاوه‌کان
سه‌را
و ماماتگه و ئاو کانی شه‌فا چی لێ هاتووه ده‌ور کانی سه‌فا
بۆچی
وا لێڵن لێڵاوی چاوم یاخوا نه‌مێنێ له‌ناوا ناوم
بۆچی
چۆڵ بووه سه‌حرای زه‌فه‌ریه کوا باخی جوانی نزیک قه‌مه‌ریه
کوا
میوانه‌کان سه‌حراکه‌ری ئه‌و کوا ورشه وریش چراکانی شه‌و
کوا
سه‌یرانکه‌ری خزرزنده‌که‌ت کوا ده‌وڵ و زوڕنا و زرمه‌زرمه‌که‌ت
کانی
ئارایش بۆچی وا چۆڵه خدرلیاس ئه‌ڵێی قه‌یسی کڵۆڵه
بۆچ
وا وێران بوو موباره‌ک ئاوا بۆچی ڕووخاوه قه‌سری خه‌سراوا
کوا
چوار باخه‌که‌ی ده‌ور و ناوی ئه‌و
کوا چه‌مه‌ن خوارووی پڕ له ئاوی ئه‌و
ئامانیه
بۆچ بوو به جێگای نه‌خۆش ئه‌میریه بووه جێگای بایه‌قوش
بۆچ
بان شێڵانه وه‌ها بێحاڵه تاقه‌دار
ته‌نیا که‌وتووه‌ته ناڵه
سه‌رته‌خت
وێرانه بێگوڵ یاخییه ساقاوا
ئه‌ڵێی له گه‌ل یاخییه
ته‌کیه
و چه‌مه‌نت دابه‌شکراوه ئه‌ویش
له لایه‌ن خه‌ڵکه‌و براوه
هه‌رچه‌ن
ئه‌مه‌یه کاری باخانت سه‌ره‌نجی
بده شاری دامانت
شاری
چی بووه شاری خامۆشان هه‌موو خه‌ڵکی شار قه‌ڵاخی پۆشان
هه‌موو
ئازیه‌تبار خزم و که‌س و کار هه‌موو ناڕازی هه‌موویان خه‌مبار
که‌سێ
نابینی پێکه‌نێ به‌دڵ ئه‌ڵێی شادی گه‌ل پاک چووه‌ته کوڵ
سێ
ساڵ ته‌واوه خۆشی نه‌ماوه هه‌ر کوشت و قه‌زا و سه‌رخۆشی باوه
له
جێژنا نییه موباره‌ک بادی که‌س له که‌س ناکا گه‌ردن ئازادی
ژیان
بۆ هه‌موو ته‌واویی تاڵه ته‌نانه‌ت ڕاوچیش ڕاوی به‌تاڵه
ئه‌وه‌ن
زۆر بووه بێکار له ناو شار قه‌ت ڕێگا
نییه له‌بۆ ڕێبوار
نه
پێخۆر هه‌یه نه نان و نه ئاو نازانم
بۆچی خه‌ڵکی که‌وته دا‌و
چی
بکه‌م ناکرێ ده‌رده‌کان بێژم
داخی ده‌روونم هه‌مووی هه‌ڵڕێژم
چوون
ده‌وروبه‌رم چه‌ن که‌سێ جاشه ده‌مم
ببه‌ستم له وتن باشه
نه‌ک
هه‌واڵ بده‌ن به ده‌سداره‌کان بڵێن سکاڵای کردووه بابان
ئه‌نجا
که‌ر بێره و تڕۆیێ بار که خۆت
بخه حه‌چه‌ل و چاری ناچار که
ئه‌مه‌ش
وه‌ڵامی ئاوییه‌ره، که وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه:
شوکروڵڵای
بابان ڕۆڵه‌ی شیرینم یاخوا
تا سه‌دساڵ مه‌رگت نه‌بینم
بیستم
سکاڵات کردووه بۆ ئاویه‌ر ئاویه‌ر چی بڵێ هه‌ی خاکی به‌سه‌ر
ئاویه‌ر
ئاویه‌ری جاران نه‌ماوه هه‌موو سه‌یرانگه‌ی بوو به که‌لاوه
لووتکه
به‌رزه‌که‌م به هێز خومپاره وه‌ک جه‌رگ زوڵه‌یخا کراوه پاره
لاپه‌ڕه‌ی
به‌ردی کوچک قورئانم سه‌د په‌ڕه‌ی سووتا لاڵ بێ زوانم
سه‌را
و ماماتگه و ئاو کانی شه‌فا ئامانیه و سه‌رته‌خت هه‌م کانی سه‌فا
وشکاویان
هاتوو داریان بڕیا به‌رگی
شه‌خسه‌کان خدرزنه دڕیا
نه‌ما
سه‌یرانگه‌ی زه‌فه‌ریه و سه‌رته‌خت ئه‌میریه وه‌کوو شاهی نوگون به‌خت
دۆڵ
ئاسیاوه‌کان هه‌ر وه‌کوو به‌هه‌شت قه‌سری خه‌سراوا باخی له ناوده‌شت
هه‌موو
کاول بوون پاک بوون وێران داڵده‌یکیش نه‌ما بۆ کانی باران
باسی
شارت کرد شارێک ئه‌بیسی ئه‌و
له‌من پیستر که‌وتۆته پیسی
ئه‌زانم
حاڵی سنه به‌دحاڵه
ئه‌زانم خه‌ڵکی که‌وتوونه ناڵه
منیش
وه‌کوو تۆ زۆر خه‌فه‌تبارم چی بۆ
باخه‌کان یا ده‌شت و شارم
به‌ڵام
چی بڵێم چیم له‌ده‌س نایه هه‌زار جار بووه له‌م کا و بایه
......به‌نیاده‌م
هیچه ناڕه‌حه‌ت
مه‌به ئه‌ڕوا ئه‌میچه
سنه، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، 2/8/1987