ئابووری به‌هێز یا ئابووری پاشکۆ و مشه‌خۆر
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
پێشکه‌وتن و باشیی ڕه‌وشی ئابووری و به‌هێزیی ئابووری هه‌ر وڵاتێک له‌م جیهانه‌دا، به هێنانه‌دی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشگوزه‌ران و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و دامه‌زراندن و چێ‌کردنی وڵاتێکی خۆشگوزه‌ران و به‌هێزی و تۆکمه‌یی ژێرخانی ئابووری وڵاته‌که ده‌پێورێت. به‌هێزیی ئابووری به ڕێکوپێکی و تۆکمه‌یی و بێکێشه‌یی کارکردنی سیستمی ڕێکخراو و ده‌سگا و کارگێڕی و دامه‌زراو و خزمه‌تگه‌یێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه و وڵات و کارایی ئه‌وان ده‌پێورێت. به‌هێزیی ئابووری به به‌رزیی هێزی کڕین له لای هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و ئاسانیی توانستی ئه‌وان بۆ وه‌ده‌ستهێنان و ده‌سته‌به‌رکردنی هه‌موو پێویستییه‌کانی خۆیان، بێ له‌ده‌مخۆگرتنه‌وه و خۆجه‌ڕاندن ده‌پێورێت. له هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م جیهانه، ئه‌گه‌ر پرسیارێک له هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی، ڕێبه‌رێک، سه‌رۆکی وڵاتێک، به‌رپرسێکی حیزبی و ئه‌ندامێکی حیزبی و ده‌سه‌ڵاتدارێک یا ته‌نانه‌ت خوێندکارێکی زانستگه و ئاماده‌یی و وه‌رزێرێکی زرنگ و کارگه‌رێکی هۆشیار و ڕه‌شاییه‌کی وریا و ده‌ستفرۆشیکی قۆشمه و هه‌ر که‌سێکی ئاسایی، له‌و باره‌یه‌وه بکرێت، ئه‌وا بێگومان هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه یه‌ک وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌رێنن و یه‌ک پێناسه و پێوه‌ریان بۆ پێشکه‌وتن و باشیی ڕه‌وشی ئابووری هه‌یه و جه‌خت له سه‌ر یه‌ک شت ده‌که‌نه‌وه، ئه‌ویش به‌هێزی و تۆکمه‌یی ژێرخانی ئابووری و کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشگوزه‌ران و خه‌ڵکی خوشگوزه‌ران و وڵاتی خۆشگوزه‌رانه. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له تۆ و منیش بکرێت، ئێمه‌یش هه‌ر ئه‌و وه‌رامه ده‌ده‌ینه‌وه.
له کوردستانێکدا که:
- زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی ڕۆژانه به ده‌ست نه‌بوونی ئه‌له‌کتریکه‌وه ده‌ناڵێن و دڵۆپێک ئاوی پاکی خوارده‌نه‌وه ناخۆنه‌وه، یا هه‌ر بێئاون و له نێو ماڵه‌کانیاندا زستانان له‌به‌ر نه‌بوون و گرانیی سووته‌مه‌نی و نه‌وت و گاز و به‌نزین له سه‌رماندا هه‌ڵده‌له‌رزن و هاوینانیش له‌به‌ر نه‌بوونی فێنککه‌ره‌وه گڕه و گه‌رما ده‌یانسووتێنێت.
- زۆرینه‌ی جاده و ڕێگه و بانه‌کانی پڕن له که‌ند و قۆرت و چاڵ و بێکه‌ڵکن و ڕۆژانه ده‌یان که‌س به کاره‌ساتی ئۆتۆمبیل تێدا ده‌چن و یه‌ک ئامرازی هاتوچۆی گشتی وه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاس نه له نێوان شاره‌کانیدا و نه له نێو شاره‌کانیدا نییه.
- ژماره‌ی تاکسی نێو شاره‌کانی تا دێت له زیادبووندایه و دووکه‌ڵی ئه‌له‌کترێکچێکه‌ر(مولدة)ی ماڵان و فرۆشگه و دوکان و جێیکار، هه‌وای نێو شاره‌کانیان پیس و ئالووده کردووه.
- هێنده‌ی رێزه‌یه‌ک گرنگیی به ژینگه نادرێت و ده‌لاقه ڕه‌شی نایلۆن به هه‌موو وڵات‌دا با ده‌یهێنێ و ده‌یبا و شووشه و قوتوو و زبڵ و پیسایی هه‌موو دانیشتووان ده‌خرێنه نێو ئاو و ڕووبار و سه‌رجاده و نێو کۆڵانه‌وه بی گوێدانه هیچ.
- بێ‌کاری سه‌رده‌سته، لێ یه‌ک میلیۆنی مووچه‌خۆری فه‌رمی لێیه، که ده‌کاته له هه‌ر چوار یا پێنج که‌سی دانیشتووانی یه‌کێک و ئه‌وانی دیکه‌یشی ئه‌گه‌ر مووچه‌خۆری فه‌رمییش نه‌بن مووچه‌خۆری حیزبی و سه‌دان به‌زمی دیکه‌ن.
- ده‌یان هه‌زار منداڵی له‌به‌ر بێ‌باوکی یا بێ‌دایکی یا هه‌ردووکیان و هه‌ژاری ناتوانن بخوێنن و ناچارن بۆ ژیاندن و به‌خێوکردنی خۆیان و خوشک و برا و دایکه‌کانیان کار بکه‌ن.
- به پێجه‌وانه‌ی هه‌موو جیهانه‌وه، ڕێژه‌ی مردن به هۆی ده‌رمانی کۆن و کاتبه‌سه‌رچوو و نه‌بوونی تیماری باش و چاره‌سه‌ری باش و دوکتۆری باش وه‌کیه‌ک بۆ هه‌مووان، له زیادبووندایه و ته‌مه‌نی خه‌ڵکه‌که‌یشی تا دێت ده‌داته کورتی.
- به‌رنامه‌ی خوێندن و بارهێنان و فێرکردن و ئاستی خوێندنی، به خوێندنی باڵا و زانستگه‌یشه‌وه گه‌لێک نزمه و تا دێت نزمتریش ده‌بێته‌وه.
- کشتوکاڵی وڵاته‌که و ئاژه‌ڵداری، که بنه‌ما و بنگه‌ی ئابووری وڵاته‌که‌ن، هه‌ر نه‌ماون و هه‌رچی به‌رهه‌می کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵه له ده‌رێی کوردستانه‌وه ده‌هێنرێن و خه‌ڵکه‌که‌ی له وه‌به‌رهه‌مهێنانی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵه‌وه بوونه‌ته ته‌نیا به‌کاربه‌ر و بخۆر.
- ئه‌گه‌ر ئێستایش ئه‌و خۆراکه‌ی پرۆگرامی نه‌وت له‌هه‌مبه‌ر خۆراک نه‌بێت، گرانی هه‌ڵده‌ستێت و خه‌ڵکه‌که‌ی تووشی برسیه‌تیی ده‌بێته‌وه.
- ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوورییه، داری به‌سه‌ر به‌ردییه‌وه نه‌ماوه و داڕزاوه و داته‌پیوه و یه‌کسانه له‌گه‌ڵ سفردا و ئابوورییه‌کی مشه‌خوری پاشکۆ، جێی به‌رهه‌مهێنانی گرتووه‌ته‌وه.
- که‌رتی تایبه‌ت به ده‌ستتێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و سه‌رانی حیزب و به‌رپرساندا هه‌رچی بواری ئابوورییه داگیری کردووه و هه‌رچی سه‌رمایه‌یشه له دروستکردنی هۆتیل و چێشتخانه و ته‌لار و بینای بێکه‌ڵکدا به‌کار ده‌برێت و هه‌رچی پاره‌وپووڵه به قازانجی چینی ده‌وڵه‌مه‌ند و زیانی چینه هه‌ژاره‌کان خه‌رج ده‌کرێت.
- زۆرینه‌ی به‌رپرسان و مووچه‌خۆرانی، شه‌وانه له هۆتێل و یانه و بار و مه‌یخانه‌که‌ندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا بووایه‌ن حیسابی ئه‌لکوهیلیکیان بۆ ده‌کرا.
- بچووکتری کار له کارگێڕییه‌کاندا ئه‌گه‌ر به واسیته و په‌نابردنه به‌ر ده‌ستڕۆیشتوویه‌ک و ناسیاوێک نه‌بێت، ئه‌نجام نادرێت و جێبه‌جێ ناکرێت.
- جیاوازی جینایه‌تی و جیاوازی ژن و پیاو سه‌ر تا پێی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
- ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار یا سه‌ر به ده‌سه‌ڵات یا سه‌ر به حیزب یا ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار نه‌بن، ژیانیان گه‌لێک سه‌خت ده‌گوزه‌رێ و هیج کارێکیان بۆ جێبه‌چی ناکرێت و هیچ ئازادییه‌کیان نییه.
- هه‌زاران لاوی وڵات جێده‌هێڵن و به سه‌ر سه‌دان مه‌ترسی و دژواریدا ملده‌نێن و خۆده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وروپا.
- هه‌زاران ده‌رۆزه‌که‌ر به سه‌ر جاده و کۆڵانه‌کانییه‌وه ده‌خولێنه‌وه تا دێتیش له زیادبووندان.
- گه‌وره‌ترین خانوو و ته‌لارخانه‌ی باژێڕه‌کان ماڵی ده‌سه‌ڵاتداران و باره‌گای حیزبه و هه‌ر حیزبێک سه‌دان باره‌گا و خانووی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌زاران خه‌ڵکی بێخانوویش له وڵاته‌که‌دا هه‌ن.
- گه‌نده‌ڵی و دزی و ساخته‌کاری و پۆخڵی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌ی بۆگه‌نبوون و له گه‌ماریدا له‌گه‌ڵ هیج وڵاتێکی جیهاندا به‌راورد ناکرێت.
- هیچ جۆره سیستم و به‌رنامه‌یه‌کی پۆست و بانک و ترافیک و ئامارێکی تێدا نییه.
- فه‌رهه‌نگی، زمانی، ڕه‌وشت و ئاکاری خه‌ڵکه‌که‌ی، خاکه‌که‌ی و بوونی، به هۆی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕشه و مه‌ترسی له‌نێوچووندایه و پاره‌یه‌کی بۆ شێواندنی فه‌رهه‌نگ و تێکدانی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی له‌نگ و هونه‌ری له‌نگ خه‌رج ده‌کرێت، له ده‌می خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌ی ده‌گیرێته‌وه و له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت.
- ئێستایش ده‌عه‌ربێنرێت و ده‌تورکێنرێت و ده‌فارسێنرێت.
- ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ته‌نێ له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌ودا ڕێگه به هه‌رچی سیخوڕ و کۆمپانیا و له‌شفرۆش و خراپه‌کاری ئه‌ملا و ئه‌ولا هه‌یه ده‌دات بۆ هاتنه نێو وڵاته‌وه.
- هێشتا نیوه‌ی خاکه‌که‌ی، که به‌شه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌یه‌تی، داگیرکراوه و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یشی له قسه زیاتر، یه‌ک هه‌نگاوی به کرده‌وه بۆ ڕزگارکردنی نه‌هاوێشتووه.
- به نێوی داکۆکی له نیشتمان و نه‌ته‌وه و به‌رژه‌وه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه باڵاکان و پیرۆزییه‌کانه‌وه، خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌ی ده‌مکوت ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر باسی کێشه و ده‌رده‌سه‌رییه‌کانی خۆیان و نه‌بوونه و گرانی ژیان و کڵۆڵی و ئازا‌ره‌کانی خۆیان بکه‌ن و دژ به ده‌سه‌ڵات نووزه‌یه‌کیان لێوه بێت، وه‌به‌ر گولله ده‌درێن.
- ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و حوکوومه‌ته‌که‌ی، نوێنه‌ری چینه بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داره‌کانیه‌تی و ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمپانیایه‌ک ده‌بێنن و هه‌موو کارێکیان بووه به کردنه‌وه‌ی پێشانگه و هۆتێلی گه‌وره و گه‌وره‌بازاڕ و بازرگانی، که ته‌نیا سوودی بۆ چینه ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌که‌یه و بۆ هه‌ژارانیشی زیان.
- بووه‌ته به‌شێک له بازاڕه‌کانی ئیسته‌نبوول و تاران و به‌غدا و دوبه‌ی و بازاڕێکی گه‌وره بۆ سه‌رفکردنی هه‌رچی شتی بێکه‌ڵکی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.
- هیچ جۆره کارگه‌یه‌کی گه‌وره و چێکردنێکی تێدا نییه و ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌ی شووشه و به‌رهه‌می کشتوکاڵیی وه‌ک ته‌ماته و بیبه‌ر و گوێز و ئاروو له ده‌رێی وڵاته‌وه دێت و ڕانه‌کوچۆخه‌ی دووراو و جلی ژنانه و ئاڵای کوردستانیش له چینه‌وه ده‌هێنرێن.
- هه‌روا پارچه زه‌وی یه‌ک هه‌زار و دوو هه‌زار و پێنجسه‌د و چه‌ندسه‌د میترییه ده‌درێت به‌م و به‌وی ده‌ستوپێی ده‌سه‌ڵات و یه‌ک پرۆژه‌ی گشتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی خانوو و نیشته‌جێی تێدا نییه . .
- ئابووری وڵات و بودجه‌ی وڵات و ته‌واوی پاره‌وپووڵی وڵات له نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کیه‌تییدا دابه‌ش ده‌کرێت و هیچ تاکێکی وڵاتیش ئاگاداری چۆنیه‌تیی خه‌رجکردن و به‌شینه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وه‌یی، که له بنه‌ڕتدا هی خه‌ڵکه، نییه[1].
- ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بۆ خۆی میلیۆنێر وه‌به‌رهه‌مدێنێت و دروست ده‌کات و هیچ سنووریک بۆ مووچه و پاره و مه‌سره‌فی به‌رپرسانی نییه و هه‌رکه‌سێک که ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتدار و حوکوومه‌ت و وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسی حیزبی و و به‌رپرسی کارگێڕی و حوکوومه‌تی و ده‌سگاگانی سه‌ر به حیزب، ئیدی بێجگه له مووچه‌یه‌کی خه‌یاڵی، که وه‌ریده‌گرێت، به لێشاو پاره‌یش ده‌خرێته ژێر ده‌ستییه‌وه و له سه‌رفکردندا ده‌ستی کراوه‌یه. به‌و جۆره و به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی میلیۆنێر دروستده‌کرێت.
- ئه‌مانه و هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری و به‌دبه‌ختی دیکه‌ی تێدایه، جه‌لال تاڵه‌بانی باس له به‌هیزیی ئابووری کوردستانه‌وه ده‌کات و شانازی به بوونی 20 میلیاردێر و 2000 میلیۆنێری شاری سلیمانییه‌وه[2] ده‌کات و بوونی ئه‌وانه به به‌هێزیی ئابووری وڵات داده‌نێت. له گه‌شته‌که‌یدا بۆ پاریس له مانگی یازده‌یه‌می 2006دا جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌و قسانه‌ی بۆ (مه‌دام میتران)ی فرانسا کردووه و گوتویه‌تی:" ئابووری هه‌رێمی کوردستان به ڕاده‌یه‌ک به‌هێزه که شاری سلێمانی 20 میلیاردێر و 2000 میلیۆنێری تێدایه"[3].
هیچ پێده‌چێت ئه‌وه پێناسه‌ی که‌سێک بێت بۆ "به‌هێزیی ئابووری"، که له ته‌مه‌نی سێزده ساڵانه‌وه و له ساڵی 1946ه‌وه، که تا ئێستا ده‌کاته 61 ساڵ خه‌ریکی سیاسه‌ت بووبێت، یا ئه‌وه بۆچوونی که‌سێکه، که هه‌موو ژیانی خه‌ریکی بازرگانی و خستنه‌گه‌ڕی پاره و سه‌رمایه و وه‌دووی پاره که‌وتوو و بازاڕی و حاجیاغایی بووبێت و ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیشی کردبێت هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی کردبێت. ئه‌وه پێناسه‌ی سه‌رمایه‌دارێکی بازاڕه‌کانی شۆرجه و کووچه‌ی مه‌روی و حه‌میدییه و ئیسته‌نبووله، که زۆربوونی ده‌وڵه‌مه‌ند و بوونی میلیۆنێر و میلیاردێر به‌لایانه‌وه یه‌کسانه به ڕاده‌ی به‌هێزیی ئابووری وڵات.
بوونی 20 میلیاردێر و 2000 میلیۆنێر له سلێمانیدا، ڕاده‌ی به‌هێزبوونی ئابووری کوردستان ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکه ڕێک به پێچه‌وانه‌وه نیشانه‌ی لاوازی ئابووری کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت. چونکه ئه‌وانه ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌می خه‌ڵکن و نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵکه‌که ناکه‌ن و بوونی ئه‌وان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێسه‌روبه‌ری، بێ ژێرخانی ئابووری، وه‌ک کوردستان ده‌کاته زیادبوونی دزی و ساخته‌کاری و چه‌وساندنه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به ڕێگه‌ی ناڕاست و فریودان. په‌یدابوونی ئه‌و میلیاردێر و میلیۆنێرانه، له‌م ماوه کورته‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و یه‌کیه‌تییدا، نیشانه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه‌یه، که به پێکهاتن و به به‌شداربوون له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌دا و به هه‌ردوویان ته‌واوی ئابووری وڵات ده‌خۆن. بوونی ئه‌و میلیاردێر و میلیۆنێرانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که خه‌ڵکی کوردستان تێر و پۆشته و خۆشگوزه‌رانن، به‌ڵکه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که ئه‌وانه له سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی هه‌ژار و به خواردنی به‌شی ئه‌وان و به به‌کاربردنی ئه‌وان و به فریودانی ئه‌وان بوونه‌ته میلیاردێر و میلیۆنێر. هیچ میلیاردێر و میلیۆنێرێک بێ دزیکردن نابێته میلیاردێر و میلیۆنێر. هیچ ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ک بێ خواردنی به‌شی خه‌ڵکی دیکه و بێ دزی دروست نابێت. بوونی 20 میلیاردێر و 2000 میلیۆنێر نیشانه‌ی دزی و ڕووتاندنه‌وه و تاڵان‌کردنی خه‌ڵکه، نه‌ک به‌هێزیی ئابووری. بوونی 20 ملیاردێر و 2000 ملیۆنێر که‌ی به‌هێزیی ئابووری ده‌گه‌یه‌نێت! کام یه‌کێک له‌و ملیاردێر و ملیۆنێرانه له یه‌ک دیناری برێمه‌ری خۆی خۆش ده‌بێت بۆ برسییه‌ک، هه‌ژارێک، بێوه‌ژنێکی که‌سوکار ئه‌نفالکراو، ده‌رده‌دارێکی گیرفانبه‌تاڵ، منداڵێکی بێ‌باوک و بێ‌دایک، که ناچێته به‌ر خوێندن و ده‌چێت کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی دوو سێ خوشک و برای بژێنێت. بوونی ئه‌و میلیاردێر و میلیۆنێرانه چ سوود و قازانجێک به زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و چینه‌کانی خوارێی جڤاکی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌وان چی[4]!
ئه‌گه‌ر که‌سێک خاوه‌نی ڕابوردوویه‌کی سیاسی بووبێت و ساڵانێک خه‌ڵکی به قسه‌وباس و بانگاشه‌ی"سۆسیالیزم و مارکسیزم و ماویزم و ملانێی چینایه‌تی"یه‌وه خه‌ریک کردبێت[5]، هه‌رگیز به‌و جۆره بیر ناکاته‌وه. ئه‌مه‌ی که جه‌لال تاڵه‌بانی بانگاشه‌ی بۆ ده‌کات، پێڕۆکردنی "تاتچه‌ریزم" و "تایبه‌تاندنی هه‌موو بواره‌کانی ئابووری ژیان" و "بازاڕی ئازاد"ه، که تێڕاونین و فه‌لسه‌فه‌ی نوێلیبه‌رالیزم یا نۆلیبه‌رالیزم (New Liberalism)ه، که له به‌کاربردنی مرۆڤ و تاساندن و پێشێلکردن و کوشتنی خه‌ڵکی هه‌ژار و پتر هه‌ژارکردنیان و زاڵکردنی سه‌رمایه‌دار و پتر ده‌وڵه‌نبوونیان و تاڵان‌کردنی سامان و وێرانکردنی جڤاک و ژینگه زیاتر، چ خێر و سوودێکی بۆ مرۆڤایه‌تی نه‌بووه و نییه.
ئه‌گه‌ر که‌سێک له ژیانیدا هیج سیاسه‌تیشی نه‌کردبێت، به ئاسانی له‌و هاوکێشه‌یه تێده‌گات، که بوونی ئه‌و ژماره میلیاردێر و ملیۆنێرانه‌ی سلێمانی ناکاته به‌هێزیی ئابووری کوردستان. هیچ زله‌سیاسه‌تکارێکی ته‌نانه‌ت وڵاته سه‌رمایه‌دارییه‌کانی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا، ئینگلستان، فرانسه، ئه‌ڵمانیا و ژاپۆنییش، هه‌رگیز زۆربوونی میلیاردێر و میلیۆنێر به تۆکمه‌یی و به‌هێزی ئابووری وڵاته‌کانیان دانانێن. جه‌لال تاڵه‌بانی، له به‌رک و جزدان و کیسه‌ی پڕ و هه‌ڵاوساوی خۆیه‌وه ده‌نۆڕێته ئابووری کوردستان. ئه‌و بۆ خۆی ئه‌گه‌ر له ڕیزی میلیاردێره‌کانی کوردستاندا نه‌بێت، ئه‌وا له ڕیزی میلیۆنێره‌کانیدایه. خه‌ڵکانی له‌و جۆره‌یش ته‌نێ هاوتای خۆیان ده‌بینن و ده‌دۆزنه‌وه و هه‌ژار و برسی و نه‌دار و گیرفانبه‌تاڵی وڵات بۆ ئه‌وان"کیسه‌ڵ و قرژانگ"ن[6].
وڵاتێک یا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌کیه‌ک سوودمه‌ند نه‌بن له داهات و خزمه‌ت و به‌رهه‌می و ئه‌گه‌ر ته‌واوی بنه‌ما و پێویستییه‌کانی ژیان بۆ هه‌موو تاکێکی خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌کیه‌ک و بێجیاوازی دابین نه‌کرێت و ئه‌گه‌ر ته‌واوی خه‌ڵکه‌که‌ی له هه‌موو ماف و ده‌سکه‌وت و به‌رپرسیاریه‌تیی و ده‌سه‌ڵات و بڕیاردانێکدا هاوتا و یه‌کسان نه‌بن و ئه‌گه‌ر هه‌موو تاکه‌کانی چوونیه‌ک ئازاد و خاوه‌نی قسه و بیروڕای خۆ نه‌بن، ئه‌گه‌ر هه‌موو تێر و پۆشته و خاوه‌ن کار و خانووی خۆ نه‌بن و ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌به‌ر بیمه‌ی بێ‌کاری و پیری و که‌نه‌فتی و سه‌قه‌تی نه‌که‌ون و ئه‌گه‌ر سامانی وڵات بۆ هه‌مووان نه‌بێت، هه‌رگیز به کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشگوزه‌ران ناژمێردرێت. که به کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشگوزه‌ران نه‌ژمێردرا، ئابوورییه‌که‌یشی به به‌هێز و تۆکمه ناژمێردرێت.
10-2-2007
[1] بودجه‌ی ساڵی 2007ی کوردستان، که له حوکوومه‌تی به‌غداوه بۆی ته‌رخان کراوه، 5982356047 دۆلاره، واته: یه‌ک قیچ له شه‌ش میلیار دۆلار که‌متر، که له‌نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا، به ڕێژه‌ی 52%ی بۆ پارتیی دیموکراتی کوردستان و 48% بۆ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، وه‌ک حیزب، دابه‌ش ده‌کرێت. ئه‌و بودجه‌یه بۆ خۆی بۆ حوکوومه‌تی کوردستان دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی پێ بباته‌ڕێوه و خزمه‌تی خه‌ڵکی پێ بکات، به‌ڵام له کوردستان کیسه و باخه‌ڵی حوکوومه‌ت و پاره‌ی خه‌ڵکیش هه‌ر هی حیزبه. هه‌ر به قسه‌ی به‌رپرسانی دارایی ئه‌و حیزبانه، ئه‌و ژماره‌یه به داهاتی نێوخۆی کوردستانه‌وه ده‌گاته 8000000000 (هه‌شت میلیار) دۆلار. بنۆڕه ماڵپه‌ڕی ئاوێنه www.awene.com.
[4] ده‌ڵێن که‌سێک به هه‌ڕا و هه‌ڵه‌داوان هات و چووه به‌رده‌م مه‌لا نه‌سره‌ددین و گوتی مامۆستا ئه‌وه له‌و کۆڵانه‌ی ئه‌ولایه حه‌ڵوا و شیرینی ده‌به‌شنه‌وه. مه‌لایش گوتی: جا به من چی! کابرا گوتی: ئاخر بۆ کۆڵانه‌که‌ی ئێوه و بۆ به‌ر ماڵی ئێوه چوون. مه‌لا گوتی: جا به تۆ چی!
[5] ساڵانی1966-1971 که‌لار مۆڵگه‌یه‌کی به‌هێزی جه‌لالی بوو. چه‌کدارێکی زۆری لێ‌بوو و سه‌رانی جه‌لالییش به‌رده‌وام له‌وێ بوون و ئه‌گه‌ر له‌وێیش نه‌بووایه‌ن، له‌نێوان به‌کره‌جۆ و داره‌مان و به‌غدادا ته‌راتێنیان ده‌کرد. له که‌لار کابرایه‌ک به نێوی "مینه‌ی تاماس" هه‌بوو. پیاوێکی ئاسایی و هه‌ژار و بڕێک قسه‌قوت بوو. ڕۆژێکی هاوینی ئه‌و گه‌رمیانه، مینه‌ی تاماس، ده‌ستێک چۆخه‌وڕانه‌کی له گونیێ(یا گوێنی وه‌ک له سلێمانی پێی ده‌ڵێن) دروستکراو له‌به‌ر ده‌کات و له کۆڵان داده‌نیشێت. باسی مینه‌ی تاماس و چۆغه‌وڕانه‌که‌که‌ی ده‌گاته‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی و تاڵه‌بانییش ده‌نێرێته دووی مینه‌ی تاماسدا. تاماس له‌به‌رده‌م تاڵه‌بانی ئاماده ده‌بێت و تاڵه‌بانی لێی ده‌پرسێت: ئه‌ری مینه ئه‌و جله چییه له‌به‌رت کردووه؟ مینه‌ی تاماسیش ده‌ڵێ: جا مامه مه‌گه‌ر تۆ هه‌مووده‌م باسی پرۆلیتار ناکه‌یت، ده‌ی ئه‌مه جلی پرۆلیتاره!
[6] (خه‌لیفه‌عه‌بدوڵڵا)یه‌ک هه‌بوو خه‌ڵکی دێی (گۆبان)ی گه‌رمیان و جافی گڵاڵی و خه‌لیفه‌ی شێخانی قه‌ره‌چێواری ته‌ریقه‌تی قادری بوو. که تووڕه ده‌بوو و ده‌که‌وته نێو حاڵه‌وه، به ده‌نگی به‌رز و هاواره‌وه ده‌یقیڕاند و ده‌یزریکاند و زۆر به خێرایی و چه‌ندین جار له‌سه‌ریه‌ک، وه‌ک کاسێتێک که تێکده‌چێت، ده‌یگوت:"ئێمه کێسه‌ڵ و قرژانگین، ئێمه کێسه‌ڵ و قرژانگین". ئه‌و وه‌ک جاف به"کیسه‌ڵ" ده‌یگوت "کێسه‌ڵ" و مه‌به‌ستی له‌و ڕسته‌یه‌یش، بچووکی مرۆڤ و هیچوپووچیی بوو به‌رانبه‌ر گه‌وره‌یی خودا.