کورد گه‌لێکی بێ وڵات
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ئه‌م نووسینه(Kurderna,
folket utan land)، کورد گه‌لێکی بێ وڵات، ڕوینه لۆمبۆرن، له ئه‌پریلی ساڵی 1970دا، واته: یه‌ک
مانگ دوای ڕێککه‌وتنه‌که‌ی 11ی مارسی نێوان سه‌رۆک بارزانی و حوکوومه‌تی عیراق، له
نووسینی بووه‌ته‌وه و هه‌مان ساڵ، له لایه‌ن ئه‌نیستیتووتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له
سوێد چاپ کراوه. ڕوینه لۆمبۆرن، ساڵی 1926، له‌دایک بووه. له بواری زمانه‌وانیدا
چالاکه و بۆ خۆی مامۆستای زمانه و گه‌لێک له زمانه ئاسییه‌کان ده‌زانێت. له
ساڵانی 1950-1954دا، له کۆمسیۆنی چاودێری سوێدیدا، له کۆریای باکوور و باشوور، وه‌رگێڕ
بووه. زۆرجارانیش بۆ کاری توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه، گه‌شتی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوای
ئاسیای کردووه. له پاییزی 1969دا، سه‌ری خوارووی کوردستانی داوه و له ئه‌نجامی
ئه‌و سه‌ردانه‌یدا، ئه‌م نامیلکه‌یه‌ی نووسیوه.
له زۆر نووسین
و بۆنه و باس‌دا، به تایبه‌ت هی بیانییه‌کان، کورد به گه‌لێکی بێ وڵات داده‌نرێت.
لای ئه‌وروپاییه‌کان زۆرجاران، وشه‌ی وڵات و ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه، هه‌ر هه‌مان
واتا ده‌گه‌یه‌نن. هه‌ر بۆیه‌ش لۆمبۆرن، کتێبه‌که‌ی خۆی ناو ناوه"کورد گه‌لێکی
بێ وڵات". به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر وشه‌ی وڵات، که ده‌کاته خاک و نیشتمان،
و وشه‌ی ده‌وڵه‌ت، که ده‌کاته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سنوور و ئاڵا، له یه‌ک جوێ بکرێنه‌وه،
ئه‌وه ده‌کاته ئه‌وه‌ی، کورد وڵاتی خۆی هه‌یه، که کوردستانه، واته: وڵاتی کورد،
به‌ڵام کوردستان ده‌وڵه‌ت نییه و له سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی جیهان، وه‌ک ده‌وڵه‌ت،
نییه. گه‌له‌ک نه‌ته‌وه و میلله‌تی دیکه‌ش له‌م جیهانه‌دا هه‌ن، که خاوه‌نی خاکی
خۆیانن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی خۆیان نییه. بۆ نموونه‌ش: ئێریتریاییه‌کان، باسکه‌کان،
به‌ربه‌ره‌کان، فلستینییه‌کان، ئیندیانه‌کان و قه‌ره‌جه‌کان. ڕوینه لۆمبۆرن، پاش
ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی گشتی، باسی مێژووی کۆن و نوێی کورد و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته
داگیرکاره‌کانی کوردستان به‌رانبه‌ر به کورد و په‌یدابوونی بیری کوردایه‌تی و جه‌نگی
چه‌کدار و شۆڕش، له پارچه‌کانی کوردستاندا ده‌کات، به درێژاتر و به‌شێوه‌یه‌کی
تایبه‌ت، دێته سه‌ر باسی، خوارووی کوردستان و بار و گوزه‌رانی کورد و هه‌ڵوێست و
دیتنی ڕێبه‌رانی کورد، له سایه‌ی ڕێژیمی پاشایه‌تی و کۆماریی پاش 1958 و جووته‌عارف
و به‌عس به هه‌ردوو خوله‌که‌یه‌وه(1963 و 1968)، له عیراقدا و ئه‌وجا خه‌ستتر و
چڕوپڕتر له باره‌ی سه‌رۆک بارزانی و شۆڕشی ئه‌یلوول و خاڵ و به‌نده‌کانی به‌ززاز
و پاشانیش ڕێککه‌وتننامه‌ی 11ی مارسی 1970. پاش لێنۆڕین و وردبوونه‌وه و شیکردنه‌وه،
لۆمبۆرن، ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌نجامێک و ده‌ڵێت:"به‌م تازه‌یه ڕێککه‌وتنێک له
عیراقدا هاته دی، به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌و ڕێککه‌وتنه به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سیاسه‌تی مه‌زن له باره‌ی که‌نداوی فارسه‌وه". ساڵی 1974 و تا نیوه‌ی
1975، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاماری که‌رکووک، کارم ده‌کرد. براده‌رێکی خۆشه‌ویستم،
کاک نه‌جمه‌ددین تاها، که له هه‌مان جێگه هاوکار بووین، زۆرجاران، که باسی سیاسه‌ت
و ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌مان ده‌کرد، ده‌یگوت:"هه‌موو گۆڕان و ڕووداوێکی سیاسی،
که له جیهاندا ڕوو ده‌دات، پێشه‌کی نه‌خشه و پلانی، له لایه‌ن هه‌ردوو زلهێزه‌که‌وه،
ڕووس و ئه‌مه‌ریکا، یا ڕوونتر، (سی. ئای. ئه‌ی) و (که‌ی. جی. بی)یه‌وه بۆ دانراوه،
ئیدی مرۆڤ له به‌رده‌م ئه‌واندا، بێده‌سه‌ڵاته و هیچی پێ ناکرێت و خۆشه‌که‌تکردنیش،
بێهووده‌ییه". ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژووی عیراقی کۆماریی، له 1958 به
دواوه تا ئێستا، هێندێ شتمان بۆ ده‌رده‌خات، که پێوه‌ندیان به مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه
هه‌یه:
1. شووره‌وی
و وڵاتانی بنده‌ستی، نۆ مانگی سه‌رده‌می کوودێتا فاشییه‌که‌ی 8ی شوباتی 1963ی لێ ده‌رچێت
و کۆمۆنیسته ڕه‌سمییه‌کانی(لێژنه‌ی مه‌رکه‌زی) عیراق، هه‌ر ئه‌و نۆ مانگه و ساڵانی
دوای 1978ی لێ ده‌رچێت، هه‌موو کاتێک هه‌وڵیان داوه، عیراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی نیشتمانی
و پێشکه‌وتنخواز و سۆسیالیست و خێرخواز و دژ به ئیمپریالیزم و پاسه‌وانی
ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی، پێشان بده‌ن.
2. شووره‌وی و وڵاتانی بنده‌ستی، به ته‌واوی هێز و
توانستیانه‌وه، کۆمه‌کیان به عیراق کردووه و ده‌یکه‌ن، سا ئیدیڕێژیمه‌که‌ی هه‌رچی
بووبێت و چاکترین و نوێترین چه‌کیان داوه‌تێ و به هه‌زاران پسپۆری جه‌نگی و له‌شکرییشیان
بۆ ناردووه و ده‌یان پرۆژه‌ی سوپایی و هی دیکه‌یشیان بۆ ساز کردووه.
3. ئه‌گه‌ر شووره‌وی و وڵاتانی بنده‌ستی جاروبار
خێسه‌یه‌کیان له عیراق کردبێت، له به‌ر ئه‌وه بووه، که عیراق مه‌یلێکی به ڕۆژاوا
داوه و هاوڕێگه‌لی سۆسیال- ئیمریالیزمی،
به‌وه ترساندووه، که ئه‌ولایش هه‌یه.
ئه‌مه له لایه‌که‌وه و ئێرانی شای ئه‌مه‌ریکێنراو
و بنکه‌ی سی. ئای. ئه‌ی و پاسه‌وانی که‌نداوی گه‌رم و پۆلیسی ناوچه‌که، له لایه‌کی
دیکه‌وه، کوردی کڵۆڵ و به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌شیش، به خۆ و به کۆمه‌ڵه تفه‌نگێکه‌وه،
که له عه‌مبار و جبه‌خانه‌ی زلهێزه‌کاندا باویان نه‌ماوه و به‌کار ناهێنرێن، هه‌ر
بۆیه‌ش گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی ئه‌وان، و به زگێکی ژه‌مێک تێر و چوار برسییه‌وه،
چۆن ده‌توانن، له ته‌ڵه‌که و فرتوفێڵی، ئه‌و دوو شه‌یتانه گه‌وره‌یه ده‌رچن، که
مامۆستا و ڕێپێشانده‌ری هه‌ردوو ڕێژیمه‌که‌ی عیراق و ئێران بوون. ڕێککه‌وتنی له‌و
چه‌شنه‌ی 11ی مارس، چۆن به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر عیراق، به‌عس به‌ڕێوه‌ی بردبێت
و ببات و هه‌مووده‌م جاڵجاڵۆکه‌ئاسا، ته‌ونی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی بۆ کورد، ساز کردبێت،
کوردی بێکه‌سیش ته‌نێ هێز و بازووی خۆی خستبێته گه‌ڕ و شانازی پێوه کردبێت. هێز
و بازوویه‌ک، که له هه‌لومه‌رجی سیاسه‌تی ئه‌وڕۆدا، سه‌نگ و قورساییه‌کی ئه‌وتۆی
نییه و ناکاته هیچ، چونکه نه زه‌مانی ڕۆسته‌مه و نه زولفه‌قاره‌که‌ی ئیمام عه‌لیشی
به ده‌سته‌وه‌یه. که‌وابێت نه‌ک هه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که‌ی 11ی مارس، ناگاته ئه‌نجام
و زۆر بڕناکات، به‌ڵکه ڕێککه‌وتنی ئه‌لجه‌زائیر و هی دیکه‌یشی به سه‌ردا دێت و له
نێو جێگه‌یشدا چنگ ده‌خرێته قوڕگی کورده‌وه و ده‌تاسێنرێت، چونکه له‌و پێشبڕکێ
و بگره و به‌رده‌دا، هه‌رگیز کوردی پیاده، به‌وانی سواردا ناگات. تا ئێره واپێده‌چێت،
دیتن و بۆچوونه‌که‌ی کاک نه‌جمه‌ددین تاها، له جێی خۆیدا بێت. که تۆزێک له مێژووی
ئه‌م دوو سه‌ده‌ی دواییه‌ی کورد ورد ده‌بینه‌وه، هێندێ شتمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که
مرۆڤ له زۆر پرس و باس، ده‌خاته گومانه‌وه. ئه‌گه‌ر بنۆڕینه شۆڕشه‌کانی شێخانی
نه‌هری و پیران و حه‌فید و بارزانی و بزاڤه چه‌کدارییه‌که‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه‌ی
باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وامان لێ دێت، بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، که شه‌ڕی
چه‌کداریی، به‌و شێوه‌یه‌ی که کراوه، خزمه‌تی کوردی نه‌کردووه. شێخی حه‌فید و
بارزانی، ئه‌گه‌ر به چاوی ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆیان حیسابیان بۆ بکه‌ین، ئه‌نجامێکیان وه‌ده‌ست
هێناوه، ئه‌ویان حوکوومه‌تی خوارووی کوردستان و ئه‌میان ڕێککه‌وتننامه‌ی 11ی مارس
و یه‌کیه‌تیی هه‌موو بزاڤی کورد و نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ڵام له هه‌ره‌سی 1975 به
دواوه چی کراوه؟ به‌پێی قانوونی شه‌ڕی پارتیزانی، ده‌بێ به که‌مترین زیان، مه‌زنترین
ده‌ست له دوژمن بوه‌شێندرێت و گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بهێنرێت. ئایا کورد
وه‌های کردووه! بێگومان نا، به‌پێچه‌وانه‌وه، بزاڤی چه‌کداریی کورد به زۆرترین
زیان، که‌مترین و گچکه‌ترین سه‌رکه‌وتنیشی به سه‌ر دوژمن‌دا وه‌ده‌ست نه‌هێناوه.
خوارووی کوردستان سه‌ره‌ڕای عه‌ره‌باندن و به‌عساندنی، وێران بووه و بووه به که‌لاوه
و گوند و شار و ته‌ڕ و که‌سکی نه‌ماوه و گازی کیمیایی، هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵی
شاعیران و پیاهه‌ڵدانیان، به دار و به‌رد و لاپاڵ و چیا و خۆڕاگریی مرۆڤدا، پووچ کرده‌وه
و داته‌پاند و نغرۆ کرد. به تایبه‌ت پاش شه‌هیدبوونی هه‌ڵه‌بجه. پاش ئه‌و هه‌موو
ده‌رده‌ش، ئه‌وجاکه کوردگه‌لێک هه‌ن، چه‌کی به‌عس ده‌که‌نه شان و جاشایه‌تی ده‌که‌ن
و ده‌ست له سه‌ر سنگ، خزمه‌تی حوکوومه‌تی به‌عس ده‌که‌ن. ئه‌و جاشه چه‌کدارانه‌ی،
که ئه‌وڕۆ له خوارووی کوردستاندان و به نێوی هێزی "خه‌فیفه" واته:
"سووکه‌جاش"ه‌وه کار ده‌که‌ن، ژماره‌یان له 150 هه‌زار که‌س پتره. بێجگه
له‌وانه‌ش هه‌زارانی دیکه، له دوای هاشم ئاکره‌یی و شێخ سه‌تتار و جه‌عفه‌ر به‌رزنجی
و سه‌دانی وه‌ک ئه‌وانه‌وه مووشه ده‌که‌ن و ده‌له‌وه‌ڕێن. ئه‌وانه، ته‌واوی ئه‌وانه،
کوردن و ژماره‌یشیان ده و پازده‌باره‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، گشت کوردستان،
به خواروو و ڕۆژهه‌ڵات و باکووریشه‌وه ده‌بن و پتریش. لێره‌دا پرسیارێک دێته گۆڕێ:
بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه ده‌بنه جاش و نابنه پێشمه‌رگه؟ بۆ وه‌رامی ئه‌و پرسیاره
ده‌کرێ بڵێین:
-
گوشارخستنه‌سه‌ر و ته‌نگپێهه‌ڵچنین، له لایه‌ن حوکوومه‌ته‌وه.
-
پیویستیی ئابووری و ده‌سکورتی.
-
حه‌ز له ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و سامان کۆکردنه‌وه.
-
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی: ماددی، خزمایه‌تی، بنه‌ماڵه و خێڵ و هۆز و عێل
و عه‌شیره‌ت.
-
گه‌ڕان به دوای پله و پایه و ناو و ده‌نگدا.
-
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
ئه‌وانه
چه‌ند هۆیه‌کی لاوه‌کین، که پاڵ به خه‌ڵکه‌وه ده‌نێن، ڕێگه‌ی جاشایه‌تی بگرنه
به‌ر، به‌ڵام هۆیه سه‌ره‌کییه‌کان ئه‌مانه‌ن:
-
نزمیی ئاستی هه‌ستی کوردایه‌تی و خۆ به کوردستانی زانین.
-
فره‌کوێخایه‌تیی و زۆریی نێوه‌ندی ده‌سه‌ڵات، له نێو بزاڤی چه‌کداریی کورددا.
-
بڕوانه‌بوون به "تفه‌نگ و پێشمه‌رگه و شاخ"، وه‌ک تاکه ڕێگه‌یه‌کی خه‌بات
و ڕزگاری.
ساڵی
1974، زێتر له 150 هه‌زار پێشمه‌رگه، له ده‌وری پێشه‌وا بارزانی کۆبووبوونه‌وه
و زێتر له 95%ی کوردیش، ته‌واوی کوردی هه‌موو کوردستانی له‌گه‌ڵ بوون، به‌ڵام ئه‌وڕۆکه
خه‌ڵک له ده‌وری کامه کوێخا و کامه ڕدینسپی کۆوه بن؟ هه‌ر له خوارووی کوردستاندا،
خوا نه‌یبڕێت، یه‌ک ده‌رزه‌ن و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشدا، گوێی شه‌یتان که‌ڕ بێت،
نیو ده‌رزه‌نێک کوێخای لێیه و ئه‌میبیائاساش، هه‌ر له زاوزێدان! من هه‌رگیز سه‌له‌فی(سلفی)
نیم و تاسه‌ی دیکتاتۆرییش ناکه‌م، به‌ڵام که‌شتییش که‌شتیوانی زۆر بوو، ده‌بن ئاوی
ده‌که‌وێت و نوقم ده‌بێت. ده‌سگای ڕاگه‌یاندنی بارزانی، هه‌رچی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌ڤان
و شاعیر و هونه‌رکاری کورد هه‌بوون، لێی کۆبووبوونه‌وه و ئاشبه‌تاڵی به ڕادیۆ و
ته‌له‌ڤزیۆن و ڕۆژنامه و گۆڤاره کوردییه‌کانی ڕێژیمی عیراق کردبوو و په‌کی
خستبوون، چونکه خڕ کادرانی کوردی لێ دابڕیبوون، به‌ڵام زۆرینه‌یه‌کی ئه‌وانه ئه‌وڕۆ،
له ده‌سگاکانی عیراق و ئێران‌دا کار ده‌که‌ن. نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیراق یا ئێرانیان
پێ باشه و ئه‌وان خزمه‌تیان ده‌که‌ن، به‌ڵکه له‌به‌ر فره‌کوێخایه‌تییه‌که‌ی نێو
هێزه‌کانی بزاڤی کورد. گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی، ڕۆشنبیری نوێ و کاروان و به‌یان و ڕۆژی
کوردستان و نووسه‌ری کورد و سروه و هاوکاری، زێتر ئه‌ده‌ب و مێژوو و فه‌رهه‌نگ، ده‌رخواردی
مێشکی خه‌ڵکی کورد ده‌ده‌ن، تا بڵاوکراوه فۆتۆکۆپیکراوه عه‌ره‌بی و فارسی و تورکییه‌کانی
ئه‌و هێزه سیاسییانه. وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژاوا، له خه‌ڵکی کورددا جممه‌یان دێت
– ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپایش بۆن و به‌رامی به‌عسی لێ ناهاتبا و کورده‌که‌یان
به‌ده‌ست به‌عسه‌وه نه‌دابا، ئه‌وا ئه‌و خه‌ڵکه ڕوویان له‌وێیش ده‌کرد- هه‌موو ئه‌و
خه‌ڵکه‌ش به نێو گه‌له‌کوێخا و ده‌مڕاست و سه‌رکرده‌کاندا هاتوون و گه‌یشتوونه‌ته
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وسترالیا و ئاواره‌ییان هه‌ڵبژاردووه، نه‌ک مانه‌وه‌ی
لای ئه‌وان. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێکی له ترسی گیانی خۆی هه‌ڵاتبێت، یا خۆپه‌رست بووبێت،
یا به نیازی خۆشگوزه‌رانی و ڕابواردنه‌وه، یا بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامێکی دیکه
هاتبێت، خۆ زۆریشی پێشمه‌رگه بووه و سه‌ر به‌و ده‌سگا و پارتییانه بووه، به‌ڵام
ئاواره‌ییه‌که‌ی پێ باشتر بووه، له مانه‌وه‌ی ڵای ئه‌و سه‌رکرده زۆر و بۆرانه.
بۆ ده‌ستنیشانکردنی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی فره‌کوێخایه‌تیی، له سه‌رکرده‌یه‌تیی کورددا،
له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌ماندا و له‌و کاته‌وه‌ی، که کوردایه‌تی خرایه قاڵبی پارتایه‌تی
و ڕێکخستنه‌وه، ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵی 1964، که جه‌لالییه‌ت داهێنرا و به
نێوی پێشکه‌وتنخوازی و چه‌پڕۆیی و خۆبه‌خوێنده‌وارزانینه‌وه، تۆوی دووبه‌ره‌کی و
ئاژاوه‌یان، له نێو شۆڕشی کورددا نایه‌وه و نێوه‌ندێکی دیکه‌ی ڕێبه‌ریه‌تییان
قوت کرده‌وه و یه‌که‌م بۆمبی ناته‌بایی و ناکۆکییان ته‌قاند و که‌وتنه یاریکردن
به مێشک و بیروباوه‌ڕ و گشت شتێکی پیرۆزی خه‌ڵکی هه‌ژاری کورد و گومان و بێبڕواییان،
گه‌شه‌پێدا و بڵاوکرده‌وه. ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه فره‌کوێخایه‌تی ده‌ستی پێ کرد و ته‌شه‌نه‌ی
کرد و نێوه‌ندی ده‌سه‌ڵات زۆر بوو. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پرسیاری پێشوومان،
له هه‌ره‌سی 1975 به دواوه چی کراوه؟ دیاره ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، که
فره‌سه‌رکرده‌یی و ئاغایی، کورده‌که‌ی له بزاڤه چه‌کدارییه‌که دوور خستووه‌ته‌وه
و سارد کردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وامان لێ ده‌کات، بگه‌ینه ئه‌وه‌ی، که کورد له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی:
1. وڵاته‌که‌ی(کوردستان)،
له نێوان پێنج ده‌وڵه‌تدا دابه‌ش کراوه و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش، له ڕووی ئابووری
و جڤاکی و سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زی و فه‌رهه‌نگییه‌وه، له‌یه‌ک جیاوازن.
2. بێجگه له ئایینی ئیسلام، به هه‌ردوو ئایینزاکه‌یه‌وه،
شیعه و سوننه، ئایین و مه‌زهه‌بی زۆری دیکه، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکه‌کانیان که‌من،
له نێو کورددا هه‌ن، وه‌ک: ئێزدی، کاکه‌یی(ئه‌هلی حه‌ق، یارسان)، عه‌لی ئیلاهی، عه‌له‌وی،
حه‌قه، حه‌مه‌سووری و دیان.
3. زمانێکی
یه‌کگرتووی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی نییه و ده‌یان دیالێکتی جیاوازی هه‌یه، که جیاوازی
له نێوان هه‌ندێکیاندا، ده‌گاته ڕاده‌ی له یه‌کدی تێنه‌گه‌یشتن.
4. پێوه‌نداریه‌تی
خێڵه‌کی و عه‌شایه‌ری و ڕه‌وه‌ندیه‌تی، هێشتا زاڵ و سه‌رده‌سته.
5.
له بواری ئابووری و جڤاکییه‌وه گه‌لێک دواکه‌وتووه.
6.
نه‌خوێنده‌واری زۆره.
7.
گه‌لێکی فره چینه.
هۆگه‌لێک
ساز ده‌بن، بۆ دابه‌شبوونی خه‌ڵکی کورد(ئه‌وی ئه‌ندامیه‌تی هێزه سیاسییه‌کان ده‌کات
و هه‌واداریانه و له‌گه‌ڵیاندایه)، به سه‌ر کۆمه‌ڵێک حیزب و ده‌سته و تاقمدا، که
ده‌بێ زاده و ئه‌نجامێکی سروشتیی بار
و ڕه‌وشه ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئایینی، جوگرافی و فه‌رهه‌نگییه‌که بن، که کوردی تێدا ده‌ژی، نه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
خواست و ئاره‌زووی که‌سانێک بن، که له بری ئازادی بیروباوه‌ڕ، ململانێیه‌کی دیموکراسییانه
و هاریکاری و هه‌ره‌وه‌زی، سه‌رکرده‌یه‌تی و که‌ڵه‌گایه‌تییان کردووه به پیشه.
خواست و ئاره‌زووی سه‌رکرده‌هه‌میشه‌ییه‌کانی کورد، ڕێگه‌خۆشکه‌ری فره‌کوێخایه‌تی
و زۆربوونی نێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتن له کوردستاندا. هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی که‌مکردنه‌وه
و لێداتاشین و به‌رپه‌رچکردنی هیوا و ویست و داخوازیی خه‌ڵکی کورد، بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
و گۆڕینی بۆ داخوازیگه‌لێک، که ئه‌و هێزه سیاسییانه، ته‌نێ بۆ خه‌ڵکی خۆیان ده‌یانه‌وێت
و داوای ده‌که‌ن. له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، ئێستاش کورد، پێویستی به یه‌ک
نێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته، بۆ وه‌ی به‌ڕێوه‌ی ببات و سه‌رکرده‌ی وڵاتپارێز و توانا و گه‌لیار
و پاشه‌ڵپاکی ده‌وێت، که له خه‌ڵکه‌که
تێبگات و ئاواتی، ئاواتی خه‌ڵک بێت و له‌گه‌ڵ ئازاری خه‌ڵکدا، ئازار بچێژێت. ئه‌زموونی
دوای 1975، ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه و ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت. نه‌بوونی
قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردستانی، ئه‌و پێویستییه‌ی یه‌ک نێوه‌ندی
ده‌سه‌ڵات و یه‌ک سه‌رکرده‌یه‌تییه، ساز ده‌کات و ده‌هێنێته ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک و خودانی یه‌ک خاک و یه‌ک پرس، له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ردا، له‌گه‌ڵ
داگیرکارانی کوردستاندا، له‌گه‌ڵ پێوه‌ندداراندا به پرسی کورده، بپه‌یڤێت، بجه‌نگێت،
بڕیار بدات، ده‌نا که کورد بوو خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی، خودای ده‌کرد،
هه‌ر سه‌رۆک و حوکوومه‌تیشی نه‌ده‌بوو. من بۆ خۆم زۆرم که‌یف به حوکوومه‌ت و پۆلیس
و ده‌سه‌ڵات نایه‌ت، دیاره بۆ هه‌موو جیهان و بۆ کوردیش هه‌رکاتێکی چووه ڕیزی ده‌وڵه‌تانی
جیهانه‌وه. ئه‌گه‌ر ساڵی 1975، وه‌ک بڕگه‌یه‌ک یا سنوورێک بژمێرین و به‌راوردێک له
نێوان عه‌قڵی سیاسی کوردی پێش ئه‌و ساڵه و پاش ئه‌و ساڵه‌دا بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
و ڕوون ده‌بێته‌وه، که عه‌قڵی سیاسی پێش 1975، له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌موکووڕی و ساتمه
و ناته‌واوییه‌کیشیدا، گه‌لێک پێشکه‌وتووتر و کوردپه‌روه‌رتر و دڵسۆزتر و وڵاتپارێزتر
و ڕاشکاوتر و ڕاستگۆتر بووه، له عه‌قڵی سیاسیی کوردی دوای 1975. لێره‌دا گوتنێکی
مامۆستا مه‌سعوود موحه‌ممه‌د، که له به‌شی یه‌که‌می، گه‌شتی ژیانه‌که‌یدا نووسیویه‌تی،
باشترین نموونه و به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه. مامۆستا ده‌ڵێت:"بۆ
خۆت له‌گه‌ڵ خۆتدا لێک ده‌وه، که ده‌گوترێ وه‌یا ده‌نووسرێ:(به‌ر له چل ساڵێک فڵانه
که‌س ڕازی نه‌بوو شێخ له‌تیف و کاکه‌زیاد له سه‌رۆکایه‌تی پارتی کوردستان به‌شدار
بن) چه‌ند به ئاسانی ئه‌و فڵانه که‌سه له ڕێگای ئیفلاسه‌وه ده‌چێ بۆ پێشه‌وایی،
شێخ له‌تیف و کاکه‌زیادیش ڕووت ده‌بنه‌وه. تۆ وه‌ره به خۆت و ده‌سه‌ڵاتی میراتیته‌وه
خۆت به نیشتمان ببه‌خشیت که‌چی یه‌کێک ره‌فزی بکات هه‌موو سامانه‌که‌ی ئه‌وه بێ
نه هیچ ده‌سه‌ڵات و نه هیچ شۆره‌ت و نه هیچ شتێکی هه‌یه..قوته‌یه‌کی مل نێرکه
کاردووه له ئوتێلی کوردایه‌تی دابه‌زیوه به خۆڕایی تێیدا ده‌له‌وه‌ڕێ..نۆشی گیانی
بێ..به‌ڵام وه‌ها خۆشه که ماده‌م پیاوی وه‌ک شێخ له‌تیف ره‌فز بکرێ قوته‌ی مل نێرکه
کاردووش له هیچه نه‌بێته پێشه‌وای ئوممه‌ت. دوای چل ساڵیش له‌و مامڵه‌ته ئنجا ڕۆژی
ئه‌وه نه‌هاتووه قوته‌ی ئه‌وتۆیی پێشه‌وا بێت". ناوی پیرۆزی شێخ عوبه‌یدوڵڵای
نه‌هری، سه‌یید ڕه‌زا، شێخ سه‌عیدی پیران، ئیحسان نووری، شێخ مه‌حموودی حه‌فید، سمکۆ،
پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د و سه‌رۆک بارزانی، ئێستاش و هه‌مووده‌م، مایه‌ی شانازی و
سه‌ربه‌رزیی خه‌ڵکی کوردن و هه‌مووده‌م ڕێگه‌ی مرۆڤی کورد ڕۆشن ده‌که‌نه‌وه. ئێستاش
ناوی مه‌لا که‌ریمی شاریکه‌ندی، که له مه‌هابادێ شه‌هید کرا، له دڵی خه‌ڵکی کورددا
ده‌ژی و به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه باسی ده‌کرێت و کوژه‌ره‌کانیشی تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی
کورده‌که‌یان بۆ ده‌چێت. سه‌ر و سه‌کوت و پۆشاک و هێندێک هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وتار و
هه‌رزه‌بۆچوون، لای هه‌ندێک سیاسه‌تچی و خوێنده‌واری کورد، که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
بیانین، هاوچه‌رخیه‌تی و پێشکه‌وتن ناگه‌یه‌نن و ته‌نێ خۆخه‌ڵه‌تاندنن. ڕه‌نگه
خراپ نه‌بێت و پێویستیش بێت، ئه‌گه‌ر به خۆماندا بچینه‌وه و جارێکی دیکه خۆمان
بخوێنینه‌وه. وه‌ها کارێک نه عه‌یبه و نه نه‌نگی. ئه‌وه‌ی، که ئه‌وڕۆ پتر و
پتر کورد له یه‌کدی دوور ده‌خاته‌وه و یه‌کناخات، لاساییکردنه‌وه و په‌نابردنه
به‌ر فه‌رهه‌نگی بیانییه، فه‌رهه‌نگی لاساییکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه سیاسییه‌کانی خه‌ڵکی
دیکه، فه‌رهه‌نگی بێفه‌رهه‌نگیی، که به ده‌روون و ڕۆحی کورد نامۆ و نه‌گونجاون.
ئه‌وه‌ش، که کورد له یه‌کدی نێزیک ده‌خاته‌وه و گومان و دوودڵی له ڕۆحیاندا
ناهێڵێت و توانست و هێزیان ده‌داتێ و هیوا ده‌خاته ده‌روونیانه‌وه، گه‌ڕانه‌وه
و خوێندنه‌وه‌ی نه‌ریت و خوو و ڕه‌وشت و ڕه‌وتاری ڕه‌سه‌نی کورده‌وارییه، به‌ڵام
به چاو و دیتنێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه. مه‌به‌ست له کورده‌وارییش، کورده‌واری خۆشویستنی
مرۆڤ، دڵ‌پاکی، هاریکاری و ڕاستگۆییه، که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له فه‌رهه‌نگی خۆرهه‌ڵاتدا،
که به‌شێکی هه‌ره‌گرنگی فه‌رهه‌نگی کورد و شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌ده و
پتریدا، ده‌بینرێته‌وه. خۆرهه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگ، نه‌ک خۆرهه‌ڵاتی پۆلیس. خۆرهه‌ڵاتێتییه‌ک،
مرۆڤایه‌تییه‌ک، فه‌رهه‌نگێک، که جیهان بکه‌نه به‌هه‌شتی کامڕانی بۆ هه‌ژاران و
چه‌وساوانی گه‌ل و زۆرداری نه‌هێڵن و بۆ مرۆڤ بن. کورد که‌سانێک یا که‌سێکی ده‌وێت،
به لای که‌مه‌وه، به‌شێکی ئه‌و بۆشاییه‌ی، بارزانی له دوای خۆی به‌جێیهێشت، پڕ
بکاته‌وه. بارزانییه‌ک، که یه‌ک میلله‌تی ته‌واو، گوێی لێ ده‌گرت و کوردی سه‌رتاسه‌ری
کوردستانی به هه‌موو چین و توێژ و ئایین و ئایینزا و هۆز و خێڵ و چه‌پ و ڕاست و دیالێکتێکه‌وه،
کۆ کردبووه‌وه و ڕێبه‌ریی ده‌کردن. هه‌رچه‌نده پێموانییه، هه‌رگیز ئه‌و بۆشاییه
پڕ بکرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین، که ده‌مڕاست و سه‌ران و ڕێبه‌ران و سیاسه‌تبازانی
ئه‌وڕۆکه‌شمان، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان، له سوارچاکییان نییه، که بوونێ، به‌ڵکه
ئه‌سپ هه‌ڵیگرتوون. لێره‌دا پرسیارێک وه‌بیردا دێت، ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر فره‌سه‌رکرده‌یی
نه‌ما و هه‌موو له سایه‌ی ڕێبه‌رێک ،یا ڕێبه‌رێتییه‌کدا، به‌ڕێوه بچن، ئایا شه‌ڕی
چه‌کداریی و پێشمه‌رگه و چیا، ده‌مانگه‌یه‌ننه ئه‌نجام؟ بێگومان ئه‌گه‌ر حاڵ وه‌ک
ئێستا بڕوات، که ساڵگه‌لێکه ڕۆیشتووه، ئه‌وه هه‌رگیز نا! چونکه ئێمه‌ی کورد
تا ئێستاش بۆ خۆمان نازانین چمان ده‌وێت. ڕۆژێک کورتی ده‌پێوین و ڕۆژێک درێژ، ئه‌نجامیش
هه‌ر کورتی دێنێت. تا ئێستاش له سه‌ر ئامانجه‌کانمان یه‌ک نین، و تا ئێستاش نه‌خشه‌یه‌کی
یه‌کگرتوومان بۆ ئه‌و کوردستانه‌ی، که ده‌مانه‌وێت ڕزگاری بکه‌ین نییه، ناشزانین
کوردستان له کوێوه تا کوێ ده‌گرێته‌وه. ئێستاش زێتر خۆمان به عیراقی، ئێرانی،
تورکیایی و سووریایی ده‌زانین، وه‌ک له‌وه‌ی، که خۆمان به کوردستانیی بزانین. ئه‌مه
دیوێکی مه‌سه‌له‌که‌یه و دیوه‌که‌ی دیکه‌یشی ئه‌وه‌یه، که ده‌سپێکردنه‌وه‌ی بزاڤی
چه‌کداریی له خوارووی کوردستاندا و له پاش هه‌ره‌سی 1975، زیانێکی زۆری له خه‌ڵکی
کورد دا و له ماڵوێرانی زێتر، هیچی دیکه‌ی لێ شین نه‌بوو. ده‌بووایه ته‌قوهووڕ،
ده‌ستی پێ نه‌کردایه‌ته‌وه، تا خه‌ڵکی کورد بۆ خۆی و له ژێر گوشار و زه‌بر و زۆری
ڕێژیم‌دا ده‌گه‌یشته حاڵه‌تێکی وا، که کۆچپێکردن و ڕاگواستن و عه‌ره‌باندن وای لێ
ده‌کرد، که هه‌ڕه‌مه‌کی بۆ خۆی ڕاپه‌ڕێت و دژ به ڕێژیم بجه‌نگێت. بێگومان بریا و
خۆزییش پێش ڕوودانی ڕووداو و کاره‌سات، ده‌خوازرێت و خواستنی له پاش ڕوودانی کاره‌سات
و ڕووداو، ده‌کاته ڕه‌خنه. شته‌که بوو و کار له کار ترازا...که ڕوویدا و بوو، بریا جه‌نگه‌که بکرابا به شه‌ڕی
پارتیزانی و بگوێزرابایه‌وه نێو سه‌ربازگه، مۆڵگه، پۆلیسخانه، کارگه، بانک، ده‌سگا
و کارگێڕییه‌کانی حوکوومه‌ت، باژێڕ، باژێڕۆکه،
گوند، کێڵگه و دڵی دوژمن و له نێو خاکی خۆیدا. ئه‌وانه ڕۆیشتن و ڕابوردن، به‌ڵام
با بیرێک له ئێستا به دواوه بکرێته‌وه. پێموایه ئه‌گه‌ر بابایه‌کی خه‌ڵکی سامه‌ڕڕا،
تکریت، توێریج، عانه و چبایش و...، که باوک و دایکی، له ساڵانی 1970کانه‌وه یا
پێشتر هاتوونه‌ته یا هێنراونه‌ته، که‌رکووک، خانه‌قین، شه‌نگال و ماڵ و خاکی کوردیان
داگیرکردووه و له کوردستان له دایک بووه و ئه‌وڕۆکه سه‌ربازه و ده‌چێته هه‌ورامان
و خۆشناوه‌تی و چیای گاره و گوندی کوردان خاپوور
و تاڵان ده‌کات، که‌رکووک و خانه‌قین و شه‌نگالیش به زێدی خۆی ده‌زانێت. ئه‌گه‌ر
جه‌نگ و شه‌ڕه پارتیزانییه‌که، نه‌برێته نێو ماڵ و خانوو و مۆڵگه‌یه‌وه، هه‌رگیز
ناڕوات و بار ناکات و کانیاوه‌کان تێر ئاویشی ده‌که‌ن و دارگوێزه‌کانیش سێبه‌ری خۆیانی
بۆ هه‌ڵده‌خه‌ن و دانی ئه‌وانیش له زه‌وی ئێمه‌دا شین ده‌بێت. لێره‌دا شتێکم وه‌بیر
دێته‌وه، که فشه و بانگاشه و هاتوهاواری ئێمه پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه: ساڵی 1978
له که‌رکووکه‌وه به پاسه چکۆله‌کان(مینی بووس)، که هه‌ژده نه‌فه‌رییان پێ ده‌گوتن،
به ڕێگه‌ی دووبز(دبس)دا، بۆ گوندێکی تازه‌دروستکراوی ئه‌و ناوه ده‌چووم، که نێوی
حه‌تتین(حطین)یان لێ نابوو. هه‌موو ماڵه عه‌ره‌بی عیراقی بوون و له‌وێ نیشته‌جێ کرابون
و زه‌ویوزاری کوردیان وێ درابوو. من بۆ ماڵێکی دۆست و ناسیاوم ده‌چووم، که کورد
بوون و له به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوی خاوه‌ن ماڵ، به پیشه سه‌رباز بوو، له‌وێ خانوویان
دابوونێ، ئه‌ڵبه‌ت به‌و، به کرێ. له ڕێگه له نێو ماشێنه‌که‌دا، که نه‌فه‌ره‌کانی خڕ عه‌ره‌ب بوون، له نێوان هه‌ندێکیاندا، باسی ئه‌وه
ده‌کرا، که ئایا نێوی حه‌تتین (حطین) له چییه‌وه هاتووه! یه‌کێکیان، که بێگومان
عاقڵه‌که‌یان بوو، گوتی:"کاتی خۆی لێره و ئا له‌م شوێنه‌دا، جه‌نگی حه‌تتین(حطین)،
ڕووی داوه. ئیدی له‌به‌ر ئه‌وه وا ناو نراوه..". مه‌به‌ستی کابرا له جه‌نگی
حه‌تتین(حطین)، ئه‌و جه‌نگه بوو، که ساڵی583ی کۆچی/1187ی زایینی، له نێوان سه‌ڵاحوددینی
ئه‌ییووبی(صلاح ا‌لدین الایوبي) و عیساییه‌کاندا، له فلستین ڕووی داوه. ئه‌وه خه‌ڵکه
ژیر و پیر و دنیادیده‌کانیان بوون، که وایان ده‌گوت، ئه‌وجا وه‌ره دیاری منداڵێک، که له‌وێ له‌دایک ده‌بێت،
دایکم گوته‌نی:"سه‌ر که‌ر به‌رده‌ن نۆره‌ی سه‌یفوڵڵایه"، ئه‌وا که‌رکووک
و قه‌ره‌ده‌ره و شێروانه و شاره‌زوور و قه‌راج و ته‌نانه‌ت خۆشناوه‌تی و باڵه‌کیان
و شارباژێڕ و ئامێدی و ئاوێسه‌ریش، پاش ماوه‌یه‌کی دیکه، بۆی ده‌بێته پاشناو و وه‌ک
بابه‌ڵبابی له‌وێ بووبن، وا باسی خۆی ده‌کات. که‌رکووک و خانه‌قین و شه‌نگار و شوێنه‌کانی
دیکه‌ش، که داگیرده‌کرێن، به ده‌ردی مووسڵ ده‌چن و مه‌گه‌ر هه‌ر بڵێین، به خودای
کاتی خۆی، که‌رکووک کوردستان بوو! ئه‌ڵبه‌ته زۆر له‌مێژیش نییه، ساڵانی 1983 و
1984، یه‌کێک له سه‌رکرده زۆره‌کانی، خوا نه‌یانبڕێت، کورد، که زۆر شۆڕشگێڕیشه!
هه‌ر زۆر حاته‌مانه و یه‌کجار چاوتێرانه، که‌رکووکی، دڵی کوردستان، له کوردستان
فت کرد و قرتاند و سڕییه‌وه و به کراسه‌که‌ی به‌ریه‌وه پێشکه‌شی عیراقی داگیرکه‌ری
کرد و بۆی کرده په‌رده‌وه. گواستنه‌وه‌ی جه‌نگ بۆ نێو جه‌رگه‌ی دوژمن، بۆ نێو کووچه
و کۆڵانی پێته‌خته‌که‌ی و دام و ده‌سگا و کۆمپانیا‌کانی، تاکه ڕێگه‌یه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی
له واتای شه‌ڕ تێبگه‌ن و شه‌ڕه‌که‌ش له کوردستان دوورخرێته‌وه. با ئێمه‌ش سوود
له ئه‌زموونی شۆڕشگێڕه ئیرلاندییه‌کان و باسکه‌کان وه‌رگرێن. بۆ ئه‌وه‌ش، که
بتوانرێت وه‌ها کارێک ئه‌نجام بدرێت، پێویستمان به:
- خه‌باتێکی
سه‌خت و به‌ربڵاوه، له مه‌یدانی فه‌رهه‌نگیدا. شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگی دژ به فه‌رهه‌نگی
بیانی، پارچه‌پارچه‌که‌ر و دابه‌شکه‌ر، که له یه‌ک گه‌ل و یه‌ک خاکه‌وه، ده‌مانکاته
چه‌ندین به‌شه خاک و ورده شتی دیکه، له باژێڕ و ده‌ڤه‌ر و هۆزه‌وه بیگره، تا ده‌گاته زاراوه و حیزب و به‌ره‌باب، وه‌ها فه‌رهه‌نگێک، به هه‌ست و هۆش و ده‌روونمان
نامۆیه و به‌نجی کردووین. شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگیمان پێویسته، که کۆیله و دیل و چه‌وساوه
و هه‌ژاری کورد و گشت مرۆڤی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ڕزگار کات و ئازادی و نان و به‌ختیارییان
بۆ بهێنێت. شۆڕشێک، ناسنامه‌ی خۆمانمان بداته‌وه‌ده‌ست و زۆربه‌ی گرێکوێره‌کانمان
بۆ بکاته‌وه و خه‌ون و خه‌یاڵی داگیرکه‌ران و پشتگرانیان پووچ کاته‌وه.
- ئاشکراکردن
و هه‌ڵماڵین و خستنه‌ڕووی هه‌موو نهێنی و شاراوه‌یه‌ک، له بواری سیاسی‌دا، بۆ ته‌واوی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد.
- هه‌موو
شتێک، ڕه‌وتارێک، که‌سێک، ڕووداوێک و پیرۆزییه‌ک، بخرێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه و ده‌مه‌ته‌قه
و باس و به چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه بنۆڕدرێته هه‌موو شتێک.
- ڕووخاندنی
مۆنۆپۆڵی حیزبی و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و حیزبایه‌تی،
که کوشنده‌ترین ده‌ه‌ردی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. خه‌ڵک خۆی ببێته خاوه‌نی بڕیاری خۆی
و بتوانێت ڕاسته‌وخۆ، نه‌ک له ڕێگه‌ی نوێنه‌ر و به‌رپرس و هه‌ڵسووڕێنه‌رانی حیزبه‌وه،
ڕای خۆی ده‌ربڕێت.
- ئازادی
ته‌واوی ڕا و بیر و بۆچوون و ده‌ربڕینه، که ئه‌مه بنه‌ڕه‌ت و ڕه‌گی هه‌موو مه‌سه‌له‌کانه. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌کان وه‌ها بن، ئه‌وا وشه‌کانی
ڕوینه لۆمبۆرن و کاک نه‌جمه‌ددین تاها، گوماناوی و له‌رزۆک ده‌بن و مرۆڤ ڕێزه‌یه‌ک
هیوا په‌یدا ده‌کات.
هاوینی 1988