هیچ پاساوێک بۆ ده‌مکوتکردنی مرۆڤ نییه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ده‌مکوتردنی ده‌نگی جیاواز
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، کارێکی نوێ نییه و تایبه‌تیش نییه ته‌نێ به کوردستانه‌که‌ی
له‌مه‌ڕ ئێمه. له‌وه‌تی مرۆڤ هه‌بووه و ده‌سته‌یه‌کی گچکه به‌نێوی ده‌سه‌ڵات و کارگێڕی
و فه‌رمانڕه‌واییه‌وه سواری سه‌ری زۆرینه‌که‌ی جڤاک بوون، ئیدی هه‌میشه و بێبڕانه‌وه،
ململانێیه‌کی سه‌خت له نێوان تێڵابه‌ده‌ستانی که‌مینه و ده‌ستپه‌تی و بێتێڵایانی
زۆرینه‌دا هه‌بووه. تێڵابه‌ده‌ستان هه‌میشه گه‌جه‌ر و گوجه‌ری بازاڕی فه‌رهه‌نگ
و خه‌ڵکانی کاسه‌لێس و پاشاخوڕخۆر و هه‌لپه‌رست و سازشکار و درۆزن و پاره‌په‌رستیان
له خۆ خڕکردووه‌ته‌وه و کاره دزێو و ناڕه‌وا و به‌دڕه‌وشتی و ساخته‌کاری و دزی
و ناحه‌زه‌کانی خۆیانیان به‌هۆی ئه‌و لۆتی و زۆڕناژه‌نانه‌وه، به ڕه‌وا و جوان و
باش، به مرۆڤ، به هاووڵات، پێشانداوه و فرۆشتووه‌ته‌وه. له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا
نموونه‌ی هه‌زارانی له‌و خۆهه‌ڵواسێنه‌رانه، که وه‌دووی ده‌سه‌ڵات که‌وتوون و ده‌که‌ون
و لیکیان به لالێودا هاتووه و دێته خوارێ، ده‌بینینه‌وه. پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌یش
خه‌ڵکانێکن، ڕاستگۆیی دروشمیانه و کار بۆ ڕه‌وایه‌تی و داد و چوونیه‌کیی و خۆشگوزه‌رانی
مرۆڤ ده‌که‌ن. ئه‌مانه هه‌رگیز خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵات نه‌بوونه و نین و هه‌رده‌میش
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، به چاوی گومانه‌وه سه‌یرکراون و وه‌به‌ر قامچی ده‌سه‌ڵات
که‌وتوون.
ده‌سه‌ڵاتی ترسنووک هه‌میشه
له مرۆڤی ڕاستگۆ و بوێر ده‌ترسێت و ڕێگه‌ی پێ نادات قسه‌ی خۆی بکات. ئه‌وانه‌ی له‌نێو
ته‌لار و ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن و ڕۆژنامه و گۆڤار و میدیاکانی ده‌سه‌ڵاته‌وه،
جاروبار ئه‌گه‌ر جووکه و نووزه‌یه‌کیان لێوه بێت، مه‌گه‌ر هه‌ربۆخۆیان به ڕه‌خنه‌گرتنی
دابنێن، ده‌نا له پینه‌کردنی قنگی هه‌ڵماڵراو و
به‌ده‌ره‌وه‌بووی ده‌سه‌ڵات و ئارایشتکردن و ڕازاندنه‌وه‌ی ڕوومه‌تی دزێو و
بێفه‌ڕی ده‌سه‌ڵات زیاتر، هیچی دیکه نییه. ئه‌وانه‌ی له سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه
به نێوی ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات، ده‌جووکێنن و ده‌نووزێنن، بۆ خۆیان ده‌نگی
دواوه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و به‌ده‌ر له‌وه هیچی دیکه نین. هیچ ده‌روێشێک له نێو کۆڕی
زیکر و ده‌روێشانی حاڵگرتوودا، که خۆی یه‌کێک بێت له‌وان، ناتوانێت دژی شێخه‌که‌ی ڕاوه‌ستێت و خراپه‌ی بڵێت.
هیچ حیزبییه‌ک له نێو ڕێکخراوه‌که‌ی خۆیدا، که خۆی یه‌کێک بێت له ئه‌ندامانی ئه‌و
ڕێکخراوه و ئایدیۆلۆژیای حیزبه‌که‌ی لێ بووبێت به ئایین، ناتوانێت دژی حیزبه‌که‌ی
و سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی و ئایدیۆلۆژیای حیزبه‌که‌ی ڕاوه‌ستێت و خراپه‌ی بڵێت . هیچ
نووسه‌ر و ڕووناکبیرێک، که له سه‌ر خوانی
ده‌سه‌ڵات بله‌وه‌ڕێت و هه‌رچی شانازییه‌کی هه‌یه له ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه
بگرێت، ناتوانێت نووسه‌ر و ڕووناکبیرێکی ڕاستگۆ و خاوه‌نهه‌ڵوێست بێت، به‌ڵکه هه‌میشه
ملکه‌چ و چه‌شه‌کراو و چاوه‌خواری مووچه‌ی ده‌سه‌ڵاته.
له کوردستانه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان هه‌رجاره‌و که‌سێک
یا که‌سانێک و هه‌رجاره‌و به بیانوویه‌که‌وه، ده‌مکوت ده‌کرێن. ڕۆژێک ده‌نگی عه‌بدولخالیق
مه‌عرووف، کپده‌کرێته‌وه و وه‌به‌ر گولله‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌درێ، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
قسه‌ی ڕاست ده‌کات و چرایه‌ک پێده‌کات و گه‌ره‌کیه‌تیی چوارده‌وری خۆی و دڵی خه‌ڵکه‌که‌ی
خۆی ڕۆشن بکاته‌وه. ڕۆژێکی دیکه به‌کر عه‌لی، وه‌به‌ر ڕێژنه‌ی گولله‌ی ده‌سه‌ڵات
ده‌درێ، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاواری چه‌وساوه و لانه‌وازان به گوێچکه‌ی که‌ڕی
ده‌سه‌ڵاتدا ده‌دات و هه‌ست و وێژدانی هه‌ژاران ده‌گه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات. ڕۆژێک ده‌سه‌ڵات
ته‌نگ به نووره‌ددین وه‌یسی و ئاکۆ موحه‌ممه‌د گه‌ردی هه‌ڵده‌چنێت، ته‌نێ له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ڕاستگۆن و باسه‌کان وه‌ک چۆنن وه‌ها ده‌یانخه‌نه پێش چاوی خه‌ڵک و ئامارێکی
ده‌ربڕی ڕای خه‌ڵک بڵاو ده‌که‌نه‌وه. ڕۆژێکیش ده‌سه‌ڵات خه‌ڵکی گه‌رمیان و که‌لار
ده‌داته به‌ر گولله، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گله‌یی له به‌ختی خۆیان ده‌که‌ن و
باسی نه‌بوونه‌یی خۆیان و دزیی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ن.
ڕۆژێک فه‌تتاح زاخۆیی، له وه‌زاره‌ت وه‌ده‌رده‌نرێت، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی
بۆ ده‌ستوورێکی سه‌رشۆڕکه‌ر نه‌داوه. ڕۆژێکیش دوکتۆر که‌مال سه‌یید قادر، بزرده‌کرێت
و ده‌گیرێت.
له سه‌رده‌می شۆڕش و ڕابوونی خوێندکارانی فرانسا،
له مایسی 1968دا، هه‌ندێک خه‌ڵک داوایان له ژه‌نه‌راڵ دیگۆل[1]
کرد، که سارتر[2]
بگرێت و زیندانی بکات، دیگۆل به تووڕه‌ییه‌وه قیڕاندی به ڕوویاندا و گوتی: "داوای
گرتنی "ڤۆلته‌یر"[3]م
لێ ده‌که‌ن؟ ڤۆلته‌یر ناگیرێت".
ئه‌وه‌ی دیگۆل کردی و گوتی، هه‌ڵوێستی پیاوێکی سیاسیی
مه‌زنه، به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی دژی بوون و
به‌ره‌وڕووی ده‌بوونه‌وه و دژی ده‌په‌یڤین و ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت. پیاوی
سیاسیی مه‌زن له‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و دژی ده‌نووسن و ده‌په‌یڤن ناترسێت و
بگره ڕێزیشیان بۆ داده‌نێت. ئه‌وانه‌ی پیاوی سیاسیی مه‌زن ده‌بێ لێیان بترسێت، ئه‌وانه‌ن
هه‌میشه و بێ هیچ بۆنه‌یه‌ک و خۆبه‌خشانه و هه‌رله‌خۆڕا ده‌ستخۆشی لێ ده‌که‌ن و
په‌سنی ده‌ده‌ن و پیایدا هه‌ڵده‌ڵێن و هه‌ڵده‌ده‌ن و مه‌رایی بۆ ده‌که‌ن و ماستاوی
بۆ سارد ده‌که‌نه‌وه و مامه‌حه‌مه‌یی بۆ ده‌که‌ن و هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی نابینن و ناخه‌نه
پێش چاو. ئه‌وانه‌ی پیاوی سیاسیی مه‌زن ده‌بێ لێیان بترسێت، ئه‌وانه‌ن هه‌میشه به
گرێی ملدا ده‌ده‌ن و پاساو بۆ هه‌موو هه‌ڵه و تاوانکارییه‌کی ده‌سه‌ڵات ده‌هێننه‌وه
و له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدا بچووک بچووک ده‌بنه‌وه و له نێو ڕاڕه‌و و ته‌لاره‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدا گرگن گرگن دێن و ده‌چن و قسه‌کانی ده‌سه‌ڵات کاوێژ ده‌که‌نه‌وه.
من ناڵێم عه‌بدولخالیق مه‌عرووف و به‌کر عه‌لی و
نووره‌ددین وه‌یسی و ئاکۆ موحه‌ممه‌د گه‌ردی و که‌لارییه ڕاپه‌ڕیوه‌کان، فریشته
بوون و هیچ جۆره هه‌ڵه‌یه‌کیان نه‌بووه و نایه‌ژم دوکتۆر که‌مال سه‌یید قادر، ڤۆلته‌یر
یا ژان پۆڵ سارتره و ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆری نووسین و بۆچوونه‌کانیشیدا نه‌بم
و ناشڵێم فه‌تتاح زاخۆیی، به‌رهه‌ڵستکار و دژه‌ده‌سه‌ڵاته، لێ پێموایه ئه‌وه‌ی ده‌نگی
ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه، کپ بکاته‌وه و خه‌ڵک له سه‌ر گوتنی بیروڕا، وه‌به‌ر فیشه‌ک
بدات و له زیندان توند بکات و ئه‌وه‌ی پێیوابێ ده‌نگنه‌دان و نه‌گوتنی به‌ڵێ، به‌و
ده‌ستووره عیراقییه سه‌رشۆڕکه‌ره‌ی کورد، خیانه‌ته، هه‌رگیز له ئازادی ڕاده‌ربڕین
و ئازادی جیاوازیی بیروبۆچوون و ئازادی مرۆڤ نه‌گه‌یشتووه و بڕوای پێ نییه و له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یدا ڕاستگۆ نییه و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و خاک و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستانی نه‌گه‌ره‌که و به‌لاوه گرنگ نییه. ئه‌وه‌ی لێنه‌گه‌ڕێت خه‌ڵک قسه‌ی خۆی
بکات و چ ده‌ڵێت بڵێت و چ ده‌نووسێت بنووسێت و باس له چ ده‌کات بکات و ئه‌وه‌ی
سانسۆر بخاته سه‌ر قسه‌ی خه‌ڵک و فلته‌ر بخاته گه‌رووی خه‌ڵکه‌وه، ده‌بێ هه‌میشه
نه‌فره‌تباران بکرێت و هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئارامیی نه‌بێت. به بۆچوون و دیتنی من،
هه‌رگیز هیچ پاساوێک بۆ کڵۆمکردنی زاری خه‌ڵک نییه و به هیچ جۆرێک و له هیچ هه‌لومه‌رجێکیشدا،
نابێ ڕێگه له ڕاده‌ربڕین بگیرێت. ڕێگه‌گرتن له ڕاده‌ربڕێن تاساندنی ئازادییه و
دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی لاڵ و بێزمان و ملکه‌چ و که‌وییه و هیچی تر.
30-10-2005
[1] ژه‌نه‌راڵ شارڵ دیگۆل(Charles
De Gaulle) 22ی نۆڤه‌مبه‌ری 1890- 9ی نۆڤه‌مبه‌ری
1970، ژه‌نه‌راڵی له‌شکری و سیاسیی فرانسی. له نێوان 1944-1946دا سه‌رۆکی حوکوومه‌تی
فرانسا و له نێوان 1959-1969یشدا سه‌رۆککۆماری فرانسا بوو.
[2] ژان پۆڵ
سارتر(Jean-Paul Sartre) 21ی یوونی
1905- 15ی ئه‌پریلی 1980، فه‌یله‌سووف و ڕووناکبیر و نووسه‌ری فرانسی.
No comments:
Post a Comment