کۆمارییه شاخوازه‌کان و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له سایتی
"کوردستاننێت"دا، ڕۆژی 9/10/2003، کاک کاروان سه‌ربه‌نی، له‌مه‌ڕ بابه‌تێکی
من، که له هه‌مان سایتدا و چه‌ند ڕۆژێک پێشتر، به نێوی"کۆمارییه شاخوازه‌کان"،
بڵاوبووبووه‌وه، گوتارێکی نووسیوه به نێوی "شاکۆماری دووپاتبوونه‌وه‌یه".
له‌وێدا باسی نووسینێکی "جه‌وهه‌ر کرمانج" ده‌کات، که زووتر له ڕۆژنامه‌ی
"کوردستانی نوێ"دا و له‌مه‌ڕ هه‌مان مه‌به‌ست بڵاوکراوه‌ته‌وه و گومانی
ئه‌وه ده‌کات، که ڕه‌نگه نووسینه‌که‌ی من، له‌وه‌ی "جه‌وهه‌ر کرمانج"ه‌وه
وه‌رگیرابێت. پێشه‌کی سوپاسی کاک سه‌ربه‌نی ده‌که‌م، بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی له‌مه‌ڕ
نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردی و پێش هه‌ر شتێکیش، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ی پێ بڵێم، که هه‌رگیز
من خۆم به نووسه‌ر و ئه‌و جۆره شتانه نازانم و ته‌نێ وه‌ک ده‌ربڕینی هه‌ندێک بیروڕا،
که پێموایه هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه بیڵێت، منیش جار و بارێک، دیتنه‌کانی خۆم، له‌مه‌ڕ
شتگه‌لی جیاوازه‌وه ده‌ڵێم. حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه‌ش بڵێم، که هه‌رگیز نه دڵم گه‌رد
ده‌گرێت و نه به ڕه‌خنه‌ش تێکده‌چم. من
له‌و بڕوایه‌دام، به‌شێکی زۆری ناجۆریی کاره‌کانی ئێمه‌ی کورد، له هه‌موو بواره‌کاندا
و به‌گشتی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ڕه‌خنه.
ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ش هه‌بێت، ئه‌وا گوێی پێ‌نادرێت و زۆرجاران به دژایه‌تی و گرتنی سه‌نگه‌ره‌که‌ی
به‌رانبه‌ر ده‌درێته قه‌ڵه‌م. کاک سه‌ربه‌نی، کورد ده‌ڵێ:"سوێندت له سه‌رم نییه"،
به‌ڵام بڕوا بکه و دڵنیابه، درۆت له‌گه‌ڵ ناکه‌م ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگام له‌و
نووسینه‌ی "جه‌وهه‌ر کرمانج" نه‌بووه و نییه و نه‌بیستوومه و نه‌دیومه
و نه‌خوێندووشمه‌ته‌وه و ئه‌وا ئێستا و بۆ یه‌که‌م جار له تۆی ده‌بیسم. بیرۆکه‌ی
نووسینه‌که‌ی منیش، که بانگاشه‌ی هیچ هونه‌ر و نوێخوازییه‌کیشیم تێدا نه‌کردووه،
هه‌رگیز هیچ پێوه‌ندێکی، نه‌ک هه‌ر به‌و نووسینه‌ی "جه‌وهه‌ر کرمانج"ه‌وه،
به‌ڵکه به هیچ جۆره نووسینێکی، هیچ که‌سێکی دیکه‌شه‌وه نییه و من بۆ خۆم ئه‌وه‌م
به بیردا هاتووه و ئه‌وه‌ی من کردوومه ته‌نێ ئه‌وه‌یه، ئه‌و بیره‌م به ده‌نگی
به‌رز گوتووه‌ته‌وه. من له‌وبڕوایه‌شدا نیم، ئه‌گه‌ر "جه‌وهه‌ر کرمانج"
نووسینێکی له‌و جۆره‌یشی، پێش دوو ساڵان نووسیبێت، هه‌رگیز باسی جه‌لال تاڵه‌بانی
و مه‌سعوود بارزانی تێدا کردبێت، یا باسی ئه‌و "عه‌لیێڤ"ه‌ی ئازه‌ربایجانی
تێدا هاتبێت، که ئه‌و باسه بۆ خۆی شتێکی نوێیه. زۆرجاران بیرۆکه‌یه‌ک، لای که‌سێک
ده‌بێته هه‌وێنی نووسینێک، که ڕه‌نگه له هه‌مان کاتدا، که‌سێکی دیکه، له شوێنێکی
دیکه، هه‌مان بیرۆکه‌ی بۆ هاتبێت و کردبێتی به نووسینێک، وه‌ها کارێک، ده‌بێته
هۆی په‌یدابوونی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردکاری، یا ئه‌ده‌بی به‌راوردکاری، که عه‌ره‌ب
پێی ده‌ڵێن:"الأدب المقارن"، ئه‌گه‌ر بابه‌ت و باسه‌که، تێزێکی ئه‌ده‌بی
بێت. یه‌ک شتی دیکه، که ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه، که مه‌رج نییه، هه‌موو که‌س،
هه‌موو شتێک، هه‌موو بابه‌تێک، بابه‌تی هه‌موو که‌سێک، بخوێنێته‌وه. نه‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌تێک
و ه‌ی هه‌موو که‌سێکێکیش، چ خه‌وش و ناته‌واوی و هه‌ڵه‌یه‌کی تێدا نییه و مرۆڤ به‌وه
نابێته نه‌خوێندوو و له کاروانی شارستانییه‌تیش جێنامێنێت. مرۆڤ کوا، به هۆی ده‌رده‌سه‌ری و سه‌ختی ژیان و کورتی ته‌مه‌نه‌وه،
به‌و هه‌موو شتانه‌دا ڕاده‌گا! پاشان ئه‌گه‌ر بشکرێت، ئه‌وا ته‌نێ بابه‌تگه‌لێک ده‌خوێنێته‌وه،
که بۆ خۆی هه‌ڵیبژێرێت و پێی خۆش بێت و چێژی لێ وه‌ربگرێت، ده‌نا له خوێندنه‌وه‌دا،
مرۆڤ پێڕه‌وی تیۆری"زۆر و بۆر" ناکات و له بری چه‌ندایه‌تی، گرنگیی به
چۆنایه‌تی بابه‌ته‌کان ده‌دات، چونکه ئه‌گه‌ر
وا نه‌بێت، ئه‌وا وه‌ک ئه‌رک و خوێندنی خوێندنگه‌ی لێ دێت، و وه‌ک کاری ئه‌ندامێکی
حیزبییش، ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی بێگاره‌وه.
10/10/2003
No comments:
Post a Comment